مامۆستاى به‌رِێز..ئایا شه‌ونوێژچه‌ند رِكاته بۆمان رِوونبكه‌نه‌وه ؟ وه‌نییه‌تى چۆن ده‌هێنرێت؟
مامۆستاى به‌رِێز..ئایا شه‌ونوێژچه‌ند رِكاته بۆمان رِوونبكه‌نه‌وه ؟ وه‌نییه‌تى چۆن ده‌هێنرێت؟
براى ئازیزم شه‌ونوێژ لایه‌نه زۆره‌كه‌ى 13 رِكعاته به‌دوورِكعاته سوننه‌ته‌كه‌ى فه‌جره‌وه،وه‌به‌رِكعاتێكى تاك كۆتایى پێ دێت ..نێته‌كه‌ى له‌دڵدایه وبه‌زووبان ناوترێت ...كردنى ئه‌جروپاداشتێكى زۆرى هه‌یه‌وتوێشوویه‌كى زۆربه‌نرخه بۆژیانى پاش مه‌رگ ...
به‌رِێز/سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه..
من ئه‌ترسم نه‌توانم ژن بهێنم ونه‌توانم ئیش وكاربكه‌م كاتێك كه گه‌وره‌بووم،له‌به‌رئه‌م ترسه كارى خراپ ده‌كه‌م وسه‌یرى فیلمى به‌درِه‌وشتى ده‌كه‌م ........
من ئه‌ترسم نه‌توانم ژن بهێنم ونه‌توانم ئیش وكاربكه‌م كاتێك كه گه‌وره‌بووم،له‌به‌رئه‌م ترسه كارى خراپ ده‌كه‌م وسه‌یرى فیلمى به‌درِه‌وشتى ده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ى ئاره‌زووم دابمركێته‌وه،تكایه نه‌سیحه‌تێكم بكه‌ن ویارمه‌تیم بده‌ن بۆئه‌وه‌ى رِزگارم بێت..زۆرسوپاس
براكه‌م بۆچى ده‌ترسیت خۆهێشتا هیچ نه‌بووه له‌ئێستاوه بۆچ وانائومێدى ؟ بۆچى وا رِه‌ش بینى ؟ تۆگه‌نجى وله‌سه‌ره‌تاى لاوێتیدایت وژیان به‌ده‌مته‌وه پێ ده‌كه‌نێت حه‌ق نییه ئاوها بیربكه‌یته‌وه ، چونكه ئه‌م رِه‌شبیینه جۆرێكه له‌ئیمان لاوازى ومتمانه نه‌بوون به‌یارمه‌تى وكۆمه‌كى خواى گه‌وره ، انشاءالله كه گه‌وره بوویت ئه‌وكات كاریش ده‌كه‌یت وژنیش ده‌هێنیت وده‌بیته باوكێكى میهره‌بان ... ترسان له‌وه‌ى نه‌توانى ژنبهێنیت یان نه‌توانیت ئیش بكه‌یت ئه‌مه عوزرنییه بۆئه‌وه‌ى تاوان بكه‌یت وته‌ماشاى فیلمى رِه‌وشت رِووخێن بكه‌یت ،چونكه ته‌ماشا كردنى ئه‌وفیلمانه وبه‌رده‌وامبوون له‌سه‌رى ئینسان به‌ره‌وئاقارێكى دژوارده‌بات وورده‌وورده له‌به‌رگى ئینسانی ده‌رى ده‌هێنىَ وبه‌رگى ئاژه‌ڵى به‌به‌ردا ده‌كات ،دواترئه‌وئینسانه ته‌نها بیرله‌جنس ده‌كاته‌وه‌و هه‌ست وشعورى نامێنێت ، پیاوه‌تى وكه‌رامه‌تى نامێنێت ،كه‌سێك ده‌بێت هه‌میشه چاوى له‌نامووسى خه‌ڵكه ،كه‌سێكى بێ ئه‌خلاق وبێ رِه‌وشت ده‌بێت ،زۆرته‌ماشاى ئافره‌تى خه‌ڵكى ده‌كات لاى خه‌ڵكى بێرِێزوبێ نرخ ده‌بێت ،دواتریش له‌ناخى خۆیدا هه‌ست به‌كه‌مى خۆى ده‌كات هه‌ست ده‌كات كه‌تاوانباره هه‌ست ده‌كات له‌بێ فره‌مانى خوادا ده‌ژیت ، بۆیه هه‌میشه دڵته‌نگ وغه‌مباروناخۆشحاڵ ده‌بێت ،دواتریش تووشى نه‌خۆشى نه‌فسى ده‌بێت وهه‌ست ده‌كات كه‌سێكى بێ نرخه له‌كۆمه‌ڵگادا ، بۆیه براكه‌م هه‌تاوه‌كو تووشى ئه‌م ناخۆشى ونارِه‌حه‌تیانه نه‌بوویته ده‌ست هه‌ڵبگره له‌وكاره خراپه‌وله‌برى ته‌ماشاكردنى ئه‌و فیلمانه گوێبسى ووتارومحازه‌راتى مامۆستایانى ئاینى ببه،یاخود ته‌ماشاى به‌رنامه‌ى سودبه‌خش بكه یان ته‌ماشای فیلمى زانستى وبه‌سودبكه بۆئه‌وه‌ى دوورت بخه‌نه‌وه له‌ته‌ماشاكردنى ئه‌وفیلمانه‌ى كه پیاوه‌تى به‌ئینسانه‌وه ناهێڵن ووه‌كو ئاژه‌ڵى لێده‌كه‌ن كه‌ته‌نها بیرله‌تێركردنى غه‌ریزه‌ى جنسیان ده‌كه‌نه‌وه ، ئێمه‌ى مرۆڤ ته‌نها بۆجنس درووست نه‌بووینه به‌ڵكو بۆعیباده‌تكردن دروست بووینه ،جنس هه‌موو شتێكى ئینسان نییه به‌ڵكوبه‌شێكه له ژیانى،هه‌ررِۆژێك بێت پێى ده‌گات ، له‌به‌رئه‌وه براكه‌م نه‌سیحه‌تت ده‌كه‌م له‌خواى گه‌وره بترسه‌وچیترخۆت سه‌رقاڵ مه‌كه به‌و تاوانه‌وه بۆئه‌وه‌ى رِوورِه‌شى رِۆژى قیامه‌ت نه‌بیت.... ئارام بگره خواى گه‌وره یارمه‌تیت ده‌دات ورِزكارت ده‌كات انشاءالله..
به‌ریز/ سه‌رپه‌رشتیارى مالبه‌ر وه‌لامى داوه‌ته‌وه...
زه‌كات به خوشك ده‌شێت ئه‌گه‌ر مه‌سره‌فى له‌سه‌ر خۆى نه‌بێت؟
السلام علیكم زاویه‌كمان هه‌یه گومانی ئه‌وه‌مان لێی هه‌یه كه ئاره‌ق ده‌خواته‌وه بۆیه ده‌ڵێم گومان چونكه به‌چاوى خۆم نه‌مبینیوه ، زۆرفه‌قیریشه وئه‌ندامى یه‌كێك له حزبه علمانیه‌كانه پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایازه‌كاتى پێده‌شێت ئه‌گه‌ر به‌و نه‌شێت وه‌كو برا ده‌توانین زه‌كاته‌كه بده‌ین به‌خوشكه‌كه‌مان واتا زه‌كات به خوشك ده‌شێت ئه‌گه‌ر مه‌سره‌فى له‌سه‌ر خۆى نه‌بێت تكایه زوو وه‌ڵامم بده‌نه‌وه جزاكم الله خیرا ؟
عليك السلام ورحمة الله .....
براى ئازیز له‌سه‌رگومان هیچ برِیارێكى شه‌رع دانامه‌زرێت ئیلامه‌گه‌ر یه‌قینت بۆدروست بووبێت ،له‌به‌رئه‌وه له‌وگومانه‌ى كه‌هاتانه به‌رامبه‌ر زاواكه‌تان خۆتان یه‌كلابكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ئاره‌ق خۆر‌و نوێژنه‌كه‌رنییه وفه‌قیروهه‌ژاره زه‌كاتى خۆتانى پێبده‌ن،وه‌ئه‌گه‌ربۆتان یه‌كلابۆیه‌وه كه ئاره‌ق خۆرونه‌وێژنه‌كه‌ره ئه‌وه زه‌كاتى پێ مه‌ده‌ن ، به‌لاَم ئێستا ده‌توانن زه‌كاته‌كه بده‌ن به‌خوشكه‌كه‌تان وبۆمه‌سره‌فى ماڵ ومنداڵ وپێداویستییه‌كانى خۆیان به‌كارى بهێنن ...والله أعلم
به‌رِێز/ م.عبدالسلام عبدالرؤف وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701917541
ئایا خۆته‌قانده‌وه به‌ناوى جیهاده‌وه جائیزه؟
ئایا خۆته‌قانده‌وه به‌ناوى جیهاده‌وه جائیزه؟
خۆ ته‌قانه‌وه‌و كارى خۆكوژى كارێكه هیچ په‌یوه‌ندى به ئیسلامه‌وه نیه‌و كارێكى نامۆیه‌به‌ئیسلام له هیچ كتێبێكى فیقهیدا زانایانى سه‌له‌ف و خه‌له‌ف ئه‌م كاره‌یان له بابى جیهاد باس نه‌كردووه به‌ڵكو گه‌وره زانایانى ئه‌م سه‌رده‌مه وه‌ك : شێخ بن بازو شێخ ئه‌لبانى و شێخ عثیمین و شێخ فه‌وزان وشێخ مقبل وادعی و بگره لیجنه‌ى فه‌تواى سعودیه‌و ئه‌زهه‌رو سه‌رجه‌م زانایان ئینكارى ئه‌م جۆره كارانه‌یان كردووه وبه‌كارێكى ناشه‌رعى ونادروست باسیانكردووه له‌به‌رئه‌وه ئێمه وه‌كوسه‌له‌فى به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م كاره خراپ وناشه‌رعییه رِه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌وئامۆژگارى ونه‌سیحه‌تى سه‌رجه‌م موسڵمانان ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى خۆیان له‌ئه‌م كارانه به‌دووربگرن وبه‌فتواى نادروستى كه‌سانێك نه‌كه‌ون كه فتواى دروستێتى ئه‌م كارانه ده‌ده‌ن وبه‌جیهادى ناوزه‌ندده‌كه‌ن، وه پێمان وایه ئه‌وانه‌ى رێگه‌به‌ئه‌م كارانه ئه‌ده‌ن هیچیان زانانین و فه‌تواكانیان شه‌رعى نین به‌ڵكوفه‌تواكانیان فتواى سیاسیه، وه پێچه‌وانه‌ى قورئان وسوونه‌ته،چونكه خواى گه‌وره ده‌رموێت: ({.....وَلاَ تَقْتُلُواْ أنفُسَكُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِیمًا} (29) سورة النساء)،واتا (نه‌فسى خۆتان مه‌كوژن چونكه خواى گه‌وره به‌رامبه‌ربه‌ئێوه زۆرمیهره‌بانه، وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت [... وَلاَ تُلْقُواْ بِأیْدِیكُمْ إِڵى التَّهْلُكَه‌ِ .....} (195) سورة البقرة]،واتا (به‌ده‌ستى خۆتان خۆتان به‌هیلاكدا مه‌به‌ن) به‌ڵگه‌ى تر زۆره‌له‌سه‌رنادروستێتى ئه‌وكاره‌به‌لاَم ئێره جێگاى درێژه پێدان نیه.بۆزانیارى زیاترده‌توانى ئه‌م سى كتابه بخوێنیته‌وه (به‌رائه‌تى سه‌له‌فى وشوێن كه‌وتووانى له ته‌قینه‌وه‌وپشتیوانانى)كه‌به‌رِێز/م.عبداللطیف به‌عه‌ره‌بى نووسیووێتى وبه‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌ریگێرِاوه‌وله‌ئێستادا له‌سایتى ئیمان وه‌ن دا هه‌یه له‌گۆشه‌ى رِێبازى رِاست..وه‌هه‌روه‌ها (خۆكوژى له‌ته‌رازووى ئیسلامدا))كه به‌رِێز/ باوكى چاوان نوسیوێتى..وه(هه‌ڵویستى ئیسلام ده‌رباره‌ى ئه‌وته‌قینه‌وه‌وخۆكوژیانه‌ى كه‌له‌كوردستان وعیراق وجیهاندا رِووده‌دات)له‌نوسینى به‌رِێز/ م.عدنان بارام.
به‌رِێز/ م.كامران خالد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م. 07701495535
له‌كاتى خوێندنى قورئان له‌كاتى وازهێنان له‌خوێندنى ده‌بێت (صدق الله العظیم) بڵێیت .
له‌كاتى خوێندنى قورئان له‌كاتى وازهێنان له‌خوێندنى ده‌بێت (صدق الله العظیم) بڵێیت .
ووتنى (صدق الله العظیم) له‌دواى ته‌واوكردنى خوێندنه‌وه‌ى قورئان بیدعه‌یه‌و داهێنراوه ،هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى متمانه‌ڵێراونه‌هاتووه له‌سه‌رووتنى ئه‌م قسه‌یه ،وه هیچ كه‌س له‌هاوه‌لاَن وتابعین وتابعى تابعین وهه‌رچوارئیمامه به‌رِیزه‌كه‌وهه‌مووزانایانى ئیسلام ئه‌م قسه‌یه‌یان نه‌ووتوه‌وفرمانیان به‌هیچ كه‌سێكیش نه‌كردووه كه بیكه‌ن، چونكه‌ئه‌گه‌رتۆ ئه‌وقسه‌یه بڵێت ونه‌یڵێت خواى گه‌وره هه‌میشه هه‌ر رِاستگۆبووه‌وئێستاش هه‌ررِاستگۆیه‌وله‌داهاتووشدا هه‌ررِاستگۆده‌بێت هه‌موو موسڵمانانیش ئه‌وقه‌ناعه‌ته‌یان هه‌یه ، جاچ بێویست ده‌كات تۆئه‌و قسه‌یه بڵێت كه هیچ كه‌س له‌بێش تۆوه‌و له‌كه‌سانى زیره‌ك وخاوه‌ن زانست نه‌یان كردووه ونه‌یان ووتووه...
به‌رِێز/ سه‌ربه‌رشتیارى ماڵبه‌رِوه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ..
نوێژكردن به‌سێ چاره‌كه‌وه دروسته له ماله‌وه؟
نوێژكردن به‌سێ چاره‌كه‌وه دروسته له ماله‌وه؟
براى ئازيز بزانه كه عه‌وره‌تى بیاو له‌ئه‌ژنۆیه‌وه ده‌ست بێ ده‌كات تاوه‌كوناوكى ،وه عه‌وره‌تى ئافره‌ت هه‌موولاشه‌یه‌تى جگه‌له‌هه‌ردوو ده‌ستى وده‌موچاوى ،سىَ جاره‌ك بۆئافره‌ت نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ،بۆبیاویش شه‌رعى نییه چونكه له‌كاتى سوژده‌بردندا عه‌وره‌تى به‌ده‌رده‌كه‌وێت ،ئه‌گه‌رعه‌وره‌تیش به‌ده‌ربكه‌وێت ئه‌وه نوێژه‌كه‌به‌تاڵ ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بیاوده‌توانێت به‌هه‌رچه‌شنه بۆشاكێكه‌وه كه‌شه‌رعى بێت وعه‌وره‌تى به‌ده‌رنه‌خات نوێژ بكات ئه‌گه‌ر سىَ چاره‌كیش بێت ،به‌لاَم ئه‌وه‌ى كه‌زانراوه‌وبینراوه سىَ چاره‌ك ئه‌وسیفه‌ته‌ى تێدانییه واتا ده‌رنه‌خستنى عه‌وره‌ت له‌كاتى سوژده بردندا، دواتریش زۆرناشرینه بۆبیاوله‌به‌رامبه‌رخواى گه‌وره‌ومیهره‌باندا به‌وجۆره بۆشاكانه‌وه گه‌وره‌ترین رِووكنى ئیسلام وگه‌وره‌ترین عیباده‌ت كه‌نوێژه‌بكات وئه‌نجامى بدات،چونكه تۆبه‌رامبه‌رخوایه‌كى زۆرمه‌زن وگه‌وره وه‌ستاوى وگفتۆگۆى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت وداواى لىَ ده‌كه‌یت وسوباسى ده‌كه‌یت وبه‌گه‌وره‌ى رِاده‌گریت!!!
له‌به‌رئه‌وه باشتروایه شه‌رواڵێكى جوان وخاوێن یان هه‌ربۆشاكێكى تر‌ى رِێك وبێك له‌به‌ربكه‌یت له‌كاتى نوێژكردندا بۆئه‌وه‌ى ئاسوده‌بیت له‌كاتى نوێژه‌كه‌دا...
به‌رِێز/ سه‌ربه‌رشتیارى ماڵبه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه..
ئایا ئه‌گه‌رله نوێژى جه‌ماعه‌تدا بیت له‌رِیزه‌كانى بێشه‌وه ده‌ست نوێزه‌كه‌ت به‌تاڵ بۆیه‌وه به‌هه‌ر هۆكارێك یاخود نه‌تتوانى به‌رده‌وام بیت چى بكه‌ى باشه..
ئایا ئه‌گه‌رله نوێژى جه‌ماعه‌تدا بیت له‌رِیزه‌كانى بێشه‌وه ده‌ست نوێزه‌كه‌ت به‌تاڵ بۆیه‌وه به‌هه‌ر هۆكارێك یاخود نه‌تتوانى به‌رده‌وام بیت چى بكه‌ى باشه..
براى ئازیزم ئه‌گه‌ر له‌ناونوێژبوویت وبه‌هه‌رهۆكارێك ده‌ست نوێزه‌كه‌ت بشكێت ده‌بێت یه‌كسه‌رنوێژه‌كه‌ت ببرِیت ئه‌گه‌رله ته‌حیاتى كۆتایشدا بوویت ،چونكه نوێژه‌كه‌ت به‌تاڵده‌بێته‌وه‌ودروست نییه به‌رده‌وامى بێ بده‌یت ،به‌ڵكوهه‌ركات هه‌ستت كردكه‌ده‌ست نوێژه‌ت شكاوه ده‌بێت ده‌ست بگریت به‌لووته‌وه ئه‌وشوێنه به‌جێ بهێڵى،بۆیه ده‌ست به‌لووته‌وه ده‌گریت بۆئه‌وه‌ى نوێژخوێنان وابزانن كه لووتت خوێنى لي هاتووه‌وتۆش له‌به‌رئه‌وه‌ى خوێن له‌لوتت هاتووه بۆیه نوێژه‌كه‌ت برِیووه نه‌ك وابزانن له‌به‌رشتێكى تره ، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ى ئه‌وكه‌سه حه‌یاوحورمه‌تى بارێزراوبێت وته‌ریق نه‌بێته‌وه..
به‌رِێز/ سه‌ربه‌رشتیارى ماڵڵه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ..
ئایا ئاو هه‌ڵدانه ده‌م له مانگى ره‌مه‌زان جكه له‌كاتى ده‌ست نوێژ دروسته‌بى غه‌رغه‌ره‌كردن؟.
ئایا ئاو هه‌ڵدانه ده‌م له مانگى ره‌مه‌زان جكه له‌كاتى ده‌ست نوێژ دروسته‌بى غه‌رغه‌ره‌كردن؟.
براى به‌رِێزم ... ئاو وه‌ردان له‌كاتى به‌رِۆژووبووندا هیچى تێدانیه به‌ڵكوهه‌رده‌بێت ئاوله‌ده‌مت وه‌ربده‌یت له‌كاتى ده‌ستوێژگرتندا جا هیچ جیاوازى نییه به‌رِۆژووبێت یاخودنا...به‌لاَم بۆجگه‌له‌كاتى ده‌ست نوێژ ئه‌گه‌ربێویست نییه ئاوله‌ده‌م وه‌رنه‌درێت باشتره له‌ترسى ئه‌وه‌ى نه‌بادا ئاودزه‌بكاته ژووره‌وه‌و رِۆژووه‌كه‌ت به‌تاڵ بكاته‌وه ، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر زیاده‌رِه‌وى نه‌كرێت جارجاره ئاساییه ئاوله‌ده‌م وه‌ربدرێت وناخۆشى وناره‌حه‌تى تونێتى بێ سارِێژبكرێت به‌لاَم به‌ئاگاییه‌وه...
به‌رِێز/ سه‌ربه‌رشتیارى ماڵبه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه..
ئایا وه‌رگرتنى سلفه‌ى عه‌قاردروسته كه‌ده‌درێت به‌خه‌ڵك؟به‌لاَم ته‌نها 260هه‌زارزیاده‌وه‌رده‌گرن له‌خه‌ڵك.......
ئایا وه‌رگرتنى سلفه‌ى عه‌قاردروسته كه‌ده‌درێت به‌خه‌ڵك؟به‌لاَم ته‌نها 260هه‌زارزیاده‌وه‌رده‌گرن له‌خه‌ڵك ،چونكه خه‌ڵك سه‌ریان لى تێكچووه كه‌ئایا وه‌رگرتنى حه‌لاَڵه یان نا؟له‌گه‌ڵ رِێزم بۆئێوه..
براى ئازیزم ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره وه‌لاَمى ئه‌م برسیاره ده‌ه‌ینه‌وه به‌لاَم هێشتازۆرێك له‌براكانمان كێشه‌یان هه‌یه ..براگیان له‌وه‌دڵنیابه كه‌مامۆستایانى سه‌له‌فى به‌تێكرِا هاوده‌نگ وهاورِان له‌سه‌رئه‌وه‌ى كه‌ئه‌وسلفه‌ى عه‌قاره‌ى كه ئێستا له‌كوردستاندا ده‌درێت وه‌رگرتنى حه‌رام ونادروست وناشه‌رعییه وه‌ئامۆژگارى تێكرِاى موسڵمانانى خۆشه‌ویست ده‌كه‌ن كه‌دووربكه‌ونه‌وه له‌وه‌رگرتنى ئه‌وسلفه‌یه‌وباشه‌كشه‌ى لى بكه‌ن ،چونكه باش بحث ولێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زۆر وورد ودرشت گه‌شتوونه‌ته ئه‌وقه‌ناعه‌ته‌ى كه ئه‌وسلفه‌یه‌ى كه‌ئه‌مرِۆده‌درێت له‌هه‌ندى رِووه‌وه‌و رِیباوله‌لایه‌كى تره‌وه یانسیب وله‌لایه‌كى تره‌وه زوڵم وسته‌مى ئاشكراى تێدایه وه له‌لایه‌كى تره‌وه ئه‌مه مامه‌ڵه‌یه‌كى نادیاره.. ناتوانین لێره‌دا به‌درێژى باسى ئه‌م بابه‌ته‌بكه‌ین بۆزانیارى زیاترت بگه‌رِێوه بۆخوێندنه‌وه‌ى بابه‌تێكى گرنگى به‌رِێز/ م.موحسین زه‌رِایه‌ن كه‌له ژماره‌ى بانزه‌ى گۆڤارى رِێگاى رِاستدا له‌سه‌ربابه‌تى (تأمین حیاة)نووسوێتى هه‌روه‌ها له‌به‌شى هه‌مه‌رِه‌نگى ئه‌م ماڵبه‌رِه‌شدا هه‌یه..
ئه‌وانه‌ى ئه‌م سلفه‌یه‌یان حه‌لاَڵ كردووه هه‌رئه‌وانن چه‌نده‌هاناشه‌رعى وحه‌رامی تریان بۆخه‌ڵكى حه‌لاَڵ كردووه وه‌كوبیشه‌ى هه‌میشه‌ییان له‌چه‌شنى حه‌لاَڵ كردنى ته‌فره‌قه‌وحزبایه‌تى وگۆرانى ومۆسیقا ورِه‌سم گرتن وتێكه‌لاَوى كورِوكچ وبیشاندانى ئه‌فلامى ناشه‌رعى كه‌به‌ئاشكرا هاوبه‌ش برِیاردانى تێدایه بۆخوا هه‌روه‌ها كردنى چه‌نده‌هاكارى تر‌ى ناشه‌رعى كه‌ئێره شوێنى باسكردنیان نییه ، بۆیه لێره‌وه داواله‌سه‌رجه‌م موسڵمانان ده‌كه‌ین تكایه بۆكاروبارى دینى برسیارله‌مامۆستایانى سه‌له‌فى بكه‌ن چونكه ئه‌وان ئه‌هلى عیلمن وترسى خوایان له‌دڵدایه كه‌فتوات بۆده‌ده‌ن وكه‌سانێكى به‌رژه‌وه‌ندخوازنین وبۆشوێنكه‌وتنى خۆیان ورِاوبۆچوونى خۆیان بانگتان ناكه‌ن وئیشیشیان بێتان نییه داواى ده‌نگدان وهه‌ڵبژاردنیشتان لى ناكه‌ن وداواى باره‌وبولیشتان لى ناكه‌ن ،مامۆستایانى سه‌له‌فى بشت ئه‌ستوورن به‌به‌ڵگه‌ى قورئان وسوونه‌ت وهیچ قسه‌یه‌ك یان هیچ فتوایه‌ك ناده‌ن به‌بى به‌ڵگه هه‌ربۆیه شیاوى رِاوێژبێكردنن چونكه چه‌واشه‌تان ناكه‌ن وفێڵتان لى ناكه‌ن وحه‌قتان وه‌ك خۆى بێ نیشان ده‌ده‌ن....له‌به‌رئه‌وه براكه‌م دووربكه‌وه له‌وه‌رگرتنى ئه‌وسلفه بێخێره‌ى كه مایه‌ى نه‌گبه‌تى وفیتنه‌یه بۆخۆمان وخانه‌واده‌كه‌مان له‌داهاتوودا..
به‌رِێز/ سه‌ربه‌رشتیارى ماڵبه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه.
ئایا رِه‌سم دانان له‌ماڵدا دروسته؟
سلاَوبرایانم ده‌ستخۆشى بۆماڵبه‌رِه‌كه‌تان :برسیارێكم هه‌یه ..ئایا رِه‌سم دانان له‌ماڵدا دروسته؟زۆرسوباس
براى ئازیزم وه‌ك بيشتریش له‌چه‌ندشوێنێك باسمانكردووه كه وێنه‌گرتن یان وێنه‌كیشان كه‌ئه‌گه‌ررِووح له‌به‌ربێت حه‌رام ونادروست وناشه‌رعییه به‌ڵكوسزایه‌كى زۆرتوندودژوارى بۆدانراوه له‌رِۆژى قیامه‌تدا به‌نابه‌خوا ئیلامه‌گه‌رعوزرێكى شه‌رعیت هه‌بێت وه‌كو وێنه‌ى معاملات وشتى له‌وجۆره ده‌نابه‌هیچ شێوه‌ك رِێگه‌نه‌دراوه له‌شه‌رعدا كه‌وێنه‌بیگرێت یان بكێشرێت بۆهه‌رمه‌به‌ستێك بێت هه‌رنادروسته ، سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵواسینى وێنه‌ى رِووح له‌به‌ریش له‌ماڵدا دیسان ئه‌ویش نادروست وناشه‌رعییه چونكه بێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت (ان الملائكة‌لاتدخل بیتاً فیه صورة‌وإن من صنع الصوریعذب یوم القیامة فیقال أحیوا ماخلقتم) صحیح الجامع الصغیررقم 1330، واته(فریشته‌ى رِه‌حمه‌ت ناجیته‌ماڵێكه‌وه‌وینه‌ى تیدابیت،وه‌هه‌ركه‌سیك وینه‌بگریت یان وینه‌بكیشیت ئه‌وا له‌رِۆژى قیامه‌تدا سزاده‌دریت وبییان ده‌وتریت ئه‌وه‌ى كه‌دروستان كردووه گیان بكه‌نه‌به‌ریان وزیندوویان بكه‌نه‌وه.)،هه‌رماڵكیش فریشته‌ى رِه‌حمه‌ت رِووى لي وه‌رگێرِێت ورِووى لي نه‌كات به‌رِاستى مه‌ئساته چونكه شه‌یتانى نه‌عله‌تى شوێنیان ده‌گرنه‌وه كه‌هه‌میشه مایه‌ى شه‌رِوخرابه‌ن وده‌روازه‌ى فیتنه‌وئاشوبن له‌وماڵه‌دا له‌به‌رئه‌وه ئامۆژگاریمان بۆهه‌مووموسڵمانان ئه‌وه‌یه كه‌به‌هه‌ڵواسينى وێنه‌ى رِووح له‌به‌رفریشته‌ى رِه‌حمه‌ت وخێر له‌ماڵه‌كانتان وه‌ده‌رنه‌نه‌ن وزوویریان نه‌كه‌ن وه‌نه‌كه‌ن میواندارى شه‌یتانى نه‌عله‌تى بكه‌ن چونكه هه‌روه‌ك خواى گه‌وره بوى باس كردوين كه(شه‌یتان بۆئێوه دوژمنێكى زۆردیاروئاشكرایه )..ئایا كه‌سى عاقڵ وژیر به‌ده‌ستى خۆى دوژمنى خۆى ده‌هێنێته‌سه‌رخۆى وخانه‌واده‌كه‌ى بۆئه‌وه‌ى زیانیان لى بده‌ن؟؟؟ ئایاكه‌سى ژیروعاقڵ ده‌بێت بێشوازى ومیواندارى دوژمنى سه‌رسه‌ختى خۆى بكات كه‌سوربزانێت زیانیان بێ ده‌گه‌یه‌نێت ؟؟؟؟
به‌رِێز/ سه‌ربه‌رشتیارى ماڵبه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه..