ئایهكورتكردنهوهى ریش دروسته له‌ترسى ئه‌وه‌ى توشى كیشه نه‌بیت؟
سلام علیكم.
ئایهكورتكردنهوهى ریش دروسته له‌ترسى ئه‌وه‌ى توشى كیشه نه‌بیت؟
عليك السلام ورحمة الله..
بێ گومان به‌پێی قورئانی پیرۆز‌و فه‌رمووده‌كان رِیش دانان واجب و پێویسته‌و تاشین و كورتكردنهوهیشی به‌بێ عوزری شه‌رعی حه‌رامه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: {وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا} (7) سوره الحشر). واته: ئه‌وه‌ی، كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) بۆ ئێوه‌ی هێناوه له فه‌رمووده‌كانیدا وه‌ری بگرن وئه‌وه‌شی، كه لێتانی قه‌ده‌غه كردووه خۆتانی لێ بپارێزن و خۆتانی لێ به‌دوور بگرن.
بێ گومان یه‌كێك له‌و شتانه‌ی، كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) بۆ ئێمه‌ی هێناوه له فهرموودهكانیداو فه‌رمانی به ئێمه كردووه، كه ئه‌نجامی بده‌ین بریتییه له: رِیش دانان، پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلى الله غلیه وسلم) له چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌دا فه‌رمانی به ئێمه كردووه، كه رِیش دابنێین وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (إعفُوا اللِّحى، واحفوا الشَّوارب).
واته: رِیش دابنێن و سمێڵتان كورت بكه‌نه‌وه.
بێ گومان ئه‌م فه‌رمانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلى الله علیه وسلم) بۆ واجبێتییهو به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه دانانی رِیش واجب و پێویسته.
هه‌روه‌ها به‌پێی بیرورِای هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌ش رِیش تاشین حه‌رامه‌و دروست نییه.
به‌لإم گه‌ر كه‌سێك ناچار كرا‌و به‌وه‌ی، كه رِیشی بتاشێت ودهسهلاتیشی نه‌بوو ئه‌وه زانایان ده‌فه‌رموون: ئه‌و كه‌سه مادام گوشاری خرابێته سه‌ر له‌لایه‌نی كه‌سێكه‌وه، كه ده‌سه‌لاتی به‌سه‌ریدا هه‌یه، ئه‌وه له‌م حاڵه‌ته‌دا دروسته بۆی، كه رِیشی بتاشێت، چونكه ناچار كراوه‌و ده‌سه‌لاتیشی نییه، به‌لام مه‌به‌ستمان ئه‌و كه‌سانه نییه‌و فه‌توا بۆ ئه‌و كه‌سانه ناده‌ین، كه به‌هۆی پاره‌و پوڵ وكاسبییهوه رِیشی خۆیان ده‌تاشن به بیانوی ئه‌وه‌ی، كه فلان وه‌زاره‌ت رِێگامان پێنادات، كه به رِیشهوه شت بفرِۆشین، یا رِێگامان پێنادات، كه به رِیشهوه ده‌وام بكه‌ین، ئه‌م كه‌سانه با هه‌وڵ بده‌ن ته‌قوای خوا بكه‌ن وئاوها رِیش تاشین به‌لایانه‌وه ئاسایی نه‌بێت.
بهرِێز/ م.عوبێد فقێ وهلاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701940272