كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا جیاوازى نێوان ته‌وبه‌ى نه‌سوح وته‌وبه‌كانى ترچییه‌ ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم ..ده‌ستخۆشیتان لى ده‌كه‌م بۆئه‌م ماڵپه‌رِه‌ جوانه‌..پرسیاره‌كه‌م ئه‌مه‌یه‌ :- ئایا جیاوازى نێوان ته‌وبه‌ى نه‌سوح وته‌وبه‌كانى ترچییه‌ ؟زۆرجارگوێمان له‌مه‌لاده‌بێت ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌گه‌رته‌وبه‌یه‌كى نه‌صوح بكه‌یت خواله‌گشت تاوانه‌كانت خۆش ده‌بێت،ئه‌ى ته‌وبه‌ى اعتیادیش هه‌رده‌بێته‌ هۆى لێخۆشبوونى گشت تاوانێك..خواجه‌زاتان بداته‌وه‌..

وەڵام: 

عليك السلام ورحمة الله وبركاته
كاتێك باسى ته‌وبه‌ ده‌كرێت مه‌به‌ست پێى ته‌وبه‌ى نه‌سوڵحه‌ كه‌ ئه‌میش ده‌بێت چه‌ند مه‌رجێكى تێدابێت كه‌ به‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ قه‌بوڵ نییه‌ :
1. ده‌بێت رِاسته‌وخۆ ده‌ست له‌ تاوانه‌كه‌ هه‌ڵگریت .
2. ده‌بێت لێى په‌شیمان بیت .
3. ده‌بێت عه‌زیمه‌تت هه‌بێت كه‌ جارێكى تر نه‌گه‌رِێیته‌وه‌ سه‌رى .
4. وه‌ ئه‌گه‌ر مافى خه‌ڵكیت له‌سه‌ر بێت بیگه‌رِێنیته‌وه‌ .
5. وه‌ ده‌بێت ته‌وبه‌ كاتى مابێت , بۆ نموونه‌ رِوح بگاته‌ غه‌ر غه‌ره‌ ته‌وبه‌ قه‌بوڵ نییه‌ ,یاخود خۆر له‌ خۆرئاوا هه‌ڵبێت ته‌وبه‌ قه‌بوڵ نییه‌ .
بۆ زیاتر شاره‌زابوون بگه‌رِێره‌وه‌ بۆ په‌رتووكى (شرح ریاض الصالحین)ى شێخ (عثیمین) .

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م. 07701207979

من له‌ئه‌وروپاده‌ژیم لێره‌ چه‌ند برایه‌ك دووكانى (پیدزا)یان هه‌یه‌،نوێژ ده‌كه‌ن وئه‌هلى مزگه‌وتن من ده‌توانم لاى ئه‌وان ئیش بكه‌م هه‌مووئه‌وگۆشتانه‌ى كه‌به‌كارى ده‌هێنن گۆشتى مانگاومریشك وقه‌له‌ به‌لام ......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من له‌ئه‌وروپاده‌ژیم لێره‌ چه‌ند برایه‌ك دووكانى (پیدزا)یان هه‌یه‌،نوێژ ده‌كه‌ن وئه‌هلى مزگه‌وتن من ده‌توانم لاى ئه‌وان ئیش بكه‌م هه‌مووئه‌وگۆشتانه‌ى كه‌به‌كارى ده‌هێنن گۆشتى مانگاومریشك وقه‌له‌ به‌لام من نازانم چۆن سه‌رده‌برِێن ، هه‌ندێك ده‌ڵێن مردارده‌كرێنه‌وه‌ پاشان سه‌ریان ده‌برِن هه‌ندێكى ترده‌ڵێن پێش ئه‌وه‌ى مرداربكرێنه‌وه‌ سه‌رده‌برِێن من كه‌وتوومه‌ته‌ شك وگومانه‌وه‌.ئایا ده‌توانم له‌وجۆره‌ گۆشتانه‌ بخۆم وئیشیان له‌گه‌ڵ بكه‌م به‌بێ دوودڵی .. برِیارى شه‌رع چییه‌ له‌رِووى حه‌رامێتى وحه‌لاَڵێتى بۆئه‌م جۆره‌ كارانه‌..؟؟؟

وەڵام: 

گۆشتى مانگا و مریشك و قه‌ل گومان له‌حه‌لاڵییاندا نییه‌ ته‌نها ده‌بێت خۆت له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى باوه‌رِپێكراوه‌وه‌ دڵنیا بیت و بپرسیت و بزانیت ئایا رِاسته‌ پێش سه‌ربرِین ئه‌و مریشكانه‌ مردار ده‌كرێنه‌وه‌ یان نا ئه‌گه‌ر رِاست بێت ئه‌وا خواردن و كاركردنیش له‌و دوكانانه‌ دروست نییه‌ ,خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا خواردن و كاركردنیش له‌و دوكانانه‌دا دروسته‌ و هیچى تێدا نییه‌ ,به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌رى ده‌برِن گاور یان جوله‌كه‌ بن (ئه‌هلى كتاب) ئه‌وا سه‌ربرِاوى ده‌ستى ئه‌وان بۆ ئێمه‌ حه‌لاَڵه‌و دروسته‌ وه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت:( {الْيوْمَ أُحِلَّ لكُمُ الطیِّبَاتُ وَطَعَامُ الَّذِینَ أُوتُواْ الْكِتَابَ حِلٌّ لَّكُمْ } (5) سوره‌ المائدة‌)

به‌رِێز مامۆستا ێلاح الدین وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ . ژ.م. 07701207979

ئایا ته‌نها له‌حه‌مامه‌ گشتیه‌كان خۆشۆردن حه‌رامه‌بۆئافره‌تان یان له‌هه‌مووشوێنێك جگه‌ له‌ماڵ خۆى ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ته‌نها له‌حه‌مامه‌ گشتیه‌كان خۆشۆردن حه‌رامه‌بۆئافره‌تان یان له‌هه‌مووشوێنێك جگه‌ له‌ماڵ خۆى ؟ئایادروسته‌ له‌ ماڵى پور یان خزمى نزیك ئافره‌ت خۆى بشوات؟

وەڵام: 

ئافره‌ت دروست نییه‌ جگه‌ له‌ماڵى خۆى خۆى بشۆرێت ئیتر ئه‌گه‌ر حه‌مامى گشتى بێت یاخود حه‌مامى تایبه‌ت بێت هه‌ردووكى حه‌رامه‌ به‌لاَم حه‌مامى گشتى زیاتر حه‌رامه‌ چونكه‌ ئافره‌تانى تر ده‌یبینن ,به‌لاَم له‌ماڵى مه‌حره‌مى خۆیدا وه‌كو ماڵى باوك و برا و برازا دروسته‌ و هیچى تێدا نییه‌ . والله اعلم .

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ . ژ.م. 07701207979

له‌ قنوتى نوێژى به‌یانیان ده‌توانم ده‌ستم به‌رزنه‌كه‌مه‌وه‌ وه‌ ئامینیش نه‌كه‌م؟ ئایا چى بكه‌م باشه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

له‌ قنوتى نوێژى به‌یانیان ده‌توانم ده‌ستم به‌رزنه‌كه‌مه‌وه‌ وه‌ ئامینیش نه‌كه‌م؟ ئایا چى بكه‌م باشه‌؟

وەڵام: 

قنوت له‌ نوێژى به‌یانیاندا بیدعه‌یه‌ و نابێت بكرێت ,چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌به‌یانیاندا قنوتى نه‌خوێندووه‌ ,به‌لاَم ئه‌گه‌ر له‌مزگه‌وتێك نوێژت ده‌كرد و ئیمامه‌كه‌ قنوتى ده‌خوێند زانایان بۆچوونیان جیاوازه‌ هه‌ندێكیان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ده‌ست به‌رزبكه‌یته‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا گوناهبار نابیت چونكه‌ ده‌بێت شوێنى ئیمام بكه‌ویت چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت : [ إنما جعل الإمام لیؤتم بكم] .
هه‌ندێكى تر له‌زانایان ده‌فه‌رموون ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ته‌نها له‌ شته‌ شه‌رعییه‌كاندا شوێنى ئیمام بكه‌ویت نه‌ك له‌ بیدعه‌دا بۆیه‌ دروست نییه‌ له‌ دواى ئیمامه‌وه‌ نه‌ده‌ست به‌رزبكه‌یته‌وه‌ نه‌ئامین بكه‌یت به‌ڵكو رِاده‌وه‌ستیت تا ئه‌وان قنوته‌ بیدعه‌كه‌ى خۆیان ته‌واو ده‌كه‌ن پاشان له‌گه‌ڵیاندا ده‌چیته‌ سه‌جده‌ .
بۆ زیاتر شاره‌زابوون له‌بابه‌تى قنوت بگه‌رِێره‌وه‌ بۆ گۆڤارى [ رِێگاى رِاست] ژماره‌ (13) كه‌له‌ئه‌وێدا به‌درێژى باسى قنوت كراوه‌ .

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ . ژ.م. 07701207979

ئایاپه‌نجه‌ ته‌قاندن له‌نوێژدانوێژبه‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایاپه‌نجه‌ ته‌قاندن له‌نوێژدانوێژبه‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌؟

وەڵام: 

نه‌خێر،په‌نجه‌ ته‌قاندن له‌ نوێژدا نوێژ به‌تاڵ ناكاته‌وه‌ به‌لام پێویسته‌ مرۆڤ له‌ناو نوێژدا خشوعى هه‌بێت و خۆى سه‌رقاڵ نه‌كات به‌شتێك كه‌له‌ ده‌ره‌وه‌ى نوێژ بێت .

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ . ژ.م. 07701207979

ئایاحوكمی سه‌یركردنی ئه‌م فلیمه‌ توركیه‌ دۆبلاژكراوانه‌ چییه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایاحوكمی سه‌یركردنی ئه‌م فلیمه‌ توركیه‌ دۆبلاژكراوانه‌ چییه‌؟

وەڵام: 

دروست نییه‌ ته‌ماشاى فلیمه‌ توركى و ئێرانى و بیانییه‌ دۆبلاژكراو و جگه‌ له‌ دۆبلاژكراو بكرێت چونكه‌ پرِه‌ له‌ ئافره‌ت و گۆرانى و مۆسیقا، موسڵمانان له‌و فلیمانه‌وه‌ فێرى زۆر شتى خراپ بوونه‌ له‌وانه‌ هاوبه‌ش بۆ خوا دانان و خۆشه‌ویستى و دزى و مه‌ى خواردن و تلیاك كێشان و ناپاكى كردن و چه‌نده‌ها خراپه‌ى تر ,وه‌ ته‌نها كات به‌فیرِۆ دانه‌ و هیچ سوودێكیشى نییه‌ .

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ . ژ.م. 07701207979

سلام علیكم برام ئه‌گه‌ركه‌سه‌ك هه‌بت زۆر جار ته‌به‌كردبێت و مه‌رجه‌كانی ته‌وبه‌جێ به‌جێ كردبیت و جارێكی تر ئه‌و گوناهه‌ كرد ئایا چۆن ده‌توانێ له‌و گوناهه‌ رِزگارى بێت؟جزاك الله خیرا.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلام علیكم برام ئه‌گه‌ركه‌سه‌ك هه‌بت زۆر جار ته‌به‌كردبێت و مه‌رجه‌كانی ته‌وبه‌جێ به‌جێ كردبیت و جارێكی تر ئه‌و گوناهه‌ كرد ئایا چۆن ده‌توانێ له‌و گوناهه‌ رِزگارى بێت؟جزاك الله خیرا.

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر كه‌سێك ته‌وبه‌ بكات و مه‌رجه‌كانى ته‌وبه‌ كردن جىَ به‌جێ بكات به‌لاَم جارێكى تر بگه‌رِێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ پێویسته‌ جارێكى تر ته‌وبه‌ بكاته‌وه‌و ده‌ستى لێهه‌ڵگرێت وه‌ گه‌وره‌یى و توانا و ده‌سه‌لاَتى خواى گه‌وره‌و سزا سه‌خته‌كانى دونیا و قیامه‌تى بێنێته‌ پێش چاوى وه‌ بزانێت كه‌ تاوان بكات ئیلا خواى گه‌وره‌ سزاى لىَ ده‌سه‌نێت ,وه‌ زۆر دوعا بكات و له‌ خودا بپارِێته‌وه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ دامه‌زراوى بكات و بیپارێزێت له‌ تاوان وه‌ له‌خه‌ڵكان و هۆكارى خراپ دووربكه‌وێته‌وه‌ و هاورِێى كه‌سانى باش و خواپه‌رست بكات ان شاءالله خواى گه‌وره‌ ده‌یپارێزێت له‌ تاوان و ناگه‌رِێته‌وه‌ سه‌رى .

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ . ژ.م. 07701207979

سلام علیك.. برام ئه‌گه‌ر نفیز هاته‌ كرنێ و له‌دوای نفیز كوناه كرد ئایا ئه‌و نفیزه‌ دروسته‌؟جزاك الله خیرا

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلام علیك.. برام ئه‌گه‌ر نفیز هاته‌ كرنێ و له‌دوای نفیز كوناه كرد ئایا ئه‌و نفیزه‌ دروسته‌؟جزاك الله خیرا

وەڵام: 

عليك السلام ..ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ دواى نوێژ تاوان ئه‌نجامبدات به‌ڵىَ نوێژه‌كه‌ى دروسته‌ و په‌یوه‌ندى به‌تاوانه‌وه‌نییه‌ ,له‌سه‌ر نوێژه‌كه‌ى پاداشت ده‌درێته‌وه‌و له‌سه‌ر تاوانه‌كه‌یشى ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ نه‌كات شایانى سزاى خواى گه‌وره‌یه‌ ,به‌لاَم ده‌بێت نوێژ مرۆڤى موسڵمان دووربخاته‌وه‌ له‌ تاوان و سه‌رپێچى و به‌ره‌و چاكه‌و خواپه‌رستى ببات چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت :( { إِنَّ الصلاة‌َ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاء وَالْمُنكَرِ} (45) سوره‌العنكبوت).

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ . ژ.م. 07701207979

هاورێیه‌كم ده‌یوت قورئان كوكردنه‌وه‌ بیدعه‌یه‌واته‌(كاتێك قورئانیان نوسییه‌وه‌ پاش وه‌فاتى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) )ئایا ئه‌مه‌ رِاسته‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

هاورێیه‌كم ده‌یوت قورئان كوكردنه‌وه‌ بیدعه‌یه‌واته‌(كاتێك قورئانیان نوسییه‌وه‌ پاش وه‌فاتى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) )ئایا ئه‌مه‌ رِاسته‌؟

وەڵام: 

بیدعه‌ هه‌ر عیباده‌تێكه‌ كه‌له‌ قورئان و سوننه‌تدا نه‌هاتبێت ,وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و هاوه‌لاَن ئه‌نجامیان نه‌دابێت .
جا له‌رِوانگه‌ى ئه‌م پێناسه‌یه‌وه‌ بابزانین نوسینه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ى قورئان بیدعه‌یه‌ یان نا ؟
قورئان له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم) نوسراوه‌ته‌وه‌ به‌ به‌ش به‌ش له‌سه‌ر پێست و ته‌خته‌دار و ته‌خته‌به‌رد .
به‌لاَم له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم) به‌م شێوازه‌ كۆنه‌كرایه‌وه‌ چونكه‌ به‌رده‌وام ئایه‌ته‌كان ده‌هاتنه‌ خواره‌وه‌ و پێش و پاشیان پێده‌كرا له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلى الله عليه وسلم) وه‌ ده‌یفه‌رموو ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌ناو فلاَنه‌ سوره‌ت بنووسنه‌وه‌ . بۆیه‌ ده‌بوایه‌ چاوه‌رِوان بوونایه‌ تا هه‌موو قورئان دابه‌زێت و رِێك بخرێت پاشان كۆبكرێته‌وه‌ ,وه‌ كه‌ دوا ئایه‌ت دابه‌زى زۆرى نه‌خایاند پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) وه‌فاتى كرد , بۆیه‌ دواتر كۆكرایه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌م حیكمه‌ته‌ .
بۆیه‌ كۆكردنه‌وه‌ى قورئان له‌دواتردا نابێت به‌ بیدعه‌ ؟ چونكه‌ له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ریشدا (صلى الله عليه وسلم) قورئان نوسراوه‌ته‌وه‌ وه‌ خواى گه‌وره‌یش له‌ قورئاندا ده‌فه‌رمووێت :( {إِنَّ عَلیْنَا جَمْعَهُ وَقُرْآنَهُ}(17) سوره‌ القیامة)، واته‌ (كۆكردنه‌وه‌و پاراستنى قورئان له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌) .
كه‌ئه‌م ئایه‌ته‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ نوسینه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ى قورئان . والله اعلم .

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ . ژ.م. 07701207979

من له‌كۆلێژم قۆناغى دوو ئه‌وكه‌سه‌ى كه‌ به‌ته‌مام بیخوازم قۆناغى یه‌كه‌مه‌ له‌كۆلێژ، ئه‌توانم كه‌ ماره‌م كرد پاش دووساڵى تربیگوازمه‌وه‌له‌به‌روه‌زعى تایبه‌ت به‌خۆم؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من له‌كۆلێژم قۆناغى دوو ئه‌وكه‌سه‌ى كه‌ به‌ته‌مام بیخوازم قۆناغى یه‌كه‌مه‌ له‌كۆلێژ، ئه‌توانم كه‌ ماره‌م كرد پاش دووساڵى تربیگوازمه‌وه‌له‌به‌روه‌زعى تایبه‌ت به‌خۆم؟؟

وەڵام: 

به‌ڵى براى خۆم هه‌ر به‌ ماره‌برِین ئه‌و ئافره‌ته‌ ده‌بێته‌ خێزانت، هه‌موو شتێكت بۆ دروسته‌ قسه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌یت وبه‌ ته‌نها له‌ گه‌ڵیدا ده‌ربچیت و ...........هتد، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر رِه‌چاوى هه‌ندێك له‌ عاده‌ت و عورفى ناو خه‌ڵكى بكه‌یت له‌به‌ر قسه‌ى خه‌ڵكى باشتره‌، وه‌ده‌توانیت گواستنه‌وه‌ى دوا بخه‌یت تا ئه‌و كاته‌ى كه‌ بۆت ده‌گونجێت جا دوو سال بێت یان زیاتربه‌لام هه‌رچه‌ند زووتربێت باشتره‌ بۆهه‌ردوولاتان، وه‌ له‌هه‌ندێك رِووه‌وه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ى كه‌ حه‌ز ده‌كه‌یت بیخوازێت ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى ده‌وامى كۆلیژه‌وه‌ ماره‌ى بكه‌یت باشتره‌ بۆ تۆ و بۆ ئه‌ویش، چونكه‌ نه‌ تۆ چاوت له‌ ئافره‌تى تر ده‌بێت و نه‌ ئه‌ویش له‌ پیاوانى تر.به‌م شێوه‌یه‌ له‌تاوان پارێزراوترده‌بن وكه‌متر تووشى هه‌ڵه‌وسه‌رپێچى ده‌بن ..خواى گه‌وره‌ هه‌موو خوشك وبرایانمان سه‌ركه‌وتوو سه‌رفرازبكات انشاءالله.

به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701580798

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١١٤٣
٢٠١٧
٦٧٩٧٤٧