چی كتێبێك بخوینمەوە كەباس لە سەبەبی دابەزینی سورەتەكان و ئایەتەكان بكات ؟؟
چی كتێبێك بخوینمەوە كەباس لە سەبەبی دابەزینی سورەتەكان و ئایەتەكان بكات ؟؟
(التبیان فی نزول القرأن) لشیخ الإسلام إبن تیمییة (أسباب النزول) للواحدی(الصحیح المسند من أسبابا القرأن) للشیخ مقبل بن هادی الوادعی ، وه‌ته‌فسیرى ئیمامى القرطبی (الجامع لأحكام القرأن)
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
روقیه‌ى چییە؟ ئەگەر بکرێ تۆزێک بەرونی باسی بکەن؟ خوا جەزاتان باتەوە....
روقیه‌ى چییە؟ ئەگەر بکرێ تۆزێک بەرونی باسی بکەن؟ خوا جەزاتان باتەوە....
رِوقییه :واتا دوعاخوێندن به‌سه‌ر خۆت یاخود جگه له‌خۆت كاتێك نه‌خۆش ده‌كه‌ون یاخود له‌كاتى سحرلێكردن وتوش بوون به‌مه‌سى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) خۆى نه‌خۆش بكه‌وتایه جبریل دوعاى به‌سه‌ردا ده‌خوێند یاخود خۆى به‌سه‌رخۆیدا ده‌یخوێند وه هاوه‌لاَن نه‌خۆش بكه‌وتنایه دوعاى به‌سه‌ریاندا ده‌خوێند، وه‌ده‌بێت ئه‌و دوعایه به‌زمانى عه‌ره‌بى بێت وه ماناكه‌ى بزانرێت ده‌بێن باوه‌رت وابێت كه خواى گه‌وره شیفات ده‌دات وه نه‌ینوسیوه‌ته‌وه ته‌نها به‌سه‌ر نه‌خۆشدا بیخوێنێت.
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
من ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ كچێكى خزمم زه‌واج بكه‌م به‌لاَم ئه‌و زۆر ملتزیم نییه به‌جلو به‌رگ وه برۆشى وشم كردووه واتا (تاتۆ) ئه‌گه‌ر جل وبه‌رگى چاك كرد چیبكه‌م سه‌باره‌ت به‌تاتۆكه‌ى برۆی؟؟؟
من ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ كچێكى خزمم زه‌واج بكه‌م به‌لاَم ئه‌و زۆر ملتزیم نییه به‌جلو به‌رگ وه برۆشى وشم كردووه واتا (تاتۆ) ئه‌گه‌ر جل وبه‌رگى چاك كرد چیبكه‌م سه‌باره‌ت به‌تاتۆكه‌ى برۆی؟؟؟
ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كى نه‌بێت ته‌نها تاتۆى برۆى نه‌بێت ئه‌وا ده‌توانێت زه‌واجى له‌گه‌ڵدا بكه‌یت ئه‌گه‌رته‌وبه بكات چونكه ئه‌و تاتۆى برۆیه والله أعلم چاره‌سه‌رى نییه جگه له ته‌وبه ، وه‌پێش هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ تۆ كردوێتى هیچ له‌سه‌ر تۆ نیه به‌لاَم نه‌فره‌ت له‌و وله‌وكه‌سه كراوه كه بۆى كردووه بۆیه پێویسته له‌سه‌رى ته‌وبه بكات وجارێكى كارێك نه‌كات كه نه‌فره‌تى له‌سه‌ر بێت.
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
مامۆستاى به‌رِێز ئایا كرِینى سه‌یاره‌ى علوج حه‌رامه یان نا بارك الله فیكم؟؟
مامۆستاى به‌رِێز ئایا كرِینى سه‌یاره‌ى علوج حه‌رامه یان نا بارك الله فیكم؟؟
سه‌یاره‌ى علوج خۆتى لێ بپارێزه‌ومه‌یكره باشتره ، چونكه ئه‌و سه‌یارانه له‌ئه‌سڵدا دزراون جا له‌حكومه‌ت یاخود له‌خه‌ڵكى ، مرۆڤى دیندار پێویسته خۆى له‌و شتانه بپارێزێت چونكه كاریگه‌رى له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى ده‌بێت وله‌وانه‌یه خه‌ڵكى گومانى ئه‌وه ببات كه خۆت دزیبێتت نه‌ك كرِیبێتت.
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
من خانوویه‌كم هه‌یه بایى دوو ده‌فته‌ره داومه به‌كرێ ساڵێك 1600000دینارم وه‌رگرتووه ئایا زه‌كاتى ئه‌كه‌وێ؟؟
من خانوویه‌كم هه‌یه بایى دوو ده‌فته‌ره داومه به‌كرێ ساڵێك 1600000دینارم وه‌رگرتووه ئایا زه‌كاتى ئه‌كه‌وێ؟؟
ئه‌م پاره‌یه ده‌خه‌یته سه‌رپاره‌كانى ترت ئه‌گه‌ر هه‌تبێت وهه‌مووى نۆزده مسقاڵ ونیو ئاڵتون عه‌یار (21)ت بۆبكات وساڵێكى كۆچى به‌سه‌ردا تێپه‌رِ بێت ئه‌وا زه‌كاتى ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشته ئه‌م برِه ئه‌وا زه‌كاتى تێدانییه.
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
مامۆستاكیان ئایا یاری بلیارد حه‌رام نیه له فه‌یسبووك بیكه‌یت بۆخۆشی.
مامۆستاكیان ئایا یاری بلیارد حه‌رام نیه له فه‌یسبووك بیكه‌یت بۆخۆشی.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پاره نه‌بێت حه‌رام نییه ، به‌مه‌رجێك زیاده‌رِه‌وى تێدا نه‌كرێت و نه‌كرێت به پیشه وكاتى زۆرى پێوه سه‌رف نه‌كرێت
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
مامۆستاى به‌رِێز من ئافره‌تێكم كاتێك قسه‌ده‌كه‌م له‌گه‌ل رِه‌گه‌زى به‌رامبه‌ر رِه‌نگم سور ده‌بێته‌وه‌و شه‌رم ده‌كه‌م چى ئایه‌تێك بڵێم كه‌سێكى ئاسایى بم؟؟؟؟
مامۆستاى به‌رِێز من ئافره‌تێكم كاتێك قسه‌ده‌كه‌م له‌گه‌ل رِه‌گه‌زى به‌رامبه‌ر رِه‌نگم سور ده‌بێته‌وه‌و شه‌رم ده‌كه‌م چى ئایه‌تێك بڵێم كه‌سێكى ئاسایى بم؟؟؟؟
شه‌رم كردن سیفه‌تێكى زۆر جوانه به‌تایبه‌تى بۆئافره‌ت وه شه‌رم وحه‌یا به‌شێكه له ئیمان ، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى (الحیا‌ء شعبة من الإیمان) صحیح الجامع 2801. هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى ( إن الحیا‌ء والإیمان قرنا جمیعا فإذا رفع أحدهما رفع الأخر) صحیح الجامع 1603 واتا ( شه‌رم وحه‌یاوباوه‌رِ پێكه‌وه‌ن، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان نه‌ما ئه‌وى تریش نامێنێت ) وه‌فه‌رمویه‌تى ( إن لكل دین خلقا ، وإن خلق الإسلام الحیا‌ء) ێحیح الجامع 2149 واتا (هه‌موو دینیك رِه‌وشتى خۆى هه‌یه ، رِه‌وشتى دینه‌كه‌ى منیش شه‌رم وحه‌یایه). وه فه‌رموویه‌تى ( الحیا‌ء خیر كله) صحیح الجامع 3196 واتا (شه‌رم وحه‌یا هه‌مووى خێر‌و چاكه‌یه). وه چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ى تر له‌سه‌ر فه‌زلى شه‌رم وحه‌یا ، بۆیه ده‌بێت سوپاسى خواى گه‌وره بكه‌یت كه ئه‌و شه‌رم وحه‌یایه‌ى پێ به‌خشیویت ،وه پارێزگارى لێ بكه‌یت نه‌ك به دواى شتێك‌دا بگه‌رِێت بۆئه‌وه‌ى شه‌رم نه‌مێنێت ، وه دروست نییه له‌گه‌ڵ پیاوى نامه‌حره‌م قسه بكه‌یت ، مه‌گه‌ر بۆكارێكى گرنگ خۆت بپارێزه له تێكه‌لاَو بوون به پیاوانى نامه‌حره‌م.
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
حیكمه‌ت چییه‌كه‌نوێژ دوباره بكرێته‌وه‌كه كاتێك سه‌گى رِه‌ش یان ئافره‌تى بالغ یان گوێدرێژ به پێشتدا تێبپه‌رِن؟؟؟
حیكمه‌ت چییه‌كه‌نوێژ دوباره بكرێته‌وه‌كه كاتێك سه‌گى رِه‌ش یان ئافره‌تى بالغ یان گوێدرێژ به پێشتدا تێبپه‌رِن؟؟؟
حیكمه‌ت ئه‌وه‌یه والله أعلم كه سه‌گى رِه‌ش و گوێدرێژ ترسناكن ومرۆڤ داڵغه‌ى لاى نوێژه‌كه‌ى نامێنێت وه ئافره‌تى باڵغیش سه‌رنجى پیاو رِاده‌كێشێت، هه‌رچه‌ند (جمهور) ده‌ڵێن نوێژه‌كه به‌تاڵ نابێته‌وه ، ته‌نها پاداشته‌كه‌ى كه‌م ده‌كات ، به‌لاَم ئیمامى ئه‌حمه‌د فه‌رمویه‌تى نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵ ده‌بێته‌وه ، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى (سه‌گى رِه‌ش ) شه‌یتانه ، هه‌روه‌ها هه‌یه له زانایان ده‌ڵێت ئه‌م فه‌رموده‌یه مه‌نسوخه به فه‌رمووده‌ى عائیشه كه رِاكشابوو له پێش پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)كه نوێژى ده‌كرد وه‌كو له مسلم وبخاریدا هاتووه .
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
ئایا حوكمى (اسبال) پۆشاك شۆرِى بۆپیاوان چى یه؟؟ تكایه به‌به‌ڵگه‌وه؟
ئایا حوكمى (اسبال) پۆشاك شۆرِى بۆپیاوان چى یه؟؟ تكایه به‌به‌ڵگه‌وه؟
پۆشاك شۆرِى سه‌باره‌ت به پیاوان حه‌رامه له‌خوار (كه‌عبه‌وه)بێت (دوو ئێسكه خرِه‌كه‌ى پێ) وه فه‌رمووده‌یه‌كى زۆرى له‌سه‌ر هاتووه له‌وانه : پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى (وإیاك وإسبال الإزار فإنها من المخیلة ، و إن الله لا یحب المخیلة) سلسیلة الأحادیث الصحیحة .3/183 واتا (ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه له پۆشاك درێژى ، چونكه ئه‌وه له خۆبه‌گه‌وره زانینه‌وه‌یه وه خواى گه‌وره‌ش خۆ به‌گه‌وره‌زانى خۆش ناوێت). هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى ( ما أسفل الكعبین من الإزار ففی النار) صحیح الجامع 5529.واتا ( ئه‌وه‌ى پۆشاكى بكه‌وێته‌وه ژێر قوله پێیه‌وه ئه‌وه له ئاگردایه ). هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى ( لا ینظرالله یوم القیامة الى من جر ثوبه خیلاء) البخارى ومسلم واتا ( له رِۆژى قیامه‌ت خواى گه‌وره ته‌ماشاى كه‌سێك ناكات كه بۆلوت به‌رزى پۆشاكه‌كه‌ى شۆرِكردبێته‌وه).
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم ولامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
له كاتى خۆ شوشتن ده‌ست نوێژ هه‌ڵگرتن دروسته؟
له كاتى خۆ شوشتن ده‌ست نوێژ هه‌ڵگرتن دروسته؟
به‌ڵێ سوننه‌ته له پێش غوسڵ ده‌ركردن ده‌ست نوێژ هه‌ڵبگریت.
به‌ریز/ م.صلاح ا‌لدین وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979