كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا بۆچى ئیسلام به‌ئاینێكى توندرِه‌و وشه‌رِانگێز ناوده‌برێت وده‌ڵێن ته‌نها به‌زه‌بروزه‌نگ كارى خۆى ده‌كات؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا بۆچى ئیسلام به‌ئاینێكى توندرِه‌و وشه‌رِانگێز ناوده‌برێت وده‌ڵێن ته‌نها به‌زه‌بروزه‌نگ كارى خۆى ده‌كات؟؟؟

وەڵام: 

له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌ ئاوها به‌ئیسلام ده‌ڵێن ئیسلام ناناسن و دیراسه‌یان نه‌كردووه‌ و ته‌ماشاى قورئان وسوونه‌تیان نه‌كردووه‌ وه‌سیره‌یان ته‌ماشا نه‌كردووه‌ داخۆ خه‌ڵك به‌ویستى خۆیان موسڵمان بوونه‌ یان به‌زۆر ..ئه‌وانه‌ داخ له‌دڵن به‌رامبه‌ر ئیسلام ودرۆوبوهتان به‌ئیسلامه‌وه‌ ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى شوبهه‌وگومانت بۆدروست بكه‌ن وله‌ئیسلام دوورت بخه‌نه‌وه‌ ..ئه‌وان خه‌ڵكى موسڵمان ده‌كه‌نه‌ پێوه‌ر نه‌ك به‌ڵگه‌ى قورئان وسوونه‌ت ، كاتێك كه‌سێك ده‌بینن هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كات ده‌ڵێن ئه‌وه‌ ئیسلام هه‌ڵه‌ى كرد..ئه‌وانه‌ درۆزنن وخراپه‌كارن وده‌یانه‌وێت ته‌عن له‌ئیسلام بده‌ن ..خواى گه‌وره‌ تۆڵه‌یان لى بسه‌نێته‌وه‌..

به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701580798

ئایا خواى گه‌وره‌ بۆچى پێغه‌مبه‌رانى بۆمیله‌ته‌كانیان ناردووه‌ ؟؟ هه‌ربۆمه‌به‌ستى چاكسازى بووه‌ ؟؟................

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا خواى گه‌وره‌ بۆچى پێغه‌مبه‌رانى بۆمیله‌ته‌كانیان ناردووه‌ ؟؟ هه‌ربۆمه‌به‌ستى چاكسازى بووه‌ ؟؟یاخود ئه‌ڵێن خوا سه‌رى له‌مرۆڤ شێواندووه‌ ،كه‌س نازانێت له‌سه‌رچى دینێك بێت؟؟بۆناوچه‌یه‌ك مه‌سیحى ناردووه‌ بۆناوچه‌یه‌كى ترئیسلام، ئایا ئه‌مه‌ حیكمه‌ته‌كه‌ى چییه‌؟؟ئه‌م هه‌مووكتێبه‌ پیرۆزه‌ بۆچى ؟؟هه‌ریه‌ك له‌وكتابانه‌ش ئاماژه‌ به‌پیرۆزى خۆیان ده‌كه‌ن وله‌لایه‌ن خواوه‌ نێردراوه‌، بۆیه‌ تائێستاش هه‌ندێك كه‌س هه‌یه‌ نازانێت كاربه‌كامیان بكات؟؟

وەڵام: 

خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ({وَلقَدْ بَعَثْنَا فِی كُلِّ أُمَّة‌ٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطاغُوتَ} (36) سورة‌ النحل)واتا (به‌ته‌ئكیدبۆهه‌موو میله‌تێك پێغه‌مبه‌رێكمان ناردووه‌ تا بانگی خه‌ڵك بكه‌ن بۆ په‌رستنى خوا به‌تاكوته‌نهاى وه‌ دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ په‌رستى جگه‌له‌خوا وپه‌رستى تاغوته‌كان ) كه‌واته‌ ئه‌مه‌ مه‌به‌سته‌كه‌یه‌ ، خواى گه‌وره‌ به‌پێى عه‌قڵ و زروفى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كه‌ له‌وسه‌رده‌مانه‌دا ژیاون پێغه‌مبه‌روشه‌ریعه‌تى ناردووه‌ ، له‌گه‌ڵ گۆرِانكارییه‌كانى ژیان وپێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه‌وخه‌ڵكدا خواى گه‌وره‌ گۆرِانكارى به‌سه‌رئه‌و به‌رنامانه‌دا هێناوه‌ كه‌ بۆخه‌ڵكى ده‌نارد تاله‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن وبه‌ره‌وپێش چوونى خه‌ڵكدا بگونجێت ، له‌سه‌رده‌مێكدا واپێویست بووه‌ زه‌بور دین وبه‌رنامه‌ى ژیان بێت له‌سه‌رده‌مێكى تردا ته‌ورات له‌سه‌رده‌مێكى تردا ئینجیل بۆئه‌م سه‌رده‌مه‌ش قورئان .. له‌ئێستادا دینى حه‌ق ورِاست كه‌ خواى گه‌وره‌ پێى رِازى بێت ته‌نها ئیسلامه‌ ئه‌وانه‌ى ترهه‌مووى باتڵ ونارِه‌وایه‌ وه‌هه‌ركه‌سێك په‌یرِه‌ودارى بۆهه‌ربه‌نامه‌یه‌كى تربكات جگه‌ له‌ئیسلام (ئیتر ئه‌سمانى بێت یان ده‌ستكردى مرۆڤ) ئه‌وه‌ لاى خواى گه‌وره‌ جێى قبوڵ نییه‌ولێى وه‌رناگیرێت وله‌رِۆژى قیامه‌تیشدا خه‌ساره‌ومه‌ندوسه‌رگه‌ردانه‌ هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت (({وَمَن يبْتَغِ غَیْرَ الإِسْلاَمِ دِینًا فَلن یُقْبَل مِنْهُ وَهُوَ فِی الاخِرَة‌ِ مِنَ الْخَاسِرِینَ} (85) سورة‌ آل عمران)) واتا (هه‌ركه‌سێك جگه‌له‌ئیسلام وه‌كودین وبه‌رنامه‌ى ژیانى هه‌ڵبژێرێت وپه‌یرِه‌ودارى لێ بكات ئه‌وه‌ لێی قبوڵ ناكرێت وله‌رِۆژى دوایشدا له‌خه‌ساره‌ومه‌ندان ده‌بێت ))..هه‌روه‌ها خواى گه‌وره‌ له‌ئایه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت ({إِنَّ الدِّینَ عِندَ اللّهِ الإِسْلاَمُ .........} (19) سورة آل عمران) واتا (به‌دڵنیاییه‌وه‌ دینى وه‌رگیراو لاى خواى گه‌وره‌ ته‌نها ئیسلامه‌) ، ئه‌وه‌ى تائێستا نه‌یزانییوه‌ كه‌كاربه‌چ به‌رنامه‌یه‌ك بكات ئه‌وه‌ له‌وه‌ودوا بابزانێت، وه‌ئه‌وكتابانه‌ش تائه‌وساته‌ پیرۆزبوون كه‌ ده‌ستكارى نه‌كرابوون وله‌سه‌رشێوه‌رِاسته‌قینه‌كه‌ى خۆى مابوونه‌وه‌ به‌لام ئێستا ئیترهیچ كتابێ جگه‌ له‌قورئان پیرۆزنییه‌ چونكه‌ ته‌نهاكتێبه‌ كه‌ده‌ستى مرۆڤى پێ نه‌گشتبێ وگۆرِانكارى به‌سه‌ردا نه‌هێنابێت ، به‌لام هه‌مووكتابه‌كانى تر خاڵى نه‌بوونه‌ له‌ده‌ستكارى كردن وگۆرِانكارى هێنان به‌سه‌ریدا.به‌ڵكوهه‌مویان بۆبه‌رژه‌وه‌ندى وپاره‌ومه‌نسه‌ب گۆرِانكارییان به‌سه‌ردا هێنرا،به‌لام قورئان نا چونكه‌ خواى گه‌وره‌ به‌ڵێنى پاراستنى پێدا هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت ({إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لهُ لحَافِظُونَ} (9) سورة الحجر) واتا(ئێمه‌ ئه‌م قورئانه‌مان ناردۆته‌ خواره‌وه‌ وه‌هه‌رخۆشمان پارێزگارى لێ ده‌كه‌ین وده‌یپارێزین). كه‌واته‌ ئێستا بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ خواى گه‌وره‌ كاتێك به‌رنامه‌ى بۆئینسانه‌كان داناوه‌ له‌شوێن وكاته‌ جۆربه‌جۆره‌كاندا بۆئه‌وه‌بووه‌ سه‌رى لێ نه‌شێوێت نه‌ك خۆى سه‌رله‌خه‌ڵك بشوێنێت په‌نابه‌خوا.

به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701580798

هه‌موومان ده‌زانین كه‌خواى گه‌وره‌ ئاینى پیرۆزى ئيسلامى بۆعه‌ره‌ب رِه‌وانه‌ كردووه‌ زۆركه‌س ده‌ڵێن ئاینى كورد زه‌رده‌شته‌ ئایا ده‌توانن له‌سه‌رئه‌وه‌ رِوونكردنه‌وه‌یه‌كم بده‌نى ؟؟ .....

پرسیارەکە وەک خۆی: 

هه‌موومان ده‌زانین كه‌خواى گه‌وره‌ ئاینى پیرۆزى ئيسلامى بۆعه‌ره‌ب رِه‌وانه‌ كردووه‌ زۆركه‌س ده‌ڵێن ئاینى كورد زه‌رده‌شته‌ ئایا ده‌توانن له‌سه‌رئه‌وه‌ رِوونكردنه‌وه‌یه‌كم بده‌نى ؟؟ ئاینى زه‌رده‌شت چییه‌؟؟جیاوازییه‌كه‌ى چییه‌ له‌گه‌ڵ ئاینى ئیسلام؟؟ ئایا بۆچى ده‌ڵێن ئاینى زه‌رده‌شت ئاینى كورده‌؟؟

وەڵام: 

ئازیزه‌كه‌م زور هه‌ڵه‌یه‌ بڵێین ئاینى ئیسلام ته‌نها بۆ عه‌ره‌ب هاتووه‌ نه‌خێر وانییه‌ به‌ڵكو بۆ مرۆڤایه‌تى به‌ گشتى هاتووه‌ هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ..( {وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَة‌ً لِّلْعَالمِینَ } (107) سورة الأنبیاء)..واتا(ئێمه‌ تۆمان نه‌ناردووه‌ ئیلا به‌رِه‌حمه‌ت نه‌بێت بۆهه‌مووجیهانیان ) ..كه‌واته‌ ئه‌مه‌ باشترین به‌ڵگه‌یه‌ بۆده‌مكوتكردنى ئه‌وداخ له‌دلانه‌ى كه‌ده‌ڵێن ئیسلام دینى عه‌ره‌به‌ نه‌ك كوردونه‌ته‌وه‌كانى تر..ئاینى زه‌رده‌شت ئاینێكى ده‌ستكردى مرۆڤه‌وبه‌رنامه‌یه‌كى نادروست خراپه‌ وبه‌شێوه‌یه‌كى گشتى برِگه‌ویاساوحوكمه‌كانى پێچه‌وانه‌ى قورئان وسوونه‌ته‌،جیاوازى له‌گه‌ڵ ئاینى ئیسلامدائه‌وه‌یه‌ ئه‌ودینه‌ دینێكى ئه‌رزى وده‌ستكردى مرۆڤه‌وپرِه‌له‌خراپه‌كارى وتاوان وهه‌ڵه‌وكه‌مووكورتى له‌كاتێكدا ئیسلام له‌هه‌مووهه‌ڵه‌وكه‌موكورتى وناته‌واوییه‌ك به‌دووره‌ وه‌ به‌رنامه‌ى خواى تاك وته‌نهایه‌ویاساوده‌ستوره‌بۆهه‌مووكه‌سێك له‌هه‌مووشوێنێك بۆهه‌مووكاتێك، ..ئه‌گه‌رده‌ته‌وێت به‌شێوه‌یه‌كى دروست وباش تێبگه‌یت له‌دینى زه‌رده‌شت ئه‌وه‌ هه‌وڵده‌ ووتارێكى به‌رِێز م.عبدالرحمن حسین پور په‌یدا بكه‌ كه‌ به‌درێژى باسى دینى زه‌رده‌شت ده‌كات له‌ تۆمارگاسه‌له‌فییه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌تایبه‌ت تۆمارگاى سوونه‌ له‌سلێمانى جاده‌ى مه‌وله‌وى بازارى كه‌نار به‌رامبه‌ر مختبر كمال.

به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701580798

پێغه‌مبه‌ر عیسا (علیه‌ السلام)ده‌فه‌رموێت : ئه‌گه‌ركه‌سێك زله‌یه‌كى دا له‌ رِوومه‌تێكت ئه‌وه‌ لایه‌كى تری رِوومه‌تیشى بۆ والابكه‌ بۆئه‌وه‌ى زله‌یه‌كیش له‌و بدات.. ئایا ئه‌گه‌ریه‌كێك واله‌یه‌كێك بكات ده‌بێت رِێگه‌ بدات ته‌عدا له‌یه‌كێكى تریش بكات؟؟ .......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

پێغه‌مبه‌ر عیسا (علیه‌ السلام)ده‌فه‌رموێت : ئه‌گه‌ركه‌سێك زله‌یه‌كى دا له‌ رِوومه‌تێكت ئه‌وه‌ لایه‌كى تری رِوومه‌تیشى بۆ والابكه‌ بۆئه‌وه‌ى زله‌یه‌كیش له‌و بدات.. ئایا ئه‌گه‌ریه‌كێك واله‌یه‌كێك بكات ده‌بێت رِێگه‌ بدات ته‌عدا له‌یه‌كێكى تریش بكات؟؟ به‌ومه‌فهومى زله‌یه‌؟؟؟

وەڵام: 

من نازانم كه‌ پێغه‌مبه‌ر عیسا (علیه‌السلام) وه‌ها قسه‌یه‌كى كردبێت یان نا،له‌حاڵه‌تێكیشدا ئه‌گه‌ر وه‌ها قسه‌یه‌كیشى كردبێت ئه‌وه‌ ماناى ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ رِێگه‌ى زۆڵم سته‌م و ته‌عه‌ددا بۆ خه‌ڵكى واڵا بكه‌ین ، به‌ڵكو ماناى ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ى موسڵمان لێبورده‌ بین، ئه‌گه‌ر غه‌دریشمان لێكرا له‌به‌ر خوا تۆڵه‌ نه‌ستێنینه‌وه‌.

به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701580798

ئایا گیان له‌به‌ران چۆن دروست بوونه‌؟؟ ئایا له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌بچووكه‌وه‌ بۆگه‌وره‌ دروست بوونه‌ یان له‌گه‌وره‌وه‌ بۆبچووك؟؟...................

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا گیان له‌به‌ران چۆن دروست بوونه‌؟؟ ئایا له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌بچووكه‌وه‌ بۆگه‌وره‌ دروست بوونه‌ یان له‌گه‌وره‌وه‌ بۆبچووك؟؟یان پێكه‌وه‌ دروست بوونه‌؟؟

وەڵام: 

ئازیزه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كى رِوون وئاشكرا له‌شه‌رعدا باس نه‌كراوه‌ كه‌ گیان له‌به‌ران چۆن دروست بوونه‌ وكه‌ى دروست بوونه‌ سه‌ره‌تا گه‌وره‌كان پاشان بچوكه‌كان یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ..به‌ڵكو ئه‌وه‌ى كه‌ شه‌رع باسى كردبێت پێش دروست بوونى ئاده‌م (علیه‌السلام) هه‌ندێ گیان له‌به‌ردروستكراون ودواترخواى گه‌وره‌ فێرى ئاده‌مى كرد كه‌ئه‌و گیاندارانه‌ ناویان چییه‌و چییان پێ ده‌وترێت ..به‌لام به‌شێوه‌یه‌كى ته‌فصیلى باس له‌ دروست بوونیان نه‌كراوه‌ ..الله اعلم

به‌رِێز/ سةربةرشتيارى مالبةر وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌

خواى گه‌وره‌ بۆچى مرۆڤى دروست كردووه‌؟؟ له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌بیستم له‌هه‌ندێك له‌خه‌ڵكى كه‌ده‌ڵێن ته‌نها بۆخۆمه‌شغول كردن دروستى كردووه‌؟؟.......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

خواى گه‌وره‌ بۆچى مرۆڤى دروست كردووه‌؟؟ له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌بیستم له‌هه‌ندێك له‌خه‌ڵكى كه‌ده‌ڵێن ته‌نها بۆخۆمه‌شغول كردن دروستى كردووه‌؟؟په‌نابه‌خوا ..ئایا ئه‌م قسه‌یه‌ رِاسته‌؟؟؟

وەڵام: 

خواى گه‌وره‌ فه‌رمویه‌تى({وَمَا خَلقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيعْبُدُونِ ، مَا أرِیدُ مِنْهُم مِّن رِّزْقٍ وَمَا أرِیدُ أَن یُطعِمُونِ ، إِنَّ اللَّهَ هُوَ الرَّزَّاقُ ذُو الْقُوَّه‌ِ الْمَتِینُ } (56- 58) سوره‌ الذاریات):
واتا: ((من جنۆكه‌ و مرۆڤه‌كانم دروست نه‌كردووه‌ ته‌نها بۆ عیباده‌ت و په‌رستنی خۆم نه‌بێت، من رِزق و رۆزیم لێیان ناوێت، به‌رِاستى خواى گه‌وره‌ زۆر رزق و رۆزى ده‌ره‌و خاوه‌نى ده‌سه‌ڵاتى زۆر پته‌وو به‌ هێزه‌)). له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌دا خواى گه‌وره‌ ئه‌وه‌ى بۆمان رِوون كردۆته‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ستى له‌ دروست كردنى دروست كراوه‌كانى ته‌نها عیباده‌ت بۆ كردن و په‌رستنیه‌تى به‌ تاك وته‌نها، هه‌ركه‌سێك گوێرِایه‌ڵى بكات به‌ باشترین شێوه‌ پاداشتى ئه‌داته‌وه‌، وه‌ هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچى بكات و به‌ تاك وته‌نها نه‌یپه‌رستێت سزاى ئه‌دات به‌توندترین سزا، وه‌ ئه‌وه‌ى بۆمان رِوون كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ بێ پێویسته‌ له‌ دروست كراوه‌كانى، به‌ڵكو دروست كراوه‌كانى به‌گشتى و له‌ هه‌موو كاتێكدا هه‌ژارو بى ده‌سه‌لاتن و پێویستیان به‌ خواى گه‌وره‌ هه‌یه‌، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ دروست كه‌رو به‌دیهێنه‌رو رِزق ده‌رو ده‌سه‌ڵاتدارى هه‌موو دروست كراوه‌كانیه‌تى.

به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701580798

هه‌ندێك له‌خه‌ڵكى پرسیارى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خواى گه‌وره‌ دروستكه‌رى هه‌موو ئه‌م كه‌ونه‌یه‌ ئه‌ى باشه‌ كى دروستكه‌رى خوایه‌؟؟......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

هه‌ندێك له‌خه‌ڵكى پرسیارى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خواى گه‌وره‌ دروستكه‌رى هه‌موو ئه‌م كه‌ونه‌یه‌ ئه‌ى باشه‌ كى دروستكه‌رى خوایه‌؟؟وه‌لامى ئه‌م پرسیاره‌ چۆن بده‌ینه‌وه‌؟؟

وەڵام: 

به‌رێزه‌كه‌م ئینسان سنورى تواناو ده‌سه‌ڵات و بیركردنه‌وه‌ى سنورداره‌ بۆ هه‌ندى شت كه‌ له‌به‌ر چاوێتى و ده‌یان بینێت و هه‌ستیان پێده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانێت دركى ته‌واویان پێبكات، چ جاى هه‌ست كردن و درك كردن به‌ شتێك كه‌ له‌ بیرو هۆش و خه‌یاڵى ئینساندا جێى نابێته‌وه‌، جا پرسیار كردن سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌ كى خواى دروست كردووه‌ پرسیارێكى بى ماناو بى بنه‌مایه‌، چونكه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى قورئان و سوننه‌ت باسیان نه‌كردووه‌ بۆمان تا ئێمه‌ش بیڵێین، وه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم) فێرى ئه‌وه‌ى كردووین كاتێك شه‌یتان ئه‌و پرسیاره‌ى بۆ دروست كردین یه‌كسه‌ر رِه‌ددى بده‌ینه‌وه‌و له‌ خه‌یاڵماندا لایبه‌رین، چونكه‌ ئه‌و پرسیاره‌ سه‌ر ده‌كێشێت بۆ كوفرو بى باوه‌رِى، بۆیه‌ ده‌بێت بڵێین باوه‌رِى ته‌واومان به‌ بوون و ده‌سه‌ڵاتى خوا هه‌یه‌ بى ئه‌وه‌ى پرسیارى دروست بوونى بكه‌ین.

به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701580798

ئایا خوێندن له‌كۆلێژی یاسا دروسته‌؟؟؟.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا خوێندن له‌كۆلێژی یاسا دروسته‌؟؟؟.

وەڵام: 

خوێندن له‌كۆلێژی یاسا ده‌بێت به‌ دوو به‌شه‌وه‌:
1: یاسایه‌ك پێچه‌وانه‌ى شه‌ریعه‌تى ئیسلام بێت ئه‌مه‌ خوێندن تیایدا دروست نییه‌.
2: یاسایه‌ك پێچه‌وانه‌ى شه‌ریعه‌ت نه‌بێت ئه‌مه‌ خوێندن تیایدا دروسته‌.
وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ له‌ یاسایه‌ك ده‌خوێنێت و ئه‌و یاسایه‌ پێچه‌وانه‌ى شه‌ریعه‌تى ئیسلامه‌، مه‌به‌ستى ئه‌م كه‌سه‌ ده‌بێت به‌ دوو به‌شه‌وه‌:
به‌شى یه‌كه‌م: كه‌سێك بۆ ئه‌وه‌ ده‌خوێنێت تا سبه‌ینآ ببێته‌ مووچه‌ خۆر، ئه‌م یاسایه‌ به‌ باشترو چاكتر نازانێت له‌ یاساكانى ئیسلام، حوكمى ئه‌م كه‌سه‌ ئه‌وه‌یه‌ تاوانێكى زۆر گه‌وره‌ى ئه‌نجام داوه‌ كه‌ گه‌وره‌تره‌ له‌ تاوانى زیناو مه‌ى خواردنه‌وه‌و كوشتن و ...... هتد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حوكمى به‌ به‌رنامه‌یه‌ك كردووه‌ پێچه‌وانه‌ى به‌رنامه‌ى خواى گه‌وره‌یه‌، واته‌: ئه‌م كه‌سه‌ فاسقه‌و تاوانباره‌ تاوانى گه‌وره‌ى تیایه‌ ، نه‌ك كافر بێت.
به‌شى دووه‌م: كه‌سێك بۆ ئه‌وه‌ ده‌خوێنێت تا سبه‌ینى حوكمى به‌و یاسایه‌ بكات كه‌ پێچه‌وانه‌ى به‌رنامه‌ى خواى گه‌وره‌یه‌، ئه‌م یاسایه‌ به‌ باشترو چاكتر ده‌زانێت له‌ یاساكانى ئیسلام، حوكمى ئه‌م كه‌سه‌ ئه‌وه‌یه‌ كافرو بى باوه‌رِه‌، واته‌: ئه‌و یاسایه‌ى كه‌ ده‌یخوێنێت مه‌به‌ستى پێى گۆرِینى شه‌رعى خوا بێت.
بۆیه‌ له‌ هه‌ر دوو حاڵه‌ته‌كه‌دا ئینسانى موسڵمان له‌ یاسایه‌ك نه‌خوێنێت كه‌ پێچه‌وانه‌ى به‌رنامه‌ و شه‌ریعه‌تى خواى گه‌وره‌یه‌، چونكه‌ كه‌مترین حوكمى فاسقى و تاوانبار بوونه‌.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701580798

ده‌كرێت بزانین كىَ مه‌سره‌فى رِادیۆى سه‌له‌فى كورد و ئه‌م سایته‌ سه‌له‌فیانه‌و گۆڤارى رِێگاى رِاست و .......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ده‌كرێت بزانین كىَ مه‌سره‌فى رِادیۆى سه‌له‌فى كورد و ئه‌م سایته‌ سه‌له‌فیانه‌و گۆڤارى رِێگاى رِاست و به‌شى كوردى له‌كه‌ناڵى ئه‌سه‌ر ى ئوردنى و نامه‌كانى ده‌كات؟؟

وەڵام: 

به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌كرێت بزانیت چونكه‌ سه‌له‌فییه‌كان شتى نهێنى وژێربه‌ژێرییان نییه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌یه‌ دیاروئاشكرایه‌و هه‌مووان ده‌زانن ئه‌مه‌ش فه‌زڵى خواى گه‌وره‌یه‌ .. ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه‌ ئاگاداربین :-
1- رِادێۆیى سه‌له‌فى كورد .. رِادیۆیه‌كى ئیسلامى سه‌له‌فى كوردییه‌ وته‌نها له‌سه‌رتۆرِى ئینته‌رنێت كارده‌كات به‌پێی په‌خشى خۆى ووتارومحازه‌رات وووتارى مامۆستایانى سه‌له‌فى په‌خش ده‌كات ، مه‌سره‌فى ئه‌م رِادیۆیه‌ به‌رێز/ به‌رِێوه‌به‌رى ماڵپه‌رِى سه‌له‌فى كورددابینى كردووه‌ ، مه‌وقیعى رِادیۆكه‌ى بۆسىَ ساڵ گرتووه‌ وپاره‌ى ئه‌وسىَ ساڵه‌شى سه‌رف كردووه‌ .. ئێمه‌ش لینكى رِادیۆكه‌مان له‌ ماڵپه‌ره‌كانى خۆماندا داناوه‌ تا سودى زیاتربێت بۆهه‌مووان ، خواى گه‌وره‌ پاداشتى به‌خێرى ئه‌و برابه‌رِێزه‌مان بداته‌وه‌وبیكاته‌ مایه‌ى خێرى زۆربۆقیامه‌تى .
2- سه‌باره‌ت به‌مه‌سره‌فى سایته‌ سه‌له‌فییه‌كانیش وه‌كوپێشترله‌وه‌لاَمى پرسیارێكى هاوشێوه‌دا رِوونمان كرده‌وه‌ به‌رِێوه‌به‌ره‌كان مه‌سره‌فى سایته‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن ، سوپاس بۆخوا پاره‌یه‌كى زۆرى ناوێت وده‌توانین خۆمان مه‌سره‌فى خۆمان بكه‌ین ، هه‌ركه‌سیش ئه‌گه‌رده‌یه‌وێت یاره‌مه‌تیمان بدات ئه‌وه‌ ماڵى ئاوابێت وده‌توانیێـ ئاگادارمان بكاته‌وه‌ویارمه‌تییه‌كانى به‌ده‌ستمان بگه‌یه‌نێت بۆئه‌وه‌ى ماڵپه‌رِه‌كان زیاتربه‌ره‌وپێش برِۆن..
3- سه‌باره‌ت به‌گۆڤارى رِێگاى رِاست كه‌ گۆڤارێكى ئیسلامى سه‌له‌فى كوردییه‌ وه‌رزییه‌ وزۆرێك له‌مامۆستایانى سه‌له‌فى له‌سه‌رانسه‌رى كوردستان بابه‌ت ومه‌قاله‌وئامۆژگارى خۆیانى تێدا بلاَوده‌كه‌نه‌وه‌وتائێستا 15ژماره‌ى لىَ ده‌رچووه‌، پێشتربه‌قه‌رز چاپخانه‌ى سیڤا له‌سلێمانى له‌جاده‌ى مه‌وله‌وى به‌رامبه‌ر بازارِى كه‌ناركه‌ به‌رِێز كاك زانا خاوه‌نێتى چاپى ده‌كردوهه‌ركات ده‌فرۆشرا ئه‌وكات پاره‌كه‌ى پێ ده‌درا به‌لاَم له‌ئێستادا به‌رِێز كاك تحسین خاوه‌نى كتێبخانه‌ى سیما له‌چه‌مچه‌ماڵ مه‌سره‌فى چاپكردنى له‌ئه‌ستۆگرتووه‌و ئه‌ركى بلاَوكردنه‌وه‌ى له‌ئه‌ستۆگرتووه‌ وئیستفاده‌وخێره‌كه‌ى بۆخۆیه‌تى و خۆى به‌سه‌ركتێبخانه‌كانى تردا بلاَوى ده‌كاته‌وه‌..خواخێرى ئه‌وبرایه‌ش بنوسێت ویارمه‌تیده‌ری بێت بۆسه‌رخستنى له‌كاروباره‌كانى خۆیدا .
4- سه‌باره‌ت به‌كه‌ناڵى ئاسمانى الاثر.. كه‌ناڵى الاثر كه‌نالێكى ئیسلامی عه‌ره‌بییه‌ وله‌وولاَتى ئوردنه‌ به‌رِێز د.صادق البیضانى خاوه‌نى كه‌ناڵه‌كه‌یه‌وزانایه‌كى به‌رِێزوله‌هه‌مان كاتدا بازرگانێكى ده‌وڵه‌مه‌نده‌وله‌گه‌ڵ كارى ده‌عوه‌وبانگه‌وازدا خه‌ریكى كارى بازرگانیشه‌وسه‌رقاڵه‌ پێوه‌ى ،دۆستى به‌رِێز د.عبداللطیف احمد ه‌ پێكه‌وه‌ له‌وولاَتى یه‌مه‌ن له‌لاى شێخ موقبیل (رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت) ده‌رسیان خوێندووه‌وئاشنایه‌تییان دروست كردووه‌،له‌سه‌رداواى د.عبداللطیف به‌رِێزیان 2سه‌عات له‌كاتى خۆیان به‌كورد داوه‌ تاله‌و2سه‌عاته‌دا هه‌رچییه‌كیان هه‌یه‌ له‌خێروچاكه‌ بۆگه‌له‌كه‌یان په‌خشى بكه‌ن ، مامۆستایانى سه‌له‌فیش خواى گه‌وره‌ بییان پارێزێت زۆربه‌شێوه‌یه‌كى خێراوحه‌كیمانه‌ پێشوازییان له‌م هه‌له‌ خێره‌ كردو ئه‌وه‌نده‌ى توانیان ووتارومحازه‌رات وزنجیره‌ به‌رنامه‌یان ئاماده‌ كردوچه‌ندبرایه‌كیش به‌شێوه‌یه‌كى رِێك وپێك ووتاره‌كانیان ده‌نارد بۆئۆفیسى سه‌ره‌كى كه‌ناڵه‌كه‌ له‌وولاَتى ئوردن له‌وێشه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى رِێك وپێك په‌خش ده‌كرا.سوپاس بۆخوا ئه‌مه‌ش مه‌سره‌فێكى ئه‌وتۆى نه‌ده‌ویست ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت كه‌ به‌به‌ریددا ده‌نێردرا ته‌نها پاره‌ى به‌ریده‌كه‌ ده‌درا كه‌ئه‌مه‌ش چه‌ندبرایه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ند خوا پاداشتیان بداته‌وه‌ ئه‌ومه‌سره‌فه‌یان له‌ئه‌ستۆگرتبوو.. وه‌كومژده‌یه‌كیش بۆخوشك وبرایانمان له‌ئێستادا سه‌رجه‌م ووتاره‌په‌خشكراوه‌كانى كه‌ناڵى الاثر كه‌ ژماره‌یان 230ووتاره‌وله‌23 دى ڤى دیدا كۆكراوه‌ته‌وه‌وله‌تۆمارگاسه‌له‌فییه‌كانه‌وه‌ بلاَوده‌كرێته‌وه‌و ده‌توانین به‌ده‌ستى بخه‌ن..
5- سه‌باره‌ت به‌نامه‌ كوردییه‌كان .. ئه‌وكه‌سانه‌ى كه‌ وه‌كو فلته‌رى كوردى دانرابوون هه‌ندێكیان خۆبه‌خشانه‌وهه‌ندێكى تریان به‌پاره‌یه‌كى رِه‌مزى كه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كه‌ناڵه‌كه‌ بۆى دانابوون له‌برى ئه‌و مه‌سره‌فه‌ى كه‌ده‌یانكرد وه‌كو رِاكێشانى هێڵى ئینته‌رنێت كاریان ده‌كرد.. به‌لاَم له‌ئێستادا فلته‌رى كوردى نه‌ماوه‌ تانامه‌كوردییه‌كان له‌سه‌ر شریتى كه‌ناڵه‌كه‌ پیشان بدات به‌ڵكو شێوازى ناردنى نامه‌كان گۆرِاوه‌ پێشترله‌سه‌رشریته‌كه‌ وه‌لاَمت ده‌درایه‌وه‌ به‌لاَم ئێستا رِاسته‌وخۆ وه‌لاَمه‌كه‌ بۆموبایله‌كه‌ت ده‌گه‌رێته‌وه‌وهیچ كه‌س جگه‌ له‌خۆت نایبینى .. هۆكارى نه‌مانى فلته‌رى كوردى ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ چه‌ند خاڵێك :-
1- زۆرێك له‌حزبییه‌كان وهه‌واداره‌كانیان قسه‌ى ناشرین ودرۆى بێ بنه‌ماو بوهتان وته‌علیقى نادروستیان ده‌نوسى وده‌یاننارد بۆشریته‌كه‌ زۆرجارله‌كاتى پشووى فلته‌رى كوردیدا ده‌رده‌چوون وخه‌ڵكانێكى زۆرده‌یانبینین وپێیان ناخۆش بوو كه‌ئه‌وشریته‌ بۆجگه‌ له‌خێربه‌كاربهێنرێت ،فلته‌ره‌ عه‌ره‌بییه‌كانیش تێ نه‌ده‌كه‌شتن وبلاَویان ده‌كرده‌وه‌..ئه‌مه‌ هۆكارى سه‌ره‌كى ورِه‌ئیسییه‌كه‌ بوو..
2- زۆرجاریش زۆرپرسیارده‌كرا وده‌نێردرا كه‌ شیاوى بلاَوكردنه‌وه‌ونیشاندان نه‌بوو، وه‌كاتێكیش وه‌لاَم نه‌ده‌درایه‌وه‌ گله‌ییان ده‌كردوقسه‌یان پێ ده‌وترا..
3- زۆرجاریش پرسیارى زۆرگرنگ وهه‌ستیارده‌كرا له‌وشریته‌دا، نه‌ده‌كرا وه‌لاَم بدرێته‌وه‌ وه‌كو مه‌سه‌له‌ى ته‌لاَق ..هه‌ربۆیه‌ له‌به‌رئه‌م هۆكارانه‌ فلته‌رى كوردى نه‌ما وئێستا به‌رێز باوكى عبدالرحمن دانراوه‌ وه‌كوفلته‌رى كوردى بۆسه‌ر موبایل ، ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه‌ ئاگاداربین ئه‌و به‌رِێزه‌ش خۆبه‌خشانه‌ كارده‌كات ..خواى گه‌وره‌ هه‌مووان سه‌رفرازوبه‌خته‌وه‌ربكات..
به‌رِێز/سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

حوكمى چییه‌ نوێژى عیشا دره‌نگ بكه‌یت؟مه‌به‌ستم له‌سه‌عات 11به‌دواوه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

حوكمى چییه‌ نوێژى عیشا دره‌نگ بكه‌یت؟مه‌به‌ستم له‌سه‌عات 11به‌دواوه‌؟؟

وەڵام: 

پرسیار له‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله غلیه وسلم)كرا ئایا چى كارێك له‌ هه‌موو كاره‌كان خێرتره‌؟ ئه‌ویش فه‌رموى: كردنى نوێژه‌كان له‌ كاتى خۆیدا، وه‌ فه‌رموده‌ هاتوه‌ كه‌ نوێژى عیشا كاته‌كه‌ى تا نیوه‌ شه‌وه‌، كاتى شه‌ویش له‌ نوێژى مه‌غریبه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات تا نوێژى به‌یانى ، جا ئه‌گه‌ر نوێژى مه‌غریب له‌ سه‌عات حه‌وت و نیوه‌وه‌ ده‌ستى پێكردو نوێژى به‌یانى له‌ سه‌عات سى و نیو ئه‌و كاته‌ له‌ سه‌عات حه‌وت و نیوه‌وه‌ تا سى و نیو ده‌ژمێرین و دابه‌ش دووى ده‌كه‌ین و ده‌یخه‌ینه‌ سه‌ر حه‌وت و نیوى نوێژى مه‌غریب تا ئه‌و كاته‌ نوێژى عیشا ده‌مێنێت، واته‌: 7:30 بۆ 3:30 ده‌كاته‌: 8 سه‌عات دابه‌ش 2 بكه‌ ده‌كاته‌: 4 سه‌عات بیكه‌ره‌ سه‌ر 7:30 مه‌غریب ده‌كاته‌: 11:30 واته‌ هه‌تا ئه‌و كاته‌ نوێژى عیشا ده‌كرێت، وه‌ هه‌ر كاتێك ویستت بزانیت تا چى كاتێك نوێژى عیشا ده‌مێنێت به‌و شێوه‌یه‌ لێكى بده‌ره‌وه‌، ئه‌م كاته‌ كاتى كۆتایى زه‌روره‌ته‌ كاتى باش و خێرى سه‌ره‌تاكه‌یه‌تى.

به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701580798

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٤٩
٣٠٢٣
٦٨٠٧٥٣