كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا چونه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ (سه‌یرانكردن) له‌ رِِِۆژانى هه‌ینى حه‌رامه‌..........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا چونه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ (سه‌یرانكردن) له‌ رِِِۆژانى هه‌ینى حه‌رامه‌، كاتێك له‌ شوێنێكى به‌لاوه‌بیت دوور له‌خه‌ڵكى، وه‌ نوێژه‌كانت نه‌چێت و نوێژى هه‌ینیش بكــــه‌یت له‌ مزگه‌وت . ســـــــــوپاسى وه‌لاَمتان ده‌كه‌م...

وەڵام: 

چونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ رِۆژى هه‌ینیدا یان له‌هه‌ر رِۆژێكى تردا ئاساییه‌و هیچ رِێگریه‌كى شه‌ریعى تێدا نیه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى بنچینه‌یه‌كى فیقهیمان هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ئه‌صل له‌شته‌ دونیاییه‌كاندا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حه‌لاَڵه‌ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌قێك هه‌بێت له‌ قورئان و سوننه‌تدا رِێگرى لىَ بكات, وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم وه‌ك له‌ فه‌رموده‌ى صه‌حیحدا هاتوه‌ له‌ رِۆژى جومعه‌دا چوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ سه‌فه‌ر, وه‌ هه‌روه‌كو جه‌نابیشت ئاماژه‌ت پىَ كردوه‌ له‌ پرسیاره‌كه‌تدا ماده‌م نوێژه‌كان نافه‌وتێنن وه‌ له‌و كۆبونه‌وه‌تاندا هیچ بىَ شه‌رعیه‌ك ناكه‌ن وه‌ تێكه‌ڵى خه‌ڵكى خراپ ناكه‌ن ئه‌وا هیچى تێدا نیه‌ وه‌ خواى گه‌وره‌ هه‌مولایه‌كمان یارمه‌تى بدات بۆ زانستى به‌سود و كرده‌وه‌ى چاك ....والله ولی التوفیق.

به‌رِێز/ م.عبدالوالى عبدالرحیم وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م.07702233139

ئايا بةكارهيَنانى تةسبيح بؤزيكركردن دروسته؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم براكانم ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و بێش گوێم له‌ ووتارى به‌رِێز م.محمد حسان بوو ده‌یگوت (كه‌ به‌كارهێنانى ته‌زبیح بۆزیكركردن جایزه‌ ئه‌كه‌ر نه‌بێته‌ رییا) به‌ڵام دواى پرسیاركردنم پیان ووتم (كه‌ به‌كارهێنانى ته‌زبیح بۆزیكر بیدعه‌یه‌ به‌ڵام بۆخۆخافڵاندن بێى كارێكى نه‌هی لێكراو نیه‌) پرسیاره‌كه‌م ئایه‌ ده‌مه‌وىَ بۆم رِوون بێته‌وه‌ كام له‌و دوو رِایه‌ رِاسته‌؟.خوا پاداشتى خێرتان بداته‌وه‌.

وەڵام: 

پێشه‌وا (السیوطیّ) (رِه‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: (وَلم یُنقَلْ عَنْ أحَدٍ مِنَ السَّلفِ وَلا مِنَ الْخَلفِ المنعُ مِنْ جَوازِ عَدِّ الذكرِ بِالسَّبحَه‌ِ بَلْ كَانَ أكثرُهُم يعُدُّونَهُ بِهَا وَلا يرَونَ ذلِكَ مَكرُوهاً). برِوانه‌: (الحَاوی فی الفَتَاوى) (3 /5)
واته‌: نه‌قڵ نه‌كراوه‌ نه‌ له‌ زانایانی سه‌له‌ف و نه‌ له‌ زانایانی خه‌له‌فیشه‌وه‌، كه‌ قه‌ده‌غه‌یان كردبێت، كه‌ ژماردنی زیكر به‌ ته‌سبیح دروست نه‌بێت، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زۆرێك له‌وان به‌ ته‌سبیح زیكریان كردووه‌ و به‌ ناشه‌رعیشیان نه‌زانیوه‌.
پێشه‌وا (ابنُ العُثيمِین) (رِه‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: زیكر كردن به‌ په‌نجه‌ خێرترو چاكتره‌ له‌ زیكر كردن به‌ ته‌سبیح له‌ چه‌ند رِوویه‌كه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌:
یه‌كه‌م: زیكر كردن به‌ په‌نجه‌كان ئه‌و كاره‌ خێره‌یه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) نیشانمانی داوه‌، كاتێك، كه‌ به‌لای كۆمه‌ڵه‌ ئافره‌تێكدا تێپه‌رِی ئه‌وه‌بوو پێیانی فه‌رموو: زیكره‌كان بكه‌ن به‌ سه‌ری په‌نجه‌كانتان و به‌ په‌نجه‌كانتان بیانژمێرن، چونكه‌ ئه‌و سه‌ر په‌نجانه‌ له‌ پاشه‌رِۆژدا به‌رپرسیارن و داوایان لێده‌كرێت، كه‌ بێنه‌ قسه‌.
دووه‌م: كردنی زیكره‌كان به‌ په‌نجه‌كان زیاتر له‌ ئیخلاسه‌وه‌ نزیكه‌و له‌ رِیاوه‌ دووره‌.
سێیه‌م: كردنی زیكره‌كان به‌ په‌نجه‌كان زیاتر دڵی له‌گه‌ڵدا ئاماده‌ ده‌بێت و خاوه‌نه‌كه‌ی دڵی لای زیكره‌كه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌بینیت ئه‌و كه‌سه‌ی، كه‌ به‌ ته‌سبیح زیكر ده‌كات له‌ كاتی زیكردا چاوی بۆ لای رِاست و چه‌پ ده‌رِوات، ئه‌وه‌ نه‌بێت، كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ زیكره‌كانی به‌ باشی ژماردبێت و دڵی لای بووبێت، به‌ڵكو كاتێك ده‌زانێت و به‌ ئاگا دێت، ده‌گاته‌ ئه‌و سه‌ری ته‌سبیحه‌كه‌و پاشان ده‌ڵێت: سه‌د جار یا هه‌زار جار (سُبحَانَ الله)م كردووه‌، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه‌، كه‌ به‌ په‌نجه‌كانی زیكر ده‌كات، چونكه‌ له‌كاتی زیكره‌كاندا دڵی ئاماده‌یه‌و دڵی لایه‌تیء لێی بێ ئاگا نییه‌.
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی خیلافییه‌، به‌لإم بیرورِای به‌هێز ئه‌وه‌یه‌، كه‌ زیكر به‌ په‌نجه‌كان بكرێت نه‌ك به‌ ته‌سبیح، خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش بیكات ئێمه‌ ناڵێین بیدعه‌یه‌، به‌لإم ده‌ڵێین باشتر وایه‌ به‌په‌نجه‌كان زیكر بكه‌یت، چونكه‌ له‌ قیامه‌تدا دێنه‌ زمان و شایه‌تیت بۆ ده‌ده‌ن، به‌لإم دڵنیابه‌ له‌وه‌ی، كه‌ ته‌سبیح نه‌دێته‌ زمان و نه‌شایه‌تیشت بۆ ده‌دات له‌ قیامه‌تدا.

به‌رێز/ م.عبێد فقىَ وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌..ژ.م.... 07701940272

ئه‌گه‌رقورئان بخوێنێت له‌مزگه‌وتدا یان له‌شوێنێك،ئه‌گه‌رسه‌لام كرا ده‌بى قورئانه‌كه‌ببرِیت وجوابى سه‌لامه‌كه‌ بده‌یته‌وه‌ ......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سه‌لام علیكم براكیان خواى گه‌وره‌ پاداشتان بداته‌وه‌- برسیارێكم هه‌یه‌
ئه‌گه‌رقورئان بخوێنێت له‌مزگه‌وتدا یان له‌شوێنێك،ئه‌گه‌رسه‌لام كرا ده‌بى قورئانه‌كه‌ببرِیت وجوابى سه‌لامه‌كه‌ بده‌یته‌وه‌ كه‌له‌مزكه‌وتدا سه‌لام زۆرده‌كرىَ ده‌بىَ هه‌مووجارىَ قورئانه‌كه‌ببرِیت؟
به‌رِاستى ئه‌م سایته‌ سه‌له‌فیانه‌ سودیان زوَرزۆره‌ وه‌زۆردڵ خۆشكه‌رن- سه‌لام علیكم

وەڵام: 

عليك السلام ورحمة الله ..
هاوه‌ڵی خۆشه‌ویست (عُقْبَه‌)ی كورِی (عَامِرُ الـجُهَنِیّ) (رِه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: (كُنَّا جُلُوساً فِی الْـمَسجِدِ نَقرَأ القُرآنَ، فَدَخَل رَسُولُ اللهِ (صلى الله عليه وسلم) فَسَلَّمَ عَلینَا، فَرَددنَا عَلیهِ السَّلام 000) حَدِیثٌ صَحیحٌ (الصحیحة‌ 3285).
واته‌: ئێمه‌ دانیشتبووین له‌ مزگه‌وتدا قورئانمان ده‌خوێند، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) هاته‌ ناو مزگه‌وته‌كه‌وه‌و سه‌لامی لێ كردين ، ئێمه‌ش وه‌ڵامی سه‌لامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوامان (صلى الله عليه وسلم) دایه‌وه‌.
ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه‌ دروسته‌ سه‌لام له‌كه‌سێك بكرێت، كه‌ قورئان بخوێنێت، ئیمامی ئه‌لبانی (رِه‌حمه‌تی خوای لێبێت) له‌ زنجیره‌ی فه‌رمووده‌ رِاسته‌كانیدا سه‌رباسێكی بۆ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ داناوه‌ به‌ ناونیشانی: (مَشرُوعِیَّه‌ُ السَّلاَمِ عَلى الْقَارِئ) واته‌: دروستێتی و شه‌رعێتی سه‌لام كردن لـه‌ قورئان خوێن.كه‌واته‌ دروسته‌ له‌كاتى قورئان خوێندندا وه‌لاَمى سه‌لامى خه‌ڵك بده‌یته‌وه‌...له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر كه‌سێكى ترهه‌بێت وه‌لاَمى سه‌لامه‌كه‌ بداته‌وه‌ ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر تۆوه‌لاَمى سه‌لامه‌كه‌ نه‌ده‌یته‌وه‌ ..چونكه‌ ئه‌گه‌ركه‌سێك هه‌بێت وه‌لاَمبداته‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وانى تر لاده‌چێت وه‌لاَمدانه‌وه‌ى سه‌لامه‌كه‌...خواى گه‌وره‌ هه‌موومان سه‌رفرازبكات..

به‌رِێز/ م.عبید فقىَ وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌..ژ.م.07701940272

برایان من له‌باش ده‌ست نویژگرتن به‌یه‌ك دووتكه‌ میزته‌رِده‌بم .....

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم خودا پاداشتى چاكه‌تان بداته‌وه‌. برایان من له‌باش ده‌ست نویژگرتن به‌یه‌ك دووتكه‌ میزته‌رِده‌بم ئایا حوكمی شه‌رع به‌به‌ڵكه‌وه‌ چیه‌ سوپاس بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌تان..

وەڵام: 

عليك السلام ورحمة الله...
كه‌سانێك هه‌یه‌ له‌دوای میز كردن یه‌ك دوو تك یا زیاتر ئاو له‌ زه‌كه‌ریان ده‌رده‌چێت، كه‌ پێی ده‌ووترێت: پاش میز یا میزه‌ چوركه‌، له‌ زمانی عه‌ره‌بیشدا پێی ده‌ووترێت: (الوَدِیّ).
هاوه‌ڵی خۆشه‌ویست (عَبدُ الله)ی كورِی (عَبَّاس) (رِه‌زای خوایان لێبێت) ده‌فه‌رمووێت:(000 وَامَّا الْوَدْىُ وَالْمَذىُ فَقَاڵ : اغْسِلْ ذكَرَكَ اوْ مَذاكِیرَكَ وَتَوَضَاْ وُضُوءَكَ لِلصَّلاَة‌ِ). رواهُ الإمامُ البَیهَقیّ (رَحِمَهُ الله) فی (سُنَنِهِ الكُبرى)
واته‌: سه‌باره‌ت به‌ پاش میزو ئاوی مه‌زی ـ ئاوێكه‌ له‌ كاتی بیر كردنه‌وه‌ی ئاره‌زوو شه‌هوه‌ت یا له‌كاتی یاری كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا له‌ زه‌كه‌ر ده‌رده‌چێتء دووسێ تكه‌ ـ
بۆ ئه‌م دوو ئاوه‌ زه‌كه‌رت ده‌شۆریت و تارات ده‌گریت، هه‌روه‌ها ده‌ستنوێژ ده‌گریت هه‌روه‌ك چۆن بۆ نوێژ ده‌ستنوێژ ده‌گریت.
هاوه‌ڵی خۆشه‌ویست (عَبدُ الله)ی كورِی (مَسعُود) (رِه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت:
(الْوَدْىُ الَّذى يكُونُ بَعْدَ الْبَوْلِ فِیهِ الْوُضوءُ) رواهُ البَیهَقیّ (رَحِمَهُ الله) فی (سُنَنِهِ الكُبرى).
واته‌: ئاوی (الوَدِیّ) ئه‌و ئاوه‌یه‌، كه‌ له‌دوای میز كردنه‌وه‌ دێت و هه‌ركاتێك ئه‌م ئاوه‌ هات ئه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ تارات و ده‌ستنوێژ بگرێت.

به‌رِێز/ م.عبید فقىَ وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌..ژ.م.07701940272

حوكمی ئه‌وكه‌سانه‌ چیه‌ كه‌ نوێژی به‌یانیان ناكه‌ن...؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

حوكمی ئه‌وكه‌سانه‌ چیه‌ كه‌ نوێژی به‌یانیان ناكه‌ن...؟

وەڵام: 

پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: { أمِرَ بعبدٍ مِن عبادِ اللهِ انْ یُضْرَبَ فِی قبرِهِ مِائة‌ُ جَلدَة‌ٍ ، فَلم يزَلْ يسألُ وَیدعُو حَتى صَارتْ جَلدة‌ً واحِدة‌ً ، فَجُلِدََ جَلده‌ً واحِده‌ً ، فَامتَلاَ قَبرُهُ عَلیهِ ناراً ، فَلمَّا ارتَفَعَ عَنهُ وَافاقَ قال : عَلى مَا جَلدتُّمُونی ؟ قَالُوا : إنَّكَ صَلَّیتَ صَلاَة‌ً واحدة‌ً بِغَیرِ طَهُورٍ ، وَمَرَرتَ عَلى مَظلُومٍ فَلمْ تَنْصُرْهُ} حَدیثٌ صَحیحٌ (الصحیحة‌ 2774).
واته‌: فه‌رمانكرا ـ واته‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ ـ به‌ مه‌لائیكه‌كان به‌ به‌نده‌یه‌ك له‌ به‌نده‌كانی خوای گه‌وره‌، كه‌ له‌ناو گۆرِدا سه‌د قه‌مچی و شه‌للاقی لێ بدرێت، ئه‌م به‌نده‌یه‌ به‌ به‌رده‌وامی له‌ خوای گه‌وره‌ پارِایه‌وه‌ تا سزا له‌سه‌ری سووك بكات، هه‌تا سه‌د قه‌مچێكه‌ی بۆ كرایه‌ ته‌نها یه‌ك قه‌مچی و قه‌مچێكه‌ی لێدرا، به‌هۆی ئه‌و قه‌مچێوه‌ گۆرِه‌كه‌ی پرِ بوو له‌ ئاگر، كاتێك، كه‌ قه‌مچی وئاگره‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵگیراو ئافاقه‌ی بۆ هات ووتی: ئایا ئێوه‌ له‌سه‌رچی وله‌به‌رچی له‌ من ده‌ده‌ن؟
مه‌لائیكه‌كان فه‌رموویان: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، كه‌ نوێژێكت كردووه‌ به‌بێ ده‌ستنوێژ، هه‌روه‌ها به‌لای كه‌سێكی سته‌م لێكراودا رِۆیشتووته‌و سه‌رت نه‌خستووه‌.
گه‌ر ئه‌مه‌ سزای كه‌سێك بێت، كه‌ ته‌نها نوێژێكی فه‌رزی به‌بێ ده‌ستنوێژ كردبێت و زانبێتی، كه‌ ده‌ستنوێژیشی نییه‌، ئه‌ی ده‌بێت سزای ئه‌و كه‌سه‌ چۆن بێت، كه‌ ئه‌و نوێژه‌ فه‌رزه‌ نه‌كات و فه‌رامۆشی بكات؟

به‌رِێز/ م.عبید فقىَ وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌..ژ.م.07701940272

ئایا ژن ومێردبه‌ده‌ست یارى به‌عه‌وره‌تى یه‌كتربكه‌ن دروسته‌ بۆدامركاندنه‌وه‌ى ئاره‌زووه‌كانیان به‌تایبه‌ت..........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ژن ومێردبه‌ده‌ست یارى به‌عه‌وره‌تى یه‌كتربكه‌ن دروسته‌ بۆدامركاندنه‌وه‌ى ئاره‌زووه‌كانیان
به‌تایبه‌ت پیاوبۆژن چونكه‌ زۆربه‌ى ئافره‌تان به‌هۆى خه‌ته‌نكردنیانه‌وه‌ ئاره‌زوویان كه‌مبۆته‌وه‌...

وەڵام: 

به‌ڵێ دروسته‌ بۆ ژنء پیاو، كه‌ به‌ عه‌وره‌تی یه‌كتر یاری بكه‌ن بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌كانیان، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌م كارانه‌ی بۆ ژنء پیاو حه‌لإڵ كردووه‌ء ئه‌م كاره‌ش پێی ده‌ووترێت: (المُبَاشَره‌) به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی زۆری له‌سه‌ره‌و دروسته‌.

به‌رِێز/ م.عبید فقىَ وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌..ژ.م.07701940272

من 7 ساڵه‌ ژنم هیناوه‌ به‌رده‌ی كچێنی نه‌مابوو یه‌كه‌م جار قبوڵم كرد لێم نه‌كۆڵیه‌وه‌ چۆن وای به‌سه‌ر هاتوه‌ به‌لاَم ئێستا..........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من 7 ساڵه‌ ژنم هیناوه‌ به‌رده‌ی كچێنی نه‌مابوو یه‌كه‌م جار قبوڵم كرد لێم نه‌كۆڵیه‌وه‌ چۆن وای به‌سه‌ر هاتوه‌ به‌لاَم ئێستا زۆر نا مورتاحم تكایه‌ وه‌لاَمێكی چاكم بده‌نه‌وه‌ كه‌ دڵم ئارام بكریت؟

وەڵام: 

برای به‌رِێزم مادام سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌و میهره‌بان تۆ حه‌وت ساڵه‌ له‌گه‌ڵ خێزانتدا ده‌ژیت و به‌دڵته‌ و باشه‌ له‌گه‌ڵتدا، ئه‌وه‌ مه‌كه‌ بـه‌ كێشه‌ بۆ خۆت، كـه‌ نازانیت بۆ خێزانه‌كه‌ت په‌رده‌ی كچێنی له‌ده‌ست داوه‌و هۆكاره‌كه‌ی چییه‌، زۆر لێی مه‌كۆڵه‌ره‌وه‌، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ خێزانت هه‌ر له‌ بنه‌رِه‌تدا په‌رده‌ی كچێنی نه‌بووبێت، یا له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی كه‌وتن و لێدانێكه‌وه‌ ئه‌و په‌رده‌یه‌ی له‌ده‌ست دابێت وهه‌ستی پێنه‌كردبێت، یا له‌وانه‌یه‌ په‌رده‌ی هه‌بووبێت وبه‌لإم به‌ شكاندنی ئه‌و په‌رده‌یه‌ له‌لایه‌ن تۆوه‌ خوێنی نه‌بووبێت و ووشك بووبێت، یا به‌هۆی هه‌ر ئیحتیمالێكی تره‌وه‌ بێت، گرنگ بۆ تۆ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ هه‌وڵ بده‌ به‌ویستنی خوای گه‌وره‌ و له‌به‌ر خاتری خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م كاره‌ بپۆشه‌و لای كه‌س باسی مه‌كه‌، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی، به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ش تاوان و عه‌یب و عاره‌كانی تۆ بپۆشێتء لێت خۆش بێت و سه‌رفرازی هه‌ردوو جیهانت بكات.
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: {000وَمَنْ سَتَرَ مُسْلِمًا سَتَرَهُ اللَّهُ يوْمَ الْقِێامَه‌ِ} حَدیث صَحیحٌ اخرَجهُ الإمامُ مُسلمٍ (رَحِمَهُ الله) فی (صحِیحِهِ) بِرَقَم (6743).
هه‌ركه‌سێك له‌به‌ر خاتری خوای په‌روه‌ردگار عه‌یب و عارو كه‌م و كورِی موسوڵمانێك بشارێته‌وه‌ و لای كه‌س باسی نه‌كات، ئه‌وه‌ بێ گومان خوای گه‌وره‌و میهره‌بانیش له‌ پاشه‌رِۆژدا عه‌یب و عارو كه‌م و كورِێكانی ئه‌و موسوڵمانه‌ ده‌پۆشێت.
له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره‌ باسی مه‌كه‌، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی، به‌ڵكو (إنشَاءالله) ئه‌م فه‌رمووده‌ پیرۆزه‌ بتگرێته‌وه‌و سه‌رفرازی رِۆژی قیامه‌ت بیت.
دڵنیابه‌ له‌وه‌ی، كه‌ هه‌رچی بلێیت هه‌ر له‌ زه‌ره‌ری خۆتدایه‌، چونكه‌ بێ گومان سووك كردنی خێزانه‌كه‌ت سووك كردنی خۆته‌، چونكه‌ خه‌ڵكی ده‌ڵێن ئه‌ی بۆ حه‌وت ساڵه‌ ده‌نگ ناكه‌یت و خۆت كپ كردووه‌و ئێستا ده‌نگ ده‌كه‌یت؟ وه‌لإمت چی ده‌بێت؟

به‌رِێز/ م.عبید فقىَ وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌..ژ.م.07701940272

من كچێكم باڵابۆش نیم دڵم رِه‌قه‌له‌ئاست پۆشینى له‌چك و باڵا بۆشى و..........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من كچێكم باڵابۆش نیم دڵم رِه‌قه‌له‌ئاست پۆشینى له‌چك و باڵا بۆشى و حه‌زى بێناكه‌م، چى بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ ى دڵم نه‌رم بێت كه‌ بیبۆشم و حه‌زى بێبكه م ؟؟
تكایا رِوون كردنهه‌وه‌ى ته‌ واوم بۆ بكه‌ ن
خودا باداشتتان بداته‌وه‌..

وەڵام: 

خوشكى ئازیزم ..السلام علیكم ورحمه‌ الله وبركاته..
خوشكى ئازیزم له‌رِاستیدا ئێمه‌ ده‌بێت زۆرخۆشحاڵ وئاسوده‌ بین له‌كاتێكدا كه‌ ئیسلاممان وه‌كو دین وبه‌رنامه‌ى ژیانى خۆمان هه‌ڵبژاردووه‌و به‌پێى تواناش پییاده‌ى ده‌كه‌ین ، له‌به‌رئه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ ته‌نها به‌ئیسلام رِازییه‌ كه‌ كارى پێ بكرێت و وه‌كو ده‌ستورى ژیان پێیاده‌ بكرێت هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت ({إِنَّ الدِّینَ عِندَ اللّهِ الإِسْلاَمُ ) (ال عمران 19)، واتا(دینى وه‌رگیراو لاى خوا ته‌نها ئیسلامه‌) هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت ({وَمَن يبْتَغِ غَیْرَ الإِسْلاَمِ دِینًا فَلن یُقْبَل مِنْهُ وَهُوَ فِی الاخِرَه‌ِ مِنَ الْخَاسِرِینَ} (85) سوره‌ آل عمران)..واتا( هه‌ركه‌سێك جگه‌له‌ئیسلام وه‌كودین وبه‌رنامه‌ى ژیانى هه‌ڵبژێرێت وپییاده‌ى بكات ئه‌وه‌ لێى وه‌رناگیرێت وله‌رِۆژى قیامه‌تیشدا یه‌كێك ده‌بێت له‌خه‌ساره‌ومه‌ندان)..له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌م نیعمه‌تى ئیسلامه‌ سپاس وستایشى خواى گه‌وره‌ى زۆرده‌وێت ،چونكه‌ هه‌رچى خێروچاكه‌هه‌یه‌ وله‌به‌رژه‌وه‌ندى ئینسانه‌كاندایه‌ له‌ئیسلامدا ئاماژه‌ى پێكراوه‌ و فرمانى ئه‌نجامدانى پێكراوه‌،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رچى شه‌روخراپه‌هه‌یه‌ وزیانى بۆبه‌نده‌كانى خوا هه‌یه‌ ئاماژه‌ى پێ كراوه‌و ئاگاداركراوینه‌ته‌وه‌ لێیان ....له‌به‌رئه‌وه‌ یه‌كێك له‌و خێره‌ گه‌وره‌و چاكانه‌ى كه‌ بۆخوشكانمان دانراوه‌ بالاَپۆشییه‌ ، واتا (داپۆشینى لاشه‌وئه‌ندامه‌كانى ئافره‌ت وشاردنه‌وه‌ى له‌ چاوى ناپاكان)، بالاَبۆشى یه‌كێكه‌ له‌و نیعمه‌تانه‌ى كه‌ خواى بالاَ ده‌ست به‌ خوشكانمانى به‌خشیووه‌ وله‌به‌رامبه‌ردا ئه‌جروپاداشتێكى زۆرى بۆداناون ، وه‌به‌هۆیه‌وه‌ سه‌ربه‌رزى دونیاودوارِۆژى گرێداوه‌ ...وه‌ هه‌روه‌ها فه‌رمانى كردووه‌ كه‌ده‌بێت كچانى موسڵمان داپۆشراوبن بۆئه‌وه‌ى له‌شه‌رِوخراپه‌ى خراپه‌كاران پارێزراو بن هه‌وره‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ({يا أیُّهَا النَّبِیُّ قُل لِّأزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤمِنِینَ یُدْنِینَ عَلیْهِنَّ مِن جَلابِیبِهِنَّ ذلِكَ أَدْنَى أن یُعْرَفْنَ فَڵا یُؤذیْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِیمًا} (59) سوره‌ الأحزاب)،واتا(ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم )به‌ژنان وكچانى خۆت وئافره‌تانى موسڵمان بڵىَ كه‌: جل وپۆشاكیان بابه‌خۆیاندا بپێچن ،ئه‌مه‌ بۆئه‌وان باشتره‌ (تاله‌ ئافره‌تانى ئازادكۆیله‌)بناسرێن وئازارنه‌درێن،وه‌خوا لێخۆشبوو به‌به‌زه‌ییه‌)..
له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رهه‌موو خوشكانى ئیماندار گوێرِایه‌ڵ بن بۆئه‌م فه‌رمانه‌ خواییه‌ وفه‌رامۆشى نه‌كه‌ن ..
وه‌ چیتر گوێرِایه‌ڵ وژێربارنه‌بن بۆنه‌فسى به‌دكارو ئه‌هریمه‌نى نه‌عله‌تى وهاورێى خراپ كه‌هه‌رسێكیان به‌ره‌وتاوان وسه‌رپێچى خوا بانگێشت ده‌كه‌ن ....ئه‌گه‌ر باسى ئه‌جروپاداشتى پۆشینى حیجابى شه‌رعى بكه‌ین ئه‌وه‌ زۆرى ده‌وێت هه‌روه‌ك چۆن ئه‌گه‌رباسى خراپه‌وزیانه‌كانى سفورى بكه‌ین زۆرى ده‌وێت ، به‌لاَم به‌كورتى پاداشتى پۆشینى حیجابى شه‌رعى وئه‌وكه‌سه‌ى كه‌له‌پێناوى خوادا حیجاب ده‌پۆشێت ونایه‌وێت خواله‌خۆى برِه‌نجێنىَ ته‌نها به‌هه‌شتى پاك وخۆش وپان وبه‌رینه‌ ...خواى گه‌وره‌ به‌نسیبى هه‌مووانى بكات... هه‌روه‌ها به‌كورتى سزاى سفورى و دانه‌پۆشراوى دۆزه‌خى هه‌ڵگیرساوه‌ په‌نابه‌خوا ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ى بۆنى به‌هه‌شتیش ناكه‌یت ،كه‌ بۆنى به‌هه‌شت له‌دوورى چه‌نده‌ها ساڵه‌وه‌ ده‌كرێت ...
له‌به‌رئه‌وه‌ خوشكه‌ ئازیزه‌كه‌م هه‌تا ماویت وخواى گه‌وره‌ مۆڵه‌تى مانه‌وه‌ى پێ به‌خشیویت له‌ژیاندا ئه‌م فه‌رمانه‌ خوایییه‌ جىَ به‌جىَ بكه‌و پشت به‌خواى بالاَ ده‌ست ببه‌سته‌و ته‌وه‌كولت باهه‌ربه‌ئه‌وبێت ،چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ({ وَمَن يتَوَكَّلْ عَلى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ إ} (3) سوره‌ الطلاق) واتا(هه‌ركه‌سێك ته‌وه‌كولى له‌سه‌رخوابێت ئه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ى به‌سه‌) ، وه‌له‌لۆمه‌ى هیچ لۆمه‌كارێكیش مه‌ترسه‌،چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ({إِنَّمَا ذلِكُمُ الشَّیْطَانُ یُخَوِّفُ أَوْلِياءهُ فَلاَ تَخَافُوهُمْ وَخَافُونِ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِینَ} (175) سوره‌ آل عمران)،واتا(ئه‌هریمه‌ن دۆسته‌كان وپه‌یرِه‌وانى خۆى ده‌ترسێنێت ،به‌لاَم ئێوه‌ له‌ئه‌و مه‌ترسن به‌ڵكو ته‌نها له‌من بترسن ئه‌گه‌رئێوه‌ به‌رِاستى ئیماندارن) ،وه‌ دوابرِیارى خۆت بده‌..بائاسوده‌وبه‌خته‌وه‌ربیت ...زۆریادوزیكرى خودابكه‌ با دڵت نه‌رمبێت وخۆشه‌ویستى دین قبوڵ بكات چونكه‌ ته‌نهابه‌یادوزیكرى خوا دڵه‌كان نه‌رم ده‌بن ،هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ({ ألاَ بِذِكْرِ اللّهِ تَطمَئِنُّ الْقُلُوبُ} (28) سوره‌ الرعد) واتا(ئاگاداربن دڵه‌كان ته‌نهابه‌یادوزیكرى خوا ئارام ده‌گرن وئاسوده‌ده‌بن).....وه‌هه‌وڵده‌ له‌گه‌ڵ هاورِىَى باشدا ته‌عامول بكه‌یت وهاورِێیه‌تى دروست بكه‌یت ...دڵنیابه‌ پاشه‌رِۆژێكى رِووناك له‌چاوه‌رِوانیتدایه‌ ... خواى گه‌وره‌ سه‌ربه‌رزت بكات له‌دونیاودوارِۆژدا..

به‌رِێز/سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌

ئایا دروسته‌ ژن و پیاو ئه‌ندامى زاوزێى یه‌كتر بمژن و بیلێسنه‌وه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام عليكم ورحمة الله
ئایا دروسته‌ ژن و پیاو ئه‌ندامى زاوزێى یه‌كتر بمژن و بیلێسنه‌وه‌؟

وەڵام: 

بۆ مه‌سه‌له‌ى مژین یان لێسینه‌وه‌ى ئه‌ندامى نێرینه‌ بۆ ئافره‌ت وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌ڵێم:
به‌داخه‌وه‌ هه‌موو ئه‌وه‌ى ئێمه‌ زانیومانه‌ له‌شارستانى ڕۆژئاوا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فیتره‌ت له‌ناوبدرێ و دژى كار بكرێت وه‌ به‌دواى ئه‌وانه‌دا بگه‌ڕێن كه‌ قه‌ده‌غه‌ و كارێكى زیانبه‌خشه‌ له‌هه‌واو ئاره‌زوو چێژ وه‌رگرتن ى نادروست له‌ ژێر دروشمى ئازادى و سه‌ربه‌ستى مرۆڤ ئێمه‌ى موسڵمانیش به‌نه‌زانیه‌وه‌ له‌هه‌مو شتێكدا لاساییان ده‌كه‌ینه‌وه‌ وه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ:: (لو دخلوا حجر ضب لدخلتموه ورائهم) واته‌: گاور و جوله‌كه‌ بچنه‌ كونى مارمێلكه‌وه‌ ئێوه‌ش به‌دوایاندا ده‌چن. جا بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ى خۆمان ئێمه‌ى موسڵمان له‌ فه‌رهه‌نگ و كه‌لتور و تێگه‌شتنى پێشینانمان بۆ قورئان و سوننه‌ت شتى وامان نه‌بووه‌ هه‌رگیز ڕه‌وشتى موسڵمانان به‌ژن و پیاوه‌وه‌ له‌وه‌ به‌رز تر بووه‌ له‌ هیچ سه‌رده‌مێكدا له‌ مێژووى ئیسلام موسڵمانان حه‌وه‌جێیان به‌شتى وا نه‌كه‌وتووه‌ لێره‌شه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌مه‌شتێكى نامۆیه‌ و دووره‌ له‌ ئاكارى ئیسلامى به‌ڵكو خواى گه‌وره‌ فه‌رمان پێ ده‌كات به‌و جێگایه‌ى كه‌ خوا خۆى فه‌رمانى پێ كردووه‌ وه‌ك ده‌فه‌رموێ: { فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللّهُ } (222) سورة البقرة.
واته‌: جا كاتێك پاك و خاوێن بوونه‌وه‌ و خۆیان شت بچنه‌ لایان به‌و شێوه‌یه‌ى كه‌ خوا فه‌رمانى داوه‌. مه‌به‌ستى ئه‌م بڕگه‌یه‌ (به‌و شێوه‌یه‌ى كه‌خوا فه‌رمانى داوه‌) سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم وه‌ تێگه‌شتنى هاوه‌ڵان و پێشه‌وایانى ئیسلام ڕه‌حمه‌تى خوایان لێ بێ ئه‌م كاره‌ى تیا نه‌بووه‌ به‌ڵكو شوێنى تایه‌بت بۆ چونه‌ لاى ئافره‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوا دیارى كردوه‌ بۆیه‌ ئیمامى قرگبی له‌ته‌فسیره‌كه‌یدا ئه‌فه‌رموێ: (وذكر الحرث يدل على أن الإتيان في غير المأتي محرّم) به‌رگى 3 لاپه‌ڕه‌ 93 - واته‌: باسكردنى كێڵگه‌ له‌ ئایه‌ته‌كه‌دا كه‌ ده‌فه‌رموێ: { فَأْتُواْ حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ } (223) سورة البقرة
واته‌: جا به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك ده‌تانه‌وێت تۆو بوه‌شێننه‌ ناو كێڵگه‌كه‌تانه‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌ كه‌ چونه‌ لاى ئافره‌ت جگه‌ له‌ شوێنى تایبه‌ت حه‌رامه‌.
ئه‌مه‌ وه‌كو تێگه‌شتن و كارى موسڵمانان له‌ مێژووى ئیسلامدا ئه‌مما وه‌كو خودى ئه‌و كاره‌ پێویسته‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ لاى پسپۆڕان له‌ زانایانى پزیشكى چونكه‌ ئه‌گه‌ر زیانى هه‌بوو به‌ئافره‌ته‌كه‌ یان به‌ پیاوه‌كه‌ یان به‌هه‌ردووكیان ئه‌وكاته‌ حه‌رام ده‌بێت چونكه‌پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ: (لا ضرر ولا ضرار)أخرجه مالك والحاكم والبيهقي والدارقطني وابن ماجه وصححه الألباني في صحيح سنن ابن ماجه. واته‌: زین گه‌یاندن به‌ غه‌یر دروست نییه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ دروستیش نییه‌ زیان به‌ زیان وه‌ڵام بده‌یته‌وه‌.
ئه‌مه‌ش پێویسته‌ پسپۆڕان دیراسه‌ى بكه‌ن بزانن زیانى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ یان نا چونكه‌ به‌ڕاستى ئه‌گه‌ر شتێكى باش بوایه‌ قورئان و سوننه‌ت باسیان ده‌كرد یان هاوه‌ڵان ده‌یانكرد یان ئه‌گه‌ر حه‌ڵاڵ بوایه‌ له‌ مێژووى موسڵماناندا شتێكى باو ده‌بوو ئه‌وه‌ش بزانه‌ چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ و دیراسات هه‌ن كه‌ هه‌ندێ نه‌خۆشى هه‌ن هۆكاره‌كانى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ (سێكسى ده‌م) (الجنس الفموي) بۆ نموونه‌: دیراسه‌یه‌كى فه‌ڕه‌نسى ئه‌وه‌ى سه‌لماندوه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێز هه‌یه‌ له‌ نێوان (وه‌ره‌م سه‌ره‌كانى) و سێكسى ده‌مدا ئه‌و دیراسه‌یه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه‌ به‌به‌ڵگه‌ى به‌هێز كه‌ په‌یوه‌ندى توند هه‌یه‌ له‌ نێوان خانه‌ى سه‌ره‌كانى له‌ده‌مدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌ قێزه‌ونه‌ له‌ فیتره‌تى مرۆڤدا وه‌ ده‌مێكه‌زانایان گۆمانیان بۆ ئه‌وه‌ ده‌چێ كه‌ په‌یوه‌ندى له‌ نێوان جنسى ده‌م بۆ هۆى گواستنه‌وه‌ى (ڤایرۆس)ه‌ وه‌ بۆ منداڵان كه‌ ده‌بێته‌ سه‌ره‌كانى منداڵه‌كه‌ ئه‌و (ڤایرۆس)ه‌ س ناسراوه‌ به‌ (ئێچ پى ڤى) وه‌ ئه‌گه‌رى جۆرى تر له‌سه‌ره‌كان وه‌ گۆڤارى (نیوسنستف)ى زانستى تایبه‌ت له‌م بواره‌دا یه‌كێك له‌ بارترین ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كانى تۆمار كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ كورته‌كه‌یه‌تى: (سێكسى ده‌م له‌وانه‌یه‌ مرۆڤ دوچارى شێرپه‌نجه‌ى ده‌م بكات به‌ ئاماژه‌كردن به‌ دیراسه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدراوه‌ له‌سه‌ر نزیكه‌ى -1600- هه‌زارو شه‌ش سه‌د كه‌س نه‌خۆش توشبوو به‌ شێرپه‌نجه‌ى ده‌م له‌ ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا و ئوسترالیا و سودان وكوبا به‌راورد له‌گه‌ڵ -1700- كه‌س له‌وانه‌ى له‌ش ساغن له‌ئه‌نجامدا لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له‌ وه‌كاله‌ى نێو ده‌وڵه‌تى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشى (سرطان) ئه‌وه‌یان ده‌ستكه‌وتووه‌ و دۆزیوه‌ته‌وه‌ له‌ شارى -لیون- له‌فه‌ڕه‌نسا كه‌ بوونى ڕێژه‌ى جۆرێك له‌ جۆره‌كانى ڤایرۆس ناسراو به‌ hpv لاى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه‌شێرپه‌نجه‌ى ده‌میان هه‌یه‌ ئه‌وانه‌ى سێكسى ده‌م به‌كارده‌هێنن زیاتره‌ له‌ سێ به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ى ئه‌و جۆره‌ سێكسه‌ به‌كارناهێنن)
وه‌ هه‌مان گۆڤار ئه‌وه‌ى تۆمار كردووه‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ ڤایرۆسه‌ كه‌ ناسراوه‌ به‌ HPV16 لاى كه‌سانى له‌ش ساغ نییه‌. هه‌روه‌ها گۆڤارى به‌ریتانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌ كه‌لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له‌و بڕوایه‌دان كه‌ (مژینى ئه‌ندامى پیاو) و لێسینه‌وه‌ى ئه‌ندامى زاوزێى ژن له‌وانه‌یه‌ ئه‌نجامداره‌كانى دوچارى (وه‌ره‌م) بكات له‌ ده‌مدا. (رائیل فنیرى) پسپۆڕ له‌ ڤایرۆس و یه‌كێكه‌ له‌ هاوكارانى ئه‌م دیراسه‌یه‌ ئه‌ڵێ: هاوڕیان و هاوكارانم گه‌شتونه‌ته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى كه‌ ئه‌و دیراسه‌ته‌ى كردوویانه‌ هه‌موو مرۆڤه‌كان قایل ده‌كات به‌ ئه‌نجامه‌كه‌ى.
جا لێره‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت پێویسته‌ له‌سه‌ر موسڵمانان له‌ خوابترسن و شوێ،ى هه‌نگاوه‌كانى گاور و جوله‌كه‌ نه‌كه‌ون وه‌ پێویسته‌ شوێنى فه‌رمانى خوا و پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم وه‌ تێگه‌شتنى هاوه‌ڵان بكه‌ون.
وه‌ ئه‌و بڕگه‌یه‌ى كه‌ ده‌ڵێ ئایا خواردنى مه‌نى پیاو دروسته‌ وه‌ ئایا پاكه‌‌ ؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌ خودى ئه‌ندامه‌كان بێت ئه‌وه‌ پاكه‌ به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ى له‌و دوو ئه‌ندامه‌وه‌ ده‌رده‌چن زانایان ئه‌ڵێن هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى له‌ ئه‌ندامى ئافره‌ته‌وه‌ ده‌رئه‌چێ دروست نیه‌ ده‌مى پێوه‌ بدرێت به‌ڵام بۆ ئا (منی) پیاو زانایان ڕاو بۆچونى جیاوازیان هه‌یه‌ ڕاى په‌سه‌ند ئه‌وه‌یه‌ دروست نییه‌ بۆ مه‌یه‌له‌ى خواردنى (مه‌نی)پیاوه‌كه‌ هه‌ندێ له‌زانایان خودى ئاوه‌كه‌ به‌ پاك داده‌نه‌ن - دوو ڕاى جیاواز هه‌یه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ دروست و به‌ناوبانگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دروست نیه‌ (ئاوى پیاو) بوخورێته‌وه‌. بروانه‌ كتێبى المجموع هی ئیمامى نه‌وه‌وى له‌ زانایانى شافعى مه‌زهه‌ب.

بةريَز / م.خليل احمد وةلامى ئةم برسيارةى داوةتةوة..


له‌ ڕووى پزیشكیه‌وه‌
ئایا دروسته‌ ژن و پیاو ئه‌ندامى زاوزێى یه‌كتر بمژن و بیلێسنه‌وه‌؟
به‌ناوى خواى گه‌وره‌ و میهره‌بان
به‌كارهێنانى جنسى ده‌م (الجنس الفموي) له‌لایه‌نى مێرد و خێزانه‌كه‌ى كارێكى باش نیه‌ له‌ لایه‌نى شه‌رعه‌وه‌ و پزیشكیدا.
له‌ لایه‌نى پزیشكییه‌وه‌ زیانه‌كانى ئه‌مانه‌ن:
1- تووشبوونى ناو ده‌م به‌ نه‌خۆشى شیرپه‌نجه‌ (سرطان) چونكه‌ ڤایرۆسى شیرپه‌نجه‌ى منداڵدان (الرحم) كه‌ ناسراوه‌ به( (HPV16 بڵاوده‌بێته‌وه‌ به‌م جۆره‌ په‌یوه‌ندیه‌ جنسییه‌وه‌.
2- تووشبوون به‌ دڵۆپه‌یه‌كى هه‌وایى air embolism وه‌كو (جلطة)یه‌كى بایى وایه‌ كه‌ ده‌رواته‌ ناو لووله‌كى خوێنه‌ڕۆ (الأوعية الدموية) تاوه‌كو ئه‌گه‌ێته‌ خوێن هه‌ڵگرى ناو دڵ كه‌ ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ مردن (وه‌ چه‌نده‌ها حاڵه‌تى مردن تۆماركرابوو به‌ هۆى ئه‌م كێشه‌یه‌).
3- تێكدانى توانا و هێز و ئاره‌زووى مرۆڤ بۆ جووتبوون به‌ شێوه‌یه‌كى سرووشتییه‌وه‌ له‌ دواى فێربوونى.
4- ئاماده‌بوونى جۆرى كه‌ڕوو له‌ لیكى ناو ده‌م كه‌ ئه‌بێته‌ هۆى هه‌وكردنى ئه‌ندامى جووتبوونى خێزان و ئه‌بێته‌ هۆى نه‌زۆكى.
5- تووشبوون به‌ نیشانه‌كانى هه‌وكردنى قوڕگ و كێشه‌ى قووتدانى خواردن.
6- تووشبوون به‌ هه‌وكردنی جگه‌ر جۆرى B و نه‌خۆشى لێشاوبوون(سیلان).
7- تووشبوون به‌ نه‌خۆشی سیفلس كه‌ ئه‌بێته‌ هۆى ده‌رچوونى زامێك له‌سه‌ر ئه‌ندامى جووتبوون و لێو كه‌ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرا ئه‌بێته‌ هۆى كێشه‌ى ناو لووله‌كى خوێنه‌ڕۆ و دڵ و نه‌خۆشى ده‌روونى و كوێرى چاو و كێشه‌ى ده‌مارگه‌لى و مردن له‌ كۆتاییدا جگه‌ له‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌بێته‌ رێگاییه‌كى ئاسان بۆ تووشبوون به‌ ئایدز.

بةريَز/ د. شيرزاد وةلامى ئةم برسيارةى داوةتةوة..

ئایا شیرى ئافره‌ت بۆمێرده‌كه‌ى حه‌رامه‌ یان حه‌لاَڵه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا شیرى ئافره‌ت بۆمێرده‌كه‌ى حه‌رامه‌ یان حه‌لاَڵه‌؟

وەڵام: 

مه‌سه‌له‌ى مه‌مك مژینى ئافره‌ت دروسته‌ هیچ ڕیگرێكمان نیه‌ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى به‌ڵام نابێت زیاده‌ڕه‌وى تیا بكرێت وه‌ ئازارى ئافره‌ته‌كه‌ بدرێت به‌وه‌ى بریندارى بكات وه‌ خوێنى برینه‌كه‌ بخوات وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر پیاوان خۆیان به‌دوور بگرن له‌و سێكسانه‌ى له‌ ئاستى پیاوه‌تى دایان ده‌به‌زێنێ وه‌ نابێ له‌شیرى مه‌مكى خێزانه‌كه‌ى بخوات وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌كى كه‌م ڕۆشته‌ ده‌مى پیاوه‌كه‌وه‌ئه‌وه‌ هیچ شتێك ڕونادات به‌ڵام وا چاكتره‌ موسڵمانان خۆیان له‌م جۆره‌ زیاده‌ڕه‌ویانه‌ بپارێزن.

بةريَز/ م.خليل احمد وةلاَمى داوةتةوه

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٤٦
٣٠٢٠
٦٨٠٧٥٠