كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك گه‌نجین ده‌مانه‌ویت دینى خوا بگه‌یه‌نین به‌خه‌ڵكى,به‌لاَم هه‌ندێك له‌ ئیخوان موسلیمه‌كان دژایه‌تیمان ده‌كه‌ن و شكاتمان لێده‌كه‌ن.....

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك گه‌نجین ده‌مانه‌ویت دینى خوا بگه‌یه‌نین به‌خه‌ڵكى,به‌لاَم هه‌ندێك له‌ ئیخوان موسلیمه‌كان دژایه‌تیمان ده‌كه‌ن و شكاتمان لێده‌كه‌ن ,وه‌ ئیمامى مزكه‌وت ئه‌ڵێت نابىَ ئیوه‌ ده‌عوه‌ بكه‌ن كتب و نامیلكه‌كانمان ده‌به‌ن ,ئێستا ئێمه‌ چی بكه‌ین ؟.

وەڵام: 

بانگه‌وازكردن بۆ دینى خوا پیشه‌ى سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران بووه‌ (علیهم الصلاة‌ والسلام) وه‌ ئه‌ركى هه‌موو موسڵمانێكى شوێن كه‌وته‌ى پێغه‌مبه‌رانه‌ (علیهم الصلاة‌ والسلام) و هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه‌هاتووه‌ خه‌ڵكى له‌ چاوه‌رِوانى و پێشوازیدا بن به‌ڵكو به‌سه‌ختترین شێواز دژایه‌تى كراون و ئازار دراون وه‌ به‌درۆ زانراون وه‌ هه‌وڵى كوشتنیان دراوه‌ به‌ڵكو هه‌ندێكیان كوژراون وه‌كو ( یحیى و زه‌كه‌ریا )(علیها الصلاة‌ والسلام) كه‌ جوله‌كه‌ ده‌ستى بالاَى هه‌بووه‌ له‌ كوشتنیاندا قال تعالى (ويقتلون النبين بغيرالحق) البقره‌: ٦١ .
وه‌ سوننه‌تى خواى گه‌وره‌ش وابووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ران دوژمنى سه‌ركه‌ش و سه‌رسه‌ختیان هه‌بێت .قال تعالى ( وكذلك جعلنا لكل نبى عدوا من المجرمين)الفرقان: ٣١.
وه‌ سه‌ره‌تایش كه‌ پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] سروشتى بۆ دابه‌زى و چوو بۆ لاى (ورقه‌ بن نوفل) پێى فه‌رموو : خۆزگه‌ ئه‌و كاته‌ى كه‌ نه‌ته‌وه‌كه‌ت ده‌رت ده‌كه‌ن زیندوو بوومایه‌ و به‌توانا بوومایه‌ تا سه‌رتم بخستایه‌ . پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] پێى سه‌یر بوو فه‌رمووى (او مخرجی هم ؟) ئایا ئه‌وان ده‌رم ده‌كه‌ن ؟ وه‌ره‌قه‌ى كورِى نه‌وفه‌ل فه‌رمووى : (نعم لم یات رجل قط بمثل ماجئت به الا عودي) واته‌ : به‌ڵى هیچ پیاوێك هاوشێوه‌ى ئه‌م شته‌ى تۆى (دینه‌ى)نه‌هێناوه‌ ئیلا دژایه‌تى كراوه‌ . (متفق علیه‌ وه‌ برِوانه‌ مشكاه‌ المصابیح رقم 5841 ) .
جا برایانى به‌رِێزم ئێوه‌ش شتێكى ئاسایى بێت له‌لاتان كه‌ دژایه‌تى ده‌كرێن به‌ڵكو زیاتریش وه‌ پێویسته‌ دانا و كاربه‌جى بن وه‌ نه‌رم و نیان له‌ بانگه‌وازكردنتاندا وه‌ به‌رِه‌حم و سۆز بن وه‌ په‌له‌نه‌كه‌ن وه‌ ئارامگربن وه‌ به‌رده‌وام بن ,دڵنیا بن كه‌س نه‌یتوانیوه‌ و ناتوانن رِێگرى و به‌ربه‌ستى بكه‌ن , پشت به‌خواى گه‌وره‌ ببه‌ستن و به‌گوێره‌ى تواناى خۆتان هه‌وڵ بده‌ن و به‌رده‌وام بن ئه‌جر و پاداشتتان لاى خواى گه‌وره‌یه‌ انشاءلله .
وه‌ ئه‌گه‌ر شكاتتان لێكراو بانگكران ئه‌وا دینى خوا رِوون بكه‌نه‌وه‌ و بیسه‌لمێنن كه‌ ئێوه‌ حیزبایه‌تى ناكه‌ن و توندرِه‌و و تیرۆرست نین و ئامانجێكى سیاسیان نییه‌ و ته‌نها دینى خواى گه‌وره‌ ده‌گه‌یه‌نن , خواى گه‌وره‌ هه‌موو لایه‌ك دامه‌زراو و سه‌ركه‌وتووبكات . امین .
به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین عبدالكريم وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٦٣
١١٧٠
٦٩٢٧٧٩