سڵاوی خوای گه‌وره لهئێوهبێت.من لهرِووی دینه‌وه زۆر خراپم نازانم چۆن بگهرِێمهوه بۆلای به‌رنامه جوانه‌كه‌ى خودای گه‌وره.تكایه هاوكاریم بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌م گومراییه واز بهێنم زۆر پێویستیم به ئامۆزگاری ئێوه هه‌یه
سڵاوی خوای گه‌وره لهئێوهبێت.من لهرِووی دینه‌وه زۆر خراپم نازانم چۆن بگهرِێمهوه بۆلای به‌رنامه جوانه‌كه‌ى خودای گه‌وره.تكایه هاوكاریم بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌م گومراییه واز بهێنم زۆر پێویستیم به ئامۆزگاری ئێوه هه‌یه بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر نهگهرِێمهوه سه‌ر ئه‌و كاره خرابانه.
پێویسته بهرِاستگۆیى ته‌وبه بكه‌یت وعهزیمهتت هه‌بێت جارێكى تر نهگهرِێتهوه سه‌ر كاره خراپه‌كانى پێشوو وه رِاستهوخۆ ده‌ست هه‌ڵبگرى له‌تاوان وهه‌ركاتێك بیرى تاوانه‌كانى پێشووت كه‌وته‌وه په‌شیمان بیت وپشت به‌خوا ببه‌ستیت وداواى لێ بكه‌یت یارمه‌تیت بدات ودامهزراوت بكات له‌سه‌ر چاكه‌و جارێكى تر نهگهرِێتهوه سهرخراپهكان ، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌ردارى ئه‌و كه‌سانه بیت كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وان خراپه‌ت كردووه ووازیان لێ بهێنى وته‌نانه‌ت ژماره‌ى موبایله‌كانیان لاى خۆت نه‌هێڵى وپهیوهندیت پێیانه‌وه نه‌مێنێت نه‌وه‌كو بتگهرِێننهوه سهرخراپه ، هه‌روه‌ها هاورِێیهتى مرۆفى باش وخواپه‌رست بكه‌یت وپارێزگارى له نوێژى هه‌ینى وبه‌كۆمه‌ڵ بكه‌یت وهه‌موو هۆكارێكى خراپه وازلێ بهێنى كه پێشتر له‌سه‌رى بویته..
بهرِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وهلامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
جگه‌ره كێشان حه‌رامه؟؟ به‌ڵگه چییه بۆئه‌وه؟؟ پاشان فتواى زانایان چییه له‌سه‌رى تكایه زۆر بهرِوونى وهلاَمم بده‌نه‌وه؟؟
جگه‌ره كێشان حه‌رامه؟؟ به‌ڵگه چییه بۆئه‌وه؟؟ پاشان فتواى زانایان چییه له‌سه‌رى تكایه زۆر بهرِوونى وهلاَمم بده‌نه‌وه؟؟
جگه‌ره كێشان حه‌رامه وچونكه ده‌چێته ژێر ئه‌م به‌ڵگانه‌وه:
- خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى ( ویحل له‌م الطیبات ویحریم علیهم الخبائث) ، واتا ( خواى گه‌وره شته پاكه‌كانیان بۆحهلاَڵ ده‌كات ، وه‌شته پیسه‌كانیان له‌سه‌ر حه‌رام ده‌كات ) جگه‌ره‌ش شتێكى پیسه.
- پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى ( لا ضرر ولا ضرار) صحیح الجامع 7517.واتا ( نه‌زیان له‌خۆت بده نه‌زیان له خه‌ڵكى ) جگه‌ره كێشان زیان گه‌یاندنه به‌خۆت وخه‌ڵك.
- هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى (وكره لكم قیل وقال وكثرة السؤال واضاعة المال) رواه البخارى. واتا (خواى گه‌وره سێ شتى پێ ناخۆشه بۆئێوه ........ وه به فیرۆدانى ماڵ) جگه‌ره‌كێشانیش به‌فیرۆدانى ماڵه .
- هه‌روه‌ها (اللجنة الدائمة للبحوث العلمیة والإفتا‌ء) فه‌توایان داوه بهحهرامێتى ، هه‌روه‌ها شێخ بن بازو شێخ عثیمین وشێخ فه‌وزان فه‌تواى حهرامێتیان داوه..
بهرِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وهلامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
بێ زه‌حمه‌ت من پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئایا له‌كاتێكدا خێزانه‌كه‌م عاده یان سورِى مانگانه بێت ئه‌توانم له زێى بخشێنم ونهیكهمهژوورهوه؟؟ زۆر سوپاس بۆهه‌موو لایه‌كتان.
بێ زه‌حمه‌ت من پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئایا له‌كاتێكدا خێزانه‌كه‌م عاده یان سورِى مانگانه بێت ئه‌توانم له زێى بخشێنم ونهیكهمهژوورهوه؟؟ زۆر سوپاس بۆهه‌موو لایه‌كتان.
سه‌باره‌ت به‌ئافره‌ت له‌كاتى سورِى مانگانه پیاودهتوانێت ، هه‌موو شتێكى له‌گه‌ڵ بكات جگه له جیماع ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) وادهفهرموێت : (اصنعوا كل شی‌ء إلا النكاح) اداب الزفاف ص 51.
واتا ( هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵ خێزانى خۆتاندا بكه‌ن جگه له‌جیماع)..
بهرِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وهلامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
ئایا چاندنه‌وه‌ى موى سه‌ر به‌نه‌شته‌رگه‌رى دروسته؟ تكایهبهزوویى وڵامم بده‌نه‌وه خواى گه‌وره پاداشتى خێرتان بداته‌وه.
ئایا چاندنه‌وه‌ى موى سه‌ر به‌نه‌شته‌رگه‌رى دروسته؟ تكایهبهزوویى وڵامم بده‌نه‌وه خواى گه‌وره پاداشتى خێرتان بداته‌وه.
به‌ڵێ دروسته ، چونكه ئه‌مه قژى ده‌ست كرد نییه كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) نه‌فره‌ت له‌و كه‌سه ده‌كات كه ده‌یكاته سه‌رى ، به‌ڵكو قژى خۆیه‌تى و زه‌رعى ده‌كات وپاشان ده‌رده‌چێته‌وه.
بهرِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وهلامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
ئه‌گه‌ر منداڵمان بوو به‌رله‌وه‌ى خێزانه‌كه‌م چله‌ى بچێت ده‌توانێت به‌ده‌ست شه‌هوه‌تم بمرێنێ ؟؟ یاخود حه‌رام نییه زمان به‌سنگ وسكمدا بهێنێ وبیلیسێتهوه؟؟؟
ئه‌گه‌ر منداڵمان بوو به‌رله‌وه‌ى خێزانه‌كه‌م چله‌ى بچێت ده‌توانێت به‌ده‌ست شه‌هوه‌تم بمرێنێ ؟؟ یاخود حه‌رام نییه زمان به‌سنگ وسكمدا بهێنێ وبیلیسێتهوه؟؟؟
نه‌خێر حه‌رام نییه ودروستهو هیچى تێدانییه.
بهرِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وهلاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
به‌گشتى مامۆستایانى سه‌له‌فى رِاو بۆچوونیان چییه له‌سه‌ر ئه‌م مامۆستایانه‌ى خواره‌وه 1- مامۆستا عبدالكریمى مدریس : ئایا ئه‌م مامۆستایه وتار‌و.............
به‌گشتى مامۆستایانى سه‌له‌فى رِاو بۆچوونیان چییه له‌سه‌ر ئه‌م مامۆستایانه‌ى خواره‌وه
1- مامۆستا عبدالكریمى مدریس : ئایا ئه‌م مامۆستایه وتار‌و و كتێبه‌كانى تاچه‌ند له‌سه‌ر سونه‌تى پێغه‌مبه‌ره ( صلى الله و علیه وسلم)
2- مامۆستا بشیر خلیل حداد : ئایا ئه‌م مامۆستایه له‌سه‌ر مه‌نهه‌جى سه‌له‌فیه یاخود سه‌له‌فى نییه وهبهگشتى مامۆستایانى سه‌له‌فى رِاوبۆچوونیان چیه له‌سه‌ر وتاره‌كانى كۆن و ئێستا؟؟؟
سه‌باره‌ت به‌و مامۆستایانه‌ى كه باست كردوون لهسهرمهنههجى سه‌له‌فى صالح نین وله عه‌قیده‌دا ئه‌شعه‌رین..
به‌رێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وهلامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
برایانی به‌ڕێز له‌سایتی ئیمان وه‌ن ئه‌وه‌م له‌سایته كه‌تاندا خوێنده‌وه كه ئێوه شێوێنكهوتهی سه‌له‌ف و پێشینه‌ی ئوممه‌تن به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ئێوه شێونكهوتهی كۆمه‌ڵێ كه‌سی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن سه‌رسامن پێیان ..........
برایانی به‌ڕێز له‌سایتی ئیمان وه‌ن ئه‌وه‌م له‌سایته كه‌تاندا خوێنده‌وه كه ئێوه شێوێنكهوتهی سه‌له‌ف و پێشینه‌ی ئوممه‌تن به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ئێوه شێونكهوتهی كۆمه‌ڵێ كه‌سی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن سه‌رسامن پێیان و ئه‌وانتان بردۆته ڕیزی ئه‌صحابه بگره زیاتر وه‌كو پێغه‌به‌ری معصوم ده‌ڕوانن بۆ قسه‌كانیان به‌ڕێزان ئه‌وانه‌ی كه شێونكهوتهی ئیمامی شافعی وابو حنیفة و ئیمام مالیك و احمدن ئه‌وانه شێوێكهوتهی سه‌له‌فن به‌ڕاست له‌خوا بترسن و واز لهتقلیدی كوێرانه‌ی ئه‌و چه‌ند زانایه بهێنن كهبهكڵاش دانه‌ری زانایانی پێش‌و نابن له‌هیچ ڕویه‌كه‌وه......
وعلیك السلام ورحمه الله .. براى خۆم ان شاءالله ئه‌م ماڵپهرِه ماڵپهرِێكى سهلهفییهوبایهخ وگرنگى ده‌دات به‌بلاوكردنه‌وه‌ى ئاینى پیرۆزى ئیسلام له‌سه‌ر رِاسترین وپاكترین رِێگهو شێواز به تێگه‌شتنى پێشینانى پیاوچاك لههاوهلان و شوێنكه‌وتوانیان ، وه گرنگى ده‌دات به‌بلاوكردنه‌وه‌ى وتار‌و محاضرات وپهرتووكى مامۆستایانى شوێنكه‌وته‌ى سه‌له‌فى صالح له كوردستان، ئێمه رِێزوخۆشهویستیمان بۆهه‌موو ئه‌و زانایانه هه‌یه كه شوێنى سه‌له‌فى صالح كه‌وتوون له رِابردوو وه له‌ئیستاشدا ، وه شوێنى زانایه‌كى دیارى كرا‌و نه‌كه‌وتووین به‌لكو زانست وزانیارى وه فتوا له هه‌موو زانایه‌كى به‌ریز وه‌رده‌گرین ئه‌گه‌ر موافقى شه‌رعى خوا بێت ، وه به‌پێى كات ومهجال هه‌وڵمانداوه له‌م ماڵپه‌ره‌وه موسلمانان بۆشوینكهوتنى قورئان وسوونه‌ت به‌تێگه‌شتنى پێشینى ئوومه‌ت بانگ بكه‌ین وئه‌رك وماندووبونیشمان كیشاوه ، به‌لام ئومێدمان ته‌نها بهئهجرى خوایه ، ئه‌وه‌ى ده‌یلێین ودهینوسین ئه‌گه‌ر موافقى شه‌رعى خوابێت ئه‌وه فه‌زڵى خوایه وئه‌گه‌ریش خیلافى بێت ئه‌وه له‌نه‌فس وشهیتانهوهیه ، بۆیه لێره‌وه داواى لێ بووردن له‌خواى گه‌وره ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر تائێستا شتیكمان ووتووه یان نوسیووه كه خیلافى شه‌رع بووه.. وه هه‌ردوو نه‌سیحه‌تى بهریزیشت وه‌رده‌گرین ان شاءالله هه‌ولده‌ده‌ین له‌مه‌ودوا زیاتر له‌خواى گه‌وره بترسین ، وه ته‌قلیدى هیچ كه‌سیكیش ناكه‌ین تا وازى لی بهینین ، خواى گه‌وره پاداشتت بداته‌وه ..
به‌ریز/ م.سه ربه رشتيارى مالبه ر وهلامى داوه‌ته‌وه ...
باشترین یاخود خێرترین كار چیه له‌شه‌وى زاوایه‌تى؟
باشترین یاخود خێرترین كار چیه له‌شه‌وى زاوایه‌تى؟
براى خۆم باشترین كار زیندووكردنه‌وه‌ى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوایه (صلى الله علیه وسلم)بۆچۆنێتى به‌سه‌ربردنى ئه‌و شه‌وه پیرۆزه، ئه‌وه‌ى كهلهسوننهتدا هاتووه ئه‌مه‌یه :
1- سوننهتهپیاو مولاتهفهى كچهكهبكات به‌وه‌ى شرینیهكى پێشكه‌ش كات یاخود شه‌ربه‌تى پێشكه‌ش كات .
2- سوننهتهكورِهكهدهس بخاته‌سه‌ر ناوچه‌وانى كچه‌كه‌و (بسم الله) بكات و داواى به‌ره‌كه‌ت بكات و ئه‌م دووعایهبخوێنێت: ((اللهم إنی أسألك من خیرها وخیر ما جبلتها علیه وأعوذ بك من شرها وشر ما جبلتها علیه)).
3- سوننهتهدوو ركات نوێژ بكه‌ن پێكهوهبكهن پاشان ئه‌م دووعایهبخوێنه: : [اللهم بارك لی فی أهلی وبارك له‌م فِیَّ اللهم اجمع بیننا ما جمعت بخیر وفرق بیننا إذا فرقت إلى خیر ]
4- سوننهتهلهكاتى جووت بون(جماع) ئه‌م دووعایهپیاوهكهبی خوێنێت: ( بسم الله اللهم جنبنا الشیطان وجنب الشیطان ما رزقتنا ) پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: هه‌ر كه‌سێك ئه‌م دووعایهبخوێنێت گه‌ر خودا منداڵێكى پێ بهخشیتن قه‌ت شه‌یتان ناتوانى زیانی پێ بگه‌یه‌نێت) أخرجه البخاری وبقیهأصحاب السنن إلا النسائی، بۆ ئاگادارى ئه‌م سوننهتهههر بۆ شه‌وى زاوایی نیه‌به‌ڵكو بۆ هه‌مو جارێكه.
5- چۆنێتى چوونهلاى خێزان(چۆنێتى جیماع كردن): درووستهبۆ پیاو به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بچێتهلاى خێزانى بهلاَم به‌مه‌رجێك له‌پێشه‌وه‌بێت خواى گهورهدهفهرموێت: [نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ]، واته: خێزانه‌كانت(له‌پاكیدا) جێگه‌ى كێلگهن بۆ ئێوهكهوابوو به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك پێتان خۆشهبچنهلایان به‌مه‌رجێك لهشوێنهشهرعیهكهوهبى.
6- وه‌خۆت بپارێزهلهوهى بچیتهلاى خێزانت لهپاشهوهئهمهحهرامهپێغهمبهر (صلى الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رمووێت: [ من أتى حائضا أو امرآه فی دبرها أو كاهنا فصدقه بما یقول فقد كفر بما أنزل على محمد ]رواه أصحاب السنن وهو صحیح .
7- وه‌خۆت بپارێزهلهوهى بچیتهلاى خێزانت له‌كاتى سوورِى مانگانه(حه‌یز) ئهمهحهرامهخواى گه‌وره‌ده‌فه‌رمووێت: [وَيسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِیضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِی الْمَحِیض وَلا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَیْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ یُحِبُّ التَّوَّابِینَ وَیُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِینَ] ، واته: سه‌باره‌ت به(بى نوێژى) حه‌یز له‌تۆ ئه‌پرسن، بڵى ئه‌و خوێنهزیاناوى و ده‌ردو پیسه، جا له‌به‌ر ئهوهلهكاتى (بى نوێژى) دا له‌ژنان دوور بگرن و مهچنهلایان و نزیكیان مه‌كه‌ون، تا پاك ئهبنهوهجا ئه‌گه‌ر پاك بوونه‌وه(خۆیان ش‌وت) به‌و جۆره‌ى كه‌خوا فه‌رمانى داوهدهسیان له‌گه‌ل تێكه‌ل بكه‌ن، بهرِاستى خوا تۆبه‌كارانى خۆش ده‌وى و هه‌روه‌ها پاكانیشى خۆش ده‌وى).
8- سوننهتهلهنێوان هه‌ر جیماعێك ده‌س نوێژ بگرى به‌به‌ڵگه‌ى ئه‌م حه‌دیسه: ( إذا أتى أحدكم أهله ثم أراد أن یعود فلیتوضأ [ بینهما وضوءاً ] وفی روایه: وضوءه للصلاة) [ فإنه أنشط فی العود ]. أخرجه مسلم وابن أبی شیبهفی " المصنف " وأحمد وأبو نعیم والزیادهله وغیرهم من حدیث ابی سعید الخدری
9- واته: (هه‌ر كه‌سێك لهئێوهچۆیهلاى خێزانى پاشان ویستى دوو بارهبچێتهوهلاى با ده‌س نوێژ بشوات [له‌نێوانیان] وهلهریوایهتێكى تردا: ده‌س نوێژ بشوات هه‌ر وه‌ك چۆن ده‌س نوێژ ده‌شوات بۆ نوێژ [چونكهچالاكى دهكاتهوهبۆ دوو بارهكهى])
10- بۆ دوو بارهكردنهوهئهگهر غوسڵ ده‌ركات باشترهبهبهڵگهى حهدیسى أبی رافع أن النبی صلى الله علیه وسلم طاف ذات یوم على نسائه یغتسل عند هذه وعند هذه قال : فقلت له : یا رسول الله ألا تجعله غسلا واحدا ؟ قال : ( هذا أزكى وأطیب وأطهر ] رواه أبو داود والنسائی فی " عشرهالنساء " والطبرانی وأبو نعیم فی " الطب " بسند حسن، حسنه الألبانی
11- خۆ شوشتنى ژن و پیاو پێكهوهوهئهمهسوننهتهبا یه‌كترى ببینن به‌به‌ڵگه‌ى حهدیسى عائشهرضی الله عنها قالت : ( كنت اغتسل أنا ورسول الله صلى الله علیه وسلم من إنا‌ء بینی وبینه واحد [ تختلف أیدینا فیه ] فیبادرنی حتى أقول : دع لی دع لی قالت : وهما جنبان ] رواه البخاری ومسلم وابو عوانهفی " صحاحهم " والسیاق لمسلم والزیادهله وللبخای فی روایهوترجم له ب " باب غسل الرجل مع امرآته"
12- سوننهتهپێش ئه‌وه‌ى بخه‌وی ده‌س نوێژ بشۆن به‌به‌ڵگه‌ى حهدیسى عائشهرضی الله عنها قالت : ( كان رسول الله صلى الله علیه وسلم إذا أراد أن [ یأكل أو ] ینام وهو جنب غسل فرجه وتوضأ وضوءه للصلاة) أخرجه البخاری ومسلم وأبو عوانهفی " صحاحهم "
13- وه‌ئه‌گه‌ر نهى توانى ده‌س نوێژ بشۆن ههندىَ جار ئه‌توانن ته‌یموم بكه‌ن به‌به‌ڵگه‌ى حهدیسى عائشهرضی الله عنها قالت : ( كان رسول الله صلى الله علیه وسلم إذا أجنب فأراد أن ینام توضأ أو تیمم. رواه البیهقی من طریق عثام بن علی عن هشام عن أبیه عنها . قال الحافظ فی " الفتح " : " إسناده حسن " والله اعلم.
به‌ریز/ م.كامران خالید وهلامى داوه‌ته‌وه ... ز.م. 07701495535
سڵاوى خواتان لێبێت پرسیارێكم هه‌یه ئه‌ویش (عزل) چیه
سڵاوى خواتان لێبێت پرسیارێكم هه‌یه ئه‌ویش (عزل) چیه
عه‌زل : بریتییه له‌وه‌ى له‌كاتى كۆبوونه‌وه‌ى ژن وپیاو (جماع) پیاوه‌كه نه‌یه‌ڵێت مهنیییهكه بچێته ناو فه‌رجى ئافره‌ته‌كه ،بۆئه‌وه‌ى منداڵیان نه‌بێت ، جائه‌گه‌ر هۆكارێكى شه‌رعى هه‌بێت ئه‌وا دروسته وه‌كو ئه‌وه‌ى كه منداڵی بچوكیان هه‌بێت وئافره‌ته‌كه نه‌توانێت په‌روه‌رده‌یان بكات ، یان ئافره‌ته‌كه نه‌خۆش بێت . جابر (رِهزاى خواى لێبێت) فه‌رموویه‌تى ( كنا نعزل على عهد رسول الله فبلغ ذلك بنبی الله صلى الله علیه وسلم فلم ینهانا) مسلم.
واتا ( ئێمه له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) عهزلمان ده‌كرد ئه‌م شته گه‌یشته پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ئه‌ویش قه‌ده‌غه‌ى لی نه‌كردین)..
به‌رێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وهلامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
سڵاوى خواتان لێبێت پرسیارێكم هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌زانم وێنه‌كێشان یان وێنه‌گرتن گوناحه به‌ڵام ئایه وێنه‌كردنى بێ رۆحى كه‌ده‌ست كردى مرۆڤ بێت گوناحه بۆ نمونه وێنهگردنى رِیكلامه دروست كراوه‌كان یان زه‌لامه.......
سڵاوى خواتان لێبێت پرسیارێكم هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌زانم وێنه‌كێشان یان وێنه‌گرتن گوناحه به‌ڵام ئایه وێنه‌كردنى بێ رۆحى كه‌ده‌ست كردى مرۆڤ بێت گوناحه بۆ نمونه وێنهگردنى رِیكلامه دروست كراوه‌كان یان زه‌لامه كارتۆنیه‌كان ئه‌گه‌ر گوناحه بۆچى خۆ خوا ئه‌و ریكلامهى دروست نه‌كردووه.
ئه‌و وێنانه‌ش هه‌ر لاسایكردنهوهى گیان له‌به‌رانه ، بۆیه دروست نییه وئه‌وه‌شى كه وێنه‌ى گیان له‌به‌ر بكێشێت یان بگرێت ئه‌وا له‌قیامه‌ت خواى گه‌وره پێیان ده‌فه‌رموێت (أحیوا ما خلقتم) صحیح الجامع 1330.واتا (ئه‌وه‌ى كهدروستان كردووه زیندویان بكهنهوهوگیان بكه‌نه به‌ریان..
به‌رێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وهلامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979