كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

باشترین یاخود خێرترین كار چیه‌ له‌شه‌وى زاوایه‌تى؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

باشترین یاخود خێرترین كار چیه‌ له‌شه‌وى زاوایه‌تى؟

وەڵام: 

براى خۆم باشترین كار زیندووكردنه‌وه‌ى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوایه‌ (صلى الله علیه‌ وسلم)بۆچۆنێتى به‌سه‌ربردنى ئه‌و شه‌وه‌ پیرۆزه‌، ئه‌وه‌ى كه‌له‌سوننه‌تدا هاتووه‌ ئه‌مه‌یه‌ :
1- سوننه‌ته‌پیاو مولاته‌فه‌ى كچه‌كه‌بكات به‌وه‌ى شرینیه‌كى پێشكه‌ش كات یاخود شه‌ربه‌تى پێشكه‌ش كات .
2- سوننه‌ته‌كورِه‌كه‌ده‌س بخاته‌سه‌ر ناوچه‌وانى كچه‌كه‌و (بسم الله) بكات و داواى به‌ره‌كه‌ت بكات و ئه‌م دووعایه‌بخوێنێت: ((اللهم إنی أسألك من خیرها وخیر ما جبلتها علیه وأعوذ بك من شرها وشر ما جبلتها علیه)).
3- سوننه‌ته‌دوو ركات نوێژ بكه‌ن پێكه‌وه‌بكه‌ن پاشان ئه‌م دووعایه‌بخوێنه‌: : [اللهم بارك لی فی أهلی وبارك لهم فِیَّ اللهم اجمع بیننا ما جمعت بخیر وفرق بیننا إذا فرقت إلى خیر ]
4- سوننه‌ته‌له‌كاتى جووت بون(جماع) ئه‌م دووعایه‌پیاوه‌كه‌بی خوێنێت: ( بسم الله اللهم جنبنا الشیطان وجنب الشیطان ما رزقتنا ) پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: هه‌ر كه‌سێك ئه‌م دووعایه‌بخوێنێت گه‌ر خودا منداڵێكى پێ به‌خشیتن قه‌ت شه‌یتان ناتوانى زیانی پێ بگه‌یه‌نێت) أخرجه البخاری وبقیه‌أصحاب السنن إلا النسائی، بۆ ئاگادارى ئه‌م سوننه‌ته‌هه‌ر بۆ شه‌وى زاوایی نیه‌به‌ڵكو بۆ هه‌مو جارێكه‌.
5- چۆنێتى چوونه‌لاى خێزان(چۆنێتى جیماع كردن): درووسته‌بۆ پیاو به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بچێته‌لاى خێزانى به‌لاَم به‌مه‌رجێك له‌پێشه‌وه‌بێت خواى گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: [نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ]، واته‌: خێزانه‌كانت(له‌پاكیدا) جێگه‌ى كێلگه‌ن بۆ ئێوه‌كه‌وابوو به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك پێتان خۆشه‌بچنه‌لایان به‌مه‌رجێك له‌شوێنه‌شه‌رعیه‌كه‌وه‌بى.
6- وه‌خۆت بپارێزه‌له‌وه‌ى بچیته‌لاى خێزانت له‌پاشه‌وه‌ئه‌مه‌حه‌رامه‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رمووێت: [ من أتى حائضا أو امرآه‌ فی دبرها أو كاهنا فصدقه بما یقول فقد كفر بما أنزل على محمد ]رواه أصحاب السنن وهو صحیح .
7- وه‌خۆت بپارێزه‌له‌وه‌ى بچیته‌لاى خێزانت له‌كاتى سوورِى مانگانه‌(حه‌یز) ئه‌مه‌حه‌رامه‌خواى گه‌وره‌ده‌فه‌رمووێت: [وَيسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِیضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِی الْمَحِیض وَلا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَیْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ یُحِبُّ التَّوَّابِینَ وَیُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِینَ] ، واته‌: سه‌باره‌ت به‌(بى نوێژى) حه‌یز له‌تۆ ئه‌پرسن، بڵى ئه‌و خوێنه‌زیاناوى و ده‌ردو پیسه‌، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌له‌كاتى (بى نوێژى) دا له‌ژنان دوور بگرن و مه‌چنه‌لایان و نزیكیان مه‌كه‌ون، تا پاك ئه‌بنه‌وه‌جا ئه‌گه‌ر پاك بوونه‌وه‌(خۆیان شوت) به‌و جۆره‌ى كه‌خوا فه‌رمانى داوه‌ده‌سیان له‌گه‌ل تێكه‌ل بكه‌ن، به‌رِاستى خوا تۆبه‌كارانى خۆش ده‌وى و هه‌روه‌ها پاكانیشى خۆش ده‌وى).
8- سوننه‌ته‌له‌نێوان هه‌ر جیماعێك ده‌س نوێژ بگرى به‌به‌ڵگه‌ى ئه‌م حه‌دیسه‌: ( إذا أتى أحدكم أهله ثم أراد أن یعود فلیتوضأ [ بینهما وضوءاً ] وفی روایه‌: وضوءه للصلاة‌) [ فإنه أنشط فی العود ]. أخرجه مسلم وابن أبی شیبه‌فی " المصنف " وأحمد وأبو نعیم والزیاده‌له وغیرهم من حدیث ابی سعید الخدری
9- واته‌: (هه‌ر كه‌سێك له‌ئێوه‌چۆیه‌لاى خێزانى پاشان ویستى دوو باره‌بچێته‌وه‌لاى با ده‌س نوێژ بشوات [له‌نێوانیان] وه‌له‌ریوایه‌تێكى تردا: ده‌س نوێژ بشوات هه‌ر وه‌ك چۆن ده‌س نوێژ ده‌شوات بۆ نوێژ [چونكه‌چالاكى ده‌كاته‌وه‌بۆ دوو باره‌كه‌ى])
10- بۆ دوو باره‌كردنه‌وه‌ئه‌گه‌ر غوسڵ ده‌ركات باشتره‌به‌به‌ڵگه‌ى حه‌دیسى أبی رافع أن النبی صلى الله علیه وسلم طاف ذات یوم على نسائه یغتسل عند هذه وعند هذه قال : فقلت له : یا رسول الله ألا تجعله غسلا واحدا ؟ قال : ( هذا أزكى وأطیب وأطهر ] رواه أبو داود والنسائی فی " عشره‌النساء " والطبرانی وأبو نعیم فی " الطب " بسند حسن، حسنه الألبانی
11- خۆ شوشتنى ژن و پیاو پێكه‌وه‌وه‌ئه‌مه‌سوننه‌ته‌با یه‌كترى ببینن به‌به‌ڵگه‌ى حه‌دیسى عائشه‌رضی الله عنها قالت : ( كنت اغتسل أنا ورسول الله صلى الله علیه وسلم من إناء بینی وبینه واحد [ تختلف أیدینا فیه ] فیبادرنی حتى أقول : دع لی دع لی قالت : وهما جنبان ] رواه البخاری ومسلم وابو عوانه‌فی " صحاحهم " والسیاق لمسلم والزیاده‌له وللبخای فی روایه‌وترجم له ب " باب غسل الرجل مع امرآته"
12- سوننه‌ته‌پێش ئه‌وه‌ى بخه‌وی ده‌س نوێژ بشۆن به‌به‌ڵگه‌ى حه‌دیسى عائشه‌رضی الله عنها قالت : ( كان رسول الله صلى الله علیه وسلم إذا أراد أن [ یأكل أو ] ینام وهو جنب غسل فرجه وتوضأ وضوءه للصلاة‌) أخرجه البخاری ومسلم وأبو عوانه‌فی " صحاحهم "
13- وه‌ئه‌گه‌ر نه‌ى توانى ده‌س نوێژ بشۆن هه‌ندىَ جار ئه‌توانن ته‌یموم بكه‌ن به‌به‌ڵگه‌ى حه‌دیسى عائشه‌رضی الله عنها قالت : ( كان رسول الله صلى الله علیه وسلم إذا أجنب فأراد أن ینام توضأ أو تیمم. رواه البیهقی من طریق عثام بن علی عن هشام عن أبیه عنها . قال الحافظ فی " الفتح " : " إسناده حسن " والله اعلم.

به‌ریز/ م.كامران خالید وه‌لامى داوه‌ته‌وه ... ز.م. 07701495535

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٨٠
١٨٣١
٦٩٣٤٤٠