كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا ده‌وام كردن له‌ كاریكى حوكمىدا وه‌ك ( جوازات . فرۆكه‌خانه‌. نفوس . یان مرور................) حوكمى جیه‌ ؟ وه‌ باره‌كه‌ى حه‌لاله‌ ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ده‌وام كردن له‌ كاریكى حوكمىدا وه‌ك ( جوازات . فرۆكه‌خانه‌. نفوس . یان مرور................) حوكمى جیه‌ ؟ وه‌ باره‌كه‌ى حه‌لاله‌ ؟

وەڵام: 

الحمدلله والصلاة‌ والسلام على رسول الله (صلى الله علیه وآله وسلم)..
وعلیك السلام ... براكه‌م هیچ رِێگرومانعێك نیه‌ له‌وه‌ى له‌ هه‌ر كارێكى حكومیدا كار بكه‌ى به‌و مه‌رجه‌ى موخاله‌فه‌ى شه‌رعى تیانه‌بێت وه‌كو كاركردن له‌ بانكێكى ریبه‌وى ئه‌گینا هه‌مومان پێویستمان به‌ داموو ده‌زگاكان هه‌یه‌ پۆلیسء مرورو جه‌وازاتء پاسه‌واتى سنوورو تا دواى.به‌ڵىَ پاره‌كه‌شى دروست وپاكه‌ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى دروست ورِێك وپێك به‌ئه‌ركى سه‌رشانى خۆت هه‌ستایت وخیانه‌ت وسته‌مت نه‌كرد له‌ كارو وه‌زیفه‌كه‌تدا.. والله أعلم.

بةريز/ م.كامران خاليد وةلامى داوةتةوه ... ز.م. 07701495535

ئایا پیویسته‌ له‌ ژێر حجاب جلى بۆشته‌ بكه‌یه‌ به‌رت

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا پیویسته‌ له‌ ژێر حجاب جلى بۆشته‌ بكه‌یه‌ به‌رت بۆ زانیاریتان حجابه‌كه‌ هه‌مو له‌شت دابۆشیت هیج شوینیكت به‌ ده‌ره‌وه‌ نه‌بیت ؟ خوا جه‌زاتان بداته‌وه‌.

وەڵام: 

الحمدلله والصلاة‌ والسلام على رسول الله صلى الله علیه وآله وسلم
خوشكه‌ به‌رێزه‌كه‌م باڵاپۆشى ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و پۆشاكه‌ هه‌موو گیانت دابپۆشێت وسه‌ترى بكات ورِووتى لاشه‌و هه‌روه‌ها قه‌باره‌وشێوه‌ى ئه‌ندامه‌كانى لاشه‌ت دابپۆشێت ،واتا ته‌سك نه‌بێت و ته‌نك نه‌بێت و سه‌رنج رِاكێش نه‌بێت، به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ىئه‌مرِۆ خوشكانمان ده‌یكه‌ن له‌و پۆشاكه‌ نیه‌ كه‌ خودا ده‌یه‌وێت هه‌رچه‌نده‌ ناوى حیجابیشى لىَ نراوه‌، له‌ هه‌موو رِوویه‌كه‌وه‌ كه‌م و كورِى تێدایه‌ له‌رِوى ته‌سكى وته‌نكى و شێوازى دوورینه‌كه‌وى وسه‌رنج رِاكێشانى خه‌ڵك بۆى، جارى وا هه‌یه‌ هێنده‌ى ئه‌و پۆشاكه‌ى بالاَپۆشه‌كان سه‌رنجت رِاده‌كێشێت ئه‌وانى تر وانیه‌، بۆیه‌ خوشكى من چه‌ند بكرێت خۆت بپارێزه‌ وباپۆشاكه‌كه‌ت زۆرفراوان وپان وپۆرِبێت، هه‌ندێ جاربووه‌ تۆ پۆشاكێكت له‌به‌ر سێبه‌ر تاقی كردۆته‌وه‌ گیانت به‌ده‌ره‌وه‌ نه‌بووه‌ به‌لاَم كه‌ كاتێك له‌به‌رهه‌تاو تاقیت كردۆته‌وه‌ ده‌بینى گیانت به‌ده‌رچووه‌،له‌وكاته‌دا خۆت هه‌ستى پێ ناكه‌ى گیانت به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت و سه‌رنجى به‌رامبه‌ره‌كه‌ت رِاده‌كێشیت بۆیه‌ چاكتر وایه‌ خۆت بپارێزى با گشت گیانتى گرتبێته‌وه‌ وله‌ژێر حیجابه‌كه‌شه‌وه‌ شتێكى ترله‌به‌ربكه‌ بۆئه‌وه‌ى ئاسوده‌بیت وله‌گومان رِزگارت بێت. والله أعلم

بةريز/ م.كامران خاليد وةلامى داوةتةوه ... ز.م. 07701495535

السلام علیكم... ئایا ئه‌و قوتابییانه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كه‌ى خۆیان ده‌خوێنن حوكمى موسافریان هه‌یه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم...
ئایا ئه‌و قوتابییانه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كه‌ى خۆیان ده‌خوێنن حوكمى موسافریان هه‌یه‌؟ واته‌ ده‌بێت نوێژه‌كانیان به‌ (قصر) یان (قصر وجمع) ئه‌نجام بده‌ن؟ تكایه‌ به‌ به‌ڵگه‌ى رِوون وئاشكرا بۆمان رِوون بكه‌نه‌وه‌، جزاكم الله.

وەڵام: 

الحمدلله والصلاه‌ والسلام على رسول الله (صلى الله علیه وآله وسلم).
سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ى نوێژى سه‌فه‌ر زانیان رِاو بۆچوونى جیاوازیان هه‌یه‌ چ ئه‌و مه‌سافه‌یه‌ى كه‌ ده‌شێت موسافیر قه‌صرى تێدابكات چ ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه‌ ده‌شێت قه‌صرى تێدا بكات.
سه‌باره‌ت به‌ مه‌سافه‌ى قه‌ێر زانایان له‌ سه‌ر سێ رِان:
1- مه‌سافه‌ى قه‌صر(48میله‌) واته‌: نزیكه‌ى(85) كیلۆ مه‌تره‌، ئه‌مه‌ قه‌ولى (ابن عمر و ابن عباس و حه‌سه‌نى به‌صرى و زوهری مه‌زهه‌بى مالیك و لیث و شافعى و احمد وإسحاق و ابو ثور)ه‌.
2- مه‌سافه‌ى قه‌صر سێ شه‌وو سێ رِۆژ رێگایه‌ به‌ پێى ووشتر: وه‌ ئه‌مه‌ قه‌ولى ابن مسعود و سوه‌یدی كورِى غه‌فله‌و شه‌عبى و نه‌خه‌عى و مه‌زهه‌بى ئه‌بو حه‌نیفه‌یه‌.
3- قه‌صر مه‌سافه‌یه‌كى دیاری كراوى بۆ نیه‌، به‌ڵكو نویژ قه‌صر ده‌كرێت له‌ هه‌ر ده‌رچونێك كه‌پێى ده‌وترێت (سه‌فه‌ر) ج چى درێژبێ مه‌سافه‌كه‌ى یان نزیك: وه‌ ئه‌مه‌ مه‌زهه‌بى زاهرێكانه‌ وه‌(إختیار)ى شێخى ئیسلام ئیبن ته‌یمیه‌و قوتابێكه‌ى (ابن قیم)ه‌، ره‌حمه‌تى خودایان لێبێ
وه‌ئه‌مه‌ى سێ هه‌میان رِاجحه‌ والله اعلم، له‌ به‌ر به‌ هێزى به‌ڵگه‌كانیان، برِوانه‌ (الفتاوى الكبرى لشیخ الإسلام ابن تیمیه‌)، وزاد المعاد لابن القیم. وه‌ (صحیح فقه السنه‌)، وه‌ (اربع مسائل فی صلاة المسافر).
وه‌ موسافیر به‌رده‌وام قه‌صر ده‌كات مادام له‌ رِێگاى سه‌فه‌ر دایه‌ هه‌رچه‌ندێكى پێبچێت، جا ئه‌گه‌ر گه‌شته‌ ئه‌و شاره‌ى بۆى ده‌چێت ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه‌ له‌و شاره‌ ده‌مێنێته‌وه‌ تا چه‌ند بۆى دروسته‌ قه‌صركردن؟.
ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كه‌ شه‌رع لێى بێ ده‌نگ بووه‌، وه‌ حه‌دیسێكى رِاشكاوى له‌سه‌ر نیه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خوداوه‌ (صلى الله علیه وسلم)، وه‌قیاسكردن له‌سه‌ر دیارى كردنى لاوازه‌ له‌لاى ئه‌هلى عیلم بۆیه‌ زانایان خیلافیان له‌سه‌رى هه‌یه‌ زیاد له‌ یانزه‌ قه‌ولى جیاجیا، چوار قه‌ولیان دیارترینیانه‌:
قه‌ولى یه‌كه‌م: گه‌ر نیه‌تى بو له‌ چوار(4) رِۆژ زیاتر له‌و شاره‌ بمێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ نابێت قه‌صركات: ئه‌مه‌ مه‌زهه‌بى جمهووره‌: (المالكیه‌ والشافعیه‌ والحنابله‌) له‌ گه‌ڵ بونى خیلافێكى به‌سیت له‌ چۆنێتى حساب كردنى.
قه‌ولى دووه‌م: گه‌ر نیه‌تى بو له‌ پانزه‌(15) رِۆژ زیاتر له‌و شاره‌ بمێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ نابێت قه‌صركات: وه‌ ئه‌مه‌ مه‌زهه‌بى ابی حنیفه‌ و الثورى والمزنی(قوتابی ئیمام شافعیه‌).
قه‌ولی سێهه‌م: موسافیر گه‌ر چوو یؤ‌ شارێك بۆى هه‌یه‌ بیست رِۆژ قه‌سر بكات دواى ئیتمام بكا جا نیه‌تى مانه‌وه‌ىبێت یان نیه‌تى نه‌بێ: وه‌ئه‌مه‌ مه‌زهه‌بى ابن حه‌زمه‌، وه‌شه‌وكانیش دووى ئه‌م كه‌وتووه‌ به‌لاَم ئه‌میان جیاوازى خستۆته‌ نێوان ئه‌وه‌ى نیه‌تى مانه‌وه‌ى هه‌یه‌ ده‌بێت له‌ چوار رِۆژ زیاتر قه‌صر نه‌كات وه‌ ئه‌وه‌ى نیه‌تى مانه‌وه‌ى نیه‌ بۆى هه‌یه‌ تا بیست رِۆژ قه‌صر بكات دواى ئیتمام بكات.
قه‌ولى چواره‌م: موسافیر هه‌میشه‌ قه‌صرده‌كات چه‌ند له‌و شاره‌ بمێنێته‌وه‌ گه‌ر نیه‌تى مانه‌وه‌ى هه‌میشه‌یى نه‌بێت (إقامه‌ الدائمه‌):وه‌ ئه‌مه‌ مه‌زهه‌بى حه‌سه‌ن و قه‌تاده‌و ئیسحاقه‌ وه‌(إختیار)ى شێخ الإسلام ابن ته‌یمیه‌یه‌.
وه‌ ئه‌م قه‌وله‌یان له‌ حه‌قه‌وه‌ نزیكتره‌، چونكه‌ قورئان و سوننه‌ت له‌ دوو حاڵه‌ت زیاترمان نیه‌، یان موسافیر وه‌ یان موقیم، جا ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ غه‌یرى شاره‌كه‌ى خۆى ده‌ژێت له‌ دوو حاڵه‌ت تىَ ناپه‌رِێ: یان ئه‌وه‌تا پشتى لێ كردۆته‌وه‌و بارى خۆى خستووه‌و ماڵێكى بۆخۆى پێك هێناوه‌و كه‌ره‌سه‌ى كاملى تێ كردووه‌و تێیدا جێگیر بووه‌ به‌ ئارامى تێدا ده‌ژێت، ئه‌مه‌ بێ شك موقیمه‌ نابێت قه‌صر بكات نه‌ چوار رِۆژو نه‌ پانزه‌ رِۆژو نه‌ بیست رِۆژ، به‌ڵكو ئاسایی نوێژه‌كانى ده‌كات، ئه‌مما ئه‌گه‌ر چۆیه‌ شارێك جێ نشین نه‌بوو هه‌ستى به‌ ئیستقرار ناكرد ئه‌وه‌ موسافیره‌ هه‌میشه‌ قه‌صر ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌ بیست رِۆژ زیاتریش له‌و شاره‌ بمێنێته‌وه‌ وه‌ك ابن عمر شه‌ش مانگ به‌فر رێگه‌ى لێگرت له‌ ازربێجان مایه‌وه‌ هه‌میشه‌ دوو ركاتى ده‌كردو قه‌صرى ده‌كرد.
جا قوتابى كه‌ له‌ زانكۆ ده‌خوێنێت له‌ شاره‌كانى تر بزانێت خۆى له‌ چ حاڵه‌تێك ده‌بینێته‌وه‌ له‌و دوو حاڵه‌ته‌؟، خاوه‌نى كتابى (اربع مسائل) له‌سه‌ر ئه‌و رِایه‌یه‌ كه‌ دروسته‌ قه‌صر بكات، وه‌ منیش ئه‌مه‌م پێ په‌سه‌نده‌ والله اعلم.

بةريز/ م.كامران خاليد وةلامى داوةتةوه ... ز.م. 07701495535

ئایا ووتارى مامۆستایانى رِاست و خواویستى سه‌له‌فى كۆپی بكه‌ین و به‌ هه‌دیه‌و .......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ووتارى مامۆستایانى رِاست و خواویستى سه‌له‌فى كۆپی بكه‌ین و به‌ هه‌دیه‌و له‌ به‌ر خاترى خودا بیبه‌خشین ئایا ده‌چێته‌ ژێر بابى ئه‌مر به‌چاكه‌و نه‌هى له‌ خراپه‌؟

وەڵام: 

به‌ڵىَ برام بى گومان كارێكى زۆر زۆر باشه‌، چونكه‌ به‌شێكه‌ له‌ بانگه‌واز كردن بۆ دینى خواى په‌روه‌ردگار، وه‌ ئاشنا كردنى خه‌ڵكه‌ به‌ دینى ئیسلام له‌سه‌ر حه‌قیقه‌ت و رِاستێتى، وه‌ پاداشتى بانگه‌واز كردن بۆ دینى خوا زۆر خێرتره‌ له‌ نوێژو رِۆژووى سوننه‌ت، وه‌ ئه‌گه‌ر یه‌ك نه‌فه‌ر هیدایه‌ت وه‌ربگرێت له‌ رِێى ئه‌و شریتانه‌وه‌ ئه‌وه‌ هه‌ر خێرو چاكه‌یه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ بیكات به‌شى تۆشى تیایه‌ بى ئه‌وه‌ى له‌ چاكه‌كانى ئه‌و كه‌م بێته‌وه‌، وه‌ دوور بكه‌وێته‌وه‌ له‌هه‌ر خراپه‌یه‌ك چاكه‌ بۆتۆ ده‌نوسرێت، كه‌ ئه‌وه‌ش رِزگار بوونى خه‌ڵكییه‌ له‌ ئاگرى دۆزه‌خ، وه‌ چوونه‌ به‌هه‌شته‌، به‌ڵىَ ئه‌و كاره‌ به‌ر ئه‌مر كردن به‌جاكه‌و نه‌هى كردن له‌ خرابه‌ ده‌كه‌وێت، چونكه‌ مه‌رج نییه‌ هه‌موو كه‌سێك زاناى ته‌واو بێت تا بتوانێت ده‌عوه‌ بكات به‌ڵكو هه‌ركه‌س له‌ ئاستى خۆیه‌وه‌ هه‌وڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى دین بدات ئه‌گه‌ر به‌ ووته‌یه‌كى جوان و چاك بێت یان به‌ رِه‌وشتێكى جوان بێت، جا ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ زانا نییه‌ و ووتار خوێن نییه‌ ده‌توانێت به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ى كیتاب و نامیلكه‌و كاسێت و سى دى و .... هتد، به‌شدارى زانایان و بانگه‌واز خوازان بكات، إن شاء الله خواى گه‌وره‌ خێرو پاداشتیان بۆ ده‌نوسێت.

به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م. 07701580798

ئایا ئه‌و (سلفه‌ى عه‌قاره‌ى) كه‌ئێستا له‌كوردستان ده‌درێت به‌ هاولاَتیان دروسته‌ وه‌رى بگریت یاخود نا؟ وه‌ بۆچى ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ئه‌و (سلفه‌ى عه‌قاره‌ى) كه‌ئێستا له‌كوردستان ده‌درێت به‌ هاولاَتیان دروسته‌ وه‌رى بگریت یاخود نا؟ وه‌ بۆچى ؟

وەڵام: 

ئه‌و عقاره‌ى ئه‌مرِۆ له‌ كوردستاندا هه‌یه‌ جارێك سووى له‌سه‌ره‌و جارێك تأمین حیاة‌ و جارێك رسومات هه‌مویان حه‌رامه‌و دروست نییه‌ موسڵمان رِایبكێشێت، هه‌ر چه‌نده‌ بڵى زه‌رورم و ناچارم و خانوم نییه‌ و كريچیم ......، به‌ تایبه‌تى عقارى ئیستا تأمین حیاة‌ له‌سه‌ره‌ له‌ چه‌ند رِوویه‌كه‌وه‌ حه‌رامه‌: قوماره‌، بۆ هه‌ندى كه‌س ده‌بێته‌ رِیبا، وه‌ كرِین و فرۆشتنێكى نادیاره‌ ....، بۆیه‌ پێویسته‌ موسڵمان خۆی لێى دوور بخاته‌وه‌و رِاى نه‌كێشێت.

به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م. 07701580798

ئه‌كه‌ر یه‌كێك له‌سه‌فه‌ر بوو ئایا نوێژی جمعه‌ى له‌سه‌ر واجبه‌ ؟ ....

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌كه‌ر یه‌كێك له‌سه‌فه‌ر بوو ئایا نوێژی جمعه‌ى له‌سه‌ر واجبه‌ ؟

وەڵام: 

زانایان بۆ چونیان جیاوازه‌ له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ ئایا كه‌سى مسافر نوێژى جمعه‌ى له‌سه‌ر واجبه‌ یان نا؟ زاناى پایه‌به‌رز إبن تیمیه‌"رِه‌حمه‌تى خواى لێبێـت" ده‌ڵێت: بۆچوونى رِاست و دروست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سى مسافر نوێژی جمعه‌ى له‌سه‌ر واجب نییه‌، وه‌ جمهورى زانایان له‌سه‌ر ئه‌م بۆ چوونه‌ن، وه‌ سه‌فه‌ر به‌ یه‌كێك له‌و عوزرانه‌ داده‌نرێت كه‌ كه‌سى مسافر ده‌توانێت به‌ هۆیه‌وه‌ نوێژى جمعه‌ نه‌كات، به‌ڵكو ته‌نها دوو رِكات ده‌كات، واته‌: نوێژه‌كه‌ى به‌ قصر ده‌كات، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سانێك سه‌فه‌ریان كرد بۆ شوێنێك ئه‌و شوێنه‌ جومعه‌ و جه‌ماعه‌تى تیا نه‌ده‌كرا ئه‌وه‌ كه‌سانه‌ یه‌كێك ناكه‌ن به‌ ووتاربێژو ووتاریان بۆ بدات و پاشان نوێژی بكه‌ن، وه‌ زاناى پایه‌به‌رز إبن بطال ده‌ڵێت: زۆربه‌ى زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه‌ كه‌سى مسافر نوێژی جمعه‌ى له‌سه‌ر واجب نییه‌، هه‌روه‌كو له‌م زانایانه‌وه‌ گێرِاوێتیه‌وه‌: علی بن أبی طالب، وابن عمر، وأنس بن مالك، وعبد الرحمن بن سمره‌، وابن مسعود، ونفر من أصحاب عبد الله، ومكحول، وعروه‌ بن المغیره‌، وإبراهیم النخعی، وعبد الملك بن مروان، والشعبی، وعمر بن عبد العزیز)) .( عمده‌ القاری: 6/204)
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چه‌ندین جار خۆی و هاوه‌ڵانى سه‌فه‌ریان كردووه‌ بۆ حه‌ج و جگه‌ له‌وه‌ش، هیچ كه‌سیان نوێژى جومعه‌یان نه‌كردووه‌ له‌گه‌ل كۆبونه‌وه‌و ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ موسڵمانان. (منار السبیل/ 122)
بۆیه‌ هه‌ندێك له‌ موسڵمانان ده‌كه‌ونه‌ هه‌ڵه‌وه‌ كاتێك سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن و بۆ گه‌شتێك ده‌چن نوێژى جمعه‌ ده‌كه‌ن له‌ شوێنێك كه‌ مزگه‌وتى لێ نییه‌ و جومعه‌و جه‌ماعه‌تى تیا ناكرێت، وه‌ پێچه‌وانه‌ى كرده‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رو (صلى الله عليه وسلم) هاوه‌ڵانیان كردووه‌ چونكه‌ ئه‌وان له‌ سه‌فه‌ردا نوێژى جومعه‌یان نه‌كردووه‌.

به ريز/ م.شاخوان جواد وةلامى داوةتةوة ز.م. 07701580798

ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ نوێژی جماعه‌ت امام له‌كاتى هه‌ڵستانه‌وه‌ له‌ركوع له‌ جیاتی ((سمع الله لمن حمده‌ )) وتی (( الله اكبر )) ئایا نوێژه‌كه‌ دروسته‌ ؟ ....

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ نوێژی جماعه‌ت امام له‌كاتى هه‌ڵستانه‌وه‌ له‌ركوع له‌ جیاتی ((سمع الله لمن حمده‌ )) وتی (( الله اكبر )) ئایا نوێژه‌كه‌ دروسته‌ ؟ یاخود نا ؟ (( به‌ مه‌رجێ له‌ هه‌ر چوار ركعاته‌كه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ دووباره‌ بوبێته‌وه‌ ؟....

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر نوێژ خوێنێك ووتى " الله اكبر " له‌ جیاتى " سمع الله لمن حمده‌" به‌ نه‌زانى و سه‌هو، ئه‌وه‌ دوو سوجده‌ى سه‌هو ده‌بات ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى واجبێك له‌ واجباتى نوێژى واز لێهێناوه‌، جا ئه‌و كه‌سه‌ ئیمام بێت یان به‌ ته‌نها نوێژ بكات، یان به‌ جه‌ماعه‌ت به‌ڵام رِكاتێك یان زیاترى فه‌وتا بێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ یه‌كه‌م رِكاته‌وه‌ له‌ پشت ئیمامه‌وه‌ نوێژى كردو ئه‌وه‌ سوجده‌ى سه‌هو نابات چونكه‌ ئیمام كه‌م و كورِییه‌كه‌ى بۆ هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ ده‌ستى ئه‌نقه‌ست ووتى " الله اكبر " له‌ جیاتى " سمع الله لمن حمده‌" ئه‌وه‌ نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵه‌، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (((صلوا كما رأیتمونی اصلی))) صحیح البخاری 1: 162كتاب الصلاة‌ باب الأذان للمسافر إذا كانوا جماعة‌.
واته‌: نوێژ بكه‌ن به‌و شێوازه‌ى كه‌منتان بینیوه‌ نوێژم كردووه‌، ئه‌م كه‌سه‌ پێچه‌وانه‌ى نوێژى پێغه‌مبه‌رى (صلى الله علیه وسلم) كردووه‌.
به‌رِیًز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701580792

پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ شوێنى سه‌رئاوه‌كه‌ (wc) مه‌غسه‌له‌ى تێدایه‌ له‌وىَ ده‌ست نوێژده‌گرم ئایا دروسته‌ .......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلاَوى خواى گه‌وره‌تان لێبێت به‌رِێزان...
پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ شوێنى سه‌رئاوه‌كه‌ (wc) مه‌غسه‌له‌ى تێدایه‌ له‌وىَ ده‌ست نوێژده‌گرم ئایا دروسته‌ چونكه‌ ناچارم شوێنى ترنیه‌؟

وەڵام: 

به‌ڵىَ برام ده‌ست نوێژ گرتن دروسته‌ ئه‌گه‌ر "بِسم الله" له‌سه‌ره‌تاشدا بڵیێت، چونكه‌ تۆ له‌ شوێنى دانیشتن بۆ سه‌ر ئاو ده‌ست نوێژ ناگریت و زیكر ناخوێنیت.به‌ڵكوله‌ده‌ره‌وه‌ى سه‌رئاوه‌كه‌و له‌مه‌غسه‌له‌كه‌ ده‌ستنوێژده‌گریت كه‌ دووره‌ له‌سه‌رئاوه‌كه‌وه‌وله‌سنورى ئه‌ودا نییه‌..والله اعلم

به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701580798

ئایا جوله‌له‌ نوێزدا تاجه‌ند دروسته‌وه‌ك سه‌ر خوراندن ولوت خوراندن .....هتد

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا جوله‌له‌ نوێزدا تاجه‌ند دروسته‌وه‌ك سه‌ر خوراندن ولوت خوراندن .....هتد

وەڵام: 

جوله‌ له‌ نوێزدا بۆ پێویستى دروسته‌ وه‌ نوێژ به‌ تالڕ ناكاته‌وه‌، به‌ڵام باش وایه‌ موسڵمان له‌ نوێژدا خشوعى ته‌واوى هه‌بێت و جوله‌كه‌ نه‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویستى كرد ئه‌وه‌ ده‌توانێت.والله اعلم.

به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701580798

ئایا فرِێدانى پاشماوه‌ى خواردن له‌گه‌ل خۆل و خاشاكى تردا دروسته‌؟......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا فرِێدانى پاشماوه‌ى خواردن له‌گه‌ل خۆل و خاشاكى تردا دروسته‌؟ بۆنمونه‌ كاتێك له‌ چێشتخانه‌كان پاشماوه‌ى خواردن یاخود لێواره‌ نان ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل خۆل و خاشاكى تر تێكه‌ل بكرێت و فرِێبدرێت ئه‌و كه‌سه‌ تاوانبار ده‌بێت؟

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر ئه‌و خواردنه‌وه‌ به‌ تواوى ببووه‌ پاشماوه‌و جارێكى تر به‌كار خواردن نه‌ده‌هاته‌وه‌، ئه‌وه‌ دروسته‌ له‌گه‌ل خۆل و خاشاكى تر تێكه‌ل بكرێت و فرِێبدرێت، وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ش تاوانبار نابێت، وه‌ هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ خۆراكى ئاژه‌ڵان و باڵنده‌و كرم و بوونه‌وه‌رانى تر.

به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701580798

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٢١٦
٣٠٩٠
٦٨٠٨٢٠