ئایا رِیش تاشین حه‌رامه؟
ئایا رِیش تاشین حه‌رامه؟
به‌ڵى به‌دڵنیایى رِیش تاشین حه‌رامه . له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ى خواره‌وه:
(1) گۆرِینى دروستكراوه‌كانى خوایه, خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: شه‌یتان ووتى:(ولأمرنهم فليغيرن خلق الله) واته: فه‌رمانیان پىَ ده‌كه‌م ئه‌وسا ئه‌وانیش دروستكراوى خوا ده‌گۆرِن .
(2) سه‌رپێچى كردنى فه‌رمانى پێغه‌مبه‌رى خوایه (صلى الله عليه وسلم), چونكه ئه‌و فه‌رمانى به هێشتنه‌وه‌ى كردووه, وه‌ك فه‌رموویه‌تى: (جُزُّوا الشَّوَارِبَ وَأرْخُوا اللِّحَى خَالِفُوا الْمَجُوسَ) رواه البخاری (5552), ومسلم (257), والترمذی (2756), والنسائی (5225), وأبو داود (4198),وابن ماجة (292),وأحمد (2/229) . واته: سمێڵتان كورت بكه‌نه‌وه‌و لێى بگرن, وه رِیشتان بهێڵنه‌وه‌و پێچه‌وانه‌ى ئاگر په‌رستان بكه‌ن .
(3) خۆچواندنه به هاوبه‌ش برِیارده‌ران و بىَ باوه‌رِان و ئاگرپه‌رستان, پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: ( خَالِفُوا الْمُشْرِكِینَ، وَفِّرُوا اللِّحَى، وَأَحْفُوا الشَّوَارِبَ ) رواه البخاری (5892), ومسلم (625) . واته: پێچه‌وانه‌ى هاوبه‌ش برِیارده‌ران بكه‌ن, به‌وه‌ى رِیشتان بهێڵنه‌وه‌و سمێڵتان كورت بكه‌نه‌وه‌و لێى ببرِن .
(4) ده‌رچوونه له فیتره‌ت, پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (عَشْرٌ مِنَ الْفِطْرَة‌ِ: ... وَإِعْفَاءُ اللِّحْية‌ِ) رواه مسلم (627) والترمذی (2982), وأبو داود (53),وابن ماجة (308),وأحمد (25802). واته: ده (10) شت له فیتره‌ت و ئیمانن: ... رِیش هێشتنه‌وه .
(5) خۆ چواندنه به ئافره‌تانه‌وه, وه بێگومان ئه‌و كه‌سه‌ى خۆى ده‌چوێنێت به ئافره‌تانه‌وه نه‌فره‌تى لىَ كراوه, عه‌بدالله‌ى كورِى عه‌باس (خواى لىَ رِازى بێت) فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (لعَنَ رَسُولُ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) الْمُتَشَبِّهِینَ مِنَ الرِّجَالِ بِالنِّسَاءِ، وَالْمُتَشَبِّهَاتِ مِنَ النِّسَاءِ بِالرِّجَالِ) رواه البخاري (2302), وأحمد (3206) .
واته: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) نه‌فره‌تى كردووه له‌و پیاوانه‌ى كه خۆیان ده‌چوێنن به ئافره‌تان، وه له‌و ئافره‌تانه‌ى كه خۆیان ده‌چوێنن به پیاوان .
(6) پشت كردنه له سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ران, هه‌روه‌ها لادانه له رِێگه‌و رِێبازى پێغه‌مبه‌ران و پیاو چاك
به‌رِێز/ م. ابو بكر احمد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701929373
تكایه من وه‌كو قوتابیه‌كى عیلمى شه‌رعى چى كتێبێك بخوێنم یه‌كه‌م جار؟
تكایه من وه‌كو قوتابیه‌كى عیلمى شه‌رعى چى كتێبێك بخوێنم یه‌كه‌م جار؟
پرسیار كرا له زاناى پایه به‌رز شێخ (محمد بن صالح العثیمین) (رحمه‌تى خواى لىَ بێت) ئایا ئامۆژگاریتان چییه بۆ قوتابیه‌ى عیلمى شه‌رعى چى كتێبێك بخوێنێت سه‌ره‌تا؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووى: به‌رِاستى له‌لاى من گرنگترین شت بۆ قوتابیه‌ى عیلمى شه‌رعى ئه‌وه‌یه كه فێرى ته‌فسیرى قورئانى پیرۆز ببێت, چونكه كه‌لامى خواى په‌روه‌ردگار هه‌مووى زانست و زانیارییه, وه فه‌رموویه‌تى:(ونزلنا عليك الكتب تبينا لكل شىء)(النحل 89). واته: وه ئێمه قورئانمان ناردۆته خواره‌وه بۆت (ئه‌ى موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم)) كه به‌ِاستى رِوونكه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو شتێك, وه به‌دڵنیایى هاوه‌ڵه‌كان به‌سه‌ر (10) ئایه‌تدا تێنه ده‌په‌رِین تاكو له ماناكه تێنه‌گه‌یشتنایه, بۆیه ئامۆژگاریم ئه‌وه‌یه كه فێرى قورئان و زانست و زانیارى كرده‌وه پێكردنى ببن, ئه‌مه گرنگترین شته له‌لاى من, هه‌ر له‌به‌ر واچاكه كه گه‌نجان به‌تایبه‌تى منداڵان قورئان له‌به‌ر بكه‌ن, وه بێگومان ئێستا له‌به‌ر كردنى قورئان ئاسن بووه, له مزگه‌وته‌كاندا وانه خوێندن هه‌یه‌و فێر كردنى قورئان هه‌یه, وه ئامۆژگاریشم بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تى ئه‌وانه بده‌ن كه وانه ده‌ڵێنه‌وه, چونكه ئه‌گه‌ر یارمه‌تیان بده‌ن ئه‌وا به‌وێنه‌ى ئه‌و ئه‌جرو خێر‌و پاداشته بۆ ئه‌مانیش ده‌نوسرێت...(برِوانه: كتاب العلم (ص 206)
هه‌روه‌ها زانایان ده‌فه‌رموون: ئه‌م كتێبانه‌ش پێویسته سه‌ره‌تا بخوێنرێت:
یه‌كه‌م:له بوارى بیر‌و باوه‌رِدا:
1- كتاب (( ثلاثة الأصول )).
2- كتاب (( القواعد الأربع)).
3- كتاب (( كشف الشبهات )).
4- كتاب (( التوحید )).
وه ئه‌م چوار كتێبه‌ش له دانراوى پێشه‌وا موحه‌ممه‌دى كورِى عه‌بدول وه‌هاب (رحمه‌تى خواى لىَ بێت)
5- كتاب (( العقیدة الواسطیة ))
6- كتاب (( الحمویه)).
7- كتاب ((العقیدة الطحاویة وشرحها))
8- كتاب (( شرح العقیدة الحاویة ))
9- كتاب (( الدرر السنیة فی الأجوبة النجدیة)).
دووه‌م: له بوارى فه‌رمووده‌دا:
1- كتاب (( فتح الباری شرح صحیح البخاری ))
2- كتاب (( سبل السلام شرح بلوغ المرام ))
3-كتاب (( نیل الأوطار شرح منتقى الأخبار ))
4- كتاب (( عمدة الأحكام ))
5- كتاب (( الأربعین النوویة)).
6- كتاب " نخبة الفكر
7- ( صحیح البخاری ومسلم وسنن النسائی وأبی داود وابن ماجة والترمذی )
سێیه‌م: له بوارى فیقهدا:
1- شرح بلوغ المرام
2- سبل السلام شرح بلوغ المرام
3- شرح الممتع علی زاد المستقنع لابن عثیمین
4- شرح كتاب عمدة الاحكام
5- آداب المشی إلى الصلاة " للشیخ محمد بن عبدالوهاب
چواره‌م : له بوارى ته‌فسیردا:
1- تفسیر ابن كثیر :
2- تفسیر ابن سعدی :
3- تفسیر " أضواء البیان " للعلامة الشنقیطی
پێنجه‌م : له بوارى رِێزمان و ژیانامه و هتد:
1- النحو " متن اأاجرومیة .
2- النحو " ألفیة ابن مالك .
3- السیرة " زاد المعاد فی هدی خیر العباد " لابن القیم - رحمه الله
4- كتاب " روضة العقلاء " لابن حبّان البُستی.
5- كتاب " سیر الأعلام النبلا‌ء " للذهبى.
به‌رِێز/ م. ابو بكر احمد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701929373
ئایا ئێوه سه‌باره‌ت به موحمه‌دى مه‌هدى ده‌ڵێن چى؟
ئایا ئێوه سه‌باره‌ت به موحمه‌دى مه‌هدى ده‌ڵێن چى؟
ئێمه باوه‌رِمان به هاتنى موحمه‌دى مه‌هدى هه‌یه, چونكه به‌شێكه له بیر‌و باوه‌رِمان, وه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (لوْ لمْ يبْقَ مِنْ الدُّنْيا إِلاّ يوْمٌ لطَوَّل اللَّهُ ذَلِكَ الْيوْمَ حَتَّى يبْعَثَ فِیهِ رَجُلاً مِنِّی أَوْ مِنْ أَهْلِ بَیْتِی یُوَاطِئُ اسْمُهُ اسْمِی وَاسْمُ أبِیهِ اسْمُ أَبِی زَادَ فِی حَدِیثِ فِطْرٍ يمْلُ الأَرْضَ قِسْطًا وَعَدْلاً كَمَا مُلِئَتْ ظُلْمًا وَجَوْرًا) رواه الترمذی وأبو داود, وصححه الشیخ الألبانی فی صحیح الجامع (5304). واته: ئه‌گه‌ر له دونیادا ته‌نها یه‌ك رِۆژ مابێت, ئه‌وا خواى گه‌وره ئه‌و رِۆژه درێژ ده‌كاته‌وه‌و قیامه‌ت قیامه‌ت هه‌ڵناسێت, تاكو پیاوێك له‌نه‌وه‌ى من ده‌نێرێت, یان پێاوێك له كه‌س و كارى من ده‌نێرێت, جا سه‌ر رِووى زه‌وى پرِ ده‌كات له داد په‌روه‌رى و رِاستى, هه‌روه‌كو چۆن پێش ئه‌و پرِ بووه له سته‌م و ناهه‌قى و نارِه‌وایى, وه ئه‌و پیاوه هاو ناوى خۆمه‌و باوكیشى هاو ناوى باوكمه, (مه‌هدى: ناوى موحه‌ممه‌دى كورِى عبدالله یه‌و له نه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوایه), هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌كى تردا فه‌رموویه‌تى: «المهدیُّ مِنی، أَجْلى الجبهه‌ِ، أقْنى الأنف، یملُ الأرضَ قِسطا وعَدْلا، كما مُلِئَتْ جَورا، وظُلْما، ویملك سبع سنین» أخرجه أبو داود, وصححه الشیخ الألبانی فی صحیح الجامع (6736).
واته: مه‌هدى له‌منه (له وه‌چه‌و نه‌وه منه ), وه ناوچه‌وانى به‌رزه‌و لوتى درێژ‌و كه‌وانه‌یى و باریكه, سه‌ر رِووى زه‌وى پرِده‌كات له دادپه‌روه‌رى و رِاستى, هه‌روه‌كو چۆن له پێش ئه‌ودا پرِ بووه له سته‌م و نارِه‌وایى, هه‌روه‌ها حه‌وت ساڵ حوكم رِانى سه‌ر زه‌وى ده‌كات, به‌ڵام ئه‌و رِۆژه كه‌یه ئێمه نایزانینء زانیاریمان پێى نییه, ته‌نها خواى گه‌وره ده‌یزانێت .
وه ئه‌مه بستنه‌وه‌ى خه‌ڵك نییه به‌ڵكو فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) وه ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه پێویسته له‌سه‌رمان باوه‌رِمان پێى هه‌بێت, به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌سیحیه‌كان چاوه‌رِێى عیسابن جوله‌كه‌كان چاوه‌رِێى ده‌جال بن و شیعه‌كانیش چاوه‌رِێى مه‌هدى بن, ئه‌وا ئه‌وانن خه‌ڵكیان فریوو داوه‌و گومرِایانیان كردووه, چونكه كاتێك پێغه‌مبه‌ر عیسا‌و مه‌هدى دێن, ئه‌وا به‌ره‌نگار ئه‌و سىَ تاقمه ده‌بنه‌وه‌و له‌وان ده‌كوژن .
به‌رِێز/ م. ابو بكر احمد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701929373
سلام علیكم ئه‌گه‌ر بكرێت كه‌مێك باسى كه‌سى نێره‌موكم بۆ بكه‌ن به‌لایه‌نى پیاوو ژن؟ وه له رِۆژى دواییدا چۆن حیسابیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت, چونكه بى به‌شن له‌خۆشى ژیان, زۆر سوپاس.
سلام علیكم ئه‌گه‌ر بكرێت كه‌مێك باسى كه‌سى نێره‌موكم بۆ بكه‌ن به‌لایه‌نى پیاوو ژن؟ وه له رِۆژى دواییدا چۆن حیسابیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت, چونكه بى به‌شن له‌خۆشى ژیان, زۆر سوپاس.
وعليك السلام ورحمة الله...
نێره‌موك: له زمانى عه‌ره‌بیدا پێى ده‌وترێت: (خنثى), وه هه‌روه‌ها رِه‌گه‌زى سێیه‌میشى پێ ده‌وترێت, (الجنس الثالث), ئه‌وانیش ئه‌وانه‌ن كه ئامێرى پیاو ژنیان هه‌یه, جا ئه‌گه‌ر له زه‌كه‌ره‌وه میزى كرد ئه‌وا رِه‌گه‌زى نێره, وه ئه‌گه‌ر له دامێنه‌وه میزى كرد, ئه‌وا رِه‌گه‌زى مێیه, وه ئه‌گه‌ر مێ بوو ئه‌وا له‌شه‌رعدا حكومى مێى هه‌یه, وه ئه‌گه‌ر نێر بوو, ئه‌وا له‌شه‌رعدا حوكمى نێرى هه‌یه, وه هه‌روه‌ها له هه‌موو بواره‌كانى شه‌رعدا (وه‌كو میراتى وه‌رگرتن و نوێژ‌و رِۆژوو سورِى مانگانه‌و هتد), كه‌واته: لێره‌دا رِوون بۆیه‌وه كه نێره‌مووك بىَ به‌ش نییه, به‌ڵكو ئه‌ویش هه‌مان حوكمى كه‌سانى ئاساییان هه‌یه, هه‌روه‌ها لێپرسینه‌وه‌ى ئه‌وانیش وه‌كو لێپرسینه‌وه‌ى مرۆڤى ئاساییه له رِۆژى دواییدا, به‌ڵام لێره‌دا پێویسته شتێكمان بیر نه‌چێت ئه‌ویش مه‌سئه‌له‌ى تاقیكردنه‌وه‌یه, بێگومان هه‌موو مرۆڤێك حه‌ز ده‌كات و پێى خۆشه كه شێواز‌و رِووخسارو باڵایه‌كى جوان و سه‌رنج رِاكێشى هه‌بێت, به‌ڵام ئه‌میش به‌حه‌زوو ئاره‌زووى به‌نده‌كان نابێت به‌ڵكو خواى گه‌وره هه‌موو شتێكى نوسیوه‌و كۆتایى پێ هێناوه, بۆیه زۆر جار ده‌بینین كه‌سانێك هه‌ن خواى گه‌وره تاقیان ده‌كاته‌وه به لاشه‌یان بۆنموونه: مرۆڤ هه‌یه نێره موكه, وه هه‌یه باڵاى كورته, وه هه‌یه رِه‌ش پێسته, وه هه نه‌زۆكه, وه هه‌یه په‌نجه‌یه‌كى زیاده, وه هه‌یه دڵى كونه ... هتد, ئه‌مانه هه‌موویان تاقیكردنه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌یه بۆ به‌نده‌كانى, جا خۆش به‌ختى و كامه‌رانى بۆ ئه‌و مرۆڤانه‌یه كه ئارام ده‌گرن له‌سه‌ر ئه‌و تاقیكردنه‌وانه.
به‌رِێز/ م. ابو بكر احمد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701929373
سلام علیك - مامۆستا گیان من هه‌ندىَ كه‌س پرسیارم لىَ ده‌كه‌ن كه بۆچى خواى باڵا ده‌ست قورئانى به زمانى عربى ناردووه؟ وه‌ڵامى به‌رِێزتان چییه؟
سلام علیك - مامۆستا گیان من هه‌ندىَ كه‌س پرسیارم لىَ ده‌كه‌ن كه بۆچى خواى باڵا ده‌ست قورئانى به زمانى عربى ناردووه؟ وه‌ڵامى به‌رِێزتان چییه؟
وعليك السلام ورحمة الله.
چونكه زمانى عه‌ره‌بى پاراو ترین زمانه وه رِوونترین و فراوانترینیانه, وه ده‌وڵه‌مه‌ند ترینیانه له واتادا, هه‌روه‌ها له‌سه‌ر سینگ گران نییه, هه‌ر بۆیه خواى گه‌وره به‌رِێز ترین كتێبى به به‌رِێزترین زمان دابه‌زاندووه به به‌رِێزترین مه‌لائیكه‌ت نارديۆتى بۆ به‌رِێزترین شوێنى زه‌وى, وه له به‌رِێزترین مانگدا, وه له به‌رِێزترین شه‌ودا, بۆ سه‌ر به‌رِێزترین مرۆڤ .
هه‌روه‌ها, بۆیه قورئان به زمانى عربى دابه‌زیووه, چونكه ئه‌و قه‌ومه‌ى كه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) تێدا ده‌ژیا عه‌ره‌ب بوو تاكو قه‌ومه‌كه‌ى لێى تێ بگه‌ن, وه بۆ هه‌ر قه‌ومێك پێغه‌مبه‌ر به‌زمانى خۆیان نێردراوه, بۆ تێگه‌یاندنى قه‌ومه‌كه‌یان,
وه هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بۆ تێگه‌یشتن ئاسانه‌و مرۆڤ ئه‌گه‌ر دڵى بداتىَ زوو فێرى ده‌بێت, وه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموويت (ولقد يسرنا القرا‌ن للذكر فهل من مدكر)(القمر 17). واته: به‌رِاستى ئێمه قورئانمان ئاسان كردووه بۆ ( خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن و ئامۆژگاری وه‌رگرتن، جا ئایا كه‌سێك هه‌یه ده‌ركی حه‌قیقه‌ت و راستی بكات و په‌ندی لى وه‌رگرتبێت ؟
به‌رِێز/ م. ابو بكر احمد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701929373
ئایا ده‌توانین هه‌موو نوێژه‌كان به‌یه‌ك جار بگێرِینه‌وه؟
ئایا ده‌توانین هه‌موو نوێژه‌كان به‌یه‌ك جار بگێرِینه‌وه؟
سه‌ره‌تا ئامۆژگاریه‌ك: بێگومان نوێژ پله‌و پایه‌یه‌كى زۆر گه‌وره‌و گرنگى هه‌یه له‌ئیسلامدا، زیاتر له‌په‌رستشه‌كانى تر, وه ئه‌نجامدانى له‌كاتى خۆیدا خۆشه‌ویست ترین كاره به‌لاى خواى گه‌وره‌وه, هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست عه‌بدوڵڵاى كورِى مه‌سعود (خواى لىَ رِازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: پرسیارم كرد له پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) كام كرده‌وه له هه‌موویان گه‌وره‌ترو چاكتره‌و خۆشه‌ویستره؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: (الصلاة لوقتها) رواه البخاري , واته: نوێژ له‌كاتى خۆیدا،
بۆ وه‌ڵامى پرسیاره‌كه‌ت: ( نه‌خێر ) نابێت به‌ڵكو پێویسته هه‌موو نوێژێكى فه‌رز له‌كاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت, چونكه خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى:(إن الصوة كانت على المؤمنين كتبا موقوتا)(النساء 103). واته: به‌رِاستى نوێژ له‌سه‌ر باوه‌رِداران فه‌رزه‌و كاتێكى دیارى كراوى هه‌یه .
به‌رِێز/ م. ابو بكر احمد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701929373
ئیسلام له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا چ ده‌ورێكى هه‌یه ؟ ئایه ئیسلام ده‌ربارى كۆمه‌ڵگا چى ده‌ڵێت؟ تكایه جوابم بده‌ن ؟
ئیسلام له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا چ ده‌ورێكى هه‌یه ؟ ئایه ئیسلام ده‌ربارى كۆمه‌ڵگا چى ده‌ڵێت؟ تكایه جوابم بده‌ن ؟
ئیسلام له‌كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه وكۆمه‌ڵگاكانى تردا ئه‌گه‌رخه‌ڵكى وه‌كو خۆى لێى تێ بگه‌ن و جێ به‌جێى بكه‌ن ئه‌وه رِزگاريان ده‌كات له تاریكاییه‌كانى كوفروشیرك وهاوبه‌ش بۆخوا دانان بۆرِووناكى ته‌نها خواپه‌رستى ، وه‌له‌تاریكاییه‌كانى سته‌مى دینه پوچه‌ڵه‌كان بۆرِووناكى ودادپه‌روه‌رى ئیسلام ، وه‌له‌ته‌سكى دونیا بۆفراوانى و رِووناكى دونیاودوارِۆژ،وه له‌تاریكاییه‌كانى تاوان وسه‌رپێچى بۆگوێرِایه‌ڵى خواوپێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)وه له دڵه رِاوكێ وشڵه‌ژاوى ده‌رونى بۆسه‌قامگیرى دڵ وده‌روون وئاسوده‌ییان، وه‌له‌ترس ونائارامى بۆدڵنیایى وئارامى ، هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئیسلام جێ به‌جێ وپیاده بكات خواى گه‌وره‌ش خۆى چاودێرى ده‌كات و سه‌رپه‌رشتى ده‌كات ویارمه‌تى ده‌دات ورزقى ده‌دات وده‌یپارێزێت .. خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (ولو ان اهل القرى أمنوا واتقوا لفتحنا علیهم بركات من السما‌ء والارض).واتا(ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى شار‌و دێهاته‌كان باوه‌رِبهێنن وخۆیان له‌تاوان بپارێزێت ئه‌وا له‌زه‌وى وئاسمانه‌وه رزقى خۆمانیان پێ ده‌ده‌ین).هه‌روه‌ها له‌كۆمه‌ڵگه‌ى موسڵماناندا رِه‌حم وسۆزو به‌زه‌یى وگه‌یاندنى په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى وهاوكارى وكۆمه‌ك ویارمه‌تى رِه‌چاو ده‌كرێت وه چه‌نده‌ها تایبه‌تمه‌نێتى تركه لێره‌دا بوارى باسكردنیان نی یه. بگه‌رِێوه بۆمێژوو ته‌ماشاى ژیانى خه‌ڵكى موسڵمان بكه له سێ سه‌ده زێرِینه‌كه (هاوه‌لاَن وشوێنكه‌وتوان وشوێنكه‌وتوانى شوێنكه‌توان)..والله اعلم
به‌رِێز/ م. صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
ئایا شیفا بۆكه‌سێك ئه‌بێت به‌قورئان كه كه‌سه‌كه نوێژ ناكات
ئایا شیفا بۆكه‌سێك ئه‌بێت به‌قورئان كه كه‌سه‌كه نوێژ ناكات به‌لام باوه‌رِى ته‌واوى به‌خواى گه‌وره هه‌بێت وباوه‌رى به‌وه هه‌بێت كه نوێژ فه‌رزه؟
ئه‌و كه‌سه‌ى كه باوه‌رِى ته‌واوى به‌فه‌رزێتى نوێژهه‌بێت به‌لاَم له‌ته‌مه‌ڵیدا نه‌یكات ئه‌وا زانایان بۆچوونیان جیاوازه سه‌باره‌ت به‌م كه‌سه هه‌یانه ده‌فه‌رموون كافر ده‌بێت وله‌دینى ئیسلام ده‌رده‌چێت ،هه‌شیانه ده‌فه‌رموون كوفره‌كه‌ى گه‌وره نی یه‌وله‌دین ده‌رناچێت كه‌ئه‌مه‌یان ته‌واوتره ان شاءالله، وه كافرنابێت وان شاءالله قورئان بۆى ده‌بێت به‌شیفا ، وه‌خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت (وننزیل من القرا‌ن ماهو شفا‌ء ورحمه للمؤمنین)واتا (ئه‌و ئایه‌تانه‌ى كه‌له‌قورئانى پیرۆزدا دایان ده‌به‌زێنین شیفاوچاره‌سه‌رو رِه‌حمه‌تن بۆباوه‌رِداران).
به‌رِێز/ م. صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
براده‌رێكم ده‌یه‌وێت ببێت به وه‌رِگێر له‌لاى كۆمه‌ڵىَ كه موسڵمان نین وبت په‌رستن ئایا دروسته ؟
براده‌رێكم ده‌یه‌وێت ببێت به وه‌رِگێر له‌لاى كۆمه‌ڵىَ كه موسڵمان نین وبت په‌رستن ئایا دروسته ؟ نییه‌تى پاكه‌وده‌یه‌وێت جگه له ئیستفاده مادییه‌كه‌ى نه‌سیحه‌ت و ده‌عوه‌یان بكات بۆئیسلام ، وه ئه‌و براده‌ره‌م ئه‌هلى سووننه‌یه‌و رِیشداره ،ئایا له‌سه‌ر ئیسلام ناكه‌وێت وه ئایا گوناهبار نابێت ؟؟
ده‌بێت بزانرێت ئه‌و كۆمپانیایه‌ى كه ئه‌م ده‌یه‌وێت ببێت به وه‌رگێر له‌لایان ئیشیان چییه؟ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌یان له‌رِووى شه‌رعه‌وه حه‌رام وقه‌ده‌غه نه‌بێت وبۆخزمه‌تگوزارى خه‌ڵك بێت ئه‌وه دروسته ، ئه‌گه‌ر له‌به‌رچاوى ئه‌م كوفر نه‌كه‌ن ومه‌ى نه‌خۆن وتاوان ئه‌نجام نه‌ده‌ن،به‌ڵكو ته‌نها سه‌رقاڵى كارى خۆیان بن.به‌لاَم ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌یان له‌رِووى شه‌رعه‌وه حه‌رام وقه‌ده‌غه بێت وتاوان وكوفرله‌به‌رچاوى ئه‌م ئه‌نجام بدرێت ورِازى بێت وبه‌ئاماده‌بوونى تۆ كوفر‌و تاوان بكرێت ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (وتعاونوا على البر والتقوى ولا تعاونوا على الإثم والعدوان)، واتا(هاوكارى یه‌كتر بكه‌ن له‌سه‌رچاكه‌وخواپه‌رستى به‌لاَم هاوكارى یه‌كترمه‌كه‌ن له‌سه‌رتاوان ودوژمن كارى).
به‌رِێز/ م. صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
ئایا جنۆكه ده‌چێته مزگه‌وته‌وه؟؟
ئایا جنۆكه ده‌چێته مزگه‌وته‌وه؟؟
جنوكه جيهانێكن وه‌كو مرۆڤ موسڵمان وكافروچاكه‌كاروخراپه كاریان هه‌یه، ئه‌وانه‌ى كه موسڵمان وچاكه‌كار بن ده‌رِۆنه مزگه‌وته‌كانه‌وه‌و وه‌كو ئێمه خواى گه‌وره‌ى تێدا ده‌په‌رستن ،ئه‌وانه‌شى كه كافرو خراپه‌كاربن ناچنه مزگه‌وته‌وه..
به‌رِێز/ م. صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979