كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا حه‌یوانێك بكه‌یته‌ خێر باشتره‌ یاخوت پاره‌ی حه‌یوانه‌ بده‌یته‌ چه‌ند فه‌قیرێك ؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم ورحمه‌ الله وبركاته

مامۆستا گیان وه‌ك ده‌زانن ئه‌م مانگه‌ مانگی له‌دایك بوونی پیرۆزترین كه‌سه‌ محمد ( صلی الله علیه وسلم ) ئایا له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا حه‌یوانێك بكه‌یته‌ خێر باشتره‌ یاخوت پاره‌ی حه‌یوانه‌ بده‌یته‌ چه‌ند فه‌قیرێك ؟؟؟

وەڵام: 

وعلیك السلام ورحمه‌ الله وبركاته ..
به‌بۆنه‌ى له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) هیچ شتێك ناكرێت به‌خێر چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)خۆى به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ نه‌یكردووه‌ ,به‌لام له‌هه‌ر كاتێكى تردا خێربكه‌ ئه‌گه‌ر پاره‌یه‌ یاخود ئاژه‌ڵ سه‌ربرِینه‌ یاخود خێرێكى تر به‌رِه‌هایى خوا لێت قه‌بوڵ بكات ان شاءالله .

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

ئه‌گه‌رکاتێك چویت بۆمزگه‌وت دره‌نگ بوو ته‌نها ماوه‌ی دوو ڕکات نوێژ هه‌بوو ئایا دوو ڕکات ته‌حیه‌تی مه‌سجد بکه‌م یان دوو ڕکات نوێژی بێش نوێژه‌ فه‌رزه‌که؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌گه‌رکاتێك چویت بۆمزگه‌وت دره‌نگ بوو ته‌نها ماوه‌ی دوو ڕکات نوێژ هه‌بوو ئایا دوو ڕکات ته‌حیه‌تی مه‌سجد بکه‌م یان دوو ڕکات نوێژی بێش نوێژه‌ فه‌رزه‌که؟

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر كاته‌كه‌ ته‌سك بوو ده‌توانیت دوو رِكعات بكه‌یت به‌نیه‌تى ته‌حیه‌ المسجد و دوو رِكعات پێش نوێژه‌ فه‌رزه‌كه‌ ,واته‌ نیه‌تت كۆ بكه‌یته‌وه‌ .
به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

‌ئایا ده‌ست نوێژ له‌بوری دایك یان باوك ده‌شکێت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

‌ئایا ده‌ست نوێژ له‌بوری دایك یان باوك ده‌شکێت؟

وەڵام: 

پورى دایك یاخود پورى باوك وه‌كو پورى خۆت وایه‌ و مه‌حره‌مه‌ بۆ تۆ .واتا ده‌ست نوێژ ناشكێت.

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

ده‌ست نوێژ له‌کچی بور یان کچی مام یان هه‌ر ئافره‌تێکیتر ده‌شکێت ئه‌گه‌ر به‌ ئه‌نقه‌ست نه‌بێت ڕاسته‌ده‌ست نوێژ له‌هیچ ئافره‌تێك ناشکێت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ده‌ست نوێژ له‌کچی بور یان کچی مام یان هه‌ر ئافره‌تێکیتر ده‌شکێت ئه‌گه‌ر به‌ ئه‌نقه‌ست نه‌بێت ڕاسته‌ده‌ست نوێژ له‌هیچ ئافره‌تێك ناشکێت؟

وەڵام: 

ده‌ست نوێژ له‌هیچ ئافره‌تێك ناشكێت ئه‌گه‌ر به‌شه‌هوه‌ته‌وه‌ نه‌بێت چونكه‌ عائیشه‌ (خواى لىَ رِازى بێت) ده‌فه‌رمووێت : [ ان رسول الله (صلى الله علیه وسلم) قبل بعض نسائه ثم خرج الى الصلاة‌ ولم یتوضا ] واته‌ / پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ماچى یه‌كێك له‌ خێزانه‌كانى كرد و پاشان چوو بۆ نوێژكردن و ده‌ست نوێژى نه‌گرته‌وه‌ . صحیح سنن ابن ماجة /502 .
به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

شه‌رم ده‌که‌م سه‌یری ئافره‌ت بکه‌م ڕووبه‌ڕوو به‌ڵام هه‌ندێك جار کاتێك ڕووی له‌ من نییه‌سه‌یری ده‌که‌م به‌ڵام دوای چه‌ند چرکه‌یه‌ك ڕووم وه‌رده‌گێڕم ته‌وبه‌ده‌که‌م و به‌شیمان ده‌بمه‌وه‌ئایا ئه‌م شه‌رمه‌له‌ باوه‌ڕه‌وه‌یه؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

شه‌رم ده‌که‌م سه‌یری ئافره‌ت بکه‌م ڕووبه‌ڕوو به‌ڵام هه‌ندێك جار کاتێك ڕووی له‌ من نییه‌سه‌یری ده‌که‌م به‌ڵام دوای چه‌ند چرکه‌یه‌ك ڕووم وه‌رده‌گێڕم ته‌وبه‌ده‌که‌م و به‌شیمان ده‌بمه‌وه‌ئایا ئه‌م شه‌رمه‌له‌ باوه‌ڕه‌وه‌یه؟

وەڵام: 

پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت : [ الحیاء كله خیر ] صحیح سنن ابي داود /4796 . واته‌ /شه‌رم هه‌رهه‌مووى خێر و چاكه‌یه‌. وه‌ ته‌وبه‌ بكه‌یت خواى گه‌وره‌ ان شاءالله لێت خۆش ده‌بێت .

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

ئایا موظفى بۆئه‌م شوێنانه‌ (هؤلى ئينته رنيت )درووسته‌له‌كاتێكدا خۆى بۆمه‌به‌ستى زانستى ده‌بێت به‌كار بهێنرێت ،به‌ڵام هه‌ندێ خوێندكار بۆشتى ناشه‌رعى به‌كارى ده‌هێنن هه‌ندێ جار؟ خواى گه‌وره‌ پاشتان بداته‌وه‌.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من تخرجى زانكوم إنشاءالله ئومێدم وایه‌وه‌ربگیرێم له‌كولیه‌كه‌ى خۆم یان كولیه‌كى تر بۆموظف . ئه‌گه‌ر وه‌ر بگیرێم له‌زانكوئه‌وا زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌م برۆمه‌ سه‌ر هۆڵى كومبیوته‌ر یان هۆڵى ئینته‌رنێت چونكه‌ شاره‌زایم له‌و بواره‌دا هه‌یه‌و ده‌توانم به‌ رپرسیاریه‌تى هه‌ڵ بگرم چى له‌دنیاوچى بۆقیامه‌تیش.ئایا موظفى بۆئه‌م شوێنانه‌ درووسته‌له‌كاتێكدا خۆى بۆمه‌به‌ستى زانستى ده‌بێت به‌كار بهێنرێت ،به‌ڵام هه‌ندێ خوێندكار بۆشتى ناشه‌رعى به‌كارى ده‌هێنن هه‌ندێ جار؟ خواى گه‌وره‌ پاشتان بداته‌وه‌.

وەڵام: 

ئینته‌رنێت و كۆمپیوته‌ر ئه‌گه‌ر بۆ كاروبارى دینى یاخود زانستى یاخود ئابوورى یاخود هه‌ربوارێكى ترى سوودمه‌ند به‌كاربهێنرێت ئه‌وا شتێكى چاكه‌ و رِێگه‌پێدراوه‌ و كار ئاسانییه‌ و پێویسته‌ موسڵمان لێیان به‌هره‌مه‌ند بێت تا سوودیان لێ وه‌ربگرێت بۆ دین و دونیا.به‌ڵێ دروسته‌ ئه‌گه‌ر به‌ئه‌مانه‌ته‌وه‌ به‌و كاره‌ هه‌ڵبسیت .

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

سوپاس بۆخوا ئێمه‌كۆمه‌لى گه‌نجین خوا هیدایه‌تى داوین بۆ رێبازى (سه‌له‌فى)به‌لام به‌داخه‌وه‌یه‌كى له‌براكانمان خه‌ریكه‌ لێمان دائه‌برێت ،ئه‌ویش به‌هۆى كتابێك به‌ناوى .............

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سوپاس بۆخوا ئێمه‌كۆمه‌لى گه‌نجین خوا هیدایه‌تى داوین بۆ رێبازى (سه‌له‌فى)به‌لام به‌داخه‌وه‌یه‌كى له‌براكانمان خه‌ریكه‌ لێمان دائه‌برێت ،ئه‌ویش به‌هۆى كتابێك به‌ناوى (ئاژاوه‌ى وه‌هابییه‌كان) خاڵۆى ئه‌و براده‌ره‌سۆفییه‌ و سه‌ره‌و دانه‌یه‌ك له‌م كتابه‌ى پێمان به‌خشى.
ئه‌وه‌ى له‌راستى بى ئێمه‌ش نه‌ختى گومان مان بۆ دروستبوه‌،
هه‌ندى شتى تیایه‌ ئێمه‌ سه‌رمان لێى شێواوه‌،
تكاتان لێ ده‌كه‌م ئامۆژگاریمان بكه‌ن وبۆمان روون بكه‌نه‌وه‌.

وەڵام: 

ئه‌و په‌رتووكه‌ دوژمنان و ناحه‌زانى یه‌كخواپه‌رستى و سوننه‌ت دایان ناوه‌و بلاَوى ده‌كه‌نه‌وه‌ تا گومان بۆ خه‌ڵك دروست بكه‌ن و رِێگرى خه‌ڵكى بكه‌ن له‌ یه‌كخواپه‌رستى و سوننه‌ت و خه‌ڵكى له‌ گیژاوى شیرك و بیدعه‌ و خورافیاتدا بمێننه‌وه‌ ,وه‌درۆ و بوهتانێكى زۆریان كۆكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ماڵى جاڵجاڵۆكه‌ لاوازتره‌ بۆ كه‌سێك كه‌ شاره‌زابێت و لێره‌دا بوارى وه‌لاَمدانه‌وه‌یان نییه‌ به‌لاَم ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م كه‌ نیشانى مامۆستایه‌كى شاره‌زاى بده‌ن تاوه‌كو به‌درێژى بۆتان رِوون بكاته‌وه‌ ,وه‌خۆتان شاره‌زا بكه‌ن له‌ قورئان و سوننه‌ت ئه‌و كاته‌ ده‌زانن ئه‌و گومانانه‌چه‌نده‌ پوچه‌ڵو چه‌ندێك دژى قورئان و سوننه‌ته‌ .
وه‌ گۆڤارى رِێگاى رِاست ژماره‌ (6) بابه‌تێكى تێدایه‌ له‌ ژێر ناونیشانى ( رِاست كردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌یه‌كى مێژووى سه‌باره‌ت به‌ وه‌هابی ) بیخوێنه‌وه‌ سوودى لێده‌بینیت ان شاءالله .وه ان شاءالله له داهاتوويه كى نزيكدا وه لامى ئه وبه رتووكه نه كريسه ده دريته وه.

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

چۆن چاوم له‌ گوناه بپارێزم زۆر گوناه بارم؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

چۆن چاوم له‌ گوناه بپارێزم زۆر گوناه بارم؟

وەڵام: 

كاتێك ده‌توانیت چاوت بپارێزیت له‌ گوناه كه‌ دڵت ته‌قواو ترسى خوداى گه‌وره‌ى تێدابێت ,زمانت پاراوبێت به‌ قورئان خوێندن و زیكرى خودا وه‌ ئه‌گه‌ر تواناى ژن هێنانت هه‌یه‌ ژن بهێنه‌ ئه‌گه‌ر نا هه‌وڵ بده‌ زۆر به‌رِۆژووبه‌ چونكه‌ رِۆژوو قه‌ڵغانه‌ بۆ خۆپاراستن له‌ تاوان .
بۆ زیاتر شاره‌زابوون له‌م بابه‌ته‌ بگه‌رِێره‌وه‌ بۆ په‌رتووكى ( تێرِوانینى حه‌رام ) ى به‌رِێز مامۆستا فه‌ره‌یدون محمد كه‌به‌جوانى ئه‌م بابه‌ته‌ى رِوون كردۆته‌وه‌ .

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

ته‌مه‌نم 31ساڵه‌و زۆرحه‌ز ده‌كه‌م ژیانى هاوسه‌رى پێك بهێنم به‌ڵام ئه‌وكه‌سانه‌ى من دل و عه‌قڵم ده‌یانه‌وى به‌ نسیبم نابێت وه‌نه‌بێ كه‌سێكى خراپیش بم به‌ڵكو ..............

پرسیارەکە وەک خۆی: 

خودا جه‌زاى خێرت بداته‌وه‌ و ته‌مه‌ن درێژ و له‌ش ساغ بن.. پرسیارێكم هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر رِوونكردنه‌وه‌م بده‌یتى سوپاست ده‌كه‌م خودا چاكه‌ت بهێنیته‌وه‌ رِئ : ته‌مه‌نم 31ساڵه‌و زۆرحه‌ز ده‌كه‌م ژیانى هاوسه‌رى پێك بهێنم به‌ڵام ئه‌وكه‌سانه‌ى من دل و عه‌قڵم ده‌یانه‌وى به‌ نسیبم نابێت وه‌نه‌بێ كه‌سێكى خراپیش بم به‌ڵكو زۆر خواناس ورِۆژووگرو له‌خواترسم هیج كات نه‌م هێشتووه‌ ده‌وروبه‌ر گله‌ییم لێ بكه‌ن جا ئه‌گه‌ر دوعایه‌ك هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى زوو نسیب و قسمه‌تم هه‌ڵبسىَ زوو ژن بهێنم سوپاست ده‌كه‌م بۆم بنووسى .............خواتان له‌گه‌ڵ

وەڵام: 

براكه‌ى خۆم خواى گه‌وره‌ پاداشتى خێرت بداته‌وه‌و هه‌میشه‌ سه‌ربه‌رزو به‌خته‌وه‌رت بكات، له‌رِاستیدا پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى له‌چاكترین وباشترین ئه‌و كارانه‌یه‌ كه‌ مرۆڤى موسڵمان بیرى لى بكاته‌وه‌و هه‌رچى زووه‌ به‌ئه‌نجامى بگه‌یه‌نێت ، به‌تایبه‌تى بۆئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌توانایان هه‌یه‌ (مادى ومه‌عنه‌وى)، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كى صه‌حیحدا فه‌رموویه‌تى (یا معشر الشباب من استطاع منكم الباءة‌ فلیتزوج فإنه أغص للبصر وأحصن للفرج)رواه البخاری ومسلم، واتا (ئه‌ى كۆمه‌ڵى گه‌نجان هه‌ركه‌س له‌ئێوه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌توانى بۆى گونجاوه‌ با ژنبهێنێت ، چونكه‌ هۆكارێكه‌ بۆپاراستى چاو له‌تێرِوانینى حه‌رام و وقه‌لاَیه‌كى پته‌ویشه‌ بۆ پاراستنى داوین وپاك رِاگرتنى).. هه‌روه‌ها له‌چه‌ندین فه‌رمووده‌ى تریشدا فه‌رمانى به‌گه‌نجان كردووه‌ كه‌ئه‌وانه‌ى توانایان هه‌یه‌ با ژن بهێنن وپرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن ، له‌شه‌رعیشدا ئافره‌تانى خاوه‌ن دین ورِه‌وشتى به‌رز به‌به‌سه‌ند دانراون كه‌ گه‌نجانى موسڵمان بینخوازن ، به‌لاَم وه‌كو شه‌رع هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى صه‌حیح نه‌هاتووه‌ كه‌تایبه‌ت بێت به‌دوعا كردن بۆئه‌و بابه‌ته‌ ، به‌لاَم هه‌رچه‌شنه‌ دوعایه‌كى تر كه‌تیایدا داخوازى له‌خوابكه‌یت بۆئه‌و كاره‌ پیرۆزه‌ تابه‌ئاسانى بۆت بێته‌ ده‌ست ئه‌وه‌ هیچ رِێگرییه‌ك نه‌هاتووه‌ له‌شه‌رعدا وده‌توانى له‌كاتى گونجاودا بیكه‌یت ، به‌تایبه‌ت له‌ دواى شه‌ونوێژو له‌دواى نوێژه‌ فه‌رزه‌كان به‌لاَم بێ ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها له‌دواى نوێژى چێشت ته‌نگاو، هه‌روه‌ها له‌نێوان بانگ وقامه‌ت، یان له‌كاتى رِۆژوو شكاندندا ، یان هه‌ركاتێكى تر كه‌ له‌شه‌رعدا دیارى كراوه‌و دوعاى تێدا رِه‌د ناكرێته‌وه‌ .. داواله‌خواى گه‌وره‌ ده‌كه‌ین كه‌ كارئاسانیت بۆبكات و هه‌رچى زووه‌ به‌و نیعمه‌ته‌ به‌رزه‌ت شادبكات و ئافره‌تێكى صالیحه‌و چاكت به‌قیسمه‌ت بكات ..اللهم امین

به‌رِێز / سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌.

ظهرت فی الأونة‌ الأخیرة‌ جماعة‌ تقول لا یجوز أن نقول باللغة الكردیة‌ ( خودى أو خودا ) لأن أسماء الله توقیفیة‌ ومن قام بدعاء الله بهذا الإسم أی ( خودى أو خودا ) فهو ملحد لأنه أوجد إسماً جدیداً لله ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم ورحمةالله وبركاته
ظهرت فی الأونة‌ الأخیرة‌ جماعة‌ تقول لا یجوز أن نقول باللغة الكردیة‌ ( خودى أو خودا ) لأن أسماء الله توقیفیة‌ ومن قام بدعاء الله بهذا الإسم أی ( خودى أو خودا ) فهو ملحد لأنه أوجد إسماً جدیداً لله ؟ فكیف یرد على هذه الجماعة‌ ؟ وجزاكم الله خیراً

وەڵام: 

وعلیك السلام ورحمه‌ الله وبركاته ..
نحن كسلفین نعتقد بأن كلمة‌ (خودى أو خودا) لیس من اسماءالله تعالى ولكن هذه الالفاظ یدل على معنى اسم (الله) فهذا لایعنى أننا أضفنا اسماً جدیداً لله سبحانه وتعالى .والله واعلم

به‌رِێز/ م.محمد جعفر وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07504588568

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٢٠٧
٣٠٨١
٦٨٠٨١١