كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

سلام علیك كرِینى سه‌یاره‌وشتومه‌ك به‌قیست حه‌رامه‌ یان نا؟...

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلام علیك كرِینى سه‌یاره‌وشتومه‌ك به‌قیست حه‌رامه‌ یان نا؟ كاتێك نرخى زیادبكه‌ن له‌سه‌رت؟تكایه‌ بومان شى بكه‌نه‌وه‌ كامه‌ى حه‌رامه‌وكامه‌ى حه‌لاَڵه‌ به‌بىَ گومان بونمان لێی.خواى كه‌وره‌لێتان خوَشبیت...

وەڵام: 

ئه‌م بابه‌ته‌ى جه‌نابت پرسیارى لى ده‌كه‌ى زانایان جیاوازن تێیدا به‌لاَم ئه‌وه‌ى كه‌ به‌ ته‌واوى ده‌زانین له‌ بۆچونى زانایان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قیست كرِین و فرۆشتنێكى حه‌رامه‌و پێویسته‌ مرۆڤى موسوڵمان خۆى لێبپارێزێت له‌به‌ر ئه‌م چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: (من باع بیعتین فی بیعهة فله أوكسهما أو ربا) واته‌: هه‌ركه‌سێك دوو كرِین و فرۆشتن بكات له‌یه‌ك شتدا ئه‌وا ده‌بێت كه‌مه‌كه‌یان وه‌ربگرێت ئه‌گینا زیاده‌كه‌یان رِیبایه‌, وه‌ ده‌فه‌رموێت:(نهى عن بیعتین فی بیعهة) واته‌: پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) نه‌هى كردوه‌ له‌ دوو كرِین و فرۆشتن له‌یه‌ك موعامه‌له‌دا, وه‌ هه‌روه‌ها بینچینه‌یه‌كى فیقهیشمان هه‌یه‌ ده‌ڵێت:(كل دین جر نفعا فهو ربا) واته‌: هه‌موو قه‌رزێك سودێك رِابكێشىَ ئه‌وه‌ ئه‌و زیاده‌یه‌ رِیبایه‌, وه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌م قیسته‌ به‌و جۆره‌ى كه‌ هه‌یه‌ كاروپیشه‌ى بێباوه‌رِانه‌و هاتووه‌ بۆ ناو موسوڵمانان وه‌ جێگاى قه‌رزى شه‌رعى گرتوه‌ته‌وه‌ له‌ ئیسلامدا به‌داخه‌وه‌, ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌گه‌ر قیست هه‌بێت به‌لاَم زیاده‌ى نه‌خرێته‌سه‌ر وه‌ك باسى ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له‌ رِاستیدا وابێت ئه‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ دروسته‌....خواى گه‌وره‌ هه‌مولایه‌ك یارمه‌تى بدات بۆ پابه‌ندبون به‌شه‌رعه‌كه‌ى و خۆپاراستن له‌ حه‌رامه‌كان.

به‌رِێز/ م.عبدالوالی عبدالرحیم وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م. 07702233139

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٥٩٨
٢٤٧٢
٦٨٠٢٠٢