كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

گومان له‌وه‌دا نیه‌كه‌خواى گه‌وره‌ئاینده‌ى هه‌موومرۆڤه‌كانى به‌ده‌سته‌و ده‌زانىَ كه‌ مرۆڤه‌كان بۆبه‌هه‌شت ده‌رۆن یان به‌جه‌هه‌نه‌م .ئیتر بۆچى ئه‌م دنیایه‌ دروست كراوه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

گومان له‌وه‌دا نیه‌كه‌خواى گه‌وره‌ئاینده‌ى هه‌موومرۆڤه‌كانى به‌ده‌سته‌و ده‌زانىَ كه‌ مرۆڤه‌كان بۆبه‌هه‌شت ده‌رۆن یان به‌جه‌هه‌نه‌م .ئیتر بۆچى ئه‌م دنیایه‌ دروست كراوه‌؟

وەڵام: 

ئه‌م دونیا شوێنى تاقى كردنه‌وه‌یه‌ ، خواى گه‌وره‌مرۆڤه‌كان تاقى ده‌كاته‌وه‌تاچاكه‌كارو خراپه‌ كار لێك جیا ببێته‌وه‌ تائه‌وه‌ى چاكه‌كار له‌سه‌ر چاكه‌كانى پاداشت بدرێته‌وه‌له‌دونیاودوارِۆژدا وه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ خراپه‌كاره‌ سزا بدرێت له‌سه‌ر خراپه‌كانى له‌دونیاو دوارِۆژدا.
به‌رِێز/ م. صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

جیاوازی نێوان فاسق وفاجروكافرچییه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

جیاوازی نێوان فاسق وفاجروكافرچییه‌؟

وەڵام: 

فاسق وفاجر واته‌ :كه‌سێكى ده‌رچوو له‌گوێرِایه‌ڵى خواو پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) وه‌ سه‌رپێچى كردنیان وئه‌نجامدانى تاوان وگوناه.
به‌لاَم كافر:ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ جۆرێك له‌جۆره‌كانى كوفرى گه‌وره‌ى تێدابێت (وه‌كو كوفرى ئینكارى كردن وبه‌رهه‌ڵستى كردن وبه‌درۆزانین ولو‌ت به‌رزى و ره‌تكردنه‌وه‌.....هتد وه‌به‌به‌ڵگه‌ى قورئان وسوونه‌ت بۆى رِوونكرابێته‌وه‌و گومانه‌كانى پوچه‌ڵ كرابێته‌وه‌و وه‌لاَم درابێته‌وه‌.وه‌ هه‌موو كافرێك فاسق وفاجره‌ به‌لاَم به‌پێچه‌وانه‌وه‌ نه‌خێر، وه‌فاسق وفاجر كرده‌وه‌یان به‌تاڵ نابێته‌وه‌ وكرده‌وه‌ى جوانیان لىَوه‌رده‌گیرێت و به‌هه‌میشه‌بى له‌ دۆزه‌خدا نین وبه‌هه‌شتیان لىَ حه‌رام نه‌كراوه‌،به‌پێچه‌وانه‌ى كافره‌وه‌ كه‌كرده‌وه‌ چاكه‌كانى به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ و له‌داهاتوویش لێى وه‌رناگیرێت وبه‌هه‌میشه‌یى له‌ئاگرى دۆزه‌خدایه‌ وبه‌هه‌شتیان لێ حه‌رام كراوه‌..
به‌رِێز/ م. صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا سوننه‌ته‌ كه‌بانگ بێژ وتى اشهد ان لااله الا الله و اشهد ان محمد رسول الله بڵێى رضیـت بالله ربـا وبالإسلام دیـنا وبمحـمد صلى الله علیه وسلم نبیـا ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا سوننه‌ته‌ كه‌بانگ بێژ وتى اشهد ان لااله الا الله و اشهد ان محمد رسول الله بڵێى رضیـت بالله ربـا وبالإسلام دیـنا وبمحـمد صلى الله علیه وسلم نبیـا ؟

وەڵام: 

به‌ڵى له‌سوونه‌تدا هاتووه‌ كه‌ هه‌ركاتێك بانگ بێژ ووتى (اشهد ان لااله الا الله و اشهد ان محمد رسول الله) تۆش دواى ووتنى (اشهد ان لااله الا الله و اشهد ان محمد رسول الله) بڵێت (رضیـت بالله ربـا وبالإسلام دیـنا وبمحـمد صلى الله علیه وسلم نبیـا )..

به‌رِێز/ م. صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا سه‌گ گڵاوه‌ یان نا رِوونكردنه‌وه‌یه‌كمان پێ بده‌ن ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا سه‌گ گڵاوه‌ یان نا رِوونكردنه‌وه‌یه‌كمان پێ بده‌ن ؟

وەڵام: 

ته‌نهابه‌ڵگه‌ هاتووه‌ له‌سه‌ر پیسى لیكى ده‌مى سه‌گ ،جگه‌له‌لیكه‌كه‌ى هیچ به‌ڵگه‌ نه‌هاتووه‌ له‌سه‌رگلاَوى له‌شى ،پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت:(طهور اناء احدكم اذا ولغ فیه الكلب ان یغسله سبع مرات اولاهن بالتراب)صحیح ابن ماجة. واتا(قاپى یه‌كێك له‌ئێوه‌ پاكه‌ ئه‌گه‌ر سه‌گ ده‌مى تێ كرد به‌مه‌رجێ حه‌وت جار بیشوات جارى یه‌كه‌مى به‌قورِاو..كه‌ ئێستا زانست ده‌رى خستووه‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ى له‌ لیكى سه‌گدایه‌ هیچ ماده‌یه‌ك ناتوانێت له‌ناوى به‌رێت ته‌نها قورِاونه‌بێت.

به‌رِێز/ م. صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئاینى پیرۆزى ئیسلام چى ده‌ڵێت له‌سه‌ر خه‌ته‌نه‌كردنى ئافره‌تان خواخێرتان بنوسێ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ماوه‌یه‌كه‌ له‌كوردستان باس باسى خه‌ته‌نه‌كردنى ئافره‌تانه‌ خه‌ڵك لێى تێكچووه‌ نازانێ چى بكات ، بۆیه‌ ئاینى پیرۆزى ئیسلام چى ده‌ڵێت له‌سه‌ر خه‌ته‌نه‌كردنى ئافره‌تان خواخێرتان بنوسێ؟

وەڵام: 

خه‌ته‌نه‌كردن دروشمێكى شه‌ریعه‌تى ئیسلامه‌ وتایبه‌ته‌ به‌موسڵمانان ئه‌گه‌رپیاوبن یان ئافره‌ت ، به‌لاَم بۆپیاو زیاتر جه‌ختى له‌سه‌ركراوه‌ ، پیاوێكى كافر موسڵمان بوو پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) پێى فه‌رموو (الق عنك شعر الكفر واختتن) صحیح سنن ابن ماجة.. واتا(موى كوفر فرِێ بده‌وخۆت خه‌ته‌نه‌ بكه‌)،ته‌نانه‌ت له‌شه‌رِه‌كانى بۆسنه‌ وهه‌رسك له‌گه‌ڵ گاوره‌كان زۆر جار كوژراوه‌كان لێك جیاناكرانه‌وه‌ ته‌نها به‌خه‌ته‌نه‌كردن نه‌بێت ،كه‌ موسڵمانه‌كان خه‌ته‌نه‌ كرابوون به‌لاَم ئه‌وان خه‌ته‌نه‌ نه‌كرابوون ، وه‌زانستیش ده‌رى خستووه‌ كه‌خه‌ته‌نه‌ كردن سودى زۆره‌ .به‌لاَم سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ى كه‌ سارده‌ وه‌كو كوردستان بۆ نموونه‌ زانایان فتوایان داوه‌ كه‌ده‌توانرێت ئافره‌ت خه‌ته‌نه‌ نه‌كرێت ، به‌لاَم ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ زۆر باسى خه‌ته‌نه‌كردنى ئافره‌تان ده‌كه‌ن ته‌نها مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئافره‌ت به‌خه‌ته‌نه‌ نه‌كراوى ئاره‌زووى جنسیان زیاتره‌ بۆئه‌وه‌ى ئاشوب وخراپه‌ بلاَوبێته‌وه‌.نه‌ك مه‌به‌ستیان مافى ئافره‌ت بێت،چونكه‌ ئافره‌ت له‌كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌ زۆر له‌مافى گه‌وره‌ى بێ به‌شه‌وسته‌مى لىَ ده‌كرێت ده‌بوایه‌ داكۆكیان له‌وشتانه‌ بكردایه‌ نه‌ك به‌ته‌نه‌كردنى ئافره‌تان..

به‌رِێز/ م. صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

من ده‌مه‌وى شه‌ونویز بکه‌م به‌لام هه‌ر 2-3 به‌رده‌وام ده‌بم ئایاجی بکه‌م تابتوانم به‌رداوام بم؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من ده‌مه‌وى شه‌ونویز بکه‌م به‌لام هه‌ر 2-3 به‌رده‌وام ده‌بم ئایاجی بکه‌م تابتوانم به‌رداوام بم

وەڵام: 

و/ براى خۆم باشتروایه‌ وورده‌ وورده‌ ده‌ست بی بكه‌یت ، مه‌رج نییه‌ هه‌موو شه‌وێك 11ركعاته‌كه‌ بكه‌یت ودره‌نگانى شه‌و هه‌لبسیت ،به‌ڵكو باشتروایه‌ له‌كه‌مه‌وه‌ بۆزۆر ده‌ست بی بكه‌یت ، بۆنموونه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ته‌نها یه‌ك ركعات نویز بكه‌ وزیادى مه‌كه‌ ، بۆهه‌فته‌ى دووه‌م بیكه‌ سێ ركعات ،بۆهه‌فته‌ى سێیه‌م بیكه‌ 5 ركعات ...تا دواتر هه‌ربه‌وشێوه‌یه‌ بكه‌، تاوات لىَ دێت را دێت ، مه‌رجیش نییه‌ دره‌نگانى شه‌و هه‌لبسیت ده‌توانى راسته‌وخۆ دواى نوێزى عیشا ده‌ست بی بكه‌یت تابیش نوێزى به‌یانى

به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه

من بەرادەیەكی زۆر كە لەخەو هەڵدەستم جلی ژێرەوەم تەربووە كەهەڵیش دەستم هیچم بیرنیە كە خەوم بینیبێت ! ئایا لەم كاتەدا چی بكەم هەردەبێ غوسڵ دەربكەم؟ یاخود شەرتە ئەوتەرییە(منی) بێت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من بەرادەیەكی زۆر كە لەخەو هەڵدەستم جلی ژێرەوەم تەربووە كەهەڵیش دەستم هیچم بیرنیە كە خەوم بینیبێت ! ئایا لەم كاتەدا چی بكەم هەردەبێ غوسڵ دەربكەم؟ یاخود شەرتە ئەوتەرییە(منی) بێت؟

كەبۆنویژی بەیانی هەڵدەستم ئەوحاڵەتەم بەسەر هاتووە وە ئاوی گەرمیشمان نیە دەتوانم تەیەموم بكەم؟ ئەگەر دەتوانم تكایە خطوە بە خطوە بۆم روونبكەنەوە....

وە ئایا ئەگەر دەتوانم و تەیەمومم كرد ئەوا ئیتر بێویست ناكات خۆم بشۆرمەوە؟

وەڵام: 

عليك السلام ورحمة الله..براى خۆم هه‌ركات ئاوت بینى ودڵنیابوویت كه‌ ئاوى مه‌نى یه‌ ئه‌وه‌ده‌بێت خۆت بشۆریت وغوسڵت له‌سه‌رواجب ده‌بێت ، جا خه‌وت بینی بیت یاخود نا هه‌رده‌بیت غوسل ده‌ربكه‌یت..براى خۆم ته‌یه‌مووم كاتى ده‌كرێت كه‌ ئاو نه‌بیت ، به‌لام له‌حاله‌تێكدا ئه‌كه‌ر ئاویش هه‌بوو به‌لام زۆر ساردبوو نه‌ده‌توانرا غوسلى بی ده‌ربكه‌یت له‌ترسى نه‌خۆشى بۆكه‌سیك كه‌دلنیا بیت كه‌ئه‌گه‌ربه‌ئاوى ساردخۆى بشۆریت نه‌خۆش ده‌كه‌ویت،یاخود نه‌ده‌توانرا ئاوه‌ سارده‌كه‌ گه‌رم بكرێت تا كاریگه‌رى سارییه‌كه‌ى نه‌مێنێت ،ئه‌وه‌ دروسته‌ ته‌یه‌مووم بكات بۆئه‌وه‌ى نویزه‌كه‌ى نه‌فه‌وتیت ئیتر له‌هه‌ركاتیكدابیت مه‌رج نییه‌ هه‌ربه‌یانى بیت..

شێوازه‌كه‌ى : هه‌ردوو له‌پى ده‌ستت یه‌كجار له‌گڵێكى پاك یان له‌شوینێكى پاك كه‌ ته‌پ وتۆزى پێوه‌ بێت ده‌ده‌یت و پاشان ده‌م وچاوتى یه‌ك جار پێ مه‌سح ده‌كه‌یت ودواتریش ده‌ستت لێك ده‌ده‌یت وته‌واو..به‌لام له‌بیشدا بلێ (بسم الله) له‌دواتریشدا (دوعاى دواى ده‌ست نویز بخوێنه‌)..چونكه‌ ئه‌و ته‌یه‌موومه‌ جێگه‌ى ده‌ست نوێژت بۆده‌گرێته‌وه‌..به‌لاَم تائه‌وكاته‌ ته‌یه‌موومه‌كه‌ حوكمى ده‌مێنێت تا ئاوت ده‌ست نه‌كه‌وێت ، به‌لاَم هه‌ركات ئاوت ده‌ست كه‌وت وشیاوبوو بۆغوسڵ ده‌ركردن وترسى نه‌خۆشى لىَ نه‌ده‌كرا ئه‌وه‌ پێویسته‌ خۆت بشۆریت وغوسڵت ده‌ربكه‌یت

به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه

ئایا كه‌ كه‌سێك به‌حه‌لاَڵی بچێته‌ لای خێزانی وئاوی نه‌یه‌ته‌وه‌ (مه‌نی). ئایا دوای ئه‌وه‌ نوێژ بكات دروسته‌وبچێت بۆجه‌ماعه‌ت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

به‌رِێزان سلام علیكم ورحمة الله وبركاته‌. برایان ئه‌وه‌ی رِاستی بێت ئه‌م پرسیاره‌م په‌یوه‌ندی به‌چوونه‌ لای خێزانه‌ كه‌ رِووم نه‌هاتووه‌لای هیچ مامۆستایه‌ك یان كه‌سێكی شاره‌زا له‌ دینی بكه‌م.پرسیاره‌كه‌م ئه‌مه‌یه‌.(ئایا كه‌ كه‌سێك به‌حه‌لاَڵی بچێته‌ لای خێزانی وئاوی نه‌یه‌ته‌وه‌ (مه‌نی). ئایا دوای ئه‌وه‌ نوێژ بكات دروسته‌وبچێت بۆجه‌ماعه‌ت؟ له‌ كاتێكدا ده‌زانم كه‌ كه‌سێك مه‌نی هات ده‌بێت غوسلی خۆی ده‌ركات... جزاك الله خیرا

وەڵام: 

عليك السلام ورحمة الله..
نه‌خێر براى خۆم دروست نییه‌ ، چونكه‌ ئه‌گه‌رپیاو ته‌نها زه‌كه‌رى بهاوێته‌ رِه‌حمى خێزانییه‌وه‌وئاویشى نه‌یه‌ته‌وه‌ ،ئه‌وه‌ غوسڵ واجب ده‌بێت وپێویسته‌ خۆى بشۆرێت
به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌

ئه‌گه‌ر به‌رۆژوبى نیوه‌رۆ نوستى به‌ڵام له‌شت كران بوو ئایه‌ رِۆژوه‌كه‌ت به‌تاڵ ئه‌بێ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌گه‌ر به‌رۆژوبى نیوه‌رۆ نوستى به‌ڵام له‌شت كران بوو ئایه‌ رِۆژوه‌كه‌ت به‌تاڵ ئه‌بێ؟

وەڵام: 

و/ نه‌خێر له‌شگرانى رِۆژوو به‌تاڵ ناكاته‌وه‌ ،ئیلا مه‌گه‌ر كه‌سێك به‌رِۆژووبێت وسه‌رجێى له‌گه‌ڵ خێزانى خۆیدا بكات وله‌شى گران بێت ، یان كه‌سێك به‌ده‌ستى خۆى ئاوى خۆى بهێنێته‌وه

به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه

ئایه‌له‌كاتى سوجده‌ بردن دوعابكه‌ى جائیزه‌

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایه‌له‌كاتى سوجده‌ بردن دوعابكه‌ى جائیزه‌

وەڵام: 

و/ به‌ڵێ براى ئازیزم ..دروسته‌وزۆریش خێره‌ ،چه‌نده‌ها دوعا له‌سوننه‌تدا هاتووه‌ ده‌توانى له‌به‌ریان بكه‌یت وبیانخوێنیت ، بۆزانیارى زیاترت ده‌توانى ته‌ماشاى قه‌لاَى موسڵمان بكه‌یت و له‌وێدا وه‌ده‌ستیان بخه‌یت

به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه..

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٥٠
٣٠٢٤
٦٨٠٧٥٤