كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا رِیش تاشین حه‌رامه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا رِیش تاشین حه‌رامه‌؟

وەڵام: 

به‌ڵى به‌دڵنیایى رِیش تاشین حه‌رامه‌ . له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ى خواره‌وه‌:
(1) گۆرِینى دروستكراوه‌كانى خوایه‌, خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: شه‌یتان ووتى:(ولأمرنهم فليغيرن خلق الله) واته‌: فه‌رمانیان پىَ ده‌كه‌م ئه‌وسا ئه‌وانیش دروستكراوى خوا ده‌گۆرِن .
(2) سه‌رپێچى كردنى فه‌رمانى پێغه‌مبه‌رى خوایه‌ (صلى الله عليه وسلم), چونكه‌ ئه‌و فه‌رمانى به‌ هێشتنه‌وه‌ى كردووه‌, وه‌ك فه‌رموویه‌تى: (جُزُّوا الشَّوَارِبَ وَأرْخُوا اللِّحَى خَالِفُوا الْمَجُوسَ) رواه البخاری (5552), ومسلم (257), والترمذی (2756), والنسائی (5225), وأبو داود (4198),وابن ماجة (292),وأحمد (2/229) . واته‌: سمێڵتان كورت بكه‌نه‌وه‌و لێى بگرن, وه‌ رِیشتان بهێڵنه‌وه‌و پێچه‌وانه‌ى ئاگر په‌رستان بكه‌ن .
(3) خۆچواندنه‌ به‌ هاوبه‌ش برِیارده‌ران و بىَ باوه‌رِان و ئاگرپه‌رستان, پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: ( خَالِفُوا الْمُشْرِكِینَ، وَفِّرُوا اللِّحَى، وَأَحْفُوا الشَّوَارِبَ ) رواه البخاری (5892), ومسلم (625) . واته‌: پێچه‌وانه‌ى هاوبه‌ش برِیارده‌ران بكه‌ن, به‌وه‌ى رِیشتان بهێڵنه‌وه‌و سمێڵتان كورت بكه‌نه‌وه‌و لێى ببرِن .
(4) ده‌رچوونه‌ له‌ فیتره‌ت, پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (عَشْرٌ مِنَ الْفِطْرَة‌ِ: ... وَإِعْفَاءُ اللِّحْية‌ِ) رواه مسلم (627) والترمذی (2982), وأبو داود (53),وابن ماجة (308),وأحمد (25802). واته‌: ده‌ (10) شت له‌ فیتره‌ت و ئیمانن: ... رِیش هێشتنه‌وه‌ .
(5) خۆ چواندنه‌ به‌ ئافره‌تانه‌وه‌, وه‌ بێگومان ئه‌و كه‌سه‌ى خۆى ده‌چوێنێت به‌ ئافره‌تانه‌وه‌ نه‌فره‌تى لىَ كراوه‌, عه‌بدالله‌ى كورِى عه‌باس (خواى لىَ رِازى بێت) فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (لعَنَ رَسُولُ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) الْمُتَشَبِّهِینَ مِنَ الرِّجَالِ بِالنِّسَاءِ، وَالْمُتَشَبِّهَاتِ مِنَ النِّسَاءِ بِالرِّجَالِ) رواه البخاري (2302), وأحمد (3206) .
واته‌: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) نه‌فره‌تى كردووه‌ له‌و پیاوانه‌ى كه‌ خۆیان ده‌چوێنن به‌ ئافره‌تان، وه‌ له‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ خۆیان ده‌چوێنن به‌ پیاوان .
(6) پشت كردنه‌ له‌ سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ران, هه‌روه‌ها لادانه‌ له‌ رِێگه‌و رِێبازى پێغه‌مبه‌ران و پیاو چاك
به‌رِێز/ م. ابو بكر احمد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701929373

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٠٧
٢١٦٧
٦٩٣٧٧٦