سه‌یركردنی نامه‌حره‌مێك به‌چاوی خۆشویستن نه‌ك دڵداری دروسته؟
سه‌یركردنی نامه‌حره‌مێك به‌چاوی خۆشویستن نه‌ك دڵداری دروسته؟
و/ نه‌خێردروست نییه له‌به‌رئه‌وه‌ى نامه‌حره‌مه‌وخواى گه‌وره‌ش فرمانى پێ كردوین كه چاومان له‌ئاست ئافره‌تاندا دابخه‌ین وته‌ماشایان نه‌كه‌ین ،هه‌روه‌ها فرمانى به ئافره‌تانیش كردووه كه چاویان له‌ئاست پیاواندا دابخه‌ن وته‌ماشایان نه‌كه‌ن، به‌رهه‌رنییه‌تێك بێت دروست نییه ئیلامه‌گه‌ر له‌كاتى داخوازى و داواكردنیدا نه‌بێت كه‌ئه‌وكات دروسته سه‌یرى بكه‌یت وهه‌ڵیبسه‌نگێنیت...
به‌رِێز/ م. به‌هجه‌ت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701423782
گوناه كردن پاشان ته‌وبه‌كردن دیسان گوناه‌كردن ده‌جار یان زیاتر دیسان ته‌وبه به‌لاَم شه‌یتان وازناهێنێت ..ئایا ئه‌م كاره به‌م شێوه‌یه دروسته؟
گوناه كردن پاشان ته‌وبه‌كردن دیسان گوناه‌كردن ده‌جار یان زیاتر دیسان ته‌وبه
به‌لاَم شه‌یتان وازناهێنێت ..ئایا ئه‌م كاره به‌م شێوه‌یه دروسته؟ واتا به‌رده‌وام بوون له‌سه‌رتاوان وپاشان ته‌وبه‌كردن وگه‌رِانه‌وه سه‌رتاوان و......هتد.
و/ به‌رِێزه‌كه‌م ته‌وبه‌كردن پاشان گه‌رِانه‌وه سه‌رتاوان پاشان ته‌وبه‌كردن وه‌دووباره گه‌رِانه‌وه سه‌رتاوان وه‌ك خۆت ده‌ڵێیت 10 جار زیاتر،ئه‌گه‌رمه‌رجه‌كانى قه‌بوڵ بوونى ته‌وبه‌ى تێدابێت دروسته،یه‌كێك له‌وانه كه‌ته‌وبه ده‌كات نییه‌تى وابێت كه‌جارێكی تر نه‌گه‌رِێته‌وه سه‌رئه‌وتاوانه،واته‌سووربێ له‌سه‌رئه‌وه‌ى نه‌گه‌رِێته‌وه سه‌رى به‌لاَم دوایی خۆى پێ نه‌گیرا گه‌رِایه‌وه سه‌رى پاشان ته‌وبه‌ى كرده‌وه إن شاءالله ته‌وبه‌كه‌ى دروسته به‌لاَم باهه‌وڵبدات به‌سه‌رئاره‌زوه‌كانیدا زاڵ بێت ، چونكه ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌دا بمرێت و فریای ته‌وبه نه‌كه‌وێت خه‌ساره مه‌ند ده‌بێت ، بۆیه ده‌بێت وریای خۆمان بین مردنمان به‌ده‌ستى خۆمان نیه له‌ده‌قه‌وسه‌عاتدایه،خواى گه‌وره ته‌وبه‌له‌هه‌موومان قه‌بوڵ بكات وه‌رِێنمونیمان بكات نه‌گه‌رِێینه‌وه سه‌رگوناه وتاوان))
به‌رِێز/ م. به‌هجه‌ت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701423782
ئایه هاورێیه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌سێك نوێژ نه‌كات دروسته؟
ئایه هاورێیه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌سێك نوێژ نه‌كات دروسته؟
و/ به‌رِێزه‌كه‌م نازانم ئه‌وهاورِێیه‌تیه بۆچییه؟ئه‌گه‌ر وه‌كو(معامه‌له)بێ دروسته ئه‌ما ئه‌گه‌ر هه‌ربۆخۆشی بێ ئه‌وه نابێ ئیلا مه‌گه‌ر بۆئامۆژگارى وهاندانى بۆئه‌وه‌ى نوێژبكات ، بۆیه‌ده‌ڵێن نابێ هاورِێیه‌تى ئه‌وانه بكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ى زۆرجار ئه‌وانه‌ى نوێژناكه‌ن له‌تاوان ناگه‌رِێنه‌وه له‌وانه‌یه تۆش توشى تاوان وسه‌رپێچى بكه‌ن رِۆژێك له‌رِۆژان ، به‌لاَم هه‌وڵبده به‌رده‌وام ئامۆژگاری بكه‌یت به‌شێوه‌یه‌كى جوان تاببێ به‌كه‌سێكى نوێژكه‌رله‌داهاتوودا.
به‌رِێز/ م. به‌هجه‌ت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701423782
كه‌سێك چاكه‌وخراپه‌ی وه‌ك یه‌ك وابئ چۆن حسابی بۆ ده‌كرێ له رِۆژی دوایی؟
كه‌سێك چاكه‌وخراپه‌ی وه‌ك یه‌ك وابئ چۆن حسابی بۆ ده‌كرێ له رِۆژی دوایی؟
و/ به‌رِێزه‌كه‌م كه‌سێك چاكه‌وخراپه‌ى وه‌ك یه‌ك وابێ،به‌مه‌رجێ (حق الناس)ی له‌سه‌رنه‌بێ واته مافی خه‌ڵكى له‌سه‌رنه‌بێ،به‌ئیزنى خوا بۆبه‌هه‌شته،خواى گه‌وره له‌سوره‌تى((الأعراف)) ئایه‌تى 46)) باسی كۆمه‌ڵێك ده‌كات كه‌رِایان ده‌گرن له‌به‌ینى به‌هه‌شت ودۆزه‌خ،ئه‌وانه: كه(( ئه‌صحاب الأعراف)) یان پێ ده‌وترێ، زانایان ده‌فه‌رموون ئه‌وانه ئه‌وانه‌ن كه‌چاكه‌وخراپه‌یان
وه‌ك یه‌ك وایه،خواى گه‌وره له‌دوایدا فه‌رمان ده‌كات ببرێن بۆبه‌هه‌شت)).
به‌رِێز/ م. به‌هجه‌ت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701423782
بۆچى حزبه ئیسلامییه‌كانتان پێ باش نییه؟هۆكاره‌كه‌ى چییه؟
بۆچى حزبه ئیسلامییه‌كانتان پێ باش نییه؟هۆكاره‌كه‌ى چییه؟
و/ برابه‌رِێزه‌كه‌م ئێمه وه‌كو دین برِوامان به‌پارچه‌پارچه‌كردنى موسڵمانان نیه، وه‌هه‌رشتێكیش هۆكاربێت بۆپارچه‌پارچه‌كردنى موسڵمانان به‌دروستى نازانین ،چونكه خواى گه‌وره رِێگرى لىَ كردوین ، هه‌ربۆیه بوونى چه‌ند حزبێك له‌یه‌ك كاتدا به‌ناوى دینه‌وه به‌دروست نازانین، چونكه فره‌حزبى هۆكارێكى كاریگه‌ره بۆپارچه‌پارچه‌كردنى موسڵمانان ولاوازكردنى هێزوده‌سه‌لاَت وهه‌یبه‌ت وعه‌زیمه‌تى موسڵمانان، هه‌ربۆیه ئێمه وه‌كو سه‌له‌فى به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ك فره‌حزبى له دیندا رِه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌و خه‌ڵكى وموسڵمانانى لىَ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌وبانگیان ده‌كه‌ین بۆشوێنكه‌وتنى قورئان وسوونه‌ت به‌تێگه‌شتنى پێشینى ئوومه‌ت بۆئه‌وه‌ى له‌وجیاوازیى وته‌فروقه‌یه‌ى كه تووشى مووسڵمانان بووه رِزگارمان ببێت ودووباره هێزوده‌سه‌لاَت بۆموسڵمانان بگه‌رِێته‌وه ،چونكه وه‌ك دیاره‌وخۆتیش باش ده‌زانى كه‌حیزبایه‌تى واته(ته‌فره‌قه‌وجیاوازى)،ته‌فروقه‌وجیاوازیش له‌دیندا رِه‌تكراوه‌یه‌ومه‌قبوڵ نییه ، ئه‌گه‌رتۆبۆخۆت دروست كردنى حزب به‌ناودینه‌وه‌به‌دروست بزانى ده‌بێت بۆجگه له‌خۆتیشى به‌دروست بزانى ، كاتێ ئه‌ویش حزبێكى دروست كرد نابێت رِێگرى لىَ بكه‌یت چونكه بۆخۆتیش دروستت كردون ، كه‌بۆهه‌ردووكتان دروست بێت كه‌واته بۆجگه له‌خۆتانیش ده‌بێت دروست بێت ، له‌سه‌رئه‌نجامدا چه‌ند حزبێك دروست ده‌بێت ، هه‌رحزبه‌وهه‌واداروشوێنكه‌وته‌ى خۆى ده‌بێت وخۆشه‌ویستى ورِق لىَ بوون له‌سه‌رحزبه‌كه‌ى خۆى ده‌كات ،واتا ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خۆیدا بێت خۆشه‌ویست وبه‌رِێزه وه‌ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌بێت مه‌قبوڵ نییه هه‌رچه‌ندبه‌رِێزوخاوه‌ن عیلم ووه‌رع بێت ، هه‌موو حزبێكیش به‌كاروچالاكى خۆى دڵخۆشه وبه‌جگه‌له‌خۆى نه‌خێر هه‌روه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت ( كُلُّ حِزْبٍ بِمَا ڵدَیْهِمْ فَرِحُونَ} (32) سوره الروم)،واتا (هه‌موو حزبێك به‌وه‌ى كه‌لاى خۆیه‌تى دڵخۆشه) ،واتا (به‌جگه له‌خۆى دڵخۆش نییه)وبه‌لایه‌وه گرنگ نییه ، له‌ونێوه‌نده‌شدا ئه‌وه‌ى حزبى نه‌بێت ئیتر كه‌سێكى فه‌رامۆشكراوه‌وله‌لاى حزب هیچ نرخێكى نییه ، هه‌رچه‌نده كه‌سێكى زیره‌ك وله‌خواترس وخاوه‌ن زانست بێت ، ئایا ئێستا بۆت ده‌ركه‌وت كه بوونى چه‌ند حزبێك له‌یه‌ككاتدا وه‌له‌یه‌ك شوێندا چ زیانێك به ئیسلام وموسڵمانان ده‌گه‌یه‌نێت ؟
ده‌خۆت دادوه‌ربه ئایا بوونى چه‌ندگروپ وتاقمێك به‌ناوى دینه‌وه ته‌فره‌قه‌وجیاوازى دروست ناكات له‌نێوموسڵماناندا؟براكه‌م دین هه‌ریه‌ك دینه ئه‌ویش قورئان وسوننه‌ته،ئایا ده‌بێت له‌یه‌ك كاتدا چه‌ند كۆمه‌لێك هه‌بێت هه‌مووى بڵێ من شوێن كه‌وته‌ى قورئان وسوننه‌تم وجیاوازیش بن له‌گه‌ڵ یه‌كدا؟ ئایا شوێنكه‌وتنى قورئان وسوونه‌ت ته‌فروقه‌وجیاوازى ده‌خاته نێوان موسڵمانانه‌وه یاخود یه‌كرِیزى یه‌كده‌نگى دروست ده‌كات ؟كه‌واته یان كه‌سانى حزبى شوێنى قورئان وسوونه‌ت نه‌كه‌وتوون یان له‌شوێنكه‌وتنیاندا بۆقورئان وسوونه‌ت رِاست ناكه‌ن،چونكه ئه‌گه‌ر رِاستیان بكردایه جیاوازنابوون ویه‌كرِیزده‌بوون ده‌ى كه‌واته خۆت برِیاربده..
هه‌رله‌به‌رئه‌م زیانه گه‌وره‌وخراپه‌یه كه ئێمه حیزبایه‌تیمان پێ باش نیه له‌ناودیندا، نه‌ك به‌هه‌واوئاره‌زووى خۆمان پێمان باش نه‌بێت ، بۆیه ئێمه هه‌مووهه‌وڵێكى خۆمان خستۆته‌كار بۆله‌ناوبردنى حزبایه‌تى وته‌فروقه نه‌ك بۆحه‌زى خۆمان به‌ڵكو بۆپاراستنى ئه‌ودینه پاك وجوانه‌ى كه‌به‌ئه‌مانه‌ت گه‌یه‌نرایه ده‌ستى ئێمه له‌لایه‌ن پێشینه چاكه‌كانمانه‌وه))
به‌رِێز/ م. به‌هجه‌ت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701423782
سلام علیك من له‌خوا به‌زیاد بێت به‌ویستى خوا فرمانه‌كانى خوا جىَ به‌جىَ ده‌كه‌م ،به‌لاَم زۆرجار وه‌سوه‌سه‌م بۆدروست ده‌بێت ، تكایه چاره‌سه‌رى ئه‌وه چۆن ده‌بێت ؟
سلام علیك من له‌خوا به‌زیاد بێت به‌ویستى خوا فرمانه‌كانى خوا جىَ به‌جىَ ده‌كه‌م ،به‌لاَم زۆرجار وه‌سوه‌سه‌م بۆدروست ده‌بێت ، تكایه چاره‌سه‌رى ئه‌وه چۆن ده‌بێت ؟
و/ / علیك السلام ورحمه الله...
له‌رِاستیدا زۆركه‌س هه‌ن كه شه‌یتانى نه‌عله‌تى وه‌سوه‌سه‌و گومانى لادروست ده‌كات له‌زۆربوارى دینیدا..جانازانین به‌رِێزتان له‌كام بواردا گومان ووه‌سوه‌سه‌تان بۆدروست ده‌بێت ..ئه‌گه‌ر بۆنموونه گومانت بۆدروست ده‌كات كىَ خواى دروست كرد(په‌نابه‌خوا)؟ یان گومانت بۆدروست ده‌كات كه‌ئایا به‌هه‌شت وجه‌هه‌نم هه‌یه یان نا؟ یان دواى مردن زیندوو ده‌بینه‌وه ...یان ..یان... ئه‌وا له‌هه‌موو بواره‌كاندا په‌نا به‌خواى گه‌وره‌ومه‌زن وبه‌توانا بگره بۆئه‌وه‌ى له‌گومان و وه‌سوه‌سه‌ى شه‌یتانى نه‌عله‌تى بتپارێزێت ویه‌قین ودڵنیایت پێ ببه‌خشێت ،هه‌روه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت ({وَإِمَّا ينزَغَنَّكَ مِنَ الشَّیْطانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ إِنَّهُ هُوَ السَّمِیعُ الْعَلِیمُ} (36) سوره فصلت)،واتا(ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه گومان ووه‌سوه‌سه‌وخه‌یاڵى نادروست له‌دڵ وده‌رونتدا دروست بوو ،ئه‌وه داواى یارمه‌تى له‌خوابكه‌وپه‌ناى پێ بگره،چونكه به‌رِاستى خواى گه‌وره بیسه‌رى نزاودوعاكانه وزاناى په‌نهانى وئاشكرایه)...هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان (صلى الله علیه‌وسلم) فێرى كردوین كه‌كاتێك شه‌یتانى نه‌عله‌تى گومانى ئه‌وه‌ى لادروست كردین بۆنموونه كه كىَ خواى دروست كرد ئه‌وه ئه‌م هه‌نگاوانه بگرینه به‌ر... سه‌ره‌تا بڵێین (امنت بالله ورسوله،الله احد ،الله الصمد،لم یلد،ولم یولد،ولم یكن له كفوا احد)...دواتر(ثم لیتفل عن یساره ثلاثاً ،ولیستعد من الشیطان،ولینته، فإن ذلك یذهب عنه) ، هذه خلاصة الاحادیث الصحیحة الواریدة فی البخاری ومسلم ،واحمد،وابی داود...
واتا له‌سه‌ره‌تادا بڵێ ( باوه‌رِم به‌خواوپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى(صلى الله علیه وسلم) هێنا،خواى گه‌وره تاك وته‌نهایه، خواى گه‌وره زاتێكى پایه‌داروده‌سه‌لاَتداره،نیازى به‌هیچ شتێك نییه‌و هه‌مووشتێك پێویستى به‌خوایه وئاتاجى ئه‌ون، هیچ كه‌سێكى لىَ نه‌بووه‌و ئه‌ویش له‌هیچ كه‌سێك نه‌بووه،هه‌رگیز كه‌سێكى تروهاوبه‌شێكى ترنیه هاوشانى خواى گه‌وره بێت ) پاشان (سىَ جار تف بكه به‌لاى چه‌پتدا، وه‌دواتریش په‌نابه‌خواى گه‌وره بگره..ئه‌گه‌ر وات كرد ئه‌وكات شه‌یتانى نه‌عله‌تى وازت لىَ ده‌هێنێت وده‌رِوات ...خواى گه‌وره هه‌موو خوشك وبراكانمان له‌وه‌سوه‌سه‌و فێڵ وگومانى شه‌یتان به‌دووربگرێت ...
ئه‌گه‌ر باش نه‌بوویت و وه‌سوه‌سه‌كه‌ت هه‌رمایه‌وه ئه‌وه ده‌توانى گوێ له (رِوقیه‌ى شه‌رعى) بگریت كه له‌ئه‌م سایته‌دا بۆمانداناون ...تێبینییه‌كان بخوێنه‌وه‌وپاشان په‌یرِه‌ودارییان لىَ بكه .به‌ومێدى هه‌رچى زووه خواى گه‌وره شیفاى چاكبوونه‌وه‌ت بدات..اللهم امین.
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِوه‌لاَمى داوه‌ته‌وه..
پ/ من ده‌مه‌وێت ببم به‌سه‌له‌فى به‌لاَم نازانم چۆن تكایه رِێنموویم بكه‌ن؟
پ/ من ده‌مه‌وێت ببم به‌سه‌له‌فى به‌لاَم نازانم چۆن تكایه رِێنموویم بكه‌ن؟
پ/ السلام علیكم ..من ده‌مه‌وێت رِێبازى سه‌له‌فییه‌ت بگرمه به‌ر، جاتكاتان لىَ ده‌كه‌م به‌پوختى ئه‌و رِێگه‌یه‌م نیشان بده‌ن؟ جزاك الله خیرا ..
و/ عليك السلام ورحمة الله وبركاته...
براى ئازیزم پرسیاره‌كه‌ت زۆرجوان وبه‌جێ یه به‌ویستى خوا ئێمه‌ش وه‌لاَمێكى جوان ودروستت ده‌ده‌ینه‌وه هیوادارم به‌دڵ گوێمان بۆبگرى وبه‌ویژدانه‌وه برِیارى رِاست له‌سه‌رمه‌بده‌ء وبیروباوه‌رِمان بده‌یت انشاءالله...
براكه‌م له‌پێشدا حه‌زده‌كه‌م جیاوازیت له‌نێوان سىَ زاراوه‌دا بۆبكه‌ین بۆئه‌وه‌ى جوانترورِاسترپه‌یى به‌رِاستییه‌كان بكه‌یت له‌پاشاندا وه‌لاَمى پرسیاره‌كه‌ت بده‌ینه‌وه...ئه‌وزاراوانه‌ش (سه‌له‌ف - سه‌له‌فییه‌ت یاخود رِیبازى سه‌له‌ف - سه‌له‌فى)یه ...
1- سه‌له‌ف :- سه‌له‌ف واته (پێشینى ئیسلام) پێشینى ئه‌م ئیسلامه‌ش بریتین له: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم)و هاوه‌ڵه به‌رِێزه‌كانى و شوێن كه‌وتوانى هاوه‌ڵه به‌رِێزه‌كان كه‌پێیان ده‌ووترێت (تابعین) وه شوێنكه‌وتوانى (تابعین) كه‌پێیان ده‌وترێت (إتباع التابعین) واته ئه‌م سىَ كۆمه‌ڵه به‌رِێزه (الأصحاب, التّابعین, أتباع التّابعین) سه‌له‌ف و پێشینه‌ن له ئیسلامدا, وه ئه‌م سىَ كۆمه‌ڵه به‌رِێزه كه به‌چه‌ند سه‌ده‌یه‌كدا تێپه‌رِیوون له‌باشترین و زیره‌كترین و رِاستگۆترین و چاكترین موسوڵمانن كه‌ئیسلام به‌رده‌وام شانازییان پێوه‌ده‌كات، وه تا رِۆژى قیامه‌تیش هه‌رگیز موسوڵمانى به‌و شێوه‌یه دروست نابێته‌وه چونكه ئه‌م موسوڵمانانه تایبه‌تمه‌ندى خۆیان هه‌یه له‌هه‌موو رِووه‌كانه‌وه جیاوازن له موسوڵمانانى تر, هه‌ر له هه‌وڵ وتێكۆشانیان بۆ به‌ره‌و پێشبردنى به‌رنامه‌ى ئیسلام تا ده‌گاته خۆبه‌خت كردنیان له‌پێناویدا, هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم)ده‌رهه‌قیان ده‌فه‌رمووێت: (خیر الناس قرنی ثم الذین یلونهم ثم الژین یلونهم)(1) واته: چاكترین خه‌ڵكی ئه‌وانه‌ن كه له سه‌رده‌مى مندا ژیاوون (واته‌هاوه‌لاَن) پاشان ئه‌وانه‌ى دواى ئه‌وانن (واته التّابعین) پاشان ئه‌وانه‌ى دواى ئه‌وانن، واته: (تابع التّابعین), چونكه باشترین و چاكترین موسڵمان له‌م سىَ سه‌رده‌مه‌دا ده‌ركه‌وتوون و خزمه‌تێكى به‌رچاوى ئاینى پیرۆزى ئیسلامیان كردوه وه ئیسلامیان به هه‌موو جیهاندا بلاَوكردۆته‌وه و به‌رده‌وامیش له‌پێناویدا جه‌نگاون و خۆیان له‌پێناویدا به‌خت كردوه, رِێژه‌ى ئه‌و موسوڵمانانه‌ى كه سه‌رپێچیان كردووه له‌و سىَ سه‌ده‌یه‌دا زۆر كه‌م بوونه له‌چاو ئه‌و موسوڵمانانه‌ى له‌و سه‌رده‌مه‌دا به ته‌واوه‌تی ده‌ستیان گرتبوو به ئاینى پیرۆزى ئیسلامه‌وه, هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم)به‌و شێوه‌یه وه‌صفیان ده‌كات (واتاى وایه سه‌رده‌مى خۆى سه‌رپێچى كه‌متربووه له چاو سه‌ده‌ى دواى خۆیدا وه سه‌رده‌مى دواى خۆشى باشتر بوونه له چاو سه‌رده‌مى دواى ئه‌واندا, به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وسىَ سه‌ده پیرۆزه باشترین موسڵمان و چاكترین خه‌ڵك بوونه به به‌راود له چاو خه‌ڵكی هه‌موو سه‌ده‌كانى تر‌ى ژیاندا كه ئیسلامى پێدا تىَ په‌رِیووه, هه‌ر بۆیه پێویسته ئێمه‌ى موسڵمانیش شوێن كه‌وته‌ى ئه‌و سه‌له‌فه بین كه له هه‌موو ئه‌و رِووانه‌وه كه ئه‌وان به‌هۆیه‌وه سه‌ر به‌رزى دونیا و قیامه‌ت بوون, تائێمه‌ش وه‌ك ئه‌وان ئه‌و ئامانجه بپێكین كه ئه‌وان پێى گه‌یشتن ئه‌ویش: سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌یه له دونیادا و به‌خته‌وه‌رى و سه‌رفرازیه له قیامه‌تدا, كاتێك ده‌ڵێین ده‌بێت شوێنى ئه‌وان بكه‌وین مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كه‌ده‌بێت له‌رِووى (بانگه‌واز و په‌روه‌رده, عیباده‌ت و خواپه‌رستى, گوێرِایه‌ڵى كار كردن, شوێنكه‌وتن ولانه‌دان, هه‌وڵدان و په‌له نه‌كردن, ماندوو نه‌بوون و چۆكدانه‌دان, به‌رده‌وامى و ئارامگرتن, پشوو درێژى و بىَ هیوا نه‌بوون, رِه‌فتار و ئاكار, خورِه‌وشت و ئه‌خلاق, شه‌رم و حه‌یا), به‌وه شوێنى ئه‌وان بكه‌وین ده‌بێت بزانین ئه‌وان چۆن بانگه‌وازیان كردووه بۆ لاى دینى خواى په‌روه‌ردگار، چۆن خوا په‌رستییان كردووه, چۆن ئارامیان گرتووه له‌سه‌ر نارِه‌حه‌تى و ناخۆشی, چۆن هیوایان به سه‌ركه‌وتن هه‌بووه, چۆن گوێرِایه‌ڵیان كردووه, تا ئێمه‌ش به‌و شێوه‌یه بكه‌ین, بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش به‌خته‌وه‌ر بین هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وان به‌خته‌وه‌ر بوون, چونكه به‌خته‌وه‌رى له‌وه‌دایه كه ئێمه چۆنێتى كاره‌كه بزانین, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه‌خه‌ڵكى به‌شێوه‌یه‌كى چاك نازانن كه ئه‌وان چۆن خواپه‌رستى و دینداریان كردووه نه‌ك نه‌زانن چی‌یان كردوه‌و چه‌ندیان كردوه, چونكه ئه‌وه‌ى كه واى كرد ئه‌وان ببنه پێشه‌نگ و پێشین بۆ ئێمه و به‌باشترین و چاكترین و خێرترین خه‌ڵك و ئیماندار ناویان ده‌ربچێت ئه‌وه بوو كه ئه‌وان به‌پىَ ى قورئان وسوننه‌ت و به‌رنامه‌ی ئیسلام كاریان كردووه و لاشیان نه‌دا له‌و به‌رنامه‌یه تا خواى په‌روه‌ردگار سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى پىَ به‌خشین كه دروست بوون و هاتنه كایه‌ی ده‌وڵه‌تى ئیسلامى بوو له جه‌رگه‌ى وولاَتێكدا كه شیرك و كوفر و نیفاق و سته‌م و نایه‌كسانى و ناته‌بایى و دوژمنكارى باڵى به‌سه‌ردا كێشابوو, بۆیه به‌رِێزه كه م كاتێك ده‌ڵێین سه‌له‌ف مه‌به‌ستمان موسڵمانان و ئیماندارانى ئه‌وسىَ سه‌رده‌مه‌یه كه به‌پۆشاكى ته‌قوا و خواپه‌رستى خۆیان رِازاندبۆیه‌وه، وه به‌پىَ ى قورئان وسوننه‌ت كاریان ده‌كرد چۆن فه‌رمانیان پىَ كرابوو به‌و شێوه‌یه خوا په‌رستیان ده‌كرد..
2- سه‌له‌فییه‌ت :-(رِێبازى سه‌له‌ف) مه‌به‌ست له‌و پرۆگرام وبه‌رنامه‌و بنه‌مایانه‌یه كه (سلف) كاریان پىَ ده‌كرد، واته: قورئان و فه‌رمووده‌ى رِاستى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) به ته‌واوى و بىَ ئه‌وه‌ى گرنگى به‌هه‌ندێكى بده‌ن و هه‌ندێكى تر‌ى وه لانێن یان زیاده‌ى بخه‌نه سه‌ر و هه‌ندێكى واز لىَ بهێنن.
به‌پێى ئه‌و توانایه‌ى كه‌هه‌یان بووه عیباده‌تیان كردوه و هیچ كاتێكیش له خزمه‌ت كردن به قورئان و سوننه‌ت درێغیان نه‌كردوه, بۆیه كاتێك ده‌وترێت كاربكه به (رِێبازى سلف) واتاى وایه كار بكه به قورئان و سونه‌ت, وه كاتێك ده‌وترێت بانگه‌واز ده‌كه‌م بۆ (رِێبازى سه‌له‌ف) واتاى وایه بانگه‌واز ده‌كه‌م بۆ شوێن كه‌وتنى قورئان و سوننه‌ت, به تێگه‌شتنى پێشینانى پیاوچاك,كه‌واته سه‌له‌فییه‌ت (دیندارییه)به‌شێوه‌یه‌كى رِاست ودروست وه‌ئیسلامى رِاسته‌قینه‌یه نه‌ك حزبایه‌تى وپرۆگرامێكى حزبى وتاكه‌كه‌سى ..
2- سه‌له‌فى :- به‌هه‌موو موسڵمانێكى بیروباوه‌رِباك ومه‌نهه‌ج پاك ده‌وترێت سه‌له‌فى واتا كاتێك ده‌وترێت من موسڵمانێكى سه‌له‌فیم واتاى وایه من شوێنى قورئان و سوننه ده‌كه‌وم له هه‌موو رِوویه‌كه‌وه كه په‌یوه‌ست بێت به‌دینه‌وه به‌پێى تواناى خۆم, به‌لاَم زۆریشن ئه‌وانه‌ى كه سه‌له‌فى نین واته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاورِ ناده‌نه‌وه له پێشینان و به قسه‌یان ناكه‌ن و به‌وشێوه‌یه خواپه‌رستى ناكه‌ن كه‌ئه‌وان كردویانه، بۆیه هه‌موو كاتىَ قسه‌ى خۆیان پێش قسه‌ى ئه‌وان ده‌خه‌ن له‌و مه‌سه‌لانه‌ى كه‌تایبه‌ته به‌دینه‌وه بۆیه ته‌ماشا ده‌كه‌ى ئه‌وانه‌ى كه سه‌له‌فى نین, چه‌نده‌ها كار ده‌كه‌ن و چه‌نده‌ها فه‌توا ده‌رده‌كه‌ن و چه‌نده‌ها عیباده‌ت ده‌كه‌ن كه ئه‌سڵه‌ن له دیندا هه‌ر نییه و به‌پىَ ى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان كردوویانه به دین, به‌بىَ ئه‌وه‌ى شه‌رم له خوا بكه‌ن كه كاتىَ كارێك ده‌كه‌ن پێچه‌وانه‌ى قورئان و سوننه‌ته, بۆیه ده‌بینین موسوڵمانانى سه‌له‌فى به به‌راود له‌گه‌ڵ موسڵمانانى تر كه‌من و به‌شێوه‌یه‌كى گشتى غه‌ریب و نادیارن چونكه وه‌رگرتنى قسه و كردارى حق و كار كردن به‌و حه‌قه تا رِاده‌یه‌ك ئه‌سته‌مه له‌لایه‌ن موسڵمانانه‌وه, هه‌ر بۆیه شوێنكه‌وتوانی رِێبازی سه‌له‌ف كه هه‌ڵگرى ئالاَى رِاسته‌قینه‌ى ئیسلامن له‌سه‌رانسه‌رى جیهاندا رِێژه‌یان كه‌مه‌و به‌رده‌وام دژایه‌تى و سه‌رزنشتیان ده‌كرێت و هه‌زاره‌ها بوهتان و قسه‌ى نارِاستیان ده‌رحه‌ق ده‌وترێت .
جابراكه‌م بۆوه‌لاَمى پرسیاره‌كه‌ت به ويستى خوا ده‌ڵێم ..
له‌پێشدا ئه‌وه بزانه كه سه‌له‌فییه‌ت( حزبیكى ئیسلامى یان رِیكخراوێكى ئیسلامى ته‌نگ وته‌سك وقه‌تیسكراو له‌چه‌ندكه‌سێكدا نییه تا هه‌ویه‌وناسنامه‌وباره‌گاو شوێن وپێگه‌ى هه‌بێت وهه‌وییه بۆخه‌ڵك ده‌ربكات وبیكاته ئه‌ندامى خَۆى ..به‌ڵكوسه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى فراوان ورِاسته‌قینه‌یه هه‌موو موسڵمانێكى رِاستگۆ وبیروباوه‌رِپاك ومه‌نهه‌ج پاك وخورِه‌وشت جوان له‌خۆده‌گریت وجیاوازیش ناكات له‌نێوان كوردوعه‌ره‌ب وعه‌جه‌م وهیچ نه‌ته‌وه‌وزمان وشوێنێك...به‌رِیزترین كه‌س له‌ناو رِێبازى سه‌له‌فییه‌تدا ئه‌وكه‌سه‌یه كه‌زۆرترین ته‌قواى هه‌یه‌وله‌خوا ده‌ترسێت..سه‌له‌فییه‌ت حزبی رِاسته‌قینه‌ى خواى گه‌وره‌یه وپێشه‌واكه‌شى پێغه‌مبه‌رى خوایه(صلى الله علیه وسلم)..وه‌شوێن وجێگه‌ى موسڵمانانى سه‌له‌فى مزگه‌وته‌كانى خواى گه‌وره‌ومیهره‌بانه نه‌ك باره‌گاوشوێنێكى تایبه‌ت..
هه‌روه‌ها سه‌له‌فییه‌ت پێشه‌وا یان ئه‌میرێكى دیارى كراوى نییه تاخه‌ڵك شوێنى بكه‌ویت ، به‌ڵكوچه‌نده‌ها پێشه‌واوزاناو بانگخوازى دڵسۆزوبه‌ئه‌مه‌كى هه‌یه كه خه‌ڵكى وموسڵمانان بۆشوێنكه‌وتنى قورئان وسوونه‌ت بانگێشت ده‌كه‌ن وله‌دیارده‌كانى هاوه‌ڵ برِیاردان بۆخواى گه‌وره‌وبیدعه‌و خورافیات وتاوان وسه‌رپێچى خوا دووریان ده‌خه‌نه‌وه‌وئامۆژگارییان ده‌كه‌ن ..
جا بۆئه‌وه‌ى ببیته موسڵمانێكى رِاستگۆى سه‌له‌فى پێویسته ئه‌م هه‌نگاوانه قۆناغ به‌قۆناغ له‌خۆتدا جێ به‌جىَ بكه‌یت..
1- ده‌بێت سه‌ره‌تا دڵ وده‌رونت واتا(بیروباوه‌رِت) پاك وخاوێن بكه‌یته‌وه له هه‌موو جۆره هاوبه‌ش برِیاردانێك بۆخوا هه‌روه‌ها له فیسق ونیفاق وله درۆ وحه‌سودى ...هتد ئه‌مه‌ش كاتێك ده‌توانى ئه‌گه‌ر برِۆیت لاى مامۆستایه‌كى به‌رِێزى سه‌له‌فى ده‌رسى شه‌رعى بخوێنیت وكیتابى عه‌قیده‌ی لا بخوێنیت یاخود ئه‌وكتێب ونامیلكانه بخوێنیته‌وه كه‌باسى بیروباوه‌رِى پاك ده‌كه‌ن كه مامۆستایانى سه‌له‌فى نوسیویانه‌وبلاَویان كردۆته‌وه‌كه ئێستا له‌كتێبخانه سه‌له‌فییه‌كاندا هه‌یه..یاخود سه‌ردانى ماڵپه‌ره سه‌له‌فییه‌كان بكه وله‌به‌شى بیروباوه‌رِى رِاستدا ده‌ستت ده‌كه‌ون وه‌كو سایتى به‌هه‌شت و ئیمان وه‌ن وسه‌له‌فى كورد.....هتد.
2- دواى ئه‌وه‌ى دڵنیابوویت له‌پاككردنه‌وه‌ى دڵ وده‌رونت له‌وده‌ردانه ئه‌و كات پێویسته قسه‌وكرداریشت پاك بكه‌یته‌وه له‌هه‌موو جۆره تاوانێك وه‌كو درۆكردن غه‌یبه‌ت كردن بوهتان كردن جنێودان گۆرانى ووتن فیتنه‌ى كردن .....هه‌روه‌ها له‌بیدعه‌كردن نه‌زه‌ركردن هه‌ڵسوكه‌تى ناشرین وئازاردانى خه‌ڵك به‌قسه‌وبه‌كردار .....هتد
3- دواى ئه‌وه‌ى قسه‌وكرداریشت به‌پێى توانا پاككرده‌وه له‌وده‌ردانه پاشان ده‌بێت له‌جیاتى ئه‌وسیفه‌ته ناشرینانه سیفه‌تى جوان بنوێنیت وه‌كو قورئان خوێندن زیكرخوێندن دوعاكردن هه‌روه‌ها نوێژكردن چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایك وباوك وخوشك وبراوكه‌س وكاروهاورێ وخه‌ڵك ، هه‌روه‌ها سه‌ردانى كردنى خزم وكه‌س وكارو هاورِیكان خێروخێرات كرد نواندنى رِه‌وشتى جوان رِووخۆشى له‌گه‌ڵ خه‌ڵك وسه‌لام كردن ورِێزگرتنى كه‌سانى به‌ته‌مه‌ن وكه‌سانى له‌خۆت بچوكتر..هه‌روه‌ها رِێزگرتنى مامۆستاوپزیشك وكرێكارو خه‌ڵكى به‌تێكرِا..
4- دواى ئه‌وه ده‌بێت خۆت پرِچه‌ك بكه‌یت به‌زانستى شه‌رعى بۆئه‌وه‌ى به‌رپه‌رچى شوبهه‌وگومانه‌كان بده‌یته‌وه‌وله‌سه‌ررِۆشنایى قورئان وسوونه‌ت دیندارى بكه‌یت ، ده‌بێت گوێبیستى ووتارى مامۆستایانى سه‌له‌فى ببیت وكتێب وپه‌رِاوه‌كانیان بخوێنیته‌وه‌وهاورِییه‌تییان بكه‌یت وپرس ورِایان پێ بكه‌یت وداواى ئامۆژگارى ونه‌سیحه‌تیان لىَ بكه‌یت وخۆشیانت بوىَ..ئامان سه‌دئامان نزیكى كه‌سانى حزبیى ودوورله‌رِاسته‌شه‌قامى ئیسلام نه‌كه‌ویته‌وه‌وتێكه‌لاَویان نه‌كه‌یت وسه‌ردانییان نه‌كه‌یت وگوێبیستى قسه‌ووتاریان نه‌بیت بۆئه‌وه‌ى نه‌بیته كه‌سێكى حزبى ودواتریش دژایه‌تى كه‌سانى به‌رِێزوچاك بكه‌یت به‌هۆى دروست بوونى گومان وشوبهه له‌دڵتدا..هه‌میشه سه‌ردانى مامۆستایانى سه‌له‌فى بكه‌وداواى ئامۆژگارى خێریان لىَ بكه...
5- به‌ویستى خوا ئه‌گه‌رئه‌م هه‌نگاوانه بگریته‌به‌رئه‌وه تۆبه‌راستى ده‌بیته موسڵمانێكى رِاستگۆی سه‌له‌فى وخواى گه‌وره خۆشى ده‌وێیت ورِێزت ده‌گریت وموسڵمانانیش خۆشیان ده‌وێیت وبه‌راستى ده‌بێت به‌كه‌سێك كه شوێنى سه‌له‌ف كه‌وتوون به‌رِاستى كه‌ئه‌مه‌ش باشترین رِێزوخه‌لاَته كه خوا پێت ده‌به‌خشێت....
بۆزانیارى زیاتر ده‌توانى هه‌رسيَ نامیلكه‌ى (ئایا دروسته موسڵمانان به‌خۆیان بڵێن سه‌له‌فى) له‌گه‌ڵ (ئه‌وه‌یه سه‌له‌فییه‌ت بیناسن) له‌گه‌ڵ (پوخته‌باسێك له‌سه‌رمه‌نهه‌جى سه‌له‌ف پێشینى ئوومه‌ت) بخوێنیته‌وه تازیاترشاره‌زاببیت به‌و مه‌نهه‌جه پاك وجوانه ، كه‌هه‌رسێكیان له‌گۆشه‌ى رِێبازى رِاست - له‌م سایته‌دا هه‌یه وده‌توانى وه‌ده‌ستیان بخه‌یت .
خواى گه‌وره هیدایه‌تى هه‌مووان بدات بۆسه‌ررِاسته‌شه‌قامى ئیسلام وئیمان...اللهم امین
به‌رِێز /سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه
پوخته‌ى نوێژى (قصر) و(جمع) چۆنه وچییه؟
پوخته‌ى نوێژى (قصر) و(جمع) چۆنه وچییه؟
و/ (قصر)واتا كورتكردنه‌وه‌ى نوێژه چوار رِكعاته‌كان بۆدوو رِكعات وه‌كونوێژى نیوه‌رِۆ و عه‌سرو عیشا، (جمع) یش واتا كۆكردنه‌وه‌ى نوێژه‌كان وبردنیان بۆلاى یه‌كترى بۆنموونه نیوه‌رِۆ ببه‌یت بۆلاى عه‌سروپێكه‌وه بیكه‌یت یان به‌پێچه‌وانه‌وه ،یاخود مه‌غریب ببه‌یت بۆلاى عیشاوپێكه‌وه بیكه‌یت یان به‌پێچه‌وانه‌وه...
چى كاتي نوێژ (قصر) ده‌كرێت ؟
خواى گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت ({وَإِذَا ضرَبْتُمْ فِی الأرْض فَڵیْسَ عَڵیْكُمْ جُنَاحٌ أن تَقْصرُواْ مِنَ الصلاَة‌ِ إِنْ خِفْتُمْ أن يفْتِنَكُمُ الَّذینَ كَفَرُواْ ........} (101) سوره النساء)،
واتا(ئه‌گه‌رسه‌فه‌رتان كردبه‌سه‌رزه‌ویدائه‌وه تاوانبارنابن ئه‌گه‌رنوێژه‌كانتان كورت بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ى تووشى فیتنه‌ى ئه‌وانه ببن كه بێباوه‌رِن). كه‌واته له‌سه‌ره‌تادا كورتكردنه‌وه‌ى نوێژ په‌یوه‌ست بوو به‌ترسان له فیتنه‌ى بێباوه‌رِان..به‌لاَم دواتریش كاتىَ موسڵمانان كه‌وتنه فه‌راحى وئاسایشه‌وه هه‌رنوێژیان كورت ده‌كرده‌وه كاتىَ بچونایه بۆسه‌فه‌ر..هه‌ربۆیه (یعلى إبن أمیة) (خوالىَ ى رِازى بێت) ده‌فه‌رموێت :پرسیارم كرد له(عمربن خطاب) (خوالىَ ى رِازى بێت) له‌باره‌ى ئه‌م ئایه‌ته‌وه كه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (.....إِنْ خِفْتُمْ أن يفْتِنَكُمُ الَّذینَ....) ده‌ى خۆئێستا موسڵمانان ترسیان له‌بىَ باوه‌رِان نه‌ماوه ئه‌ى بۆچى نوێژه‌كانمان له‌سه‌فه‌ردا (قصر)بكه‌ین؟ ئیمامى عمریش (خوالىَى رِازى بێت) فه‌رمووى (منیش سه‌رم سورِما له‌وه‌ى تۆسه‌رت لىَ سورِما بۆیه پرسیارم كردله‌پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌رباره‌ى ئه‌مه ..ئه‌ویش فه‌رمووى (صدقه تصدق الله بها علیكم فأقبلوا صدقه).واتا (ئه‌مه خێروچاكه‌یه‌كى خوایه‌وبه‌ئێوه‌ى به‌خشیووه،جائێوه‌ش وه‌رى بگرن)..كه‌واته له‌سه‌فه‌ردائه‌گه‌ر ترسیشت له‌سه‌رنه‌بوو هه‌رده‌بێت نوێژه‌كانت كورت بكه‌یته‌وه، هه‌روه‌ها ئیمامى نه‌سائی وإبن ماجه فه‌رمووده‌یه‌كى ئیمامى (عمر)مان بۆنقڵ ده‌كه‌ن كه فه‌رموویه‌تى (صلاة السفر ركعتان)..واتا(نوێژى سه‌فه‌ر دوو ركعاته)، هه‌روه‌ها ئیمامى موسلیم وئه‌بوداودفه‌رمووده‌یه‌كمان له عبدالله ى كورِى عباس وه بۆده‌گێرنه‌وه (خوالىَ ى رِازى بێت) كه فه‌رموویه‌تى (فرض الله الصلاة على لسان نبیكم (صلى الله علیه وسلم)فی الحضر أربعاً وفی السفر ركعتین.......) واتا (خواى گه‌وره نوێژى له‌سه‌رزمانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رزكرد كه‌له‌ماڵدا چواررِكعات وله سه‌فه‌ریشدا دوو رِكعات...).هه‌روه‌ها ئیمامى موسلیم وبوخارى فه‌رمووده‌یه‌كمان له عائیشه‌وه (خوالىَ ى رِازى بێت) بۆده‌گێرِنه‌وه به‌م شێوه‌یه (الصلاة اول ما فرضت ركعتات فأقرت صلاة السفر وأتمت صلاة الحضر) واتا (نوێژ كه‌سه‌ره‌تا فه‌رزكرا دوو رِكعات بوو جا نوێژ له‌سه‌فه‌ردا هه‌ربه‌وشێوه‌یه مایه‌وه‌وبه‌لاَم نوێژ له‌ماڵدا ته‌واوكراوكرابه‌چوار رِكعات).. هه‌روه‌ها عبدالله كورِى عمر(خوالىَى رِازى بێت) ده‌فه‌رموێت (إنی صحبت رسول الله (صلى الله علیه وسلم) فی السفرفلم یزیدعلى ركعتین حتى قبضه الله) رواه مسلم والبخارى..واتا (من هاوه‌ڵێتى پێغه‌مبه‌رى خوام كرد(صلى الله علیه وسلم) له‌سه‌فه‌ردا هه‌رگیزله دوورِكعات زیاترى نه‌كردووه تاخواى گه‌وره گیانى كێشا)..
كه‌واته هۆكارى كورتكردنه‌وه‌ى نوێژه چوارییه‌كان بۆدوورِكعاتى سه‌فه‌ره،زانایان بۆچوونیان وایه كورتكردنه‌وه‌ى نوێژ ده‌ست پێ ده‌كات به‌ده‌رچوون له‌سنورى نیشته‌جێبوونى خۆى جا شاربێت یاخود لادىَ ، واتا نوێژه چوارییه‌كان كورت ده‌كاته‌وه بۆدوورِكعات تا ده‌گه‌رِێته‌وه بۆشوێنى خۆى ئه‌وكات ده‌ست ده‌كاته‌وه به‌چواررِكعاتى....
ئه‌نه‌س (خوالىَ ى رِازى بێت) ده‌فه‌رموێت (صلیت مع النبی (صلى الله علیه وسلم) بالمدینة أربعاً وبذی الحلیفة ركعتین) واتا (نوێژى نیوه‌رِۆم له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم)كردله‌مه‌دینه به‌چواررِكعات به‌لاَم نوێژى عه‌سرم به‌دوو رِكعات كرد له (ذي الحلیفة).. كه‌شوێنێك بوو له‌ده‌ره‌وه‌ى مه‌دینه ..
حوكمى كورتكردنه‌وه‌ى نوێژ له‌سه‌فه‌ردا :-
به‌پێى ئه‌وبه‌ڵگانه‌ى كه‌باسمانكردوچه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ى تریش كورتكرنه‌وه‌ى نوێژه چواررِكعاتییه‌كان له‌سه‌فه‌ردا واجبه..وه‌ماوه‌یه‌كى دیارى كراویشى نییه به‌ڵكوتاله‌سه‌فه‌ردا بیت واجبه نوێژكورت بكه‌یته‌وه مادام نییه‌تى مانه‌وه‌ى نه‌بێت ، ئه‌گه‌ربۆماوه‌یه‌كیش مایه‌وه‌له‌به‌رپێویستییه‌ك به‌لاَم برِیارى مانه‌وه‌ى نه‌دا ئه‌وه هه‌رنوێژكورت ده‌كاته‌وه، (جابر)(خوالىَى رِازى بێت) ده‌فه‌رموێت (قام رسول الله صلى الله علیه وسلم بتبوك عشرین یوماً یقصرالصلاة) واتا (پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) له‌ته‌بوكدا مایه‌وه‌وبۆماوه‌ى بیست رِۆژ نوێژه‌كانى كورت كرده‌وه).(إبن القیم) (رِه‌حمه‌تى خواى لىَ بێت) ده‌فه‌رموێت (پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) به‌ئوومه‌ته‌كه‌ى نه‌فه‌رموو ئه‌گه‌رهه‌ركه‌س له‌بیست رِۆژ زیاترمایه‌وه بانوێژكورت نه‌كاته‌وه،به‌ڵكو ویستى خوا وابوو كه‌بیست رِۆژله ته‌بوكدامایه‌وه ..دیاره ئه‌گه‌رزیاتر بمایاته‌وه به‌رده‌وام ده‌بوو له‌سه‌ركورتكردنه‌وه‌ى نوێژه‌كانى ، كه‌واته ئه‌و ووته‌یه رِاست نییه كه ده‌ڵێت تابیست رِۆژ بۆت هه‌یه نوێژكورت بكه‌یته‌وه له‌سه‌فه‌ردا،به‌ڵكو ووته‌ى ته‌واوئه‌وه‌یه كه چه‌ندىَ له‌سه‌فه‌ردا مایته‌وه به‌لاَم به‌مه‌رجىَ نیازى گه‌رِانه‌وه‌ت هه‌بێت بۆشوێنى خۆت ئه‌وه نوێژه‌كانت كورت ده‌كه‌یته‌وه..
ئایا چه‌نددووربكه‌یته‌وه له‌شوێنى خۆت ده‌توانى نوێژ كورت بكه‌یته‌وه:
زانایان بۆچوونیان زۆره له‌سه‌رئه‌م باسه به‌تایبه‌ت له‌ناومه‌زهه‌به‌كاندا ، به‌لاَم ووته‌ى ته‌واو ئه‌وه‌یه كه هه‌رده‌رچوویت له‌شوێنى خۆت وپێى ووترا سه‌فه‌ر ئه‌وه دروسته نوێژ كورت بكه‌یته‌وه باله‌هه‌شتا كیلۆمه‌تریش كه‌متربێت ،له‌به‌رئه‌وه له‌قورئان وسوونه‌تدا دیارى نه‌كراوه،ئه‌وانه‌شى كه قسه‌ده‌كه‌ن له‌وباره‌یه‌وه واتا دیارى كردنى به‌چه‌ندكیلۆمه‌ترێكه‌وه هه‌مووى رِاوبۆچوونه ، رِاوبۆچوونیش قه‌بوڵ نییه به‌بىَ به‌ڵگه...كه‌واته هۆكارى نوێژكورتكرنه‌وه سه‌فه‌ره نه‌ك شتێكى تر..
به‌لاَم سه‌باره‌ت به (جمع) واتا كۆكردنه‌وه‌ى نوێژه‌كان به‌یه‌كه‌وه واتا (نیوه‌رِۆ وعه‌سر) وه(مه‌غریب وعیشا) پێكه‌وه..ئایا كۆكردنه‌وه‌ى نوێژیش هه‌رپه‌یوه‌سته به‌سه‌فه‌ره‌وه یاخود نا ؟ئایا هۆكارچییه بۆكۆكردنه‌وه‌ى نوێژه‌كان؟
كۆكردنه‌وه‌ى نوێژه‌كان مه‌رج نییه كورتكردنه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا بێت ..به‌ڵكو كۆكردنه‌وه‌ى نوێژ وابه‌سته‌یه به هه‌بوونى عوزرێكى شه‌رعییه‌وه ..بۆنموونه نه‌خۆشى یاخود باران بارین یان گه‌رمایه‌كى زۆر یاخود خۆڵبارین ویاخود به‌فربارین ویان هه‌بوونى ترس یان بوونى قورِوقورِاوێكى زۆر یان هه‌رعوزرێكى تركه موسڵمانان عه‌زییه‌ت بدات له‌وكاتانه‌دا ئیمامى مزگه‌وت بۆى هه‌یه دوو نوێژ جمع بكات له‌یه‌ك نوێژدا ، كه‌واته هۆكارى جمع عوزره وپه‌یوه‌ست نییه به‌سه‌فه‌ره‌وه ..
ئینسان ئه‌گه‌رله‌سه‌فه‌ردابوو بۆى هه‌یه وده‌توانىَ قصر وجمع یش بكات ،به‌لاَم باشتروایه ئه‌گه‌ر عوزرێكى نه‌بووهه‌رقه‌صربكات له‌سه‌فه‌ردا، به‌لاَم ئه‌گه‌ر بۆى قورس بوو ده‌توانىَ جه‌معیش بكات وهیچ مانعێك نییه، به‌ڵگه‌ش زۆره له‌م باره‌یه‌وه له‌وانه (هیشامى كورِى عروه) (رِه‌حمه‌تى خواى لىَ بێت) ده‌فه‌رموێت (عروه‌ى) باوكم و (سعید كورِى موسیب ) و(ابوبكرى كورِى عبدالرحمن) هه‌موویان نوێژى مه‌غریب وعیشایان كۆده‌كرده‌وه له‌شه‌وانى باراندا...به‌ڵگه‌ى تریش زۆرن ده‌توانى ته‌ماشاى بوخارى بكه‌ى ژماره 518ومسلم ژماره 489..
كه‌واته :
قصر:واته كورتكرنه‌وه‌ى نوێژه چواررِكعاتییه‌كان بۆدوو رِكعات ئه‌مه تایبه‌ته به‌سه‌فه‌ره‌ره
جمع : واته كۆكردنه‌وه‌ى دوونوێژ له‌یه‌ك كاتدا ئه‌مه تایبه‌ته به هه‌بوونى عوزرێكه‌وه ..
به‌لاَم كه‌سى موسافیر ده‌توانێت جمع یش بكات له‌گه‌ڵ قه‌صره‌كه‌یدا ... والله أعلم
به‌رِێز/ م. به‌هجه‌ت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701423782
حوكمى شه‌رعى بۆگرنگى دان وخۆسه‌رقاڵكردن به‌زانستى (ده‌رونناسى)وه چییه
حوكمى شه‌رعى بۆگرنگى دان وخۆسه‌رقاڵكردن به‌زانستى (ده‌رونناسى)وه چییه؟ ئایا تاچ ئاستىَ بنه‌ماكانى ده‌رونناسى پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماكانى شه‌رعه؟له‌كاتێكدا ته‌واوى زانستى ده‌رونناسى له‌سه‌ربره‌ودان به‌تواناكان و سودوه‌رگرتن له‌تواناكانى مرۆڤ بنیات نراوه؟
سه‌باره‌ت به زانستى ده‌رونناسى پێغه‌مبه‌رى خوا [ صلى الله عليه وسلم ] له‌هه‌موو كه‌س زاناتر بووه به‌ده‌رونى خه‌ڵكى و هه‌ركه‌سه‌و به‌گوێره‌ى ده‌رون و عه‌قڵى خۆى وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ,هه‌روه‌ها هاوه‌لاَنیش هه‌روابوونه (خوایان لىَ رِازى بێت ) بۆیه له‌ماوه‌یه‌كى قیاسى كه‌مدا خه‌ڵكێكى زۆر له‌سه‌رانسه‌رى دونیا موسڵمان بوون هاتنه ناو ئاینى ئیسلامه‌وه .
وه‌شه‌رع هانى داوین كه‌بزانین له‌گه‌ڵ كىَ وه چۆن مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وت و گفتوگۆ ده‌كه‌ین ,وه به‌گوێره‌ى ئاستى زانیارى و تێگه‌یشتنى خه‌ڵكى بجوڵێینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا .
به‌لاَم ئه‌م زانسته‌ى ئه‌م سه‌رده‌مه زۆر شتى له‌گه‌ڵ شه‌رعى پیرۆزى ئیسلامدا یه‌ك ناگرێته‌وه چونكه زۆربه‌ى بیردۆزه‌كان و بنه‌ماكانى له‌كه‌سانى گاور و جوله‌كه و خه‌ڵكى بىَ دینه‌وه وه‌رگیراوه .
رِێزم هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌به‌شى ده‌روونناسى ده‌خوێنن یاخود ده‌رچووى ئه‌م به‌شه‌ن خۆیشیان ئه‌م رِاستییه باش ده‌زانن كه زۆرێكیان له‌رِووى ده‌رونییه‌وه تێك ده‌چن و بوارى ده‌رونییان ناجێگیره .
بۆیه به‌بۆچوونى من مرۆڤ خۆى بپارێزێت له‌م به‌شه و بچێته به‌شێكه‌وه كه سووده‌كه‌ى ئاشكرا‌و بینراوبێت . والله اعلم .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979
ئایاحه‌وتم بۆمنداڵ له‌كاتى خۆیدا نه‌یكه‌ت دواتر ده‌توانى بیكه‌یت وه‌ئایا ده‌توانى ئه‌وكۆشته به‌شیوه‌ى بشك بشك بیبه خشیت بۆ كچ چۆن ده‌بێت.
ئایاحه‌وتم بۆمنداڵ له‌كاتى خۆیدا نه‌یكه‌ت دواتر ده‌توانى بیكه‌یت وه‌ئایا ده‌توانى ئه‌وكۆشته به‌شیوه‌ى بشك بشك بیبه خشیت بۆ كچ چۆن ده‌بێت.
(حه‌وتم) ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه بێت كه یه‌كێك چه‌ند منداڵێكى بمرێت و خێریان بۆ بكات ئه‌وا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى له‌سه‌ر نییه له قورئان و سوننه‌ت ,
وه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت پێى (گوێزه‌بانه) (العقیقه) بێت كه یه‌كێك منداڵى ببێت ئاژه‌ڵى بۆ سه‌رببرِێت ئه‌مه سوننه‌ته كه بۆ كورِ دوو ئاژه‌ڵ و بۆ كچ یه‌ك ئاژه‌ڵ سه‌رببرِێت كاته‌كه‌ى له‌رِۆژى حه‌وته‌م ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى رِۆژى چوارده‌یه‌م ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى رِۆژى بیست و یه‌كه‌م ئه‌مه له سوننه‌تدا دیارى كراوه ,به‌لاَم هه‌میشه له زانایان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى هه‌ركاتێك بیكه‌یت دروسته ,وه‌ده‌توانیت بیكه‌یت به چێشت و خه‌ڵكى بانگ بكه‌یت . پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] ده‌فه‌رمووێت [ كل غلام رهینه بعقیقه یذبح عنه یوم سابعه ویحلق رأسه ویسمى ] (صحیح الترغیب والترهیب رقم 4541) .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه .
ژ.م. 07701207979