كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا حوكمى وێنه‌چییه‌ له‌شه‌رعدا ئه‌گه‌ریه‌كێك وێنه‌ى خۆى یان كه‌س وكارى بگرێت بۆیادگارى؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا حوكمى وێنه‌چییه‌ له‌شه‌رعدا ئه‌گه‌ریه‌كێك وێنه‌ى خۆى یان كه‌س وكارى بگرێت بۆیادگارى؟ وه‌حوكمى گرتنى یان كێشانى وێنه‌ى سروشت وچیاودارورِووبارو...هتد چییه‌ ؟

وەڵام: 

براى ئازیزم ئه‌وه‌ى كه‌ حه‌رام كراوه‌ له‌شه‌رعدا كه‌ وێنه‌ى بگریت یان وێنه‌ى بكێشیت یان به‌یكه‌رى بۆدروست بكه‌یت یان بینه‌خشێنیت له‌سه‌رشتێك یان هه‌ڵى كۆڵیت له‌سه‌ردار (روح له‌به‌ره‌) له‌چه‌شنى مرۆڤ وئاژه‌لاَن ، بۆیادگارى بێت یان بۆهه‌رمه‌به‌ستێكى تربێت ، چونكه‌ به‌ڵگه‌یه‌كى زۆرزۆرهاتووه‌ له‌سه‌رئه‌وكاره‌وحوكمێكى زۆرقورس ودژواریش دانراوه‌ له‌شه‌رعدا بۆئه‌وكه‌سانه‌ى كه‌ وێنه‌ى رِوح له‌به‌رده‌گرن یان ده‌كێشن یان ...یان ....ئه‌مه‌ش هه‌ندێك له‌به‌ڵگه‌كانه‌
1- بێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم )ده‌فه‌رموێت (إن من أشدالناس عذاباً یوم القیامة‌المصورن)صحیح سنن النسائی رقم 5364)..
2- هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت (إن الله یعذب المصورین بما صوروا) صحیح الجامع الصغیر رقم 1899).
3-هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت (لعن المصورین) صحیح الترغیب والترهیب رقم 1849).
به‌ڵگه‌ى تریش زۆره‌ بۆزانیارى زیاتربگه‌رِێوه‌ بۆخوێندنه‌وه‌ى ئه‌وبابه‌ته‌ به‌سوده‌ى كه‌ به‌رِێز/م .عبدالكریم نووسیوێتى له‌سه‌رحوكمى وێنه‌ له‌شه‌رعدا كه‌له‌گۆشه‌ى هه‌مه‌رِه‌نگى ئه‌م سایته‌شدا هه‌یه‌ ..
به‌لاَم سه‌باره‌ت به‌وێنه‌كێشانى سروشت وجوانییه‌كانى سروشت به‌مه‌رجى رِووح له‌به‌رى تێه‌ڵ نه‌كرێت هیچى تێدانییه‌ وئاساییه‌ ئه‌گه‌ركه‌سێك بیكێشێت یاخودوێنه‌ى بگرێت ...والله أعلم

به‌رِێز/ سه‌ربه‌رشتیارى ماڵبه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

ئایا بۆئاڵتون حه‌رِامه‌ بۆبیاوان ؟هۆكارى حه‌رامبوونه‌كه‌ى چییه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلاَو..ئایا بۆئاڵتون حه‌رِامه‌ بۆبیاوان ؟هۆكارى حه‌رامبوونه‌كه‌ى چییه‌؟رِاسته‌ له‌رِووى ته‌ندوستییه‌وه‌ باش نییه‌ زیانى هه‌یه‌ به‌س بۆحه‌رامكراوه‌؟

وەڵام: 

براى ئازیزم ئه‌وه‌ى له‌سه‌رئێمه‌ى موسڵمان بێویسته‌ گوێرِایه‌ڵى كردنى فه‌رمانى خواوبێغه‌مبه‌ره‌(صلى الله علیه وسلم) بۆهه‌مووشتێك كه‌ئه‌وان فه‌رمانى جيبه‌جى كردنیان بي كردبێتین ،هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ({...وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا....} (7) سورة‌ الحشر) واتا (ئه‌وه‌ى بێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه وسلم)بۆى هێنان وفرمانى بێكردن ئه‌وه‌ وه‌رى بگرن وجێ به‌جێى بكه‌ن ، وه‌هه‌رشتێكیش ئه‌و رِێگرى لى كردن ونه‌هى لى كردن ئێوه‌ش ده‌ستى لى هه‌ڵبگرن و وازى لێبهێنین )..مه‌سه‌له‌ى ئاڵتون كه‌بۆبیاوحه‌رامه‌ ئه‌وه‌ فه‌رمانى خواوبێغه‌مبه‌ره‌(صلى الله علیه وسلم)وبێیوسته‌ ئێمه‌ش ملكه‌چ وگوێرِایه‌ڵ بین ،هه‌روه‌ك بێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت (حرم لباس الحریروالذهب على ذكور أمتي وأحل لإناثهم)صحیح الجامع 3137،واتا(حه‌رام كراوه‌ بۆشینى بۆشاكى ئاوریشم وئاڵتوون له‌سه‌ربیاوانى ئوومه‌ته‌كه‌م ،به‌لاَم بۆئافره‌تانى ئوومه‌ته‌كه‌م حه‌لاَڵ كراوه‌).به‌لاَم بۆچى حه‌رام كراوه‌ونه‌هى لى كراوه‌ یاخود حیكمه‌ت له‌حه‌رامبوونى چییه‌ ئیترئه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ باشترده‌زانێت وگرنگ نییه‌ ئێمه‌ بیزانین چونكه‌له‌ئه‌وه‌ دڵنییان هه‌رفرمانێك كه‌خواوبێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه وسلم) به‌ئێمه‌یان دابێت ئیلاخێروچاكه‌وبه‌رژه‌وه‌ندى تێدایه‌ له‌هه‌موورِوویه‌كه‌وه‌ ،وه‌به‌بێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌ركارێك ئه‌وان رِێگرییان لى كردبێتین ئیلاشه‌رِوخرابه‌وزیانى تێدایه‌ له‌هه‌موورِوویه‌كه‌وه‌ بۆئێمه‌ ئه‌گه‌رجێ به‌جێیان بكه‌ین...وه‌هه‌روه‌ها مه‌رج نییه‌ هه‌مووفرمانێك كه‌به‌ئێمه‌كراوه‌ بۆئه‌وه‌ى جى به‌جيى بكه‌ین یان وازى لى بهێنین له‌گه‌ڵیدا حیكمه‌ته‌كه‌ى باس كرابێت زۆرجارخواى گه‌وره‌ لێده‌گه‌رِێت كه‌ مرۆڤه‌كان خۆیان هه‌وڵبده‌ن بۆئه‌وه‌ى به‌ى به‌و حیكمه‌ته‌ بكه‌ن كه‌ له‌وفرمانه‌داهه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى زیاتر متمانه‌ودڵنیاییان بێ ببه‌خشێت وبه‌عه‌قڵ وژیرى خۆیان ووته‌ى خواوبێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلى الله علیه وسلم) به‌رِاست بخه‌نه‌وه‌..وه‌ك به‌رِیزت باسى ده‌كه‌یت له‌رِووى ته‌ندروستییه‌وه‌ باش نییه‌ وتاقیكردنه‌وه‌ بزیشكییه‌كان ئه‌ورِاستییه‌ ده‌سه‌لمێنن ئه‌مه‌ به‌رهه‌مى هه‌وڵى مرۆڤه‌ بۆئه‌وه‌ى به‌ى به‌رِاستییه‌كان بكه‌ن ،ئه‌گه‌رله‌چه‌ندرِوویه‌كى تریشه‌وه‌ به‌حث ولێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ربكرێت رِه‌نگه‌ چه‌نده‌ها حیكمه‌تى ترله‌حه‌رامكردنى ئاڵتوون بۆڵیاوان هه‌ست بێ بكرێت وزیاتر دڵنیایى ببه‌خشێت...

به‌رِێز/ سه‌ربه‌رشتیارى ماڵبه‌رِِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌....

ئایا كرِینى سه‌یاره‌ به‌قیست دروسته‌؟كه‌رِاسته‌وخۆله‌كۆمبانیاى بكرِیت ،به‌لاَم زیاده‌ى ده‌خه‌سه‌ر؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم ورحمةالله وبركاته‌..
ئایا كرِینى سه‌یاره‌ به‌قیست دروسته‌؟كه‌رِاسته‌وخۆله‌كۆمبانیاى بكرِیت ،به‌لاَم زیاده‌ى ده‌خه‌سه‌ر؟خواى گه‌وره‌ باداشتى خێرتان بداته‌وه‌..

وەڵام: 

علیك السلام ورحمة‌ الله وبركاته..براى ئازیزم مه‌سه‌له‌ى كرِینى شتومه‌ك وسه‌یاره‌ به‌قیست كه‌ئه‌مرِۆكه‌ زۆربه‌بلاَوه‌وخه‌ڵكێكى زۆر خووییان بێوه‌ گرتووه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر رِاسته‌وخۆ شتومه‌كه‌كه‌ یان سه‌یاره‌كه‌ له‌كۆمبانیاكه ‌یان لایه‌نى تایبه‌ت بكرِیت بێ ئه‌وه‌ى كه‌سى سێیه‌م به‌ژداربێت له‌گه‌ڵتان ئه‌وه‌ دروسته‌وهیچ رِێگرییه‌كى شه‌رعى نییه‌ ئه‌گه‌رزیاده‌شى به‌بێى بێویت خسته‌ سه‌ر،به‌لاَم هه‌ركات كه‌سى سێه‌م به‌هه‌رشێوازێك به‌ژدارى بكات له‌كاره‌كه‌تاندا ئه‌وه‌ ئه‌وجۆره‌ قیسته‌ حه‌رام ده‌بێت وشیاونییه‌ بۆموسڵمانان خۆى له‌وجۆره‌ قیستانه‌ نزیك بكاته‌وه‌وخۆى تووشى حه‌رام وبێ فه‌رمانى خوا بكات ...

به‌رِێز/ سه‌ربه‌رشتیارى ماڵبه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

ئه‌گه‌ر یه‌کێک ژنێکی هه‌بێت و بیه‌وێت بیکات به‌دوو ژن،جیاوازی له‌نێوانیان له‌جل و به‌رگ و خواردن نه‌کات به‌ڵام.......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌گه‌ر یه‌کێک ژنێکی هه‌بێت و بیه‌وێت بیکات به‌دوو ژن،جیاوازی له‌نێوانیان له‌جل و به‌رگ و خواردن نه‌کات به‌ڵام جیاوازی له‌نێوان چونه‌لایی و چونه‌ده‌ره‌وه‌بکات به‌مه‌رجیک ژنه‌که‌خۆی رازیى بێت
ده‌بێت؟ واتا ژنی دووه‌م...؟

وەڵام: 

پیاو ژنی دووه‌می هێنا پێویسته‌ له‌هه‌موو شتێكدا یه‌كسان ودادپه‌روه‌ربێت له‌نێوانیاندا ته‌نها له‌خۆشه‌ویستی نه‌بێت كه‌ئه‌وه‌ له‌دڵدایه‌ومرۆڤ به‌ده‌ستی خۆى نیه‌.به‌لاَم ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ژنه‌كان له‌هه‌ندێك له‌مافه‌كانی خۆى خۆش بوو دای به‌ئافره‌ته‌كه‌ى تر ئه‌وا دروسته‌وپیاوه‌كه‌ لێره‌دا گوناهبارنابێت وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ یه‌كێك له‌ئافره‌ته‌كان سه‌ره‌ى شه‌وى خۆى بدات به‌ئافره‌ته‌كه‌ى تر.هه‌روه‌كو چۆن یه‌كێك له‌خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌سلم) سه‌ره‌ى شه‌وى خۆى دا به‌عائیشه‌ (خوا لێی رِازى بێت) وه‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌سلم) قه‌بوڵی كرد .والله أعلم.

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

السلام علیكم ..ئایا ده‌توانى بڵێیت (یامحمد)ئه‌گه‌ر ناتوانى بۆچى ؟خواپاداشتان بداته‌وه‌

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم ..ئایا ده‌توانى بڵێیت (یامحمد)ئه‌گه‌ر ناتوانى بۆچى ؟خواپاداشتان بداته‌وه‌

وەڵام: 

دروست نیه‌ هاواربكه‌یته‌ جگه‌ له‌خواى گه‌وره‌ ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه‌سلم) چونكه‌ شیرك وهاوبه‌ش برِیاردانه‌ بۆخواى گه‌وره‌ كه‌ ده‌فه‌رمێت:(ولا تدع من دون الله مالا ینفعك ولا یضرك فإن فعلت فإنك اذا من الظالمین)، واته‌/ دوعا مه‌كه‌ومه‌پارِێره‌وه‌ له‌جگه‌له‌خواى گه‌وره‌ له‌كه‌سان وشتانێك كه‌نه‌سودت پێ ده‌گه‌یه‌نن نه‌زیان (چونكه‌ سودوزیان ته‌نها به‌ده‌ستى خوایه‌) ئه‌گه‌روات كرد ئه‌وا تۆكه‌سێكی هاوبه‌ش برِیارده‌ریت، ده‌فه‌رمێت:(وإن یمسسك الله بضرٍ فلا كاشف له الا هو وإن یروك بخیر فلا راد لفضله)،واته‌/ ئه‌گه‌رخواى گه‌وره‌ تووشی زیانێكت بكات ئه‌وا كه‌س ناتوانێت له‌سه‌رتی لابه‌رێت ته‌نها خواى گه‌وره‌ نه‌بێت،وه‌ ئه‌گه‌رخواى گه‌وره‌ بیه‌وێت تووشی خێرێكت بكات كه‌س ناتوانێت لێتی بگرێته‌وه‌.

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایانوێژكردن له‌دوای صوفیه‌وه‌جائیزه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیك؟ئایانوێژكردن له‌دوای صوفیه‌وه‌جائیزه‌؟

وەڵام: 

نوێژكردن له‌دواى كه‌سێكه‌وه‌ هاوبه‌ش بۆخواى گه‌وره‌ برِیاربدات دروست نیه‌ صۆفیش زۆربه‌ى جۆره‌كانی شیركیان تێدایه‌ بۆیه‌ دروست نیه‌ نوێژیان له‌دواوه‌ بكرێت مه‌گه‌رئه‌وكه‌سه‌ نه‌زان بێت وبۆی رِوون نه‌كرابێته‌وه‌و (إقامة‌ الحجة‌)نه‌كرابێت وتێ نه‌گه‌یه‌نرابێت،ئه‌مه‌ دروسته‌ نوێژی له‌دواوه‌ بكرێت تابۆی رِوون ده‌كرێته‌وه‌و به‌به‌ڵگه‌ى قورئان وسوننه‌ت له‌شیرك وجۆره‌كانی وسزاكانی تێ ی ده‌گه‌یه‌نیت.

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا ئه‌توانى ژیانى هاوسه‌رێتى له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكى مه‌سیحى پێك بهێنیت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم...ئایا ئه‌توانى ژیانى هاوسه‌رێتى له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكى مه‌سیحى پێك بهێنیت؟ وه‌ئه‌ومه‌رجانه‌ چییه‌ كه‌ده‌بێت له‌ئه‌وئافره‌ته‌دا هه‌بێت پێش هاوسه‌رگیرى خواپاداشتان بداته‌وه‌..

وەڵام: 

علیك السلام. خواستنی ئافره‌تی گاوریان جوله‌كه‌ (اهل الكتاب) له‌لایه‌ن موسڵمانه‌وه‌ دروسته‌ هه‌روه‌كوچۆن (إبن كثیر)ده‌فه‌رمووێت:(وقد تزوج جماعة من الصحابة‌ نساء النصارى ولم یروا بذلك بأساً اخذا بهذه الأیة‌ الكریمة‌:(والمحصنات من الذین اوتوا الكتاب ) (المائدة‌ /5).واته‌:كۆمه‌ڵێك له‌هاوه‌لاَن ئافره‌تی گاوریان خواستووه‌ هیچ حه‌رامیه‌كیان تێدا نه‌بینیوه‌ به‌به‌ڵگه‌ى ئایه‌ته‌كه‌،ئه‌ومه‌رجه‌ى ئه‌وئافره‌ته‌ داوێن پیس وبه‌درِه‌وشت نه‌بێت وداوێن پاك بێت،وه‌پیاوه‌كه‌ش موسڵمانێكی شاره‌زاودامه‌زراو بێت بۆئه‌وه‌ى كاریگه‌رى بكاته‌ سه‌رئافره‌ته‌كه‌ وموسڵمانی بكات نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه‌،وه‌ده‌بێت له‌ناو ولاَتی موسڵماناندا بێت وموسڵمان بالاَده‌ست بێت نه‌ك له‌ولاَتی كافران له‌به‌رهه‌مان مه‌به‌ستی پیشتر,له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا به‌لاَم باشتر وایه‌موسڵمان ئافره‌تی موسڵمان بخوازێت (ولأمة‌ مؤمنة‌ خیرمن مشركة‌ ولو أعجبتكم)./ واته‌: ئافره‌تێكی كۆیله‌ى باوه‌رِدار باشتره‌ له‌ئافره‌تێكی ئازادی هاوبه‌ش برِیارده‌ر ئه‌گه‌رچی چه‌ندێك پێی سه‌رسام بن.

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ خه‌تمى جه‌ماعى بكه‌ین ،ئایا ده‌بێت هه‌ریه‌كه‌وله‌ماڵی خۆمان بین وپێكه‌وه‌ دانه‌نیشین ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم ورحمه‌ اللة وبركاته
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ خه‌تمى جه‌ماعى بكه‌ین ،ئایا ده‌بێت هه‌ریه‌كه‌وله‌ماڵی خۆمان بین وپێكه‌وه‌ دانه‌نیشین ؟

وەڵام: 

علیك السلام ...خوشكى ئازیزم خه‌تمی جه‌ماعی بیدعه‌یه‌و دروست نیه‌ ئیترئه‌گه‌ر پێكه‌وه‌ بن یاخودهه‌ركه‌س له‌ماڵی خۆیدا بێت چونكه‌ نه‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم) ونه‌هاوه‌لاَن (خوایان لێ رِازى بێت)ئه‌م عیباده‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ (خه‌تمی قورئان) به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌نجاميان نه‌داوه‌،به‌لاَم بۆفێربوون (تعلیم)دروسته‌ به‌كۆمه‌ڵ له‌دوای كه‌سێكه‌وه‌ بیڵێنه‌وه‌ یاخودبیخوێنن وئه‌وگوێ یان لێبگرێت وهه‌ڵه‌تان بۆرِاست بكاته‌وه‌.

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

السلام علیكم.. ئایا (ئاوهێنانه‌وه‌ به‌ده‌ست) رِۆژوو به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌ ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم..
ئایا (ئاوهێنانه‌وه‌ به‌ده‌ست) رِۆژوو به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌ ؟

وەڵام: 

علیك السلام ..به‌ڵێ لای زۆرێك له‌زانایان (خوی نهێنی) رِۆژوو به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌وده‌بێت ئه‌ورِۆژه‌ به‌قه‌زا پاش رِه‌مه‌زان بگیرێته‌وه‌،وه‌گوناهباریش بووه‌ ده‌بێت ته‌وبه‌ بكات چونكه‌ خواى گه‌وره‌ له‌فه‌رمووده‌ى قودسیدا ده‌فه‌رمووێت رِۆژووان وازله‌ئاره‌زوو خواردن ودێنێت له‌پێناومن (یدع شهوته وطعامه من اجلى) صحیح الجامع 4538.به‌لاَم ئه‌م كه‌سه‌ وازى له‌شه‌هوه‌ت وئاره‌زووى نه‌هێناوه‌ بۆیه‌ رِۆژووه‌كه‌ى ده‌شكێت،به‌لاَم نابێت تائێواره‌ هیچ شتێكیش بخوات وبخواته‌وه‌.

به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا چاورِشتن ته‌نها بۆئافره‌ته‌ یان بۆپیاویش ده‌بێت ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم .. ئایا چاورِشتن ته‌نها بۆئافره‌ته‌ یان بۆپیاویش ده‌بێت ؟به‌ڵگه‌ چییه‌ كه‌ته‌نهابۆئافره‌ته‌وبۆپیاونابێت وه‌ك هه‌ندىَ كه‌س واده‌لێن؟زۆرسوپاس

وەڵام: 

عليك السلام ورحمة الله
چاورِه‌شتن بۆئافره‌ت وپیاوه‌ هیچ به‌ڵگه‌ نه‌هاتووه‌ تایبه‌تی بكات به‌ئافره‌ته‌وه‌ به‌لاَم ده‌بێت له‌ماڵی خۆیدا بیكات وپیاوى نامه‌حره‌م نه‌یبینێت،پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم) فه‌رمان ده‌كات به‌كل له‌چاوكردن به‌تایبه‌تی له‌كاتی خه‌وتندا وتایبه‌تی نه‌كردووه‌ به‌ رِه‌گه‌زێكى دیارى كراوه‌وه‌ وه‌ك ده‌فه‌مووێت (علیكم بالاتمثد عند النوم فإنه یجلو البصر وینبت الشعر).سلسلة‌ الاحادیث الصحیحة‌ رقم/ 724.

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٢١٤
٣٠٨٨
٦٨٠٨١٨