حوكمى وێنه‌ى فۆتۆ یان وینه‌ى ڤیدیۆیى له ئیسلامدا؟
من ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ هاورِێیانى قوتابخانه‌كه‌م سه‌فره‌یه‌ك بكه‌م ئایه رِه‌سمى فۆتۆ یان ڤیدۆیى بگرین جائیزه ؟
رِه‌سم گرتن به‌ڤیدیۆ و به فۆتۆكراف حوكمى چییه له ئیسلامدا خۆت بیگریت یان خۆت ده‌ربچیت یان هه‌ڵگرتن بۆ یادكارى..
و/ برائازیزه‌كه‌م پێشه‌كى بابزانین كه‌وێنه‌كێشان یاخوود وێنه گرتن له‌زمانى عه‌ره‌بیدا پىَى ده‌وترێت (تصویر)وه‌ئه‌وه‌شى وێنه ده‌كێشێت یاخود وێنه‌ده‌گرێت پىَى ده‌وترێت (مصویر)وه وێنه پىَى ده‌وترێت (صوره)..جابابزانین ئه‌م زاراوانه له‌فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله علیه‌وسلم)چۆن باسكراوه ئایا مه‌دح كراوه یان زه‌مكراوه..پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم): (ان الملائكه لاتدخل بیتاً فیه صوره وإن من صنع الصوریعذب یوم القیامه فیقال أحیوا ماخلقتم) صحيح الجامع الصغیررقم 1330، واته(فریشته‌ى رِه‌حمه‌ت ناچێته ماڵێكه‌وه وێنه‌ى تێدابێت،وه‌هه‌ركه‌سێك وێنه بگرێت یان وێنه بكێشێت ئه‌وا له‌رِۆژى قیامه‌تدا سزاده‌درێت وپێیان ده‌وترێت ئه‌وه‌ى كه‌دروستان كردووه گیان بكه‌نه به‌ریان وزیندوویان بكه‌نه‌وه.
ئایا ئه‌گه‌روێنه‌ى فۆتۆگرافى له‌ماڵه‌كه‌تدا بێت ده‌توانیت بڵێیت وێنه له‌ماڵمدا نییه؟نه‌خێرچوونكه نا‌توانیت چونكه ئه‌ویش هه‌رپێى ده‌وترێت وێنه.وه‌له‌سه‌خترین سزا له‌رِۆژى قیامه‌تدابۆوێنه‌گران و وێنه كێشانه كه‌ده‌فه‌رموێت (إن من أشدالناس عذاباً یوم القیامه المصورن)صحیح سنن النسائی رقم 5364، وه‌خواى گه‌وره له‌رِۆژى قیامه‌تدا سزایان ده‌دات وه‌كوپێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)ده‌فه‌رموێت (إن الله یعذب المصورین بما صوروا) صحیح الجامع الصغیر رقم 1899.وه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)نه‌فره‌تى كردووه له‌وێنه‌گران ووێنه‌كێشان وه‌ك ده‌فه‌رموێت (لعن المصورین) صحیح الترغیب والترهیب رقم 1849،وه‌كاتێك پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)ویستى بچێته ژووره‌وه بینى عائیشه (خوالىَى رِازى بێت) په‌رده‌یه‌كى هه‌ڵواسی بوو وێنه‌ى تێدابوو،رِه‌نگى تێك چوو رِاوه‌ستاونه‌چووه ژووره‌وه،عائیشه فه‌رمووى چیم كردووه تاتۆبه‌بكه‌م..پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)فه‌رمووى ئه‌و وێنه‌یه،بۆیه عائیشه رِاسته‌وخۆ لێى كرده‌وه ودرِاندى ورِاى خست،وه یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانى حه‌رامبوونى ئه‌وه‌یه كه(یضاهئون خلق الله) واته : له‌هاوشێوه‌ى دروست كراوه‌كانى خوا دروست ده‌كه‌ن..ئایا كه‌سێك به‌ده‌ست وێنه بكێشێت زیاترله‌وكه‌سه ده‌چێت یاخود به‌كامێراى فۆتۆگرافى وێنه‌ى بگرێت ؟ گومانى تێدانییه كه‌به‌كامێرا كتومه‌ت له‌خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌چێت نه‌ك به‌ده‌ست بیكێشێت،بۆیه عبدالله‌ى كورِى عباس (خوالىَى رِازى بێت) له‌وه‌لاَمى كه‌سێكدا كه‌پیشه‌كه‌ى وێنه كێشان بوو وه‌بژێوى ژیانى له‌سه‌ربوو پىَى فه‌رموو(فإن كنت لابد فاعلاً فاصنع الشجر ومالا روح فیه)،مشكاه المصابیح رقم 4498..واته (ئه‌گه‌ر هه‌روێنه ده‌كێشیت ئه‌وا وێنه‌ى داروبىَ گیان بكێشه..والله اعلم
بۆزیاترشاره‌زابوون بگه‌رِێوه بۆئه‌وبابه‌ته‌ى كه به‌رِێز مامۆستا عبدالكریم نوسیوێتى له‌ژێرناونیشانى(حوكمى وێنه له‌شه‌رعدا)كه‌له‌گۆڤارى رِێگاى رِاستدا بلاَوكراوه‌ته‌وه
به‌رِێز م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه ژ.م. 07701207979
حوكمى رِیشتاشین چییه به‌به‌ڵگه‌ى شه‌رعى؟
حوكمى رِیشتاشین چییه به‌به‌ڵگه‌ى شه‌رعى؟ ئایا له كاتێك مروڤ غووسڵى له‌سه‌ربێ دروسته ریشى بتاشێ؟
و/حوكمى هێشتنه‌وه‌ى رِیش له‌ئیسلامدا واجبه‌وتاشینى حه‌رامه،چونكه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)له‌چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌دا فه‌رمانى كردووه به‌هێشتنه‌وه‌ى رِیش ،وه‌ئاشكراشه كه‌فه‌رمانى خواوپێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)بۆواجبه،ئه‌گه‌رقه‌رینه‌یه‌ك له‌واجبێتى لاى نه‌دات،وه‌هیچ قه‌رینه‌یه‌ك له‌م بواره‌دا نییه..پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)ده‌فه‌رموێت (قصوا الشوارب واعفوا اللحى خالفوا المشركين)متفق علیه..وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت (قصوا الشوارب ووفروا اللحى خالفوا المشركين)رواه البخاری ..وه‌ده‌فه‌رموێت (قصوا الشوارب وارضوا اللحى خالفوا المجوس)رواه مسلم..وه‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)خۆى رِیشى درێژبووه وه‌چرِبووه،وه‌كاتێك قسه‌ى بكردایه له‌دواوه ده‌بینرا چونكه رِیشى ده‌جولاَیه‌وه..به‌لاَم ئه‌وفه‌رمووده‌یه‌ى كه ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)له‌درێژى وپانى رِیشى كورت ده‌كرده‌وه(انه كان يأخذ من لحيته من طولها وعرضها)فه‌رمووده‌ناسان ده‌فه‌رموون ئه‌م فه‌رمووده‌یه (باتڵه)ورِاست نییه،وه‌پێچه‌وانه‌ى چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ى صه‌حیحه..وه‌له‌هه‌رچوارمه‌زهه‌به‌كه‌شدا هێشتنه‌وه‌ى رِیش واجبه‌وتاشینى حه‌رامه جگه‌له‌ئیمامى شافعى نه‌بێت كه‌ده‌فه‌رموێت مه‌كروهه،به‌لاَم كه‌راهه‌ت لاى ئیمامى شافعى ماناى ئه‌وه نییه كه‌نه‌كردنى خێره‌وكردنى تاوان نییه،به‌ڵكوبه‌ماناى حه‌رام دێت وبه‌ڵگه‌ى ئه‌م ئایه‌ته‌یه كه‌خواى گه‌وره پاش باسكردنى كۆمه‌ڵێك تاوانى وه‌كوزیناوكوشتن ده‌فه‌رموێت :هه‌موو ئه‌م تاوانانه لاى خواى گه‌وره مه‌كروهه(كل ذلك كان سیئه عندربك مكروها)كه‌زانایانى ته‌فسیرده‌فه‌رموون مه‌به‌ست پىَىحه‌رام وتاوانى گه‌وره‌یه..والله اعلم..
به‌رِێز/م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م. 07701207979
حوكمى چوونه لاى خێزانى خۆت له‌دواوه؟
حوكمى چوونه لاى خێزانى خۆت له‌دواوه چییه به‌به‌ڵگه‌ى قورئان وسوونه‌ت؟
و/ چوونه لاى خێزانى خۆت له‌دواوه تاوانێكى گه‌وره‌یه ورِووبه‌رِووى نه‌فره‌تى خواى گه‌وره‌ت ده‌كاته‌وه وه‌كو پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)ده‌فه‌رموێت (ملعون من أتى امرآة في دبرها) صحیح سنن ڕبی داود رقم 2162.واتا(هه‌ركه‌سێك له‌دواوه بچێته لاى خێزانى خۆى ئه‌وه مه‌لعونه‌ودووره له‌رِه‌حمه‌تى خواى گه‌وره،هه‌روه‌ها بىَ به‌رى ده‌بێت له‌وقورئانه‌ى كه‌خواى گه‌وره دایبه‌زاندووه بۆسه‌رمحمد (صلى الله علیه‌وسلم) وه‌كو ده‌فه‌رموێت (.........أو امرآة في دبرها فقد بريء مما انزل على محمد(صلى الله علیه وسلم)،صحیح سنن ابی داود رقم 3904،هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌رِۆژى قیامه‌تدا ته‌ماشاى ناكات ورِه‌حمى پىَ ناكات..وه‌كو پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)ده‌فه‌رموێت (ان الذي يأتي أمرآته في دبرها لاينظرالله اليه يوم القيامة)صحیح الجامع الصغیر رقم 1991.هه‌روه‌ها برِیارى كوفرى بچوكى به‌سه‌ردا دراوه وه‌كو پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)ده‌فه‌رموێت (........أو امرآة في دبرها فقدكفربما أنزل على محمد)رواه ابوداود والنسائی والترمزی وابن ماجه وصحیحه الشیخ الالبانی..هه‌روه‌ها خواى گه‌وره رِێنمووى كردووین بۆچوونه لاى هاوسه‌ره‌كانمان له‌شوێنى منداڵ بوونه‌وه وه‌كو ده‌فه‌رموێت (نساؤكم حرث لكم فأتوا حرثكم أني شئتم)..ئه‌م تاوانانه رِووبه‌رِووى پیاوئافره‌ته‌كه‌ش ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ش پىَى رِازى بێت،بۆیه پێویسته له‌سه‌رهه‌مووباوه‌رِدارێك خۆى بپارێزێت له‌ئه‌م كرداره قیزه‌ونه تاله‌وهه‌موو سزایه پارێزراوبێت ..هه‌روه‌ها له‌رِووى ته‌ندروستیشه‌وه زیانى زۆربه‌و ئافره‌ته ده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌تى له‌پاشه‌رِۆژدا،هه‌روه‌ها مه‌ترسى ئه‌وه‌شى لىَ ده‌كرێت كه تووشى نه‌خۆشى ئایدز ببن..والله اعلم..
به‌رێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م.07701207979
دابه‌شكردنى میرات
من پارچه زه‌وییه‌كم له‌ده‌زگاى شه‌هیدان وه‌رگرتبوو ئێستا فرۆشتوومه به(157)گه‌لاَ، ده‌مه‌وێت له‌سه‌رده‌ستوورى ئیسلام ئه‌وبرِه‌پاره‌یه دابه‌ش بكه‌م به‌سه‌ر :-
1- هاوسه‌رى.
2- كچ وكورِێكى كه‌له‌دواى خۆى به‌جێماون.
3- دایك وباوكى.
خواى گه‌وره پاداشتان بداته‌وه..
و/ وه‌لاَمى شه‌رعى بۆپرسیاره‌كه‌ت كه‌ده‌ته‌وێت (157) گه‌لاَ دابه‌ش بكه‌یت به‌سه‌رهاوسه‌روكچ وكورِێك ودایك وباوكى مردووه‌كه (خوالىَى خۆش بێت) ئه‌وا به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه ده‌بێت:-
1- هاوسه‌ره‌كه‌ى:- 18 به‌شى به‌رده‌كه‌وێت كه‌واته (19،62،5) گه‌لاَ..
2- باوكى :- 24 به‌شى به‌رده‌كه‌وێت كه‌واته (26،16،5)گه‌لاَ.
3- دایكى:- 24 به‌شى به‌رده‌كه‌وێت كه‌واته(26،16،5)گه‌لاَ.
4- كورِه‌كه‌ى :- 52 به‌شى به‌رده‌كه‌وێت كه‌واته:- (56،68،)گه‌لاَ.
5- كچه‌كه‌ى:- 26 به‌شى به‌رده‌كه‌وێت كه‌واته:- (28،34)گه‌لاَ.
به‌رِێز م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م. 07701207979