من قوتابیم له‌كۆلێژ خۆم زۆر ئه‌پارێزم له نه‌زه‌ركردن به‌ڵام هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ كچه‌كانى هاوپۆلمان رِاده‌وه‌ستم ئایه گوناحبارده‌بم؟
من قوتابیم له‌كۆلێژ خۆم زۆر ئه‌پارێزم له نه‌زه‌ركردن به‌ڵام هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ كچه‌كانى هاوپۆلمان رِاده‌وه‌ستم ئایه گوناحبارده‌بم؟
و/ نه‌زه‌ركردن بریتییه له‌تێرِوانینى پیاو بۆئافره‌تى نامه‌حه‌ره‌م وئافره‌ت بۆپیاوى نامه‌حره‌م به‌بێ هیچ بییانویه‌كى شه‌رعى ، وه ئه‌م تێرِوانیینه حه‌رامه سه‌رچاوه‌ى دروست بوونى تاوانى گه‌وره‌ى وه‌كو زینایه په‌نابه‌خوا، هه‌تا ئێستا ئه‌گه‌ر خۆت پاراستووه ئه‌وه هه‌وڵده زیاتر خۆت بپارێزیت وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك تێكه‌لاَوى ئافره‌تان مه‌به وسه‌نگینى ورِێزوكه‌سایه‌تى خۆت له‌كه‌دارمه‌ده‌و خۆت لاى ئافره‌تان سوك وبێ رِێز مه‌كه ، تێكه‌لاَوبوون له‌گه‌ڵ ئافره‌ت هۆكارێكه بۆتووش بوون به‌تاوان و سه‌رپێچى خوا ، وه‌هۆكارێكه بۆدابه‌زینى پله‌وپایه‌ى پیاو له‌ناو خه‌ڵك وكۆمه‌ڵگه ،بۆیه ئاگاداربه براكه‌م
به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه
له‌لاى ئێمه خه‌ڵكێكى زۆر له‌كاكه‌یى هه‌یه ، چۆن سه‌لامیان لىَ بكه‌ین و چۆن وه‌لاَمى سه‌لامیان بده‌ینه‌وه
له‌لاى ئێمه خه‌ڵكێكى زۆر له‌كاكه‌یى هه‌یه ، چۆن سه‌لامیان لىَ بكه‌ین و چۆن وه‌لاَمى سه‌لامیان بده‌ینه‌وه ، هه‌روه‌ك ئیمانداران جوابیان بده‌ینه‌وه یان به‌شێوازێكى تر؟خوا پاداشتى خیرتان بداته‌وه
و/ سلام كردن له‌نێوان موسڵماناندا كارێكى پیرۆز وخێره، هۆكارێكه بۆپته‌وكردنى برایه‌تى وخۆشه‌ویستى نێوان موسڵمانان،پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كى دروستدا ده‌فه‌رموێت (لاتدخلوا الجنة حتى لاتؤمنوا، ولاتؤمنوا حتى تحابوا،أولا أدلكم على شیءرإذا فعلتموه تحاببتم؟أفشوا السلام بینكم) مسلم 1/74وغیره.
واتا(ناچنه به‌هه‌شته‌وه هه‌تا برِواتان نه‌بێ ، برِواوئیمانى ته‌واویتان نابێ هه‌تا یه‌كتریتان خۆش نه‌وێت ، ئایا شتێكتان پێ بڵێم ئه‌گه‌ر بیكه‌ن له‌ناویه‌كدا خۆشه‌ویست ده‌بن لاى یه‌ك ؟ سلاَو زۆر بلاَوبكه‌نه‌وه له‌ناوخۆتاندا..
به‌لاَم سلاَوكردن له‌جگه له‌موسڵمان دروست نییه،مه‌گه‌ر توشى زیانێكى دینى ودونیایى ببیت له‌ئه‌نجامى ئه‌و سه‌لام نه‌كردنه، به‌لاَم سلاَوكردن له‌مه‌جلیسێك كه موسڵمان و ناموسڵمانیشى تێدا بێت دروسته به‌مه‌رجێ مه‌به‌ستت له‌وسلاَوكردنه له‌موسڵمانه‌كان بێت ..
ئه‌گه‌ر ناموسڵمانێك سلاَوى كرد ئه‌وه وێنه‌ى قسه‌كه‌ى خۆى وه‌لاَم ده‌ده‌یته‌وه ،هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا
(صلى الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت: إذا سلم علیكم أهل الكتاب فقولوا : وعلیكم) رواه البخارى مع الفتح 11/42.
واتا (ئه‌گه‌ر ئه‌هلى كتاب سلاَویان لىَ كردن ئێوه‌ش بڵێن له‌ئێوه‌ش بێت)..
به‌لاَم ده‌بێت تێبینى ئه‌وه بكه‌یت كه كاكه‌ییه‌كان دووجۆرن هه‌یانه عه‌شره‌ته وهه‌یانه دینه ، ئه‌وه‌ى كه به‌عه‌شره‌ت كاكه‌ییه وموسڵمانه حسابى موسڵمانیان بۆده‌كرێت به‌لاَم ئه‌وانه‌ى تریان نه‌خێر، ده‌بێت حسابى ناموسڵمانیان بۆبكه‌یت و ده‌ستپێشخه‌رى نه‌كه‌یت له‌سلاَوكردن ، وه‌كاتێكیش ئه‌وان سلاَویان كردن وێنه‌ى سلاَوى خۆیان وه‌لاَم بده‌ره‌وه
به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه
ئایا ئیسلام ڕێگەی بەهیچ كەس داوە سەری خەڵك ببڕێت؟
ئایا ئیسلام ڕێگەی بەهیچ كەس داوە سەری خەڵك ببڕێت؟لەبەرئەوەی من لەئینتەرنێت لەوجۆرە شتانە زۆردەبینم، وەشتێكی سەیرترئەوەیە چەندكەسێك گیراون لەسەردزی كەچی دەیانسوتێنن ئایا ئەوشتانە لەئیسلامدا دەبێت وابێت؟
ئیسلام بریتیە قورئان‌و سوننەت، واتە هەر شتێك كە لە قورئان‌و سوننەتدا هاتبێ‌و بە بەڵگەی ئەو دوو سەرچاوەیە بسەلمێنرێ، ئەوە بریتیە لە ئیسلام، كەوابوو هەر شتێك كە لە قورئان و سوننەتدا نەهاتبێ ئەوە نەك هەر ئیسلام نییە، بەڵكو ئیسلام بە هیچ شێوەیەك بەرپرسیار نییە كە وەڵامیشی بداتەوە، چونكە مادام ئەو شتە لە ماڵی ئەو دا نەبێ ئیتر بۆ چی خۆی بكات بە خاوەنی‌و وەڵامی بداتەوە پاكانەی خۆی بكات.
بەڕێزەكەم: هەموو قورئان و سوننەتی پێغەمبەر بخوێنەوە بزانە لە كوێدا باسی ئەوە دەكات كە بەو جۆرەی ئەمڕۆ كوشتاری خەڵكی بكرێ‌و خەڵكی سەرببرێ، مادام لە قورئان‌و سوننەتدا نەهاتبێ، ئەوە دەڵێین ئێمە لەوە بەرپرسین كە ئیسلام كردبێتی بە دین بۆمان‌و لە قورئان‌و سوونەتدا هاتبێ، بەڵام ئەوەی كە لەلایەن هەندێ كەسی ناحەز بە ئیسلامەوە دەكرێ‌و دەدرێتەپاڵ ئیسلام ئەوە وەكو ڕۆژی ڕووناك دیارە كە نەك هەر لە ئیسلامدا نییە بەڵكو ئیسلام حاشایشی لێدەكات.
بةريز/ د.كاوة اكرم وةلامى داوةتةوة ز.م 07702174773
من شەهوەتم زۆر زۆرە وە زۆر جار میوانمان دێت ڕوتن بە ئاسانیش دەتوانم زینای لەگەڵدا بكەم زۆر دەترسم تووشبم تكایە چارەسەر چیە...........
من شەهوەتم زۆر زۆرە وە زۆر جار میوانمان دێت ڕوتن بە ئاسانیش دەتوانم زینای لەگەڵدا بكەم زۆر دەترسم تووشبم تكایە چارەسەر چیە بۆئەوەی شەهوەتم كەم بكاتەوە خوا هەموو لایەكتان سەركەوتوو بكات؟
خودا هەموو لایەك بپارێریزێ لە فیتنەی ئافرەت‌و تێوەگلان بە داوی شەهوەتەوە.
براكەم:
یەكەم: دەبێ بەردەوام خودات لە بیربێ كە بەردەوام چاو دێرە بەسەرتەوە، بۆیە نەكەی بۆ لەزەتێكی كەمی شەهوەت خوداكەت لە خۆت توڕە بكەی.
دووەم:
دەبێ تۆ كەسێكی وەها بی كە ئەو كەسانەی دێنە ماڵت بەو جۆرە ئامۆژگاریان بكەی كە ئەوە كارێكی حەرامەو نابێ بەو جۆرە خۆیان دەربخەن، نەك تۆش زیاتر هاندەربی بۆ خۆ ڕووتكردنەوەی ئەوان، چونكە ئەگەر تۆ بەشدار بی لەو حەرامەدا ئەوە هەم تاوانی خۆت هەڵدەگری، هەم تاوانی ئەوانیش چونكە تۆ ئەبی بەهاندەریان بۆ ئەوەی زیاتر خۆیان پەرپەتی بكەن، بۆیە لەم حاڵەتەدا دەبێ تۆ ئامۆژگاریكاری چاكە بی بۆیان و خێرت بۆیان بوێ، نەك دەست تێكەڵ بكەی لەگەڵیان‌و لەگەڵ تاوانی ئەواندا بگەوزێی.
سێیەم:
ئەو كەسەی كە دێتە ماڵەكەت ئەوە گەورەترین ئەمانەتە كە تۆ دەبێ بیپارێزی‌و خیانەتی لێ نەكەی، بۆیە دەبێ تۆ كەسێكی جوامێر‌و بە ئەمەك‌و بەغیرەت‌و دەست داوێن پاك بی كە خیانەت لە میوانی خۆت نەكەی، چونكە ئەگەر كەسێك خیانەت لە میوانی خۆی بكات ئەوە خیانەت ترین‌و ناپاكترین كەسە لەلای خودا‌و خودا‌ش بەئەوپەڕی شەرمەزاریەوە‌و خەجاڵەتیەوە لە دونیادا سڕی ئەو خیانەتەی ئاشكرا دەكات.
چوارەم:
ئەگەر ناشتوانی ئامۆژگاری خێریان بكەی بۆ ئەوەی هەم توشی زیناو هەم تووشی ئەو خیانەتە گەورە نەبیت، ئەوە خۆت بپارێزە لەوەی كە تێكەڵاویان مەكەو خۆت بە دوور بگرە.
پێنجەم:
باشترین ڕێگە چارەش بۆ ئەوەی كە شەهوەتت دابەزێ‌و توشی ئەو حاڵەتە نەبی، ئەوە زەواج بكە ئەگەر بۆت دەكرێ، ئەگەر نا بە ڕۆژوو ببە.
بةريز/ د.كاوة اكرم وةلامى داوةتةوة ز.م 07702174773
جارێك له كۆڤارێك بابه‌تێكم خوێنده‌وه له باره‌ى ئاوهێنانه‌وه به‌ده‌ست، گوایه له ئیسلامدا حه‌رام نیه......
جارێك له كۆڤارێك بابه‌تێكم خوێنده‌وه له باره‌ى ئاوهێنانه‌وه به‌ده‌ست، گوایه له ئیسلامدا حه‌رام نیه، هه‌روه‌ها له‌رِووی ته‌ندرووستیشه‌وه زیانێكی ئه‌وتۆی بۆجه‌سته‌نیه, ئایا رِاسته؟
ئه‌و كرداره‌ی كه جه‌نابت باستكردووه زانایانی متامانه پێكراو ده‌فه‌رموون حه‌رامه و نابێ ئینسان توخنی بكه‌وێ. ئه‌وه‌ش كه ده‌یكه‌نه به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌ویه كه خودا ده‌فه‌رموێ:
{ والذين هم لفروجهم حافظون (5) إلا على أزواجهم أو ماملكت أيمانهم فإنهم غير ملومين (6) فمن ابتغى غيرذلك فأولئك هم العادون(7) }.
لێره‌دا خوای گه‌وره ته‌نها رِێگه‌یه‌ك كه مه‌جاڵی دابێت كه ئینسان شه‌هوه‌تی خوی پێ تێربكات خێزانی خویه‌تی یان كه‌نیزه‌ك جاران هه‌بوون.. وه ده‌فه‌رمووێ هه‌ركه‌س له‌و رِێگه‌یى لابدات و رِێگه‌یه‌كی تر به‌كاربهێنێ ئه‌وه سنووری خودای به‌زاندووه.
بویه ئیمامی ئیبن كه‌سیر له ته‌فسیره‌كه‌یدا ده‌فه‌رمووێ:
(وقد استدل الإمام الشافعی، رحمه الله، ومن وافقه على تحریم الاستمناء بالید بهذه الأیة الكریمة) تفسیر ابن كثیر - (ج 5 / ص 463). واته ئیمامی شافعی ئه‌م ئایه‌ته‌ی كردووه به به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاوهێناوه به‌ده‌ست حه‌رامه.
وه هه‌روه‌ها ئیمامی ئیبن عوسه‌مین ده‌فه‌موێ:
(دلیلٌ على تحریم الاستمناءِ الذي يسمى (العاده السریه‌َ) لأنهٌ عملية فی غیرِ الزوجاتِ والمملوكاتِ) مؤلفات العثیمین - (ج 4 / ص 94).
ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاوهێناوه به‌ده‌ست حه‌رامه كه پێی ئه‌وترێ كاری سرِی، چونكه ئه‌م رِه‌فتاره تێركردنی شه‌هوه‌ته به‌رِێگه‌یه‌كی جیاواز له‌و رِێگه‌یه‌ی كه خودا دایناوه كه خێزان و كه‌نیزه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ: ئه‌گه‌ر كه‌سێك شه‌هوه‌تی زور به‌رز بێ ئه‌وه رِێگه چاره بوئه‌و كاره به رِوَژوو بوونه چونكه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێ ئه‌گه‌ر كه‌سێك ناتونێ ژن بهێنێ بؤ تێركردنی شه‌هوه‌تی ئه‌وه بابه‌رِؤَژوو بێ، چونكه شه‌هوه‌تی كه‌مده‌بێته‌وه، جا ئه‌گه‌ر ئاوهێناوه به ده‌ست كارێكی دروست بوایه ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)ئێمه‌ی فێرده‌كرد، چونكه ئه‌گه‌ر حه‌لاڵ بوایه ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ئاوهێناوه‌كه‌ی بو ده‌كردینه عیلاج، نه‌ك رؤَژوو، چونكه رِوَژوو قورستره تا ئه‌و كاره، جا كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ئاماژه‌ی به قورسه‌كه‌یان كردووه و باسی سووكه‌كه‌یانی نه‌كه‌ردووه ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر حه‌رامی دووه‌م.
به‌رِێز/ د.كاوه اكرم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702174773
ئایه وێنه به‌كامێرا دروسته؟؟.
ئایه وێنه به‌كامێرا دروسته؟؟.
گرتنی وێنه‌ى رِوح له‌به‌ر خوَی له خوَیدا حه‌رامه،جابه‌هه‌ر رِێگه‌وشێوازێك بێت ،به‌گرتن بێت به‌كامێرا،به‌كێشانى بێت به‌ده‌ست ،به‌هه‌ڵكۆڵین بێت له‌سه‌رداریان به‌رد،دروست كردن بێت به‌شێوه‌ى په‌یكه‌ر وبت،نه‌خشاندن بێت له‌سه‌ركوتاڵ وجل وبه‌رگ، یان هه‌ررِێگه‌یه‌كى تر. چونكه به‌ڵگه‌ی رِاشكراو رِوشن وگشتگیر له‌سه‌ر وێنه هاتووه، كه ده‌فه‌رموێ:
هه‌موو وێنه‌یه‌ك سه‌ره‌نجام خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ره‌و ئاگر په‌ڵكێش ده‌كات.
(كلُّ مصورٍ في النارِ يجعلُ له بكل صورة صورها نفساً فتعذبه في جهنم) صحیح مسلم - (ج 11 / ص 25).
وه ده‌فه‌رمووێ: سه‌خترین سزا له قیامه‌تدا بوئه‌و كه‌سانه‌یه كه له دونیا وێنه گربوون.
(إِنَّ أشد الناس عذاباً عندالله يوم القيامة المصورن) صحیح البخاری - (ج 18 / ێ 326).
وه چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ی تر كه باسی نادروستێتی ئه‌و كاره ئه‌كه‌ن.
به‌لام چه‌ند حاڵه‌تێك له‌و حه‌رامه ده‌رده‌چێك ئه‌گه‌ر بو پێویستیه‌ك بوو یان له‌به‌ر ناچاری: وه‌كو وێنه‌گرتن بورِه‌گه‌زنامه‌و معامه‌لات وجه‌واز...
به‌رِێز/ د.كاوه اكرم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702174773
ئایا تاشینى بن باڵ ودامێن به‌مووس دروسته؟واتا (خۆخاوێن كردنه‌وه به‌موس دروسته)؟.
سلام علیكم.. ئایا تاشینى بن باڵ ودامێن به‌مووس دروسته؟واتا (خۆخاوێن كردنه‌وه به‌موس دروسته)؟.
علیك السلام ورحمة الله.
لابردنی مووی بن باڵ و دامێن واجبه لاببرێ، به مووس بێ یان به هه‌رشتێكی تری ئه‌م سه‌رده‌مه بێ، گرنگ لابردنی مووه‌كه‌یه، نه‌ك به‌چی لائه‌برى ، به‌لام ئه‌گه‌ر بكرێ بن باڵ هه‌ڵبكێشرێ باشتره چونكه له حه‌دیسه‌كه‌دا باسی هه‌ڵكێشانی كردووه، ئه‌گه‌ر نه‌شتوانرێ ئه‌وا ئه‌توانێ به مووس یان به مه‌كینه یان به ده‌رمان لاببرێ.
به‌رِێز/ د.كاوه اكرم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702174773
مامۆستاگیان من هه‌میشه‌خه‌ون به‌شتى ناخۆشه‌وه‌ده‌بینم خێزانه‌كه‌شم هه‌روه‌ك من وایه خه‌وى ناخۆش ده‌بینێت خه‌وه‌كان وه‌ك و مردن كوشتن .........
سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشیتان لێده‌كه‌م بۆ ئه‌م سایته جوانه مامۆستاگیان من هه‌میشه‌خه‌ون به‌شتى ناخۆشه‌وه‌ده‌بینم خێزانه‌كه‌شم هه‌روه‌ك من وایه خه‌وى ناخۆش ده‌بینێت خه‌وه‌كان وه‌ك و مردن كوشتن له‌م جۆره خه‌وه ناخۆشانه‌ته‌نانه‌ت هیچ شه‌وێكیش به‌بىَ ده‌ست نوێژ نه‌نوستوین بۆیه داواكارم له‌به‌رِێزتان كه‌وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه زۆرمه‌منونتان ده‌بم خواى گه‌وره جه‌زاى به‌خێرتان بداته‌وه.
براى خۆم پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كى ێه‌حیحدا ده‌فه‌رمووێ: (الرُّؤْيا الصَّالحة‌ُ منْ الله فإذا رأى أحدكم مايحب فلا يحدث بها إلا من يحب وإن رأى ما يكره فليتفل عن يساره ثلاثاً وَليتعوذْ باالله من شر الشيطان وشرها ولا يحدث بها أحدا فإنها لن تضره ، وليتحول عن جنبه الذي كان عليهِ) صحیح مسلم - (ج 11 / ص 352).
واتا (خه‌ونی خوش و چاك له خوداوه‌یه‌و خه‌ونی ناخوش و خراپیش له‌شه‌یتانه‌وه‌یه، جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێوه خه‌ونی ناخوشی بینی ئه‌وه با ئه‌م شتانه بكات:
یه‌كه‌م: سێ جار وورده تف بكات به‌لای چه‌پیدا.
دووه‌م: سێ جار په‌نا بگرێ به خودا له شه‌یتان و له خراپه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌ی كه بینیوێتی.
سێیه‌م: له‌لای كه‌س ئه‌و خه‌ونه‌ی خوی باس نه‌كات.
چواره‌م:له‌سه‌ر چ لایه‌ك خه‌وتبوو با خوی بسورِێنێ به‌سه‌ر لاكه‌ی تری‌دا.
ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ی كرد ئه‌وه ئه‌و خه‌ونه‌ی كه بینیوێتی هیچ زه‌ره‌رو زیانی بوی نابێ.
پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر توانی با هه‌ڵسێ و ده‌ستنوێژی بگرێ و دوو رِكات نوێژ بكات.
ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه‌تان جێ به‌جێ كرد به‌ویستى خوا ئه‌وخه‌وه ناخۆشانه نابینن وپارێزراوده‌بن له‌شه‌رِیان..خواى گه‌وره سه‌رخه‌روسه‌رفرازتان بكات.
به‌رِێز/ د.كاوه اكرم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702174773
ئایا نوێژ كردن له‌سه‌ر به‌رمال بیدعه‌یه ؟
ئایا نوێژ كردن له‌سه‌ر به‌رمال بیدعه‌یه ؟
نه‌خێر بیدعه نییه و دروسته به‌ڵگه‌ش بو ئه‌وه:
دايكمان عائيشة خوای لێ رِازی بێ ده‌فه‌رمووێ: پێغه‌مبه‌ر«صلى الله عليه وسلم» پێی ووتم: ((ناولينى الخمرة من المسجد)) واته: « به‌رماڵه‌كه‌م بوبهێنه له مزگه‌ته‌كه». ده‌فه‌رمووێ: منیش وتم من له بێ نوێژیدام، ئه‌ویش فه‌رمووێ: «إِنَّ حيظتك لست في يدكِ » واته: « خوَ بێ نوێژیه‌كه‌ت له ده‌سته‌كانتدا نییه»(صحيح البخاري).
خمرة : مه‌به‌ست پێی ئه‌و شته‌یه كه نوێژخوێن سوجده‌ی له‌سه‌ر ده‌بات، وه‌كو ئیمامی نه‌وه‌وی له‌شه‌رحی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا باسی كردووه« الخمره: فبضم الخاء واسكان المیم قال الهروى وغیره هی هذه السجاده وه‌ی ما یضع علیه الرجل جزء وجهه فی سجوده من حصیر أو نسیجه من خوص » شرح النووی على مسلم - (ج 3 / ص 209) .
به‌رِێز/ د.كاوه اكرم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702174773
ئایا به‌خێوكردنى ماسى له‌ماڵه‌وه دروسته؟؟
ئایا به‌خێوكردنى ماسى له‌ماڵه‌وه دروسته؟؟
پرسیارێكی له‌م جوره له زانایانی ده‌سته‌ی فه‌توای سعودیه كراوه كه ژماره‌ی فه‌تواكه 18807 له كتێبى فتاوى (اللجنة الدائمة) وه‌لامیان ئه‌وه‌یه كه ده‌فه‌رموون:
- دروسته، چونكه هیچ ده‌قێك نه‌هاتووه له سه‌ر حه‌رام بوونی به‌خێو كردنیان به‌لكو به‌ڵگه هاتووه كه رِه‌وایه‌تی رِاگیركردنیان ببه‌خشێت به مه‌رجى خواردن و خواردنه‌وه‌یان پى بدات، وه ئه‌وه‌ی له سه‌ری پێویسته به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامی بدات.
- به‌لام هه‌ندىله زانایانیش به‌خێوكردنی ئه‌مانه‌ی باسمان كردن به ( مكروه) دا ئه‌نێن وه هه‌ندێكی تریش له زانایان به حه‌رامی ده‌زانن ئه‌ڵین : بیستنی ده‌نگیان و رابواردن به بینینیان شتێكی پێویست نییه و مرۆڤ پێویستی پيی نابيت , به‌ڵكو له‌خۆ باییبون و خۆش گوزه‌رانی و هه‌رزه‌یه‌تیه , چونكه به ده‌نگی گیانداریك دڵشاد ده‌بيت كه خولیای فرِینه‌و خه‌می ده‌رباز بوون ده‌خوات. برِوانه كتێبی (الفروع وتصحيحة) المرداوی( 4/9), (الانصاف ) (4/275 ) .