كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا خوارده‌مه‌نى به‌سه‌رچووى (ئیكسپایر)فرى بده‌ى گوناهبارده‌بیت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا خوارده‌مه‌نى به‌سه‌رچووى (ئیكسپایر)فرى بده‌ى گوناهبارده‌بیت؟

وەڵام: 

خوارده‌مه‌نی به‌سه‌رچوو (ئیكسپایر) ئه‌گه‌ر فرِێ بدرێت دروسته‌وگوناهبار نابیت، چونكه‌ ئه‌گه‌ربیخۆیت توشی زیان ونه‌خۆشی ده‌بێت،به‌لاَم ئه‌گه‌رئاژه‌ڵ بیخوات ئه‌وا ده‌توانیت به‌ئاژه‌ڵی بده‌یت.

به‌رِێز/ م/صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

من من مه شروعیکم کردووه بیش ره مه زان باره که 5000000 ملیون زیاتره ئایا زه کاتی لی ده که وی یان نا؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم..
من من مه شروعیکم کردووه بیش ره مه زان باره که 5000000 ملیون زیاتره ئایا زه کاتی لی ده که وی یان نا؟؟

وەڵام: 

عليك السلام ورحمة الله....
ئه‌گه‌ركاتی ده‌ست پێكردنه‌كه‌ ساڵێكی به‌سه‌ردا تێ په‌رِببێ ئه‌وا زه‌كاتی تێدایه‌،ئه‌گه‌رنا چاوه‌رِوان ده‌كه‌یت تاساڵێكی به‌سه‌ردا تێ ده‌په‌رِێت ئه‌وكاته‌ زه‌كاتی تێدایه‌،.

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا ئه‌گه‌رخانوو دوكانى كرێى هه‌بێت زه‌كات له‌كرێكه‌ى ده‌درێت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم...
ئایا ئه‌گه‌رخانوو دوكانى كرێى هه‌بێت زه‌كات له‌كرێكه‌ى ده‌درێت؟ به‌لاَم ئه‌گه‌رپاره‌كه‌(واتا كرێى دووكانه‌كه‌) دیارنه‌مابێت وخورابێ ، چونكه‌ ئه‌م كرێیه‌ مانگه‌ومانگ ده‌خورێت ،ئایا زه‌كاتى لىَ ده‌كه‌وێت ؟خواى گه‌وره‌ پاداشتان بداته‌وه‌.

وەڵام: 

علیك السلام براى ئازیزم زه‌كات له‌كرێی دوكان وخانوو هه‌یه‌ به‌لاَم ئه‌گه‌ركرێ كه‌كرا به‌مه‌سره‌ف ونه‌ما ئه‌وا زه‌كاتی تیانی یه‌.

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئه‌كه‌ر كه‌سیك رِۆژى له‌ دایكبوونى هه‌دییه‌كى بۆ بكرِى درووسته‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌كه‌ر كه‌سیك رِۆژى له‌ دایكبوونى هه‌دییه‌كى بۆ بكرِى درووسته‌؟

وەڵام: 

ناردنى دیارى به‌ئه‌و بۆنه‌یه‌وه‌ نادروسته‌ چونكه‌ چاولێكردن ولاسایى كردنه‌وه‌ى بێ باوه‌رِان پشتگیرى كردنى كارێكه‌ دووره‌ له‌ سوننه‌ته‌وه‌ وه‌ پێویسته‌ موسڵمانان به‌گوێره‌ى توانا سوننه‌تى حه‌وتم (العقیقه‌) زیندوو بكه‌نه‌وه‌ وه‌خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت [{اتَّبِعُواْ مَا أنزِل إِلیْكُم مِّن رَّبِّكُمْ....] (3) سوره‌ الأعراف، واتا(شوێنى ئه‌وقورئانه‌ بكه‌ون كه‌له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه‌ هاتۆته‌خوارىَ ...) وه‌ پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم)ده‌فه‌رمووێت [ من عمل عملا لیس علیه امرنا فهو رد]واتا(هه‌ركه‌سێك كارێك بكات له‌خۆیه‌وه‌ فرمانى خواوپَغه‌مبه‌رى(صلى الله علیه‌ وسلم)ى له‌سه‌رنه‌بێت ئه‌وه‌ لێى وه‌رناگیرێت وره‌ت ده‌كرێته‌وه‌،بردنى دیارى بۆكه‌سێك به‌بۆنه‌ى رِۆژى له‌دایك بوونیه‌وه‌پێچه‌وانه‌ى قورئان وسوونه‌ته‌ وه‌ خۆشبهاندنه‌ به‌گاوروجوله‌كه‌..له‌به‌رئه‌وه‌ له‌ئه‌وكاره‌ دووربكه‌وه‌.

به‌رِێز مامۆستا عبدالسلام وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ . ژ.م. 07701917541

ئایا ئه‌نگوستیله‌ له‌په‌نجه‌ كردن سوننه‌ته‌ یان نا ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ئه‌نگوستیله‌ له‌په‌نجه‌ كردن سوننه‌ته‌ یان نا ؟ چونكه‌ شتێكم بیستووه‌ كه‌وا ده‌ڵىَ سوونه‌ت نییه‌ ومن خۆشم له‌په‌نجه‌ى ناكه‌م به‌لاَم وه‌كوشاره‌زاییه‌ك بۆوه‌لاَمدانه‌وه‌ى خه‌ڵك كه‌زۆرى به‌سوونه‌تى ده‌زانن..

وەڵام: 

ئه‌نگوستیله‌ له‌په‌نجه‌كردن له‌ ئاڵتوون بۆ پیاوان حه‌رامه‌ به‌لاَم جگه‌ له‌ ئاڵتوون وه‌كو زیو ئه‌گه‌ر بۆ پێویستى بوو سوننه‌ته‌ وه‌كو قازى و وه‌زیر یاخود كه‌سێك خاوه‌نى مامه‌ڵه‌یه‌كه‌ بیكات به‌به‌ڵگه‌ بۆ كارى خۆى وه‌كوپێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) كاتێك نامه‌ى ده‌نارد بۆ پاشایان وترا ئه‌م پاشایانه‌ نامه‌ى بىَ مۆر وه‌رناگرن ,به‌لاَم بۆ جوانى دروسته‌ نه‌ك سوننه‌ت به‌لاَم ده‌بێت له‌ده‌ست كردنى بۆ شانازى كردن نه‌بێت وه‌ هه‌ردروست نییه‌ به‌بۆنه‌ى ژن هێنانه‌وه‌له‌په‌نجه‌ى بكه‌یت چونكه‌ ئه‌م رِوشته‌ رِه‌وشتى بێ دینانه‌ له‌ ئه‌صڵدا .
به‌رِێز/ م.عبدالسلام عبدالرؤف وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701917541

ئایا دوعاى قنووتى نوێژى ته‌راویح صه‌حیحه‌ یان نا؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا دوعاى قنووتى نوێژى ته‌راویح صه‌حیحه‌ یان نا؟

وەڵام: 

دووعاى قنووت له‌ نوێژى وه‌تردا سوننه‌ته‌ وه‌ فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خواى له‌سه‌رهاتووه‌ (صلى الله عليه وسلم)به‌لاَم خوێندنى دوعاى قنووت له‌نوێژى به‌یانیدا بیدعه‌یه‌وناشه‌رعییه‌ وهیچ به‌ڵگه‌یه‌كى صه‌حیحى له‌سه‌رنه‌هاتووه‌ .

به‌رِێز مامۆستا عبدالسلام عبدالرؤف وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ . ژ.م. 07701917541

ئایا سیواك به‌ده‌ستى رِاست به‌كاردێت یان به‌ده‌ستى چه‌پ ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا سیواك به‌ده‌ستى رِاست به‌كاردێت یان به‌ده‌ستى چه‌پ ؟چونكه‌ من شتێكم خوێنده‌وه‌ كه‌ ئیبن ته‌یمییه‌ (رِه‌حمه‌تى خواى لىَ بێت)ده‌ڵێت به‌ده‌ستى چه‌پ به‌كاردێت چونكه‌ بابه‌تى پاككردنه‌وه‌یه‌..

وەڵام: 

براكه‌م هیچ فه‌رمووده‌یه‌كى صه‌حیح نییه‌ له‌سه‌ر شێوازى سیواك كردن به‌ده‌ستى رِاست یان چه‌پ به‌لاَم ئه‌گه‌ر سه‌ره‌نج بده‌ى فه‌رمووده‌یه‌كى زۆرهاتووه‌ له‌سه‌ر فه‌زڵى سوونه‌تى سیواك كردن له‌لایه‌ن سوننه‌تى كاره‌كه‌ ،به‌لاَم باشتر وایه‌ به‌ده‌ستى رِاست بیكه‌یت به‌لاَم ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه‌ پاككردنه‌وه‌ بێت ئه‌وه‌ به‌ده‌ستى چه‌پ بیكه‌یت وه‌ك ئیبن ته‌یمییه‌ ده‌فه‌رمووێت (رِه‌حمه‌تى خواى لىَ بێت). .

به‌رِێز مامۆستا عبدالسلام عبدالرؤف وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701917541

چۆنێتى په‌نجه‌ جولاَندن له‌ناونوێژدا،مه‌به‌ستم چۆنه‌ به‌خێرایى یان هێواش یان په‌نجه‌ت ته‌واوداده‌گرى به‌سه‌رئه‌ژنۆت یان كه‌مێك به‌رزوزمى ده‌كه‌یت.. له‌ناونوێژدا ..

پرسیارەکە وەک خۆی: 

چۆنێتى په‌نجه‌ جولاَندن له‌ناونوێژدا،مه‌به‌ستم چۆنه‌ به‌خێرایى یان هێواش یان په‌نجه‌ت ته‌واوداده‌گرى به‌سه‌رئه‌ژنۆت یان كه‌مێك به‌رزوزمى ده‌كه‌یت.. له‌ناونوێژدا ..

وەڵام: 

په‌نجه‌ جولاَندن له‌كاتى ته‌حیات خوێندندا سوننه‌ته‌ وه‌ك له‌چه‌ندفه‌رمووده‌یه‌كدا ئاماژه‌ى پێكراوه‌..وه‌چۆنێتى جولاَندنى ده‌بێت به‌رِووى سه‌ره‌وه‌و بۆخواره‌وه‌ بێت ،جولاَندن واتاى ئیشاره‌ت و رِێنومایه‌ بۆ به‌رزى خواى گه‌وره‌، وه‌نه‌جولاَندنى په‌نجه‌ش وبه‌س ئیشاره‌ت پێكردنى هه‌ر دروسته‌ به‌لاَم باشتر وایه‌ هه‌ردوو شێوازه‌كه‌ به‌كاربهێنرێت .

به‌رِێز مامۆستا عبدالسلام وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ . ژ.م. 07701917541

ئایا جیاوازى چییه‌ له‌ نێوان زه‌كاتى شه‌رعى و پێج یه‌ك (خمس

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا جیاوازى چییه‌ له‌ نێوان زه‌كاتى شه‌رعى و پێج یه‌ك (خمس )..؟ پێناسه‌ى هه‌ریه‌كه‌یان وپاشان جیاوازى نێوانیان چییه‌ وه‌ ئایا خمس به‌كىَ ده‌درێت ؟

وەڵام: 

زه‌كات بریتیه‌ :
له‌دیارى كردنى به‌شێك له‌ماڵى ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ مسوڵمانى هه‌ژار كه‌ شه‌ریعه‌تى ئیسلام دیارى كردووه‌ ,یاخود بریتیه‌ له‌ مافێكى دیارى كراو له‌ شتێكى دیارى كراو به‌شێوه‌یه‌كى دیارى كراو بۆ كه‌سێكى دیارى كراو .
(پێنج یه‌ك)(خمس) له‌ماڵى غه‌نیمه‌دا هه‌یه‌ كه‌ وه‌رده‌گیرێت له‌كافران به‌شه‌رِكردن له‌گۆرِه‌پانى جیهاددا ..ئه‌وغه‌نیمه‌یه‌ كۆده‌كرێته‌وده‌كرێت به‌ (5) پێنج به‌شه‌وه‌ (4) چوار به‌شى بۆ ئه‌وكه‌سانه‌یه‌ كه‌به‌شدارییان كردووه‌ له‌شه‌رِانه‌دا،وه‌ئه‌وبه‌شه‌شى كه‌ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌ویش ده‌كرێت به‌ (5) پێنج به‌شه‌وه‌ به‌شێكى بۆ (بیت المال)ه‌ به‌شێكى بۆ (ذوى القربى) به‌شێكى بۆ (الیتیم)ه‌ و به‌شێكى بۆ(الفقیر)ه‌ و به‌شێكى بۆ (غریب )ه‌ واتا بۆرِێبوارانه‌ .
به‌لاَم (خمس)ێكى ترهه‌یه‌ وپێى ده‌وترێت (خمس الركاز) ئه‌م (خمس)ه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌سێك بچێت له‌شوێنێك یان له‌زه‌وییه‌كدا ئیش بكات وشتێكى له‌چه‌شنى كوپه‌ئاڵتونێك یان شتێكى به‌سود بدۆزێته‌وه‌له‌و زه‌وییه‌دا ئه‌و(شته‌دۆزراوه‌یه‌) ده‌كرێت به‌پێنج به‌شه‌وه‌ به‌شێكى ده‌به‌خشرێت وچواربه‌شه‌كه‌ى تربۆخۆى هه‌ڵده‌گرێت ،

به‌رِێز مامۆستا عبدالسلام عبدالرؤف وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ . ژ.م. 07701917541

سلام علیك ... زه‌حمه‌ت نه‌بێت تاچه‌ند رِێگه‌ دراوه‌ له‌وولاَتى كوفر ژیان به‌سه‌ربه‌ریت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلام علیك ... زه‌حمه‌ت نه‌بێت تاچه‌ند رِێگه‌ دراوه‌ له‌وولاَتى كوفر ژیان به‌سه‌ربه‌ریت؟

وەڵام: 

علیك السلام ورحمه‌ الله وبركاته‌..
بێگومان مانه‌وه‌ونیشته‌جێبوون له‌ناو وولاَتى بێ باوه‌رِان هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌ومه‌ترسیداره‌ بۆسه‌رئاینى مسوڵمان له‌لایه‌ك، وه‌هه‌روه‌هابۆسه‌ررِه‌وشت وكارى له‌لایه‌كى تره‌وه‌، شه‌ریعه‌تى پیرۆزى ئیسلام زۆربه‌رِوونى رِێگرى كردووه‌ له‌موسڵمان كه‌به‌بێ هیچ بیانوویه‌كى دروست وشه‌رعى له‌ناو وولاَتى بێ باوه‌رِاندا ژیان بگوزه‌رێنىَ ، له‌به‌رئه‌وه‌ى زۆرئه‌سته‌مه‌له‌سه‌رموسڵمان خۆى به‌دووربگرێت له‌تاوان وسه‌رپێچى وبێ فه‌رمانى خوا كه‌به‌رِێژه‌یه‌كى زۆرله‌وولاَتانى بێ باوه‌رِدا هه‌یه‌وده‌كرێت، چونكه‌ له‌و وولاَتانه‌دا تاوانكردن وبێ فه‌رمانى خوا كارێكى ساده‌یه‌وبه‌لاى خه‌ڵكى ئه‌و وولاَتانه‌وه‌ كارێكى سانایا چونكه‌ خۆیان بێ باوه‌رِن به‌ئاینى پیرۆزى ئیسلام وهیچ یاساوده‌ستورێكى له‌چه‌شنى ئیسلام نییه‌ كه‌رِێگرییان لىَ بكات له‌به‌رئه‌وه‌ موسڵمان له‌سه‌رى قورسه‌ كه‌سێكى دینداربێت وپه‌یرِه‌وى له‌دینه‌كه‌ى بكات وه‌كوخۆى له‌وشوێنه‌دا هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ زۆرجارپاشماوه‌ى تاوان وسه‌رپێچى خوا به‌ناوچه‌وانى كه‌سانێكى زۆرى موسڵمان كه‌له‌ئه‌و وولاَتانه‌دا ده‌ژین دیاربووه‌وهه‌ست پێ كراوه‌ كه‌پێشتربه‌ئه‌وشێوه‌یه‌ نه‌بووه‌، به‌ڵكوزۆرێك له‌وكه‌سانه‌ كاتێك گه‌رِاونه‌ته‌وه‌بۆوولاَتى خۆیان به‌بێباوه‌رِى گه‌رِاونه‌ته‌وه‌..له‌به‌رئه‌وه‌ موسڵمان ده‌بێت ئاگاداربێت بۆخۆشییه‌كى كه‌مى دونیا یاخودبه‌ده‌ست هێنانى هه‌ندىَ ماڵى دونیا دینه‌كه‌ى خۆى نه‌دۆرِێنىَ وخۆى رِوورِه‌شى قیامه‌ت نه‌كات..له‌به‌رئه‌وه‌ دروست نییه‌ موسڵمان له‌وولاَتانى بێ باوه‌رِاندا بمێنێته‌وه‌...
به‌لاَم ئه‌گه‌رموسڵمانێك خاوه‌نى زانست وزانییارییه‌كى زۆرى شه‌رعى بێت وئه‌مین بێت له‌خۆى له‌وه‌ى له‌دینه‌كه‌ى لانه‌دات وتووشى تاوان وسه‌رپێچى زۆرنابێت ،وه‌بۆمه‌به‌ستى ده‌عوه‌وبانگه‌وازله‌و وولاَتانه‌دا بمێنێته‌وه‌،وه‌له‌وه‌ دڵنیابێت كه‌ خۆشه‌ویستى بێ باوه‌رِان ناچێته‌ دڵییه‌وه‌وكاریگه‌ریان نابێت له‌سه‌رى ،وه‌به‌ئازادى بتوانێت دروشمه‌كانى ئیسلام جىَ به‌جىَ بكات وه‌كو نوێژى جه‌ماعه‌ت وكردنى نوێژى جومعه‌و جه‌ژن و... ئه‌وه‌ به‌ئه‌ندازه‌ى پێویست ده‌توانێ بمێنێته‌وه‌ ...هه‌روه‌هائه‌وانه‌ى كه‌ بۆكارى بازرگانى یاخود سه‌ردانى پزیشك یان بۆخوێندن ده‌چنه‌ وولاَتى بێ باوه‌رِانه‌وه‌وتێیدا به‌یه‌كجاره‌كى نامێننه‌وه‌وهه‌ركات كارییان ته‌واوبوو ده‌گه‌رِێنه‌وه‌ دروسته‌ به‌مه‌رجێك دینیان پارێزراوبێت له‌ده‌ستى نه‌ده‌ن...
والله أعلم
به‌رِێز / م. عبدالسلام عبدالرؤف وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ . ژ.م. 07701917541

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٢١٣
٣٠٨٧
٦٨٠٨١٧