كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا ده‌ركردنى غوسڵ چۆن ده‌بێت ؟ تكایه‌ به‌شێوه‌یه‌كى دروست بۆمان رِوونبكه‌نه‌وه‌ ؟زۆرسوپاس بۆ وه‌لاَمدانه‌وه‌تان ...

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ده‌ركردنى غوسڵ چۆن ده‌بێت ؟ تكایه‌ به‌شێوه‌یه‌كى دروست بۆمان رِوونبكه‌نه‌وه‌ ؟زۆرسوپاس بۆ وه‌لاَمدانه‌وه‌تان ...

وەڵام: 

الحمد لله والصلاة‌ والسلام على رسول الله صلى الله علیه وسلم:
به‌رِێزه‌كه‌م غوسڵ ده‌ركردن به‌ جه‌ند شێوازێك هاتووه‌ وده‌توانى به‌كاریان بهێنیت له‌وانه‌ :
1- سه‌ره‌تا نیه‌تى غوسڵ ده‌ركردنت هه‌بێت چونكه‌ نییه‌ت مه‌رجه‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر - صلى الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمووێت: « إِنما الاعمال بالنیات. وإنما لكل امرئ ما نوى. فمن كانت هجرته إِلى دنیا یصیبها ، او امراة‌ یتزوجها. فهجرته إِلى ما هاجر إِلیه ».
2- پاشان ده‌سته‌كانت ده‌شۆى پاشان دامێنت ده‌شۆى واته‌ (تاره‌ت ده‌گرى)، پاشان بۆ نۆیژ چۆن ده‌س نوێژ ده‌گرى به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌ستنوێژ بشۆ، ئه‌وسا ئه‌وشوێنانه‌ى مووى هه‌یه‌ وه‌ك سه‌رو رِیش جوان ده‌سى تێبخه‌ تاوه‌كو پێسته‌كه‌ى ته‌رِ ده‌بێت، پاشان سێ 3جار ئاو به‌ سه‌رتا بكه‌ پاشان ئاوبكه‌ سه‌رجه‌م له‌شه‌تا به‌وه‌ى گشت گیانت ته‌رِ بێت، وه‌ ئه‌م شێوازه‌ له‌م حه‌دیسه‌ى خاتو عائیشه‌ى دایكمان (خوا لێی رِازى بێت) وه‌ر گیراوه‌ كه‌ بۆمان ده‌گێرێته‌وه‌ ده‌فه‌رمووى:
(( أنَّ النَّبِىَّ - صلى الله علیه وسلم - كَانَ إِذَا اغْتَسَل مِنَ الْجَنَابَه‌ِ بَدَأَ فَغَسَل يدَیْهِ، ثُمَّ ێتَوَضَأُ كَمَا يتَوَضَّأُ لِلصَلاَة‌ِ، ثُمَّ یُدْخِلُ أَصَابِعَهُ فِى الْمَاءِ، فَیُخَلِّلُ بِهَا اُصول شَعَرِهِ ثُمَّ يصبُّ عَڵى رَأْسِهِ ثَلاَثَ غُرَفٍ بِيدَیْهِ ، ثُمَّ یُفِیضُ الْمَاءَ عَلى جِلْدِهِ كُلِّهِ)) . رواه البخاری

2- شێوازێكى تریان ئه‌وه‌یه‌: دامێنت ده‌شۆی واتا: تارات ده‌كه‌ى و ئه‌و شوێنانه‌ى شتێكی پێوه‌ بێ جوان پاكى ده‌كه‌یته‌وه‌، ئه‌وسا ده‌س نوێژێكى ته‌واو ده‌شۆى ته‌نها هه‌ردوو پێیه‌كانت نه‌بێ، پاشان ئاو ده‌كه‌یته‌ سه‌ر ته‌واوى لاشه‌ت دواتر پێیه‌كانت ده‌شۆى، وه‌ ئه‌م شێوازه‌ له‌م حه‌دیسه‌ى خاتو مه‌یموونه‌ى دایكمان (خوا لێی رِازى بێت) وه‌ر گیراوه‌ كه‌ بۆمان ده‌گێرێته‌وه‌ ده‌فه‌رمووى:
(( تَوَضأَ رَسُولُ اللَّهِ - صلى الله علیه وسلم - وُضُوءَهُ لِلصَّلاَة‌ِ غَیْرَ رِجْلیْهِ، وَغَسَل فَرْجَهُ، وَمَا أَصَابَهُ مِنَ الاذى، ثُمَّ اَفَاضَ عَلیْهِ الْمَاءَ، ثُمَّ نَحَّى رِجْلیْهِ فَغَسَڵهُمَا، هَذِهِ غُسْلُهُ مِنَ الْجَنَابَه‌ِ)) رواه البخاری.
بۆ زیاتر شاره‌زا بوون برواننه‌ (فتح الباری شرح صحیح البخارى) (كِتَاب الْغُسْل) خواى گه‌وره‌ هه‌موو لایه‌كمان ووشیار بكاته‌وه‌، آمین.
به‌رِێز/ م.كامران خالید وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌.. ژ.م. 07701495535

ئایا بەخێوکردنی ماسی لەماڵەوە هیچ کاری گەری باشی و خراڵی هەیە لە ڕووی ئاینی بیرۆزی ئیسلامەوە....

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلام علیکم هاوڕێیان هیوام باشی و سەرکەوتنتانە ، برسیارەکەم ئایا بەخێوکردنی ماسی لەماڵەوە هیچ کاری گەری باشی و خراڵی هەیە لە ڕووی ئاینی بیرۆزی ئیسلامەوە هیوادارم ثرسایرەکەم ڕوون بوبێت من حەزم لە بەخێوکردنی ماسیە لە ماڵەوە بۆ جوانی وە ویستم بزانم لەوڕوەوە باشی و خراڵی چیە ئایە رێگە ڵێدراوە یان نا دوو بارە سوباس بۆ ئێوە ،،،،

وەڵام: 

الحمد لله والصلاة‌ والسلام على رسول الله صلى الله علیه وسلم
به‌رِێزه‌كه‌م به‌خێو كردنى ماسی هه‌روه‌ها باڵنده‌ نه‌ حه‌رامه‌و نه‌ مه‌كروهه‌ به‌ مه‌رجێك جێگاو رِێگاى باشیان بۆ دابین بكه‌یت خواردنیان له‌ سات و كاتى خۆى پێ بده‌ى، وه‌ نه‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كارى ناشیاوو نادرووست وحه‌رامى لێ بوه‌شێته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ى بێ ئاگات بكات له‌ نوێژه‌كانت وئه‌ركه‌ خوایه‌كان به‌ گشتى، هه‌روه‌ها نه‌بێته‌ هۆى وه‌سیله‌ى ته‌ماشاكردنى مالاَن وه‌ك زۆرێك له‌ كۆتر بازان ده‌یكه‌ن، وه‌نه‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى گره‌وى له‌سه‌ر بكرێت یان قومارى پێوه‌ بكرێت، ئه‌مه‌ ده‌قى فه‌تواى زانایانه‌ رِه‌حمه‌تى خوایان لێ بێت، وه‌ ده‌قى ئه‌و حه‌دیسه‌ی كه‌ له‌ بوخاریدایه‌ كه‌ ئه‌نه‌سى كورِى مالك ده‌فه‌رموێت : پێغه‌مبه‌ر - صلى الله علیه وسلم - تێكه‌ڵیمانى ده‌كرد به‌ رِاده‌یه‌ك كه‌ سوعبه‌تى له‌ گه‌ڵ برایه‌ بچوكم ده‌كرد ده‌یفه‌رموو: « يا ابَا عُمَیْرٍ مَا فَعَل النُّغَیْرُ » . نوغه‌یر باڵنده‌یه‌كى بچووكى ده‌نووك سووربو كه‌ ئه‌و منداڵه‌ بچوكه‌ رِاگیرى كردبوو ، زانایان ده‌فه‌رموون ئه‌م حه‌دیسه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ رِاگیر كردنى گیانله‌به‌ران، والله سبحانه وتعالى ڕعلم .
به‌رِێز/ م.كامران خالید وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌.. ژ.م.07701495535

ئایا لابردنى مووى سه‌ر رِوومه‌ت دروسته‌ یان نا تكایه‌ به‌به‌ڵگه‌وه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا لابردنى مووى سه‌ر رِوومه‌ت دروسته‌ یان نا تكایه‌ به‌به‌ڵگه‌وه‌؟ ئه‌ى ئه‌گه‌ر رِووخسارى ناشرین كردبوو؟

وەڵام: 

و/ الحمد لله والصلاة‌ والسلام على رسول الله صلى الله علیه وسلم
سه‌باره‌ت به‌ لابردنى مووى سه‌ر رِوومه‌ت گومانى تیانیه‌ كه‌ حه‌رامه‌و نادروسته‌ چ بۆ پیاو چ بۆ ئافره‌ت به‌ به‌ڵگه‌ى ئه‌و حه‌دیسه‌ى پێغه‌مبه‌ر - صلى الله علیه وسلم - كه‌ تێیدا له‌ عنه‌ت ده‌كات له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ مووى ده‌موو چاویان ده‌كه‌ن، (عبد الله) ى كورِى (عباس) - رضی الله عنهما - بۆمان ده‌گێرێته‌وه‌ ده‌فه‌رمووێت: « لُعِنت الواصلة‌ُ والمستوصلهة ، والنَّامِصة‌ُ، والمُتنَمِّصه‌ُ، والواشمة، والمُوُسْتَوشِمة‌ُ من غیر دَاءٍ ». ابو داود (صحیح) .
به‌لاَم زانایان رِه‌حمه‌تى خوایان لێبێت جیاوازیان خستۆته‌ نێوان هه‌ندى حاڵه‌ت بۆ ئافره‌تان وه‌ك ئه‌وه‌ى مووى ده‌موو چاوى زۆر بێ وه‌ك سمێل و رِیش به‌ رِاده‌یه‌ك كه‌ ناسكى ئافره‌تى شێواندبێت، پیاو لێى بێ تاقه‌ت بێ، ئه‌وكات درووسته‌ بۆ ئه‌و ئافره‌ته‌ كه‌ موه‌كه‌ى لابه‌رىَ، به‌لاَم درووست نیه‌ ده‌سكارى برۆ بكرێت، والله سبحانه وتعالى اعلم .
به‌رێز/ م.كامران خالید وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ .ز.م.07701495535

ئایا كرِینى ئه‌و سه‌یاره‌ علوجانه‌ى كه‌ رِه‌قه‌مى سلێمانى پێ دراوه‌

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا كرِینى ئه‌و سه‌یاره‌ علوجانه‌ى كه‌ رِه‌قه‌مى سلێمانى پێ دراوه‌ واته‌ (ئێستا ره‌قه‌م سلێمانی یه‌ به‌رِه‌سمى) , ئایا كرِینى حه‌رامه‌ بۆماڵ بیكرى وه‌كو ( باترۆڵ وئه‌ڤه‌لۆن و سه‌نى)...خوا جه‌زاى خیرتان بداته‌وه‌.

وەڵام: 

و/ الحمد لله والصلاة‌ والسلام على رسول الله صلى الله علیه وسلم
برا به‌رِێزه‌كه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ك هه‌یه‌ زۆر گرنگه‌ كه‌ بیزانین سه‌باره‌ت به‌ئه‌و سه‌یارانه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌: ئایه‌ حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و رِه‌قه‌مانه‌ى كه‌ داوه‌ به‌و سه‌یارانه‌ وه‌كو (تملیك) كردن داوێتى، یاخود وه‌ك (تعریف) كردن داوێتى؟ ئه‌گه‌ر وه‌ك ته‌ملیك كردن بێت ئه‌وه‌ گومانى تێدانیه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ حوكمه‌ت خۆى به‌خشیبێتى ئه‌وكات مادام حوكمه‌ت شه‌رعیه‌تى هه‌یه‌، ئه‌و ره‌قه‌مانه‌ش شه‌رعیه‌تى ده‌بێت، به‌لاَم ئه‌و رِه‌قه‌مانه‌ ته‌نها بۆ ناسین بێت واته‌ درابێت به‌و سه‌یارانه‌و تۆمار كرابێت له‌سه‌ر كه‌سانێك له‌رِووى ئه‌منیه‌وه‌ تاوه‌كو كارى تیرۆریستانه‌ى پێوه‌ نه‌كرێت، ئه‌وه‌ گومانى تیانیه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى حوكمه‌ت ئیعترافی به‌ شه‌رعیه‌تى ئه‌و سه‌یارانه‌ نه‌كردوه‌، وه‌ ئه‌وه‌ى دیاره‌ بۆ ته‌عریفه‌ چونكه‌ تاكو ئێستا حكومه‌تى مه‌ركه‌زى له‌ به‌غدا داواى ئه‌و سه‌یارانه‌ ده‌كاته‌وه‌ وه‌ ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كى هه‌ڵبه‌ستراوه‌ له‌ نێوان هه‌رێم و مه‌ركه‌زه‌وه‌، جا من داوا ده‌كه‌م له‌ به‌رِێزتان و سه‌رجه‌م ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ى پابه‌ند بوونیان هه‌یه‌ به‌ ئایینى پیرۆزى ئیسلامه‌وه‌ خۆیان له‌ كرِینء فرۆشتنى ئه‌و سه‌یارانه‌ بپارێزن، والله سبحانه وتعالى اعلم .
به‌رِێز/ م.كامه‌ران خالید وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ .. ژ.م . 07701495535

بێ زه‌حمه‌ت له‌كاتى معامه‌له‌دا واتا كرِینى شت وفروشتنه‌وه‌ى تاجه‌ند قازانجى بكه‌یته‌ سه‌ر.....

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیك/
بێ زه‌حمه‌ت له‌كاتى معامه‌له‌دا واتا كرِینى شت وفروشتنه‌وه‌ى تاجه‌ند قازانجى بكه‌یته‌ سه‌ر دروسته‌وحه‌رام نابێت ئه‌گه‌ربكرىَ بۆمان رِونبكه‌نه‌وه‌...

وەڵام: 

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله(صلى الله علیه وسلم)، وبعد:
وعلیك السلام به‌رِێزه‌كه‌م
له‌ شه‌رعدا دیارى نه‌كراوه‌ نسبه‌تى قازانج تا چه‌ند دروسته‌ بیخه‌یته‌ سه‌رشتومه‌ك، به‌لاَم مرۆڤى موسڵمان نابێ جه‌شه‌ع و چاو برسى بێت هه‌مو خه‌مێكى هه‌ر كۆكردنه‌وه‌ى سامان بێت هه‌ژارانى بیربچێته‌وه‌ ببێته‌ هۆكارى گران كردنى شتومه‌ك له‌ بازارِدا، به‌ڵكو ده‌بێ هه‌وڵ بدات هه‌رزانى بخاته‌ ناو بازارِه‌وه‌ ئه‌ویش به‌وه‌ى كه‌ قازانجى كه‌م بخاته‌ سه‌ر شتومه‌ك وكالاَكانى... بادڵنیابێ كه‌ خوا به‌ره‌كه‌ت ده‌خاته‌ ماڵه‌كه‌یه‌وه‌، ئه‌وه‌ى بیر نه‌چێ كه‌ خودا(رزاق)ه‌.
به‌رێز/ م.كامران خالید وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌..ژ.م.07701495535

ئایا جائیزه‌ كچ بلكم بخوازم له‌گه‌ڵ ئه‌و دووجار شیرى دایكیم خواردووه‌.......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیك.... ئایا جائیزه‌ كچ بلكم بخوازم له‌گه‌ڵ ئه‌و دووجار شیرى دایكیم خواردووه‌ به‌لاَم نازانم بێڵه‌كه‌ نیوه‌بوویان برِبوو....

وەڵام: 

الحمد لله والصلاه‌‌ة والسلام على رسول الله(صلى الله علیه وسلم)، وبعد:
وعلیك السلام به‌رِێزه‌كه‌م
خواستنى كچی بلك یان كچی بوور درووسته‌، به‌لاَم كه‌تۆ ده‌ڵێى شیرى دایكیم خواردوه‌، نازانم له‌ قسه‌كانت وادیاره‌ به‌بیاڵه‌ شیره‌كه‌یت خواردوه‌، ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ى كه‌ شه‌رع دیارى كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و منداڵه‌ ببێته‌ كورِى شیرى ئه‌وه‌یه‌ بێنچ جار ئه‌و منداڵه‌ تێر شیرى ئه‌و ئافره‌ته‌ بخوا، ئه‌ندازه‌ بۆ شیره‌كه‌ دانه‌نراوه‌ به‌ڵكو تێر خواردن دانراوه‌ بۆ هه‌ر جارێك، كه‌م بێ ئه‌و شیر خواردنه‌ یا زۆر، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ تێر بخوا، خاتوو (عائشه‌) خواى لێ رِازى بێت بۆمان ده‌گێرێته‌وه‌ ده‌فه‌رمووێت:{ كَانَ فِیمَا اُنْزِل مِنْ الْقُرْآنِ عَشْرُ رَضعَاتٍ مَعْلُومَاتٍ یُحَرِّمْنَ ڵُمَّ نُسِخْنَ بِخَمْسٍ مَعْلُومَاتٍ}.رَوَاهُ مُسْلِمٌ
واته‌:(ئه‌وه‌ى له‌ قورئاندا دابه‌زى سه‌ره‌تا ده‌جارتێرخواردنى مه‌علوم بوو ئینجا ده‌بووبه‌ دایكى شیرى، باشان نه‌سخ بۆوه‌ بۆ پێنچ جار تێر خواردنى مه‌علوم). بۆزانیارى زیاتر بگه‌رِێوه‌ بۆبینینى وه‌لاَمى برسیاریكى هاوشیوه‌ى ئه‌م برسیاره‌له‌گۆشه‌ى فتواى ئه‌م ماڵبه‌رِه‌...
به‌رێز/ م.كامران خالید وه‌لاَمى ئه‌م ڵرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌..ژ.م.07701495535

ئایا رِه‌نگ كردنى مووى سه‌ر به‌ رِه‌نگى رِه‌ش دروسته‌ یان نا؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا رِه‌نگ كردنى مووى سه‌ر به‌ رِه‌نگى رِه‌ش دروسته‌ یان نا؟

وەڵام: 

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله(صلى الله علیه وسلم)، وبعد:
وعلیك السلام به‌رِێزه‌كه‌م
ره‌نگ كردنى موى سپى سوننه‌تێكی پیرۆزى دینى ئیسلامه‌، به‌ڵكو له‌ فه‌رمووده‌ صه‌حیحه‌كاندا هاتوه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووی: « غَیِّرُوا الشَّیْبَ وَلاَ تَشَبَّهُوا بِالْيهُودِ وَلاَ بِالنَّصارَى »رواه احمد قال شعیب الارنؤوط : صحيح.
واته‌: رِه‌نگى سپی بگۆرن خۆتان مه‌چوێنن نه‌ به‌جوله‌كه‌ ونه‌ به‌ گاور.
به‌لاَم پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئاگادارمان ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ى خۆمان دوور بخه‌ینه‌وه‌ له‌ جۆرێكى دیاری كراو له‌ رِه‌نگه‌كان كه‌ ئه‌ویش رِه‌نگى رِه‌شه‌، ده‌فه‌رمووی:« غَیِّرُوا الشَّیْبَ وَلاَ تُقَرِّبُوهُ السَّوَادَ » رواه احمد قال شعیب الارنؤوط : صحیح. واتا(رِه‌نگى مووى سپى سه‌رتان بگۆرِن به‌رِنگێكى تر ،به‌لاَم نزیكى رِه‌نگى رِه‌ش نه‌بنه‌وه‌)..وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علية وسلم) ده‌فه‌رمووێت: ((یكون قوم یخضبون فی آخر الزمان بالسواد كحواصل الحمام لا یریحون رائحهة الجنة‌)). ( صحیح الترغیب والترهیب2079) رواه ابو داود والنسائی وابن حبان فی صحیحه والحاكم وقال صحیح الإسناد.
واته‌: (له‌دوا زه‌ماندا قه‌ومانێك په‌یدا ده‌بن كه‌ مویان رِه‌ش ده‌كه‌ن وه‌ك جگه‌رى كۆتر ئه‌وانه‌ بۆنى به‌هه‌شت ناكه‌ن).
جا تۆ ئه‌ى براى موسڵمانم خۆت بپارێزه‌ له‌وه‌ى ببی به‌كه‌سێك له‌و قه‌ومه‌ى بۆنى به‌هه‌شت ناكه‌ن، به‌ فه‌تواى ئه‌و كه‌سانه‌ مه‌خه‌ڵه‌تێ كه‌ فه‌تواى درووستێتى رِه‌ش كردنت بۆ ئه‌ده‌ن فه‌تواكانیان فه‌تواى حزبى وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌ بۆ به‌ده‌س هێنانى رِه‌زامه‌ندى خودانیه‌ به‌ڵكو بۆ كۆكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكه‌.
وه‌ جیاوازی نیه‌ له‌ نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ى مویان سپی بوه‌ گه‌نج بێ یان به‌ته‌مه‌ن، ژنى هێنابێ یان كورِه‌ عازه‌بێ، حه‌رامێكه‌ وه‌كو یه‌ك وایه‌ جیاكارى له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكى كه‌ پێویستى به‌ به‌به‌ڵگه‌ى شه‌رعیه‌ وه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و جیاوازیه‌ جا ئاگاداربه‌!!
به‌رێز/ م.كامران خالید وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌..ژ.م.07701495535

مامۆستا من عاشقى خودام هه‌موو رِوَژىَ یادى ده‌كه‌م به‌س كه‌وه‌ختى نوێژ دێت نوێژم بىَ ناكرێت ........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا من عاشقى خودام هه‌موو رِوَژىَ یادى ده‌كه‌م به‌س كه‌وه‌ختى نوێژ دێت نوێژم بىَ ناكرێت زۆر سستم له‌ئه‌نجامدانى نوێژ...تكایه‌ رِێگه‌ چاره‌یه‌كم بۆبدۆزنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى نه‌جاتم بێت له‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌...

وەڵام: 

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله(صلى الله علیه وسلم)، وبعد:
وعلیك السلام به‌رِێزه‌كه‌م
سه‌ره‌تا ئه‌مه‌وىَ هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌م له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ووشه‌ى (عاشق) بۆ خواى گه‌وره‌، ئه‌م ووشه‌یه‌ درووست نیه‌ به‌كاری بهێنى بۆ ده‌ربرینى خۆشه‌ویستى بۆ خواى گه‌وره‌ چونكه‌ عیشق به‌و خۆشه‌ویستیه‌ ده‌وترىَ كه‌ شه‌هوه‌تى تێدابێ، وه‌ ئه‌مه‌ش په‌نا ئه‌گرین به‌خوا ناشیاوه‌ بۆ خواى به‌رزو بالاَ، جا ووریابن له‌ به‌كارهێنانى ئه‌م ووشه‌و چه‌ندووشه‌یه‌كى تریش وه‌ك ووشه‌ى یه‌زدان، كه‌ واتاى (إله الخیر) دێت واتا خواى خێر، وه‌ئه‌مه‌ش نادروسته‌ چونكه‌ خودا یه‌ك خودایه‌ چه‌ند خودایه‌كمان نییه‌ تادابه‌شى بكه‌ین به‌سه‌رخێرو شه‌رِدا، به‌لاَم ئه‌وه‌ بیروباوه‌رى زه‌رده‌شتێكانه‌ كه‌ خودا دوو خوودایه‌ خوداى خێرو خوداى شه‌رِ.
سه‌باره‌ت به‌ كه‌مته‌ر خه‌میت به‌رامبه‌ر به‌نوێژه‌كانت برا گیان ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندى به‌ هێزى وبه‌لاوازى ئیمانه‌وه‌ هه‌یه‌، مرۆڤى موسڵمان چه‌ند له‌ تاوان و گوناهه‌وه‌ دووربێت ئه‌وه‌نده‌ چالاك ده‌بێت له‌ جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌خوایه‌كان، وه‌ چه‌ند له‌ تاوان و گوناهه‌وه‌ نزیك بێت ئه‌وه‌نده‌ سست وته‌مه‌ڵ ده‌بێت له‌ جێبه‌جێكردنى عیباده‌ته‌كان، وه‌تۆش له‌وه‌ بترسه‌، هه‌روه‌ك پێشه‌وا (الحسن البصری) ره‌حمه‌تى خواى لێبێت ده‌فه‌رمووێت: قه‌ومانێك ئیدیعاى خۆشه‌ویستى خودایان كرد خودا به‌م ئایه‌ته‌ تاقیانى كرده‌وه‌: [قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِی یُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَێغْفِرْ ڵكُمْ ژذنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِیمٌ (31)][آل عمران].
واته‌: ئه‌ى موحه‌ممه‌د! پێیان بڵىَ: گه‌ر ئێوه‌ رِاست ده‌كه‌ن خوداتان خۆش ده‌وێت ئه‌وه‌ شوێنى من بكه‌ون ئه‌وكات خودا خۆشتانى ده‌وێت وله‌ گوناه و تاوانه‌كانتان خۆش ده‌بێت وه‌خودا لێخۆشبوه‌و خاوه‌ن رِه‌حمه‌).
خۆشه‌ویسته‌كه‌م جا تۆش هه‌وڵبده‌ خۆت له‌ گوناه و تاوان به‌دوور بخه‌ى دڵنیابه‌ چالاك ده‌بی وخواى گه‌وره‌ش یارمه‌تیت ده‌دات بۆئه‌وه‌ى زیاتر په‌رستش وعیباده‌ت بۆخواى گه‌وره‌ بكه‌یت به‌تایبه‌ت گه‌وره‌ترین رِوكن وبنه‌ماى ئیسلام كه‌ نوێژه‌، ئیمامى شافعی له‌ شعرێكى زۆر جواندا باسى خۆى ده‌كات له‌ كاتێكدا كه‌ نه‌ى ئه‌توانى شت له‌به‌ر بكات پرسیار له‌ هۆكاره‌كه‌ى ده‌كات له‌ مامۆستاكه‌ى خۆى وه‌كیعى كورِى جه‌رِاح، ئه‌ویش له‌ وه‌لاَمدا ئه‌وه‌ى پێ ووت كه‌ ده‌س له‌ گوناه‌ هه‌ڵگره‌ چونكه‌ عیلم نووره‌ نووریش نابه‌خشرێت به‌ گوناه‌ كاران:
شكوتُ إِلى وكیعٍ سوءَ حِفظی ... فارشدنی إِلى تَرْكِ المعاصی
وڕخبرنی بان العلمَ نورٌ ... ونورُ اللّهِ لا یُهدى لعاصی
خواى گه‌وره‌ یارمه‌تیت بدات بۆئه‌وه‌ى له‌تاوان وسه‌رپێچى دووربكه‌ویته‌وه‌...
به‌رێز/ م.كامران خالید وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌..ژ.م.07701495535

ئایا رِشانه‌وه‌ى منداڵى شیره‌خۆره‌ نوێژى لىَ دێت كاتێك ته‌نها شیرى دایك بخوات؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام عليكم....
ئایا رِشانه‌وه‌ى منداڵى شیره‌خۆره‌ نوێژى لىَ دێت كاتێك ته‌نها شیرى دایك بخوات؟

وەڵام: 

وعلیك السلام به‌رِێزه‌كه‌م
پرسیاره‌كه‌ت زۆر رِوون نیه‌ به‌لاَم به‌هه‌ر حاڵ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له‌ رِشانه‌وه‌ى مناڵ بێت ئه‌وه‌ پاكه‌ چی شیره‌ خۆره‌ بێت یاخود جگه‌ له‌ شیرى دایك شتى تریش بخوات.
وه‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت میزى منداڵى شیره‌ خۆره‌ بێت ئه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: (یرش من بول الغلام، ویغسل من بول الجاریه‌)، بۆ پاكردنه‌وه‌ى میزى منداڵى كورِى شیره‌ خۆره‌ ئاو پرژاندنه‌ سه‌رى به‌سه‌، به‌لاَم بۆ پاكردنه‌وه‌ى ئه‌و جێگایه‌ى منداڵى كچى شیره‌ خۆره‌ میزى پیاكردوه‌ ده‌بێت بشۆردرێ. والله اعلم
به‌رێز/ م.كامران خالید وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌..ژ.م.07701495535

ئایا خواردنى ئاوى جۆ به‌ته‌نها حه‌لاَڵه‌ یان حه‌رام؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا خواردنى ئاوى جۆ به‌ته‌نها حه‌لاَڵه‌ یان حه‌رام؟

وەڵام: 

- ئاوى جۆ ئه‌گه‌ر گه‌شتبێته‌ ئه‌و رِاده‌ ترشاندنه‌ى كه‌ هۆشى مرۆڤ بباوله‌سه‌رخۆى نه‌یهێلێت واتا(سه‌رخۆشى بكات)ئه‌وه‌ بێگومان حه‌رامه‌ خواردنه‌وه‌ى،به‌لاَم ئه‌گه‌ر ته‌نها ئاوى جۆبێت بێ ترشاندن وخاڵى بێت له‌ كحول وئه‌ومادانه‌ى كه‌ده‌بنه‌ هۆى سه‌رخۆشى ئه‌وه‌ ئاساییه‌ خواردنه‌وه‌ى.. والله ڕعلم.
به‌رێز/ م.كامران خالید وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌..ژ.م.07701495535

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٤٥
٣٠١٩
٦٨٠٧٤٩