ئه‌گه‌ر ژنم هێناو یه‌كسه‌ر ماڵ به‌جێ بهێڵم (واتا دایك وباوكم به‌جێ بهێڵم) دروسته؟؟
ئه‌گه‌ر ژنم هێناو یه‌كسه‌ر ماڵ به‌جێ بهێڵم (واتا دایك وباوكم به‌جێ بهێڵم) دروسته؟؟ چونكه من ده‌مه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كى رِێك وپێك ودروست په‌روه‌رده‌ى منداڵ بكه‌م.
براى خۆم ئه‌گه‌ر دایك و باوكت به ته‌نهان و به ته‌مه‌نن و كه‌س نییه خزمه‌تیان بكات ئه‌وه دروست نییه لێیان جیا ببیته‌وه، وه ئه‌گه‌ر له ماڵه‌وه براى ترت هه‌یه و قه‌ره‌باڵغن و ئه‌وه ده‌توانی لێیان جیا ببیته‌وه به جێیان بهێڵیت بۆ ئه‌وه‌ى براكانت و خێزانت تووشى نه‌زه‌رو تاوان نه‌بن، به‌ڵكو واجبه ئه‌گه‌ر له بارتا هه‌بێت و بۆت بگونجێت، وه ده‌بێت ئاگات له‌وه‌ش بێت به‌وه‌ى ماڵ و منداڵ و خێزانته‌وه مافه‌كانى دایك و باوكت پێشێل بكه‌یت، سه‌ردانیان بكه‌و یارمه‌تى ته‌واویان بده، خواى موفقت بكات بۆ كارێكى چاكه‌و هه‌موو لایه‌ك سه‌ركه‌وتوو بكات. ئامین.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701580798
ئایا حوكمى به‌كارهێنانى كلی چاو چییه له‌رِووى شه‌رعه‌وه؟؟
ئایا حوكمى به‌كارهێنانى كلی چاو چییه له‌رِووى شه‌رعه‌وه؟؟
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (... وإن خیر أكحالكم الإثمد یجلو البصر وینبت الشعر) له‌م فه‌رمووده‌یه‌وه ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وى كه كل كردن سودى هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه چاو پاك و خاوێن ده‌كات و به هێزى ده‌كات, وه برژه‌نگ و برِۆ به هێز ده‌كات.
پرسیار كرا له زاناى پایه‌به‌رز عبدالمحسن العباد البدر (خوا بیپارێزێت) ئایا پیاوان كلى رِه‌ش به‌كار بهێنن ئه‌و حوكمه ده‌یان گرێته‌وه كه خۆیان شوبهاندووه به ئافره‌تان؟ ئه‌ویش فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر چاوه‌كانى ئازارى هه‌بوو وه‌كو چاره‌سه‌ر به‌كارى هێنا بۆ شیفاى چاوه‌كانى ئه‌وه دروسته، یان بۆ پاك و خاوێن بوون و به هێزى چاوه‌كانى بێت دروسته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ جوانى بێت ئه‌وه هه‌ندى جار خۆچواندنى تیدایه به ئافره‌تان.
وه هه‌روه‌ها پرسیارى لێكرا ئایا به‌كارهێنانى كلی چاو سوننه‌ته؟ ئه‌ویش فه‌رمووى: هیچ به‌ڵگه‌یه‌كم نه‌بینیوه كه سوننه‌ت بێت.
برِوانه:(شرح سنن أبی داود: للعلامة: عبدالمحسن العباد البدر "حفظه الله تعالى)
عبدالمحسن العباد البدر (خوا بیپارێزێت): یه‌كێكه له زانا گه‌وره‌و فه‌رمووده‌ناسانى دانیشتوى شارى مه‌دینه‌ى پیرۆز، له جامیعه‌ى مه‌دینه‌ى منوره و ناو مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌رس و ده‌ورو موحازه‌راتى هه‌یه و خزمه‌تى ئیسلام ده‌كات له كاتێكدا ته‌مه‌نى له‌سه‌رووى هه‌شتا ساڵه‌وه‌یه.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701580798
ئایا دروسته بڵێت خوایه گیان؟ یان بڵێت خوایه گیان به‌قوربانت بم یان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا به‌قوربانت بم؟؟
ئایا دروسته بڵێت خوایه گیان؟ یان بڵێت خوایه گیان به‌قوربانت بم یان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا به‌قوربانت بم؟؟
ووتنى خوایه گیان نه‌مبیستووه هیچ له زاناكان قه‌ده‌غه‌یان كردبێت به‌ڵكو ئه‌وه بۆ خۆشه‌ویستى خواى گه‌وره‌یه‌وئاساییه به‌تایبه‌تى له‌كاتى دوعاونزاكردندا .وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بڵێیت ئه‌ى رسول الله به‌قوربانت بم ئه‌میشیان هه‌ر دروسته ان شاءالله چونكه هاوه‌لان چه‌نده‌ها جار به پێغه‌مبه‌ریان (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموو (بأبی انت وامی یارسول الله)
واته/ به‌دایك و باوكمه‌وه به‌قوربانت بم (یاخود به‌فیدات بم) ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) . والله اعلم .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لامى داوه‌ته‌وه .ژ.م 07701207979
به‌رِێزان ئه‌گه‌ر رِوونتان كردبوایه ئایا دروسته كه زۆر خه‌ڵكى موسڵمانى ئێمه كه كاتى نوێژ دادیت دشداشه له به‌ر ده‌كه‌ن و ......
به‌رِێزان ئه‌گه‌ر رِوونتان كردبوایه ئایا دروسته كه زۆر خه‌ڵكى موسڵمانى ئێمه كه كاتى نوێژ دادیت دشداشه له به‌ر ده‌كه‌ن و به دشداشه‌وه دێن بۆمزگه‌وت مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه وا ده‌زانن كه به دشداشه له‌به‌ركردن زیاتر دیندار ده‌بن و زیاتر له خوا نزیك ده‌بنه‌وه.
له‌به‌ركردنى دشداشه بۆ پیاوان له كاتى نوێزه‌كاندا سوننه‌ت نییه و باشترین پۆشاك بۆ پیاوان پۆشاكى كوردى خۆمانه و له زۆربه‌ى پۆشاكه‌كان شه‌رعى تره , به‌لام له له‌كاتى نوێژدا ئه‌گه‌رخه‌ڵكى دشداشه له‌به‌ر بكه‌ن ناشه‌رعى نییه وئاساییه وه له‌وانه‌یه ئه‌وانه‌ى له‌به‌رى ده‌كه‌ن له‌گه‌رمیدا بێت چونكه دشداشه جلێكى فێنكه .
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه 07701207979
به‌رِێزان ئه‌گه‌ر بۆ موسڵمانانتان رِوون كردبا كه ئه‌و زیكر‌و صلوات و ئه‌و شتانه‌ى كه مه‌لا رِیش تاشراوه‌كان ده‌یكه‌ن و خه‌ڵكى ساده‌ش ده‌رویش ئاسا به ده‌نك و به هه‌وار كردن زیكر ده‌كه‌ن ....
به‌رِێزان ئه‌گه‌ر بۆ موسڵمانانتان رِوون كردبا كه ئه‌و زیكر‌و صلوات و ئه‌و شتانه‌ى كه مه‌لا رِیش تاشراوه‌كان ده‌یكه‌ن و خه‌ڵكى ساده‌ش ده‌رویش ئاسا به ده‌نك و به هه‌وار كردن زیكر ده‌كه‌ن له پاش نویژ و له پێش نوێژكه‌رِاده‌وه‌ستن بۆنوێژیه‌عنى ئه‌گه‌ر ئادابه‌كانى كاتێ بانگبێژ بانگ ده‌دات تاوه‌كو نوێژ ته‌واو ده‌بێت و خه‌ڵك ده‌چنه ده‌ره‌وه له مزگه‌وت چونكه عیباده‌تیش ئاداب و اصولى خۆى هه‌یه كه ئێوه‌ى به‌رِێز باشتر ده‌زانن.
سه‌باره‌ت به زیكركردن له پێش نوێژه فه‌رزه‌كان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى له‌سه‌ر نییه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) یاخود هاوه‌لان (خوایان لێ رِازى بێت) كردبێتیان ,به‌لام له پاش نوێژه فه‌رزه‌كان زیكر هه‌یه به‌لام ده‌بێت به‌ده‌نگى نزم هه‌ر كه‌س بۆ خۆى بیخوێنێت نه‌ك به‌ده‌نگى به‌رز و به كۆمه‌ڵ چونكه ته‌شویش دروست ده‌كات له‌ناو مزگه‌وت و زیكر له خه‌ڵكانى تر تێك ده‌چێت یاخود ئه‌وانه‌ى له نوێژ دواكه‌وتوونه نوێژه‌كه‌یان لێ تێك ده‌چێت .به‌لام ئه‌گه‌ر ئیمام له شوێنێك پێش نوێژى ده‌كرد و خه‌ڵكه‌كه زیكره‌كانیان نه‌ده‌زانى دروسته بۆ ئیمام به‌ده‌نگى به‌رز بیخوێنێت تا خه‌ڵكه‌كه فێرده‌بن به‌لاَم نابێت ئه‌وانیش له‌گه‌ڵیدا بیڵێن.
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه 07701207979
ئایا رِاسته یاخود نا ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى كه ده‌ڵێت ده‌بێت وه‌لامى بانگ بده‌یته‌وه‌ودواتر ئه‌م دووعایه بخوێنیت (اللهم رب هذه الدعوة التامة...)بخوێنیت ؟؟
ئایا رِاسته یاخود نا ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى كه ده‌ڵێت ده‌بێت وه‌لامى بانگ بده‌یته‌وه‌ودواتر ئه‌م دووعایه بخوێنیت (اللهم رب هذه الدعوة التامة...)بخوێنیت ؟؟
به‌ڵى ئه‌و فه‌رمووده‌یه صه‌حیحه كه وه‌لامى بانگ بده‌یته‌وه پاشان سه‌لاوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بده‌یت پاشان(اللهم رب هذه دعوة التامة ............) بخوێنیت پاشتر بۆ خۆت چ دوعایه‌ك ده‌كه‌یت بیكه به‌بىَ ده‌ست به‌رزكردنه‌وه .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لامى داوه‌ته‌وه .ژ.م. 07701207979
ئایا ده‌ست بڵندكردن وئامین كردن له‌گه‌ڵ مه‌لا یان هه‌ركه‌سێكى تركه دوعا بكات جگه له‌رِۆژى هه‌ینى له‌مزگه‌وت بێت یان هه‌رشوێنێكى تر دروسته یاخود نا؟
ئایا ده‌ست بڵندكردن وئامین كردن له‌گه‌ڵ مه‌لا یان هه‌ركه‌سێكى تركه دوعا بكات جگه له‌رِۆژى هه‌ینى له‌مزگه‌وت بێت یان هه‌رشوێنێكى تر دروسته یاخود نا؟
دروسته به‌شێوازێكى رِه‌هایى كه دوعات كرد یان دوعاكرا ده‌ست به‌رزبكرێته‌وه و ئامین بكه‌یت ته‌نها له‌و شوێنه تایبه‌تانه نه‌بێت كه هاوه‌لان ده‌ستیان به‌رزنه‌كردۆته‌وه وه‌كو له‌كاتى نوێژى جومعه یاخود له دواى بانگ دان یاخود له دواى نوێژه فه‌رزه‌كان
بةريز/ م.صلاح الدين عبدالكريم وةلامى داوةتةوة ز.م 07701207979
مزكه‌وته‌كانى لاى ئیمه دوعاى قنوت ئه‌خوێنن له نوێژى به‌یانیان كاتێك ئه‌چین ئێمه‌ش ده‌ست به‌رزبكه‌ینه‌وه‌و بڵێین ئامین؟ئه‌گه‌رنا چى بكه‌ین؟
مزكه‌وته‌كانى لاى ئیمه دوعاى قنوت ئه‌خوێنن له نوێژى به‌یانیان كاتێك ئه‌چین ئێمه‌ش ده‌ست به‌رزبكه‌ینه‌وه‌و بڵێین ئامین؟ئه‌گه‌رنا چى بكه‌ین؟
قنوت خوێندن له نوێژى به‌یانى دا بیدعه‌یه و دروست نییه ئه‌گه‌ر چویته مزگه‌وتێك ئیمامه‌كه به‌یانیان قنوتى ده‌خوێند ئه‌گه‌ر زانیت كێشه دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌ست به‌رز نه‌كه‌یته‌وه ئه‌وا ده‌ست به‌رز بكه‌ره‌وه ,به‌لام ئه‌گه‌ر كێشه دروست نابێت ئه‌وا ده‌ست به‌رز مه‌كه‌ره‌وه و رِاوه‌سته تا ئه‌وان ته‌واو ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى بزانن كه بیدعه‌یه به‌لام كه تۆیش ده‌ست به‌رز بكه‌یته‌وه خه‌ڵكى وا ده‌زانن سوننه‌ته .
بۆ زیاتر شاره‌زابوون بگه‌رِێره‌وه بۆ گۆڤارى رِێگاى رِاست ژماره (13) بابه‌تى (قنوت له نوێژى ویترو نوێژه فه‌رزه‌كاندا)
له ئاماده‌كردنى مامۆستا ئیدریس محمود .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لامى داوه‌ته‌وه .ژ.م. 07701207979
ئایا بۆچی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌وسلم)هه‌تا خه‌دیجه‌ى خێزانى نه‌مرد(خوالى ى رِازى بێت) ژنى تر‌ى نه‌هێنا پاشان بۆچى عائیشه‌ى(خوا لى ى رِازى بێت) به 7 ساڵى ماره‌كرد .......
السلام علیكم زۆر سوپاستان ئه‌كه‌م ده‌ست خۆشیتان لێ ئه‌كه‌م بۆ ئه‌م خزمه‌ته‌گه‌وره‌یه به‌رِێز من پرسیاره‌كه‌م ئه‌مه‌یه ئایا بۆچی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌وسلم)هه‌تا خه‌دیجه‌ى خێزانى نه‌مرد(خوالى ى رِازى بێت) ژنى تر‌ى نه‌هێنا پاشان بۆچى عائیشه‌ى(خوا لى ى رِازى بێت) به 7 ساڵى ماره‌كرد كاتێك خۆى 50 په‌نجا ساڵ بوو..ئایا ئه‌وه رِاسته ...زۆرسوپاس.
عليك السلام ورحمة الله
ئه‌و خێزانانه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هێنایانى هیچى بى حیكمه‌ت نه‌بووه هه‌بووه كۆچى كردووه و بێكه‌س بووه ,هه‌بووه مێرده‌كه‌ى كوژراوه و بێكه‌س بووه ,هه‌بووه بۆ نه‌هێشتنى داب و نه‌ریتێكى جاهیلى بووه ,هه‌بووه بۆ ئه‌وه بووه كه هۆزه‌كه‌ى موسڵمان بێت. وه هه‌موو ئه‌م رِووداوانه له مه‌دینه بووه و له مه‌دینه هێناویانێتى به‌لام خه‌دیجه له مه‌ككه وه‌فاتى كردووه و ئه‌م رِووداوانه كه‌وتۆته پاش كۆچى دواى خه‌دیجه . وه عائیشه‌ى له حه‌وت ساڵى ماره‌كرد و له نۆ ساڵى گواستییه‌وه به‌لام پێش ئه‌وه دوو جار له خه‌ودا بینى كه عائیشه خێزانێتى وه خه‌وى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) سروشته و له‌لاى خواوه‌یه , پاشان به‌رِه‌زامه‌ندى عائیشه بووه و به‌زۆر نه‌بووه .
وه ئه‌م شته له‌وكاته داب و نه‌ریت بووه چونكه پێش پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) (جبیزى كورى مطعم) چووه داخوازى عائیشه .وه ئه‌گه‌ر ئه‌م شته ئاسایى نه‌بوایه ئه‌وا كافره‌كانى قورِه‌یش ده‌یانكرد به‌هه‌راو رِه‌خنه‌یان له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌گرت به‌لام كه‌س رِه‌خنه‌ى نه‌گرت و بى ده‌نگ بوون - پاشان له‌و ناوچه گه‌رمانه كچ زووتر پێده‌گات و گه‌شه ده‌كات .
بۆ زیاتر شاره‌زابوون بگه‌رِێره‌وه بۆ په‌رتووكى (به‌ڵى عائیشه له حه‌وت ساڵى ماره‌كراوه و له نۆ ساڵى گواستراوه‌ته‌وه) له ئاماده‌كردنى باوكى حارث .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لامى داوه‌ته‌وه .ژ.م. 07701207979
ئه‌گه‌ركه‌سێك ده‌ستنوێژ بگرێت وبچێت بۆمزگه‌وت پێش نوێژ نیوه‌رِۆ ده‌توانى به‌یه‌ك نوێژ نییه‌تى نوێژى ده‌ستنوێژوته‌حیه‌ت ومه‌سجدودوورِكعاته مۆكده‌كه‌ى لێبهێنێت
سلاوتان لێبێت به‌رِێزان.. ئه‌گه‌ركه‌سێك ده‌ستنوێژ بگرێت وبچێت بۆمزگه‌وت پێش نوێژ نیوه‌رِۆ ده‌توانى به‌یه‌ك نوێژ نییه‌تى نوێژى ده‌ستنوێژوته‌حیه‌ت ومه‌سجدودوورِكعاته مۆكده‌كه‌ى لێبهێنێت،واتا به‌یه‌ك نوێژ ده‌توانى سى نییه‌ت كۆبكه‌یته‌وه..بۆمان رِوونبكه‌نه‌وه خوارِه‌حمتان پێ بكات...
كۆكردنه‌وه‌ى زیاتر له نوێژێكى سوننه‌ت به‌یه‌ك نیه‌ت دروسته هه‌روه‌كو هه‌ندێك له زانایان باسیان كردووه له‌وانه شێخ (عثیمین) چونكه هه‌ندێك له نوێژه سوننه‌ته‌كان داوات لێكراوه ئه‌نجامى بده‌یت به‌هۆیه‌كه‌وه وه‌كو به‌هۆى چونه مزگه‌وت یاخود به‌هۆى ده‌ست نوێژگرتن .جا كه چویته مزگه‌وت دروسته نوێژى سوننه‌تى پێش نیوه‌رِۆ له‌گه‌ڵ (تحیة‌المسجد) .یاخود سوننه‌تى پێش نیوه‌رِۆ له‌گه‌ڵ سوننه‌تى ده‌ست نوێژ .به‌لام كۆكردنه‌وه‌ى چوار رِكعاته‌كه‌ى پێش نوێژى نیوه‌رِۆ به دوو رِكعات بیكه‌یت ئه‌مه‌یان دروست نییه .
بۆ زیاتر شاره‌زابوون بگه‌رِێره‌وه بۆ په‌رتووكه وه‌رگێرِاوه‌كه‌م (گوڵبژێرێك له فه‌تواكانى زاناى پایه به‌رز شێخ عثیمین)
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لاى داوه‌ته‌وه .ژ.م. 07701207979