حوكمى چییه نوێژى عیشا دره‌نگ بكه‌یت؟مه‌به‌ستم له‌سه‌عات 11به‌دواوه؟؟
حوكمى چییه نوێژى عیشا دره‌نگ بكه‌یت؟مه‌به‌ستم له‌سه‌عات 11به‌دواوه؟؟
پرسیار له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله غلیه وسلم)كرا ئایا چى كارێك له هه‌موو كاره‌كان خێرتره؟ ئه‌ویش فه‌رموى: كردنى نوێژه‌كان له كاتى خۆیدا، وه فه‌رموده هاتوه كه نوێژى عیشا كاته‌كه‌ى تا نیوه شه‌وه، كاتى شه‌ویش له نوێژى مه‌غریبه‌وه ده‌ست پێده‌كات تا نوێژى به‌یانى ، جا ئه‌گه‌ر نوێژى مه‌غریب له سه‌عات حه‌وت و نیوه‌وه ده‌ستى پێكردو نوێژى به‌یانى له سه‌عات سى و نیو ئه‌و كاته له سه‌عات حه‌وت و نیوه‌وه تا سى و نیو ده‌ژمێرین و دابه‌ش دووى ده‌كه‌ین و ده‌یخه‌ینه سه‌ر حه‌وت و نیوى نوێژى مه‌غریب تا ئه‌و كاته نوێژى عیشا ده‌مێنێت، واته: 7:30 بۆ 3:30 ده‌كاته: 8 سه‌عات دابه‌ش 2 بكه ده‌كاته: 4 سه‌عات بیكه‌ره سه‌ر 7:30 مه‌غریب ده‌كاته: 11:30 واته هه‌تا ئه‌و كاته نوێژى عیشا ده‌كرێت، وه هه‌ر كاتێك ویستت بزانیت تا چى كاتێك نوێژى عیشا ده‌مێنێت به‌و شێوه‌یه لێكى بده‌ره‌وه، ئه‌م كاته كاتى كۆتایى زه‌روره‌ته كاتى باش و خێرى سه‌ره‌تاكه‌یه‌تى.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701580798
ئه‌گه‌رده‌ست نوێژت شكابه‌هۆى بایه‌كه‌وه ئه‌گه‌رته‌نگاونه‌بیت بێویست ده‌كات تارات بگریته‌وه‌بۆده‌ست نویژگرتن؟
سلام علیكم.
ئه‌گه‌رده‌ست نوێژت شكابه‌هۆى بایه‌كه‌وه ئه‌گه‌رته‌نگاونه‌بیت بێویست ده‌كات تارات بگریته‌وه‌بۆده‌ست نویژگرتن؟
نه‌خێر براكه‌م پێویست به تارات ناكات، مه‌گه‌ر بایه‌كه ته‌رِى له‌گه‌ڵدا بێت.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701580798
ئایادامه‌زراندن له‌بانقى ده‌وڵه‌ت گوناهه؟یان نا؟ئه‌گه‌ر ئه‌وبانقه‌رِیباى تێدا بكرێت؟
ئایادامه‌زراندن له‌بانقى ده‌وڵه‌ت گوناهه؟یان نا؟ئه‌گه‌ر ئه‌وبانقه‌رِیباى تێدا بكرێت؟
به‌ڵى براى خۆم دامه‌زراندن له بانقێك كه رِیباى تێدا بكرێت حه‌رامه‌و دروست نییه، به تایبه‌تى ئه‌گه‌ر تۆ یارمه‌تى ده‌ریان بیت له وه‌رگرتن و مامه‌ڵه كردن به رِیباوه، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت له سورةتى المائدة 2(ولاتعاونوا على الإثم والعدوان واتقواالله ان الله شديد العقاب)واته: یارمه‌تى یه‌كترى مه‌ده‌ن له‌سه‌ر تاوان و زوڵم و سته‌م، ته‌قواى خواتان هه‌بێت و لێى بترسن، به‌رِاستى تۆڵه‌ى خوا زۆر توند‌و به ئێشه.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701580798
ئه‌گه‌ر كه‌سێك مرد روَژوو قه‌رزار بوو براى ئه‌و كه‌سه‌ده‌توانىَ بۆى بگرێته‌وه؟
ئه‌گه‌ر كه‌سێك مرد روَژوو قه‌رزار بوو براى ئه‌و كه‌سه‌ده‌توانىَ بۆى بگرێته‌وه؟
براى خۆم مه‌سه‌له‌كه خیلافیه ، به‌ڵام به‌هه‌ر حال ئه‌گه‌ر كه‌سێك مردو رِۆژووى فه‌رز یان نه‌زرى له‌سه‌ر مابوو ئه‌وه كه‌س و كاره‌كه‌ى (كورِه‌كانى یان كچه‌كانى) ده‌توانن بۆى بگرنه‌وه، جا یه‌ك كه‌س بیگرێته‌وه یان چه‌ند كه‌س بێت، براى بێت یان خۆشك.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701580798
ئایه‌كورتكردنه‌وه‌ى ریش دروسته له‌ترسى ئه‌وه‌ى توشى كیشه نه‌بیت؟
سلام علیكم.
ئایه‌كورتكردنه‌وه‌ى ریش دروسته له‌ترسى ئه‌وه‌ى توشى كیشه نه‌بیت؟
عليك السلام ورحمة الله..
بێ گومان به‌پێی قورئانی پیرۆز‌و فه‌رمووده‌كان رِیش دانان واجب و پێویسته‌و تاشین و كورتكردنه‌وه‌یشی به‌بێ عوزری شه‌رعی حه‌رامه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: {وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا} (7) سوره الحشر). واته: ئه‌وه‌ی، كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) بۆ ئێوه‌ی هێناوه له فه‌رمووده‌كانیدا وه‌ری بگرن وئه‌وه‌شی، كه لێتانی قه‌ده‌غه كردووه خۆتانی لێ بپارێزن و خۆتانی لێ به‌دوور بگرن.
بێ گومان یه‌كێك له‌و شتانه‌ی، كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) بۆ ئێمه‌ی هێناوه له فه‌رمووده‌كانیداو فه‌رمانی به ئێمه كردووه، كه ئه‌نجامی بده‌ین بریتییه له: رِیش دانان، پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلى الله غلیه وسلم) له چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌دا فه‌رمانی به ئێمه كردووه، كه رِیش دابنێین وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (إعفُوا اللِّحى، واحفوا الشَّوارب).
واته: رِیش دابنێن و سمێڵتان كورت بكه‌نه‌وه.
بێ گومان ئه‌م فه‌رمانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلى الله علیه وسلم) بۆ واجبێتییه‌و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه دانانی رِیش واجب و پێویسته.
هه‌روه‌ها به‌پێی بیرورِای هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌ش رِیش تاشین حه‌رامه‌و دروست نییه.
به‌لإم گه‌ر كه‌سێك ناچار كرا‌و به‌وه‌ی، كه رِیشی بتاشێت وده‌سه‌لاتیشی نه‌بوو ئه‌وه زانایان ده‌فه‌رموون: ئه‌و كه‌سه مادام گوشاری خرابێته سه‌ر له‌لایه‌نی كه‌سێكه‌وه، كه ده‌سه‌لاتی به‌سه‌ریدا هه‌یه، ئه‌وه له‌م حاڵه‌ته‌دا دروسته بۆی، كه رِیشی بتاشێت، چونكه ناچار كراوه‌و ده‌سه‌لاتیشی نییه، به‌لام مه‌به‌ستمان ئه‌و كه‌سانه نییه‌و فه‌توا بۆ ئه‌و كه‌سانه ناده‌ین، كه به‌هۆی پاره‌و پوڵ وكاسبییه‌وه رِیشی خۆیان ده‌تاشن به بیانوی ئه‌وه‌ی، كه فلان وه‌زاره‌ت رِێگامان پێنادات، كه به رِیشه‌وه شت بفرِۆشین، یا رِێگامان پێنادات، كه به رِیشه‌وه ده‌وام بكه‌ین، ئه‌م كه‌سانه با هه‌وڵ بده‌ن ته‌قوای خوا بكه‌ن وئاوها رِیش تاشین به‌لایانه‌وه ئاسایی نه‌بێت.
به‌رِێز/ م.عوبێد فقێ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701940272
ئایا ته‌ریقه‌تى قادرى رِاسته ؟؟سۆفیه‌كان ده‌ڵێن دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ى شێخ ........
سلام علیكم ورحمة الله..
1- ئایا ته‌ریقه‌تى قادرى رِاسته ؟؟سۆفیه‌كان ده‌ڵێن دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ى شێخ عبدالقادرى گه‌یلانى بووه.
2- ئایا شێخ عوسمانى بییاره كه‌راماتى هه‌بووه وه رِاتان به‌رامبه‌رى چۆنه؟؟.
عليك السلام ورحمة الله وبركاته..
1: براى خۆم هه‌ر ته‌ریقه‌و رِێگه‌یه‌ك له هه‌ڵس و كه‌وت و عیباده‌ت و مامه‌ڵه‌كردن جیاواز بێت له رِێگه‌و رِێبازى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) هاوه‌ڵانى(رضى الله عنهم) ئه‌وه رِێگه‌یه‌كى خراپه‌و سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ى گومرِایى سه‌رلێشێواوییه، جا ته‌ریقه‌تى قادرى و سۆفیه‌كان و جگه له‌مانیش هاوار بۆ غه‌یرى خوا ده‌كه‌ن باوه‌رِیان وایه كه پیاوچاكان شیفایان به ده‌سته‌و غه‌یب ده‌زانن ، وه دار‌و به‌ردو په‌رِۆو گۆرِو مه‌زارگاكان زۆر به پیرۆز‌و پرِ به‌ره‌كه‌ت ده‌زانن، ........هتد، هه‌موو ئه‌مانه‌ش شیركى گه‌وره‌ن و خواى گه‌وره له كه‌سێك خۆش نابێت ئه‌گه‌ر ئه‌وه حاڵى بێت و له‌سه‌رى بمرێت، جا براى خۆم ته‌نها شوێنى قورئانى پیرۆز‌و فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بكه‌وه‌و شوێنى هیچ ته‌ریقه‌و رِێچكه رێ و حیزبێك مه‌كه‌وه، چونكه باشترین رِێگه‌و رِێباز رِێگه‌و رِێبازى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله غلیه وسلم)وهاوه‌ڵانى ئه‌و بووه.
2: كه‌رامه‌ت بۆ پیاوچاكان هه‌یه، هه‌ركه‌سێك ئیماندار بێت و له خوا ترس بێت ئه‌وه دۆست و وه‌لى خوایه، به‌لام مه‌رج نییه هه‌ركه‌سێك وه‌لى بێت و كه‌راماتى هه‌بێت ئێمه داواى شیفاو یارمه‌تى لێ بكه‌ین و هاوارى بۆ بكه‌ین و حه‌یوان بۆ سه‌ر ببرِین و دار‌و به‌ردو په‌رِۆو گۆرِه‌كه‌ى به پیرۆز‌و به به‌ره‌كه‌ت بزانین، جا رِامان به‌رامبه‌ر هه‌موو موسڵمانێك ئه‌وه‌یه به پێى ئیمان و كرده‌وه‌ى چاكه‌ى دۆست و وه‌لى خوایه، به‌ڵام ئه‌مه ماناى ئه‌وه نییه كه ئێمه ئه‌و كارانه‌ى به‌رامبه‌ر بكه‌ین كه پێشتر باسمان چونكه ئه‌و كارانه هه‌مووى موڵكى خوایه‌و ته‌نها ئه‌و ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه نه‌ك وه‌لى و پیاوچاكان و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كه‌راماتیان هه‌یه.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701580798
ئایا جیاوازى چییه له‌نێوان(سجدة التیلاوة - سجدة سهو - سجدة شكور)..؟
السلام علیكم..به‌رِێزان پرسیارێكم هه‌یه...ئایا جیاوازى چییه له‌نێوان(سجدة التیلاوة - سجدة سهو - سجدة شكور)..شێوازى هه‌ریه‌كه‌یان چۆنه‌و له‌كاتى سوجده بردندا چى ده‌وترێت ؟؟زۆرسوپاس..
علیك السلام.. براى ئازیزم سى جۆر سوجده بردن هه‌یه وجیاوازیش هه‌یه له‌نێوانیاندا ئه‌وانیش :
1- سجدة التلاوة.
2- سجدة سهو.
3- سجدة شكور.
1- سوجده‌ى قورئان خوێندن (التلاوة):-
براى ئازیزم ئه‌م سوجده‌یه له‌كاتى قورئان خوێندندا ده‌برێت له‌هه‌ندێك شوێندا خه‌تێك دراوه له‌ژێر ووشه‌یه‌ك ..هه‌ركات گه‌شتیته ئه‌و شوێنه وئه‌وئایه‌ته‌ت ته‌واوكرد ده‌بێت سوجده‌ى تیلاوه به‌ریت..چۆنێنیكه‌ى ئه‌وه‌یه كه یه‌ك سوجده‌به‌ریت وله‌سه‌ره‌تادا پێویست ناكات بڵێیت الله اكبر وه‌نابێت له دواى سوجده‌كه‌ش سلام بده‌یته‌وه وه‌كو سه‌لامى نوێژ..به‌ڵكو یه‌كسه‌رده‌چیت بۆسوجده‌و دوعاكه ده‌خوێنیت ویه‌كسه‌رهه‌ڵده‌سیته‌وه‌وده‌ست ده‌كه‌یته‌وه به قورئان خوێندن ئه‌مه‌ش دوعاى سوجده‌ى تیلاوه‌یه ((سجد وجهی للذی خلقه ،وشق سمعه وبصره بحوله وقوته ،فتبارك الله احسن الخالقین)) واتا(رِووى كرِنۆشم برد بۆئه‌وخوایه‌ى كه‌دروستى كردوم بینین وبیستنى بۆدارِشتووم وپێ به‌خشیوم به‌تواناوبه‌ویستى خۆى ،پاكى وبێگه‌ردى وبێ كه‌م وكورتى بۆئه‌وخوایه‌یه كه‌چاكترینى به‌دیه‌ێنه‌رانه))..
2- سوجده‌ى سه‌هو:- ئه‌مه تایبه‌ته به‌نوێژه‌وه الله اكبر ده‌كه‌یت وده‌چیته سوجده دووجار دواتریش سه‌لام ده‌ده‌یته‌وه ..وله سوجده‌كه‌دا سى ده‌ڵێت (سبحان ربی الاعلى وبحمده) ..
تێبینى / ئه‌م سوجده‌یه له‌كاتى دروست بوونى گومان له‌كاتى نوێژدا ده‌برێت ،ئه‌گه‌ر به‌گومانى خۆت نوێژه‌كه‌ت ركعاتى كه‌م كردووه ئه‌وه پێش ئه‌وه‌ى سه‌لام بده‌یته‌وه ئه‌م كرِنۆشه ده‌به‌یت ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر گومانت برد رِكعاتى زیادت كردووه ئه‌وه دواى ته‌واوكردنى ته‌حیات وسه‌لام دانه‌وه ئه‌م سوجده‌یه ده‌به‌یت .
3- سوجده‌ى شكور:- ئه‌مه تایبه‌ته به بیستنى هه‌واڵێكى خۆش یان ئه‌نجامدانى كارێكى باش یان سه‌ركه‌وتنت له‌ئیشێكدا .. یه‌ك سوجده ده‌به‌یت وسى جار ده‌ڵێت (سبحان ربی الاعلى) ..له‌سه‌ره‌تادا الله اكبر ى ناوێت وله‌دواتریشدا سه‌لام دانه‌وه‌ى ناوێت..ئه‌گه‌رهه‌ردووعایه‌كى تریش كه‌ده‌یزانیت وتایبه‌ته‌به‌سوپاسكردنى خواى گه‌وره‌وه ئه‌وه ده‌توانیت بیخوێنیت....
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه..
ئایا هیج ئایه‌تیك یاخود حه‌دیسێك هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه (ئاوهێنانه‌وه)حه‌رامه یاخود گوناهه
پرسیاره‌كه‌م ده‌رباره‌ى (خووى نهێنی)یه، ئایا هیج ئایه‌تیك یاخود حه‌دیسێك هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه (ئاوهێنانه‌وه)حه‌رامه یاخود گوناهه.زۆر سوپاس خودا جه‌زاى خێرتان بداته‌وه
براى ئازیزم ... مه‌سه‌له‌ى (الاستمناء)واتا(ئاوهێنانه‌وه به‌ده‌ست) به‌شێوه‌یه‌كى رِوون وئاشكرا ئایه‌تى قورئانى یان فه‌رمووده‌ى صه‌حیحى پێغه‌مبه‌رى (صلى الله علیه وسلم)ى له‌سه‌رنه‌هاتووه كه رِاسته‌وخۆ باسى ئه‌وكاره خراپه‌بكات وحه‌رامى بكات،چونكه مه‌رج نییه هه‌موو قسه‌وكردارێك كه‌ئینسان ده‌یكات به‌ڵگه‌ى قورئان وحه‌دیسى له‌سه‌رهاتبێت ،چونكه ئه‌م دینه‌ى ئێمه حوكمه‌كانى شامل وگشترگیره وجارى واهه‌یه له‌ژێریه‌ك ئایه‌تدا یان یه‌ك فه‌رمووده‌دا چه‌نده‌ها حوكم كۆده‌كرێته‌وه‌وبرِیارى له‌سه‌رده‌درێت ، بۆنموونه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت ({....وَلاَ تَقْتُلُواْ ڕأنفُسَكُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِیمًا} (29) سورة النساء)واتا(نه‌فسى خۆتان مه‌كوژن ،چونكه خواى گه‌وره زۆربه‌سۆزمیهره‌بانه به‌رامبه‌رتان) كه‌واته هه‌رشتێك هۆكاربێت بۆخۆكوشتن ئه‌وه حه‌رام وناشه‌رعى ونادروسته ،جاشته‌كه هه‌رشتێك بێت گه‌وره‌بێت یان بچووك...هتد،هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌وسلم)له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێت (لاضرروضرار)واتا (نه‌زیان به‌خۆت بگه‌یه‌نه نه‌زیان به‌خه‌ڵكیش بگه‌یه‌نه)ئه‌مه یه‌كێكه له‌كۆى سه‌ده‌هابه‌ڵگه‌ى هاوشێوه كه‌ده‌توانى وه‌كو به‌ڵگه‌ى حه‌دیس بۆحه‌رامێتى كارى ئاوهێنانه‌وه به‌ده‌ست هه‌ژمارى بكه‌یت ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لاى زۆرێك له‌ئه‌هلى عیلم ئایه‌تى ({وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ} (5) سورة المؤمنون)،واتا(ئه وانه ى باريزكارى دةكه ن لةدامينى خؤيان باك راى دةكرن) ده‌كرێته به‌ڵگه بۆحه‌رامێتى ئه‌وكاره، چونكه ئه‌گه‌ركه‌سێك ئه‌وه پیشه‌ى بێت داوێنى خۆى پاك رِانه‌گرتووه‌وپارێزگارى لێ نه‌كردووه..بۆیه باشتروایه ئینسانى موسڵمان خۆى به‌دووربگرێت له‌وكاره‌خراپ ونه‌شیاوه بۆئه‌وه‌ى له‌داهاتوودا تووشى په‌شیمانى نه‌بێت به‌ئه‌وه‌ى تام وچێژ له‌گه‌ڵ حه‌لاَڵى خۆى نه‌كات وتووشى نه‌خۆشى نه‌فسى وجنسى بكات ....
خواى گه‌وره هیدایه‌تى هه‌مووان بدات ورِێنموویمان بكات بۆسه‌ررِێگاى رِاست..
به‌رِێز/سه‌ربه‌رشتیارى مالبه‌ر وه‌لامى داوه‌ته‌وه..
به‌رِێزان هه‌ڵوێستى ئێوه چییه كه‌ده‌بینن شیعه‌كان ئیهانه‌به‌دایكى موسڵمانان و صه‌حابه‌كان (رضى الله عنهم)ده‌كه‌ن كه‌دڵى ئینسان ده‌له‌رزێنێت ؟
- به‌رِێزان هه‌ڵوێستى ئێوه چییه كه‌ده‌بینن شیعه‌كان ئیهانه‌به‌دایكى موسڵمانان و صه‌حابه‌كان (رضى الله عنهم)ده‌كه‌ن كه‌دڵى ئینسان ده‌له‌رزێنێت . نازانم ئاگاتان لێیه له بریتانیا حه‌فله‌یان به‌بۆنه‌ى وه‌فاتى دایكى ئیمانداران گێراوه‌و به‌رِاشكاوى ده‌ڵێن ئه‌م قورئانه (ناقص)ه اعوذبالله پاشان ئه‌گه‌ر طعن له جبریل بده‌ن له‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)وعائیشه‌و صه‌حابیه‌كان وبڵێن قورئان (محره‌ف)ه ئه‌ى باشه ج دین ماوه؟ هه‌ندێك هه‌نه ده‌ڵێن بافیتنه دروست نه‌بێت من خوم له‌گه‌ڵ ئه‌و رایه‌نیم هه‌تا ئێستا فیتنه‌یان كردووه ئیدى به‌سه ده‌بى دیفاع له بێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بكه‌ین ده‌بى شه‌خسیه‌تى بێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له‌كه‌دارنه‌كه‌ن ئه‌و مولحیدوموشریكانه كه‌بوونه‌ته (عبادالقبور) به‌رِێزان مه‌سئولیه‌تێكى گه‌وره له‌سه‌ر شانى ئێوه‌یه له‌به‌رامبه‌ر خواى مه‌زن چۆن ئێوه ئه‌هلى زیكرن والله ى ئه‌وه‌نده‌گریاوم له تاوى ئه‌و كوفریانه، به‌رِێزان نازانم ئاگاتان لێیه زۆر شیعه هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه كه‌حه‌قیقه‌تیان بۆرِوون كراوه‌ته‌وه‌كه‌ئه‌مه‌ش كارێكى پیرۆزه هه‌ڵوێستان ده‌بى هه‌بێت پاشان ناتوانن له رِۆژى (محشر) جوابى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بده‌نه‌وه به‌لام ده‌زانم برا سه‌له‌فیه‌كانم به هه‌ڵوێستن وموهته‌من خوایه بمكه‌یه سه‌له‌فى بۆخاترى ناوه جوانه‌كانت ...نحبكم فى الله
براى ئازیزم وانازانم هیچ كه‌سێك وهیچ موسڵمانێك هه‌بێت هێنده‌ى موسڵمانانى سه‌له‌فى دژایه‌تى ورِه‌دى گروپى گومرِاوسه‌رلێشێواى شیعه‌ى درۆزن وناپاكیان دابێته‌وه به‌درێژى رِۆژگار... مێژووش شاهێدى ئه‌ورِاستییه‌یه،هه‌رله‌سه‌ره‌تاى دروست بوونى فكرى ته‌شه‌یوعه‌وه وله‌سه‌رده‌مى پێشه‌واى خۆشه‌ویستمان ئیمامى عه‌لى (خوالێى رِازى بێت)تاده‌گاته‌رِۆژگارى ئه‌مرِۆمان پێشه‌وایان ورِێبه‌ران وزانایان وبانگخوازى شوێنكه‌وتى مه‌نهه‌جى سه‌له‌ف پشكى شێریان به‌ركه‌وتووه له‌رِه‌ددانه‌وه‌ى فكروبیروبۆچون وعه‌قیده‌ومه‌نهه‌جى ته‌شه‌یوع خاڵ به‌خاڵ به‌به‌ڵگه‌ى قورئان وسوونه‌ت وه‌به‌به‌ڵگه‌ى عه‌قڵ ونه‌قڵ، وه‌له‌ئێستاشدا وله‌م سه‌رده‌مه‌شدا به‌هه‌مان شێوه‌ى رِابردوو له‌سه‌رهه‌مان رِێچكه‌ورِێباز زانایان وبانگخوازان وشوێنكه‌وتوانى مه‌نهه‌جى پاكى سه‌له‌فییه‌ت به‌رده‌وامن له‌رِه‌دى شوبهه‌وگومان ودرۆوته‌دلیسه‌كانى ئه‌وبیروبۆچوونه گومرِایه وماندوش نابن له‌وكاره‌یان چونكه به‌رگریكردن له‌پیرۆزییه‌كانى دین به‌واجبێكى شه‌رعى وزۆرپێویستى ده‌زانن،له‌ئێستادا هه‌زاره‌ها كتێب ونامیلكه‌وپه‌رِاو ونوسراوى به‌سود كه‌به‌چه‌نده‌ها زمانى جیاوازنوسراون هه‌یه له‌سه‌رگومرِایى وئینحرافى ئه‌ومه‌زهه‌به پیس ونه‌گریسه كه‌له‌لایه‌ن نوسه‌ره سه‌له‌فییه‌كانه‌وه نوسراوه‌وبلاَوكراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌ده‌ها محازه‌رات ومنازه‌رات وووتارومه‌قاله‌ى فیدیۆیى سازكراوه‌وبڵاوكراوه‌ته‌وه له‌سه‌رئینحرافاتى ئه‌ومه‌زهه‌به لاده‌ره‌وه ،هه‌روه‌ها سه‌ده‌ها سایتى ئه‌لكترۆنى كراوه‌ته‌وه بۆره‌دى شوبهه‌وكومان وئینحرافاتى ئه‌ومه‌زهه‌به بیسه‌وبۆبه‌رگرى كردن له‌سوننه‌تى صه‌حیحى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم) وخانه‌واده‌به‌رِێزه‌كه‌ى وخێزانه‌كانى (خوالێیان رِازى بێت)،هه‌روه‌ها سه‌ده‌ها ده‌زگاودامه‌زراوه‌ى ئیسلامى وزانكۆوپه‌یمانگاوناوه‌ندى رِاگه‌یاندنى بیستراوبینراو ونوسراوله‌سه‌رانسه‌رى جیهانداكراوه‌ته‌وه بۆپێگه‌یاندنى طالبى عیلم بۆئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى رِاست ودروست له‌ئیسلام بگه‌ن وبه‌رگرى لێ بكه‌ن ورِه‌دى هه‌موولایه‌ن وجهه‌تێك بده‌نه‌وه كه‌بیانه‌وێت سوكایه‌تى به‌ئیسلام وپیرۆزییه‌كانى ئیسلام بكه‌ن،هه‌روه‌ها له‌ئێستا چه‌نده‌ها كه‌ناڵى ئاسمانى هه‌ن كه24سه‌عاته به‌رنامه‌كانیان بۆره‌دى شوبهه‌وگومانى شیعه‌لاده‌ره‌كان ته‌رخان كردووه له‌چه‌شنى كه‌ناڵى وصال وصفا ونور....
وه‌ئه‌م دژایه‌تى ورِه‌ددانه‌وه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت تائه‌وان به‌رده‌وام بن له‌سه‌رگومرِایى وسه‌لێشێواوى خۆیان...ئێ ئه‌وانیش ئاوها دانانیشن ده‌ست له‌ئه‌ژنۆ به‌ڵكوهه‌رچى توانایان هه‌یه بۆبه‌رگرى كردن له‌بیروبۆچوونه خراپ ونادروسته‌كه‌ى خۆیان وبۆرِه‌دى سه‌له‌فییه‌كان ده‌یخه‌نه كاروبه‌رِوونیش ئه‌وه دیاره، ئه‌وان شتى خراپتیش ده‌كه‌ن ،ئه‌وان ئه‌گه‌رسوكایه‌تى به‌كه‌لامى خوا وبه‌ئایاتى قورئان بكه‌ن به‌قورئان بڵێن مونحه‌ریف وده‌سكارى كرا‌و وه ته‌كفیرى هه‌مووصه‌حابه بكه‌ن وزیناحه‌لاَڵ بكه‌ن وماڵى خه‌ڵك به‌ناوى خومسه‌وه بخۆن وبه‌دایكمان (عائیشه)(خوالێى رِازى بێت)بڵێن (زیناكار) وبه‌جوبرائیل (علیه السلام)بڵێن خییانه‌ت كار..ئه‌وه كارى تریش ده‌توانن بكه‌ن هه‌ربۆنموونه ئاهه‌نگ گێرِان به‌بۆنه‌ى وه‌فاتى دایكمان (عائیشه)(خوالێى رِازى بێت)، به‌لاَم تۆ پێت وایه تاكه‌ى به‌رده‌وام ده‌بن له‌نواندنى ئه‌م كارانه‌یان ؟ تۆپێت وایه خواى بالاَبه‌رز بێ ئاگابێت له‌ئه‌م كارانه‌یان؟ نابراكه‌م خواى گه‌وره مۆڵه‌تت ده‌دات به‌لاَم هیچ كات فه‌رامۆشت ناكات؟ ناتوانن ئه‌م كارانه‌یان تاسه‌ربه‌رده‌وام پێ بده‌ن،خوا تۆڵه‌یان لێ ده‌سه‌نێت ، ئێمه‌ش ان شاءالله له‌رِه‌ددانه‌وه‌یان به‌رده‌وام ده‌بین وماندووش نابین ...
خواى گه‌وره سه‌ربه‌رت بكات وبه‌مه‌نهه‌جى پاكى سه‌له‌فییه‌ت ئاشنات بكات وبه‌شوێنكه‌وتنى شه‌ره‌فمه‌ندت بكات .اللهم امین
به‌رِێز/سه‌ربه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه..
ئایا به‌رِێزان جیاوازى هه‌یه له‌نێوان (توسل) و (استعانة) ؟
السلام علیكم و رحمة‌الله و بركاته و مغفرته
- ئایا به‌رِێزان جیاوازى هه‌یه له‌نێوان (توسل) و (استعانة) ؟
/ علیك السلام ورحمة‌الله وبركاته. به‌ڵێ جیاوازى هه‌یه به‌ئه‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:-
1- ته‌وه‌سول :- واتا ( گرتنه‌به‌روبه‌كارهێنانى ئه‌وهۆكارو وه‌سیلانه‌ى كه له‌خواى گه‌وره‌ت نزیك ده‌كاته‌وه):- جا(وه‌سیله‌كان وهۆكاره‌كان) كه خه‌ڵكى ده‌یگرنه‌به‌ر به‌گومانى نزیك بوونه‌وه له‌خوا دووجۆرن :-
1- یه‌كه‌میان (دروست وشه‌رعى ورِێپێدراون)و پێویسته موسڵمان ته‌نها ئه‌م جۆره وه‌سیلانه به‌كاربهێنێت وجگه‌له‌مه به‌كارنه‌هێنێت ..
2- دووه‌میان (نادروست وناشه‌رعى ورِێپێنه‌دراوه) ئه‌مه‌یان پێویسته موسڵمان لێیان دووربكه‌وێته‌وه‌و وه‌كووه‌سیله‌یه‌كى شه‌رعى بۆگه‌شتن به‌خواى گه‌وره‌ونزیك بوونه‌وه لێى به‌كارى نه‌هێنێت وبه‌شه‌رعى نه‌زانێت ..
1- جۆرى یه‌كه‌میان :- كه‌دروست وشه‌رعى ورِێێێدراوه ئه‌وه‌یه كه تۆ یه‌كێك له‌م وه‌سیلانه بگریته به‌ربۆئه‌وه‌ى له‌خواى گه‌وره‌ومه‌زن نزیك بیته‌وه..
• ناوه‌جوانه‌كانى خواى گه‌وره‌وسیفه‌ته پاك وبه‌رزه‌كانى :- بۆنموونه له‌كاتى نزاوپارِانه‌وه‌كاندا بڵێیت :-خوایه‌گیان بۆخاترى ناوه‌جوانه‌كانوسیفه‌ته‌پاك وبه‌رزه‌كانت لێم خۆشبه یان شیفام بده یان ناخۆشى ونارِه‌حه‌تیم له‌سه‌رهه‌ڵبگره یان قه‌رزه‌كانم بۆ بده‌یته‌وه‌و.......هتد، واتا(ناوه‌جوان وسیفه‌ته‌به‌رزه‌كانى خوا)بكه‌یته وه‌سیله‌یه‌ك وپێى بپارِێیته‌وه..ئه‌مه دروستوشه‌رعییه‌وخواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت (ولله الاسماء الحسنى فادعوه بها )الاعراف 180، ،واتا( خواى گه‌وره ناوى جوانى هه‌یه ،ئێوه‌ش به‌وناوانه بپارێنه‌وه)،بۆنموونه - بڵێت (خوایه بۆخاترى (ره‌حیمى خۆت ) ره‌حمم پێ بكه‌یت ، بۆخاترى (عه‌زیزى خۆت) به‌عیزه‌ت وسه‌ربه‌رزم بكه‌یت ..هتد،وه پێغه‌مبه‌رى خواش (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت (أسألك بكل اسم هو لك سمیت به نفسك) صحیح رواه أحمد...واتا (خوایه داواده‌كه‌م به‌هه‌مووئه‌وناوانه‌ت كه نه‌فسى خۆت پێ ناوناون )..
به‌كرده‌وه جوان وچاكه‌كانى خۆت كه ئه‌نجامتداون له‌به‌رخاترى خوا .. واتا (دانانى كرده‌وه‌كانى خۆت وه‌كووه‌سیله‌یه‌ك بۆگه‌شتن به‌خواى گه‌وره‌و لێ نزیكبوونه‌وه‌ى ) بۆنموونه ،نوێژكردن ، قورئان خوێندن ، زیكرى خوا، خێركردن ، شه‌ونوێژ ، چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایك وباوك، جىَ به‌جىَ كردنى سیله‌ى رِه‌حم، پارانه‌وه له‌خوا ،رِۆژووگرتن .....هتد، ئه‌نجامدانى ئه‌م كارانه وبه‌رده‌وامبوون له‌سه‌ریان وه‌سیله‌ن كه‌به‌هۆیانه‌وه رِه‌زامه‌ندى خوا وبه‌هه‌شته‌كه‌ى به‌ده‌ست دێت انشاءالله...هه‌تاوه‌كوجارێكیان هاوه‌ڵێكى خۆشه‌ویست به‌پێغه‌مبه‌رى خواى فه‌رموو(صلى الله علیه وسلم) كه‌ده‌مه‌وێت هاورِێت بم له‌به‌هه‌شتدا ؟ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) پێى فه‌رموو ده‌ى كه‌واته (أعنی نفسك بكثرة السجود) رواه مسلم ، واتا (نه‌فسى خۆت رِابهێنه له‌سه‌ر زۆرسوژده بردن بۆخوا) واتا ( كرده‌وه‌ى چاكى خۆت بكه‌ته وه‌سیله بۆئه‌وه‌ى بچیته به‌هه‌شت، (زۆرسوژه‌بردن وزۆرنوێژكردن ) كرده‌وه‌یه‌كى زۆرچاكه بۆئه‌وه‌ى ئینسان پێى بگاته به‌هه‌شت) به‌هه‌مانشێوه بۆهه‌موو كرده‌وه‌جوان وچاكه‌كانى تر.... وه‌دووباره ده‌توانى ئه‌م كرده‌وه‌جوانانه‌ى خۆت وه‌كووه‌سیله‌یه‌ك دابنه‌یت وپێیان بپارێیته‌وه ..بۆنموونه بڵێت (خوایه گیان بۆخاترى ئه‌و نوێژه‌ى بۆتۆى ئه‌نجام ئه‌ده‌م ،یان ئه‌و خێره‌ى له‌پێناوتۆدا ده‌یبه‌خشم ، ئه‌و رِۆژووه‌ى له‌پێناوى تۆده‌یگرم ، ئه‌وچاكانه‌ى كه‌له‌به‌رخاترى تۆله‌گه‌ڵ دایك وباوكم ده‌یكه‌م ، ئه‌وقورئانه‌ى له‌به‌رخاترى تۆده‌یخوێنم و.....هتد.. هه‌روه‌ها ده‌توانیت (سیفه‌تى خۆشه‌ویستى خۆت ) بۆ خواى گه‌وره ، یاخود پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه وسلم)،یاخود پیاوچاكان وپیاوباشان ...بكه‌یته وه‌سیله بۆئه‌وه‌ى پێى بپارێیته‌وه ..بۆنموونه بلێیت / خوایه گیان بۆخاترى ئه‌وخۆشه‌ویستییه‌ى كه بۆتۆهه‌مه ،یاخود بۆپیغه‌مبه‌ره‌كه‌ت (صلى الله علیه وسلم)هه‌مه ،یاخود بۆفلاَن پیاوباش وپیاوچاك هه‌مه ..لێم خۆشبه یاخود لێم راِزى به .. چونكه خۆشه‌ویستییت بۆئه‌وان ده‌چێته ژێربابى (كرده‌وه‌ى چاكه‌وه)..
• وه‌هه‌روه‌ها دروست وجائیزوشه‌رعییه ئه‌گه‌ر (كه‌سێكى زیندووى حازرى پیاوچاكى به‌رێزى ئیماندار )بكه‌یته وه‌سیله بۆئه‌وه‌ى له‌خواى گه‌وره نزیك بیته‌وه‌و رِه‌زامه‌ندى ئه‌و به‌ده‌ست بهێنیت ، بۆنموونه برِۆى بۆلاى كه‌سێكى ئیماندارى پیاوباشى به‌رِێزو داواى لى بكه‌یت كه بۆت بپارێته‌وه له‌خواى گه‌وره‌وئه‌وه‌ى كه‌ده‌ته‌وێت بۆت داوابكات ، بۆنموونه ( شیفاى نه‌خۆشى ،یان لابردنى به‌لاَومووسیبه‌ت ، به‌خشینى منداڵ ، كارئاسانى بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رز،یان هه‌رداوایه‌كى تر كه‌شه‌رعییه‌و جوانوچاكه )...بۆنموونه ده‌چیت بۆلاى وده‌ڵێت (مامۆستاگیان تووشى نه‌خۆشییه‌ك بوومه‌وزۆرم ئازارئه‌دات زۆرشوێن گه‌رِاوم به‌لاَم هه‌رباش نه‌بوومه ، له‌خواى گه‌وره بۆم بپارێوه تاخواى گه‌وره شیفام بدات )...وهكذا.،ئه‌مه دروسته وشه‌رعییه‌و شتێكى باشه...
2-جۆرى دووه‌میان :- كه‌نادروست وناشه‌رعى ورِێپێنه‌دراوه :- ئه‌وه‌یه كه جگه له‌ئه‌م وه‌سیلانه بگریته به‌ربۆئه‌وه‌ى به‌حسابى خۆت له‌خواى گه‌وره نزیك بیته‌وه‌ورِه‌زامه‌ندى ئه‌و به‌ده‌ست بهێنیت :-له‌نموونه‌ى ئه‌و وه‌سیله ناشارعییانه‌ى كه زۆرینه‌ى خه‌ڵك ده‌یگرنه‌به‌ربۆ نزیك بوونه‌وه له‌خواى گه‌وره به‌حسابى خۆیان :-
1- دانانى كه‌سى مردوو به‌وه‌سیله:- بۆنموونه پیاوباشێك پیاوچاكێك چه‌نده‌ها ساڵه‌مردوووه‌و ئێسقانیشى رِه‌نگه‌نه‌مابێت ، ئه‌م ده‌چێته سه‌رقه‌بره‌كه‌یى و وه‌كو خوا لێى ده‌پارِێته‌وه‌وداواى لى ده‌كات كه پێداویستییه‌كانى بۆچى به‌جى بكات ،بۆنموونه ، منداڵى پێ ببه‌خشى ، یان شیفاى بدات ،یان ناخۆشى له‌سه‌رهه‌ڵبگرێت ،یان بیپارێزێت له زه‌ره‌روزیان ..كه‌هه‌مووئه‌مانه ته‌نها خواده‌توانێت جى به‌جێیان بكات نه‌ك خه‌ڵك نه‌ك پیاوباش نه‌ك پێغه‌مبه‌ر نه‌ك فریشته ...كه‌په‌نابه‌خوا ئه‌مه گه‌وره‌ترین هاوبه‌ش برِیاردانه بۆخوا ..چونكه تۆحسابى خوات بۆكردووه ، واداواى شتێكى لى ده‌كه‌یت كه به‌ئه‌وناكرێت ئه‌سڵه‌ن ئه‌وهیچى بۆخۆى پێ ناكرێت چجاى بۆتۆ..ئى خۆئه‌و نه‌گويى له‌تۆیه نه‌ئاگاى له‌تۆیه نه‌ئه‌تناسى نه‌ئه‌زانى كيى ؟ ئیتربۆده‌چیت ليى ده‌پارِێیته‌وه...ئه‌گه‌ر لێیان بپرسى كاكه بۆله‌ومردووه ده‌پارِێیته‌وه ..له‌وه‌لاَمدا ده‌ڵێت ئه‌و وه‌سیله‌یه له‌نێوان ئێمه‌وخوا ده‌نگى ئێمه ده‌گه‌یه‌نێته خوا ...باشه یه‌عنى خوا هێنده دووره له‌تۆوه وده‌نگت نابیستى به‌لاَم نزیكه له‌ئه‌وه‌وه‌وده‌نگى ئه‌وده‌بیستى؟ یه‌عنى خوا ده‌نگى زیندوو نابیستى وده‌نگى مردوو ده‌بیستى؟به‌رِاستى ئه‌مه كارێكى زۆرخراپ وناشه‌رعییه وبه‌دڵنیاییه‌وه هه‌ركه‌سێك مردوویه‌ك به وه‌سیله دابنێت ئه‌وه كارێكى زۆرخراپ وناشه‌رعى كردووه په‌نابه‌خواى گه‌روه...
2- ته‌وه‌سول كردن به‌پێغه‌مبه‌رى خواوه (صلى الله علیه‌وسلم) پاش مردنى كارێكى ناشه‌رعى ونادروست وداهێنراوه وه‌كوهه‌رمردوویه‌كى تر‌ى ئاسایى وهیچ جییاوازییه‌كى نییه ، به‌لاَم پێش وه‌فات كردنى ئاسایى بوو چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه وسلم) زیندووبوو،تواناى هه‌بوو، مه‌وجودیش بوو له‌ناویان ..به‌لاَم پاش مردنى ئه‌م سیفه‌تانه‌ى تێدا نه‌ما..له‌به‌رئه‌وه وه‌كوهه‌رمردوویه‌كى تر هه‌ژمارده‌كرێت ...ئه‌گه‌ر وه‌كووه‌سیله دایبنه‌یت ولێى بپارێیته‌وه ئه‌وه هاوبه‌شت بۆخوا برِیارداوه ..په‌نابه‌خوا .
یاخود به‌حه‌قى كه‌سێك له‌خوا بپارِێیته‌وه ..بۆنموونه بڵێیت (خوایه بۆخاترى حه‌قى فلاَنه كه‌س لێم خۆش بیت ولێم رِازى بیت)..چونكه هیچ كه‌سێك حه‌قى له‌سه‌رخوا نییه تا بۆخاترئه‌وحه‌قه بپارِێیته‌وه).....
به‌لاَم :-
الاستعانه :- واتا (طلب العون من الله)،واتا (داواى كۆمه‌كى كردن وهاوكارى وهاریكارى كردنه له‌خواى گه‌وره)، له‌گه‌ڵ توسولدا فه‌رقێكى زۆرهه‌یه له‌نێوانیاندا ،به‌لاَم فه‌رقێكى كه‌م هه‌یه له‌نێوان (الاستعانة )و(الاستغاثة) كه‌زانایان باسیان لێوه كردووه ،ده‌فه‌رموون (الاستعانة)داواى كۆمه‌كى وهاوكارى كردنه له‌خوا له‌هه‌موو كاتێكدا به‌لاَم (الاستغاثة) داواى كۆمه‌كى وهاوكارى كردنه له‌كاتى ته‌نگانه‌وناخۆشى وموسیبه‌تدا كه‌به‌سه‌رتدا هاتووه..
به‌ریز/ سه‌رپه‌رشتیارى مالبه‌ر وه‌لامى داوه‌ته‌وه...