كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئیسلام له‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا چ ده‌ورێكى هه‌یه‌ ؟ ئایه‌ ئیسلام ده‌ربارى كۆمه‌ڵگا چى ده‌ڵێت؟ تكایه‌ جوابم بده‌ن ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئیسلام له‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا چ ده‌ورێكى هه‌یه‌ ؟ ئایه‌ ئیسلام ده‌ربارى كۆمه‌ڵگا چى ده‌ڵێت؟ تكایه‌ جوابم بده‌ن ؟

وەڵام: 

ئیسلام له‌كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌ وكۆمه‌ڵگاكانى تردا ئه‌گه‌رخه‌ڵكى وه‌كو خۆى لێى تێ بگه‌ن و جێ به‌جێى بكه‌ن ئه‌وه‌ رِزگاريان ده‌كات له‌ تاریكاییه‌كانى كوفروشیرك وهاوبه‌ش بۆخوا دانان بۆرِووناكى ته‌نها خواپه‌رستى ، وه‌له‌تاریكاییه‌كانى سته‌مى دینه‌ پوچه‌ڵه‌كان بۆرِووناكى ودادپه‌روه‌رى ئیسلام ، وه‌له‌ته‌سكى دونیا بۆفراوانى و رِووناكى دونیاودوارِۆژ،وه‌ له‌تاریكاییه‌كانى تاوان وسه‌رپێچى بۆگوێرِایه‌ڵى خواوپێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم)وه‌ له‌ دڵه‌ رِاوكێ وشڵه‌ژاوى ده‌رونى بۆسه‌قامگیرى دڵ وده‌روون وئاسوده‌ییان، وه‌له‌ترس ونائارامى بۆدڵنیایى وئارامى ، هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئیسلام جێ به‌جێ وپیاده‌ بكات خواى گه‌وره‌ش خۆى چاودێرى ده‌كات و سه‌رپه‌رشتى ده‌كات ویارمه‌تى ده‌دات ورزقى ده‌دات وده‌یپارێزێت .. خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت (ولو ان اهل القرى أمنوا واتقوا لفتحنا علیهم بركات من السماء والارض).واتا(ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى شارو دێهاته‌كان باوه‌رِبهێنن وخۆیان له‌تاوان بپارێزێت ئه‌وا له‌زه‌وى وئاسمانه‌وه‌ رزقى خۆمانیان پێ ده‌ده‌ین).هه‌روه‌ها له‌كۆمه‌ڵگه‌ى موسڵماناندا رِه‌حم وسۆزو به‌زه‌یى وگه‌یاندنى په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى وهاوكارى وكۆمه‌ك ویارمه‌تى رِه‌چاو ده‌كرێت وه‌ چه‌نده‌ها تایبه‌تمه‌نێتى تركه‌ لێره‌دا بوارى باسكردنیان نی یه‌. بگه‌رِێوه‌ بۆمێژوو ته‌ماشاى ژیانى خه‌ڵكى موسڵمان بكه‌ له‌ سێ سه‌ده‌ زێرِینه‌كه‌ (هاوه‌لاَن وشوێنكه‌وتوان وشوێنكه‌وتوانى شوێنكه‌توان)..والله اعلم
به‌رِێز/ م. صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٥٥١
٨٧٧
٦٩٢٤٨٦