ئایه وه‌ركرتنى سلفه‌ى عقارى جائیزه ؟
ئایه وه‌ركرتنى سلفه‌ى عقارى جائیزه ؟ یاخودنا ؟ئێستا رِسوماتى له‌سه‌ره؟
پاش ئه‌وه‌ى پرسیارمان له‌چه‌نده‌ها مامۆستاى سه‌له‌فى و شاره‌زا له‌بوارى شه‌رعدا كرد ، وه‌پاش ئه‌وه‌ى له‌هه‌موو رِوویه‌كه‌وه زانیاریمان له‌سه‌ر پرۆسه‌ى سلفه‌ى عقار كۆكرده‌وه ، گه‌شتینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى كه وه‌رگرتنى سلفه‌ى عقار جائیز نییه‌و هه‌ر رِیبایه به‌لاَم ناوه‌كه‌ى گۆرِاوه‌و به‌رگێكى تر‌ى به‌به‌ردا كراوه ..كه‌واته حه‌رامه ..له‌به‌رئه‌وه براكه‌م ئارام بگره‌و خۆت تووشى ئه‌و تاوانه قێزونه مه‌كه‌و خۆت وماڵ ومنداڵَت رِه‌نج به‌خه‌سارمه‌ده...خواى گه‌وره كارى هه‌موو خوشك وبراكانمان ئاسان بكات وناخۆشى ونارِه‌حتییان له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت ....
به‌رِێز/ م.عبدالرحمن حسین پوور وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه..
السلام علیكم ... براكه‌م پرسیارێكم هه‌یه من له كاتی جووت بوونم له‌گه‌ڵ خیزانمدا په‌نجه ئه‌كه‌مه دواوه‌ی ئایا ئه‌مه حه‌لاَڵه یا حه‌رامه‌و حوكمی چیه؟
السلام علیكم ... براكه‌م پرسیارێكم هه‌یه من له كاتی جووت بوونم له‌گه‌ڵ خیزانمدا په‌نجه ئه‌كه‌مه دواوه‌ی ئایا ئه‌مه حه‌لاَڵه یا حه‌رامه‌و حوكمی چیه؟ رِوونكردنه‌وه‌یه‌كم بده‌نێ خوا جه‌زاتان بداته‌وه _ زۆرسوپاس...
و/وعلیكم السلام ورحمه الله وبركاته ...
وعلیكم السلام ورحمه الله وبركاته ...
نه‌خێرئیشه‌كه‌ت له‌بنچینه‌دا حه‌رام نییه ،به‌لاَم شته قه‌ده‌غه لێكراوه‌كان تا لێیان دووربیت باشتره، چونكه دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌وكاره سه‌رده‌كێشێت بۆنزیك بوونه‌وه‌ى جووت بوون له‌دواوه .. وه‌شه‌یتانى نه‌عله‌تیش هه‌میشه له‌كه‌میندایه بۆئه‌وه‌ى به‌نده‌كانى خوا به‌ره‌و تاوان وسه‌رپێچى ئاراسته بكات، خواى گه‌وره‌ش له‌پلان و ته‌ڵه‌كه‌ى شه‌یتانى دوژمنى سه‌رسه‌ختى مرۆڤ ئاگادارمان ده‌كاته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت ({ إِنَّ الشَّیْطانَ لِلإِنسَانِ عَدُوٌّ مُّبِینٌ} (5) سوره یوسف)، واتا (به‌ته‌ئكید شه‌یتان بۆئێوه دوژمنێكى ئاشكرا‌و رِوونه)...له‌به‌رئه‌وه براكه‌م واز له‌وكاره بهێنرێت باشتره.. والله اعلم
ناسیاوێكمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ته‌ڵاقى خواردوه كه
سه‌لامى خواتان لێ بێت ناسیاوێكمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ته‌ڵاقى خواردوه كه:
ژنه‌كه‌ى گوێى لێبووه كه‌خوشكى پیاوه‌كه‌ى قسه‌یه‌كى كردوه پیاوه‌كه‌شى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گوێی له‌قسه‌ى خوشكه‌كه‌ى نه‌بووه سێ به سێ ته‌ڵاقى خواردوه بۆ ژنه‌كه‌ى ووتویه‌تى خوشكه‌كه‌م واى نه‌ووتوه به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه بۆیان كه‌قسه‌كه كراوه به‌ڵام پیاوه‌كه بێئاگابووه بۆیه ته‌لاَقى خواردوه.ئایاته‌ڵاقى ده‌كه‌وێت؟توخوا جوابمان بده‌نه‌وه ئه‌وه‌بزانن كه‌پیاوه‌كه گوێى له‌قسه‌ى خوشكه‌كه‌ى نه‌بووه بۆیه ته‌لاَقى خواردوه..
وعلیك السلام ورحمه الله وبركاته..
ئه‌و پیاوه به‌رِێزه نه‌ئه‌بوو كاتێك كه ئاگاى له‌قسه‌كانى خوشكه‌كه‌ى نه‌بووه له‌خۆوه ئینكارى ئه‌وقسه‌یه‌یى بكردایه..چونكه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت ({وَلاَ تَقْفُ مَا لیْسَ لكَ بِهِ عِلْمٌ} (36) سوره الإسرا‌ء) واتا (ئه‌ى مرۆڤ له‌شتێك مه‌دوىَ كه‌زانست وزانیاریت ده‌رباره‌ى نییه)، به‌ڵىَ ئاشكرایه كه‌وه‌ها ته‌لاَقێك ده‌كه‌وێت ..به‌لاَم باپێشتر بچێت بۆلاى مامۆستایه‌كى شاره‌زا به‌قورئان وسوونه‌ت بۆئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه پرسیارێكى لىَ بكات له‌وانه :-
- ئایا تائێستا ته‌لاَقى تر‌ى خواردووه یان نا؟
- وه‌ئه‌گه‌ر ته‌لاَقى تر‌ى خواردووه چه‌ندجارخواردوویه‌تى ؟
- وه‌ئایا مه‌به‌ستى له‌م ته‌لاَق خواردنه چۆن چى بووه؟
- وه له‌چى حاڵه‌تێكدا بووه كه ته‌لاَكه‌ى خواردووه؟
بۆئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى شه‌رعى بۆى رِوونبكاته‌وه ئایا ته‌لاَقى له‌خێزانى كه‌وتووه یان نا ؟ بۆئه‌وه‌ى ئاسوده بێت و له‌دوودڵى وگوماندا نه‌ژێت ...والله اعلم..
به‌رِێز/ م.عبدالرحمن حسین پوور وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه..
وه‌كوبیستوومه خواى گه‌وره هه‌موو شه‌وێك
سلاَوبرایان _ وه‌كوبیستوومه خواى گه‌وره هه‌موو شه‌وێك هه‌تا پێش بانگ له‌ئاسمانى یه‌كه‌مه ئه‌وه چۆن ده‌بێت ؟كاتێك به‌رده‌وام شوێنێك له‌گۆى زه‌وى له‌وكاته‌دایه ؟ ئه‌ى كه‌ى خواى گه‌وره ده‌گه‌رِێته‌وه؟
وعلیكم السلام ورحمه الله وبركاته..
پێغه‌مبه‌رى به‌رِێز(صلى الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت (ینزل الله فی كل لیله إلى سمآء الدنیا) صحیح رواه احمد، واتا(هه‌مووسێیه‌كى شه‌وێك خواى گه‌وره داده‌به‌زێته ئاسمانى دونیا)..به‌لاَم دابه‌زینى خواى گه‌وره كه‌س نازانێت چۆنه‌و چۆن نییه ،نابێت ئه‌م دابه‌زینه بشوبهێندرێت به‌دابه‌زینى مرۆڤ له‌به‌رزاییه‌وه بۆنزمایى ،وه‌نابێت ته‌ئویل بكرێت و واتاى نارِاستى بۆدابنرێت،ئێمه وه‌كو ئه‌هلى سوونه‌و جه‌ماعه باوه‌رِمان به‌هه‌موو ناوه‌جوان و سیفه‌ته به‌رزه‌كانى خواى گه‌وره هه‌یه، ئه‌وه‌ى كه له‌قورئان و سوونه‌ته‌وه وارید بووه‌و جێگیربووه ،به‌شێوه‌یه‌ك كه لایه‌ق وشیاوبێت به‌زاتى پاكى خواى گه‌وره‌وه،باوه‌رِبه‌ناوه‌جوانه‌كان و سیفه‌ته‌به‌رزه‌كانى خواى گه‌وره ته‌وقیفییه‌و ده‌بێت به‌وشێوه‌یه باوه‌رِمان پێیان هه‌بێت كه‌له‌قورئان وسوونه‌تى رِاستى پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلى الله علیه وسلم)هاتوون..واتا نابێت هیچ سیفه‌تێكى خواى گه‌وره بشوبهێندرێت به‌سیفه‌تى مرۆڤ، وه‌ئه‌وه‌ش بزانه براكه‌م كه هیچ شتێك ناتوانێت مه‌نع له‌سیفه‌تێك یاخود ئیراده‌ى خواى گه‌وره بكات ..هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه‌وسلم) فێرى ئه‌وه‌ى كردوین كه هه‌رشتێك خۆى بۆى باس نه‌كردبێتین ..پرسیارى ده‌رباره نه‌كه‌ین خۆمانى پێوه سه‌رقاڵ نه‌كه‌ین...وه دووباره چۆنێتى به‌رزبوونه‌وه‌شى بۆسه‌رعه‌رشه‌كه‌ى لایه‌ق وتایبه‌ته به گه‌وره‌یى و مه‌زنى خواى گه‌وره خۆیه‌وه‌و ئێمه نایزانین ..به‌كورتى ئێمه وه‌كوموسڵمان ده‌بێت دانبنێێن به‌هه‌موو ناوه‌جوانه‌كان وسیفه‌ته به‌رزه‌كانى خواى گه‌وره له‌وانه (دابه‌زین بۆئاسمانى دونیا - به‌رزبوونه‌وه بۆسه‌رعه‌رش)كه‌له‌قورئان وسوونه‌تدا هاتووه..ئیتر چۆنێتێكه‌ى ده‌گه‌رِێنینه‌وه بۆزانستى خواى گه‌وره خۆى...والله اعلم
به‌رِێز/ م.عبدالرحمن حسین پوور وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه..
له‌ماڵى غه‌زورم بووه شه‌رِ دوایی زر خه‌سوم هه‌موو شه‌رِه‌كه‌ى به مل خێزانم داهێنا
السلام علیكم - مامۆستا له‌ماڵى غه‌زورم بووه شه‌رِ دوایی زر خه‌سوم هه‌موو شه‌رِه‌كه‌ى به مل خێزانم داهێنا منیش زۆر زۆر تورِه بووم به خێزانم ووت به ته‌ڵاقم جارێكى تر ناتهێنمه‌وه ئێره؟ ئینجا نازانم ته‌ڵاقم ده‌كه‌وىَ ؟ بیبه‌مه‌وه مالىَ بابى ؟چاره‌سه‌ر چیه؟تكایه له‌م ماڵپه‌ره وه‌ڵامم بده‌نه‌وه نه‌ك له ئیمێڵه‌كه‌م..
وعلیكم السلام ورحمه الله وبركاته...
ووتنى ووشه‌ى (به‌ته‌لاَقم)،واتاى ته‌لاَقدانى ژن نییه‌و ته‌لاَق خواردن نییه، به‌ڵكو كه ده‌ڵێت به‌ته‌لاَقم ئه‌وه سوێند خواردنه ، وه‌سوێند خواردنێكى ناشه‌رعى وحه‌رامه ،چونكه سوێندخواردنه به‌جگه له‌خواى گه‌وره ...هه‌ركه‌سێكیش سوێندبخوات به‌جگه له‌خواى گه‌وره ئه‌وه هاوبه‌شى بۆخوا برِیارداوه هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه‌وسلم)ده‌فه‌رموێت (من حلف بغیرالله فقد أشرك) صحیح رواه احمد، واتا(هه‌ركه‌س سوێند بخوات به‌جگه له‌خواى گه‌وره ئه‌وه هاوبه‌شى بۆخوا برِیارداوه) ، وه‌له فه‌رمووده‌یه‌كى تردا ئامۆژگاریمان ده‌كات به‌وه‌ى كه هه‌ركات سوێندمان خوارد ته‌نها به‌خوا سوێند بخۆین هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت (من كان حالفاً فلیحلف بالله أو لیصمت) متفق علیه،واتا(هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت سوێندبخوات ئه‌وه بابه‌خواى گه‌وره سوێند بخوات ،وه‌ئه‌گه‌رنا بابێده‌نگ بێت)،بۆیه پێویسته كه‌فاره‌تى سوێنده‌كه‌ت بده‌یت،ته‌لاَقه‌كه‌ت ناكه‌وێت مه‌گه‌ر مه‌به‌ست ونییه‌تت ته‌لاَقدانى خێزانه‌كه‌ت بووبێت ..والله اعلم..
به‌رِێز/ م.عبدالرحمن حسین پوور وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه..
ئایا چات كردن له‌رِووى دین باشه یان خراپه واتا حه‌رامه؟
ئایا چات كردن له‌رِووى دین باشه یان خراپه واتا حه‌رامه؟
و/ به‌رِێزم پرسیاره‌كه‌ت زۆر رِوون نییه ...نازانین ئایا مه‌به‌ستت قسه‌كردنه له‌گه‌ڵ كورِیان كچ...ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كورِ چات بكه‌یت له‌رِێگه‌ى موبایله‌وه‌بێت یان له‌رِێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه‌ئه‌وه ئه‌گه‌رقسه‌كردنه‌كه بۆمه‌به‌ستى خێروئامۆژگارى باش ونه‌سیحه‌تى خێرویادخستنه‌وه بێت یان بۆئه‌حواڵ پرسین وقسه‌ى چاك وبه‌سود وموباح بێت وله‌كات وساتێكى گونجاو‌دا بێت ئه‌وه كارێكى باشه‌ووانابینین هیچ خراپه‌یه‌كى تێدابێت ..به‌لاَم به‌مه‌رجێك ئه‌م كاره سه‌رقاڵت نه‌كات له‌ئه‌نجامدانى خێرى گه‌وره‌تروله‌پێشتربۆنموونه نوێژكردن یاخود قورئان خوێندن وخوێندنه‌وه‌ى په‌رتووكى به‌سودى ئیسلامى یان گوێگرتن له‌ووتارومحازه‌راتى به‌سودى مامۆستایان ،وه ئه‌مكاره‌ش نه‌كه‌یت به‌پیشه‌وبه‌رده‌وام بیت له‌سه‌رى و كاتێكى زۆرى پێوه سه‌رف بكه‌یت..وه زیاده‌رِه‌ویش نه‌كه‌یت له‌به‌فیرِۆدانى پاره(وحده) بۆئه‌م كاره...
به‌لاَم ئه‌گه‌رقسه‌كردنه‌كه له‌گه‌ڵ ئافره‌ت بوو...ئه‌وه نادروست ورِێ پىَ نه‌دراوه‌وه ،چونكه سه‌رده‌كێشێت بۆتاوان وسه‌رپێچى وبىَ فه‌رمانى خوائه‌گه‌رقسه‌كردنه‌كه بۆخه‌یریش بێت ،چونكه ئه‌هریمه‌نى نه‌عله‌تى هه‌مووكات له‌كه‌میندایه بۆله‌خشته‌بردنى به‌نده‌كانى خودا ،وه هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو مرۆڤ به‌ره‌وتاوان وسه‌رپێچى ده‌بات...له‌به‌رئه‌وه به‌رِێزه‌كه‌م ئاگادارى خۆت به‌وهه‌وڵده خۆت تووشى تاوان وبىَ شه‌رعى نه‌كه‌یت وكاتى خۆت به‌فیرِۆنه‌ده‌یت ..له‌برى ئه‌وه‌ى سه‌رقاڵ بیت به‌چاتكردنه‌وه هه‌وڵده خۆت سه‌رقاڵ بكه‌یت به‌كارێكه‌وه كه‌ده‌بێته تویشوو بۆژیانى پاش مه‌رگت وله‌ئاخیره‌تیشدا پىَى سه‌ربه‌رزده‌بیت ...خواى گه‌وره پارێزه‌رى هه‌موومان بێت ....
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه...
نوێژى به‌یانیانم ده‌چێت ئایا چى بكه‌م ؟
بوونى وێنه‌ى صه‌ڵیب له‌سه‌ر فه‌رشى مزگه‌وت
ئایا ئه‌گه‌ر له مزگه‌وتێك فه‌رشه‌كه‌ى وێنه‌ى صه‌لیبى له‌سه‌ر بێت نوێز تێدا جائیزه ؟
و/ پێم سه‌یره چۆن فه‌رشى مزگه‌وت وێنه‌ى صه‌لیبى له‌سه‌ره‌ولێ نه‌كراوه‌ته‌وه یاخود دانه‌پۆشراوه!ئه‌ى كارى ئیمام وخه‌تیب ونوێژَخوێنانى ئه‌ومزگه‌وته چییه؟به‌لاَم ئه‌گه‌رنه‌زانراو نوێژى له‌سه‌ركرا ئه‌وا دروسته چونكه ئه‌وشوێنانه‌ى كه نوێژكردنى تێدا دروست نییه ته‌نها حه‌مام وسه‌رئاووگۆرِستان وپه‌چه‌ى حوشتره چونكه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم) ده‌فه‌رموێت (الارض كلها مسجد إلا المقبره والحمام)صحیح سنن ابی داود/492..واته(سه‌رزه‌وى هه‌مووى مزگه‌وته ته‌نها سه‌رئاووحه‌مام نه‌بێت ، وه‌پرسیارى لىَ كرا ئایا له‌په‌چه‌ى مه‌رِدا نوێژبكه‌ین؟فه‌رمووى به‌ڵىَ .به‌لاَم پرسیارى لىَ كراسه‌باره‌ت به‌نوێژكردن له‌په‌چه‌ى حوشتر،فه‌رمووى نوێژى لىَ مه‌كه‌ن،(اصلی فی مرابض الغنم؟قال نعم ،قال أاُصلی مبارك الابل؟ قال لا)..رواه احمدوالترمزى وابن ماجه وصححه الالبانی فی أرواءالعلیل 1/152..وه‌ده‌فه‌رموێت (وجعلت لی الارض مسجداً وطهوراَ ،فأینما رجل من اُمتی ادركته الصلاة فلیصل)صحیح الجامع الصغیر 1056..واته(هه‌مووسه‌رزه‌وى بۆمن كراوه‌به‌مزگه‌وت وخاوێنه،بۆیه هه‌ركه‌سێك له‌ئومه‌ته‌كه‌م كاتى نوێژ هات له‌هه‌ركوێیه‌ك بوو بانوێژى خۆى بكات.وه‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)له‌كه‌عبه‌ى پیرۆز نوێژى كردووه‌له‌كاتێكدا سى َسه‌دوشه‌ست بتى تێدابووه‌وله‌لایه‌ن موشریكه‌كانه‌وه په‌رستراوه...والله اعلم
به‌رِێز م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م. 07701207979
ئایا له‌ناو سه‌یاره به‌دانیشتنه‌وه خه‌وت لێبكه‌وێ ده‌ست نویژت ده‌شكىَ؟
ئایا له‌ناو سه‌یاره به‌دانیشتنه‌وه خه‌وت لێبكه‌وێ ده‌ست نویژت ده‌شكىَ؟
و/ سه‌باره‌ت به‌خه‌ولێكه‌وتن به‌دانیشتنه‌وه زاناكان بۆچوونیان جیاوازه هه‌ندێكیان ده‌ڵێن ده‌ستنوێژ ده‌شكێنێت وه‌كوشێخى ئه‌لبانى وابن حزم والظاهرى وعبیدالقاسم بن سلام كه ابن عبدالبرچیرۆكێكى خۆشى لىَ ده‌گێرِنه‌وه‌له‌شه‌رحى الموطأ(1،117،2)كه‌ده‌فه‌رموێت : پێشترفتوام ده‌دا به‌وه‌ى كه به‌دانیشتنه‌وه ئه‌وه‌ى خه‌وى لىَ بكه‌وێت ده‌ستنوێژى ناشكێت تارِۆژى هه‌ینییه‌ك پیاوێك له‌ته‌نیشتم دانیشتبوو خه‌وى لىَ كه‌وت ،گوێم لىَ بوو ده‌ستنوێژى شكا،پێم ووت ده‌ستنوێژبگره‌وه‌چونكه ده‌ست نوێژت شكا،سوێندى خوارد كه نه‌شكاوه،جه‌ختم له‌سه‌ركرده‌وه‌به‌لاَم سودى نه‌بوو،به‌ڵكوزیاترنكۆڵى لىَ كردوووتى به‌ڵكوخۆت بوویته‌وخۆت ده‌ستنوێژت شكاوه،بۆیه‌له‌ورِۆژه‌وه فتوا ده‌ده‌م كه‌به‌دانیشتنه‌وه خه‌وت لىَ بكه‌وێت ده‌ستنوێژت شكاوه،تمام المنه لاپه‌رِه 101..به‌لاَم زۆربه‌ى زانایان بۆچوونیان وایه كه‌خه‌ولىَ كه‌وتن به‌دانیشتنه‌وه ده‌ست نوێژ ناشكێنێت ،كه‌ئه‌مه‌ش بۆچوونى ئیمامى ئه‌حمه‌د وعبدالله‌ى كورِى مباره‌ك والثوری یه..به‌ڵگه‌شیان ئه‌وه‌یه كه هاوه‌لاَنى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)كه چاوه‌رِوانىنوێژى عیشایان ده‌كردله‌مزگه‌وت خه‌ویان لىَ ده‌كه‌وت به‌دانیشتنه‌وه پاشان هه‌ڵده‌سان ونوێژیان ده‌كرد وده‌ست نوێژیان نه‌ده‌گرته‌وه (كان اصحاب رسول الله (صلى الله علیه وسلم)ینامون ثم یقومون فیصلون ولایتوضؤون)..صحیح سنن الترمزى رقم 78.وه‌ئیمامى شافعى ده‌فه‌رموێت : هه‌ركه‌سێك به‌دانیشتنه‌وه خه‌وى لىَ كه‌وت وخه‌وى بینى ئه‌وه ده‌ست نوێژه‌كه‌ى شكاوه...والله اعلم..
به‌رِێز م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ..ژ.م.07701207979