ئایه ئه‌گه‌ر له حه‌مامدا(گه‌رماو) میزبكرێت دواى بشۆرێت شوێنه‌كه، ئایه دروسته ده‌ست نوێژى تێدابگریت؟
ئایه ئه‌گه‌ر له حه‌مامدا(گه‌رماو) میزبكرێت دواى بشۆرێت شوێنه‌كه، ئایه دروسته ده‌ست نوێژى تێدابگریت؟
به‌ڵى دروسته ده‌ست نوێژبگریت له‌وشوێنه‌دا پاش ئه‌وه‌ى شوێنه‌كه ده‌شۆریت وشوێنه‌وارى میزه‌كه‌ى پێوه ناهێڵیت بۆئه‌وه‌ى له‌شت له‌نوێژنه‌خات. .
به‌رِێز/ م.محمد جعفر وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه ژ.م 07504588568
ئایه دروسته حه‌سودى به‌كه‌سێك ببه‌یت كه زیره‌ك بێت وبڵێى من ده‌بى هه‌ول بده‌م له‌و زیره‌كتربم؟
ئایه دروسته حه‌سودى به‌كه‌سێك ببه‌یت كه زیره‌ك بێت وبڵێى من ده‌بى هه‌ول بده‌م له‌و زیره‌كتربم؟
دروست نییه حه‌سودى وحه‌ساده‌ت به‌هیچ موسڵمانێك ببرێت ، چونكه حه‌سودى كارێكى خراپ و ئه‌و واتایه له‌خۆده‌گرێت كه من رِازى نیم به‌دادپه‌روه‌رى خوا له‌وه‌ى شتێكى به‌كه‌سێك به‌خشیوه‌و به‌منى نه‌به‌خشیوه ، وه حه‌ساده‌ت بردن به‌براى موسڵمان چاكه‌ى ئیسنان ناهێڵى وبه‌هه‌ده‌رى ده‌بات وپوچه‌ڵى ده‌كاته‌وه هه‌روه‌ك چۆن ئاگر پوش وپه‌لاَش ده‌سوتێنىَ ئاوهاش حه‌ساده‌ت بردن به‌براى موسڵمان كاروكرده‌وه‌ى چاك ده‌سوتێنىَ ونایهێڵێێ. به‌لاَم (غیبته) بردن دروسته‌و هیچى تێدانییه ، غیبته بردن : واتا حه‌زكردن به‌وه‌ى بگه‌یت به‌وپله‌یه‌ى كه براكه‌ت پێى گه‌یشتووه بێ ئه‌وه‌ى پێت ناخۆش بێت كه‌براكه‌ت به‌و پله‌یه گه‌شتووه‌و به‌ده‌ستى هێناوه وه پیت ناخۆش نه‌بێت كه‌ئه‌و پله‌وپایه‌یه بۆ تۆبێت ..ئه‌مه دروسته‌و هیچى تێدانییه..
به‌كوردى حه‌سودى وغیبته‌بردن هه‌ردووكیان حه‌زكردنه به گه‌شتن به‌و پله‌و پایه‌ی كه براكه‌ت پێى گه‌شتووه به‌لاَم له‌حه‌سودیدا پیت خۆشه پله‌وپایه‌كه‌ى ئه‌و نه‌مێنێت وبێت بۆتۆ به‌لاَم له‌غیبته‌بردندا حه‌زده‌كه‌یت ئه‌و له‌سه‌رئه‌و نیعمه‌ته بمێنێت و تۆش بگه‌یت به‌و..
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه.
حوكمی ته‌ماشاكردنى زنجیره دراما ته‌له‌فزیۆنیه‌كانی كه‌ناڵه ئیسلامیه‌كان چییه؟
حوكمی ته‌ماشاكردنى زنجیره دراما ته‌له‌فزیۆنیه‌كانی كه‌ناڵه ئیسلامیه‌كان چییه؟
له‌و زنجیره درامایانه‌دا چه‌نده‌ها هه‌ڵه‌و تاوان وسه‌رپێچى خواى گه‌وره‌ى تێدایه ، پێویسته موسڵمان خۆى له‌ته‌ماشاكردنیان به‌دووربگرێت له برى ئه‌وه خۆى سه‌رقاڵ بكات به‌شتێكى تركه سودى بۆئێستاوداهاتووى هه‌بێت وه‌كو ته‌ماشاكردنى ووتارى مامۆستایان وگوێگرتن له ئامۆژگارى ونه‌سیحه‌ته‌كانیان و وه ته‌ماشاكردنى به‌رنامه‌ى سودبه‌خش .. له‌گرنگترین ئه‌و تاوان وسه‌رپێچیانه‌ى كه‌له‌و درامایانه‌دا به‌دى ده‌كرێت ئه‌مانه‌یه :
-له بابه‌تى عه‌قیده‌دا ئه‌م هه‌لاَنه‌ى تێدایه - هاواركردنه غه‌یرى خوا- سوێندخواردن به‌غه‌یرى خوا - پشت به‌ستن به‌جگه له‌خوا وه‌كو پشت به‌ستن به‌قه‌برو شه‌خس ومه‌رقه‌د .. كه ئه‌مه‌ش بیروباوه‌رِى موسڵمان له‌ق ده‌كات و به‌ره‌و دۆزه‌خى ده‌بات ئه‌گه‌ر په‌شیمان نه‌بێته‌وه‌و ته‌وبه‌نه‌كات وبه‌وحاڵه‌وه بمرێت .. چونكه هه‌مووئه‌مانه هاوبه‌ش برِیاردانه بۆخواى گه‌وره، له‌م جۆره درامایانه‌دا ئه‌و تاوانه ترسناكه به‌سانایى ته‌ماشاده‌كرێت وخه‌ڵكیش به‌تاوانێكى ساده‌ى ده‌زانن كه به‌راستى هاوبه‌ش برِیاردان و سه‌رپێچى له‌بوارى بیروباوه‌رِدا و ترسناكترین تاوانه كه ئه‌نجامبدرێت.
- له‌بوارى ئه‌خلاق ورِه‌وشتدا .. له‌و زنجیره درامایه‌نه‌دا درۆ‌و خیانه‌ت و ناپاكى و هاندانى خه‌ڵك بۆخراپه‌كارى و فێربوونى تاوان و ئاسایكردنه‌وه‌ى تێكه‌لاَوى ئافره‌ت وپیاو به‌دى ده‌كرێت وخه‌ڵكى موسڵمان بۆئه‌نجامدانى ئه‌و كارانه په‌لكێش ده‌كات.
- له‌بوارى پاراستى داوێن و خۆپارێزى له‌تاوان : له‌و زنجیره درامایه‌ندا ئافره‌تانێكى زۆرى سه‌رنج رِاكێشى تێدایه كه گه‌نج به‌ره‌و تێرِوانی حه‌رام و ئاسایى كردنه‌وه‌ى دروست كردنى په‌یوه‌ندى ناشه‌رعى و نادروستى ده‌بات .
- له‌بوارى مێژوویدا : زۆر جار له‌و درامایه‌نه‌دا شێواندنى مێژووى تێدایه و رِاستیه‌كان په‌رده‌پۆش ده‌كرێن وله‌برى ئه‌وه درۆ‌و خیانه‌ت ونادادپه‌رى په‌خش ده‌كه‌ن ، وه‌هه‌روه‌ها زۆرجار زیادكردن ده‌كرێت بۆهه‌ندى چیرۆكى قورئانى كه له‌ئه‌سڵدا نه‌له‌قورئان ونه‌له‌سونه‌تدا نییه وبۆخۆشكردنى دراماكه‌و هاتنه دى مه‌به‌سته‌كه‌یان ئه‌وكاره ده‌كه‌ن.
له‌بوارى مه‌نهه‌جدا : زۆر جار له‌و درامایه‌نه‌دا بانگه‌شه بۆمه‌نهه‌جێكى ناراست و خراپى وه‌كو مه‌نهه‌جى شیعه‌ى گومرِا ده‌كرێت و روویه‌كى جوان به‌و مه‌نهه‌جه ناپاك و درۆزنه ده‌ده‌رێت وشوێنكه‌وتوانیشى به‌كه‌سێكى باش وچاكخواز ودینداروه‌سف ده‌كات كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى حاڵى ئه‌وان ومه‌نهه‌جه پیسه‌كه‌یانه كه پرِه چه‌واشه‌كارى و شیرك و درۆ و كوفر‌و نیفاق و ناپاكى ..
له‌بوارى پاراستى كاتدا : ئه‌و زنجیره درامایانه كاتێكى زۆر له‌و خه‌ڵكانه ده‌گرێت كه ته‌ماشاى ده‌كه‌ن و مدمینى ده‌كه‌ن و له‌زۆر بوارى چاك وباشدا چه‌كى ده‌كه‌ن ، ئه‌و زنجیره درامایانه رِۆڵێكى خراپ ده‌گێرِن له كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامدانى كارى چاك وخێر له چه‌شنى ئه‌نجامدانى سیله‌ى رِه‌حم و خوێندنه‌وه‌ى كتێب و خوێندنى ده‌رسى شه‌رعى و خۆسه‌رقاڵ كردن به‌كارى خێر‌و چاكه‌ى تره‌وه..
ئه‌گه‌ر به‌ووردى ته‌ماشاى ئه‌و درامایانه بكرێت زۆر هه‌ڵه‌و سه‌رپێچى تر‌ى تێدا به‌دى ده‌كرێت ...كه‌رِه‌نگه ئێستا نه‌توانین باسى بكه‌ین ..
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه..
السلام علیكم .. ئایا نوێژنه‌كه‌ر كافره یان ته‌نها گوناهباره؟
السلام علیكم .. ئایا نوێژنه‌كه‌ر كافره یان ته‌نها گوناهباره؟
وعلیك السلام ورحمة‌الله وبركاته..براى خۆم زانایان فه‌رموویانه ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه برِواى پێ نه‌بێت ئه‌وه كافره وهیچ گومانێكى تێدانییه ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر برِواى پێ هه‌بێت به‌لاَم له‌به‌رته‌مبه‌ڵى نه‌یكات ئه‌وه كافرنابێت به‌ڵكو كه‌سێكى فاسقه‌وله‌بازنه‌ى ئیسلام ده‌رناچێت به‌لاَم زۆرتاوانباره.
به‌رِێز/ م.محمد جعفر وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه ژ.م 07504588568
به‌رِێزان ئێمه تێگه‌شتین كه دانانى رِیش واجبه به‌لاَم وه‌سفى ئه‌و رِیشه چۆنه كه‌ده‌بێت دایبه‌نین؟ .............
به‌رِێزان ئێمه تێگه‌شتین كه دانانى رِیش واجبه به‌لاَم وه‌سفى ئه‌و رِیشه چۆنه كه‌ده‌بێت دایبه‌نین؟ چونكه له‌خه‌ڵكانى موسڵمان به‌تایبه‌ت له‌ئه‌وانه‌ى كه بانگخوازن ده‌بینین هه‌ریه‌كه شێوه‌یه‌كیان هه‌یه ، هه‌یانه دوو سانتیم وهه‌یانه زیاترئایا كامه‌یان ته‌واوه؟؟
رِیش سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ره(صلى الله علیه وسلم) خۆى ده‌ستى لى نه‌داوه‌وبه‌ریداوه‌ته‌وه هاوه‌لاَنیش به‌هه‌مان شێوه.به رِاى هه‌رچوارمه‌زهه‌به‌كه‌ى ئیسلام و ته‌واوى زانایانى ئیسلام رِیش دانان واجبه‌و نابێت پیاوى موسڵمان به‌بێ هیچ عوزرێكى شه‌رعى بیتاشێت و خۆى بشوبهێنێت به‌ئافره‌تانه‌وه .. نابێت رِیش دابه‌ش بكرێت بۆسێ ناوچه سه‌ر رِومه‌ت و لایه‌كان و بن قورِگ ، واتا نابێت مووى سه‌ر رِوومه‌ته‌كان بكه‌یت و بن قورِگت بكه‌یت و ته‌نها به‌لایه‌نه‌كانه‌وه هه‌ندێ بهێڵیته‌وه.. ئه‌وه‌ى وابكات ئه‌وه سونه‌تى پێغه‌مبه‌رى خواى (صلى الله علیه وسلم )ى فه‌رامۆش كردووه‌و وه‌كو ئه‌وى نه‌كردووه ، هه‌ركه‌سیش پێچه‌وانه‌ى قسه‌ى خوا وپێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بكات ئه‌وه داهاتوویه‌كى خراپ له‌پێشوازیدا ده‌بێت ..خوا په‌نامان بدات.
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
ئایا دروسته ئێمه وه‌كو موسڵمان بۆخۆمان بڵێن (محمدى)؟
ئایا دروسته ئێمه وه‌كو موسڵمان بۆخۆمان بڵێن (محمدى)؟
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (هوسماكم المسلمین) واته ( خواى گه‌وره ناوى ناون به‌موسڵمان) وه‌له‌كاتى ده‌ركه‌وتنى فیرقه گومرِاكان صه‌حابه (خوا لێیان رِازى بێت) به‌خۆیان ووت (اهل السنةوالجماعة) پاشان له‌ناو(اهل السنة والجماعة)دا فیرقه‌ى گومرِا ده‌ركه‌وت زانایان بۆخۆجیاكردنه‌وه له‌وان به‌خۆیان ووت (سه‌له‌فى - یاخود اثری یاخود اهل الحدیث). وه ئه‌گه‌ر به(محمدى ) مه‌به‌ستت شوێنكه‌وته‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)بێت دروسته ان شاءالله.
به‌رِێز/ م. صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م. 07701207979
ئایا ئه‌و مه‌سیحیانه‌ى كه ئێستا هه‌ن به‌ئه‌هلی كیتاب داده‌نرێن؟؟
ئایا ئه‌و مه‌سیحیانه‌ى كه ئێستا هه‌ن به‌ئه‌هلی كیتاب داده‌نرێن؟؟
به‌ڵى ئه‌و مه‌سیحیانه‌ى ئێستا هه‌ن ئه‌هلى كیتابن وده‌قه‌كانى قورئان وسوونه‌ت كه‌باس له‌ئه‌هلى كتاب ده‌كات ئه‌مانیش ده‌گرێته‌وه وپێویسته له‌سه‌ریان شوێن ئاینى ئیسلام بكه‌ون وپێغه‌مبه‌رى خوا(محمد)(صلى الله علیه وسلم)به‌رِاست بزانن وشوێنى بكه‌ون.
به‌رِێز/ م. صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م. 07701207979
السلام علیكم مامۆستاگیان له‌چى كاتێكدا (استمناء) بكرێت گوناه نیه؟
السلام علیكم مامۆستاگیان له‌چى كاتێكدا (استمناء) بكرێت گوناه نیه؟
علیك السلام .. زانایانى به‌رِێز فه‌رموویانه استمناء كارێكى ناشه‌رعى ونادروسته‌و حه‌رامه ونابێت موسڵمان توخنى ئه‌و كاره خراپه بكه‌وێت ، له‌به‌رئه‌وه‌ى كارێكى ناشرین وقیزه‌ونه هةندێكیان به زیناى ده‌ستیان هه‌ژماركردووه ، هه‌روه‌ها له‌رِووى ته‌ندروستیشه‌وه زیانێكى زۆرى هه‌یه‌و كاریگه‌رى دروست ده‌كات له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى سه‌رجێى له‌نێوان ژن وپیاو،هه‌روه‌ها كاریگه‌ریشى ده‌بێت له‌سه‌ر وه‌چه‌و منداڵ له‌داهاتوودا .. له‌به‌ربوونى ئه‌م زیانانه‌و چه‌نده‌ها زیانى تریش نه‌مان بینییوه‌و نه‌مان بیستووه كه هیچ زانایه‌كى به‌رِێز رِێگه‌ى دابێت به‌ئه‌نجامدانى ئه‌وكاره له‌هیچ كاتێكدا. خواى گه‌وره بمانپارێزێت له‌وكاره خراپه .اللهم امین.
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
نوێژ كافروموسڵمان لێك جیا ده‌كاته‌وه ، ئه‌م عیباده‌ته گه‌وره‌یه بۆچى جیاوازى بۆچوونى زانایانى تێدایه له‌ئه‌نجامدانى ؟ وه‌كو هه‌ندێك ده‌ڵێن ده‌بێت له دواى ئیمامه‌وه سوره‌تى فاتیحه بخوێنیت یان نه‌خوێنیت بۆئه‌م عیباده‌ته گه‌وره‌یه به‌بێ كێشه نه‌گه
نوێژ كافروموسڵمان لێك جیا ده‌كاته‌وه ، ئه‌م عیباده‌ته گه‌وره‌یه بۆچى جیاوازى بۆچوونى زانایانى تێدایه له‌ئه‌نجامدانى ؟ وه‌كو هه‌ندێك ده‌ڵێن ده‌بێت له دواى ئیمامه‌وه سوره‌تى فاتیحه بخوێنیت یان نه‌خوێنیت بۆئه‌م عیباده‌ته گه‌وره‌یه به‌بێ كێشه نه‌گه‌شتووه به‌ئێمه ؟؟
خیلاف دووجۆره / جۆرێكیان خیلاف له‌عه‌قیده‌وبیروباوه‌رِوئیمان ویه‌كخواپه‌رستى وشرك ئه‌م جۆره خیلافه له‌نێوان زانایانى ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه‌دا نییه ولله الحمد.
جۆرى دووه‌میان / خیلاف له فیقه وشه‌ریعه‌تدا .ئه‌مه‌یان زۆر ئاساییه خیلاف وبۆچوونى جیاوازله‌نێوان زانایاندا هه‌بێت ومرۆڤ له‌سه‌رى تكفیرو تفسیق وتبدیع ناكرێت ورق وقین ودژایه‌تى له‌سه‌ربنیات نانرێت .هۆكاره‌كه‌شى زۆرى ده‌قه‌كانى قورئان وسونه‌ت له‌وبواره‌دا كه‌هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوازێك لێكى ده‌داته‌وه‌وده‌یكات به‌به‌ڵگه له‌سه‌رشتێك .هه‌روه‌ها هه‌ندێ ده‌ق لاى هه‌ندێكیان مه‌نسوخه ونایكه‌ن به‌به‌ڵگه به‌لاَم لاى هه‌نێكى تریان مه‌نسوخ نییه وكارى پێ ده‌كات . هه‌روه‌ها هه‌ندێك ده‌ق لاى هه‌ندێكیان مه‌رجوحه وئیشى پێ ناكات به‌لاَم لاى هه‌ندێكى تریان مه‌رجوح نییه وده‌یكات به‌به‌ڵگه . وه‌هه‌نێك فه‌رمووده هه‌یه به‌هه‌ندێك له‌زانایان نه‌گه‌شتووه‌وبه‌هه‌ندێكى تریان گه‌شتووه وه‌هه‌ندێك فه‌رمووده هه‌یه لاى هه‌ندێك له‌زانایان زه‌عیفه‌وكارى پێ ناكات ونایكات به‌به‌ڵگه به‌لاَم لاى هه‌ندێك له‌زانایان صحیحه وكارى پێ ده‌كات وده‌یكات به‌به‌ڵگه. ئه‌مانه‌وچه‌نده‌ها هۆكارى ترهه‌ن كه جیاوازى له‌بۆچوونى زانایاندا دروست ده‌كه‌ن .خوێندنى سوره‌تى فاتیحه‌ش له نوێژه جه‌هره‌كاندا یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى كه زانایان جیاوازییان تێدایه .والله اعلم
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
برایان من وا رِاهاتووم له دواى ئیمامه‌وه له نوێژى جه‌هردا سوره‌تى فاتیحه نه‌خوێنم ته‌نها گوێ ده‌گرم ، به‌لاَم ئێستا هه‌ندێ برا گومانیان بۆدروست كردووم پێم ده‌ڵێن هه‌رده‌بێت بیخوێنیت ئایا ئه‌وه رِاسته؟؟
برایان من وا رِاهاتووم له دواى ئیمامه‌وه له نوێژى جه‌هردا سوره‌تى فاتیحه نه‌خوێنم ته‌نها گوێ ده‌گرم ، به‌لاَم ئێستا هه‌ندێ برا گومانیان بۆدروست كردووم پێم ده‌ڵێن هه‌رده‌بێت بیخوێنیت ئایا ئه‌وه رِاسته؟؟
خوێندنى سوره‌تى الفاتیحه له‌دواى ئیمامه‌وه له‌نوێژه ئاشكراكاندا خیلافى تێدایه له‌نێوان زانایاندا هه‌یانه ده‌فه‌رموون ده‌بێت بیخوێنیت چونكه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كى صه‌حیحدا فه‌رموویه‌تى (لاصلاة لمن لم یقرأ بفاتحة الكتاب) حدیث صحیح . واته (ئه‌وه‌ى فاتیحه نه‌خوێنێت نوێژى بۆنییه). واته (نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵه). وه‌هه‌یانه ده‌فه‌رموێت نایخوێنێت وته‌نها گوێ ده‌گرێت . وه وه‌لاَمیان بۆئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى پێشترئه‌وه‌یه كه ئه‌و فه‌رمووده‌یه بۆنوێژه نهێنییه‌كانه كه‌ئه‌وه‌ى فاتیحه نه‌خوێنێت نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵه. به‌لاَم سه‌باره‌ت به‌نوێژى ئاشكرا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى (من كان له امام فقرأءة الامام له قراءة) حدیث صحیح . واتا ( هه‌ركه‌سێك به‌جه‌ماعه‌ت نوێژ بكات ئیمامى هه‌بێت ئه‌وا ته‌نها گوێ ده‌گیرێت ، چونكه خوێندنه‌وه‌ى ئیمام بۆئه‌ویش خوێندنه‌وه‌وئیمام له‌جیاتى ئه‌ویش ده‌خوێنێت. وه‌ده‌فه‌رموێت ( إنما جعل الإمام لیؤتیم به ............ وإذا قرأ فأنصتوا) حدیث صحیح.واتا (ئیمام بۆیه دانراوه تا شوێنى بكه‌ون ........... وه‌ئه‌گه‌رئیمان قورئانى خوێند ئه‌وا ئێوه بێ ده‌نگ بن وگوێ بگرن. وه‌خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت ( وإذا قریء القرا‌ن فاستمعوا له وأنصتوا لعلكم ترحمون).واتا (ئه‌گه‌ر قورئان خوێندرا ئه‌وا ئێوه گوێى بۆبگرن وبێ ده‌نگ بن به‌ڵكوخواى گه‌وره رِه‌حمتان پێ بكات). وه‌ئه‌مه گشتییه له‌ناو نوێژوله‌ده‌ره‌وه‌ى نوێژه وه‌ئه‌م بۆچوونه ته‌واوتره كه‌ته‌نها گوێ ده‌گرین وبێ ده‌نگ ده‌بین ونایخوێنین .والله اعلم.
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979