كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا چۆن ده‌رِواننه‌ مه‌لا عه‌لى كه‌له‌ك ئه‌و كارانه‌ى ئه‌وده‌یكات له‌ئیسلامدا رِێگه‌ پێدراوه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا چۆن ده‌رِواننه‌ مه‌لا عه‌لى كه‌له‌ك ئه‌و كارانه‌ى ئه‌وده‌یكات له‌ئیسلامدا رِێگه‌ پێدراوه‌؟

وەڵام: 

هه‌ركه‌سێك شاره‌زایى له‌ قورئان و سووننه‌ت هه‌بێت ده‌توانێت قورئان یاخود دوعاى شه‌رعى له‌ سووننه‌ت بخوێنێت به‌سه‌ر نه‌خۆشدا. ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه‌بێت دروسته‌ هه‌ركه‌سێك بیكات، به‌ڵام نابێت بیكات به‌ پیشه‌و خه‌ڵكى له‌ هه‌موو شوێنێكه‌وه‌ بچن بۆلاىو بباوه‌رِیان وابێت كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه‌ ئه‌و دوعایانه‌ نه‌خوێنێت قه‌بوڵ نابێت، ئه‌مه‌ دروست نییه‌و سه‌ر ده‌كێشێت بۆ شه‌ریك دانان بۆ خواى گه‌وره‌و ئه‌و كه‌سه‌ له‌ خۆى بایى ده‌بێت وه‌كو ده‌بینرێت و ده‌بیسترێت جارى وا هه‌یه‌ ته‌نها ده‌ست ده‌هێنێت به‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌داو خۆى پێ پیرۆزو موباره‌كه‌و باوه‌رِى وایه‌ كه‌ ته‌نها ده‌ست به‌سه‌ریدا بهێنێت ئه‌وا چاك ده‌بێته‌وه‌ ئه‌ویش دروست نییه‌و ته‌نها كه‌سێك كه‌ پیرۆزو موباره‌ك بێت پێغه‌مبه‌رى خواو (صلى الله علیه وسلم) هاوه‌ڵه‌ به‌رِێزه‌كانن كه‌ موژده‌ى به‌هه‌شتیان پێدرابوو، ئه‌وانیش ده‌ستى خۆیان به‌ پیرۆز دانه‌ناوه‌ تا بیخه‌نه‌ سه‌ر نه‌خۆش و بڵێن چاك ده‌بێته‌وه‌. والله أعلم
به‌رِێز/ م. صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ز.م 07701207979

دانیشتن له‌گه‌ڵ خاڵۆژن یان مامۆژن دروسته‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

دانیشتن له‌گه‌ڵ خاڵۆژن یان مامۆژن دروسته‌؟

وەڵام: 

خاڵۆژن و مامۆژن (ئامۆژن) مه‌حره‌م نین چونكه‌ له‌ شه‌رعدا ئه‌گه‌ر خاڵۆ یاخود مامه‌ مرد مرۆڤ ده‌توانێت خاڵۆژنى یاخود ئامۆژنى خۆى ماره‌بكات و بۆى حه‌ڵاڵه‌. بۆیه‌ دانیشتن له‌گه‌ڵیاندا به‌ته‌نها دروست نییه‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إیاكم والدخول على النساء. فقال رجل یا رسول الله أرأیت الحمو؟ قال الحمو الموت) ممتفق علیه من حدیث عقبة‌ بن عامر وانظر مشكاه‌ المصابیح (3102). واته‌: (ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌ نه‌چنه‌ ژووره‌وه‌ به‌ ته‌ها بۆ لاى ئافره‌تان، پیاوێك وتى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر خزمى ئافره‌ته‌كه‌ بێت سه‌باره‌ت به‌ پیاو، یان خزمى پیاوه‌كه‌ بێت سه‌باره‌ت به‌ ئافره‌ته‌كه‌ (وه‌كو خاڵۆژن و ئامۆژن و براژن) فه‌رمووى: ئه‌وه‌ مردن باشتره‌ بۆى).
به‌رِێز/ م. صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ز.م 07701207979

داواكردنى جنسییه‌ له‌ولاَتانى ئه‌وروپى دروسته‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

داواكردنى جنسییه‌ له‌ولاَتانى ئه‌وروپى دروسته‌؟

وەڵام: 

شیخ محمد بن صالح العثیمین (رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت)و جگه‌ له‌و له‌ زانایان ده‌فه‌رموون: نه‌ك داواى جنسیه‌ له‌و وڵاته‌ بكه‌یت به‌ڵكو چوون بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ دروست نییه‌ مه‌گه‌ر بۆ چاره‌سه‌رێك كه‌ له‌ وڵاتى موسڵمانان نه‌بێت، یاخود خوێندن و زانیارییه‌ك كه‌ له‌ وڵاتانى موسڵمانان نه‌بێت یاخود بازرگانییه‌ك كه‌ له‌ وڵاتانى موسڵمان نه‌بێت یاخود بۆ ده‌عوه‌كردن، له‌م حاڵه‌تانه‌ش به‌ ئه‌ندازه‌ى پێویستییه‌كه‌ت ده‌مێنیته‌وه‌و ئیشه‌كه‌ت ته‌واوبوو یه‌كسه‌ر ده‌بێت بگه‌رِێیته‌وه‌. ئه‌م چوونانه‌ش به‌ دوو مه‌رج:
یه‌كه‌م/ ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ زانیارى شه‌رعیت هه‌بێت كه‌ بتوانیت وه‌ڵامى هه‌موو گومانه‌كانیان بده‌یته‌وه‌.
دووه‌م/ ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ ته‌قوات هه‌بێت كه‌ بتوانیت له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووانه‌دا خۆت بگریت و توشى تاوان نه‌بیت.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (أنا بریء من كل مسلم یقیم بین أظهر المشركین. قالوا یا رسول الله لم؟ لا تراءى ناراها) رواه ابوداود والترمذی وصححه الألبانی فی صحیح سنن ابی داود (2645). واته‌: (من به‌ریم له‌ هه‌موو موسڵمانێك كه‌ له‌ ناو هاوبه‌ش برِیارِده‌ران بمێنێته‌وه‌، وتیان بۆچى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم)؟ فه‌رمووى: ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ له‌ یه‌كتر دوربن كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ده‌شتێكدا بوون ئاگریان كرده‌وه‌ نابێت ئاگریان له‌یه‌كه‌وه‌ دیاربێت).
واته‌ نه‌ك نابێت جنسیه‌ وه‌ربگریت به‌ڵكو نابێت له‌ناویشیاندا بمێنیته‌وه‌ مه‌گه‌ر بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌و به‌و مه‌رجانه‌. والله أعلم.
به‌رِێز/ م. صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ز.م 07701207979

ئایا ده‌توانین ئه‌و گۆشتانه‌ بخۆین كه‌به‌ناوى مه‌ولوده‌وه‌ بۆمان ده‌هێنن؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ده‌توانین ئه‌و گۆشتانه‌ بخۆین كه‌به‌ناوى مه‌ولوده‌وه‌ بۆمان ده‌هێنن؟

وەڵام: 

زانایان له‌ (اللجنة الدائمة‌ للبحوث العلمیة‌ والافتاء) ده‌فه‌رموون: دروست نییه‌ له‌و گۆشتانه‌ بخورێت كه‌ به‌ ناوى مولوده‌وه‌ دێت. فتاوى اللجنه‌ الدائمه‌ مجلد22 ص 270،496.
به‌رِێز/ م. صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ز.م 07701207979

ئایا خواردنى نانى سوتاوحه رامه؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا خواردنى نانى سوتاوحه رامه؟

وەڵام: 

هیچ به‌ڵگه‌ نه‌هاتووه‌ بڵێت خواردنى نانى سوتاو حه‌رامه‌ ,به‌لام هه‌رشتێك زه‌ره‌رو زیانى هه‌بێت بۆ خۆت یاخود خه‌ڵكانى تر ئه‌وا حه‌رامه‌ وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت [ لاضرر ولاضرار ] .

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

ئایا ئافره‌ت ده‌توانێت بێش ته‌واوبوونى جومعه دواى بانگ نوێژى خۆى بكات؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ئافره‌ت ده‌توانێت بێش ته‌واوبوونى جومعه دواى بانگ نوێژى خۆى بكات؟

وەڵام: 

بۆچوونى رِاست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئافره‌ت له‌ماڵه‌وه‌ له‌ رِۆژى جومعه‌ كه‌ بانگى دووه‌مى درا ده‌توانێت نوێژى نیوه‌رِۆى بكات و پێویست ناكات چاوه‌رِى بكات تا پیاوان له‌ مزگه‌وت ده‌گه‌رِێنه‌وه‌ و نوێژى هه‌ینیان ده‌كه‌ن .

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

دوعاى خه‌تمى قورئان چییه‌؟سوننه‌ته‌یان فه‌رزه بخوێنرێت؟ له‌سه‌ره‌تادا هه‌دیه‌ده‌كرێت یان له‌كۆتای خه تمه‌كه‌وه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

دوعاى خه‌تمى قورئان چییه‌؟سوننه‌ته‌یان فه‌رزه بخوێنرێت؟ له‌سه‌ره‌تادا هه‌دیه‌ده‌كرێت یان له‌كۆتای خه تمه‌كه‌وه‌؟

وەڵام: 

* له‌ ئه‌نه‌سى كورِى مالیك (خواى لى رِازى بێت) ده‌گێرِنه‌وه‌ كه‌ قورئانى خه‌تم بكردایه‌ ئه‌وا منداڵه‌كانى كۆده‌كرده‌وه‌ و دوعاى ده‌كرد ,به‌لام ئه‌مه‌ واجب نییه‌ كه‌ هه‌ر كه‌سێك قورئانى خه‌تم كرد دوعا بخوێنێت . به‌لام پاداشتى قورئان خوێندن هه‌دیه‌ ناكرێت بۆ مردوو پاداشته‌كه‌ى به‌ مردوو ناگات چونكه‌ هیچ به‌ڵگه‌ نییه‌ له‌ قورئان و سوننه‌ت كه‌ پاداشتى قورئان خوێندن و خه‌تم كردن بگات به‌ مردوو ,وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)هیچ كات قورئانى نه‌خوێندووه‌ و پاشان پاداشته‌كه‌ى هه‌دیه‌ بكات بۆ مردووه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ مردووى كه‌ مردووى موسڵمانى زۆرى پێش خۆى مردووه‌ له‌ كچ و مامه‌ و خێزان و هاورِێكانى ,كه‌ زۆر دڵسۆزى هه‌موویشیان بووه‌ و خێرى بۆیان ویستووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر پاداشتى قورئان خوێندن به‌ مردوو بگه‌یشتایه‌ و مردوو سوودى لى ببینیایه‌ ئه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كه‌مته‌رخه‌مى ناكردو بۆ مردووه‌كانى قورئانى ده‌خوێند . هه‌روه‌ها خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت : [ وأن لیس للإسان إلا ماسعى ]
واته‌ /مرۆڤ جگه‌ له‌هه‌وڵ و كۆششى خۆى نه‌بێت هیچى ترى پێناگات ته‌نها ئه‌و شتانه‌ نه‌بێت كه‌ به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر هاتووه‌ .
ابن كثیر له‌ته‌فسیرى ئه‌م ئایه‌ته‌ ده‌فه‌رمووێت : [ هه‌روه‌كو چۆن مرۆڤ تاوانى جگه‌ له‌خۆى ناخرێته‌ سه‌رى به‌هه‌مان شێوه‌ خێر و پاداشتى كه‌سى ترى بۆ ناچێت] ته‌نها ئه‌و شتانه‌ نه‌بێت كه‌ به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر هاتووه‌ .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت : [ استدل الشافعی بهذه الایة‌ على ان ثواب قراءة‌ القران لاتصل الى المیت ] واته‌ /ئیمامى شافیعی ئه‌م ئایه‌ته‌ ده‌كات به‌به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ پاداشتى قورئان خوێندن ناگات به‌ مردوو . والله اعلم .
به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

من مناڵى بچوكم هه‌یه‌كاتێك ده‌یانبه‌مه‌ته‌والێت وگیانیان ده‌شومه‌وه ده‌ست نوێژم هه‌یه‌ده‌ست نوێژناگرمه‌وه ئایا دروسته؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من مناڵى بچوكم هه‌یه‌كاتێك ده‌یانبه‌مه‌ته‌والێت وگیانیان ده‌شومه‌وه ده‌ست نوێژم هه‌یه‌ده‌ست نوێژناگرمه‌وه ئایا دروسته؟

وەڵام: 

دایك ئه‌گه‌ر له‌كاتى پاككردنه‌وه‌ى منداڵ و جگه‌ له‌م كاته‌یش ده‌ستى به‌ر زه‌كه‌رى منداڵه‌كه‌ى بكه‌وێت ئه‌وا ده‌ست نوێژى ناشكێت وه‌كو له‌پرسیارى پێشتردا رِوونتمان كرده‌وه
به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979
‌ .

من دایكم و باوكم لەسەر حەنەفی مارەكراون ئایا ئیستا ئەوان لەسەر مەزهەبی ئیمام شافعین یان حەنەفی ؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من دایكم و باوكم لەسەر حەنەفی مارەكراون ئایا ئیستا ئەوان لەسەر مەزهەبی ئیمام شافعین یان حەنەفی ؟؟؟

ئەی ئایا ئەولادەكانی لەسەر حەنەفین یان شافعی ؟؟

وەڵام: 

دایك و باوكت و منداڵه‌كانیان و تێكرِاى موسڵمانان پێویسته‌ له‌سه‌ر قورئان و سوننه‌ت بن نه‌ك له‌سه‌ر مه‌زهه‌بێكى دیارى كراو چونكه‌ مه‌زهه‌به‌كان هه‌موو ئیسلامیان له‌ خۆنه‌گرتووه‌ به‌ڵكو به‌ هه‌موو مه‌زهه‌به‌كانه‌وه‌ ئیسلام پێك ده‌هێنن . وه‌خاوه‌نى مه‌زهه‌به‌كانیش داوایان له‌ موسڵمانان نه‌كردووه‌ كه‌ شوێنى ئه‌و مه‌زهه‌بانه‌ بكه‌ون به‌رِه‌هایى چونكه‌ زانیویانه‌ هه‌موو ئیسلامیان له‌و مه‌زهه‌بانه‌دا كۆنه‌كردۆته‌وه‌ ,هه‌ر بۆیه‌ داوایان له‌ موسڵمانان كردووه‌ كه‌ په‌یوه‌ست بن به‌ قورئان و سوننه‌ته‌وه‌ و به‌دواى به‌ڵگه‌دا بگه‌رِێن نه‌ك لاسایى كوێرانه‌ى ئه‌و مه‌زهه‌بانه‌ بكه‌ون . ئه‌وه‌ى له‌مه‌زهه‌بدا هه‌بوو وه‌رى بگرن و ئه‌وه‌ى له‌ مه‌زهه‌بدا نه‌بوو رِه‌تى بكه‌نه‌وه‌ .
نه‌خێر ئه‌مه‌ ئامۆژگارى ئه‌و پێشه‌وا به‌رِێزانه‌ نییه‌ بۆ ئێمه‌ .
به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ جه‌ختیان كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر شوێن كه‌وتنى قورئان و سوننه‌ت چونكه‌ ئه‌وه‌ى له‌ قورئان و سوننه‌تى صه‌حیحدا هاتووه‌ هه‌مووى فه‌رمووده‌ى خواى گه‌وره‌ و پێغه‌مبه‌ره‌ (صلى الله علیه وسلم) بۆ زیاتر شاره‌زابوون له‌م بواره‌دا بگه‌رِێره‌وه‌ بۆ پێشه‌كى( چۆنیه‌تى نوێژى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) وه‌رگێرِانى مامۆستا عدنان بارام .
وه‌ ( پێویستێتى گه‌رِانه‌وه‌ بۆ قورئان و سوننه‌ت ) له‌ وه‌رگێرِانى خۆم .

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

ئه‌گه‌ر ده‌ست نوێژت هه‌بێ ده‌ستت به‌(زه‌كه‌رى) خوت بكه‌وێ ده‌ست نوێژه‌كه‌ت ده‌شكێ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سڵاو ماموستاى به‌رێز///من پرسیارێكم هه‌یه‌ ئایا ئه‌گه‌ر ده‌ست نوێژت هه‌بێ ده‌ستت به‌(زه‌كه‌رى) خوت بكه‌وێ ده‌ست نوێژه‌كه‌ت ده‌شكێ؟من له‌كاتى خۆگۆرِین ده‌ستم به‌زه‌كه‌رم ده‌كه‌وێ ده‌ست نوێژه‌كه‌م شكاوه‌؟

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌ستى به‌ر زه‌كه‌رى بكه‌وێت به‌بى شه‌هوه‌ت و ئاره‌زوو ئه‌وا ده‌ست نوێژى ناشكێت وه‌كو ئه‌وه‌ى له‌كاتى خۆشۆرین یاخودخۆگۆرِین مرۆڤ ده‌ستى به‌ر زه‌كه‌رى بكه‌وێت چونكه‌ له‌م حاڵه‌تانه‌دا وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ ده‌ستى به‌ر هه‌ر ئه‌ندامێكى ترى له‌شى بكه‌وێت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌فه‌رمووێت [ هي بضعة‌ منك ]
واته‌ /زه‌كه‌ر پارچه‌ گۆشتێكه‌ وه‌كو ئه‌ندامه‌كانى تر وایه‌ ده‌ست نوێژ ناشكێنێت .
به‌لام كه‌سێك به‌شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووه‌وه‌ ده‌ست له‌ زه‌كه‌رى بدات ئه‌وا ده‌ست نوێژى ده‌شكێت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌فه‌رمووێت [ من مس ذكره فلیتوضا ] واته‌ /هه‌ركه‌سێك ده‌ستى له‌ زه‌كه‌رى دا به‌شه‌هوه‌ته‌وه‌ ئه‌وا ده‌ست نوێژى شكاوه‌ با ده‌ست نوێژ بگرێته‌وه‌ .

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٥٢
٣٠٢٦
٦٨٠٧٥٦