ئایا هیج ئایه‌تیك یاخود حه‌دیسێك هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه (ئاوهێنانه‌وه)حه‌رامه یاخود گوناهه
پرسیاره‌كه‌م ده‌رباره‌ى (خووى نهێنی)یه، ئایا هیج ئایه‌تیك یاخود حه‌دیسێك هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه (ئاوهێنانه‌وه)حه‌رامه یاخود گوناهه.زۆر سوپاس خودا جه‌زاى خێرتان بداته‌وه
براى ئازیزم ... مه‌سه‌له‌ى (الاستمناء)واتا(ئاوهێنانه‌وه به‌ده‌ست) به‌شێوه‌یه‌كى رِوون وئاشكرا ئایه‌تى قورئانى یان فه‌رمووده‌ى صه‌حیحى پێغه‌مبه‌رى (صلى الله علیه وسلم)ى له‌سه‌رنه‌هاتووه كه رِاسته‌وخۆ باسى ئه‌وكاره خراپه‌بكات وحه‌رامى بكات،چونكه مه‌رج نییه هه‌موو قسه‌وكردارێك كه‌ئینسان ده‌یكات به‌ڵگه‌ى قورئان وحه‌دیسى له‌سه‌رهاتبێت ،چونكه ئه‌م دینه‌ى ئێمه حوكمه‌كانى شامل وگشترگیره وجارى واهه‌یه له‌ژێریه‌ك ئایه‌تدا یان یه‌ك فه‌رمووده‌دا چه‌نده‌ها حوكم كۆده‌كرێته‌وه‌وبرِیارى له‌سه‌رده‌درێت ، بۆنموونه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت ({....وَلاَ تَقْتُلُواْ ڕأنفُسَكُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِیمًا} (29) سورة النساء)واتا(نه‌فسى خۆتان مه‌كوژن ،چونكه خواى گه‌وره زۆربه‌سۆزمیهره‌بانه به‌رامبه‌رتان) كه‌واته هه‌رشتێك هۆكاربێت بۆخۆكوشتن ئه‌وه حه‌رام وناشه‌رعى ونادروسته ،جاشته‌كه هه‌رشتێك بێت گه‌وره‌بێت یان بچووك...هتد،هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌وسلم)له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێت (لاضرروضرار)واتا (نه‌زیان به‌خۆت بگه‌یه‌نه نه‌زیان به‌خه‌ڵكیش بگه‌یه‌نه)ئه‌مه یه‌كێكه له‌كۆى سه‌ده‌هابه‌ڵگه‌ى هاوشێوه كه‌ده‌توانى وه‌كو به‌ڵگه‌ى حه‌دیس بۆحه‌رامێتى كارى ئاوهێنانه‌وه به‌ده‌ست هه‌ژمارى بكه‌یت ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لاى زۆرێك له‌ئه‌هلى عیلم ئایه‌تى ({وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ} (5) سورة المؤمنون)،واتا(ئه وانه ى باريزكارى دةكه ن لةدامينى خؤيان باك راى دةكرن) ده‌كرێته به‌ڵگه بۆحه‌رامێتى ئه‌وكاره، چونكه ئه‌گه‌ركه‌سێك ئه‌وه پیشه‌ى بێت داوێنى خۆى پاك رِانه‌گرتووه‌وپارێزگارى لێ نه‌كردووه..بۆیه باشتروایه ئینسانى موسڵمان خۆى به‌دووربگرێت له‌وكاره‌خراپ ونه‌شیاوه بۆئه‌وه‌ى له‌داهاتوودا تووشى په‌شیمانى نه‌بێت به‌ئه‌وه‌ى تام وچێژ له‌گه‌ڵ حه‌لاَڵى خۆى نه‌كات وتووشى نه‌خۆشى نه‌فسى وجنسى بكات ....
خواى گه‌وره هیدایه‌تى هه‌مووان بدات ورِێنموویمان بكات بۆسه‌ررِێگاى رِاست..
به‌رِێز/سه‌ربه‌رشتیارى مالبه‌ر وه‌لامى داوه‌ته‌وه..