ئایا زانایانى سه‌له‌فى رِایان چۆنه سه‌باره‌ت به‌جنۆكه كه ده‌ڵێن ده‌چێته له‌شى مرۆڤه‌وه ؟؟ ئایا ئه‌م شته له ئیسلامدا ئه‌سڵى هه‌یه؟ تكایه به‌رِوونى جواب بده‌نه‌وه .خواى گه‌وره پاداشتى خێرتان بداته‌وه..
ئایا زانایانى سه‌له‌فى رِایان چۆنه سه‌باره‌ت به‌جنۆكه كه ده‌ڵێن ده‌چێته له‌شى مرۆڤه‌وه ؟؟ ئایا ئه‌م شته له ئیسلامدا ئه‌سڵى هه‌یه؟ تكایه به‌رِوونى جواب بده‌نه‌وه .خواى گه‌وره پاداشتى خێرتان بداته‌وه..
به‌ڵێ ده‌چێته له‌شى مرۆڤه‌وه به‌تایبه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه غافل وبێ ئاگان له‌زیكرى خواى گه‌وره‌وبه‌رده‌وام بن له‌سه‌رتاوان ، به‌خوێندنى قورئانى پیرۆزودوعاى شه‌رعى به‌ویسى خوا ده‌رده‌چن له‌له‌شى ئه‌و كه‌سه ئه‌مه بۆچونى زانایانى سه‌له‌فییه وه‌ك شێخ بن بازو وه‌شیخ الاسلام ابن تیمیه وئیمامى احمد كه ئه‌مانه به‌ناوبانگ بوونه‌له‌ده‌ركردنى جن له‌له‌شى مرۆڤدا له‌سه‌رده‌مى خۆیاندا ، وه‌پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) خۆى جنى له‌له‌شى كه‌سێكدا ده‌ركردووه وفه‌رموویه‌تى ( اخرج عدوالله أني رسول الله) واتا (ده‌رچۆ له‌م لاشه‌یه ئه‌ى دوژمنى خوا من پێغه‌مبه‌رى خوام)..
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
ئایا كاتێك ئیمام فاتيحه‌ى ته‌واوكرد له‌نوێژه به‌ده‌نگه‌كان مه‌ئمومه‌كان ده‌بێت سوره‌تى فاتیحه‌ى بخوێنن؟ ئایه ئه‌وه به‌مه‌رج گیراوه كه ده‌بێت ئیمامه‌كه قیرائه‌تى ته‌واوبێت یان نا؟
ئایا كاتێك ئیمام فاتيحه‌ى ته‌واوكرد له‌نوێژه به‌ده‌نگه‌كان مه‌ئمومه‌كان ده‌بێت سوره‌تى فاتیحه‌ى بخوێنن؟ ئایه ئه‌وه به‌مه‌رج گیراوه كه ده‌بێت ئیمامه‌كه قیرائه‌تى ته‌واوبێت یان نا؟
هه‌ركاتى ئیمام له نوێژه به‌ده‌نگه‌كاندا سوره‌تى فاتیحاى خوێند وه‌ك نوێژى به‌یانى و نوێژى جمعه و نوێژى مغریب ركعاتى یه‌كه‌م و دووه‌م و نوێژى عیشا ركعاتى یه‌كه‌م و دووه‌م ,ئه‌وه له‌و كاته‌دا مه‌ئموومه‌كان ده‌توانن گوى بیستى ئیمام بن كه دوا به‌دواى سوره‌تى فاتیحا قورئان ده‌خوێنێت ئه‌وان گوى بۆ قورئانه‌كه بگرن و سوره‌تى فاتیحا نه‌خوێنن .
به‌لاَم جیاوازى له نێوان زانایاندا هه‌یه له‌م بابه‌ته‌دا :
1. یه‌كه‌میان ده‌ڵێن ده‌بێت هه‌ر بیخوێنێت له نوێژه به‌ده‌نگه‌كانیشدا .
2. دووه‌میان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئیمام له‌دواى سوره‌تى فاتیحا قورئانى خوێند ئه‌وه ناى خوێنیت به‌ڵكو گوى بۆ قورئانه‌كه ده‌گرى ,به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئیمام یه‌كسه‌ر قورئانى نه‌خوێند تا قورئان ده‌خوێنێت تۆ سوره‌تى فاتیحا بخوێنه ,به‌لاَم كه‌ده‌ستى كرده قورئان خوێندن تۆ گوێ بۆ قورئان ده‌گرى واز له خوێندنى سوره‌تى فاتیحا كه دێنیت .
3. سێیه‌میان ده‌ڵێن له نوێژه به‌ده‌نگه‌كاندا هیچ پێویست ناكات سوره‌تى فاتیحا بخوێنى به‌ڵكو خوێندنى ئیمام خوێندنى تۆیشه‌كه ئه‌م بۆچوونه‌یان رِاست و دروسته .
به‌رِێز مامۆستا بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م 07701423782
مامۆستاگیان دروسته نوێژ بكه‌یت به‌رامبه‌ر ئاگر وه‌ك سۆباوته‌باخ یان هه‌رشتێك وه‌ك ئه‌وانه وابێت؟ من له‌مزگه‌وت جارى وا هه‌یه سۆباكه‌له‌به‌رده‌مم دایه نوێژ ده‌كه م ...جزاكم الله خیرا.
مامۆستاگیان دروسته نوێژ بكه‌یت به‌رامبه‌ر ئاگر وه‌ك سۆباوته‌باخ یان هه‌رشتێك وه‌ك ئه‌وانه وابێت؟ من له‌مزگه‌وت جارى وا هه‌یه سۆباكه‌له‌به‌رده‌مم دایه نوێژ ده‌كه م ...جزاكم الله خیرا.
براى به‌رِێزم ئه‌گه‌ر سۆپاكه داگیرساو بوو واته ئاگرى هه‌بوو ,ئه‌وه باش نییه وه بگره هه‌ندێك له زانایان ده‌ڵێن دروست نییه هه‌ركاتێك نوێژت كرد له مزگه‌وت یان له‌ماڵ به‌رامبه‌ر ئاگر نوێژ مه‌كه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ئامێرانه ئاگرى تێدانه‌بوو واته ئیشى نه‌ده‌كرد ئه‌وه دروسته به‌رامبه‌رى نوێژ بكرێت .
والله اعلم .
به‌رِێز مامۆستا بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م 07701423782
حه‌زده‌كه‌م هه‌ندێ پرسیار له‌سه‌ربابه‌تى (ترس)(الخشوع) بكه‌م تازیاتر شاره‌زاتربم تكایه به‌رِوونى وه‌لاَمم بده‌نه‌وه.خواى گه‌وره جه‌زاتان بداته‌وه به‌خێر..............
حه‌زده‌كه‌م هه‌ندێ پرسیار له‌سه‌ربابه‌تى (ترس)(الخشوع) بكه‌م تازیاتر شاره‌زاتربم تكایه به‌رِوونى وه‌لاَمم بده‌نه‌وه.خواى گه‌وره جه‌زاتان بداته‌وه به‌خێر.
- ئایه ئێمه له خوا تا چ رِاده‌یه‌ك بترسین؟
تا ئه‌و كاته‌ى بێ هیوات نه‌كات له‌رِه‌حمه‌تى خوا ،خواى گه‌وره وامان لێ بكات ترسى خۆى له دڵه‌كانمان دا دروست بكات ,تائه‌وپه‌رِى توانا‌مان ده‌بێت له خواى گه‌وره بترسین وه ئه‌و ترس لێبوونه‌شمان له خواى گه‌وره ,له گوناه و تاوان دورمان ده‌خاته‌وه به‌ویستى خۆى ده‌مانگه‌یه‌نێت به‌به‌هه‌شته‌كه‌ى ,به‌لاَم ئه‌و ترسه نابێت بگاته ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌به‌زه‌ى خوا بێ هیوات كات خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : (({..... ڵا تَقْنَطوا مِن رَّحْمَة‌ِ اللَّهِ.... } (53) سورة الزمر)) واته له ره‌حمه‌تى خودا بێ هیوا مه‌بن .
- ئایه ده‌بى ترسمان له قیامه‌ت چه‌نده‌بى؟
و/ ئه‌و په‌رِى ترسمان هه‌بێت له‌و رِۆژه سه‌خته‌ى كه مرۆڤه‌كان به‌تێكرِا ده‌یبینن وه دوا مه‌نزڵگه‌ى مرۆڤه‌كانه ,یان سه‌رفرازى و رِزگاربوون یان ماڵ وێرانى و تیاچوون (خواى گه‌وره بمان پارێزێت له‌عه‌زابى سه‌ختى وه به‌به‌هه‌شته پان و به‌رینه‌كه‌ى شادمان بكات)
خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : (({وَاتَّقُواْ يوْمًا تُرْجَعُونَ فِیهِ إِڵى اللّهِ ....} (281) سورة البقرة)) واته بترسن له رِۆژێك كه ده‌گه‌رِێنه‌وه بۆلاى خودا .
وه پیاوچاكانى پێشینه‌ى خۆمان ( سلف ) زۆر ترساون له‌و رِۆژه بۆیه شوێنه‌وارى ئه‌و ترسه له هه‌ڵسوكه‌وتى رِۆژانه‌یاندا دیار بووه به‌لاَم ئه‌و ترس بوونه‌مان له‌و رِۆژه سه‌خته نابێت بێ هیوامان بكات له‌به‌هه‌شته‌كه‌ى خواى گه‌وره بۆیه ده‌بێت به‌رده‌وام له نیوان ترس و هیوابووندا بژین ( الخوف والرجاء) .
- ئایه (الخشوع) واته (زه‌لیلى نواندن) چ كات و له‌چ پله‌یه‌كى ترس‌دا دروست ده‌بى؟
و/ له‌بیركردنه‌وه له‌ده‌سه‌لاَتى خواى گه‌وره كه هه‌موومان به‌نده‌یه‌كى لاواز و بێ تواناین له ئاستى ده‌سه‌لاَتى خواى گه‌وره ,ئه‌وه ئه‌وپه‌رِى ترس دروست ده‌كات كه مرۆڤ به‌و شێوه‌یه ترسا له‌خواى گه‌وره ئه‌كاته (خوشوع) ى بۆ دروست ده‌بێت .
- ئایه (الخشوع) له شه‌رعدا چۆن و به‌چى پێناسه ده‌كرى؟
و/ خوشوع له‌شه‌رعدا زۆر پێناسه‌ى بۆ كراوه , له‌وانه :
1. قیام القلب بین یدى الرب بالخضوع والذل .واتا (رِاوه‌ستاوى دڵى به‌نده له‌به‌رده‌ستى خواى گه‌وره‌دا به زه‌لیلى وملكه‌چی).
2.وقال الجنید : الخشوع تذلل القلوب لعلام الغیوب .واتا ( ملكه‌چى دڵى به‌نده به‌رامبه‌رزاناى په‌نهان (كه خواى گه‌وره‌ومیهره‌بانه)).
3. وقیل : الانقیاد للحق . واتا ( ملكه‌چ كردن بۆحه‌ق ).
- ئایه ئاژه‌ڵه‌كان یاخود گیانداره غه‌یر ئاقله‌كان جگه له ئینسان (الخشوع)یان تێداهه‌یه؟
و/ به‌ڵى هه‌موویان خوشوعیان تێدایه مل كه‌چن ناتوانن له‌ژێر ده‌سه‌لاَتى خواى گه‌وره ده‌رچن به‌لاَم ئه‌وان وه‌ك مرۆڤ نین به‌وه‌ى عیباده‌ت ئه‌نجام بده‌ن بۆ خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت ({تُسَبِّحُ ڵهُ السَّمَاوَاتُ السَّبْعُ وَالأرْض وَمَن فِیهِنَّ وَإِن مِّن شَیْءٍ إِلاَّ یُسَبِّحُ بِحَمْدَهِ وَڵكِن لاَّ تَفْقَهُونَ تَسْبِیحَهُمْ إِنَّهُ كَانَ حَلِیمًا غَفُورًا} (44) سورةالإسراء).واتا ( ته‌سبیحاتى خواى گه‌وره ده‌كه‌ن هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه له‌ئاسمانن وئه‌وانه‌شى كه له‌زه‌ویدان هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شى كه له‌نێوان زه‌وى وئاسماندان ، هیچ شتێك نییه له‌م بونه‌وه‌ره‌دا ئیلا ته‌سبیحاتى خواى گه‌وره ده‌كه‌ن ، به‌لاَم ئه‌وه‌نده هه‌یه كه ئێوه له‌ته‌سبیحاتى ئه‌وانه ناگه‌ن ، وه‌خواى گه‌وره نه‌رم ونیان وبه‌به‌زه‌ییه).
- ئایه الخشوع یاخود زه‌لیلى له‌به‌رده‌م _یاخود له شه‌یتان دروسته؟؟؟.....ئه‌گه‌ر به جۆریكى تر هه‌مان پرسیار بكه‌ین الخشوع به‌رامبه‌ر چ شتى دروست نى یه.
و/ نه‌خێر مل كه‌چى و خۆبه‌كه‌م زانین ته‌نها بۆ خودا ده‌كرێت چونكه ئه‌مه واته (خوشوع) جۆرێكه له‌په‌رستن په‌رستنیش ته‌نها ده‌بێت بۆ خودا ئه‌نجام بدرێت ,بۆ هیچ جۆره دروست كراوێكى خودا دروست نییه جا ئه‌گه‌ر ( پیاو چاك بێت یان پیاو چاك نه‌بێت ) وه‌ك خۆت نموونه‌ى ( الشیطان)ت هێناوه‌ته‌وه ئه‌نجام دانى ئه‌وخشوعه‌ى كه‌باسمان كرد بۆ غه‌یرى خوداى گه‌وره شیركه .
- ئایه بۆ خۆكوشتن به بیانوى ترسنان له خوا ئێوه ده‌ڵێن چى.
و/ خۆكوشتن به‌بیانووى ترسان له‌خودا شتى وامان نییه له‌شه‌رعدا خواى گه‌وره داوامان لێ بكات به‌هۆى ترسان له‌وه‌وه ,كۆتایى به‌ژیانى خۆمان بهێنین ته‌نانه‌ت ئه‌و عیباده‌تانه‌ى كه‌واجبه له‌سه‌رمان وه‌ك نوێژ و رٍِۆژ و حه‌ج هه‌ندى جار ببێته هۆى له‌ناوچوونى نه‌فسمان خواى گه‌وره یان لاى داوه له‌سه‌رمان یان سوكى كردۆته‌وه بۆمان بۆ نموونه نوێژ به‌بێ ده‌ست نوێژ ناكرێت به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ست نوێژه بۆیه‌مایه‌ى له‌ناودانى كه‌سێك جا به‌هۆى سه‌رماوه یان به‌هۆى برینه‌وه كه نابێت ئاو به‌رى بكه‌وێت ,ئه‌وه له‌و كاته‌دا (تیموم) ده‌كه‌یت ئاو نابێت به‌كاربهێنى به‌لاَم له حه‌قى تۆدا بۆ كه‌سى كه ئه‌و عوزره‌ى نییه نابێت ,یان هه‌ندێك خواردن له‌شه‌رعدا حه‌رامن وه‌كو گۆشتى به‌راز یان عه‌ره‌ق به‌لاَم ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌جێگه‌یه‌ك بوو برسێتى یان تونێتى زۆرى بۆ هێنا هیچ خواردنێكى تر‌ى ده‌ست نه‌كه‌وێت ئیلا گۆشتى به‌راز نه‌بێت وه ئه‌گه‌ر نه‌یخوات ده‌مرێت ئه‌وه دروسته بیخوات و حه‌لاَڵه بۆ ئه‌و به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه بخوات كه‌نه‌مرێت تا خواردنى ده‌ست ده‌كه‌وێت بۆ عه‌ره‌قه‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه ,كه‌واته خوداى گه‌وره نایه‌وێت ئێمه له‌ترسى ئه‌ودا خۆمان بكوژین ,هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى به‌ناوى جیهاده‌وه خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه و خۆیان ده‌كوژن به‌هیچ جۆرێك دروست نییه و ناشه‌رعییه وه جیهادیش نییه وه‌ك شێخ عثیمین ده‌فه‌رمووێت .
به‌رِێز مامۆستا به‌هجه‌ت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م 07701423782
له‌نێوان موسڵماناندا چه‌ند مه‌زهه‌بێك هه‌ن وله‌چه‌شنى مه‌زهه‌بى شافعى و حه‌نبه‌لى وحه‌نه‌فى ومالكى.. ئایا ئێمه وه‌كو موسڵمان كام مه‌زهه‌به‌یان په‌یرِه‌وبكه‌ین؟؟
له‌نێوان موسڵماناندا چه‌ند مه‌زهه‌بێك هه‌ن وله‌چه‌شنى مه‌زهه‌بى شافعى و حه‌نبه‌لى وحه‌نه‌فى ومالكى.. ئایا ئێمه وه‌كو موسڵمان كام مه‌زهه‌به‌یان په‌یرِه‌وبكه‌ین؟؟
وه بیرمان نه‌چى ئه‌مانیش چه‌ندان ره‌ئى جیاواز له نێوانیاندایه...!!!
بسم الله والصلاة والسلام على رسول الله (صلى الله علیه وسلم) :
به‌ڵى له‌ناو ئه‌هلى سوننه‌دا چوار مه‌زهه‌ب هه‌یه :-
1. ابو حنیفه : (النعمان بن ثابت) .
2. مالك ابن أنس : (مالكى كورِى ئه‌نه‌س) .
3. احمد بن حنبل : (ئه‌حمه‌دى كورِى حه‌نبه‌ل) .
4. الامام الشافعی : (محمدى كورِى ئیدریسى شافیعی) .
به‌ڵى ئه‌م چوار مه‌زهه‌به له‌بوارى (فقهیدا) واته شه‌رعیدا بیرورِاى جیاوازیان هه‌یه , بۆ نموونه له‌بوارى (الطهارة)و(الصلاة)و(الزكاة) تاكۆتایى بابه‌ته فقهییه‌كان بیرورِاى جیاوازیان هه‌یه ,ئه‌م جیاوازییه‌ش ئه‌وه‌نه‌بى ئه‌وان بۆ پێشبرِكى و رِقه‌به‌رِقه‌ى یه‌ك به‌كاریان هێنابێت یان بۆ خه‌ڵك له‌خۆ كۆكردنه‌وه و حیزبایه‌تى كردن به‌كاریان هێنابێت ئه‌وه ده‌بێت بزانین .
به‌رِێزه‌كه‌م گومانى تێدانییه ئه‌و كاته‌هۆكارى گه‌یاندن وه‌كو ئێستا نه‌بووه هه‌موو فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) وه‌كو ئێستا له‌یه‌ك شوێن كۆكرابێته‌وه له‌به‌رده‌ستدا بووبێت ئه‌وسا وا نه‌بووه بۆیه ده‌بێت ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌كى نه‌بیستبێت به‌لاَم ئه‌وى تریان بیستبێتى و پێیگه‌شتبێت ,كه‌واته هه‌موو فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) كۆنه‌بۆته‌وه .
بۆیه كاتێك ته‌ماشاى فه‌تواكانى ئیمامى شافیعى ده‌كه‌ین دوو جۆر فه‌تواى هه‌یه جۆرى یه‌كه‌م (قدیم) واته كۆن ، وه‌جۆرى دووه‌م (جدید) واته تازه ,تاله بغداد بوو له عێراق كۆمه‌ڵێك فه‌تواى زۆرى دا به‌لاَم كه‌چووه میصر له هه‌ندێك له فه‌تواكانى عێراقى په‌شیمان بووه‌وه ,له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌وى به‌ڵگه‌ى زیاترى ده‌ست كه‌وت وه عیلم و زانست زیاتر فێربوو .
جابه‌و فه‌توایانه‌ى عێراقى ده‌ووترێت (قدیم) وه به‌وانه‌ى میصریش ده‌ووترێت (جدید) .
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه ئه‌وان خزمه‌تیان به‌دین كردووه ,نه‌ك خزمه‌تیان به‌مه‌زهه‌به‌كه‌ى خۆیان كردبێت وه‌رِۆژى له رِۆژان له هیچ یه‌كێك له‌وانه‌وه نه‌گێردراوه‌ته‌وه به خه‌ڵكیان ووتبێت كوێرانه‌و بێ به‌ڵگه شوێن ئێمه بكه‌ون به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ,مسوڵمانانیان ووریا كردۆته‌وه له‌وه‌ى به‌كوێرانه شوێن ئه‌وان نه‌كه‌ون , وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌وان ووته‌یه‌كیان هه‌بوو پێچه‌وانه‌ى ووته‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا بوو (صلى الله علیه وسلم) هه‌رچوار مه‌زهه‌به‌كه مسوڵمانانیان ئاگاداركردۆته‌وه واز له قسه‌ى ئه‌وان بهێنن و شوێن ووته‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بكه‌ون .
كه‌واته ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئێمه‌ى موسڵمان پێویسته شوێنى قورئان و سوننه‌ت بكه‌وین به‌تێگه‌یشتنى پێشینى ئوممه‌ت ,وه بۆچوونه‌كانى ئه‌وانیش هه‌ڵده‌سه‌نگێنین به قورئان و سوننه‌ت ئه‌گه‌ر بۆچوونیان یه‌ك بوو ئه‌وه له‌سه‌ر سه‌روو له‌سه‌ر چاوى داده‌نێین به‌لاَم ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ى قورئان و سوننه‌ت بوو ئه‌وا بۆچوونه‌كانى ئه‌وان وازلێده‌هێنین شوێنى دوو ئه‌صله‌كه ده‌كه‌وین كه‌ئه‌ویش قورئان و سوننه‌ته ئه‌میش هه‌ندێك له ووته‌كانى ئه‌وزانایانه‌یه كه‌خۆیان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن بۆشوێنكه‌وتنى قورئان وسونه‌ت و وازهێنان له‌قسه‌ى ئه‌وان ئه‌گه‌رپێچه‌وانه‌ى قورئان وسونه‌ت بوو:
1. قال أبو حنیفه رحمه الله : اذا صح الحدیث فهو مذهبی .
واتا (قسه‌ى رِاست مه‌زهه‌بى منه) واتا (ئه‌وه‌ى موافقى قورئان وسونه‌ت بێت).
وقال ایضا : حرام على من لم یعرف دلیلی ان یفتی بكلامی .
واتا (حه‌رامه بۆكه‌سێك فتوا به‌قسه‌كانى منه‌وه بدات له‌كاتێكدا نه‌زانێت به‌ڵگه‌ى من چییه) ،واتا (تا نه‌زانێت به‌ڵگه‌ى من چییه له‌قورئان وسونه‌ت بۆى دروست نییه شوێن فتواكانى من بكه‌وێت).
2. قال مالك بن ان‌س رحمه الله : انما انا بشر اخطئ واصیب فانظروا فی رأیی فكل موافق الكتاب والسنة فخذوه وكل مالم یوافق الكتاب والسنة فاتركوه .
واتا (من ئینسانم هه‌ندێ جار هه‌ڵه ده‌كه‌م ورِاستیش ده‌كه‌م ، له‌به‌رئه‌وه ئێوه سه‌یرى رِاوبۆچونه‌كانى من بكه‌ن ئه‌گه‌ر موافقى قورئان وسونه‌ت بوو ئه‌وه وه‌رى بگرن ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ى قورئان وسونه‌ت بوو ئه‌وه رِه‌تى بكه‌نه‌وه ووه‌رى مه‌گرن).
3. قال الامام الشافعی رحمه الله : اذا وجدتم فی كتابي خلاف سنة رسول لله (صلى الله علیه وسلم ) فقولوا بسنة رسول الله ودعوا ماقلت .واتا (ئه‌گه‌رله‌كتێبه‌كانمدا شتێكتان به‌رچاوكه‌ت پێچه‌وانه‌ى قورئان وسونه‌ت بوو ئه‌وه وازله قسه‌كه‌ى من بهێنن وشوێنى رِاسته‌كه بكه‌ون ).
وقال ایضا : اذا صح الحدیث فهو مذهبی.
واتا ( كامه رِاست بوو ئه‌وه مه‌زهه‌بى منه).
4. قال احمد بن حنبل : لاتقلدني ولاتقلد مالكا ولا الشافعی ولا الاوزاعی ولا الشوری وخذ من حیث اخذوا . ( ته‌قلیدى من مه‌كه‌ن وه ته‌قلیدى مالك وشافعى وئه‌وزاعى وسه‌وریش مه‌كه‌ن به‌ڵكو دین له‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه وه‌ربگرن كه ئه‌وان لێیه‌وه وه‌ریان گرتووه كه قورئان وسونه‌ته).
بۆ زیاتر شاره‌زابوون له‌م بابه‌ته ته‌ماشای پێشه‌كى كتێبى ( صیفة صلاة النبى(صلى الله علیه‌وسلم) ) للألبانی .بكه لاپه‌رِه (21) .
واتا به‌كورتى شوێنكه‌وتوانى سه‌له‌ف په‌یوه‌ست نین به شوێنكه‌وتنى مه‌زهه‌بێكى دیارى كراوى ئیسلامى له‌چه‌شنى مه‌زهه‌به‌كانى( شافعى ومالكى وحه‌نبه‌لى وحه‌نه‌فى)(رِه‌حمه‌تى خوایان لى بێت)، به‌ڵكو له‌برى شوێنكه‌وتنى مه‌زهه‌به‌كان ، داكۆكى وجه‌خت ده‌كه‌ن له‌سه‌ر شوێنكه‌وتنى قورئان وسونه‌ت به‌تێگه‌شتنى پێشینى ئوومه‌ت .چونكه سه‌رمه‌شقى هه‌رچوارمه‌زهه‌به‌كه‌ش(رِه‌حمه‌تى خوایان لىَ بێت) بۆشوینكه‌وتنى قورئان وسونه‌ت ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن ، وه ئامۆژگارى سه‌رجه‌م موسڵمانانیش ده‌كه‌ن كه ته‌نها شوێنى قورئان وسونه‌ت بكه‌ون بۆئه‌وه‌ى له‌جیاوازى ودووبه‌ره‌كى رِزگاریان بێت وهه‌موویان له‌سه‌ر په‌یرِه‌ودارى بۆقورئان وسونه‌ت كۆببنه‌وه.
به‌رِێز مامۆستا بهجت عبد الوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .
ژ.م 07701423782
دروسته خه‌تمى قورئان بكه‌یت بۆكه‌سێكى تر؟ بۆنموونه من بۆخوشكى خۆم خه‌تم بكه‌م یاخود جگه له‌من ؟؟ جزاك الله خیر..
دروسته خه‌تمى قورئان بكه‌یت بۆكه‌سێكى تر؟ بۆنموونه من بۆخوشكى خۆم خه‌تم بكه‌م یاخود جگه له‌من ؟؟ جزاك الله خیر..
نه‌خێر دروست نیه چونكه خوداى گه‌وره واى برِیارداوه كه‌نه‌بێت ، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (وَڕأنْ لیْسَ لِلْإِنْسَانِ إِلَّا مَا سَعَى (39) وَأَنَّ سَعْيهُ سَوْفَ یُرَى (40))(سورة النجم) واته : ئینسان هیچ چاكه‌یه‌كى نییه جگه له‌وه نه‌بێ كه به‌كۆششى خۆى به‌ده‌سى هێناوه وه له رِۆژى دواى كۆششى ئه‌و ده‌بینرێ.
وه به‌به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌یه: عن أَبِي هُرَیْرَة‌َ (رَضي اللَّهُ تَعَالى عَنْهُ) ، ڕأنَّ رَسُول اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلیْهِ وَسَلَّمَ قَال : { إذا مَاتَ ابْنُ آدَمَ انْقَطَعَ عَنْهُ عَمَلُهُ إلَّا مِنْ ثلاثٍ : صَدَقَة‌ٍ جَارِية‌ٍ ، أَوْ عِلْمٍ یُنْتَفَعُ بِهِ ، أَوْ وَلدٍ صَالِحٍ يدْعُو لهُ } رَوَاهُ مُسْلِمٌ
ئیمامى شافعى (رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت )ئه‌م ئایه‌ت و حه‌دیسه ده‌كاته به‌ڵگه كه پاداشتى قورئان خویندن ناگاته مردوو، وه‌هه‌روه‌ها ناگاته كه‌سه زیندووه‌كانیش جگه له‌باوك ودایك نه‌بێت كه خێره‌كه‌ى ده‌گاته ئه‌وان با ناویشیان نه‌ڵێ، واته ئه‌گه‌ر نه‌ڵێت ئه‌مه دیارى بۆ باوكم و دایكم هه‌رپێیان ده‌گات..
به‌رِێز/ م.كامران خالد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701495535
5- چ دوعایه‌ك بكه‌ى بۆئه‌وه‌ى خوا یارمه‌تیت بدات تا له‌شوێنێكى باش دابمه‌زرێیت؟خواباداشتتان بداته‌وه.
5- چ دوعایه‌ك بكه‌ى بۆئه‌وه‌ى خوا یارمه‌تیت بدات تا له‌شوێنێكى باش دابمه‌زرێیت؟خواباداشتتان بداته‌وه.
براكه‌م له‌پێشدا ئه‌وه بزانه كه خواى گه‌وره‌ومیهره‌بان ویستى له‌هه‌رشتێك بێت بۆئه‌وه‌ى رِووبدات ئه‌وه رِووده‌دات وده‌بێت ، وه‌هه‌رشتێكیش ئه‌و ویستى له‌سه‌رنه‌بێت وئه‌و برِیارنه‌دات له‌سه‌رى نابێت ..بۆیه له‌سه‌ره‌تادا ئه‌و قه‌ناعه‌ته بۆخۆت دروست بكه و دان به‌و رِاستیه‌دا بهێنه ، ئینجا مادام هه‌مووشتێك به‌ویستى خوا رِووده‌دات ئه‌وه هه‌وڵده نێوانت له‌گه‌ڵ خوادا باش بكه‌و زیاترله‌جاران به‌ندایه‌تى بۆبكه ، پاشان له‌و كاتانه‌ى كه دوعاى تێدا قه‌بوڵه زۆر دوعا بكه‌و به‌دڵسۆزى داوابكه كه خواى گه‌وره یارمه‌تیت بدات تا له‌شوێنێكى باش وچاك كه‌خێرى بۆدین وژینت هه‌بێت دابمه‌زرێت وخزمه‌تێك به‌و خه‌ڵكه بكه‌یت وبژێوییه‌كیش بۆخۆت فه‌راهه‌م بكه‌یت ..هه‌رچه‌شنه دوعایه‌ك كه بۆئه‌ومه‌به‌سته به‌كاربێت ده‌توانى بیكه‌یت ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌دوعا پیرۆزه‌كان كه‌له‌سونه‌تدا هاتووه: « اللهم لا سهل إلا ما جعلته سهلا، وأنت تجعل الحزن سهلا إذا شئت » رواه ابن حبان عن أنس قال شعیب الأرنؤوظ : إسناده صحیح
خواى گه‌وره كارئاسانى بۆهه‌مووخوێندكاره‌كانمان بكات بۆئه‌وه‌ى له‌شوێنێكى باش وچاكدا دابمه‌زرێنن ..
به‌رِێز/ م.كامران خالد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701495535
ئایه ئه‌گه‌ر یارى تۆپێن له‌سه‌ر جلك یان كاس بكه‌ین له‌كاتێكدا بۆخۆمان پاره كۆبكه‌ینه‌وه جله‌كه یان كاسه‌كه‌ى پێ بكرِین حه‌رامه یان نا؟
ئایه ئه‌گه‌ر یارى تۆپێن له‌سه‌ر جلك یان كاس بكه‌ین له‌كاتێكدا بۆخۆمان پاره
كۆبكه‌ینه‌وه جله‌كه یان كاسه‌كه‌ى پێ بكرِین حه‌رامه یان نا؟
به‌ڵىَ حه‌رامه براكه‌م چونكه ده‌چێته ژێرقاڵبى قومارو خواردنى ماڵى یه‌كتر به‌ناحه‌ق وبه‌تاڵ ، وه خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: [وَلا تَأْكُلُوا أَمْوَالكُمْ بَیْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ] البقرة188 ، واتا ( له‌نێوان خۆتاندا ماڵى یه‌كتربه‌ناحه‌ق مه‌خۆن )..
به‌رِێز/ م.كامران خالد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701495535
بێ زه‌حمه‌ت مامۆستاگیان ده‌توانرێ جگه‌له‌خوا سویند به قورئانیش بخورێ؟.....
بێ زه‌حمه‌ت مامۆستاگیان ده‌توانرێ جگه‌له‌خوا سویند به قورئانیش بخورێ؟.....
من له‌مامۆستایه‌كی ئاینم گوێ لێ بوو ووتی "ده‌توانرێ چونكه ئێمه ده‌توانین
سوێندبه‌سیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره بخۆین، قورئانیش سیفه‌تی خوایه"
خوا بتانبارێزێ ئه‌گه‌ر بتوانن بۆمی رِوون بكه‌نه‌وه....
به‌رِیزه‌كه‌م ئه‌و مامۆستایه رِاستى فه‌رمووه دروسته سوێند به قورئان بخۆین چونكه كه‌لامى خوایه كه‌لامیش سیفه‌تى خوایه، بێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: « من حلف بغیر الله فقد أشرك »حديث صحيح ، واتا هه‌ركه‌س سوێند بخوا به غه‌یرى خوا ئه‌وه شیركه، وه‌گومان له‌وه‌دانیه كه سیفاتى خوا ناچێته ژێر حوكمى(غه‌یرى خوا) چونكه سیفاتى خوا نابێت له‌خوا جیابكرێته‌وه كه‌واته ئه‌و كه‌سه‌ى سوێند به سیفاتى خوا ده‌خوا فه‌رقی نیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سوێند به زاتى خوا ده‌خوات.
به‌رِێز/ م.كامران خالد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701495535
هاورِێیه‌كم ئه‌یه‌وێت قومار بكات ئایه چی پىَ بڵێم تاوه‌كو نه‌یكات؟
هاورِێیه‌كم ئه‌یه‌وێت قومار بكات ئایه چی پىَ بڵێم تاوه‌كو نه‌یكات؟
براكه‌م هه‌تا ده‌توانى ئامۆژگارى ونه‌سیحه‌تى بكه به‌گوێره‌ى توانا، وه‌پێشى بڵێ خودا قومارى وه‌ك عاره‌ق خواردن و زیناكردن حه‌رام كردوه، وه هۆكارى خه‌م و خه‌فه‌ت و ماڵ وێرانى دونیا‌و قیامه‌ته با له‌خوا بترسێ ئه‌گه‌ر دواى ئامۆژگارى كردن وازی نه‌هێناو هه‌رسووربوو ئه‌وه ده‌بێت هاورێیه‌تى نه‌كه‌یت، تاوه‌كو تۆش له‌كه‌دار نه‌بیت وه‌فێرى ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه نه‌بیت.خواى گه‌وره سه‌رجه‌م موسڵمانان له‌شه‌روبه‌لاَوموسیبه‌ت بپارێزێت ..
به‌رِێز/ م.كامران خالد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701495535