كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا جیاوازى چییه‌ له‌نێوان(سجدة التیلاوة‌ - سجدة‌ سهو - سجدة‌ شكور)..؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم..به‌رِێزان پرسیارێكم هه‌یه‌...ئایا جیاوازى چییه‌ له‌نێوان(سجدة التیلاوة‌ - سجدة‌ سهو - سجدة‌ شكور)..شێوازى هه‌ریه‌كه‌یان چۆنه‌و له‌كاتى سوجده‌ بردندا چى ده‌وترێت ؟؟زۆرسوپاس..

وەڵام: 

علیك السلام.. براى ئازیزم سى جۆر سوجده‌ بردن هه‌یه‌ وجیاوازیش هه‌یه‌ له‌نێوانیاندا ئه‌وانیش :
1- سجدة‌ التلاوة.
2- سجدة‌ سهو.
3- سجدة شكور.

1- سوجده‌ى قورئان خوێندن (التلاوة‌):-
براى ئازیزم ئه‌م سوجده‌یه‌ له‌كاتى قورئان خوێندندا ده‌برێت له‌هه‌ندێك شوێندا خه‌تێك دراوه‌ له‌ژێر ووشه‌یه‌ك ..هه‌ركات گه‌شتیته‌ ئه‌و شوێنه‌ وئه‌وئایه‌ته‌ت ته‌واوكرد ده‌بێت سوجده‌ى تیلاوه‌ به‌ریت..چۆنێنیكه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌ك سوجده‌به‌ریت وله‌سه‌ره‌تادا پێویست ناكات بڵێیت الله اكبر وه‌نابێت له‌ دواى سوجده‌كه‌ش سلام بده‌یته‌وه‌ وه‌كو سه‌لامى نوێژ..به‌ڵكو یه‌كسه‌رده‌چیت بۆسوجده‌و دوعاكه‌ ده‌خوێنیت ویه‌كسه‌رهه‌ڵده‌سیته‌وه‌وده‌ست ده‌كه‌یته‌وه‌ به‌ قورئان خوێندن ئه‌مه‌ش دوعاى سوجده‌ى تیلاوه‌یه‌ ((سجد وجهی للذی خلقه ،وشق سمعه وبصره بحوله وقوته ،فتبارك الله احسن الخالقین)) واتا(رِووى كرِنۆشم برد بۆئه‌وخوایه‌ى كه‌دروستى كردوم بینین وبیستنى بۆدارِشتووم وپێ به‌خشیوم به‌تواناوبه‌ویستى خۆى ،پاكى وبێگه‌ردى وبێ كه‌م وكورتى بۆئه‌وخوایه‌یه‌ كه‌چاكترینى به‌دیه‌ێنه‌رانه‌))..

2- سوجده‌ى سه‌هو:- ئه‌مه‌ تایبه‌ته‌ به‌نوێژه‌وه‌ الله اكبر ده‌كه‌یت وده‌چیته‌ سوجده‌ دووجار دواتریش سه‌لام ده‌ده‌یته‌وه‌ ..وله‌ سوجده‌كه‌دا سى ده‌ڵێت (سبحان ربی الاعلى وبحمده‌) ..
تێبینى / ئه‌م سوجده‌یه‌ له‌كاتى دروست بوونى گومان له‌كاتى نوێژدا ده‌برێت ،ئه‌گه‌ر به‌گومانى خۆت نوێژه‌كه‌ت ركعاتى كه‌م كردووه‌ ئه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ى سه‌لام بده‌یته‌وه‌ ئه‌م كرِنۆشه‌ ده‌به‌یت ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر گومانت برد رِكعاتى زیادت كردووه‌ ئه‌وه‌ دواى ته‌واوكردنى ته‌حیات وسه‌لام دانه‌وه‌ ئه‌م سوجده‌یه‌ ده‌به‌یت .

3- سوجده‌ى شكور:- ئه‌مه‌ تایبه‌ته‌ به‌ بیستنى هه‌واڵێكى خۆش یان ئه‌نجامدانى كارێكى باش یان سه‌ركه‌وتنت له‌ئیشێكدا .. یه‌ك سوجده‌ ده‌به‌یت وسى جار ده‌ڵێت (سبحان ربی الاعلى) ..له‌سه‌ره‌تادا الله اكبر ى ناوێت وله‌دواتریشدا سه‌لام دانه‌وه‌ى ناوێت..ئه‌گه‌رهه‌ردووعایه‌كى تریش كه‌ده‌یزانیت وتایبه‌ته‌به‌سوپاسكردنى خواى گه‌وره‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌توانیت بیخوێنیت....

به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٤٩٥
٢٣٦٩
٦٨٠٠٩٩