ئایا ته‌ریقه‌تى قادرى رِاسته ؟؟سۆفیه‌كان ده‌ڵێن دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ى شێخ ........
سلام علیكم ورحمة الله..
1- ئایا ته‌ریقه‌تى قادرى رِاسته ؟؟سۆفیه‌كان ده‌ڵێن دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ى شێخ عبدالقادرى گه‌یلانى بووه.
2- ئایا شێخ عوسمانى بییاره كهراماتى هه‌بووه وه رِاتان به‌رامبه‌رى چۆنه؟؟.
عليك السلام ورحمة الله وبركاته..
1: براى خۆم هه‌ر تهریقهو رِێگهیهك له هه‌ڵس و كه‌وت و عیبادهت و مامه‌ڵه‌كردن جیاواز بێت له رِێگهو رِێبازى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) هاوهڵانى(رضى الله عنهم) ئه‌وه رِێگهیهكى خراپه‌و سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ى گومرِایى سه‌رلێشێواوییه، جا ته‌ریقه‌تى قادرى و سۆفیه‌كان و جگه له‌مانیش هاوار بۆ غه‌یرى خوا ده‌كه‌ن باوهرِیان وایه كه پیاوچاكان شیفایان به ده‌سته‌و غه‌یب ده‌زانن ، وه دار‌و به‌ردو پهرِۆو گۆرِو مه‌زارگاكان زۆر به پیرۆز‌و پرِ به‌ره‌كه‌ت ده‌زانن، ........هتد، هه‌موو ئه‌مانه‌ش شیركى گه‌وره‌ن و خواى گه‌وره له كه‌سێك خۆش نابێت ئه‌گه‌ر ئه‌وه حاڵى بێت و له‌سه‌رى بمرێت، جا براى خۆم ته‌نها شوێنى قورئانى پیرۆز‌و فهرموودهكانى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بكه‌وه‌و شوێنى هیچ تهریقهو رِێچكه رێ و حیزبێك مه‌كه‌وه، چونكه باشترین رِێگهو رِێباز رِێگهو رِێبازى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله غلیه وسلم)وهاوهڵانى ئه‌و بووه.
2: كه‌رامه‌ت بۆ پیاوچاكان هه‌یه، هه‌ركه‌سێك ئیماندار بێت و له خوا ترس بێت ئه‌وه دۆست و وه‌لى خوایه، به‌لام مه‌رج نییه هه‌ركه‌سێك وه‌لى بێت و كهراماتى هه‌بێت ئێمه داواى شیفاو یارمه‌تى لێ بكه‌ین و هاوارى بۆ بكه‌ین و حه‌یوان بۆ سه‌ر ببرِین و دار‌و به‌ردو پهرِۆو گۆرِهكهى به پیرۆز‌و به به‌ره‌كه‌ت بزانین، جا رِامان به‌رامبه‌ر هه‌موو موسڵمانێك ئه‌وه‌یه به پێى ئیمان و كرده‌وه‌ى چاكه‌ى دۆست و وه‌لى خوایه، به‌ڵام ئه‌مه ماناى ئه‌وه نییه كه ئێمه ئه‌و كارانه‌ى به‌رامبه‌ر بكه‌ین كه پێشتر باسمان چونكه ئه‌و كارانه هه‌مووى موڵكى خوایه‌و ته‌نها ئه‌و ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه نه‌ك وه‌لى و پیاوچاكان و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كهراماتیان هه‌یه.
بهرِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وهلاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701580798