كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا كورِ وكچ له‌سه‌ر فه‌یسبوك دڵى یه‌كتر خۆش بكه‌ن و كردارى سێكسى بكه‌ن ئایا زینایه‌؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا كورِ وكچ له‌سه‌ر فه‌یسبوك دڵى یه‌كتر خۆش بكه‌ن و كردارى سێكسى بكه‌ن ئایا زینایه‌؟؟؟

وەڵام: 

نه‌خێر تاوانى زینای نییه‌، به‌لام تاوانێكى گه‌وره‌یه‌و هۆكاره‌ بۆزینا چه‌نده‌ها كه‌س كه‌ توشى زیناكردن بوون وخۆیان شه‌رمه‌زارى دونیاوقیامه‌ت كردووه‌ به‌هۆی فه‌یسبوك وچاته‌وه‌بوه‌ ، شه‌یتان سه‌ره‌تا لێره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات تا وورده‌ ورده‌ توشى زیناتان ده‌كات، بۆیه‌ پێش ئه‌وه‌ى شه‌یتان كارى خۆى بكات ئێوه‌ ته‌وبه‌ بكه‌ن وبگه‌رِێنه‌وه‌ لاى خواى گه‌وره‌ وده‌ست له‌و كاره‌ هه‌ڵبگرن ، ئه‌گه‌ر هه‌ردوكتان رِاستگۆن ئه‌وا به‌شێوازێكى شه‌رعى زه‌واج بكه‌ن.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

من ته‌له‌به‌م دواى نیوه‌رِۆ ده‌چم بۆمه‌كته‌ب نوێژى عه‌سر ئه‌ده‌مه‌ دواى نیوه‌رِۆ ئایه‌ قه‌بوڵه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من ته‌له‌به‌م دواى نیوه‌رِۆ ده‌چم بۆمه‌كته‌ب نوێژى عه‌سر ئه‌ده‌مه‌ دواى نیوه‌رِۆ ئایه‌ قه‌بوڵه‌؟

وەڵام: 

ئه‌گه‌رمه‌به‌ستت جه‌مع كردن بێت له‌شارى خۆت به‌هۆى مه‌كته‌ب به‌رده‌وام بیكه‌یت ئه‌وا له‌هیچ زانایه‌كم نه‌بیستووه‌ به‌م هۆیه‌وه‌ رِێگا بدات، به‌ڵكو ده‌بێت ده‌ست نوێژ بشۆریت وله‌مه‌كته‌ب نوێژه‌كه‌ت بكه‌یت له‌كاتى پشودا ئه‌گه‌رفریا نه‌كه‌ویت له‌ماڵه‌وه‌ بیكه‌یت.

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

چۆن توشى مه‌س ده‌بیت وچاره‌سه‌رى چییه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

چۆن توشى مه‌س ده‌بیت وچاره‌سه‌رى چییه‌؟؟

وەڵام: 

زیاتر كه‌سانێك توش مه‌س ده‌بن وجنى ده‌چێته‌ له‌شیانه‌وه‌ كه‌ بێ ئاگابن له‌ زیكرى خواى گه‌وره‌ وبه‌رده‌وام بن له‌سه‌رتاوان، هه‌روه‌ها كاتى خه‌فه‌ت خواردن وبیركردنه‌وه‌ى زۆر وترسان وهه‌واڵى ناخۆشى له‌ناكاو وكتوپر،وه‌ چاره‌سه‌رى كه‌سێكى توشى نه‌بوو ئه‌وه‌یه‌ خۆى بپارێزێت له‌تاوان وزیكره‌كانى به‌یانیان وئێواران وخه‌وتن وسه‌رجه‌م زیكره‌كانى تربخوێنێت وپارێزگاریان لێ بكات وقورئان بخوێنێت ، وه‌ چاره‌سه‌رى كه‌سێكى توشى بوو به‌قورئان خوێندن ودوعا خوێندن به‌سه‌ریدا ده‌بێت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

مامۆستاگیان من زۆرجار دایكم به‌قاچى رِووتى نوێژ ده‌كات ، منیش ده‌ڵێم دایه‌ گیان نوێژ وادروست نییه‌ ، ئایا من گوناهبار نابم یان چى پێ بڵێم؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستاگیان من زۆرجار دایكم به‌قاچى رِووتى نوێژ ده‌كات ، منیش ده‌ڵێم دایه‌ گیان نوێژ وادروست نییه‌ ، ئایا من گوناهبار نابم یان چى پێ بڵێم؟؟

وەڵام: 

سه‌باره‌ت به‌عه‌وره‌تى ئافره‌ت له‌ نوێژدا زانایان بۆچونیان جیاوازه‌ له‌مه‌زهه‌بى ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه‌ پێى ئافره‌ت عه‌وره‌ت نییه‌ وله‌نوێژدا ئه‌گه‌ر دیاربێت نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵ نابێته‌وه‌ ، به‌لام له‌مه‌زهه‌بى ئیمامى شافعى ته‌نها هه‌ردوو ده‌ست وده‌م وچاو عه‌وره‌ت نییه‌ بۆئافره‌ت له‌نوێژداوئه‌گه‌ر پێى دیاربێت وداینه‌پۆشێت ئه‌وه‌ نوێژه‌كه‌ى دروست نییه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌كاتى نوێژدا ئافره‌ت هه‌ردوو پێى داپۆشێت ، ئه‌م بۆچوونه‌ ته‌واوتره‌ والله أعلم.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

رِۆژێكى رِه‌مه‌زان له‌سه‌فه‌ربووم فیدیه‌ بده‌م یان بیگرمه‌وه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

رِۆژێكى رِه‌مه‌زان له‌سه‌فه‌ربووم فیدیه‌ بده‌م یان بیگرمه‌وه‌؟؟

وەڵام: 

له‌رِه‌مه‌زان كه‌سێك نه‌خۆش بێت یان له‌سه‌فه‌ردا بێت ئه‌وه‌ كه‌چاك بووه‌ یان له‌سه‌فه‌رگه‌رِایه‌وه‌ پاش رِه‌مه‌زان ده‌بێت ئه‌و رِۆژانه‌ به‌قه‌زا بگێرِیته‌وه‌ وفیدییه‌ى له‌سه‌رنییه‌ وه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ( فمن كان مریضا أو على سفر فعدة‌ من أیام أخر).
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

من له‌گه‌ڵ كافردا ئیش ده‌كه‌م هه‌ندێك جار شرینى وخواردنم بۆده‌هێنن ئایا حه‌لاڵه‌ بیخۆم؟؟؟ سوپاس

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من له‌گه‌ڵ كافردا ئیش ده‌كه‌م هه‌ندێك جار شرینى وخواردنم بۆده‌هێنن ئایا حه‌لاڵه‌ بیخۆم؟؟؟ سوپاس

وەڵام: 

ئه‌و خواردنه‌ى كه‌ كافربۆت ده‌هێنێت دروسته‌ بیخۆیت به‌دوو مه‌رج ، یه‌كه‌م : خواردنه‌كه‌ له‌ شه‌ریعه‌تى ئیسلامدا حه‌لاڵ بێت وحه‌رام نه‌بێت ، دووه‌م: په‌یوه‌ندى به‌بۆنه‌یه‌كى ناشه‌رعییه‌وه‌ نه‌بێت ، به‌م دوومه‌رجه‌ دروسته‌ بیخۆیت چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم)دیارى له‌جوله‌كه‌ وه‌رگرتووه‌وخواردویه‌تى ، وه‌كو له‌خه‌یبه‌ر ئافره‌تێكى جوله‌كه‌ مه‌رِێكى برژاوى بۆپێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) هێنا و لێى خوارد به‌لام جبریل علیه‌ سلام ئاگادارى كرده‌وه‌ كه‌ ژه‌هرى تێ كردووه‌ نه‌یخوات.ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ژه‌هره‌كه‌ نه‌بوایه‌ ئه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌یخوارد.

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

سڵاومن مۆزه‌فم له‌دایره‌ كچێكم له‌گه‌ڵه‌ كچێكى باش ورِوو له‌دینه‌ داواى زواجم لێكرد ووتى بابیربكه‌مه‌وه‌ پاشان ووتى هه‌مووشتێكتم به‌دڵه‌ به‌س له‌قسه‌ى خه‌ڵك ده‌ترسم ووتى .....

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سڵاومن مۆزه‌فم له‌دایره‌ كچێكم له‌گه‌ڵه‌ كچێكى باش ورِوو له‌دینه‌ داواى زواجم لێكرد ووتى بابیربكه‌مه‌وه‌ پاشان ووتى هه‌مووشتێكتم به‌دڵه‌ به‌س له‌قسه‌ى خه‌ڵك ده‌ترسم ووتى پێم ناخۆشه‌ پێت بڵێم نا له‌تۆباشتر شووناكه‌م ،ئێستا ده‌ڵى ناوێرم شوت پى بكه‌م له‌به‌ر قسه‌وقسه‌لۆكى خه‌ڵك,چونكه‌ ده‌واممان له‌ده‌ره‌وه‌ى شاره‌ له‌یه‌كێ له‌قه‌زاكانین,من ماڵم له‌سلێمانیه‌ ئه‌و له‌و قه‌زایه‌ داده‌نیشێ ,ئه‌ڵێ خه‌ڵك قسه‌م بۆ هه‌ڵده‌به‌ستێ, تكایه‌ من چى بكه‌م له‌رِووى شه‌رع و ئاینه‌وه‌ بۆئه‌م حاڵه‌ته‌,چونكه‌ من ناتوانم ده‌ست به‌ردارى ببم خۆشم كه‌سێكى موته‌ده‌ینم سوپاس بۆ هاوكاریتان،چاوه‌رِى وه‌ڵامم تكایه‌ دوعاى به‌خێرم بۆبكه‌ن .

وەڵام: 

مادام هه‌ردوكتان دیندارن وه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى ناشه‌رعى له‌ نێوانتاندا نه‌بووه‌و به‌شێوازێكى شه‌رعى ده‌تانه‌وێت زه‌واج بكه‌ن ئه‌وه‌ نوێژى ئیستخاره‌ى بۆبكه‌ن وپشت به‌خواى گه‌وره‌ ببه‌ستن وگوێ به‌قسه‌ى خه‌ڵك مه‌ده‌ن ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ لاى خواى گه‌وره‌ تاوانبارنه‌بيت ،خواى گه‌وره‌ به‌رگریتان لێ ده‌كات وقسه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ رِه‌واجى نابێت ان شاءالله.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

بەڵێ‌ لەخوا بەزیا بێت لە مامۆستایانی سەربەرزوو حەق بێژی سەلەفیانم بیستووە كە دوو رەكەئاتی بێش جومعە بیدعەیە بەڵام من كە لەمزگەوت نایكەم هەندێك بیاوی بەتەمەن بێم دەڵێن بۆَ ئەو نوێژە ناكەی یەعنی تۆ لە ئێمە زیرەك تری ؟!

پرسیارەکە وەک خۆی: 

بەڵێ‌ لەخوا بەزیا بێت لە مامۆستایانی سەربەرزوو حەق بێژی سەلەفیانم بیستووە كە دوو رەكەئاتی بێش جومعە بیدعەیە بەڵام من كە لەمزگەوت نایكەم هەندێك بیاوی بەتەمەن بێم دەڵێن بۆَ ئەو نوێژە ناكەی یەعنی تۆ لە ئێمە زیرەك تری ؟! واتە بە سووكایەتیەوە وام بێ دەڵێن من بەڵگەیەكی حاشا هەڵ نەگرم دەوێت كە جوابیان بەمەوە كه ئەم نوێژە بیدعەیە

وەڵام: 

ئه‌و ركاته‌ى له‌پێش جومعه‌ ده‌كرێت بیدعه‌یه‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) نه‌یكردووه‌ به‌ڵكو ئه‌م دوورِكاته‌ له‌ نێوان دووبانگه‌كه‌ ده‌كریِ وه‌له‌ سه‌رده‌م پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ رۆژى جومعه‌دا دووبانگ نه‌دراوه‌ به‌ڵكو ته‌نها یه‌ك بانگ هه‌بووه‌ وه‌كه‌تۆ نایكه‌یت پێت ده‌ڵێن ئایا تۆله‌ ئێمه‌ زیره‌كترى تۆش پێیان بڵى ئایا ئێوه‌له‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله‌ علیه‌ وسلم) وهاوه‌ڵان زیره‌كترن كه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ نى یه‌ ئه‌وان پێش نوێژى جومعه‌ دوو رِكعاتیان كردبێت بۆچى پێش نوێژى به‌یانى فه‌رمووده‌ى له‌سه‌ر هاتووه‌؟پێشنوێژى نیوه‌رِۆ وپاشى له‌سه‌رى هاتووه‌، پێش عه‌سروپێش مه‌غریب ودواى مه‌غریب وپێش عیشا ودواى عیشا له‌سه‌رى هاتووه‌ نوێژى ویتر چێشتته‌نگاو خۆرگیران ومانگ گیران وجه‌ژنو نوێژه‌ بارانه‌ فه‌رمووده‌ى له‌سه‌رهاتووه‌، ئه‌ى ئه‌گه‌ر پێش نوێژى جومعه‌ هه‌یه‌ بۆچى فه‌رمووده‌ى له‌سه‌ر نه‌هاتووه‌؟؟به‌لام ئه‌سه‌ر زۆره‌ له‌هاوه‌لاَن كه‌ رِۆژى جومعه‌ هاتونه‌ته‌ مزگه‌وت زوو هاتونه‌، هه‌بووه‌ هه‌شت رِكعاته‌ هه‌بووه‌ ده‌ رِكعاتى كردووه‌ ،هه‌بووه‌ دوانزه‌ رِكعاتى كردووه‌ ، واتا به‌رِه‌هایى كه‌ هاتیته‌ مزگه‌وت له‌رِۆژى جومعه‌ چه‌ند رِكعات ده‌كه‌یترِێگه‌ت پێ دراوه‌ وخێرت ده‌گات به‌لام هه‌موو خه‌ڵك به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌ڵسێت دوو رِكعات بكات به‌ناو سوننه‌تى جومعه‌ ئه‌مه‌یان نییه‌و بیدعه‌یه‌.

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا صەڵاواتی بێش بانگ و دوای بانگ كە موئەزن دەیدات بیدعەیە ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا صەڵاواتی بێش بانگ و دوای بانگ كە موئەزن دەیدات بیدعەیە ؟

وەڵام: 

سه‌لاوات دان له‌ پێش وپاشى بانگ له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) نه‌بووه‌ ، بۆیه‌ ئێمه‌ش نابێت تایبه‌تى بكه‌ین به‌ پێش بانگ ودواى بانگ ، به‌لاَم سه‌لاَوات فه‌رزڵى زۆر گه‌وره‌یه‌ له‌هه‌ركاتێكى تردا ده‌توانیت سه‌لاوات لێبده‌یت به‌تایبه‌تى له‌شه‌و رِۆژى هه‌ینیدا فه‌رمووده‌ى صه‌حیحى له‌سه‌ر هاتووه‌.

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

مامۆستا گیان كاتێك لە شوێنێكدا وەك لە تەعزییە یاخووت لە دوای هەموو بانگەكان دەڵێن ( الفاتحة ) ئایا ئێمە فاتیحە بدەین ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا گیان كاتێك لە شوێنێكدا وەك لە تەعزییە یاخووت لە دوای هەموو بانگەكان دەڵێن ( الفاتحة ) ئایا ئێمە فاتیحە بدەین ؟
- ئایا لەچ كاتێكدا فاتیحە دەدرێت و چۆت بیدەین واتە هەدییەی بكەین ؟
- ئایا فاتیحە بۆ مردوو دەچێت ؟

وەڵام: 

هیچ فه‌رمووده‌یه‌كى صحیح نییه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)بۆته‌عزییه‌و سه‌ره‌خۆشى كردن وتبێتى (الفاتیحة‌) یاخود له‌دواى بانگ وترابێت الفاتحة‌ یاخود فاتیحه‌ى بۆمردوو هه‌دییه‌ كردبێت ، كه‌ پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه‌ وسلم) نه‌یكردبێت نابێت ئێمه‌یش بیكه‌ین ، ئه‌گه‌ر بیكه‌ین زیره‌كترنین له‌دیندا ، وه‌ له‌ویش خواپه‌رسترو له‌خواترستر نین وه‌ ئێمه‌ دین له‌ وه‌وه‌ وه‌رده‌گرین هه‌رعیباده‌تێك ئه‌و كردبێتى وه‌ فه‌رمانى پێ كردبێت وه‌ هانى دابێتیت ئه‌وه‌ ئێمه‌ش پێویسته‌ له‌سه‌رمان بیكه‌ین به‌لاَم ئه‌وه‌یشى كه‌ نه‌یكردبێت نابێت ئێمه‌ له‌خۆمانه‌وه‌ به‌بێ به‌ڵگه‌ ئه‌نجامى بده‌ین چونكه‌ ده‌فه‌رموێت (من أحدث فی أمرنا هذا مالیس منه فهو رد) ، واتا ( هه‌ركه‌سێك شتێكى تازه‌ عیباده‌تێكى تازه‌ بێنێته‌ ناو ئه‌و دینه‌ى ئێمه‌وه‌ كه‌ خۆى تیایدا نه‌بوبێت ئه‌وه‌ لێى وه‌رناگیرێت).رِه‌د ده‌كرێته‌وه‌ بۆسه‌رى.

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٦٧
٣٠٤١
٦٨٠٧٧١