كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا رِاسته‌ هه‌ر كه‌سێك ده‌مرێت ئه‌بێت له‌ ماڵی حه‌ڵالی خۆى كفن و دفن بكرێت واته‌ نابێت كورِه‌كه‌ى یان كچه‌كه‌ى یان هه‌ر خزم و كه‌سێكی بێت بۆى بكات ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا رِاسته‌ هه‌ر كه‌سێك ده‌مرێت ئه‌بێت له‌ ماڵی حه‌ڵالی خۆى كفن و دفن بكرێت واته‌ نابێت كورِه‌كه‌ى یان كچه‌كه‌ى یان هه‌ر خزم و كه‌سێكی بێت بۆى بكات ؟ئایا ئه‌مه‌ تاچه‌ند رِاسته‌له‌وانه‌یه‌ ئه‌و مردووه‌ له‌ باش خۆى سامانێكی واى به‌جىَ نه‌هێشتبێت كه‌وا بتوانرێت خه‌رجی كفن و دفن و پرسه‌كه‌ى لی بكرێت چونكه‌ ئه‌م فتوایه‌م له‌ زمانی مه‌لایه‌كه‌وه‌ گوىَ لێ بوو به‌رِاستی قه‌ناعه‌تم پێ نه‌كرد بۆ ئه‌م پرسیاره‌م ئاراسته‌ى به‌رێزیشتان كرد تا به‌ته‌واوى دڵنیابم له‌ وه‌ڵامه‌كه‌ى . زۆر سوباس...

وەڵام: 

سه‌باره‌ت به‌كفن كردنى مردوو به‌ڵى رِاسته‌ ده‌بێت كفنه‌كه‌ له‌ پاره‌ى مردووه‌كه‌ خۆى بێت نابێت له‌ پاره‌ى كه‌سى تربێت ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ پاره‌یشى به‌جى هێشت كه‌به‌شى كفنه‌كه‌ بكات ئه‌وا ده‌بێت بۆى بدرێت به‌كفن ,چونكه‌ كاتێك [ مصعب بن عمیر] له‌شه‌رِى ئوحود كوژرا هیچ شتێكى به‌جىَ نه‌هێشت ته‌نها عابایه‌ك نه‌بێت ئه‌وه‌یان كرد به‌ كفنى كه‌ بیاندایه‌ به‌سه‌ریدا قاچه‌كانى ده‌رده‌كه‌وت وه‌ بیاندابه‌ به‌سه‌ر قاچه‌كانیدا سه‌رى ده‌رده‌كه‌وت پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] فه‌رمانى پێكردن سه‌رى پێدابپۆشن و قاچه‌كانى به‌ گیا دابپۆشن . (متفق علیه‌) كه‌ ئه‌گه‌ر دروست بوایه‌ ئه‌وا كه‌سێكى تر كفنه‌كه‌ى بۆ دابین ده‌كرد و قاچه‌كانى به‌ گیا داناپۆشرا .
به‌لام سه‌باره‌ت به‌پرسه‌كه‌ى ئه‌وا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر موسوڵمانان هاوكارییان بكه‌ن و خواردنیان بۆ دروست بكه‌ن نه‌ك وه‌كو ئێستا ئه‌و ماڵه‌ى كه‌سێكیان لێبمرێت خه‌ڵكى له‌سه‌ریان كۆده‌بنه‌وه‌و چه‌ند رِۆژێك له‌وى كۆده‌بنه‌وه‌و خاوه‌ن پرسه‌ خواردنیان بۆ دروست ده‌كات ئه‌وا دروست نییه‌ به‌ڵكو پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌وان خواردن بۆ خاوه‌ن پرسه‌كه‌ دروست بكه‌ن و هاوكارییان بكه‌ن چونكه‌ كاتێك (جعفر) كوژرا پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] فه‌رمانى كرد كه‌ خواردن بۆ بنه‌ماڵه‌ى (جعفر) دروست بكرێت چونكه‌ ئه‌وان سه‌رقاڵن (اصنعوا لال جعفر طعاما فقد اتاهم امر یشغلهم) تاخیص احكام الجنائز ص74 .

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٧٠
٢١٣٠
٦٩٣٧٣٩