كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

به‌رِێزان هه‌ڵوێستى ئێوه‌ چییه‌ كه‌ده‌بینن شیعه‌كان ئیهانه‌به‌دایكى موسڵمانان و صه‌حابه‌كان (رضى الله عنهم)ده‌كه‌ن كه‌دڵى ئینسان ده‌له‌رزێنێت ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

- به‌رِێزان هه‌ڵوێستى ئێوه‌ چییه‌ كه‌ده‌بینن شیعه‌كان ئیهانه‌به‌دایكى موسڵمانان و صه‌حابه‌كان (رضى الله عنهم)ده‌كه‌ن كه‌دڵى ئینسان ده‌له‌رزێنێت . نازانم ئاگاتان لێیه‌ له‌ بریتانیا حه‌فله‌یان به‌بۆنه‌ى وه‌فاتى دایكى ئیمانداران گێراوه‌و به‌رِاشكاوى ده‌ڵێن ئه‌م قورئانه‌ (ناقص)ه‌ اعوذبالله پاشان ئه‌گه‌ر طعن له‌ جبریل بده‌ن له‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)وعائیشه‌و صه‌حابیه‌كان وبڵێن قورئان (محره‌ف)ه‌ ئه‌ى باشه‌ ج دین ماوه‌؟ هه‌ندێك هه‌نه‌ ده‌ڵێن بافیتنه‌ دروست نه‌بێت من خوم له‌گه‌ڵ ئه‌و رایه‌نیم هه‌تا ئێستا فیتنه‌یان كردووه‌ ئیدى به‌سه‌ ده‌بى دیفاع له‌ بێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بكه‌ین ده‌بى شه‌خسیه‌تى بێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له‌كه‌دارنه‌كه‌ن ئه‌و مولحیدوموشریكانه‌ كه‌بوونه‌ته‌ (عبادالقبور) به‌رِێزان مه‌سئولیه‌تێكى گه‌وره‌ له‌سه‌ر شانى ئێوه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر خواى مه‌زن چۆن ئێوه‌ ئه‌هلى زیكرن والله ى ئه‌وه‌نده‌گریاوم له‌ تاوى ئه‌و كوفریانه‌، به‌رِێزان نازانم ئاگاتان لێیه‌ زۆر شیعه‌ هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه‌ كه‌حه‌قیقه‌تیان بۆرِوون كراوه‌ته‌وه‌كه‌ئه‌مه‌ش كارێكى پیرۆزه‌ هه‌ڵوێستان ده‌بى هه‌بێت پاشان ناتوانن له‌ رِۆژى (محشر) جوابى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بده‌نه‌وه‌ به‌لام ده‌زانم برا سه‌له‌فیه‌كانم به‌ هه‌ڵوێستن وموهته‌من خوایه‌ بمكه‌یه‌ سه‌له‌فى بۆخاترى ناوه‌ جوانه‌كانت ...نحبكم فى الله

وەڵام: 

براى ئازیزم وانازانم هیچ كه‌سێك وهیچ موسڵمانێك هه‌بێت هێنده‌ى موسڵمانانى سه‌له‌فى دژایه‌تى ورِه‌دى گروپى گومرِاوسه‌رلێشێواى شیعه‌ى درۆزن وناپاكیان دابێته‌وه‌ به‌درێژى رِۆژگار... مێژووش شاهێدى ئه‌ورِاستییه‌یه‌،هه‌رله‌سه‌ره‌تاى دروست بوونى فكرى ته‌شه‌یوعه‌وه‌ وله‌سه‌رده‌مى پێشه‌واى خۆشه‌ویستمان ئیمامى عه‌لى (خوالێى رِازى بێت)تاده‌گاته‌رِۆژگارى ئه‌مرِۆمان پێشه‌وایان ورِێبه‌ران وزانایان وبانگخوازى شوێنكه‌وتى مه‌نهه‌جى سه‌له‌ف پشكى شێریان به‌ركه‌وتووه‌ له‌رِه‌ددانه‌وه‌ى فكروبیروبۆچون وعه‌قیده‌ومه‌نهه‌جى ته‌شه‌یوع خاڵ به‌خاڵ به‌به‌ڵگه‌ى قورئان وسوونه‌ت وه‌به‌به‌ڵگه‌ى عه‌قڵ ونه‌قڵ، وه‌له‌ئێستاشدا وله‌م سه‌رده‌مه‌شدا به‌هه‌مان شێوه‌ى رِابردوو له‌سه‌رهه‌مان رِێچكه‌ورِێباز زانایان وبانگخوازان وشوێنكه‌وتوانى مه‌نهه‌جى پاكى سه‌له‌فییه‌ت به‌رده‌وامن له‌رِه‌دى شوبهه‌وگومان ودرۆوته‌دلیسه‌كانى ئه‌وبیروبۆچوونه‌ گومرِایه‌ وماندوش نابن له‌وكاره‌یان چونكه‌ به‌رگریكردن له‌پیرۆزییه‌كانى دین به‌واجبێكى شه‌رعى وزۆرپێویستى ده‌زانن،له‌ئێستادا هه‌زاره‌ها كتێب ونامیلكه‌وپه‌رِاو ونوسراوى به‌سود كه‌به‌چه‌نده‌ها زمانى جیاوازنوسراون هه‌یه‌ له‌سه‌رگومرِایى وئینحرافى ئه‌ومه‌زهه‌به‌ پیس ونه‌گریسه‌ كه‌له‌لایه‌ن نوسه‌ره‌ سه‌له‌فییه‌كانه‌وه‌ نوسراوه‌وبلاَوكراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها سه‌ده‌ها محازه‌رات ومنازه‌رات وووتارومه‌قاله‌ى فیدیۆیى سازكراوه‌وبڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌رئینحرافاتى ئه‌ومه‌زهه‌به‌ لاده‌ره‌وه‌ ،هه‌روه‌ها سه‌ده‌ها سایتى ئه‌لكترۆنى كراوه‌ته‌وه‌ بۆره‌دى شوبهه‌وكومان وئینحرافاتى ئه‌ومه‌زهه‌به‌ بیسه‌وبۆبه‌رگرى كردن له‌سوننه‌تى صه‌حیحى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم) وخانه‌واده‌به‌رِێزه‌كه‌ى وخێزانه‌كانى (خوالێیان رِازى بێت)،هه‌روه‌ها سه‌ده‌ها ده‌زگاودامه‌زراوه‌ى ئیسلامى وزانكۆوپه‌یمانگاوناوه‌ندى رِاگه‌یاندنى بیستراوبینراو ونوسراوله‌سه‌رانسه‌رى جیهانداكراوه‌ته‌وه‌ بۆپێگه‌یاندنى طالبى عیلم بۆئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى رِاست ودروست له‌ئیسلام بگه‌ن وبه‌رگرى لێ بكه‌ن ورِه‌دى هه‌موولایه‌ن وجهه‌تێك بده‌نه‌وه‌ كه‌بیانه‌وێت سوكایه‌تى به‌ئیسلام وپیرۆزییه‌كانى ئیسلام بكه‌ن،هه‌روه‌ها له‌ئێستا چه‌نده‌ها كه‌ناڵى ئاسمانى هه‌ن كه‌24سه‌عاته‌ به‌رنامه‌كانیان بۆره‌دى شوبهه‌وگومانى شیعه‌لاده‌ره‌كان ته‌رخان كردووه‌ له‌چه‌شنى كه‌ناڵى وصال وصفا ونور....
وه‌ئه‌م دژایه‌تى ورِه‌ددانه‌وه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تائه‌وان به‌رده‌وام بن له‌سه‌رگومرِایى وسه‌لێشێواوى خۆیان...ئێ ئه‌وانیش ئاوها دانانیشن ده‌ست له‌ئه‌ژنۆ به‌ڵكوهه‌رچى توانایان هه‌یه‌ بۆبه‌رگرى كردن له‌بیروبۆچوونه‌ خراپ ونادروسته‌كه‌ى خۆیان وبۆرِه‌دى سه‌له‌فییه‌كان ده‌یخه‌نه‌ كاروبه‌رِوونیش ئه‌وه‌ دیاره‌، ئه‌وان شتى خراپتیش ده‌كه‌ن ،ئه‌وان ئه‌گه‌رسوكایه‌تى به‌كه‌لامى خوا وبه‌ئایاتى قورئان بكه‌ن به‌قورئان بڵێن مونحه‌ریف وده‌سكارى كراو وه‌ ته‌كفیرى هه‌مووصه‌حابه‌ بكه‌ن وزیناحه‌لاَڵ بكه‌ن وماڵى خه‌ڵك به‌ناوى خومسه‌وه‌ بخۆن وبه‌دایكمان (عائیشه‌)(خوالێى رِازى بێت)بڵێن (زیناكار) وبه‌جوبرائیل (علیه‌ السلام)بڵێن خییانه‌ت كار..ئه‌وه‌ كارى تریش ده‌توانن بكه‌ن هه‌ربۆنموونه‌ ئاهه‌نگ گێرِان به‌بۆنه‌ى وه‌فاتى دایكمان (عائیشه‌)(خوالێى رِازى بێت)، به‌لاَم تۆ پێت وایه‌ تاكه‌ى به‌رده‌وام ده‌بن له‌نواندنى ئه‌م كارانه‌یان ؟ تۆپێت وایه‌ خواى بالاَبه‌رز بێ ئاگابێت له‌ئه‌م كارانه‌یان؟ نابراكه‌م خواى گه‌وره‌ مۆڵه‌تت ده‌دات به‌لاَم هیچ كات فه‌رامۆشت ناكات؟ ناتوانن ئه‌م كارانه‌یان تاسه‌ربه‌رده‌وام پێ بده‌ن،خوا تۆڵه‌یان لێ ده‌سه‌نێت ، ئێمه‌ش ان شاءالله له‌رِه‌ددانه‌وه‌یان به‌رده‌وام ده‌بین وماندووش نابین ...
خواى گه‌وره‌ سه‌ربه‌رت بكات وبه‌مه‌نهه‌جى پاكى سه‌له‌فییه‌ت ئاشنات بكات وبه‌شوێنكه‌وتنى شه‌ره‌فمه‌ندت بكات .اللهم امین

به‌رِێز/سه‌ربه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٤٩٤
٢٣٦٨
٦٨٠٠٩٨