كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا بۆچى قه‌برى ئافره‌ت قوڵتره‌ له‌ قه‌برى پیاو؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم...
ئایا بۆچى قه‌برى ئافره‌ت قوڵتره‌ له‌ قه‌برى پیاو؟....

وەڵام: 

الحمد لله والصلاة‌ والسلام على رسول الله(صلى الله علیه وسلم)، وبعد:
وعلیك السلام به‌رِێزه‌كه‌م:-
- له‌رِاستیدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى دروست وصه‌حیح نه‌هاتووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى واجبه‌ یاخود سوونه‌ته‌ قه‌برى ئافره‌ت قوڵتر بێت له‌قه‌برى پیاو، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى هاتووه‌ به‌شێوه‌یه‌كى گشتیه‌ بۆ ئافره‌تان و بۆ پیاوان بێ جیاوازى، دوو حه‌دیسى صه‌حیح له‌باره‌یه‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌مةش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
یه‌كه‌م: عن هشام بن عامر قال :
( لما كان یوم احد اصیب من اصیب من المسلمین واصاب الناس جراحات [ فقلنا : یا رسول الله الحفر علینا لكل إنسان شدید ] [ فكیف تامرنا ] فقال: ( احفروا واوسعوا [ واعمقوا ] [ واحسنوا ] وادفنوا الاثنین والثلاثه‌ فی القبر وقدموا اكثرهم قرآنا )، قال: فكان ابی ثالث ثلاثه‌ وكان اكثرهم قرآنا فقدم ] ) صحیح،
دووه‌م : عن رجل من الانصار قال :
خرجنا مع رسول الله ێلى الله علیه وسلم فی جنازه‌ رجل من الانصار وانا غلام مع ابی فجلس رسول الله صلى الله علیه وسلم على حفیره‌ القبر فجعل یوصی [ وفی روایه‌ یومئ إلى ] الحافر ویقول : ( اوسع من قبل الراس واوسع من قبل الرجلین لرب عذق له فی الجنه‌ ) ( صحیح )
هیچیان ئاماژه‌ به‌ جیاوازى نێوان گۆرى پیاوو ئافره‌ت ناكه‌ن.له‌به‌رئه‌وه‌ وه‌كودین جیاوازى نییه‌..ئه‌وه‌ى كه‌هه‌یه‌وده‌بینرێت عورف وعاده‌ته‌وپه‌یوه‌ندى به‌دینه‌وه‌ نییه‌...
به‌رێز/ م.كامران خالید وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌..ژ.م.07701495535

السلام علیكم من كه‌سێكى وه‌رزشیم ماوه‌یه‌ك ده‌رمانی یاریم به‌كارهێنا، وه‌ ئێستا تووشی حه‌ساسیه‌ت بووم له‌شم سور ئه‌بێته‌وه‌و........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم
من كه‌سێكى وه‌رزشیم ماوه‌یه‌ك ده‌رمانی یاریم به‌كارهێنا، وه‌ ئێستا تووشی حه‌ساسیه‌ت بووم له‌شم سور ئه‌بێته‌وه‌و ئه‌بێته‌ بلقء دوای چه‌ند كاتژمێرێك نامێنێت جا ئه‌و شوێنه‌ ئه‌خورێت براكانم تكایه‌ به‌ ئیزنی خوا چاره‌سه‌ر چییه‌ به‌س ئێستا ئه‌و ده‌رمانه‌ ناخۆم ئه‌و ده‌رمانه‌ش ماده‌ی پروتینین؟

وەڵام: 

الحمدلله والصلاهة والسلام على رسول الله(صلى الله علیه وسلم)، وبعد:
- علیك السلام به‌رِێزه‌كه‌م:-
پێشه‌كى ئامۆژگاریه‌ك بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رِێزانه‌ى كه‌ خوازیارن له‌شێكى جوان ودروست ووه‌رزشیان هه‌بێت با دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانى ده‌رمانى ووزه‌ به‌خش بۆئه‌ومه‌به‌سته‌،چونكه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ باش بزانن به‌كارهێنانى ئه‌وده‌رمانانه‌ چه‌ندىَ ووزه‌ت پێ ده‌به‌خشێ ئه‌وه‌نده‌ش زیان له‌ جه‌سته‌ولاشه‌ت ده‌دات له‌داهاتوودا، بۆیه‌ له‌رِووانگه‌ى شه‌رعیشه‌وه‌ به‌كارهێنانى هه‌رشتێك كه‌ زیانباربێت بۆمرۆڤ ئه‌وه‌ نادروست وناشه‌رعییه‌ ،چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم)له‌فه‌رمووده‌یه‌كى دروستدا ده‌فه‌رموێت:( لاضرر ولا ضرار).واتا(نه‌زیانت بۆخۆت هه‌بێت نه‌بۆخه‌ڵكیش)..به‌داخه‌وه‌ له‌م رِۆژگاره‌دا لاوێكى زۆرمان هه‌یه‌ كه‌ زیانیان به‌خۆ گه‌یاندوه‌ به‌ ناوی وه‌رزشه‌وه‌ چه‌نده‌ها ده‌رمانى زیانبه‌خشیان به‌كارهێناوه‌، من ده‌پرسم: ئه‌گه‌ر مادده‌ى ووزه‌ به‌خش سوودبه‌خش و ته‌ندرووستیه‌ بۆچى هه‌ر یاریزانێكى نێو ده‌وڵه‌تى ئه‌گه‌ربه‌كارى بهێنىَ سزا ده‌درىَ و بگره‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ هه‌موو شتێكى یاسایى مه‌حرومى بكرێت؟
سه‌باره‌ت به‌ داخوازییه‌كه‌ى جه‌نابیشت ئێمه‌ ئامۆژگاریت ده‌كه‌ین كه‌ بچیت بۆلای پزیشكێكى متمانه‌ پێكراو تاپشكنینى پزیشكیت بۆبكات وبۆئه‌ونه‌خۆشییه‌ت چاره‌سه‌رێكى گونجاوت بۆبدۆزێته‌وه‌..چونكه‌ پرسیاره‌كه‌ت زیاتر پێویستى به‌وه‌لاَمى پزیشكى هه‌یه‌ ....به‌ویستى خوا خواى گه‌وره‌ شیفاى خێروباشبوونت بۆده‌نێرێت ورِزگارت ده‌كات له‌و نه‌خۆشییه‌، ئێمه‌ش دووعاى خێرت بۆ ده‌كه‌ین خوازیارین خودا شیفات بۆ بنێرێت.

به‌رێز/ م.كامران خالید وه‌لاَمى ئه‌م په‌یامه‌ى داوه‌ته‌وه‌..ژ.م. 07701495535

ئه‌گه‌ر دوو رِكاته‌ سونه‌ته‌كه‌ى پێش نوێژ به‌یانیت له‌ده‌ست چوو........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌گه‌ر دوو رِكاته‌ سونه‌ته‌كه‌ى پێش نوێژ به‌یانیت له‌ده‌ست چوو ،چى كاتێك ده‌توانیت بیكه‌یته‌وه‌؟

وەڵام: 

ئه‌نجامدانى دوو ركات نوێژ پێش نوێژى به‌یانى ئه‌جروپاداشتێكى زۆرى هه‌یه‌و پێشه‌واى خۆشه‌ویستمان(صلى الله علیه‌وسلم) له‌ژیانى خۆیدا زۆرپارێزگارى لىَ ده‌كرد هه‌روه‌ك دایكمان عائیشه‌ (خوا لىَى رِازى بێت )بۆمان ده‌گێرِێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت (كان رسول الله (صلى الله علیه وسلم)یێلی ركعتین خفیفتین بین الاذان والإقامه‌ من صلاة‌ الصبح) متفق علیه ..واتا(پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌وسلم) دوورِكات نوێژى سوكه‌ڵه‌ى ده‌كرد (به‌په‌له‌)ى ده‌كرد له‌نێوان بانگ ونوێژى به‌یانى ) وه‌ هیچ كات فه‌رامۆشى نه‌ده‌كرد ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌فه‌ریشدا بوایه‌..هه‌تاوه‌كو له‌فه‌رموده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێت (ئه‌نجامدانى ئه‌م دوورِكاته‌ خێرتره‌ له‌دونیاوئه‌وه‌شى كه‌تێیدایه‌) رواه مسلم،صحیح الترغیب والترهیب (1/309)،هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه‌وسلم)هیچ نوێژێكى سوونه‌تى به‌ئه‌نداژه‌ى ئه‌م دوورِكاته‌ پارێزگارى نه‌ده‌كردوبه‌رده‌وام نه‌ده‌بوو له‌سه‌ركردنى،هه‌روه‌ك ئیمام موسلیم به‌ژماره‌(1/501)وه‌ ئیمام بوخارى به‌ ژماره‌ (3/45) له‌صه‌حیحه‌كانیاندا باسیان كردووه‌ ..هه‌روه‌ها سونه‌تیشه‌ له‌ رِكاتى یه‌كه‌میدا سوره‌تى (الكافرون)وه‌له‌رِكاتى دووه‌مدا (الاخلاص) بخوێندرێت هه‌روه‌ك ئیمان موسلیم له‌صه‌حیحه‌كه‌یدا باسى كردووه‌ به‌ژماره‌ (1/502).. وه‌سونه‌تیشه‌ دواى ئه‌نجامدانى سونه‌تى پێش نوێژ به‌لاى رِاستدا تۆزێك رِابكێشێت ..هه‌روه‌ك ئیمام بوخارى باسى كردووه‌ كه‌ (كان النبی (صلى الله علیه‌وسلم)إذاصلى ركعتی الفجر إضطجع على شقه الایمن) رواه البخاری (4/226)..واتا (پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌وسلم) كاتێك دوو رِكات نوێژى پێش نوێژى به‌یانى ده‌كرد به‌لاى رِاستیدا رِاده‌كشا ) .... به‌لاَم له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو رِكاته‌ت له‌ده‌ست چوو له‌كاتى خۆیدا ئه‌نجامى بده‌یت ،واتا (پێش نوێژ به‌یانى) یان نه‌گه‌نجا ئه‌نجامى بده‌یت ئه‌وه‌ ده‌توانیت دواى نوێژ به‌یانى رِاسته‌وخۆ ئه‌نجامى بده‌یت انشاءالله هه‌مان ئه‌جروپاداشتت بۆده‌نوسرێت ..عن قیس بن عمرڕنه خرج إلى الێبح فوجدالنبی (صلى الله علیه‌ وسلم)فی الصبح ولم یكن ركع ركعتی الفجرفصلى مع النبی ثم قام حین فرغ من الصبح فركع ركعتی الفجر، فمربه النبی فقال : ماهذه الصلاه‌ فاخبره ،فسكت النبی ولم یقل شیئاَ ) رواه احمد وابن خزیمه‌ وابن حبان واصحاب السنن إلا النسائی...واتا (رِۆشتم بۆنوێژى به‌یانى بینیم پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌وسلم) خه‌ریكى ئه‌نجامدانى نوێژى به‌یانییه‌ ،له‌گه‌ڵیاندا نوێژم كرد، بێ ئه‌وه‌ى دووركاته‌ نوێژه‌كه‌ى پێش نوێژى به‌یانى بكه‌م ، دواى ته‌واوبوونى نوێژى به‌یانى هه‌ستام دوورِكاته‌ نوێژه‌كه‌م گێرِایه‌وه‌ ،پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌وسلم) رِۆشت به‌لامدا لێى پرسیم ئه‌م نوێژه‌ چى نوێژێكه‌ ده‌یكه‌یت ؟ پێم فه‌رموو دوو رِكاته‌كه‌ى پێش نوێژ به‌یانییه‌ ، پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه‌وسلم) بێده‌نگ بوو هیچ شتێكى ده‌رباره‌ى ئه‌وكاره‌م نه‌وت)...ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ى دروسته‌ ئه‌ودوورِكاته‌ له‌دواى نوێژ بكه‌یته‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستت چوو..
به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

حوكمى ده‌نگى كج بوَ رِوَڵى زنجیره‌ دوَبلاژكراوه‌كان

پرسیارەکە وەک خۆی: 

حوكمى ده‌نگى كج بوَ رِوَڵى زنجیره‌ دوَبلاژكراوه‌كان چى یه‌؟ , ئایا ده‌نگى كچ حه‌رامه‌ ؟ گوناهى ئه‌و كچه‌ چى یه‌؟ شیره‌ت و ئامۆژگارى جه‌نابتان بوَ ئه‌و كچه‌ چییه‌؟
هیوادارم به‌رسف و وه‌لاَم بوئیمێڵم بنێنرن, له‌گه‌ڵ دیاركرنى ئه‌ومامۆستابه‌رِێزه‌ى كه‌ وه‌لام ده‌داته‌وه‌

وەڵام: 

سه‌باره‌ت به‌ده‌نگى ئافره‌ت به‌گشتى به‌ عه‌وره‌ت دانانرێت و بیستنى ده‌نگى دروسته‌ به‌ مه‌رجێك ده‌نگى خۆى ناسك نه‌كاته‌وه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت : ({فَڵا تَخْضعْنَ بِالْقَوْلِ فَيطْمَعَ الَّذی فِی قَلْبِهِ مَرَض } (32) سوره‌ الاحزاب)..
واته‌ :ئه‌ى ئافره‌تان له‌كاتى قسه‌كردنتان ده‌نگتان ناسك مه‌كه‌نه‌وه‌ نه‌وه‌كو پیاوانێكى دڵ نه‌خۆش سه‌رنج رِاكێشن و توشى فیتنه‌یان بكه‌ن . هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت{وَإِذا سَألْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا فَاسْألُوهُنَّ مِن وَرَاء حِجَابٍ } (53) سوره‌ الاحزاب.
واته‌ :ئه‌گه‌ر پرسیارتان له‌ خێزانه‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)كرد ئه‌وا له‌ پشتى په‌رده‌وه‌ پرسیاریان لێبكه‌ن . وه‌ چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ى تر كه‌ پیاوان ده‌نگى خێزانه‌كانى پێغه‌مبه‌ریان (صلى الله عليه وسلم) بیستووه‌ , وه‌ ئافره‌تانیش پرسیاریان له‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كردووه‌ ,كه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووى به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌نگى ئافره‌ت عه‌وره‌ت نییه‌ و دروسته‌ ببیسترێت به‌لاَم به‌و مه‌رجه‌ى ده‌نگ ناسك نه‌كاته‌وه‌ .
وه‌ گومانى تێدا نیه‌ كه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى به‌شدارى ده‌كه‌ن له‌ زنجیره‌ دۆبلاژكراوه‌كان نه‌ك هه‌ر ده‌نگى خۆیان ناسك ده‌كه‌نه‌وه‌ ,به‌ڵكو زۆر ده‌سته‌واژه‌ به‌كارده‌هێنن كه‌ ناشه‌رعى و نادروسته‌ ,بۆ نموونه‌ كه‌ رِۆڵى كچێك ده‌بینێت كه‌ دڵدارى ده‌كات و به‌ كورِه‌كه‌ى به‌رامبه‌رى ده‌ڵێت : (خۆشه‌ویسته‌كه‌م ,گوڵى من ,دڵى من ,..................)
كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ده‌قى ئایه‌ت خواى گه‌وره‌ بفه‌رمووێت دروست نییه‌ ئافره‌ت ده‌نگى ناسك بكاته‌وه‌ نه‌وه‌كو سه‌ره‌نجى پیاو رِابكێشێت ,ئایا ده‌بێت ئه‌و هه‌موو قسه‌یه‌ى به‌ كورِه‌كه‌ى به‌رامبه‌رى ده‌ڵێت دروست بێت ؟!
خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت : ({قُل لِّلْمُؤمِنِینَ يغُضوا مِنْ أبْصارِهِمْ}،{وَقُل لِّلْمُۆْمِنَاتِ يغضضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ} (30)(31) سوره‌ النــور)..
واته‌ :ئه‌ى محمد (صلى الله عليه وسلم) به‌ پیاوانى باوه‌رِدار بڵىَ باچاوى خۆیان بپۆشن له‌ ئافره‌تان و ته‌ماشایان نه‌كه‌ن , هه‌روه‌ها به‌ ئافره‌تانى باوه‌رِداریش بڵىَ باچاوى خۆیان بپۆشن له‌ پیاوان و ته‌ماشایان نه‌كه‌ن .
ئه‌مه‌ فه‌رمانى خواى گه‌وره‌یه‌ بۆ پیاوان و ئافره‌تان , ئایا پیاوان و ئافره‌تان له‌كاتى نواندن یاخود دۆبلاژكردن چاویان ده‌نوقێنن یاخود ته‌ماشاى یه‌كترى ده‌كه‌ن ؟!
چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ى تر هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ كه‌ بوارى باسكردنیان نییه‌ لێره‌دا .
وه‌ ئامۆژگاریمان بۆ ئه‌و كچانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌خوا بترسن و خۆیان بپارێزن له‌ هه‌ر شتێك كه‌به‌ره‌و حه‌رام ده‌یانبات وه‌ با لاسایى كوێرانه‌ى بێباوه‌رِان نه‌كه‌نه‌وه‌ به‌ڵكو په‌یوه‌ست بن به‌ فه‌رمایشته‌كانى خواو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چونكه‌ به‌خته‌وه‌رى رِاسته‌قینه‌ى دونیا و قیامه‌ت له‌مه‌دایه‌ , با شه‌یتان فریومان نه‌دات و حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانمان لا نه‌رِازێنێته‌وه‌و جوان نه‌كات چونكه‌ سه‌ره‌نجام هه‌ر خۆمان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین و په‌شیمان ده‌بینه‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ په‌شیمانى دادمان نادات ,خواى گه‌وره‌ هه‌موولایه‌ك پارێزراو و سه‌ركه‌وتوو بكات . والله اعلم .
به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

خیزانم دڵى زوَر تونده‌ واتا ...

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم...
خیزانم دڵى زوَر تونده‌ واتا ته‌نگه‌ نان ناخوات ونانوێت به‌رده‌وام ده‌گرێت وهاوارده‌كات تكایه‌ چاره‌سه‌رێكم بۆ بكه‌ن له‌رووى شه‌رعی چى بكات باشه‌؟ ئیتر سوباس..

وەڵام: 

له‌ رِووى شه‌رعه‌وه‌ به‌ گوێره‌ى ئه‌و نیشانانه‌ بێت خێزانه‌كه‌ت جادووى لێكراوه‌ یاخود جنى چۆته‌ له‌شى یه‌وه‌, بۆیه‌ باكه‌سێكى دیندارو شاره‌زا له‌و بواره‌دا قورئان و دوعاى به‌سه‌ردا بخوێنێت انشاءالله خواى گه‌وره‌ شیفاى ده‌دات , وه‌ ئه‌گه‌ر خۆیشى شاره‌زایى هه‌یه‌ با ئه‌زكاره‌كانى به‌یانیان و ئێواران و خه‌وتن و هه‌موو ئه‌وانى تر بخوێنێت , وه‌ زۆر قورئان بخوێنێت , وه‌ با ته‌نها نه‌بێت و له‌ قه‌ره‌باڵه‌غیدا بێت , وه‌ هه‌نگوین و رِۆنى رِه‌شكه‌ بخوات شیفاى تێدایه‌ انشاءالله.
به‌لاَم ئاگاداربه‌ نه‌یبه‌یت بۆ لاى فاڵچى و جادوگه‌ر چونكه‌ ئه‌گه‌ر باوه‌رِت پێی بێت ئه‌وا كافر ده‌بیت به‌و قورئانه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ دایبه‌زاندوه‌ بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كه‌ ده‌فه‌رموێت (من اتى عرافا او كاهنا فصدقه‌ بما یقول فقد كفر بما انزل على محمد) صحیح الجامع الصغیر رقم (5939) والله اعلم .
به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ . ژ.م.

ژنه‌كه‌م خۆى به‌ست یه‌كسه‌ر كه‌وته‌سه‌رخوێن ...

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ژنه‌كه‌م خۆى به‌ست یه‌كسه‌ر كه‌وته‌سه‌رخوێن، ئایا گوناهه‌ بچمه‌لاى ؟یان نوێژه‌كانى بكات ؟ خوێنه‌كه‌ى دوو دڵۆب بوو. ئه‌گه‌ر بچمه‌لاى خیزانه‌كه‌م ته‌نها من رِه‌حه‌ت بم ئه‌و رِه‌حه‌ت نه‌بێت به‌س ئاوێكى سپى بێته‌وه‌ له‌وحاڵه‌ته‌دا بێویسته‌ غوسل ده‌ربكات؟ .تكایه‌ زوو جوابم بده‌نه‌وه‌ زۆر سوباس

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر ئافره‌ت خۆى به‌ست و یه‌كسه‌ر خوێنى به‌ربوو ئه‌وا خوێنى حه‌یز نیه‌ كه‌ نوێژ و رِۆژوو جیماع حه‌رام بكات , به‌ڵكو استحاضة‌یه و ده‌توانێت نوێژ بكات و رِۆژوو بگرێت و جیماع بكات به‌لاَم پێویسته‌ بۆ هه‌ر نوێژێك ده‌ست نوێژ تازه‌ بكاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى غوسڵ ده‌ربكات .
وه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ى پیاو بچێته‌ لاى خێزانه‌كه‌ى ئه‌وا غوسڵ له‌سه‌ر هه‌ردووكیان پێویست ده‌بێت , له‌سه‌ره‌تاى ئیسلامدا كاتێك ئاو بهاتایه‌ته‌وه‌ ئه‌و كاته‌ غوسڵ پێویست ده‌بوو (انما كان الماء من الماء فى الاول الاسلام ثم نسخ بعد ذلك وانه اذا جامع الرجل امراته فی الفرج وجب علیها الغسل وان لم تیزلا) صحیح سنن الترمذى رقم (111) .
به‌لاَم له‌دواتردا ئه‌م شته‌ نه‌سخ بووه‌وه‌و به‌ جیماع كردن غوسڵ واجب ده‌بێت ئه‌گه‌ر كه‌سیشیان یاخود یه‌كێكیان ئاوى نه‌یاته‌وه‌ . والله اعلم .
هه‌روه‌ها غوسڵ واجب ده‌بێت به‌بىَ جیماعیش ئه‌گه‌ر ئاوى مه‌نى هاته‌وه‌ . والله اعلم .
به‌رِێز/ مامۆستا صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ . ژ.م. 07701207979

ئه‌كه‌ر پیاو ته‌نها زه‌كه‌رى بهێنىَ به‌كۆمى ...

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌كه‌ر پیاو ته‌نها زه‌كه‌رى بهێنىَ به‌كۆمى ژنه‌كه‌یدا نه‌یخاته‌ ناوه‌وه‌ له‌م حاڵه‌ته‌شدا هه‌ر به‌گوناه داده‌نریت؟

وەڵام: 

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌ ئه‌گه‌ر پیاو ته‌نها زه‌كه‌رى بهێنێت به‌ كۆمى خێزانه‌كه‌یداو نه‌یخاته‌ ژووره‌وه‌ هه‌ر درووست نیه‌ ,چونكه‌ هه‌ر كارێك هۆكاربێت بۆ حه‌رام و به‌ره‌و حه‌رامت به‌رێت ئه‌ویش حه‌رام ده‌بێت , پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) نموونه‌ى شوانێك دێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ قه‌راغى له‌وه‌رِێك مه‌رِه‌كه‌ى بله‌وه‌رِێنێت نزیكه‌ مه‌رِه‌كه‌ بچێته‌ ناو له‌وه‌رِه‌كه‌و لێى بخوات , به‌لاَم ئه‌گه‌ر دوور له‌ له‌وه‌رِه‌كه‌ بیله‌وه‌رِێنێت ئه‌وا مه‌ترسى لێناكرێت .(كالراعى حول الحمى یوشك ان یرفع فیه‌) صحیح سنن ابن ماجه‌ رقم (3984)
بۆیه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌میشه‌ له‌ نزیك حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كاندا بێت ئه‌وا هه‌ر ده‌كه‌وێته‌ ناوییه‌وه‌ , وه‌ له‌ وه‌لاَمه‌كانى پرسیاره‌كانى تردا ئه‌م تاوانه‌مان به‌ درێژى رِوون كردۆته‌وه‌ ..بۆزانیارى زیاتر سه‌ردانى گۆشه‌ى فتوا بكه‌...
به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ . ژ.م. 07701207979

خیزانه‌كه‌م دوو پرسیاریى هه‌یه‌ ...

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من كاتێك پاك ده‌بمه‌وه‌ له‌عاده‌خۆم ده‌شۆم وغوسل ده‌رده‌كه‌م به‌لاَم دواى خۆشۆردنه‌كه‌م خوێنم هه‌یه‌ ئایا دیسان ده‌بێت غوسل ده‌ربكه‌مه‌وه‌؟ ئایا له‌م حاڵه‌ته‌دا گوناهه ‌پیاو بێته‌ لات یان نوێز بكه‌م..؟

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌پاش پاك بوونه‌وه‌ى له‌ بىَ نوێژى (حه‌یز) غوسڵى ده‌ركرد پاشان دیسان خوێنى بینى ئه‌وه‌ خوێنى حه‌یزه‌و ده‌بێت دووباره‌ كه‌ پاك بووه‌وه‌ غوسڵ ده‌ربكاته‌وه‌وه‌ به‌بینینى ئه‌و خوێنه‌ دروست نیه‌ نوێژ بكات و رِۆژوو بگرێت و هاوسه‌ره‌كه‌ى بچێته‌لاى به‌مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه‌ (جماع)
به‌لاَم ئه‌گه‌ر له‌پاش پاك بوونه‌وه‌ له‌ حه‌یز و غوسڵ ده‌ركردن ئافره‌ت لێڵى و زه‌ردى بینى ئه‌وا حسابى بۆ ناكات و نوێژ ده‌كات و به‌رِۆژوو ده‌بێت و دروسته‌ هاوسه‌ره‌كه‌یشى بچێته‌لاى چونكه‌ ام عطية‌ (خواى لىَ رِازى بێت) ده‌فه‌رمووێت (كنا لا نعد الصفره‌ والكدره‌ بعد الطهر شیئا) رواه البخارى..
واته‌: ئێمه‌ى ئافره‌تانى هاوه‌لاِنى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلى الله عليه وسلم) له‌پاش پاك بوونه‌وه‌ له‌ حه‌یز هیچ حسابێكمان بۆ زه‌ردى و لێڵى نه‌ده‌كرد . والله اعلم .
بۆ زیاتر شاره‌زابوون بگه‌رِێره‌وه‌ بۆ فه‌تواكانى شێخ ابن باز مجلد (10) باب الحیض والنفاس .

ئایه‌دروسته‌لابردنى مووى قاچ- لاق؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایه‌دروسته‌لابردنى مووى قاچ- لاق؟

وەڵام: 

سه‌باره‌ت به‌لابردنى مووى ده‌ست و قاچ زانایان بۆچوونیان جیاوازه‌, هه‌یانه‌ده‌فه‌رمووێت :ئه‌گه‌ر مووه‌كه‌زۆر بوو دروسته ‌لایبه‌رێت , وه‌ئه‌گه‌ر كه‌م و ئاسایى بوو دروست نیه‌, وه‌هه‌یانه‌ده‌فه‌رمووێت له‌هه‌ردووحاڵه‌تدا دروسته‌لایبه‌رێت چونكه‌خواى گه‌وره‌لێى بێده‌نگ بووه‌, ئه‌وه‌یشى خواى گه‌وره‌لێى بێده‌نگ بێت ئه‌وا لێبووردنى خواى گه‌وره‌یه‌و روخسه‌تى داوه‌و دروسته ‌ئه‌نجامى بده‌یت , وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت (وما كان ربك نسیا) سلسله‌الاحادیث الصحیحه‌رقم (2256) .هه‌روه‌ها زانایان لابردنى موو دابه‌ش ده‌كه‌ن به‌سىَ به‌شه‌وه‌:
1- ئه‌وه‌ى ده‌قى له‌سه‌ره‌حه‌رامه‌لایبه‌ریت وه‌كو رِیش و برۆى پیاو و ژن .
2- ئه‌وه‌ى ده‌قى له‌سه‌ره‌پێویسته‌لایبه‌ریت وه‌كو سمێڵى پیاو و بن باڵ دامێنى پیاو و ژن .
3- ئه‌وه‌ى ده‌قى له‌سه‌ر نه‌هاتووه‌و شه‌رع لێى بێده‌نگ بووه‌ئه‌مه‌یان ده‌گه‌رِێته‌وه‌بۆ ویستى مرۆڤ خۆى ویستى لێبێت لایده‌بات , ویستى لێبێن ده‌یهێڵێته‌وه‌. والله اعلم .
بۆ زیاتر شاره‌زابوون بگه‌رِێره‌وه‌بۆ (مجموع فتاوى ورسائل الشیخ ابن عثیمین) مجلد (11) باب السواك وسنن الفطره‌.
به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌. ژ.م.

نوێژ ده‌كه‌م به‌لاَم كێشه‌یه‌كم هه‌یه‌ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ...

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلام علیكم..
ئه‌م كاته‌ت باش من له‌بریتانیا ده‌ژیم ناوم سه‌ییده‌،نوێژ ده‌كه‌م به‌لاَم كێشه‌یه‌كم هه‌یه‌ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌كه‌به‌ده‌ست خۆم رِه‌حه‌ت ده‌كه‌م،وه‌هه‌رچییه‌ك ئه‌كه‌م ئه‌وكاره‌ناشرینه ‌نه‌كه‌م به‌لاَم هه‌رتووشم ده‌بێت، وه‌جارێك ناتوانم ژن بهێنم، ئایا رِێگه‌چاره‌چییه‌؟ پرسیارێكى تریش ئایالابردنى مووى ده‌موچاوبه‌گوێزان گوناهه‌؟ ئایا به‌مه‌كینه‌ش هه‌رحه‌رامه‌؟..

وەڵام: 

سه‌باره‌ت به‌خوى نهێنى (العاده‌السریه‌) كارێكى حه‌رامه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌له‌شه‌ریعه‌تدا چونكه‌خواى گه‌وره‌تێركردنى ئاره‌زووى كورت كردۆته‌وه‌له‌ته‌نها دوو شتدا كه‌هاوسه‌رگیرى و كه‌نیزه‌كه‌(كه‌ئه‌مه‌یان ئێستا بوونى نیه‌) وه‌كو خواى گه‌وره‌ده‌فه‌رمووێت {وَالَّذِینَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظونَ اِلَّا عَلى أَزْوَاجِهِمْ أوْ مَا مَلكَتْ أیْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَیْرُ مَلُومِینَ}،
( المؤمنون،5-7).
واته‌:(مرۆڤى باوه‌رِدارى رِاسته‌قینه‌ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌دامێنى خۆیان ده‌پارێزن ته‌نها له‌خێزانه‌كانیان نه‌بێت , یاخود له‌جاریه‌و كه‌نیزه‌كه‌كانیان , ته‌نها له‌م دوو حاڵه‌لۆمه ‌ناكرێن و تاوانبار نابن , بۆیه‌هه‌ركه‌سێك به‌دواى جگه‌له‌م دوو رِێگه‌یه‌بگه‌رِێت بۆ تێركردنى ئاره‌زووه‌كانى ئه‌وا سنوورى خواى گه‌وره‌ى به‌زاندووه‌و سته‌مى له‌خۆى كردووه‌و تاوانباره‌.
وه‌سه‌باره‌ت به‌رِێگه‌چاره‌پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ئامۆژگارى ئه‌و گه‌نجانه‌ده‌كات كه‌تواناى ژنهێنانیان نیه‌به‌وه‌ى كه‌به‌رِۆژوو بن چونكه‌رِۆژوو قه‌ڵغانه‌و مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌تاوان و ئاره‌زووى كه‌م ده‌كاته‌وه‌,وه‌كو ده‌فه‌رمووێت (یا معشر الشباب من استطاع منكم الباءه فلیتزوج فانه اغض للبصر واحض للفرج , ومن لم یستطاع فعلیه بالصوم فانه له وجآء) متفق علیه‌..
به‌لاَم ئه‌گه‌ر مرۆڤ بزانێت رِۆژوویش چاره‌سه‌رى ناكات ئه‌وا ئه‌گه‌ر قه‌رزیشى كردووه‌با ژن بهێنێت چونكه‌خواى گه‌وره‌به‌حه‌قى داناوه‌له‌سه‌ر خۆى كه‌یارمه‌تى بدات ,وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت (ثلاثة ‌حق على الله عونهم ........ والنكاح الذى یرید العفاف) صحیح الترغیب و الترهیب رقم (1308) .
وه‌سه‌باره‌ت به‌لابردنى مووى ده‌م و چاو و ته‌راش كردن ئه‌وا له‌پرسیارى ژماره‌( 4 ) وه‌لاَممان داوه‌ته‌وه ‌ده‌توانیت بگه‌رِێیته‌وه‌سه‌رى . والله اعلم .
به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین عبداكریم وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌. ژ.م. 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٤٤
٣٠١٨
٦٨٠٧٤٨