(خیر الناس قرنی ثم الذین یلونهم ثم الذین یلونهم) ماموستا چی یه‌مانای ئه‌م حه‌دیسه به‌تایبه‌تی ووشه‌ی ( یلونهم)؟؟
(خیر الناس قرنی ثم الذین یلونهم ثم الذین یلونهم) ماموستا چی یه‌مانای ئه‌م حه‌دیسه به‌تایبه‌تی ووشه‌ی ( یلونهم)؟؟
باشترینى خه‌ڵكى (موسڵمانان) ئه‌و موسڵمانانه‌ن كه له‌سه‌ر ده‌مى مندا ده‌ژین و هه‌ن، پاشان ئه‌و موسڵمانانه‌ى كه له دواى ئه‌وان دێن، وه پاشان ئه‌و موسڵمانانه‌ى كه له دواى ئه‌وان دێن (واته: به گشتى موسڵمانى سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رو(صلى الله عليه وسلم)هاوه‌ڵانى به‌رِێزى و دوو سه‌ده‌كه‌ى دواى ئه‌وان له هه‌موو موسڵمانان باشترن (سه‌ده‌ى یه‌كه‌م و دووه‌م و سبیه‌مى كۆچى)، ووشه‌ى ( یلونهم): واته: ئه‌وانه‌ى كه له دواى ئه‌وان دێن.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701580798
ماموستا مانای (فیقهی) چی یه؟ چی به‌خویه‌وه‌ده‌گریت؟.
ماموستا مانای (فیقهی) چی یه؟ چی به‌خویه‌وه‌ده‌گریت؟.
ووشه‌ى "الفقه" له زمانه‌وانیدا واته: تێگه‌یشتن.
وه له شه‌رعدا: واته: ناسین و شاره‌زابوونى حوكمه شه‌رعییه عه‌مه‌لیه‌كان (بوارى عیبادات و مامه‌ڵه كردن) له به‌ڵگه‌كانیانه‌وه به ووردى.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701580798
دواین وه‌لامى مامۆستایانى سه‌له‌فى سه‌باره‌ت به حوكمى سلفه‌ى عه‌قارچییه؟؟
دواین وه‌لامى مامۆستایانى سه‌له‌فى سه‌باره‌ت به حوكمى سلفه‌ى عه‌قارچییه؟؟ له‌كاتێكدا ته‌نها ئێوه ماون كه به‌حه‌لاڵى نه‌زانن هه‌موو مامۆستایانى تركاتێك پرسیارییان لێ ده‌كه‌ین ده‌ڵێن لیژنه‌ى فتوا ده‌ڵێت حه‌لاڵه، ئێمه‌ش ته‌نها متمانه‌مان به‌ئێوه‌ى به‌رِێزهه‌یه‌وهه‌تا ئێوه‌به‌حه‌لاڵى نه‌زانن ئێمه‌ش وه‌ریناگرین ،یاره‌بى خواى گه‌وره هه‌میشه پارێزراوتان بكات وبۆئێمه‌تان بهێڵێت. توخوا به‌وردى وه‌لاممان بده‌نه‌وه.
براى خۆم خواى گه‌وره هیدایه‌تى هه‌موو لایه‌ك بدات و زیاتر پابه‌ند بین به شه‌رعه پیرۆز‌و جوانه‌كه‌ى ئیسلامه‌وه، مه‌سه‌له‌ى سلفه‌ى عه‌قار مه‌سه‌له‌یه‌كى زۆر باو‌و بڵاوه له ناو كۆمه‌ڵگه‌ى موسڵماناندا كه ده‌بێت زۆر به ووردى و زیره‌كانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكات نه‌ك به فه‌تواى هه‌ڵه‌و قسه‌ى چه‌وتى ئه‌م و ئه‌و خۆى بخاته داوییه‌وه، چونكه مه‌سه‌له‌كه حه‌رام و حه‌ڵاڵه ، تاوان و خراپه‌یه، ریبا خواردنه، جا تا ئێستا ئه‌وه‌نده‌ى به‌نده‌كانى ئه‌و سلفه‌یه لاى ئێمه رِوون بێت به‌ڵى حه‌رامه‌و رِاكێشانى دروست نییه به‌هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت و بۆ هه‌ر كارێك ، زه‌روره‌ت بێت یان نا، براى خۆم سلفه‌ى عه‌قار تا ئێستا "تأمین حیاة"ى له‌سه‌ره، كه ئه‌م بابه‌ته تازه نییه به‌ڵكو له ساڵى 1250 كۆچى زاناى پایه‌به‌رز إبن العابدین (خوا لێ خۆش بێت) فه‌تواى حه‌رامێى داوه، وه‌زۆر له زانایانى شوێن كه‌وتوى حه‌ق فه‌تواى حه‌رامێتیان داوه، جا ئه‌و له چه‌ند رِووه‌وه حه‌رامه:
1. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شدارى ده‌كه‌ن زۆربه‌یان ماڵیان ده‌خورێت به ناحه‌ق.
2. "بیع الغرر"ى تێدایه: واته: كرِین و فرۆشتنێكى نادیاره كه ئه‌ویش له شه‌رعدا دروست نییه، ئه‌و سه‌رى مامه‌ڵه‌كه دیارنییه ئایا تۆ ته‌واوى سلفه‌كه ده‌ده‌یته‌وه یان كه‌متر یان زیاتر .
3. قومارى تێدایه.
4. بۆ هه‌ندى كه‌س ده‌بێته رِیبا "ئه‌و كه‌سه‌ش نادیاره" واته: تۆ به پێشه‌كییه‌كى"تأمین حیاة"ى (750،000 یان 1،000،000 یان كه‌متر یان زیاتر) به‌شدار ده‌بیت و پێت ده‌وترێت ئه‌گه‌ر پێش ئه‌وه‌ى ته‌واو بیگێرِیته‌وه مردى ئه‌وه ئێمه لێت خۆش ده‌بین و لێت ناستێنینه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر تۆ مردى پێش ئه‌وه‌ىته‌واو بیده‌یته‌وه ئه‌وه ده‌بیته خاوه‌نى (15،000،000) دینار به پێشه‌كییه‌كى"تأمین حیاة"ى (750،000 یان 1،000،000 یان كه‌متر یان زیاتر) واته: (14،000،000) دینارى ئه‌م و ئه‌و یان كه‌مترت بۆ گێرِدرایه‌وه بێ ئه‌وه‌ى موڵكى خۆت بێت، له‌و پێشه‌كییه"تأمین حیاة" ى خه‌ڵكى ده‌درێت به تۆ.
بۆیه موسڵمانانى خۆشه‌ویست ئه‌وه‌نده‌ى لاى ئێمه دیار‌و رِوون بێت حوكمى رِاكێشانى سلفه‌ى حه‌رامه و دروست نییه، ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك خاڵكی له‌و خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه‌ى تیا بێت چ جاى ئه‌و كاره حه‌رامه‌ى تێداكۆبۆته‌وه، جا به فه‌تواى هه‌ڵه‌ى ئه‌م و ئه‌و نه‌خه‌ڵه‌تێین گوایه حه‌ڵاڵه ئه‌گه‌ر كه‌سێك زه‌رور بێت، بۆیه ده‌پرسم و ده‌ڵێم ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك "گه‌نجێك" بیه‌وێت ژن بهێنێت و تواناى نه‌بێت نه‌پاره‌ى هه‌یه‌و نه‌ماڵ و نه خانوو كه‌سیش یارمه‌تى نادات ئایا ده‌بى بڵێین برِۆ زینا بكه‌چونكه تۆ زه‌رورى و ژن پێویستى ژیانه، نه‌خێر هیچ زانایه‌ك ئه‌و فه‌توایه‌ى نه‌داوه‌و ناشى دات ، ئه‌ى چۆن فه‌تواى رِاكێشانى رِیبا ده‌درێت له كاتێكدا هه‌رِه‌شه‌ى فه‌رمووده‌كانى قورئان و سوننه‌ت زۆر توند ترن له‌سه‌ر رِیبا وه‌ك له زینا له هه‌ندى رِووه‌وه، ده‌ى كه‌وابوو ده‌رگه‌ى ئه‌وه دابخرێت گوایه كه‌سانێك زه‌رور بوون دروسته.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم من ئه‌وه‌نده‌ى لێده‌زانم و رِایده‌گه‌یه‌نم به موسڵمانان جا هه‌ركه‌سێك عیلمێكى زیاترى پێیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه گوایه سلفه‌ى عه‌قار گۆرِانگارى تر‌ى به‌سه‌ردا هاتووه ئاگادارمان بكاته‌وه خواى گه‌وره پاداشتى به خێرى بداته‌وه.تائێمه‌ش پاش دڵنیابوون فتوا بۆهه‌مووموسڵمانان بده‌ین وبڵێن حه‌لاڵه له‌به‌رئه‌م خالانه نه‌ك ته‌نها بڵێن حه‌لاڵه‌وته‌واو، چونكه هه‌مووئه‌وانه‌ى رِاكێشانى سلفه‌ى عه‌قاربه‌حه‌لاڵ ده‌زانن وفتواى دروستێتیان داوه ته‌نها ده‌ڵێن حه‌لاڵه تائێستا بۆخه‌ڵكییان رِوون نه‌كردۆته‌وه كه‌بۆچى حه‌لاڵه‌وبه‌ڵگه‌وده‌لیلیان چییه،كه‌ئه‌مه‌ش كارێكى هه‌ڵه‌یه تۆ كارێك حه‌رام یان حه‌لاڵ بكه‌یت به‌بێ بوونى به‌ڵگه..خواى گه‌وره هه‌موان سه‌لامه‌ت وسه‌رفرازبكات اللهم امین.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701580798
ئه‌گه‌ر كه‌سێك مه‌نى زۆر بێت ده‌كرێ به‌ده‌ستى خۆى ئه‌ومه‌نییه ده‌ربكات، واتا(استمناء) بكات؟
ئه‌گه‌ر كه‌سێك مه‌نى زۆر بێت ده‌كرێ به‌ده‌ستى خۆى ئه‌ومه‌نییه ده‌ربكات، واتا(استمناء) بكات؟ چونكه زۆرجار له‌خه‌ودا توشى له‌شگرانى ده‌بێت به‌یانى زوو ناتوانێ خۆى بشوات نوێژه‌كه‌ى ده‌فه‌وتێ..
براى خۆم (استمناء) حه‌رامه‌و دروست نییه، جا به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت و بۆهه‌ر مه‌به‌ستێك بێت، جا با موسڵمان شه‌رم له خواى گه‌وره بكات و دوور بكه‌وێته‌وه له‌و كاره نامۆ‌و ناشرینه، وه با شه‌یتانیش فێڵت لێنه‌كات گوایه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كه‌م ئه‌وه توشى له‌شگرانى ده‌بم و نوێژه‌كه‌م ده‌فه‌وتێ.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701580798
ئایا ئه‌گه‌رهه‌ستاى بۆنوێژى به‌یانى توشی له‌شگرانى بوبویت ته‌یه‌موم بكه‌ی ده‌بێت له‌جیاتى خۆشۆردن؟
ئایا ئه‌گه‌رهه‌ستاى بۆنوێژى به‌یانى توشی له‌شگرانى بوبویت ته‌یه‌موم بكه‌ی ده‌بێت له‌جیاتى خۆشۆردن؟ چونكه جارێك وام به‌سه‌ردا هات به‌ئاوخۆم شوشت نه‌خوش كه‌وتم.
براى خۆم ئه‌گه‌ر ئاو نه‌بوو یان ئاوه‌كه زۆر سارد بوو نه‌ده‌توانرا به‌كاربهێنرێت یان ئه‌گه‌ر خۆتى پێ بشۆى ده‌زانى نه‌خۆش ده‌كه‌وى یان نه‌خۆشیت و ده‌ترسى نه‌خۆشیه‌كه‌ت زیاتر ده‌بێت، ئه‌وه له‌م كاتانه‌دا ده‌توانى ته‌یه‌مموم بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ى نوێژه‌كه‌ت نه‌فه‌وتێت.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701580798
ئایا خواردنه‌وه‌ى تایگه‌ر حه‌رامه یاخود دروست ورِێ پێدراوه؟
ئایا خواردنه‌وه‌ى تایگه‌ر حه‌رامه یاخود دروست ورِێ پێدراوه؟
: براى خۆم سه‌یرى پێكهاته‌كانى بكه ئه‌گه‌ر ماده‌یه‌كى تێدابوو مرۆڤى سه‌رخۆش ده‌كرد ئه‌وه حه‌رامه با له سه‌دا دووش بێت، وه تایگه‌رو هه‌ر خوارنه‌وه‌یه‌كى تر كه موسڵمان نازانێت ئایا حه‌رامه یان حه‌لاَله ئه‌وه با سه‌یرى پێكهاته‌كانى بكات ئه‌گه‌ر ماده‌یه‌كى تێدابوو مرۆڤى سه‌رخۆش ده‌كرد ئه‌وه حه‌رامه با پێكهاته‌یه‌كى كه‌میش بێت، ئه‌گه‌ر تێداى نه‌بوو ئه‌وه حه‌ڵاڵه، خۆ ئه‌گه‌ر موسڵمان لێى دوور بكه‌وێته‌وه و نه‌یخواته‌وه باشتره.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701580798
راوبۆچوونى مامۆستایانى ئه‌هلى سوونه‌وجه‌ماعه ده‌رباره‌ى م.على كلكی چییه؟؟
راوبۆچوونى مامۆستایانى ئه‌هلى سوونه‌وجه‌ماعه ده‌رباره‌ى م.على كلكی چییه؟؟
براى خۆم ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه‌ت شوێنكه‌وتوانى قورئان و سوننه‌ت قاعیده‌و بنه‌ماى تایبه‌تیان هه‌یه (له قورئان و سوننه‌ت و ووته‌ى زانایانى پێشین) بۆ قسه كردن و مامه‌ڵ كردن له‌سه‌ر خه‌ڵكى، جا به پێى قسه‌و بۆچونى ئه‌وان بێت ئه‌و پیاوه له‌سه‌ر سوننه‌ت و مه‌نهه‌جى رِاسته‌قینه‌ى سه‌له‌ف نییه به‌ڵكو هه‌ڵه‌ى هه‌یه، نابێت به چاوى گه‌وره‌وه سه‌یرى بكرێت. به‌ڵكو وه‌كو موسڵمانێكى ئاسایى و ساده، وه ئه‌و قورئان خوێندنه‌ى كه به‌سه‌ر نه‌خۆشدا ده‌یخوێنێت وه‌كو چاره‌سه‌رو رِوقیه‌ى شه‌رعى موخاله‌فه‌ى سوننه‌تى زۆر تێدایه، كه ناتوانرێت لێره‌دا هه‌مووى باس بكرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ى زانیومانه ئه‌وكه‌سه حزبایه‌تى وپارچه‌پارچه كردنى موسڵمانانى پێ حه‌رامه‌وتاهه‌نوكه‌ش سه‌ربه‌هیچ حزب ورِێكخراوێكى ئیسلامى وغه‌یره ئیسلامى نییه،كه‌سێكى ساده‌یه‌وكه‌م زانسته،به‌وپه‌رِى قه‌ناعه‌ته‌وه مه‌نهه‌جى پاكى سه‌له‌فییه‌تى پێ قبوڵه‌وجاروباریش بانگه‌وازى بۆده‌كات ..به‌لام له‌ئاست پیاده‌كردنیدا كه‌موكورتى وهه‌ڵه‌وسه‌رپێچى هه‌یه.. خواى گه‌وره له‌هه‌مووان خۆش بێت وهیدایه‌تى هه‌مووان بدات بۆشوێنكه‌وتنى قورئان وسوونه‌ت به‌تێگه‌شتنى پێشینى ئوومه‌ت .اللهم امین.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701580798
ئایا حوكمى به‌ژداریكردن له‌هه‌ڵبژاردندا چییه؟؟
ئایا حوكمى به‌ژداریكردن له‌هه‌ڵبژاردندا چییه؟؟
براى خۆم دینى ئیسلام دینێكى ته‌واوو كامله بۆیه ده‌بێت بكرێته سه‌روه‌رو حاكم و حوكمى پێ بكرێت، نه‌ك بكرێته هه‌ڵبژاردنه‌وه و له په‌رله‌مان بووترێت كى ده‌نگ به ئیسلام ده‌دات و پێى رِازییه، ئه‌م ووشه‌و كرده‌وه‌یه كوفره‌و ده‌رچوونه له دین، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێك ئه‌وه حڵى بێت به‌شدارى كردن تیایدا حه‌رامه‌و دروست نییه.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701580798
ئایه خواى گه‌وره دیارى كردووه كه پێش ئه‌وه‌ى بمرین ده‌چینه به‌هه‌شت یان دۆزه‌خ؟؟
ئایه خواى گه‌وره دیارى كردووه كه پێش ئه‌وه‌ى بمرین ده‌چینه به‌هه‌شت یان دۆزه‌خ؟؟
به‌ڵى براى خۆم خواى گه‌وره هه‌موو شتێكى دیارى كردووه بۆ به‌نده‌كانى (چونه به‌هه‌شت یان دۆزه‌خیش) به‌لام ئه‌وه‌ى تێدایه هیچ كه‌س له ئێمه نازانێت به‌هه‌شتیه یان دۆزه‌خیه بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان كارى چاكه بكه‌ین و شوێنى فه‌رمانه‌كانى خوا‌و پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)بكه‌وین چونكه هه‌ركه‌سێك ئاوه‌ها بكات ئه‌وه خواى گه‌وره كارى چاكه‌و رِێگه‌ى به‌هه‌شتى بۆ ئاسان ده‌كات، وه ته‌نها ئه‌وه‌ش رِێگه‌ى به‌هه‌شته، وه دوور بكه‌وینه له بآباوه‌رِى و گوێرِایه‌ڵى نه‌كردنى فه‌رمانه‌كانى خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چونكه ئه‌وه رِێگه‌ى به‌دبه‌ختى دۆزه‌خه، وه هیچ كه‌س له ئێمه پێمان نه‌وتراوه ئه‌گه‌ر تۆ هه‌رچه‌نده ئیمانداریش بیت كرده‌وه‌ى چاكه بكه‌یت هه‌ر دۆزه‌خیت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئێمه‌یه كردنى كرده‌وه‌ى چاكه‌یه‌و دوور كه‌وتنه‌وه‌یه له خراپه‌یه وه عیلم وا زانین مه‌سیرى ئێمه لاى خواى گه‌وره‌یه، وه خۆشحاله به ئیمان و كرده‌وه چاكه‌كانمان تا به هۆیه‌وه بچینه به‌هه‌شته‌وه.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701580798
من گه‌نجێكم ته‌مه‌نم 25 ساله كۆلێژم ته‌واو كردووه ، دامه‌زرایمه ، بارى ئابوریشم مام ناوه‌ندییه به‌ڵام خانووم نییه ، وه له‌خواپه‌رستیش باشم له‌خواى به‌زیادبێ به‌ڵام كێشه‌كه‌م ئه‌وه‌یه دڵم بۆ ژن هێنان ناچێ .........
من گه‌نجێكم ته‌مه‌نم 25 ساله كۆلێژم ته‌واو كردووه ، دامه‌زرایمه ، بارى ئابوریشم مام ناوه‌ندییه به‌ڵام خانووم نییه ، وه له‌خواپه‌رستیش باشم له‌خواى به‌زیادبێ به‌ڵام كێشه‌كه‌م ئه‌وه‌یه دڵم بۆ ژن هێنان ناچێ به‌ده‌ست خۆم نییه ته‌نانه‌ت كێشه‌ى جنسیشم نییه ، تكایه تاچه‌ند گوناهبارم ،خواخیرتان بنوسێ.
براى خۆم پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)فه‌رمانى به‌و گه‌نجانه كردووه كه تواناى ژن هێنانیان هه‌یه (لاشه‌یى و مادى) ژن بهێنن تا خۆیان بپارێزن له تاوانى زیناو نه‌زه‌ر، وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك تواناى نه‌بوو با به رِۆژوو بێت و خۆى بپارێزێت، جا زانایان ده‌فه‌رموون هه‌ركه‌سێك له خۆى رِاده‌بینى كه تووشى زینا نابێت و خۆگره ئه‌وه ژن هێنان بۆى سوننه‌ته، جا به پێى پرسیاره‌كه‌ت بێت تۆ له‌و كه‌سانه‌ى كه ئێستا ژن هێنان بۆ تۆ سوننه‌ته، به‌ڵام ئامۆژگاریم بۆ تۆ‌و سه‌رجه‌م گه‌نجان ئه‌وه‌یه تا زوو ژن بهێنن باشتره چونكه به‌رِاستى فیتنه‌ى ئافره‌تان زۆر گه‌وره‌یه، هۆكارى خراپه‌ش زۆره‌و رِه‌خسێندراوه بۆ گه‌نجان له لایه‌ن شه‌یتان و دار‌و ده‌سته‌كانیه‌وه.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701580798