كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا (ئه‌جه‌ل) چه‌ند جۆره‌ ؟ ئایا ته‌مه‌ن زیادو كه‌م ده‌كات؟یان كه‌ده‌ڵێن ته‌مه‌ن زیاد ده‌كات به‌ره‌كه‌تى تێ ده‌كه‌وێت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا (ئه‌جه‌ل) چه‌ند جۆره‌ ؟ ئایا ته‌مه‌ن زیادو كه‌م ده‌كات؟یان كه‌ده‌ڵێن ته‌مه‌ن زیاد ده‌كات به‌ره‌كه‌تى تێ ده‌كه‌وێت؟

وەڵام: 

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌جه‌ل واتا كاتى دیارى كراوى ته‌مه‌ن ,كه‌بۆ هه‌موو كه‌سێك ئه‌جه‌لێكى دیارى كراو هه‌یه‌ نه‌پێش ده‌كه‌وێت نه‌دوا ده‌كه‌وێت وه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت :(ولكل امة اجل ،فإذا جاء اجلهم لايستأخرون ساعة ولا يستقدمون) الاعراف: ٣٤
به‌لاَم سه‌باره‌ت به‌و فه‌رمووده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] ده‌فه‌رمووێت (من احب ان یبسط له‌ فی رزقه‌ وان ینسا له‌ فی اثره‌ فلیصل رحمة‌) صحیح الجامع /5956
واته‌ :هه‌ركه‌سێك پێى خۆشه‌ رِۆزى فراوان بێت و ته‌مه‌نى زیاد بكات با په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى بگه‌یه‌نێت .
ئه‌م ته‌مه‌ن زیاد كردنه‌ مه‌به‌ست پێى ئه‌وه‌یه‌ له‌ ئه‌صڵدا خواى گه‌وره‌ ده‌زانێت ئه‌م كه‌سه‌ په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى ده‌گه‌یه‌نێت له‌ ئه‌صڵدا ته‌مه‌نى زیادى بۆ ده‌نوسێت نه‌ك ئه‌وه‌ى بۆى نوسیووه‌ زیاد بكات , چونكه‌ وه‌كو خواى گه‌وره‌ فه‌رمووى ته‌مه‌ن زیاد و كه‌م ناكات و دیارى كراوه‌ ,یاخود ماناى وایه‌ خواى گه‌وره‌ به‌ره‌كه‌ت ده‌كاته‌ ته‌مه‌نییه‌وه‌ . والله اعلم .

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٥٤٨
٨٧٤
٦٩٢٤٨٣