كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

سڵاوی خوای گه‌وره‌ له‌ئێوه‌بێت.من له‌رِووی دینه‌وه‌ زۆر خراپم نازانم چۆن بگه‌رِێمه‌وه‌ بۆلای به‌رنامه‌ جوانه‌كه‌ى خودای گه‌وره‌.تكایه‌ هاوكاریم بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌م گومراییه‌ واز بهێنم زۆر پێویستیم به‌ ئامۆزگاری ئێوه‌ هه‌یه‌

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سڵاوی خوای گه‌وره‌ له‌ئێوه‌بێت.من له‌رِووی دینه‌وه‌ زۆر خراپم نازانم چۆن بگه‌رِێمه‌وه‌ بۆلای به‌رنامه‌ جوانه‌كه‌ى خودای گه‌وره‌.تكایه‌ هاوكاریم بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌م گومراییه‌ واز بهێنم زۆر پێویستیم به‌ ئامۆزگاری ئێوه‌ هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر نه‌گه‌رِێمه‌وه‌ سه‌ر ئه‌و كاره‌ خرابانه.

وەڵام: 

پێویسته‌ به‌رِاستگۆیى ته‌وبه‌ بكه‌یت وعه‌زیمه‌تت هه‌بێت جارێكى تر نه‌گه‌رِێته‌وه‌ سه‌ر كاره‌ خراپه‌كانى پێشوو وه‌ رِاسته‌وخۆ ده‌ست هه‌ڵبگرى له‌تاوان وهه‌ركاتێك بیرى تاوانه‌كانى پێشووت كه‌وته‌وه‌ په‌شیمان بیت وپشت به‌خوا ببه‌ستیت وداواى لێ بكه‌یت یارمه‌تیت بدات ودامه‌زراوت بكات له‌سه‌ر چاكه‌و جارێكى تر نه‌گه‌رِێته‌وه‌ سه‌رخراپه‌كان ، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌ردارى ئه‌و كه‌سانه‌ بیت كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وان خراپه‌ت كردووه‌ ووازیان لێ بهێنى وته‌نانه‌ت ژماره‌ى موبایله‌كانیان لاى خۆت نه‌هێڵى وپه‌یوه‌ندیت پێیانه‌وه‌ نه‌مێنێت نه‌وه‌كو بتگه‌رِێننه‌وه‌ سه‌رخراپه‌ ، هه‌روه‌ها هاورِێیه‌تى مرۆفى باش وخواپه‌رست بكه‌یت وپارێزگارى له‌ نوێژى هه‌ینى وبه‌كۆمه‌ڵ بكه‌یت وهه‌موو هۆكارێكى خراپه‌ وازلێ بهێنى كه‌ پێشتر له‌سه‌رى بویته‌..
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٧٣
١٨٢٤
٦٩٣٤٣٣