كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

سلام علیك - مامۆستا گیان من هه‌ندىَ كه‌س پرسیارم لىَ ده‌كه‌ن كه‌ بۆچى خواى باڵا ده‌ست قورئانى به‌ زمانى عربى ناردووه‌؟ وه‌ڵامى به‌رِێزتان چییه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلام علیك - مامۆستا گیان من هه‌ندىَ كه‌س پرسیارم لىَ ده‌كه‌ن كه‌ بۆچى خواى باڵا ده‌ست قورئانى به‌ زمانى عربى ناردووه‌؟ وه‌ڵامى به‌رِێزتان چییه‌؟

وەڵام: 

وعليك السلام ورحمة الله.
چونكه‌ زمانى عه‌ره‌بى پاراو ترین زمانه‌ وه‌ رِوونترین و فراوانترینیانه‌, وه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ترینیانه‌ له‌ واتادا, هه‌روه‌ها له‌سه‌ر سینگ گران نییه‌, هه‌ر بۆیه‌ خواى گه‌وره‌ به‌رِێز ترین كتێبى به‌ به‌رِێزترین زمان دابه‌زاندووه‌ به‌ به‌رِێزترین مه‌لائیكه‌ت نارديۆتى بۆ به‌رِێزترین شوێنى زه‌وى, وه‌ له‌ به‌رِێزترین مانگدا, وه‌ له‌ به‌رِێزترین شه‌ودا, بۆ سه‌ر به‌رِێزترین مرۆڤ .
هه‌روه‌ها, بۆیه‌ قورئان به‌ زمانى عربى دابه‌زیووه‌, چونكه‌ ئه‌و قه‌ومه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) تێدا ده‌ژیا عه‌ره‌ب بوو تاكو قه‌ومه‌كه‌ى لێى تێ بگه‌ن, وه‌ بۆ هه‌ر قه‌ومێك پێغه‌مبه‌ر به‌زمانى خۆیان نێردراوه‌, بۆ تێگه‌یاندنى قه‌ومه‌كه‌یان,
وه‌ هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بۆ تێگه‌یشتن ئاسانه‌و مرۆڤ ئه‌گه‌ر دڵى بداتىَ زوو فێرى ده‌بێت, وه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموويت (ولقد يسرنا القران للذكر فهل من مدكر)(القمر 17). واته‌: به‌رِاستى ئێمه‌ قورئانمان ئاسان كردووه‌ بۆ ( خوێندنه‌وه‌ و تێگه‌یشتن و ئامۆژگاری وه‌رگرتن، جا ئایا كه‌سێك هه‌یه‌ ده‌ركی حه‌قیقه‌ت و راستی بكات و په‌ندی لى وه‌رگرتبێت ؟
به‌رِێز/ م. ابو بكر احمد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701929373

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٧٦
٢٣٨٦
٦٩٣٩٩٥