كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا به‌رِێزان جیاوازى هه‌یه‌ له‌نێوان (توسل) و (استعانة) ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم و رحمة‌الله و بركاته و مغفرته
- ئایا به‌رِێزان جیاوازى هه‌یه‌ له‌نێوان (توسل) و (استعانة) ؟

وەڵام: 

/ علیك السلام ورحمة‌الله وبركاته‌. به‌ڵێ جیاوازى هه‌یه‌ به‌ئه‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌:-
1- ته‌وه‌سول :- واتا ( گرتنه‌به‌روبه‌كارهێنانى ئه‌وهۆكارو وه‌سیلانه‌ى كه‌ له‌خواى گه‌وره‌ت نزیك ده‌كاته‌وه‌):- جا(وه‌سیله‌كان وهۆكاره‌كان) كه‌ خه‌ڵكى ده‌یگرنه‌به‌ر به‌گومانى نزیك بوونه‌وه‌ له‌خوا دووجۆرن :-
1- یه‌كه‌میان (دروست وشه‌رعى ورِێپێدراون)و پێویسته‌ موسڵمان ته‌نها ئه‌م جۆره‌ وه‌سیلانه‌ به‌كاربهێنێت وجگه‌له‌مه‌ به‌كارنه‌هێنێت ..
2- دووه‌میان (نادروست وناشه‌رعى ورِێپێنه‌دراوه‌) ئه‌مه‌یان پێویسته‌ موسڵمان لێیان دووربكه‌وێته‌وه‌و وه‌كووه‌سیله‌یه‌كى شه‌رعى بۆگه‌شتن به‌خواى گه‌وره‌ونزیك بوونه‌وه‌ لێى به‌كارى نه‌هێنێت وبه‌شه‌رعى نه‌زانێت ..
1- جۆرى یه‌كه‌میان :- كه‌دروست وشه‌رعى ورِێێێدراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆ یه‌كێك له‌م وه‌سیلانه‌ بگریته‌ به‌ربۆئه‌وه‌ى له‌خواى گه‌وره‌ومه‌زن نزیك بیته‌وه‌..
• ناوه‌جوانه‌كانى خواى گه‌وره‌وسیفه‌ته‌ پاك وبه‌رزه‌كانى :- بۆنموونه‌ له‌كاتى نزاوپارِانه‌وه‌كاندا بڵێیت :-خوایه‌گیان بۆخاترى ناوه‌جوانه‌كانوسیفه‌ته‌پاك وبه‌رزه‌كانت لێم خۆشبه‌ یان شیفام بده‌ یان ناخۆشى ونارِه‌حه‌تیم له‌سه‌رهه‌ڵبگره‌ یان قه‌رزه‌كانم بۆ بده‌یته‌وه‌و.......هتد، واتا(ناوه‌جوان وسیفه‌ته‌به‌رزه‌كانى خوا)بكه‌یته‌ وه‌سیله‌یه‌ك وپێى بپارِێیته‌وه‌..ئه‌مه‌ دروستوشه‌رعییه‌وخواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت (ولله الاسماء الحسنى فادعوه بها )الاعراف 180، ،واتا( خواى گه‌وره‌ ناوى جوانى هه‌یه‌ ،ئێوه‌ش به‌وناوانه‌ بپارێنه‌وه‌)،بۆنموونه‌ - بڵێت (خوایه‌ بۆخاترى (ره‌حیمى خۆت ) ره‌حمم پێ بكه‌یت ، بۆخاترى (عه‌زیزى خۆت) به‌عیزه‌ت وسه‌ربه‌رزم بكه‌یت ..هتد،وه‌ پێغه‌مبه‌رى خواش (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت (أسألك بكل اسم هو لك سمیت به نفسك) صحیح رواه أحمد...واتا (خوایه‌ داواده‌كه‌م به‌هه‌مووئه‌وناوانه‌ت كه‌ نه‌فسى خۆت پێ ناوناون )..

به‌كرده‌وه‌ جوان وچاكه‌كانى خۆت كه‌ ئه‌نجامتداون له‌به‌رخاترى خوا .. واتا (دانانى كرده‌وه‌كانى خۆت وه‌كووه‌سیله‌یه‌ك بۆگه‌شتن به‌خواى گه‌وره‌و لێ نزیكبوونه‌وه‌ى ) بۆنموونه‌ ،نوێژكردن ، قورئان خوێندن ، زیكرى خوا، خێركردن ، شه‌ونوێژ ، چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایك وباوك، جىَ به‌جىَ كردنى سیله‌ى رِه‌حم، پارانه‌وه‌ له‌خوا ،رِۆژووگرتن .....هتد، ئه‌نجامدانى ئه‌م كارانه‌ وبه‌رده‌وامبوون له‌سه‌ریان وه‌سیله‌ن كه‌به‌هۆیانه‌وه‌ رِه‌زامه‌ندى خوا وبه‌هه‌شته‌كه‌ى به‌ده‌ست دێت انشاءالله...هه‌تاوه‌كوجارێكیان هاوه‌ڵێكى خۆشه‌ویست به‌پێغه‌مبه‌رى خواى فه‌رموو(صلى الله علیه وسلم) كه‌ده‌مه‌وێت هاورِێت بم له‌به‌هه‌شتدا ؟ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) پێى فه‌رموو ده‌ى كه‌واته‌ (أعنی نفسك بكثرة‌ السجود) رواه مسلم ، واتا (نه‌فسى خۆت رِابهێنه‌ له‌سه‌ر زۆرسوژده‌ بردن بۆخوا) واتا ( كرده‌وه‌ى چاكى خۆت بكه‌ته‌ وه‌سیله‌ بۆئه‌وه‌ى بچیته‌ به‌هه‌شت، (زۆرسوژه‌بردن وزۆرنوێژكردن ) كرده‌وه‌یه‌كى زۆرچاكه‌ بۆئه‌وه‌ى ئینسان پێى بگاته‌ به‌هه‌شت) به‌هه‌مانشێوه‌ بۆهه‌موو كرده‌وه‌جوان وچاكه‌كانى تر.... وه‌دووباره‌ ده‌توانى ئه‌م كرده‌وه‌جوانانه‌ى خۆت وه‌كووه‌سیله‌یه‌ك دابنه‌یت وپێیان بپارێیته‌وه‌ ..بۆنموونه‌ بڵێت (خوایه‌ گیان بۆخاترى ئه‌و نوێژه‌ى بۆتۆى ئه‌نجام ئه‌ده‌م ،یان ئه‌و خێره‌ى له‌پێناوتۆدا ده‌یبه‌خشم ، ئه‌و رِۆژووه‌ى له‌پێناوى تۆده‌یگرم ، ئه‌وچاكانه‌ى كه‌له‌به‌رخاترى تۆله‌گه‌ڵ دایك وباوكم ده‌یكه‌م ، ئه‌وقورئانه‌ى له‌به‌رخاترى تۆده‌یخوێنم و.....هتد.. هه‌روه‌ها ده‌توانیت (سیفه‌تى خۆشه‌ویستى خۆت ) بۆ خواى گه‌وره‌ ، یاخود پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه وسلم)،یاخود پیاوچاكان وپیاوباشان ...بكه‌یته‌ وه‌سیله‌ بۆئه‌وه‌ى پێى بپارێیته‌وه‌ ..بۆنموونه‌ بلێیت / خوایه‌ گیان بۆخاترى ئه‌وخۆشه‌ویستییه‌ى كه‌ بۆتۆهه‌مه‌ ،یاخود بۆپیغه‌مبه‌ره‌كه‌ت (صلى الله علیه وسلم)هه‌مه‌ ،یاخود بۆفلاَن پیاوباش وپیاوچاك هه‌مه‌ ..لێم خۆشبه‌ یاخود لێم راِزى به‌ .. چونكه‌ خۆشه‌ویستییت بۆئه‌وان ده‌چێته‌ ژێربابى (كرده‌وه‌ى چاكه‌وه‌)..

• وه‌هه‌روه‌ها دروست وجائیزوشه‌رعییه‌ ئه‌گه‌ر (كه‌سێكى زیندووى حازرى پیاوچاكى به‌رێزى ئیماندار )بكه‌یته‌ وه‌سیله‌ بۆئه‌وه‌ى له‌خواى گه‌وره‌ نزیك بیته‌وه‌و رِه‌زامه‌ندى ئه‌و به‌ده‌ست بهێنیت ، بۆنموونه‌ برِۆى بۆلاى كه‌سێكى ئیماندارى پیاوباشى به‌رِێزو داواى لى بكه‌یت كه‌ بۆت بپارێته‌وه‌ له‌خواى گه‌وره‌وئه‌وه‌ى كه‌ده‌ته‌وێت بۆت داوابكات ، بۆنموونه‌ ( شیفاى نه‌خۆشى ،یان لابردنى به‌لاَومووسیبه‌ت ، به‌خشینى منداڵ ، كارئاسانى بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رز،یان هه‌رداوایه‌كى تر كه‌شه‌رعییه‌و جوانوچاكه‌ )...بۆنموونه‌ ده‌چیت بۆلاى وده‌ڵێت (مامۆستاگیان تووشى نه‌خۆشییه‌ك بوومه‌وزۆرم ئازارئه‌دات زۆرشوێن گه‌رِاوم به‌لاَم هه‌رباش نه‌بوومه‌ ، له‌خواى گه‌وره‌ بۆم بپارێوه‌ تاخواى گه‌وره‌ شیفام بدات )...وهكذا.،ئه‌مه‌ دروسته‌ وشه‌رعییه‌و شتێكى باشه‌...
2-جۆرى دووه‌میان :- كه‌نادروست وناشه‌رعى ورِێپێنه‌دراوه‌ :- ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جگه‌ له‌ئه‌م وه‌سیلانه‌ بگریته‌ به‌ربۆئه‌وه‌ى به‌حسابى خۆت له‌خواى گه‌وره‌ نزیك بیته‌وه‌ورِه‌زامه‌ندى ئه‌و به‌ده‌ست بهێنیت :-له‌نموونه‌ى ئه‌و وه‌سیله‌ ناشارعییانه‌ى كه‌ زۆرینه‌ى خه‌ڵك ده‌یگرنه‌به‌ربۆ نزیك بوونه‌وه‌ له‌خواى گه‌وره‌ به‌حسابى خۆیان :-
1- دانانى كه‌سى مردوو به‌وه‌سیله‌:- بۆنموونه‌ پیاوباشێك پیاوچاكێك چه‌نده‌ها ساڵه‌مردوووه‌و ئێسقانیشى رِه‌نگه‌نه‌مابێت ، ئه‌م ده‌چێته‌ سه‌رقه‌بره‌كه‌یى و وه‌كو خوا لێى ده‌پارِێته‌وه‌وداواى لى ده‌كات كه‌ پێداویستییه‌كانى بۆچى به‌جى بكات ،بۆنموونه‌ ، منداڵى پێ ببه‌خشى ، یان شیفاى بدات ،یان ناخۆشى له‌سه‌رهه‌ڵبگرێت ،یان بیپارێزێت له‌ زه‌ره‌روزیان ..كه‌هه‌مووئه‌مانه‌ ته‌نها خواده‌توانێت جى به‌جێیان بكات نه‌ك خه‌ڵك نه‌ك پیاوباش نه‌ك پێغه‌مبه‌ر نه‌ك فریشته‌ ...كه‌په‌نابه‌خوا ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین هاوبه‌ش برِیاردانه‌ بۆخوا ..چونكه‌ تۆحسابى خوات بۆكردووه‌ ، واداواى شتێكى لى ده‌كه‌یت كه‌ به‌ئه‌وناكرێت ئه‌سڵه‌ن ئه‌وهیچى بۆخۆى پێ ناكرێت چجاى بۆتۆ..ئى خۆئه‌و نه‌گويى له‌تۆیه‌ نه‌ئاگاى له‌تۆیه‌ نه‌ئه‌تناسى نه‌ئه‌زانى كيى ؟ ئیتربۆده‌چیت ليى ده‌پارِێیته‌وه‌...ئه‌گه‌ر لێیان بپرسى كاكه‌ بۆله‌ومردووه‌ ده‌پارِێیته‌وه‌ ..له‌وه‌لاَمدا ده‌ڵێت ئه‌و وه‌سیله‌یه‌ له‌نێوان ئێمه‌وخوا ده‌نگى ئێمه‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ خوا ...باشه‌ یه‌عنى خوا هێنده‌ دووره‌ له‌تۆوه‌ وده‌نگت نابیستى به‌لاَم نزیكه‌ له‌ئه‌وه‌وه‌وده‌نگى ئه‌وده‌بیستى؟ یه‌عنى خوا ده‌نگى زیندوو نابیستى وده‌نگى مردوو ده‌بیستى؟به‌رِاستى ئه‌مه‌ كارێكى زۆرخراپ وناشه‌رعییه‌ وبه‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ركه‌سێك مردوویه‌ك به‌ وه‌سیله‌ دابنێت ئه‌وه‌ كارێكى زۆرخراپ وناشه‌رعى كردووه‌ په‌نابه‌خواى گه‌روه‌...
2- ته‌وه‌سول كردن به‌پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلى الله علیهوسلم) پاش مردنى كارێكى ناشه‌رعى ونادروست وداهێنراوه‌ وه‌كوهه‌رمردوویه‌كى ترى ئاسایى وهیچ جییاوازییه‌كى نییه‌ ، به‌لاَم پێش وه‌فات كردنى ئاسایى بوو چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه‌ وسلم) زیندووبوو،تواناى هه‌بوو، مه‌وجودیش بوو له‌ناویان ..به‌لاَم پاش مردنى ئه‌م سیفه‌تانه‌ى تێدا نه‌ما..له‌به‌رئه‌وه‌ وه‌كوهه‌رمردوویه‌كى تر هه‌ژمارده‌كرێت ...ئه‌گه‌ر وه‌كووه‌سیله‌ دایبنه‌یت ولێى بپارێیته‌وه‌ ئه‌وه‌ هاوبه‌شت بۆخوا برِیارداوه‌ ..په‌نابه‌خوا .
یاخود به‌حه‌قى كه‌سێك له‌خوا بپارِێیته‌وه‌ ..بۆنموونه‌ بڵێیت (خوایه‌ بۆخاترى حه‌قى فلاَنه‌ كه‌س لێم خۆش بیت ولێم رِازى بیت)..چونكه‌ هیچ كه‌سێك حه‌قى له‌سه‌رخوا نییه‌ تا بۆخاترئه‌وحه‌قه‌ بپارِێیته‌وه‌).....

به‌لاَم :-
الاستعانه‌ :- واتا (طلب العون من الله)،واتا (داواى كۆمه‌كى كردن وهاوكارى وهاریكارى كردنه‌ له‌خواى گه‌وره‌)، له‌گه‌ڵ توسولدا فه‌رقێكى زۆرهه‌یه‌ له‌نێوانیاندا ،به‌لاَم فه‌رقێكى كه‌م هه‌یه‌ له‌نێوان (الاستعانة )و(الاستغاثة) كه‌زانایان باسیان لێوه‌ كردووه‌ ،ده‌فه‌رموون (الاستعانة‌)داواى كۆمه‌كى وهاوكارى كردنه‌ له‌خوا له‌هه‌موو كاتێكدا به‌لاَم (الاستغاثة‌) داواى كۆمه‌كى وهاوكارى كردنه‌ له‌كاتى ته‌نگانه‌وناخۆشى وموسیبه‌تدا كه‌به‌سه‌رتدا هاتووه‌..

به‌ریز/ سه‌رپه‌رشتیارى مالبه‌ر وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌...

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٣٧٤
١٢٨١
٦٩٢٨٩٠