كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

سلام علیكم ئه‌گه‌ر بكرێت كه‌مێك باسى كه‌سى نێره‌موكم بۆ بكه‌ن به‌لایه‌نى پیاوو ژن؟ وه‌ له‌ رِۆژى دواییدا چۆن حیسابیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت, چونكه‌ بى به‌شن له‌خۆشى ژیان, زۆر سوپاس.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلام علیكم ئه‌گه‌ر بكرێت كه‌مێك باسى كه‌سى نێره‌موكم بۆ بكه‌ن به‌لایه‌نى پیاوو ژن؟ وه‌ له‌ رِۆژى دواییدا چۆن حیسابیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت, چونكه‌ بى به‌شن له‌خۆشى ژیان, زۆر سوپاس.

وەڵام: 

وعليك السلام ورحمة الله...
نێره‌موك: له‌ زمانى عه‌ره‌بیدا پێى ده‌وترێت: (خنثى), وه‌ هه‌روه‌ها رِه‌گه‌زى سێیه‌میشى پێ ده‌وترێت, (الجنس الثالث), ئه‌وانیش ئه‌وانه‌ن كه‌ ئامێرى پیاو ژنیان هه‌یه‌, جا ئه‌گه‌ر له‌ زه‌كه‌ره‌وه‌ میزى كرد ئه‌وا رِه‌گه‌زى نێره‌, وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ دامێنه‌وه‌ میزى كرد, ئه‌وا رِه‌گه‌زى مێیه‌, وه‌ ئه‌گه‌ر مێ بوو ئه‌وا له‌شه‌رعدا حكومى مێى هه‌یه‌, وه‌ ئه‌گه‌ر نێر بوو, ئه‌وا له‌شه‌رعدا حوكمى نێرى هه‌یه‌, وه‌ هه‌روه‌ها له‌ هه‌موو بواره‌كانى شه‌رعدا (وه‌كو میراتى وه‌رگرتن و نوێژو رِۆژوو سورِى مانگانه‌و هتد), كه‌واته‌: لێره‌دا رِوون بۆیه‌وه‌ كه‌ نێره‌مووك بىَ به‌ش نییه‌, به‌ڵكو ئه‌ویش هه‌مان حوكمى كه‌سانى ئاساییان هه‌یه‌, هه‌روه‌ها لێپرسینه‌وه‌ى ئه‌وانیش وه‌كو لێپرسینه‌وه‌ى مرۆڤى ئاساییه‌ له‌ رِۆژى دواییدا, به‌ڵام لێره‌دا پێویسته‌ شتێكمان بیر نه‌چێت ئه‌ویش مه‌سئه‌له‌ى تاقیكردنه‌وه‌یه‌, بێگومان هه‌موو مرۆڤێك حه‌ز ده‌كات و پێى خۆشه‌ كه‌ شێوازو رِووخسارو باڵایه‌كى جوان و سه‌رنج رِاكێشى هه‌بێت, به‌ڵام ئه‌میش به‌حه‌زوو ئاره‌زووى به‌نده‌كان نابێت به‌ڵكو خواى گه‌وره‌ هه‌موو شتێكى نوسیوه‌و كۆتایى پێ هێناوه‌, بۆیه‌ زۆر جار ده‌بینین كه‌سانێك هه‌ن خواى گه‌وره‌ تاقیان ده‌كاته‌وه‌ به‌ لاشه‌یان بۆنموونه‌: مرۆڤ هه‌یه‌ نێره‌ موكه‌, وه‌ هه‌یه‌ باڵاى كورته‌, وه‌ هه‌یه‌ رِه‌ش پێسته‌, وه‌ هه‌ نه‌زۆكه‌, وه‌ هه‌یه‌ په‌نجه‌یه‌كى زیاده‌, وه‌ هه‌یه‌ دڵى كونه‌ ... هتد, ئه‌مانه‌ هه‌موویان تاقیكردنه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌یه‌ بۆ به‌نده‌كانى, جا خۆش به‌ختى و كامه‌رانى بۆ ئه‌و مرۆڤانه‌یه‌ كه‌ ئارام ده‌گرن له‌سه‌ر ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌.
به‌رِێز/ م. ابو بكر احمد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701929373

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٦٨
٢٣٧٨
٦٩٣٩٨٧