كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایه‌ ریش سوده‌كانى چیه‌؟ ..........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من شكور بۆ خوا ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره‌ لێمان وه‌ربگریت خۆمان به‌ شوینكه‌وتوانى ئه‌هلى سه‌له‌ف ده‌زانین به‌گویره‌ى توانا ته‌قریبه‌ن وا بۆ 12 ساله‌ رِیشم هه‌یه‌ واتا نه‌م تاشیوه‌ به‌لاَم كورتم كردۆته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ هاوریكانم پرسیارم لیده‌كه‌ن له‌باره‌ى سودى ریش ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ده‌زانم به‌رده‌وام سونه‌تیك جێبه‌جىَ ده‌كه‌م ئنجا پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ ئایه‌ ریش سوده‌كانى چیه‌؟

وەڵام: 

براى به‌رِێزم تاشینى رِیش و كورتكردنه‌وه‌ى حه‌رامه‌و تاوانه‌، وه‌ هێشتنه‌وه‌و درێژ كردنى عیباده‌ته‌و گوێرِایه‌ڵى كردنى فه‌رمانى پێغه‌مبه‌ره‌ (صلى الله عليه وسلم)، هه‌روه‌ك له‌ چه‌ند فه‌رموده‌یه‌كدا پێغه‌مبه‌ره‌ (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانى پێكردووه‌، جا ئه‌گه‌ر سوودى هێشتنه‌وه‌ى ته‌نها ئه‌وه‌ بێت كه‌ جى به‌جى كردنى فه‌رمانى پێغه‌مبه‌ره‌ (صلى الله عليه وسلم) به‌سه‌ بۆ موسڵمان، وه‌ مه‌رج نییه‌ هه‌موو عیباده‌تێك ئێمه‌ ده‌بێت حیكمه‌ت و سوودى بزانین ئه‌وجا جي به‌جێى بكه‌ین، به‌ڵكو حاڵى موسڵمانى رِاسته‌قینه‌ ده‌بێت به‌و شێوه‌یه‌ بێت كه‌ خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت ({وَمَا كَانَ لِمُؤمِنٍ وَلا مُؤْمِنَه‌ٍ إِذَا قَضى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أمْرًا أَن يكُونَ لهُمُ الْخِيرَة‌ُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَن يعْى اللَّهَ وَرَسُولهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلالا مُّبِینًا} (36) سوره‌ الأحزاب).
واته‌: بۆ پیاوان و ئافره‌تانى ئیماندار نییه‌ كاتێك خواى په‌روه‌ردگارو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانێكیان كردو شتێكیان به‌ باش زانى، ئه‌وان بڵێن: ئێمه‌ سه‌رپشكین له‌وه‌ى كه‌ شوێنى بكه‌وین یان نا!! نه‌خێر وانییه‌ به‌ڵكو ده‌بێت گوێرِایه‌ڵى ته‌واویان هه‌بێت بۆ فه‌رمووده‌كانى خواو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌گه‌ر ئه‌وان خۆیان به‌ ئیماندار ده‌زانن، وه‌ هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچى فه‌رمانه‌كانى خواى په‌روه‌ردگارو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلى الله عليه وسلم) بكات، ئه‌وه‌ بي گومان سه‌رى لێشێواوه‌ به‌سه‌ر لێشێوانێكى رِوون و ئاشكرا.
وه‌ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت ({وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِیدُ الْعِقَابِ} (7) سوره‌ الحشر):
واته‌: ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هێناویه‌تى بۆتان و فه‌رمانى پێكردوون، ئێوه‌ بیكه‌ن و ده‌ستى پێوه‌ بگرن، وه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌و رِێگرى لێكردوونه‌ تا نه‌یكه‌ن و به‌ خراپى ده‌زانێت، ئێوه‌ مه‌یكه‌ن و لێى دوور بكه‌ونه‌وه‌، وه‌ له‌ خوا بترسن و ته‌قواتان هه‌بێت و خۆتان له‌ غه‌زه‌ب و تورِه‌یى خوا بپارێزن (به‌ جێبه‌جێكردنى فه‌رمانه‌كانى و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانى)، چونكه‌ به‌رِاستى خواى په‌روه‌ردگار تۆڵه‌و سزاى زۆر تووند و به‌ ئێشه‌ ...
سودى هێشتنه‌وه‌ى رِیش بۆپیاوان گه‌لێك زۆره‌ ئه‌گه‌رله‌به‌رخاترى خواى گه‌وره‌ى بێت نییه‌تى خالص بێت بۆخوا له‌ نموونه‌ى ئه‌وسودانه‌:-
1- هۆكارێكه‌ بۆئه‌وه‌ى له‌ تاوان وسه‌رپێچى دووربكه‌ویته‌وه‌ چونكه‌ رِیش هه‌یبه‌ت وسامێكى گه‌وره‌ ده‌به‌خشێته‌ دانه‌ره‌كه‌ى به‌شێوازێك كه‌ ناهێڵێت زۆرێك له‌تاوانه‌كان ئه‌نجامبدات، وه‌كو درۆكردن ، غه‌یبه‌ت كردن، جنێودان ، گۆرانى ووتن یان گوێ لىَ گرتن ، تێرِوانینى حه‌رام ، قسه‌ى هیچ وپووچ وبێ نرخ ...
2- هۆكارێكه‌ بۆئه‌وه‌ى رِێگرى خاوه‌نه‌كه‌ى بكات له‌رِۆشتن بۆهه‌ندىَ شوێنى ناشه‌رعى له‌وانه‌ بۆ نادى وهۆڵ وئه‌وشوێنانه‌ى كه‌سه‌رپێچى خواى گه‌وره‌ى تێدا ده‌كرێت ...
3- عزه‌ت ورِێزێكى تایبه‌ت ده‌به‌خشێت به‌دانه‌ره‌كه‌ى كه‌ هه‌مووان رِێزى ده‌گرن ومتمانه‌ى ته‌واوى پێ ده‌به‌خشن...
4- هێمایه‌كى جوان وپیرۆزه‌ كه‌ موسڵمانى پێ بناسرێته‌وه‌و جیابكرێته‌وه‌ له‌خه‌ڵكى عه‌وام ونه‌زان...
5- هه‌روه‌ها له‌رِووى زانستى پزیشكیشه‌وه‌ سودى ئه‌وه‌ى لىَ وه‌رده‌گیرىَ كه‌ هۆكارێكه‌ بۆمانه‌وه‌ى پێستى ده‌م وچاوبه‌شێوه‌یه‌كى ساف وجوان به‌هۆى لێنه‌دانى گوێزان له‌ده‌م وچاو....
سودى تریشى زۆرن كه‌رِه‌نگه‌ جه‌نابت له‌ژیانى خۆتدا هه‌ستت پێ كردبن وئێمه‌ له‌یادمان نه‌بێت ...
خواى گه‌وره‌ ئیستقامه‌وبه‌رده‌وامبوونت پێ ببه‌خشێت ..

به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701580798

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٥٧٠
٢٤٤٤
٦٨٠١٧٤