ئایه دروسته‌له‌جیاتى سلام علیكم بلیت سلاو یان مه‌رحه‌با یان سلاوى خوات لیبى یان ته‌نهابلیت سه‌لام یان ئه‌م كاته‌ت باش........
ئایه دروسته‌له‌جیاتى سلام علیكم بلیت سلاو یان مه‌رحه‌با یان سلاوى خوات لیبى یان ته‌نهابلیت سه‌لام یان ئه‌م كاته‌ت باش........- ئه‌ى ئه‌كه‌ر ئه‌مانه‌ت بىَ وترا ده بىَ چى وه‌لاَم بده‌یته‌وه؟.
سووننه‌ت وایه موسڵمان كاتێك گه‌یشت به موسڵمانێك یان چووه مه‌جلیسێك، یان....، بڵێت: السّلام علیك یان السّلام علیكم ورحمة الله، پاش ئه‌وه هه‌واڵ بپرسێت و چۆن و چاكى بكات تا سوونه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) جى به‌جى بكات و خێرى سه‌لامى ده‌ست بكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك له جیاتى السّلام علیك یان السّلام علیكم ورحمة الله ووتى: سلاو یان مه‌رحه‌با یان سلاوى خوات لیبى یان ته‌نهابلیت سه‌لام یان ئه‌م كاته‌ت باش، ئه‌و كاته وه‌ڵامى ده‌ده‌یته‌وه به پێى سڵاوه‌كه‌ى خۆى نه‌ك به "علیك السّلام ورحمه الله"، چونكه ئه‌و كه‌سه سه‌لامى ته‌واوى نه‌كردووه به‌ڵكو سه‌لامه‌كه‌ى ناته‌واوه یان هه‌واڵ پرسینه.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701580798
مانكى جاره‌ك ده‌سبه‌ر ده‌كه‌م؟ هه‌رجه‌ندى ده‌كه‌م خوم بیراناكیرى ئایا چى بكه‌م بۆرِزگاربوون له‌م ده‌رده؟خوا خیرتان بنوسى.. .........
من كاتى خوى زور خراب بوم هه‌موو كوناحیكم ده‌كرد بیم هیج نه‌بوو به‌لام ئیستا توبه‌م كردوه له كوناهه كه‌وره‌كان وه‌كو زیناو مه‌شروبو هى تر ئه‌وه‌ى هه‌ستى بیبكه‌م كه كوناهه ئیستا ده‌یكه‌م ئاو هینانه‌وه‌یه به‌ده‌ست نویزه‌كانیش له‌مزكه‌وت ده‌كه‌م هه‌تا به‌یانى سعاتیك بیش بانك هه‌لده‌ستمه‌وه هه‌موو سونه‌ته‌كانیش ده‌كه‌م به‌لام خوم بیراناكیرى مانكى جاره‌ك ده‌سبه‌ر ده‌كه‌م؟ هه‌رجه‌ندى ده‌كه‌م خوم بیراناكیرى ئایا چى بكه‌م بۆرِزگاربوون له‌م ده‌رده؟خوا خیرتان بنوسى..
براى به‌رِێزم خواى گه‌وره هیدایه‌تى هه‌موو لایه‌ك بدات، له خوو سروشتى مرۆڤـــ وایه تاوان و خراپه‌ى لیده‌وه‌شێته‌وه‌و نه‌فسى خراپى فه‌رمانى پێده‌كات به تاوان و خراپه، به‌ڵام مه‌رج ئه‌وه‌یه به‌نده‌ى موسڵمان كاتێك ویستى تاوان بكات بیر له گه‌وره‌یى ده‌سه‌لاتى خواى گه‌وره بكاته‌وه، سه‌یرى بچووكى تاوانه‌كه نه‌كات به‌ڵكو سه‌یرى گه‌وره‌یى و ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و خوایه بكات كه سه‌رپێچى ده‌كات، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)فه‌رموویه‌تى: ((إِیَّاكُمْ وَمُحَقَّرَاتِ الذُّنُوبِ، فَإِنَّهُنَّ يجْتَمِعْنَ عَلى الرَّجُلِ حَتَّى یُهْلِكْنَهُ)) (رواه الإمام أحمد)
واته: موسڵمانان خۆتان بپارێزن له تاوانه بچوكه‌كان و مه‌یان كه‌ن، چونكه پیاوى وا هه‌یه ئه‌وه‌نده تاوانى بچوك ده‌كات تا له‌سه‌رى كۆ ده‌بێته‌وه‌و شانى قورس ده‌كات و له‌ناوى ده‌بات.
وه هاوه‌ڵى به‌رِێز سَهلِ كورِى سَعْد (خوای لێ رِازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر () فه‌رموویه‌تى: ((إِیَّاكُمْ وَمُحَقَّرَاتِ الذنُوبِ، فَإِنَّمَا مَثَلُ مُحَقَّرَاتِ الذنُوبِ كَمَثَلِ قَوْمٍ نَزَلُوا بَطْنَ وَادٍ، فَجَاءَ ذَا بِعُودٍ، وَجَاءَ ذَا بِعُودٍ، حَتَّى حَمَلُوا مَا أنْضَجُوا بِهِ خُبْزَهُمْ، وَإِنَّ مُحَقَّرَاتِ الذنُوبِ مَتَى يأخُذْ بِهَا صَاحِبُهَا تُهْلِكْهُ)) (رواه الإمام أحمد)
واته: موسڵمانان خۆتان بپارێزن له تاوانه بچوكه‌كان و مه‌یان كه‌ن، چونكه كردنى تاوانه بچوكه‌كان، نموونه‌ى وه‌كو قه‌ومێك وایه بچن بۆ سه‌فه‌رێك و دابه‌زنه ناو شیوێكه‌وه، هه‌ر یه‌كێك به‌لایه‌كا برِۆن بۆ كۆ كردنه‌وه‌ى چیلكه‌و دار، یه‌كێك دارێك بێنێت، ئه‌وى تر دارێك بێنێت، تا ئه‌وه‌نده كۆده‌كه‌نه‌وه خواردنه‌كه‌یانى پێ لێده‌نێن (تاوانه بچوكه‌كانیش به وێنه‌ى ئه‌وه كۆ ده‌بێته‌وه تا زۆر ده‌بێت)، وه ئه‌و تاوانانه‌ى كه خه‌ڵكى به بچوكى ده‌زانن و به چاوى سووكه‌وه سه‌یرى ده‌كه‌ن هه‌ر كاتێك موسڵمان گوێى پێنه‌داو زۆرى كرد له ناوى ده‌بات.
دایكى ئیمانداران خاتوو عائیشه (خوای لێ رِازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێى فه‌رمووم: ((يا عَائِشَه‌ُ إِیَّاكِ وَمُحَقَّرَاتِ الذُّنُوبِ فَإِنَّ لهَا مِنْ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ طَالِبًا)) (رواه الإمام أحمد)
واته: ئه‌ى عائیشه ئاگاداربه‌و خۆت بپارێزه له‌و تاوانانه‌ى كه خه‌ڵكى به بچوكى ده‌زانن و به چاوى سووكه‌وه سه‌یرى ده‌كه‌ن، چونكه خواى په‌روه‌ردگار لێپرسینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كات.
زاناى پایه‌به‌رز ئیمامى السِّندی (رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌ڵێت: (مُحَقَّرَاتُ الذُنُوبِ): ئه‌و تاوانه‌ن كه خه‌ڵكى گوێى پێناده‌ن و به كه‌مى ده‌زانن، (طالِباً): واته: خواى په‌روه‌ردگار لێپرسینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كات، به‌لاى خواى په‌روه‌ردگاره‌وه گه‌وره‌یه هه‌ر بۆیه فه‌رمانى كردووه تا بنووسرێت له‌سه‌ر ئینسان، وه فریشته‌شى تایبه‌ت كردووه به نووسینى (شرح سنن ابن ماجه القزوینی للإمام أبی الحسن الحنفی المعروف بالسندی (2/560).)
وه زاناى پایه‌به‌رز ئیمامى غَزالی (رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت) شه‌ش خاڵى باس كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه‌ى كه بچوكن و خه‌ڵكى گوێى پێناده‌ن و به كه‌مى ده‌زانن ببێت به تاوانى گه‌وره: یه‌كێك له‌و هۆكارانه ئه‌وه‌یه: كاتێك موسڵمانێك تاوان ده‌كات به كه‌مى بزانێت و به چاوى سووكه‌وه سه‌یرى بكات ئه‌وكاته تاوانه بچوكه‌كانى ده‌بێت به تاوانى گه‌وره، چونكه به‌نده‌ى موسڵمان هه‌رچه‌ندێك تاوان به گه‌وره بزانێت و به دڵى پرِ له ترسه‌وه سه‌یرى بكات و ئه‌نجامى بدات، ئه‌وه لاى خواى په‌روه‌ردگار ئه‌و تاوانه بچوك ده‌بێت (له بنه‌رِه‌تدا تاوانه‌كه خۆى بچوكه ئه‌م موسڵمانه كاتێك دڵى ده‌ترسێت و به كه‌مى نازانێت، به‌ڵكو مرۆڤێكه‌و تاوانى لێوه‌شاوه‌ته‌وه وه‌كو سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كان) (إحیا‌ء علوم ا‌لدین للإمام الغزالی بتصرف (5/31).)
هه‌ر بۆیه بِلالِ كورِى سَعْد (رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌مان ترسێنێت و ئاگادارمان ده‌كاته‌وه له به‌كه‌م زانینى تاوان و گوآ پێنه‌دانى و سه‌یر كردنى به چاوه سووكه‌وه، هه‌روه‌ك ده‌ڵێت: ئه‌ى موسڵمان كاتێك ویستت تاوان بكه‌یت مه‌لێ تاوانێكى بچوكه، سه‌یرى بچوكى و كه‌مى تاوانه‌كه مه‌كه، به‌ڵكو سه‌یرى گه‌وره‌یى ئه‌و خوایه بكه كه سه‌رپێچى ده‌كه‌یت (شعب الإیمان للبیهقی (5/430)، ئه‌مه ووته‌ى (بِلالِ كورِى سَعْد)ـه، نه‌ك فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم).)
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701580798
ئایه ریش سوده‌كانى چیه؟ ..........
من شكور بۆ خوا ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره لێمان وه‌ربگریت خۆمان به شوینكه‌وتوانى ئه‌هلى سه‌له‌ف ده‌زانین به‌گویره‌ى توانا ته‌قریبه‌ن وا بۆ 12 ساله رِیشم هه‌یه واتا نه‌م تاشیوه به‌لاَم كورتم كردۆته‌وه هه‌رچه‌نده هاوریكانم پرسیارم لیده‌كه‌ن له‌باره‌ى سودى ریش ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌زانم به‌رده‌وام سونه‌تیك جێبه‌جىَ ده‌كه‌م ئنجا پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئایه ریش سوده‌كانى چیه؟
براى به‌رِێزم تاشینى رِیش و كورتكردنه‌وه‌ى حه‌رامه‌و تاوانه، وه هێشتنه‌وه‌و درێژ كردنى عیباده‌ته‌و گوێرِایه‌ڵى كردنى فه‌رمانى پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم)، هه‌روه‌ك له چه‌ند فه‌رموده‌یه‌كدا پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانى پێكردووه، جا ئه‌گه‌ر سوودى هێشتنه‌وه‌ى ته‌نها ئه‌وه بێت كه جى به‌جى كردنى فه‌رمانى پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) به‌سه بۆ موسڵمان، وه مه‌رج نییه هه‌موو عیباده‌تێك ئێمه ده‌بێت حیكمه‌ت و سوودى بزانین ئه‌وجا جي به‌جێى بكه‌ین، به‌ڵكو حاڵى موسڵمانى رِاسته‌قینه ده‌بێت به‌و شێوه‌یه بێت كه خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت ({وَمَا كَانَ لِمُؤمِنٍ وَلا مُؤْمِنَه‌ٍ إِذَا قَضى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أمْرًا أَن يكُونَ لهُمُ الْخِيرَة‌ُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَن يعْى اللَّهَ وَرَسُولهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلالا مُّبِینًا} (36) سوره الأحزاب).
واته: بۆ پیاوان و ئافره‌تانى ئیماندار نییه كاتێك خواى په‌روه‌ردگارو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانێكیان كرد‌و شتێكیان به باش زانى، ئه‌وان بڵێن: ئێمه سه‌رپشكین له‌وه‌ى كه شوێنى بكه‌وین یان نا!! نه‌خێر وانییه به‌ڵكو ده‌بێت گوێرِایه‌ڵى ته‌واویان هه‌بێت بۆ فه‌رمووده‌كانى خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌گه‌ر ئه‌وان خۆیان به ئیماندار ده‌زانن، وه هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچى فه‌رمانه‌كانى خواى په‌روه‌ردگارو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلى الله عليه وسلم) بكات، ئه‌وه بي گومان سه‌رى لێشێواوه به‌سه‌ر لێشێوانێكى رِوون و ئاشكرا.
وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت ({وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِیدُ الْعِقَابِ} (7) سوره الحشر):
واته: ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هێناویه‌تى بۆتان و فه‌رمانى پێكردوون، ئێوه بیكه‌ن و ده‌ستى پێوه بگرن، وه ئه‌وه‌ى ئه‌و رِێگرى لێكردوونه تا نه‌یكه‌ن و به خراپى ده‌زانێت، ئێوه مه‌یكه‌ن و لێى دوور بكه‌ونه‌وه، وه له خوا بترسن و ته‌قواتان هه‌بێت و خۆتان له غه‌زه‌ب و تورِه‌یى خوا بپارێزن (به جێبه‌جێكردنى فه‌رمانه‌كانى و دووركه‌وتنه‌وه له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانى)، چونكه به‌رِاستى خواى په‌روه‌ردگار تۆڵه‌و سزاى زۆر تووند و به ئێشه ...
سودى هێشتنه‌وه‌ى رِیش بۆپیاوان گه‌لێك زۆره ئه‌گه‌رله‌به‌رخاترى خواى گه‌وره‌ى بێت نییه‌تى خالص بێت بۆخوا له نموونه‌ى ئه‌وسودانه:-
1- هۆكارێكه بۆئه‌وه‌ى له تاوان وسه‌رپێچى دووربكه‌ویته‌وه چونكه رِیش هه‌یبه‌ت وسامێكى گه‌وره ده‌به‌خشێته دانه‌ره‌كه‌ى به‌شێوازێك كه ناهێڵێت زۆرێك له‌تاوانه‌كان ئه‌نجامبدات، وه‌كو درۆكردن ، غه‌یبه‌ت كردن، جنێودان ، گۆرانى ووتن یان گوێ لىَ گرتن ، تێرِوانینى حه‌رام ، قسه‌ى هیچ وپووچ وبێ نرخ ...
2- هۆكارێكه بۆئه‌وه‌ى رِێگرى خاوه‌نه‌كه‌ى بكات له‌رِۆشتن بۆهه‌ندىَ شوێنى ناشه‌رعى له‌وانه بۆ نادى وهۆڵ وئه‌وشوێنانه‌ى كه‌سه‌رپێچى خواى گه‌وره‌ى تێدا ده‌كرێت ...
3- عزه‌ت ورِێزێكى تایبه‌ت ده‌به‌خشێت به‌دانه‌ره‌كه‌ى كه هه‌مووان رِێزى ده‌گرن ومتمانه‌ى ته‌واوى پێ ده‌به‌خشن...
4- هێمایه‌كى جوان وپیرۆزه كه موسڵمانى پێ بناسرێته‌وه‌و جیابكرێته‌وه له‌خه‌ڵكى عه‌وام ونه‌زان...
5- هه‌روه‌ها له‌رِووى زانستى پزیشكیشه‌وه سودى ئه‌وه‌ى لىَ وه‌رده‌گیرىَ كه هۆكارێكه بۆمانه‌وه‌ى پێستى ده‌م وچاوبه‌شێوه‌یه‌كى ساف وجوان به‌هۆى لێنه‌دانى گوێزان له‌ده‌م وچاو....
سودى تریشى زۆرن كه‌رِه‌نگه جه‌نابت له‌ژیانى خۆتدا هه‌ستت پێ كردبن وئێمه له‌یادمان نه‌بێت ...
خواى گه‌وره ئیستقامه‌وبه‌رده‌وامبوونت پێ ببه‌خشێت ..
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701580798
السلام علیكم ….ئایا نوسینى (ص)له جیاتى صلى الله علیه وسلم بیدعه‌یه؟ بۆچى؟
السلام علیكم ….ئایا نوسینى (ص)له جیاتى صلى الله علیه وسلم بیدعه‌یه؟ بۆچى؟
علیك السلام ورحمة الله
سوننه‌ت وایه (صلى الله علیه وسلم) به ته‌واوى بنووسرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پارِانه‌وه‌یه، وه پارِانه‌وه‌ش عیباده‌ته، بۆیه به نووسینیش وه‌كو ووتنێتى به زمان، به‌ڵام نووسینى به پیتى (ص) یان (صلعم) نه پارِانه‌وه‌یه‌و نه عیباده‌تیشه، وه هه‌روه‌ها بیدعه‌یه‌و تازه داهێنراوه وه پیتى (ص) یان (صلعم) ماناى ته‌واو ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه، بۆیه ده‌بێته بیدعه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌كار هێنانى له سى سه‌ده‌ى یه‌كه‌مى پێشیندا نه‌بووه، ئه‌و پێشینانه‌ى كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) شایه‌تى خێر‌و چاكه‌ى بۆ داوون.
اللجنة الدائمة للبحوث العلمیة والإفتا‌ء (الجز‌ء رقم: 12، الصفحه رقم: 280).
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701580798
حوكمى فێربوونى نوشته‌وجادوو له‌رِووى شه‌رعه‌وه چییه؟
حوكمى فێربوونى نوشته‌وجادوو له‌رِووى شه‌رعه‌وه چییه؟
حوكمى فێربوونى جادو له رِووى شه‌رعه‌وه كوفره هه‌ر كه‌سێك فێرى ببێت یاخود خه‌ڵكى فێربكات ئه‌وا كافر ده‌بێت وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت :(ولكن الشياطين كفروا يعلمون الناس السحر)البقره: ١٠٢ .
واته :به‌ڵكو شه‌یتانه‌كان كافر بوون چونكه خه‌ڵكییان فێره سیحر‌و جاد و ده‌كرد .
وه هیچ كه‌سێك ناتوانێت سیحر بكات تاوه‌كو سوكایه‌تى به قورئانى پیرۆز نه‌كات و كوفر نه‌كات و عیباده‌ت بۆ جنى و شه‌یتان نه‌كات .
بۆیه خواى گه‌وره فه‌رمانى پێ كردووین كه په‌نا بگرین به خواى گه‌وره له شه‌رِ و خراپه‌ى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه جادوو ده‌كه‌ن كه ده‌فه‌رمووێت (ومن شرالنفاثات فى العقد) الفلق: ٤ .
وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت : (لیس منا من ............ او تسحر او تسحر له) صحیح الجامع الصغیر / رقم /5435
واته / له ئێمه نییه هه‌ر كه‌سێك جادو بكات یاخود جادوى بۆ بكرێت .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لامى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
سه‌یركدنى فیلمى ئیرانى تاچه‌ند درووسته...؟
سه‌یركدنى فیلمى ئیرانى تاچه‌ند درووسته...؟
سه‌باره‌ت به‌ته‌ماشاكردنى فلیمى ئێرانى , هه‌ر فلیمێك تاوانى تێدا بێت وه‌كو هاوه‌ڵ بۆ خوا دانان و ئافره‌ت و باسى خۆشه‌ویستى و فێركردنى خه‌ڵكى بۆ شتى خراپ وه‌كو مه‌ى خواردنه‌وه‌و حه‌شیشه خواردن و دزى ........ ئه‌وا دروست نییه ته‌ماشاى بكه‌یت , وه ناوه‌رِۆكى فلیمه ئێرانییه‌كانیش پرِه له‌م شتانه به‌زیاده‌وه .بۆیه پێویسته مرۆڤى موسڵمان خۆى لى بپارێزێت . والله اعلم .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لامى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
ئایا (ئه‌جه‌ل) چه‌ند جۆره ؟ ئایا ته‌مه‌ن زیادو كه‌م ده‌كات؟یان كه‌ده‌ڵێن ته‌مه‌ن زیاد ده‌كات به‌ره‌كه‌تى تێ ده‌كه‌وێت؟
ئایا (ئه‌جه‌ل) چه‌ند جۆره ؟ ئایا ته‌مه‌ن زیادو كه‌م ده‌كات؟یان كه‌ده‌ڵێن ته‌مه‌ن زیاد ده‌كات به‌ره‌كه‌تى تێ ده‌كه‌وێت؟
سه‌باره‌ت به ئه‌جه‌ل واتا كاتى دیارى كراوى ته‌مه‌ن ,كه‌بۆ هه‌موو كه‌سێك ئه‌جه‌لێكى دیارى كرا‌و هه‌یه نه‌پێش ده‌كه‌وێت نه‌دوا ده‌كه‌وێت وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت :(ولكل امة اجل ،فإذا جا‌ء اجلهم لايستأخرون ساعة ولا يستقدمون) الاعراف: ٣٤
به‌لاَم سه‌باره‌ت به‌و فه‌رمووده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] ده‌فه‌رمووێت (من احب ان یبسط له فی رزقه وان ینسا له فی اثره فلیصل رحمة) صحیح الجامع /5956
واته :هه‌ركه‌سێك پێى خۆشه رِۆزى فراوان بێت و ته‌مه‌نى زیاد بكات با په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى بگه‌یه‌نێت .
ئه‌م ته‌مه‌ن زیاد كردنه مه‌به‌ست پێى ئه‌وه‌یه له ئه‌صڵدا خواى گه‌وره ده‌زانێت ئه‌م كه‌سه په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى ده‌گه‌یه‌نێت له ئه‌صڵدا ته‌مه‌نى زیادى بۆ ده‌نوسێت نه‌ك ئه‌وه‌ى بۆى نوسیووه زیاد بكات , چونكه وه‌كو خواى گه‌وره فه‌رمووى ته‌مه‌ن زیاد و كه‌م ناكات و دیارى كراوه ,یاخود ماناى وایه خواى گه‌وره به‌ره‌كه‌ت ده‌كاته ته‌مه‌نییه‌وه . والله اعلم .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
ئایا رِاسته هه‌ر كه‌سێك ده‌مرێت ئه‌بێت له ماڵی حه‌ڵالی خۆى كفن و دفن بكرێت واته نابێت كورِه‌كه‌ى یان كچه‌كه‌ى یان هه‌ر خزم و كه‌سێكی بێت بۆى بكات ؟
ئایا رِاسته هه‌ر كه‌سێك ده‌مرێت ئه‌بێت له ماڵی حه‌ڵالی خۆى كفن و دفن بكرێت واته نابێت كورِه‌كه‌ى یان كچه‌كه‌ى یان هه‌ر خزم و كه‌سێكی بێت بۆى بكات ؟ئایا ئه‌مه تاچه‌ند رِاسته‌له‌وانه‌یه ئه‌و مردووه له باش خۆى سامانێكی واى به‌جىَ نه‌هێشتبێت كه‌وا بتوانرێت خه‌رجی كفن و دفن و پرسه‌كه‌ى لی بكرێت چونكه ئه‌م فتوایه‌م له زمانی مه‌لایه‌كه‌وه گوىَ لێ بوو به‌رِاستی قه‌ناعه‌تم پێ نه‌كرد بۆ ئه‌م پرسیاره‌م ئاراسته‌ى به‌رێزیشتان كرد تا به‌ته‌واوى دڵنیابم له وه‌ڵامه‌كه‌ى . زۆر سوباس...
سه‌باره‌ت به‌كفن كردنى مردوو به‌ڵى رِاسته ده‌بێت كفنه‌كه له پاره‌ى مردووه‌كه خۆى بێت نابێت له پاره‌ى كه‌سى تربێت ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌نده پاره‌یشى به‌جى هێشت كه‌به‌شى كفنه‌كه بكات ئه‌وا ده‌بێت بۆى بدرێت به‌كفن ,چونكه كاتێك [ مصعب بن عمیر] له‌شه‌رِى ئوحود كوژرا هیچ شتێكى به‌جىَ نه‌هێشت ته‌نها عابایه‌ك نه‌بێت ئه‌وه‌یان كرد به كفنى كه بیاندایه به‌سه‌ریدا قاچه‌كانى ده‌رده‌كه‌وت وه بیاندابه به‌سه‌ر قاچه‌كانیدا سه‌رى ده‌رده‌كه‌وت پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] فه‌رمانى پێكردن سه‌رى پێدابپۆشن و قاچه‌كانى به گیا دابپۆشن . (متفق علیه) كه ئه‌گه‌ر دروست بوایه ئه‌وا كه‌سێكى تر كفنه‌كه‌ى بۆ دابین ده‌كرد و قاچه‌كانى به گیا داناپۆشرا .
به‌لام سه‌باره‌ت به‌پرسه‌كه‌ى ئه‌وا به‌پێچه‌وانه‌وه پێویسته له‌سه‌ر موسوڵمانان هاوكارییان بكه‌ن و خواردنیان بۆ دروست بكه‌ن نه‌ك وه‌كو ئێستا ئه‌و ماڵه‌ى كه‌سێكیان لێبمرێت خه‌ڵكى له‌سه‌ریان كۆده‌بنه‌وه‌و چه‌ند رِۆژێك له‌وى كۆده‌بنه‌وه‌و خاوه‌ن پرسه خواردنیان بۆ دروست ده‌كات ئه‌وا دروست نییه به‌ڵكو پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وان خواردن بۆ خاوه‌ن پرسه‌كه دروست بكه‌ن و هاوكارییان بكه‌ن چونكه كاتێك (جعفر) كوژرا پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] فه‌رمانى كرد كه خواردن بۆ بنه‌ماڵه‌ى (جعفر) دروست بكرێت چونكه ئه‌وان سه‌رقاڵن (اصنعوا لال جعفر طعاما فقد اتاهم امر یشغلهم) تاخیص احكام الجنائز ص74 .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
ئێمه كۆمه‌ڵێك گه‌نجین ده‌مانه‌ویت دینى خوا بگه‌یه‌نین به‌خه‌ڵكى,به‌لاَم هه‌ندێك له ئیخوان موسلیمه‌كان دژایه‌تیمان ده‌كه‌ن و شكاتمان لێده‌كه‌ن.....
ئێمه كۆمه‌ڵێك گه‌نجین ده‌مانه‌ویت دینى خوا بگه‌یه‌نین به‌خه‌ڵكى,به‌لاَم هه‌ندێك له ئیخوان موسلیمه‌كان دژایه‌تیمان ده‌كه‌ن و شكاتمان لێده‌كه‌ن ,وه ئیمامى مزكه‌وت ئه‌ڵێت نابىَ ئیوه ده‌عوه بكه‌ن كتب و نامیلكه‌كانمان ده‌به‌ن ,ئێستا ئێمه چی بكه‌ین ؟.
بانگه‌وازكردن بۆ دینى خوا پیشه‌ى سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران بووه (علیهم الصلاة والسلام) وه ئه‌ركى هه‌موو موسڵمانێكى شوێن كه‌وته‌ى پێغه‌مبه‌رانه (علیهم الصلاة والسلام) و هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه‌هاتووه خه‌ڵكى له چاوه‌رِوانى و پێشوازیدا بن به‌ڵكو به‌سه‌ختترین شێواز دژایه‌تى كراون و ئازار دراون وه به‌درۆ زانراون وه هه‌وڵى كوشتن‌یان دراوه به‌ڵكو هه‌ندێكیان كوژراون وه‌كو ( یحیى و زه‌كه‌ریا )(علیها الصلاة والسلام) كه جوله‌كه ده‌ستى بالاَى هه‌بووه له كوشتنیاندا قال تعالى (ويقتلون النبين بغيرالحق) البقره: ٦١ .
وه سوننه‌تى خواى گه‌وره‌ش وابووه كه پێغه‌مبه‌ران دوژمنى سه‌ركه‌ش و سه‌رسه‌ختیان هه‌بێت .قال تعالى ( وكذلك جعلنا لكل نبى عدوا من المجرمين)الفرقان: ٣١.
وه سه‌ره‌تایش كه پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] سروشتى بۆ دابه‌زى و چوو بۆ لاى (ورقه بن نوفل) پێى فه‌رموو : خۆزگه ئه‌و كاته‌ى كه نه‌ته‌وه‌كه‌ت ده‌رت ده‌كه‌ن زیندوو بوومایه و به‌توانا بوومایه تا سه‌رتم بخستایه . پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] پێى سه‌یر بوو فه‌رمووى (او مخرجی هم ؟) ئایا ئه‌وان ده‌رم ده‌كه‌ن ؟ وه‌ره‌قه‌ى كورِى نه‌وفه‌ل فه‌رمووى : (نعم لم یات رجل قط بمثل ماجئت به الا عودي) واته : به‌ڵى هیچ پیاوێك هاوشێوه‌ى ئه‌م شته‌ى تۆى (دینه‌ى)نه‌هێناوه ئیلا دژایه‌تى كراوه . (متفق علیه وه برِوانه مشكاه المصابیح رقم 5841 ) .
جا برایانى به‌رِێزم ئێوه‌ش شتێكى ئاسایى بێت له‌لاتان كه دژایه‌تى ده‌كرێن به‌ڵكو زیاتریش وه پێویسته دانا و كاربه‌جى بن وه نه‌رم و نیان له بانگه‌وازكردنتاندا وه به‌رِه‌حم و سۆز بن وه په‌له‌نه‌كه‌ن وه ئارامگربن وه به‌رده‌وام بن ,دڵنیا بن كه‌س نه‌یتوانیوه و ناتوانن رِێگرى و به‌ربه‌ستى بكه‌ن , پشت به‌خواى گه‌وره ببه‌ستن و به‌گوێره‌ى تواناى خۆتان هه‌وڵ بده‌ن و به‌رده‌وام بن ئه‌جر و پاداشتتان لاى خواى گه‌وره‌یه انشاءلله .
وه ئه‌گه‌ر شكاتتان لێكراو بانگ‌كران ئه‌وا دینى خوا رِوون بكه‌نه‌وه و بیسه‌لمێنن كه ئێوه حیزبایه‌تى ناكه‌ن و توندرِه‌و و تیرۆرست نین و ئامانجێكى سیاسیان نییه و ته‌نها دینى خواى گه‌وره ده‌گه‌یه‌نن , خواى گه‌وره هه‌موو لایه‌ك دامه‌زراو و سه‌ركه‌وتووبكات . امین .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین عبدالكريم وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
سلام علیك كرِینى سه‌یاره‌وشتومه‌ك به‌قیست حه‌رامه یان نا؟...
سلام علیك كرِینى سه‌یاره‌وشتومه‌ك به‌قیست حه‌رامه یان نا؟ كاتێك نرخى زیادبكه‌ن له‌سه‌رت؟تكایه بومان شى بكه‌نه‌وه كامه‌ى حه‌رامه‌وكامه‌ى حه‌لاَڵه به‌بىَ گومان بونمان لێی.خواى كه‌وره‌لێتان خوَشبیت...
ئه‌م بابه‌ته‌ى جه‌نابت پرسیارى لى ده‌كه‌ى زانایان جیاوازن تێیدا به‌لاَم ئه‌وه‌ى كه به ته‌واوى ده‌زانین له بۆچونى زانایان ئه‌وه‌یه كه قیست كرِین و فرۆشتنێكى حه‌رامه‌و پێویسته مرۆڤى موسوڵمان خۆى لێبپارێزێت له‌به‌ر ئه‌م چه‌ند به‌ڵگه‌یه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (من باع بیعتین فی بیعهة فله أوكسهما أو ربا) واته: هه‌ركه‌سێك دوو كرِین و فرۆشتن بكات له‌یه‌ك شت‌دا ئه‌وا ده‌بێت كه‌مه‌كه‌یان وه‌ربگرێت ئه‌گینا زیاده‌كه‌یان رِیبایه, وه ده‌فه‌رموێت:(نهى عن بیعتین فی بیعهة) واته: پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) نه‌هى كردوه له دوو كرِین و فرۆشتن له‌یه‌ك موعامه‌له‌دا, وه هه‌روه‌ها بینچینه‌یه‌كى فیقهیشمان هه‌یه ده‌ڵێت:(كل دین جر نفعا فهو ربا) واته: هه‌موو قه‌رزێك سودێك رِابكێشىَ ئه‌وه ئه‌و زیاده‌یه رِیبایه, وه به‌داخه‌وه ئه‌م قیسته به‌و جۆره‌ى كه هه‌یه كاروپیشه‌ى بێباوه‌رِانه‌و هاتووه بۆ ناو موسوڵمانان وه جێگاى قه‌رزى شه‌رعى گرتوه‌ته‌وه له ئیسلامدا به‌داخه‌وه, ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه ئه‌گه‌ر قیست هه‌بێت به‌لاَم زیاده‌ى نه‌خرێته‌سه‌ر وه‌ك باسى ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له رِاستیدا وابێت ئه‌وه ئه‌و جۆره دروسته....خواى گه‌وره هه‌مولایه‌ك یارمه‌تى بدات بۆ پابه‌ندبون به‌شه‌رعه‌كه‌ى و خۆپاراستن له حه‌رامه‌كان.
به‌رِێز/ م.عبدالوالی عبدالرحیم وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه ژ.م. 07702233139