كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا ئێوه‌ سه‌باره‌ت به‌ موحمه‌دى مه‌هدى ده‌ڵێن چى؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ئێوه‌ سه‌باره‌ت به‌ موحمه‌دى مه‌هدى ده‌ڵێن چى؟

وەڵام: 

ئێمه‌ باوه‌رِمان به‌ هاتنى موحمه‌دى مه‌هدى هه‌یه‌, چونكه‌ به‌شێكه‌ له‌ بیرو باوه‌رِمان, وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (لوْ لمْ يبْقَ مِنْ الدُّنْيا إِلاّ يوْمٌ لطَوَّل اللَّهُ ذَلِكَ الْيوْمَ حَتَّى يبْعَثَ فِیهِ رَجُلاً مِنِّی أَوْ مِنْ أَهْلِ بَیْتِی یُوَاطِئُ اسْمُهُ اسْمِی وَاسْمُ أبِیهِ اسْمُ أَبِی زَادَ فِی حَدِیثِ فِطْرٍ يمْلُ الأَرْضَ قِسْطًا وَعَدْلاً كَمَا مُلِئَتْ ظُلْمًا وَجَوْرًا) رواه الترمذی وأبو داود, وصححه الشیخ الألبانی فی صحیح الجامع (5304). واته‌: ئه‌گه‌ر له‌ دونیادا ته‌نها یه‌ك رِۆژ مابێت, ئه‌وا خواى گه‌وره‌ ئه‌و رِۆژه‌ درێژ ده‌كاته‌وه‌و قیامه‌ت قیامه‌ت هه‌ڵناسێت, تاكو پیاوێك له‌نه‌وه‌ى من ده‌نێرێت, یان پێاوێك له‌ كه‌س و كارى من ده‌نێرێت, جا سه‌ر رِووى زه‌وى پرِ ده‌كات له‌ داد په‌روه‌رى و رِاستى, هه‌روه‌كو چۆن پێش ئه‌و پرِ بووه‌ له‌ سته‌م و ناهه‌قى و نارِه‌وایى, وه‌ ئه‌و پیاوه‌ هاو ناوى خۆمه‌و باوكیشى هاو ناوى باوكمه‌, (مه‌هدى: ناوى موحه‌ممه‌دى كورِى عبدالله یه‌و له‌ نه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوایه‌), هه‌روه‌ها له‌ فه‌رمووده‌یه‌كى تردا فه‌رموویه‌تى: «المهدیُّ مِنی، أَجْلى الجبهه‌ِ، أقْنى الأنف، یملُ الأرضَ قِسطا وعَدْلا، كما مُلِئَتْ جَورا، وظُلْما، ویملك سبع سنین» أخرجه أبو داود, وصححه الشیخ الألبانی فی صحیح الجامع (6736).
واته‌: مه‌هدى له‌منه‌ (له‌ وه‌چه‌و نه‌وه‌ منه‌ ), وه‌ ناوچه‌وانى به‌رزه‌و لوتى درێژو كه‌وانه‌یى و باریكه‌, سه‌ر رِووى زه‌وى پرِده‌كات له‌ دادپه‌روه‌رى و رِاستى, هه‌روه‌كو چۆن له‌ پێش ئه‌ودا پرِ بووه‌ له‌ سته‌م و نارِه‌وایى, هه‌روه‌ها حه‌وت ساڵ حوكم رِانى سه‌ر زه‌وى ده‌كات, به‌ڵام ئه‌و رِۆژه‌ كه‌یه‌ ئێمه‌ نایزانینء زانیاریمان پێى نییه‌, ته‌نها خواى گه‌وره‌ ده‌یزانێت .
وه‌ ئه‌مه‌ بستنه‌وه‌ى خه‌ڵك نییه‌ به‌ڵكو فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) وه‌ ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رمان باوه‌رِمان پێى هه‌بێت, به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌سیحیه‌كان چاوه‌رِێى عیسابن جوله‌كه‌كان چاوه‌رِێى ده‌جال بن و شیعه‌كانیش چاوه‌رِێى مه‌هدى بن, ئه‌وا ئه‌وانن خه‌ڵكیان فریوو داوه‌و گومرِایانیان كردووه‌, چونكه‌ كاتێك پێغه‌مبه‌ر عیساو مه‌هدى دێن, ئه‌وا به‌ره‌نگار ئه‌و سىَ تاقمه‌ ده‌بنه‌وه‌و له‌وان ده‌كوژن .

به‌رِێز/ م. ابو بكر احمد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701929373

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٦٩
٢٣٧٩
٦٩٣٩٨٨