ئایا منداڵى ناو شوشه حه‌رامه(Tube) ؟
ئایا منداڵى ناو شوشه حه‌رامه(Tube) ؟ واته دانانى تۆوى پیاوه‌كه‌و هێلكه‌ى ئافره‌ته‌كه له شوشه‌داو چالاككردنى پیتاندنه‌كه‌ى و پاشان گه‌رِه‌ندنه‌وه‌ى بۆ منداڵدانى ژنه‌كه.
سه‌باره‌ت به‌منداڵى ناو شوشه و چالاككردنى پیتاندنى تۆوى پیاو و ئافره‌ت ده‌بێت ئه‌وه بزانیت ده‌بێت كه‌م و كورِى له تۆوى پیاوه‌كه‌دا هه‌بێت نه‌ك ئافره‌ته‌كه ئه‌و كاته ئه‌م كرداره ده‌كرێت ,پاشان ده‌بێت دڵنیا بیت ئه‌و تۆوه هى خۆته ئه‌ویش به‌وه‌ى كه ئه‌و پزیشكه‌ى ئه‌م كاره‌ت بۆ ده‌كات ده‌بێت جێى متمانه بێت و كه‌سێكى له خوا ترس بێت ,چونكه ئه‌گه‌ر جێگاى متمانه نه‌بێت و كه‌سێكى له خواترس نه‌بێت له‌وانه‌یه بۆ پاره تۆوى خۆى یاخود یه‌كێكى ترت بۆ به‌كاربهێنیت كه ئه‌مه‌ش تێكه‌ڵ بوونى وه‌چه و رِه‌چه‌ڵه‌ك و نه‌سله .
بۆیه ئه‌مه هه‌روا كارێكى ئاسان نییه كه خه‌ڵكى به‌ساده‌و ساكارى وه‌ریانگرتووه و له هه‌موو شوێنێك و لاى هه‌موو پزیشكێك ئه‌نجامى ده‌ده‌ن .
پاشان ده‌بێت باوه‌رِت وابێت كه خواى گه‌وره منداڵت پێ ده‌به‌خشێ و كارى پزیشكه‌كان ته‌نها هۆكارێكى پزیشكى یه و زانستێكى سه‌رده‌مه و منداڵ به‌خشه‌ر ته‌نها خواى گه‌وره‌یه . والله اعلم .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
ما المقصود بالبدعة فی الاسلام ؟وهل هناك تصنیف للبدعة على أساس (البدعة الحسنة) و(البدعة السیئة)؟
ما المقصود بالبدعة فی الاسلام ؟وهل هناك تصنیف للبدعة على أساس (البدعة الحسنة) و(البدعة السیئة)؟وهل أنت كلتا البدعتین ضلالة؟حیث ان بعض العلما‌ء الافاضل یعتبرون (البدعة الحسنة) أیضآ ضلالة ،لانها تعنی عدم إكتمال الاسلام فی زمن نبینا(محمد) صلى الله علیه وسلم. وهذا كفر ویتعارض مع الاية الكریمة( الیوم أكملت لكم دینكم ...) أفیدونا بهذا الخصوص وشكرآ .
البدعة طریقه مخترعة تضاهی الشرعیة، اوما أحدثته الناس من العبادات ولیست لها أصل من الكتاب والسنة الصحیحة.
وقد قسم بعض العلما‌ء البدعة الى الحسنة والسیئة ولكن هذا التقسیم لیس له دلیل من الكتاب والسنة الصحیحة بل هناك أدلة كثیرة على أن البدعة كلها سیئة وضلالة منها قوله (صلى الله علیه وسلم) (كل بدعة ضلالة) ومن المعلوم أن (كل) من الفاظ العمو) نعم كل بدع، اذ لوكانت هناك بدعة حسنة لما قال النبی (صلى الله علیه وسلم) هذا اللفظ الصریح الواضح الظاهر.
ویوضحه اكثر ابن عمر(رضى الله عنها) عندما یقول :( كل بدعة ضلالة وإن رأها الناس حسنة) نه‌نا یضع النقاط على الحروف ولا یدع مجال لاحد ان یشك فى هذه المسألة. ویقول امام دارالهجرة ( الامام مالك) رحمه الله. (من ابتدع فى ا‌لدین بدعة یراها حسنة فقد زعم ان محمداً صلى الله علیه وسلم خان الرسالة لان الله یقول: (الْيوْمَ أَكْمَلْتُ لكُمْ دِینَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلیْكُمْ نِعْمَتِی وَرَضِیتُ لكُمُ الْإِسْلامَ دِینًا).
فمالم یكن یومئذ دینا لایكون الیوم دینا لأن دیننا ولله الحمد كامل ولا یحتاج الى الزیادة . والله اعلم.
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
ئه‌و ووتانه‌ى له كاتى ماره‌برِیندا ده‌گوترێن له‌نێوان ماموستاو زاواوكج ووه‌لیدا چییه وچۆن ده‌ستپێبكرێت؟
ئه‌و ووتانه‌ى له كاتى ماره‌برِیندا ده‌گوترێن له‌نێوان ماموستاو زاواوكج ووه‌لیدا چییه وچۆن ده‌ستپێبكرێت؟ چونكه هه‌ندىَ مامۆستاى به به‌رِێز ئاماده‌ى ماره‌برِینه‌كه‌ده‌بن زۆر ئیشكالیه‌تمان بۆ درووست ده‌كه‌ن تكایه به‌ڵكو كلێشه‌یه‌كمان بۆ رِه‌وانه‌بكه‌ن تا هه‌وڵده‌ین زوربه‌ى مامۆستایان سوودى لێوه‌ربگرن تكایه كلێشه‌كه به‌چه‌ند خاڵێك بنوسرێته‌وه له خواره‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كان واته (مصادر)ه‌كان دیارى بكرێن والسلام علیكم .
سه‌ره‌تا ماره‌برِین مامۆستابه( الخطبة الحاجة) ده‌ست پێده‌كات .پێویسته (ولی الامر) ى كچه‌كه ئاماده‌بێت یاخودكه‌سێك بكات به‌وه‌كیلى خۆى وه‌دوو شاهیدى عدل شایه‌ت بن چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: (لا نكاح إلا بولی وشاهدی عدل).صحیح الجامع الصغیر برقم (7557).واتا (ماره‌برِین دانامه‌زرێت ئه‌گه‌ر وه‌لى الامر ودووشاهێدى عه‌دل ئاماده نه‌بن)
شایه‌تى عه‌دلیش ئه‌وه‌یه كه‌تاوانى گه‌وره نه‌كات وله‌سه‌ربچووك به‌رده‌وام نه‌بێت ونوێژه‌كانى به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بدات.
وه‌كچه‌كه رِازى بێت وزۆرى لێ نه‌كرابێت وه‌ماره‌یی ده‌ستنیشان بكرێت ئه‌وه‌نده شته به‌سه بۆئه‌وه‌ى ماره برِینه‌كه دابمه‌زرێت، به‌لاَم مامۆستایان بۆزیاتر ته‌ئكید كردن چه‌ند شتێك ده‌ڵێن و (ولى الامر) ى كچه‌كه‌و زاواكه ده‌یڵێنه‌وه . بۆنموونه.
به (ولى الامر) ی كچه‌كه ده‌ڵێت وئه‌ویش له‌دوایه‌وه ده‌یڵێته‌وه : ئه‌وا (إنكاح وتزویج) ى (فلاَن) كچم لێت كرد ئه‌ى (فلاَن) ناوى زاواكه ده‌ڵێت له‌سه‌رماره‌ی ( ) مسقاڵ) ماره‌یی یه‌كه ده‌ڵێت وه‌به‌شایه‌تى ئه‌م شایه‌تانه. زاواكه‌یش ده‌ڵێت ئه‌وا قبوڵم كرد،پاشان مامۆستاكه رِوو ده‌كاته زاواكه‌و پێی ده‌ڵیت وئه‌ویش له‌دوایه‌وه ده‌یڵێته‌وه: ئه‌وا (إنكاح وتزویج) ى (فلاَن) ناوى بوكه‌كه ده‌ڵێ كرد بۆخۆم له‌سه‌رماره‌یی ( ) ماره‌یی یه‌كه ده‌ڵێت، وه‌به شایه‌تى ئه‌م شایه‌تانه. باوكى بوكه‌كه‌یش ده‌ڵێت ئه‌وا قبوڵم كرد‌و كۆتایی پێ دێت. والله أعلم.
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
ئایا نوێژى ئیستخاره چۆن ده‌كرێ و چ دوعایه‌ك ده‌خوێندرێ؟
ئایا نوێژى ئیستخاره چۆن ده‌كرێ و چ دوعایه‌ك ده‌خوێندرێ؟
نوێژى ئیستیخاره ئه‌وه‌یه كه‌ئیشێكت هه‌بوو ده‌یسپێرێت به‌خواى گه‌وره چونكه تۆنازانیت كردنى خێروچاكه یان نه‌كردنى خواى گه‌وره ده‌زانێت وتواناى هه‌یه جاداواى لێ ده‌كه‌یت كامه‌یان خێروچاكه بۆدین ودنیات ئه‌وه‌ت بۆئاسان بكات دوورِكات نوێژى سوننه‌تى ئیستیخاره ده‌كه‌یت پاش ته‌واوكردنى ته‌حیات وپێش سه‌لام دانه‌وه ئه‌م دوعایه ده‌خوێنیت وناوى كاره‌كه‌ت ده‌هێنیت تێیدا. ئه‌گه‌رنه‌تتوانى له‌به‌رى بكه‌یت ئه‌وا ده‌توانیت بینوسیته‌وه‌و له‌پێش خۆت دایبنێیت. ئه‌مه‌یش دوعاكه‌یه:-
((اللَّهُمَّ إِنِّی أَسْتَخِیرُكَ بِعِلْمِكَ وَأَسْتَقْدِرُكَ بِقُدْرَتِكَ وَأَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ الْعَظِیمِ فَإِنَّكَ تَقْدِرُ وَلا أَقْدِرُ وَتَعْلمُ وَلا أَعْلمُ وَأَنْتَ عَلاَّمُ الْغُیُوبِ، اللَّهُمَّ إِنْ كُنْتَ تَعْلمُ أَنَّ هَذَا الأَمْرَ خَیْرٌ لِی فِی دِینِی وَمَعَاشِی وَعَاقِبَة‌ِ أَمْرِی، أَوْ قَالأ عَاجِلِ أَمْرِی وَآجِلِهِ فَاقْدُرْهُ لِی وَيسِّرْهُ لِی ثمَّ بَارِكْ لِی فِیهِ، وَإِنْ كُنْتَ تَعْلمُ أَنَّ هَذَا الأَمْرَ شَرٌّ لِی فِی دِینِی وَمَعَاشِی وَعَاقِبَة‌ِ أَمْرِی، أوْ قَال فِی عَاجِلِ أمْرِی وَآجِلِهِ، فَاصْرِفْهُ عَنِّی وَاصْرِفْنِی عَنْهُ وَاقْدُرْ لِي الْخَیْرَ حَیْث كَانَ ثمَّ أرْضِنِی به)) البخاری 7/162.
واتا (خوایه‌من به‌زانستی خوت داوای خێر‌و چاكه‌ت لێده‌كه‌م و داوای توانات لێده‌كه‌م به‌توانای خوت ,وه‌له‌فه‌زڵی گه‌وره‌ت داوات لێ ده‌كه‌م,به‌رِاستی تو ده‌توانی و من ناتوانم تو زانای و من نازانم تو زانای نهێنی و غه‌یبه‌كانی,خوایه‌ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌چاكه‌و خێری تێدایه‌بو دینم و ژیانم و كوتایی ته‌مه‌نم , ئه‌وا خوایه‌به‌نسیبم بكه‌یت و ئاسانی بكه‌یت له‌سه‌رم و به‌ره‌كه‌تی تێبكه‌بوم,وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌خرابه‌بودینم و ژیانم و كوَتایی ته‌مه‌نم ئه‌وا خوایه‌لێم دوور بخه‌ره‌وه‌و منیش له‌و دوور بخه‌ره‌وه‌وخێرو چاكه‌م به‌نسیب بكه‌له‌هه‌ر شوێنێكه‌و باشان ده‌روونم رِازی بكه‌بێی.. )
په‌شیمان نابیته‌وه ئه‌گه‌ر ئیستخاره به‌خواى گه‌وره بكه‌یت وپاشان پرس ورِاوێژ به‌خه‌ڵكانى شاره‌زاوخاوه‌ن ئه‌زموون بكه‌یت ،چونكه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : { وَشَاوِرْهُمْ فِی الْأمْرِ فَإِذا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلى اللَّهِ }سوره ال عمران ایة: 159.) واتا (له‌كاروباره‌كانى ژیاندا پرس ورِاوێژ به‌هاوه‌لاَنت بكه وئه‌گه‌ر عه‌زمت له‌سه‌ركاره‌كه بۆدرووست بوو ئه‌وه پشت به‌خوا ببه‌سته‌وئه‌نجامى بده).
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
جیاوازى نیوان شیعه‌ى زه‌یدى و سوننه جیه؟ئه‌كه‌ر بكریت به روونى بۆمان باس بكه‌ن زۆر سوباس.
جیاوازى نیوان شیعه‌ى زه‌یدى و سوننه جیه؟ئه‌كه‌ر بكریت به روونى بۆمان باس بكه‌ن زۆر سوباس.
الحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله (صلى الله عليه وسلم).
خۆشه‌ویستان قسه‌كردن له‌سه‌ر شیعه‌ى زه‌یدى زۆر ده‌خایه‌نىَ به‌لاَم هه‌وڵ ئه‌ده‌م چمكێك له‌م تاقمه باسكه‌م:
زه‌یدێكان فرقه‌یه‌كن له فرقه‌كانى شیعه نسبه‌تیان ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ (زید بن علی زین العابدین بن ا‌لحسین بن علی رضی الله عنهما (80ـ122هـ/698ـ740م)) كه بیردۆزه‌یه‌كى دانا له سیاسه‌ت و حوكمرِانى دا، وه له پێناویدا كۆششى كرد‌و كوژرا، وه‌ئه‌م پێشه‌وایه‌تى (ابو بكر وعمر وعثمان)ى به دروست ده‌زانى، وه ته‌كفیرى یه‌ك صه‌حابه‌یان نه‌كردوه‌و، وه‌له مه‌زهه‌بیانه ئیمامه‌تى كه‌سێكى (المفضول) دروسته له‌گه‌ڵ بوونى كه‌سێكى (الافضل).
زه‌یدى كورِى عه‌لى پێشه‌وایه‌تى شۆرِشێكى شیعه‌ى كرد له عیراق دژى ئه‌مه‌ویه‌كان له‌سه‌ر ده‌مى هیشامى كورِى عبدالملك، وه ئه‌وان 15 هه‌زار كه‌سبون به‌یعه‌تیان دا پێى له ئه‌هلى كوفه وه هه‌ڵیان نا بۆ ئه‌و ده‌رچونه وه كاتێك زانیان كه خۆى به‌رى ناكات له هه‌ردو خه‌لیفه‌ى پایه‌به‌رز ئه‌بو به‌كرو عومه‌ر خوایان لێ رِازى بێت وه له عنه‌تیان لێ ناكات، به‌ڵكو ره‌زاو ره‌حمه‌تیان له‌سه‌ر ده‌كات، زۆری پێ نه‌چوو لێى كشانه‌وه‌و گورگان خواردیان كرد چوونه سه‌ر ووته‌ى رافیزه‌كان ئه‌بوبه‌كرو عومه‌ریان به كافر ده‌زانى، بۆیه زه‌یدى كورِى عه‌لى ناچاربو رِووبه‌رِووى سوپاى ئه‌مه‌وێكان بێته‌وه به نزیكه‌ى 500پێچ سه‌د سواریه‌وه له‌و شه‌رِه‌دا تیرێك به‌ر ناو چه‌وانى كه‌وت بۆیه هۆى وه‌فاتى له ساڵى 122كۆچى.
وه ئه‌و شام و عیراق گه‌رِا یه‌كه‌م به دواى زانستى شه‌رعى ودووهه‌م بۆ گێراندنه‌وه‌ى مافى ئال و به‌یت ، ئه‌و پیاوێكى له خوا ترس بوو وه زانا‌و ئازا بوو پابه‌ندبوو به قورئان وسوننه‌ته‌وه.
وه زانستى له (محمد الباقر)ى برا گه‌وره‌یه‌وه وه‌رگرت كه به‌یه‌كێك له ئیمامه‌كانى (الاثنی عشر) دائه‌نرێت.
وه په‌یوه‌ندى له گه‌ڵ گه‌وره موعته‌زیلى(وايل بن عطاء) خۆش‌بوو كه به هۆیه‌وه برێك له بۆچونه‌كانى موعته‌زیله‌ى هێنایه ناو مه‌زهه‌بى زه‌یدیه‌وه.
عه‌قیده‌و بیر‌و بۆچونه‌كانیان:
1- ئیمامه‌ت به‌دروست ده‌زانن له سه‌رجه‌م نه‌وه‌كانى فاطمة، چى له نه‌وه‌ى حسن بێت یان له نه‌وه‌ى حسین خودایان لێ رِازى بێت.
2- وه ئیمامه‌ت لاى ئه‌مان به میراتى نیه به‌ڵكو به به‌یعه‌ته گرنگ ئه‌وه‌یه له ئه‌ولادى فاطمة بێت .
3- دروسته لایان بوونى زیاتر له ئیمامێك له یه‌ك كاتدا له دوو وولاَتى جیادا.
4- زۆربه‌ى زه‌یدێكانى ئه‌م چه‌رخه دان به خه‌لافه‌تى ئه‌بوبه‌كرو عومه‌رِ ده‌نێن وه له‌عنه‌تیان لێ ناكه‌ن بگره دووعاشیان بۆ ده‌كه‌ن، به‌لاَم له لایان شیعه‌كانى تره‌وه كار ده‌كرێت بۆ شێواندنى بیروباوه‌رِیان وه كراویشه .
5- مه‌یلیان به‌لاى موعته‌زیله ده‌چێت سه‌باره‌ت به زاتى خودا، وه برِوایان وایه كه ئه‌و كه‌سه‌ى تاوانى گه‌وره ئه‌نجام ئه‌دا له نێوان هه‌ردوو جێگاكه‌یه(جه‌هنم و به‌هه‌شت، منزلة بین المنزلتین) .
6- ته‌صه‌وفیان به هه‌مو شێوازێك پێ رِه‌فزه.
7- زه‌واجى موتعه‌یان پێ رِه‌فزه‌و ئینكاریشى لێ ده‌كه‌ن.
8- له گه‌ڵ شیعه هاورِان له زه‌كاتى(خمس)و (تقیه)درۆكردن گه‌ر پێویست كات.
9- به شێوه‌یه‌كى گشتى له گه‌ڵ ئه‌هلى سوننه هاورِان له عیباده‌ته‌كان وفه‌رزه‌كان جگه له چه‌ند شتێكیدا وه‌ك:
ـ له بانگ ده‌ڵین "حی على خیر العمل" له‌سه‌ر رێگه شیعه‌كان .
ـ له نوێژدا پێنچ ته‌كبیره ده‌كه‌ن.
ـ له نویژدا ده‌س ناگرن.
ـ دروسته لایان نوێژى جه‌ژن به تاك و به كۆمه‌ڵ .
ـ نوێژى ته‌رِاویح به كۆمه‌ڵ كردن به بیدعه ده‌زانن.
ـ نوێژ له پشتى فاجر به درووست نازانن .
ـ ده‌رگاى ئیجتیهاد لایان كراوه‌یه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌وێت ئیجتیهاد بكات، وه هه‌ر كه‌سێك نه توانێت ئیجتیهاد بكات ته‌قلید بكات، وه ته‌قلید كردن به ئال و به‌یت له پێش تره.
ـ دروسته لایان ده‌رچون له ئیمامى سته‌مكارو تاعه‌تى به واجب نازانن .
ـ ناڵێن ئیمامه‌كانمان مه‌عصومن و بارێزراون له هه‌ڵه، وه زێده رِه‌وى ناكه‌ن له به‌رز كردنه‌وه‌ى ئیمامه‌كانیان وه‌ك زۆرێك له شیعه‌كانى تر.
ـ به‌لاَم هه‌ندێ له زه‌یدێكان بریاری عیصمه‌ت پێ دانى ته‌نها چواریان ئه‌وانیش: (علی وفاطمه والحسن والحسین ـ رضی الله عنهم جمیعاً) .
ـ مه‌هدى چاوه‌رِوان كراویان نیه.
ـ زاناى گه‌وره‌یان تیا هه‌ڵ كه‌وت كه بونه سوننى وله سه‌ر مه‌نهه‌ج وعه‌قیده‌ى سه‌له‌فی وه‌كو: ابن الوزیر الصنعانى وابن الامیر الشوكانی والشیخ مقبل بن هادى الوادعی رحمهم الله .
بلاَو بوونه‌وه‌یان و شوێنى جوگرافیان:
زه‌یدێكان ده‌وڵه‌وتێكیان پێك هێنا به سه‌رۆكایه‌تى حه‌سه‌نى كورِى زه‌ید له ساڵى 250كۆچى له خاكى (الدیلم وطبرستان)
ده‌وڵه‌تێكى تریان پێك هێنا له یه‌مه‌ن له سه‌ده‌ى سێى كۆچى به سه‌رۆكایه‌تى(الهادی إلى الحق) .
مه‌زهه‌بى زه‌یدى له‌م شوێنانه بلاَو بۆوه: له كه‌ناره‌كانى وولاَتى(الخزر) وه وولاَتى (الدیلم وطبرستان وجیلان) له رۆژ هه‌لاَته‌وه، وه درێژ بۆوه به‌ره‌و حیجازو مصر له رۆژ ئاواوه، وه له خاكى یه‌مه‌ن خۆى گرته‌وه.
بۆمان روون بۆوه كه زه‌یدیكان فرقه‌یه‌كن له شیعه وه په‌یوه‌ندیه‌كى پته‌ویان هه‌یه له‌گه‌ڵ موعته‌زیله‌و كاریگه‌ری ئه‌وانیان له‌سه‌ره، به‌لاَم مه‌زهه‌بى زه‌یدى له فروعدا له چوار چێوه‌ى قوتابخانه‌كانى فقهى ئیسلامى ومه‌زهه‌به‌كان ده‌رناچن، وه ئه‌وان له مه‌زهه‌بى سوننه‌وه زۆر نزیكن له فروعدا.
بۆ زیاتر شاره‌زا بوون برِوانه ئه‌م سه‌ر چاوانه:
ـ تأثیر المعتزله فی الخوارج والشیعه ، عبداللطیف الحفظی .
ـ الزیدیه ، إسماعیل الاكوع .
ـ فرق معاصره تنتسب إلى الإسلام ، د . غالب عواجی .
ـ الإمام زید، محمد ابو زهره ـ دار الفكر العربی ـ القاهره.
ـ تاریخ المذاهب الإسلامیه، محمد ابو زهره ـ دار الفكر العربی ـ القاهره.
ـ تاریخ الفرق الزیدیه، د.فضیله عبد ربِّ الامیر الشامی ـ مطبعه الاداب، النجف ـ العراق ـ 1394هـ/1974م.
ـ إسلام بلا مذاهب، د. مصطفى الشكعه ـ الدار المصریه للطباعه والنشر ـ بیروت.
ـ الفَرْق بین الفِرق، عبد القادر بن طاهر البغدادی.
ـ الفِصل فی الاهواء والملل والنحل، ابن حزم.
ـ الملل والنحل، محمد بن عبد الكریم الشهرستانی.
ـ تلخیص الشافی، ابو جعفر محمد بن الحسن الطوسی.
ـ الكامل فی التاریخ، عز ا‌لدین ابو الحسن الملقب بابن الاثیر.
بةريز/ م.كامران خاليد وةلامى داوةتةوه ... ز.م. 07701495535
له‌كاتى ته‌حیات له‌كۆتاییه‌كه‌ى دا په‌نجه ده‌جوڵێنرىَ؟ئه‌گه‌ر بۆمان رِوونكه‌یته‌وه؟
له‌كاتى ته‌حیات له‌كۆتاییه‌كه‌ى دا په‌نجه ده‌جوڵێنرىَ؟ئه‌گه‌ر بۆمان رِوونكه‌یته‌وه؟
به‌ڵێ سوننه‌ته په‌نجه‌جولاَندن له ناو ته‌حیاتدا به به‌ڵگه‌ى ئه‌و حه‌دیسه‌ى نافع بۆمان ده‌گێرێته‌وه ده‌فه‌رمووێت: كان عبد الله بن عمر إذا جلس فی الصلاة وضع یدیه على ركبتیه وأشار بأصبعه وأتبعها بصره ثم قال : قال رسول الله صلى الله علیه وسلم : " له‌ی أشد على الشیطان من الحدید " . یعنی السبابة . رواه أحمد. وصححه الألبانی
واته عبدالله ى كورِى عمر كاتێك دابنیشتایه له ناو نوێژدا هه‌ردوو ده‌ستى ده‌خسته سه‌ر ئه‌ژنۆكانى وه به‌په‌نجه‌ى ئاماژه‌ى ده‌كرد و چاو تێ ده‌برِى، پاشان فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خودا صَلَّى اللَّهُ عَڵیْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمویه‌تى: جولاَندنى ئه‌و په‌نجه‌یه(په‌نجه‌ى شایه‌تومان) له ئاسنێك نارِه‌حه‌ت تره بۆ سه‌ر شه‌یتان.
بةريز/ م.كامران خاليد وةلامى داوةتةوه ... ز.م. 07701495535
ئایا دروسته له‌كاتى سوجده‌دا قاچت پێش ده‌ستت دانێى؟
ئایا دروسته له‌كاتى سوجده‌دا قاچت پێش ده‌ستت دانێى؟
وه‌ك درووست درووسته چونكه ئه‌مه‌شیان رِاى كۆمه‌ڵێ زاناى پایه به‌رزى له‌سه‌ره به‌لاَم ئه‌وه‌ى رِاست و رِاجحه وه‌له‌فه‌رمووده‌ى صه‌حیحدا هاتووه ئه‌وه‌یه ده‌س له‌پێش ئه‌ژنۆكانت دابنێى تا نه‌شوبهێى به ووشتر پێغه‌مبه‌رى خودا صلَّى اللَّهُ عَڵیْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رمووێت« إِذَا سَجَدَ أَحَدُكُمْ فَلاَ يبْرُكْ كَمَا ببْرُكُ الْبَعِیرُ وَلْيضعْ يدَیْهِ قَبْل رُكْبَتَیْهِ »رواه أبوداود وصححه الألبانی .
واته: گه‌ر كه‌سێك له ئێوه چوو بۆ سه‌جده بردن باوه‌كو حوشتر دانه‌نه‌وێت با له‌پێشاندا هه‌ر دوو ده‌ستى له‌پێش ئه‌ژنۆكانى دابنێت. والله اعلم
بةريز/ م.كامران خاليد وةلامى داوةتةوه ... ز.م. 07701495535
نوێژى ئێواران سونه‌تى له‌بێش هه‌یه؟
نوێژى ئێواران سونه‌تى له‌بێش هه‌یه؟
به‌ڵىَ هه‌یه به‌لاَم سوونه‌تى (مؤكدة)نییه ،واتا له‌و دوانزه رِكاته نییه كه پێش وپاشى نوێژه فه‌رزه‌كان ده‌كرێت وبه سوونه‌تى (مؤكدة) ناسراون،به‌ڵكو سونه‌تێكى ئاساییه ،كردنى خێروپاداشتێكى زۆرى هه‌یه، وه‌سوننه‌ت هه‌یه له پێش وپاش نوێژه فه‌رزه‌كان به‌لاَم موئه‌كه‌ده نیه به‌لاَم گومان له‌وه‌دانیه كه كردنى خێرێكى گه‌وره‌ت ده‌س ئه‌كه‌وێت وه‌كو دوو رِكات پێش نوێژ مه‌غریب، یان چوار رِكات پێش نوێژى عه‌سر،به داخه‌وه هه‌ندێ كه‌س هه‌یه خراپ له‌م ده‌سته‌واژانه گه‌شتووه به‌وه‌ى كه ووتت ئه‌مه (غیر مؤكدة)یه ئیتر قه‌ت نایكات ئه‌مه هه‌ڵه‌یه...
بةريز/ م.كامران خاليد وةلامى داوةتةوه ... ز.م. 07701495535
نوێژه سونه‌ته‌كان ئه‌وانه‌ى له‌پێش یان له‌پاش نوێژه فه‌رزه‌كان ده‌كرێن چۆنه‌و چ نیه‌تێكى لىَ ده‌هێندرێت تكایه رِوونكردنه‌وه‌یه‌كمان بده‌نىَ؟
نوێژه سونه‌ته‌كان ئه‌وانه‌ى له‌پێش یان له‌پاش نوێژه فه‌رزه‌كان ده‌كرێن چۆنه‌و چ نیه‌تێكى لىَ ده‌هێندرێت تكایه رِوونكردنه‌وه‌یه‌كمان بده‌نىَ؟
الحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله صلى الله علیه وآله وسلم
1- سه‌باره‌ت به‌نوێژه سوننه‌ته‌كانى پاش و پێش نوێژه فه‌رزه‌كان:
ئه‌م سوننه‌تانه ده (10) رِكعاتیان موئه‌كه‌ده وه‌ك له ریوایه‌تى ابْن عُمَرَ - رضى الله عنهما -هاتوه ده‌فه‌رمووێت: حَفِظْتُ مِنَ النَّبِىِّ - صلى الله علیه وسلم - عَشْرَ رَكَعَاتٍ رَكْعَتَیْنِ قَبْل الظُّهْرِ ، وَرَكْعَتَیْنِ بَعْدَهَا ، وَرَكْعَتَیْنِ بَعْدَ الْمَغْرِبِ فِى بَیْتِهِ ، وَرَكْعَتَیْنِ بَعْدَ الْعِشَاءِ فِى بَیْتِهِ ، وَرَكْعَتَیْنِ قَبْل صَلاَة‌ِ الصُّبْحِ.رواه البخاری.
واته: له پێغه‌مبه‌رى خوداوه (صلى الله علیه وسلم) ده(10)رِكات نوێژم پاراستوه دوو رِكات پێش نیوه‌رِۆ، وه دوو رِكات پاشى، وه دوو رِكات پاش نوێژ مه‌غریب له ماڵه‌وه ده‌یكرد، وه دوو رِكات پاش عیشا له ماڵه‌وه ده‌یكرد، وه دوو رِكات پێش نوێژ به‌یانى.
وه له چه‌ند رِیوایه‌تێكى تردا هاتووه كه سوننه‌ته رِاتبه‌كانم دوانزه(12)رِكاته وه‌ك له حه‌دیسه‌كه‌ى پێشوو (ده)ى هاتووه وه له حه‌دیسى عائیشه (خواى لىَرِازى بێت) هاتووه ده‌فه‌رمووێت: ڕأنَّ النَّبِىَّ - صلى الله علیه وسلم - كَانَ لاَ صدَعُ أَرْبَعًا قَبْل الظُّهْرِ .رواه البخاری
واته: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له پێش نوێژى نیوه‌رِۆ چوار رِكاتى له‌ده‌س نه‌ئه‌دا واتا هه‌میشه ده‌یكرد.
هه‌روه‌ها له‌و حه‌دیسه‌ى (أم حبیبه خواى لێ رِازى بێت) بۆمان ده‌گێرِێته‌وه: ده‌فه‌رمووێت گوێم له پێغه‌مبه‌رى خودابوو صلَّى اللَّهُ عَڵیْهِ وَسَلَّمَ ده‌یفه‌رموو : { مَنْ صَلَّى اثنَتَیْ عَشْرَه‌َ رَكْعَة‌ً فِی يوْمِهِ وَلیْلتِهِ بُنِى لهُ بِهِنَّ بَیْتٌ فِی الْجَنَّة } رَوَاهُ مُسْلِمٌ
واته: هه‌ركه‌سێك له شه‌وو رِۆژێكدا دوانزه رِكات نوێژ بكات به‌و نوێژانه‌ى كردوێتى خودا له به‌هه‌شت ماڵێكى بۆ دروست ده‌كات.
وزاد الترمژی: أرْبَعًا قَبْلأ الظُهْرِ وَرَكْعَتَیْنِ بَعْدَهَا وَرَكْعَتَیْنِ بَعْدَ الْمَغْرِبِ وَرَكْعَتَیْنِ بَعْدَ الْعِشَاءِ وَرَكْعَتَیْنِ قَبْل صَلاَة‌ِ الْفَجْر.
واته: چوار رِكات پێش نیوه‌رِۆ، وه‌دوو رِكات پاش نیوه‌رِۆ وه‌دوو رِكات پاش مه‌غریب وه دوو رِكات پاش عیشا وه‌دوو رِكات پێش نوێژى به‌یانى.
ئه‌م دوانزه رِكاته موئه‌كه‌ده واته پێغه‌مبه‌ر(صلَّى اللَّهُ عَڵیْهِ وَسَلَّمَ) هه‌میشه كردوینێتى.
وه‌سوننه‌ت هه‌یه له پێش وپاش نوێژه فه‌رزه‌كان به‌لاَم موئه‌كه‌ده نیه به‌لاَم گومان له‌وه‌دانیه كه كردنى خێرێكى گه‌وره‌ت ده‌س ئه‌كه‌وێت وه‌كو دوو رِكات پێش نوێژ مه‌غریب، به داخه‌وه هه‌ندێ كه‌س هه‌یه خراپ له‌م ده‌سته‌واژانه گه‌شتووه به‌وه‌ى كه ووتت ئه‌مه (غیر مؤكدة)یه ئیتر قه‌ت نایكات ئه‌مه هه‌ڵه‌یه خۆشه‌ویستان، جا ئاگاداربه.
بةريز/ م.كامران خاليد وةلامى داوةتةوه ... ز.م. 07701495535
ئێمه له‌گوندێك ده‌ژین مه‌لامان نیه خۆمان نوێژه‌كان به كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ین به‌ڵام زۆرجار
ئێمه له‌گوندێك ده‌ژین مه‌لامان نیه خۆمان نوێژه‌كان به كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ین به‌ڵام زۆرجار له‌دواى ته‌واوبوونى نوێژ گه‌نجه‌كان داده‌نیشن سوعبه‌ت و پێكه‌نین و زۆرجار قسه‌ى دونیایى و باسى شتى دوونیایى ده‌كه‌ن, چه‌ند جارێكیش پێم گووتون كه ئه‌م كاره گوناهه به‌لام هیچ سوودى نه‌بووه, ئایا حوكمى ئه‌م كاره چیه‌و ئێمه‌ش تاچه‌ند تاوانبارین.؟
ده‌بێت ئه‌وه بزانن كه مزگه‌وت جێگایه‌كى پیرۆزه‌و بۆ به‌ندایه‌تى خودا بنیاتنراوه درووست نیه ئه‌و كاره ناشیاوانه‌ى تیابكه‌ن وقسه‌ى ناپه‌سه‌ندى تیادا بووترێت بۆیه براكه‌م تۆ به‌رده‌وامبه له‌ئامۆژگارى كردنیان كۆڵ مه‌ده، به‌داخه‌وه ئه‌مه حاڵى زۆرێك له مزگه‌وته‌كانمانه له زۆر جێگادا به تایبه‌ت مزگه‌وته‌كانى گونده‌كانمان هه‌یوان و به‌ر سێبه‌رى بۆته جێگاى دامه‌و هه‌ڵماتێن و قسه‌ى پرِوپوچ خوداى گه‌وره هیدایه‌تى هه‌موو لایه‌كمان بدا بۆ كارى خێر‌و چاك آمین.
وصلى الله على محمد وعلى آله وصحبه وسلم
بةريز/ م.كامران خاليد وةلامى داوةتةوه ... ز.م. 07701495535