سزاى زیناكه‌ر چیه؟ خوا له‌زینا خۆش ده‌بێت؟
سلام و علیكم
من هه‌موو رۆژى ئاوبه‌ده‌ست ده‌هێنمه‌وه ده‌نا توشى زینائه‌بم ، نوێژده‌كه‌م و به رۆژوش ده‌بم له‌كاتى نوێژكردندا خه‌یاڵى سێكسیم زۆر دێته‌بیر وزینام كردوه تۆبه‌م كردوه‌كه‌قه‌ت زینا نه‌كه‌م به‌لاَم حه‌زده‌كه‌م بزانم كه:
1- سزاى زیناكه‌ر چیه؟
2-خوا له‌زینا خۆش ده‌بێت؟
3-ته‌مه‌نم 18 ساڵه جارێ بچوكم جاچ بكه‌م تاواز له‌ئاوهێنانه‌وه به‌ده‌ست بهێنم وزۆرجار سوێندم خواردوه‌كه‌سه‌یرى فیلمى سێكسى نه‌كه‌م به‌ڵام نه‌متوانیووه تكاده‌كه‌م چاره‌سه‌رێكى باشم ڵێ بڵێن ........
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله (صلى الله عليه وسلم):
داواده‌كه‌م له‌خواى گه‌وره كه هیدایه‌تت بدات بۆئه‌وه‌ى ئه‌و كاره‌خرابه ته‌رك بكه‌یت و ده‌ستى لى هه‌ڵبگرى..براكه‌م گومانى تێدانیه كه‌داوێن بیسى (زینا) تاوانێكى گه‌وره‌یه‌و كرده‌وه‌یه‌كى قێزه‌وه‌نده هه‌روه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت ({وَلاَ تَقْرَبُواْ الزِّنَى إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاء سَبِیلاً} (32) سوره الإسرا‌ء)واتا (نزیكى داوێن بیسى (زینا)نه‌كه‌ونه‌وه چونكه به‌رِاستى كارێكى خراب وفاحیشه‌یه ،وه‌گرتنه‌به‌رى رِێگه‌یه‌كى خراب وناردوسته))له‌به‌رئه‌وه‌ده‌بێت موسڵمانان خۆیانى لێ ببارێزێت،وه‌هه‌روه‌ها بیغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت (إذا زنى العبد خرج منه الإیمان فكان على رأسه كالظلة فإن أقلع رجع الیه) صحیح الجامع 586 .واته :(ئه‌گه‌ر به‌نده‌یه‌ك زینا بكات ئیمان له لاشه‌ی ده‌رده‌چێت به‌سه‌رسه‌ریه‌وه ده‌بێت وه‌ك سێبه‌رێك كه‌ی ده‌ستی له زینا هه‌ڵگرت ئیمانی ده‌گه‌رێته‌وه)، وه‌جگه له‌ئه‌مه هه‌ره‌شه‌ی زۆر گه‌وره‌و سه‌خت هه‌یه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ى ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌رِۆزى قیامه‌تدا
1- حوكمى زیناكه‌ر له‌شه‌رعدا ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر كچ یان كورِ زینا بكه‌ن ده‌بێت دارى جه‌ڵدیان لى بدرێت ،به‌لاَم ئه‌گه‌ر كچێك شووى كردبێت یان كورِێك ژنى هێنابێت باشان زینابكه‌ن ئه‌وه رِه‌جم ده‌كرێن ،ئه‌گه‌رله‌ولاَتێكدابوون كه‌ئیسلام حوكم بكات، وه‌له‌رِۆژى قیامه‌تیشدا ده‌خرێنه ناوته‌نورى ئاگرینه‌وه‌وده‌سوتێنرێن به‌نا به‌خوا ..
2- خواى گه‌وره له‌هه‌موو تاوانێك خۆش ده‌بێت ئه‌گه‌ركه‌سه تاوانباره‌كه به‌رِاستى ته‌وبه‌یه‌كى رِاسته‌قینه بكات وبرِیاروبه‌یمان بدات كه‌جارێكى ترنه‌گه‌رِێته‌وه سه‌رئه‌وتاوانه..هه‌روه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت ({قُلْ يا عِبَادِي الَّذِینَ أَسْرَفُوا عَلى أَنفُسِهِمْ لا تَقْنَطوا مِن رَّحْمَة‌ِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِیعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِیمُ } (53) سوره الزمر) واتا (ئه‌ى محمد(صلى الله علیه‌وسلم) به‌به‌نده‌كانم بڵى ئه‌وانه‌یان كه زۆرتاوان وگوناه وبێ فه‌رمانى خوایان كردووه‌كه نائومێدنه‌بن له‌سۆزولێبوردن ولێ خۆشبوونى خوا ،چونكه خواى گه‌وره له‌هه‌مووتاوانێك خۆش ده‌بێت ،چونكه خواى گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو ومیهره‌بانه)) بۆیه براكه‌م تۆش نائومێدمه‌به كه‌زینات كردووه داواى لى َخۆشبوون بكه به‌ڵكوخوالێت خۆش بێت ،وه‌داواى لىَ بكه كه‌یارمه‌تیت بدات بۆئه‌وه‌ى نه‌گه‌رِێیته‌وه سه‌رئه‌وتاوانه خرابه..
وه‌سه‌باره‌ت به‌ئه‌وه‌ى كه ده‌ڵێت هه‌موو رِۆژىَ ئاوبه‌ده‌ست ده‌هێنمه‌وه به‌رِاستى ئه‌وه‌ش كارێكى تابڵێیت خرابه وده‌روازه‌یه بۆئه‌وه‌ى جارێكى تربه‌ره‌وزینات به‌رێت به‌نابه‌خوا،بۆیه ئامۆژگاریمان بۆ تۆی به‌رێز ئه‌وه‌یه ده‌ست له‌و كاره‌ش هه‌ڵگره كه ((به‌ده‌ستی خۆت ئاره‌زووی خۆت داده‌مركێنیت)) چونكه ئه‌میش هه‌رتاوانه وهه‌رخرابه..وه‌ئامۆژگاریت ده‌كه‌ین كه‌هه‌میشه مردنت له‌یادبێت وخۆت به‌دووربگریت له‌ته‌ماشاكردنى فیلمى به‌درِه‌وشتى وئه‌خلاق رِووخێن نه‌بادارِۆژێك له‌رِۆژان به‌دیارفیلمى به‌درِه‌وشتییه‌وه خواى گه‌وره گیانت بكێشێت وعاقیبه‌ت شه‌رِبیت ولاى خواولاى خانه‌واده‌كه‌ت بێ رِێزوبێ نرخ باس بكرێیت،وه‌ئامۆژگاریت ده‌كه‌یت كه هاوه‌ڵێتى كه‌سانى باش بكه‌یت وسه‌ردانى شوێنى باش بكه‌یت وگوێ له‌ووتارى سودبه‌خش بگریت وكتابى سودبه‌حش بخوێنیته‌وه بۆئه‌وه‌ى سه‌رقاڵت بكه‌ن وكه‌متر خه‌یاڵت به‌لاى تاواندا به‌رن ..داوا له‌خواى گه‌وره‌ده‌كه‌ین له‌تۆى ئازیز‌و ته‌واوى موسڵمانان خۆش بێت ...
به‌رێز/ م.كامران خالد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701495535
وه‌سه‌باره‌ت به‌باره چه‌ندت هه‌بێت زه‌كاتى لىَ ده‌رئه‌چێت ؟
وه‌سه‌باره‌ت به‌باره چه‌ندت هه‌بێت زه‌كاتى لىَ ده‌رئه‌چێت ؟وه‌ئایائه‌وباره‌یه خه‌وتووبێت یان به‌چى شێوه‌یه‌ك باره‌ى هه‌بێت زه‌كاتى لىَ ئه‌درىَ؟
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده باره‌ت هه‌بێت كه بتوانى بیست مسقاڵ ئاڵتونى بێ بكرِى ئه‌وه ده‌بێت زه‌كاتى لێ ده‌ربكه‌ی، جا چ خه‌وتبێت یان وه‌ك ده‌س مایه كارى بێوه بكرێت، له كوردستان كه‌سێك(4000000) چوار ملیۆنى هه‌بێت ئه‌وه ده‌بێت زه‌كات ده‌ر بكات له هه‌ر ملیۆنێك (25000) بیست‌و بێنج هه‌زار ده‌ر بكات، واته: 2،5% .
به‌رِێز/ م.كامران خالد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701495535
ئه‌گه‌رژن چه‌ند ئاڵتوونى هه‌بێت زه‌كاتى لىَ ئه‌درىَ ؟
ئه‌گه‌رژن چه‌ند ئاڵتوونى هه‌بێت زه‌كاتى لىَ ئه‌درىَ ؟وه‌رِوونى بكه‌نه‌وه ئاڵتوونه‌كه‌ش ئه‌گه‌رهى خۆى بێت وبۆخۆى كرِیبێتى نه‌وه‌ك بۆفرۆشتن وه‌ئه‌گه‌ربۆخۆشى كرِیبێت چه‌ندى هه‌بێت زه‌كاتى لىَ ئه‌درىَ ؟
ئافره‌ت گه‌ر (20) مسقاڵ زێرِى هه‌بوو ده‌بێت زه‌كاتى لىَ ده‌ربكات جا چ بۆ رِازاندنه‌وه‌ى خۆى بێت یان بۆ فرۆشتنى بێت، بیست مسقاڵ كه ده‌كاته (100) گرام ده‌بێت 2،5دوو گرام ونیو زه‌كاتى لێ ده‌رده‌كات..
به‌رِێز/ م.كامران خالد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701495535
ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك (حامیله)بێت ،له‌به‌رئه‌وه به‌رِۆژوونه‌بێت له‌مانگى رِه‌مه‌زاندا ،به‌لاَم ئه‌گه‌ردواى رِه‌مه‌زان رِۆژووه‌كه‌ى گرته‌وه ئه‌بێت ، فیدییه‌كه‌ى بدات یان نا؟
ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك (حامیله)بێت ،له‌به‌رئه‌وه به‌رِۆژوونه‌بێت له‌مانگى رِه‌مه‌زاندا ،به‌لاَم ئه‌گه‌ردواى رِه‌مه‌زان رِۆژووه‌كه‌ى گرته‌وه ئه‌بێت ، فیدییه‌كه‌ى بدات یان نا؟
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله (صلى الله عليه وسلم):
به‌رِێزه‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك حاملیله بوو وه رِۆژوو گرتن زیانى ده‌گه‌یاند به منداڵه‌كه‌ى ئه‌وه‌به‌ده‌قى فه‌تواى هه‌ر دوو زاناى صه‌حابى به‌رِێز (ابن عباس وابن عمر) (خوالێیان رِازى بێت) ئه‌وه ده‌توانێت به‌رِۆژوو نه‌بێت وه دواتریش بارِۆژووه‌كه‌ى نه‌گرێته‌وه به‌ڵكو بابۆهه‌ررِۆژێك فه‌قیرێك تێر بكات، وه‌ئه‌م بۆچوونه بۆچوونێكى رِاجح و درووسته، والله أعلم.
به‌رِێز/ م.كامران خالد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701495535
به‌رِێزان ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ى ئێمه لێى ده‌ژین ئاوى زۆر نییه‌و مه‌سئوله‌كان هه‌موویان ئاوى تایبه‌تیان هه‌یه و خه‌ڵك به‌ربووه‌ته ئه‌و بورِیانه‌و هه‌موویان كوون كردووه.............
السلام علیكم و رحمة الله بركاته
خوا جه‌زاتان بداته‌وه ان شاالله...
به‌رِێزان ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ى ئێمه لێى ده‌ژین ئاوى زۆر نییه‌و مه‌سئوله‌كان هه‌موویان ئاوى تایبه‌تیان هه‌یه و خه‌ڵك به‌ربووه‌ته ئه‌و بورِیانه‌و هه‌موویان كوون كردووه هه‌ر یه‌ك 2و3و 4و ده‌ڵێن هه‌یه 7 بۆرِى ئاوى هه‌یه ئاو زۆر كه‌مه برسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه باشه ئێستا ئێمه چ بكه‌ین ئه‌گه‌ر بۆرِى كون كه‌ین به‌ڵكو گوناهبار ببین كون نه‌كه‌ین بىَ ئاوین چونكه ئاو هه‌مووى بۆخه‌ڵكى ده‌چێت بۆئێمه نایه‌ت جاچاره‌مان نییه ئه‌گه‌ر جوابمان بده‌نه‌وه ...
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله (صلى الله عليه وسلم):عليك السلام ورحمة الله
به‌رێزه‌كه‌م ئه‌وه كارێكى ناشه‌رعی ونادروسته، وه كردنى خه‌ڵك باساونیه بۆ ئێوه‌بۆئه‌وه‌ى ئه‌وكاره‌بكه‌ن،كارى ئه‌وانیش هه‌ڵه‌یه، وه ئه‌وه‌حه‌ل و چاره‌سه‌ری بنه‌رِه‌تى نییه، به‌ڵكو رِێگه‌ى موراجه‌عه‌كردنى لایه‌نى به‌یوه‌ندیدار بگرنه به‌ربۆئه‌و كاره وه‌كۆڵ مه‌ده‌ن تائه‌وكێشه‌یه‌تان بۆچاره‌سه‌رده‌كه‌ن..
به‌رِێز/ م.كامران خالد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701495535
من الحمدالله نویژ ده‌كه‌م به‌ڵام له ته‌حیات كه داده‌نیشم ناتوانم له سه‌ر به‌نجه‌ى بێى رِاستم دانیشم یه‌عنى ناتوانم به‌نجه‌ى بێى رِاستم بچه‌قێنم به‌زه‌ویدا ئایا گوناهبار ده‌بم یان نه ؟
السلام علیكم و رحمه‌اللة و بركاته و مغفرته:
رب العالمین فیرده‌وسى اعلى به نسیبى ئێوه و ئێمه‌ش بكات اللهم امین
به‌رِیزان من الحمدالله نویژ ده‌كه‌م به‌ڵام له ته‌حیات كه داده‌نیشم ناتوانم له سه‌ر به‌نجه‌ى بێى رِاستم دانیشم یه‌عنى ناتوانم به‌نجه‌ى بێى رِاستم بچه‌قێنم به‌زه‌ویدا ئایا گوناهبار ده‌بم یان نه ؟چونكه زور نارِه‌حه‌ت ده‌بم و ناتوانم ته‌حیات بخوێنم ئه‌ڵێى بێم ده‌ته‌قىَ..
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله (صلى الله عليه وسلم):عليك السلام ورحمة الله وبركاته
براى خۆم خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: [{لاَ یُكَلِّفُ اللّهُ نَفْسًا إِلاَّ وُسْعَهَا } (286) سوره البقره]، واتا (خواى گه‌وره داواى ئه‌نجامدانى كارێكتان لىَ ناكات له‌تواناتاندا نه‌بێت)، كه‌واته مادام ناتوانێت ئه‌وه ئاساییه چونكه خواى گه‌وره له‌تواناى خۆت زیاترت لىَ ناخوازیت، تۆش مادام ناتوانى و زیانت بێ ئه‌گه‌یه‌نێت خودالێت ناگرێت.. والله أعلم.
به‌رِێز/ م.كامران خالد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701495535
ئایاده‌كریت فه‌تواى مامۆستاحیزبیه‌كان وه‌ربگرین؟.
ئایاده‌كریت فه‌تواى مامۆستاحیزبیه‌كان وه‌ربگرین؟.
براى ئازیزم ئه‌وه‌ى كه‌فتواى لى وه‌رده‌گیرێت وگوێى بۆده‌گیرێت ،ئه‌هلى عیلم وزانایانى خاوه‌ن زانسته ، ئه‌وانه‌ى جێى متمانه‌ن وپشت ئه‌ستوورن به به‌ڵگه‌ى قورئان وسوونه‌ت به‌تێگه‌شتنى پێشینى ئوومه‌ت، ئه‌وانه‌ى كه‌له‌خواى گه‌وره ده‌ترسن ودرۆوبوهتان به‌ده‌م خواوپێغه‌مبه‌رى خواوه(صلى الله علیه وسلم) ناكه‌ن، ئه‌وانه‌ى بۆبه‌رژه‌وه‌ندى تاكه‌كه‌سى ورِازى كردنى خه‌ڵكى فتواناده‌ن ، ئه‌وانه‌ى ترس ولێدان ، ئازاروئه‌شكه‌نجه، ده‌ربه‌ده‌ركردن ووه‌ده‌رنان فتواى ناحه‌قیان پێ ده‌رناكات ، ئه‌وانه‌ى دینه‌كه‌ى خۆیان به‌پاره‌یه‌كى كه‌مى دونیا ناده‌ن ونافرۆشن ، ئه‌وانه‌ى بۆبه‌ده‌ستهێنانى سوڵته‌ومه‌نسه‌پ حه‌رام بۆخه‌ڵك حه‌لاَڵ ناكه‌ن ، ئه‌وانه‌ى له‌پشت په‌رده‌ى رِه‌شه‌وه قسه‌یه‌ك وله‌سه‌ركورسى قسه‌یه‌كى ترناكه‌ن ودرۆناكه‌ن ، ئه‌وانه‌ى خه‌ڵك هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێن وچه‌واشه‌یان ناكه‌ن،ئه‌وانه‌ى دینى رِاست له‌خه‌ڵك ناشارنه‌وه،ئه‌وانه‌ى ئومه‌تى ئیسلامى پارچه‌پارچه ناكه‌ن ،ئه‌وانه‌ى گۆرانى ومۆسیقا وێنه‌و رِیبا تێكه‌لاَوى كورِوكچ وپۆشینى پۆشاكى ناشه‌رعى بۆئافره‌تان و رِیشتاشین وپۆشاك درێژى بۆپیاوان حه‌لاَڵ ناكه‌ن ،ئه‌وانه‌ى خه‌ڵكى وموسڵمانان بۆشوێنكه‌وتنى جگه له‌مه‌نهه‌جى سه‌له‌ف بانگێشت ناكه‌ن ، ئه‌وانه‌ى قسه‌وگوتاریان پێچه‌وانه‌ى كاروكرداریان نییه ، ئه‌وانه‌ى له‌خۆشى وناخۆشیدا له ترس وئاسایشدا له‌زه‌لیلى وسه‌ربه‌رزیدا له ده‌سه‌لاَت وژێرده‌ستیدا مه‌بده‌ئیان ناگۆرِێ ، ئه‌وانه‌ى گۆرِانكارییه‌كانى رِۆژگاربیروباوه‌رِیان پێ ناگۆرِێ مه‌نهه‌جیان پێ ناگۆرِێ ئه‌خلاق ورِه‌وشتیان پێ ناگۆرِێ ...هتد.
له‌ئه‌و جۆره كه‌سانه فتوا وه‌رده‌گیرێت نه‌ك له‌مامۆستایانى حزبى كه‌زۆرێك له‌ئه‌وسیفه‌تانه‌یان تێدانییه ، نه‌خێر فتوایان لى وه‌رناگیرێ ، نه‌ك هه‌رفتوایان لى وه‌رناگیرێ به‌ڵكو گوێشیان بۆناگیرى وپرسیشیان پێ ناكرێت و داواى فتواشیان لى ناكرێ ، چونكه ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى نه‌زانن ، چه‌واشه‌كارن ، هه‌ڵگرى چه‌نده‌ها شوبهه‌وگومانن ،به‌رژه‌وندخوازن ، بانگه‌شه‌كارن بۆبه‌دروست زانینى پارچه‌پارچه‌كردنى موسڵمانان ، ده‌بێت حه‌ق له‌ئه‌هلى حه‌قه‌وه وه‌ربگریت بۆئه‌وه‌ى له‌فێڵ وته‌ڵه‌كه‌وگومانى جگه‌له‌ئه‌هلى حه‌ق پارێزراوبیت وسه‌لامه‌ت بیت.. ...
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه..
مامۆستا حه‌زده‌كه‌م بزانم نوێژى ته‌راویح چۆن ده‌كرێت؟
السلام علیكم پرسیارێكم هه‌یه مامۆستا حه‌زده‌كه‌م بزانم نوێژى ته‌راویح چۆن ده‌كرێت؟زورسوباس بو وه‌ڵام دانه‌وه‌تان
نوێژى ته‌راویح 11رِكاته،دوو رِكات دوورِكات ده‌كرِێت وه‌به‌رِكعاتێكى تاك كۆتایى پێ دێت ، كردنى ئه‌م نوێژه ئه‌جرێكى زۆرى هه‌یه چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كى ێه‌حیحدا ده‌فه‌رموێت (من قام رمضان إیماناً واحتساباً غفرله ماتقدم من ذنبه)..واتا (هه‌ركه‌سێك ئه‌ویانزه رِه‌كعه‌ته‌ى شه‌وانى رِه‌مه‌زان بكات به‌بیروباوه‌رِێكى پاكه‌وه‌وبه‌ئومێدى پاداشت بێت ،ئه‌وه خوا له‌گوناهه‌كانى رِابردووى خۆش ده‌بێت). ده‌توانى له‌ماڵه‌وه بیكه‌یت وده‌شتوانیى به‌جه‌ماعه‌ت له‌مزگه‌وت بیكه‌یت ،ئه‌گه‌ربه‌جه‌ماعه‌ت بیكه‌یت له‌مزگه‌وت ئه‌وه ئه‌جرێكى زۆرت ده‌ستده‌كه‌وێت ،هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت (إن الرجل إذا صلى مع الإمام حتى ینصرف حسب له قیام لیله)صحیح سنن إبن ماجة 1092
واتا(ئه‌گه‌رپیاوێك له‌گه‌ڵ ئیمام به‌جه‌ماعه‌ت نوێژى ته‌راویحى كرد تاته‌واوده‌بێت ئه‌وه خیرى نوێژى ته‌واوى شه‌وه‌كه‌ى بۆحساب ده‌كرێت )..
به ريز/ سه ربه رشتيارى مالبه ر وه لامى داوه ته وه..
سبحان ربی الاعلى و بحمده) چه‌ند جار فه‌رزه له‌نوێژدا بوترى؟
(سبحان ربی الاعلى و بحمده) چه‌ند جار فه‌رزه له‌نوێژدا بوترى؟
الحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله (صلى الله عليه وسلم):
ووتنى (سبحان ربی الأعلى وبحمده) له‌سوژده‌دا به‌یه‌ك جار جێ به‌جێ ده‌بێت وه‌ئه‌گه‌ر سێ جار بێت باشتره‌وسوننه‌ته.
به‌رِێز/ م.كامران خالد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701495535
ئه‌گه‌ر بێت وله‌خه‌ودا تووشى جه‌نابه‌ت ببیت ئایا رِۆژووگرتنه‌كه‌ت قبوڵ ده‌بێت؟
ئه‌گه‌ر بێت وله‌خه‌ودا تووشى جه‌نابه‌ت ببیت ئایا رِۆژووگرتنه‌كه‌ت قبوڵ ده‌بێت؟
وعلیكم السلام ورحمة الله وبركاته
به‌ڵى براكه‌م رِۆژووه‌كه‌ت قه‌بوڵه‌و هیچ زیانێك به‌رِۆژگرتنه‌كه‌ت ناگه‌یه‌نێت چونكه یه‌كێك نییه له‌هۆكاره‌كانى به‌تاڵ كردنه‌وه‌ى رِۆژوو .. غوسڵى جه‌نابه‌ت ده‌ربكه‌و به‌رده‌وامبه له‌سه‌ر رِۆژووگرتنه‌كه‌ت..
به‌رِێز/ م.كامران خالد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه.. ژ.م. 07701495535