كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

مانكى جاره‌ك ده‌سبه‌ر ده‌كه‌م؟ هه‌رجه‌ندى ده‌كه‌م خوم بیراناكیرى ئایا چى بكه‌م بۆرِزگاربوون له‌م ده‌رده‌؟خوا خیرتان بنوسى.. .........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من كاتى خوى زور خراب بوم هه‌موو كوناحیكم ده‌كرد بیم هیج نه‌بوو به‌لام ئیستا توبه‌م كردوه‌ له‌ كوناهه‌ كه‌وره‌كان وه‌كو زیناو مه‌شروبو هى تر ئه‌وه‌ى هه‌ستى بیبكه‌م كه‌ كوناهه‌ ئیستا ده‌یكه‌م ئاو هینانه‌وه‌یه‌ به‌ده‌ست نویزه‌كانیش له‌مزكه‌وت ده‌كه‌م هه‌تا به‌یانى سعاتیك بیش بانك هه‌لده‌ستمه‌وه‌ هه‌موو سونه‌ته‌كانیش ده‌كه‌م به‌لام خوم بیراناكیرى مانكى جاره‌ك ده‌سبه‌ر ده‌كه‌م؟ هه‌رجه‌ندى ده‌كه‌م خوم بیراناكیرى ئایا چى بكه‌م بۆرِزگاربوون له‌م ده‌رده‌؟خوا خیرتان بنوسى..

وەڵام: 

براى به‌رِێزم خواى گه‌وره‌ هیدایه‌تى هه‌موو لایه‌ك بدات، له‌ خوو سروشتى مرۆڤـــ وایه‌ تاوان و خراپه‌ى لیده‌وه‌شێته‌وه‌و نه‌فسى خراپى فه‌رمانى پێده‌كات به‌ تاوان و خراپه‌، به‌ڵام مه‌رج ئه‌وه‌یه‌ به‌نده‌ى موسڵمان كاتێك ویستى تاوان بكات بیر له‌ گه‌وره‌یى ده‌سه‌لاتى خواى گه‌وره‌ بكاته‌وه‌، سه‌یرى بچووكى تاوانه‌كه‌ نه‌كات به‌ڵكو سه‌یرى گه‌وره‌یى و ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و خوایه‌ بكات كه‌ سه‌رپێچى ده‌كات، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)فه‌رموویه‌تى: ((إِیَّاكُمْ وَمُحَقَّرَاتِ الذُّنُوبِ، فَإِنَّهُنَّ يجْتَمِعْنَ عَلى الرَّجُلِ حَتَّى یُهْلِكْنَهُ)) (رواه الإمام أحمد)
واته‌: موسڵمانان خۆتان بپارێزن له‌ تاوانه‌ بچوكه‌كان و مه‌یان كه‌ن، چونكه‌ پیاوى وا هه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ تاوانى بچوك ده‌كات تا له‌سه‌رى كۆ ده‌بێته‌وه‌و شانى قورس ده‌كات و له‌ناوى ده‌بات.
وه‌ هاوه‌ڵى به‌رِێز سَهلِ كورِى سَعْد (خوای لێ رِازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر () فه‌رموویه‌تى: ((إِیَّاكُمْ وَمُحَقَّرَاتِ الذنُوبِ، فَإِنَّمَا مَثَلُ مُحَقَّرَاتِ الذنُوبِ كَمَثَلِ قَوْمٍ نَزَلُوا بَطْنَ وَادٍ، فَجَاءَ ذَا بِعُودٍ، وَجَاءَ ذَا بِعُودٍ، حَتَّى حَمَلُوا مَا أنْضَجُوا بِهِ خُبْزَهُمْ، وَإِنَّ مُحَقَّرَاتِ الذنُوبِ مَتَى يأخُذْ بِهَا صَاحِبُهَا تُهْلِكْهُ)) (رواه الإمام أحمد)
واته‌: موسڵمانان خۆتان بپارێزن له‌ تاوانه‌ بچوكه‌كان و مه‌یان كه‌ن، چونكه‌ كردنى تاوانه‌ بچوكه‌كان، نموونه‌ى وه‌كو قه‌ومێك وایه‌ بچن بۆ سه‌فه‌رێك و دابه‌زنه‌ ناو شیوێكه‌وه‌، هه‌ر یه‌كێك به‌لایه‌كا برِۆن بۆ كۆ كردنه‌وه‌ى چیلكه‌و دار، یه‌كێك دارێك بێنێت، ئه‌وى تر دارێك بێنێت، تا ئه‌وه‌نده‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌ خواردنه‌كه‌یانى پێ لێده‌نێن (تاوانه‌ بچوكه‌كانیش به‌ وێنه‌ى ئه‌وه‌ كۆ ده‌بێته‌وه‌ تا زۆر ده‌بێت)، وه‌ ئه‌و تاوانانه‌ى كه‌ خه‌ڵكى به‌ بچوكى ده‌زانن و به‌ چاوى سووكه‌وه‌ سه‌یرى ده‌كه‌ن هه‌ر كاتێك موسڵمان گوێى پێنه‌داو زۆرى كرد له‌ ناوى ده‌بات.
دایكى ئیمانداران خاتوو عائیشه‌ (خوای لێ رِازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێى فه‌رمووم: ((يا عَائِشَه‌ُ إِیَّاكِ وَمُحَقَّرَاتِ الذُّنُوبِ فَإِنَّ لهَا مِنْ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ طَالِبًا)) (رواه الإمام أحمد)
واته‌: ئه‌ى عائیشه‌ ئاگاداربه‌و خۆت بپارێزه‌ له‌و تاوانانه‌ى كه‌ خه‌ڵكى به‌ بچوكى ده‌زانن و به‌ چاوى سووكه‌وه‌ سه‌یرى ده‌كه‌ن، چونكه‌ خواى په‌روه‌ردگار لێپرسینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كات.
زاناى پایه‌به‌رز ئیمامى السِّندی (رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌ڵێت: (مُحَقَّرَاتُ الذُنُوبِ): ئه‌و تاوانه‌ن كه‌ خه‌ڵكى گوێى پێناده‌ن و به‌ كه‌مى ده‌زانن، (طالِباً): واته‌: خواى په‌روه‌ردگار لێپرسینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كات، به‌لاى خواى په‌روه‌ردگاره‌وه‌ گه‌وره‌یه‌ هه‌ر بۆیه‌ فه‌رمانى كردووه‌ تا بنووسرێت له‌سه‌ر ئینسان، وه‌ فریشته‌شى تایبه‌ت كردووه‌ به‌ نووسینى (شرح سنن ابن ماجه القزوینی للإمام أبی الحسن الحنفی المعروف بالسندی (2/560).)
وه‌ زاناى پایه‌به‌رز ئیمامى غَزالی (رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت) شه‌ش خاڵى باس كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه‌ى كه‌ بچوكن و خه‌ڵكى گوێى پێناده‌ن و به‌ كه‌مى ده‌زانن ببێت به‌ تاوانى گه‌وره‌: یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ ئه‌وه‌یه‌: كاتێك موسڵمانێك تاوان ده‌كات به‌ كه‌مى بزانێت و به‌ چاوى سووكه‌وه‌ سه‌یرى بكات ئه‌وكاته‌ تاوانه‌ بچوكه‌كانى ده‌بێت به‌ تاوانى گه‌وره‌، چونكه‌ به‌نده‌ى موسڵمان هه‌رچه‌ندێك تاوان به‌ گه‌وره‌ بزانێت و به‌ دڵى پرِ له‌ ترسه‌وه‌ سه‌یرى بكات و ئه‌نجامى بدات، ئه‌وه‌ لاى خواى په‌روه‌ردگار ئه‌و تاوانه‌ بچوك ده‌بێت (له‌ بنه‌رِه‌تدا تاوانه‌كه‌ خۆى بچوكه‌ ئه‌م موسڵمانه‌ كاتێك دڵى ده‌ترسێت و به‌ كه‌مى نازانێت، به‌ڵكو مرۆڤێكه‌و تاوانى لێوه‌شاوه‌ته‌وه‌ وه‌كو سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كان) (إحیاء علوم الدین للإمام الغزالی بتصرف (5/31).)
هه‌ر بۆیه‌ بِلالِ كورِى سَعْد (رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌مان ترسێنێت و ئاگادارمان ده‌كاته‌وه‌ له‌ به‌كه‌م زانینى تاوان و گوآ پێنه‌دانى و سه‌یر كردنى به‌ چاوه‌ سووكه‌وه‌، هه‌روه‌ك ده‌ڵێت: ئه‌ى موسڵمان كاتێك ویستت تاوان بكه‌یت مه‌لێ تاوانێكى بچوكه‌، سه‌یرى بچوكى و كه‌مى تاوانه‌كه‌ مه‌كه‌، به‌ڵكو سه‌یرى گه‌وره‌یى ئه‌و خوایه‌ بكه‌ كه‌ سه‌رپێچى ده‌كه‌یت (شعب الإیمان للبیهقی (5/430)، ئه‌مه‌ ووته‌ى (بِلالِ كورِى سَعْد)ـه‌، نه‌ك فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم).)

به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701580798

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٨
٩٣٥
٦٩٢٥٤٤