سڵاوتان لێ بیت...مامۆستا گیان ئه‌گه‌ر كه‌سێك فیدیه‌ى رۆژو بدات.ئایا ئه‌توانێت ئه‌و پاره‌ى فیدیه‌یه بدات به‌منداڵى خۆى؟؟
سڵاوتان لێ بیت...مامۆستا گیان ئه‌گه‌ر كه‌سێك فیدیه‌ى رۆژو بدات.ئایا ئه‌توانێت ئه‌و پاره‌ى فیدیه‌یه بدات به‌منداڵى خۆى؟؟
به‌ڵێ ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ى پێویست ومحتاج بێت ده‌توانێت بیداتێ.
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
پرسیارێك بێزه‌حمه‌ت له نویژى جه‌ماعه‌تدا كاتێك ئیمام فاتیحه ده‌خوێنێ ته‌واوئه‌بێت دواى ئه‌وه قورئان ئه‌خوێنێ ئایا من گوێ له قورئانه‌كه بگرم یان فاتیحه‌كه‌ى خۆم بخوێنم.؟
پرسیارێك بێزه‌حمه‌ت له نویژى جه‌ماعه‌تدا كاتێك ئیمام فاتیحه ده‌خوێنێ ته‌واوئه‌بێت دواى ئه‌وه قورئان ئه‌خوێنێ ئایا من گوێ له قورئانه‌كه بگرم یان فاتیحه‌كه‌ى خۆم بخوێنم.؟
سه‌باره‌ت به‌خوێندنى سوره‌تى فاتیحه له نوێژه‌ئاشكراكان كه ئیمام به‌رزپێش نوێژى ده‌كات (رِكعاتى یه‌كه‌م ودووه‌مى به‌یانى ومه‌غریب وعیشا) ئایا مأموم فاتیحه ده‌خوێنێت یاخود ته‌نها گوێ ده‌گرێت؟؟ زانایان بۆچوونیان جیاوازه زانایانى حیجاز وه‌كو شێخ بن بازو شێخ عوسه‌یمین ده‌ڵێن (ده‌بێت بیخوێنیت) چونكه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى (لا صلاة لمن لم یقرأ بفاتحة الكتاب) متفق علیه.واتا ( نوێژ نی یه بۆكه‌سێك كه فاتیحه‌ى تێدا نه‌خوێنێت).
به‌لام هه‌یه له‌زانایانى تر ده‌ڵێن فاتیحه نا‌خوێنێت وته‌نها گوێ له ئیمام ده‌گرێت، چونكه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت ( وإذا قرئ القرأن فاستمعوا له وأنصتوا لعلكم تفلحون). واتا (ئه‌گه‌ر قورئان خوێندرا ئه‌وا گوێ بگرن وبێ ده‌نگ بن به‌ڵكو خوا رِه‌حمتان پێ بكات. ده‌ڵین ئه‌مه له‌ناو نوێژ‌و ده‌ره‌وه‌ى نوێژ ده‌گرێته‌وه.هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى (من كان له امام فقرأه الامام له قراءة).
واتا (هه‌ركه‌سێك ئیمامى هه‌بوو له نوێژدا ئه‌وا خوێندنى ئیمامه‌كه له‌جیاتى ئه‌میشه بۆئه‌میشه).
كه‌واته پێویست ناكات ئه‌م فاتیحه‌یه بخوێنیت.هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت (وإذا قرأ فانصتوا).واتا (ئه‌گه‌ر ئیمام قورئانى خوێند ئێوه گوێ بگرن). واتا (مه‌یخوێنن) ته‌نها گوێ بگرن كه‌ئه‌م بۆچوونه به‌ڵگه‌كان زیاترپاڵپشتى ده‌كه‌ن ، وه‌ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش كه ده‌فه‌رموێت: نوێژ بۆكه‌سێك نییه كه فاتیحه‌ى تێدا نه‌خوێنیت ئه‌وا بۆئه‌و نوێژانه‌یه‌كه ئیمام به‌ده‌نگى نزم ده‌یخوێنێت یاخود مرۆڤ به‌ته‌نها نوێژ ده‌كات ئه‌وا فاتیحه نه‌خوێنێت نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵه.به‌لام ئه‌گه‌ر ئیمام رِاوه‌ستاو بوارى دا ئه‌وا ده‌بێت تۆ له‌و به‌ینه‌دا فاتیحه بخوێنیت..والله أعلم.
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
من ماوەیەك بێش ئیستا جن چووە لەشمەوە و بە قاچ ئێشەیەكی زۆر دەستم بێكرد وە قاچەكانم نەتلەي دەداو جوڵە جوڵ‌ی دەكرد هەر لە خۆیەوە بەڵام ............
من ماوەیەك بێش ئیستا جن چووە لەشمەوە و بە قاچ ئێشەیەكی زۆر دەستم بێكرد وە قاچەكانم نەتلەي دەداو جوڵە جوڵ‌ی دەكرد هەر لە خۆیەوە بەڵام بە ویستی خوای گەورە و هەوڵێكی زۆری مامۆستایەكی بەرێز چاك بوومەوە بەڵام لەم شەوانەدا خۆم شۆرد واتە بەشەو بەڵام لەو رۆژەوە بە دواوە دووبارە هەست بە ئازار دەكەم لە قاچەكانم و جار جارەش قاچم نەتلە دەداتەوە من برسیارەكەم لێرەدا ئەوەیە ( دوو بارە ئەو جنە نەفرەت لێكراوانە دێنەوە لەشی كەسێك كە بێش تر چوبن و دەركرابن ) ؟؟ ئەگەر دەتوانن تكایە چارەم چییە تكایە لە دوعای خێر بێبەشم مەكەن ...
به‌ڵێ له‌پاش ده‌رچونى جن له‌له‌شى مرۆڤ بۆى هه‌یه دوباره بچنه‌وه له‌شى یاخود جنى تر بچێته‌وه له‌شى، چاره‌سه‌رى ئه‌وه‌یه كه‌كه‌سى شاره‌زا وخواپه‌رست قورئانت به‌سه‌ردا بخوێنێت تا به‌پشتیوانى خواى گه‌وره چاره‌سه‌ربێت وله‌له‌شت ده‌رچن وبرِۆن، هه‌روه‌ها بۆ خواپاراستن پێویسته زیكره‌كانى به‌یانیان وئێواران وخه‌وتنان و دواى نوێژه‌كان وسه‌رجه‌م زیكره‌كان بخوێنێت به‌پشتیوانى خوا پارێزراوده‌بیت ان شاءالله ، خواى گه‌وره شیفاى تۆوهه‌موو نه‌خۆشى موسڵمانان بدات..
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
ئایا رِوقیه‌ى شه‌رعى بوونى هه‌یه ؟؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه ده‌بێت كه‌سێك بۆت بخوینێت یان گوێى لێ بگریت یان ده‌بێت خۆت بۆخۆت بیخوێنیت؟؟
ئایا رِوقیه‌ى شه‌رعى بوونى هه‌یه ؟؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه ده‌بێت كه‌سێك بۆت بخوینێت یان گوێى لێ بگریت یان ده‌بێت خۆت بۆخۆت بیخوێنیت؟؟من ده‌مه‌وێت بۆشیفا به‌ڵكو خواى گه‌وره منداڵمان پێ ببه‌خشێت؟؟
به‌ڵێ روقیه‌ى شه‌رعى هه‌یه وجبرائیل به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله علیه وسلم) خوێندوێتى، وه‌پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم)به‌سه‌ر هاوه‌لانیدا خوێندوێتى ، وه هاوه‌لانیش به‌سه‌ر خۆیاندا خوێندویانه، وه له نه‌خۆشى سه‌ره‌مه‌رگدا خۆى نه‌یتوانى به عائیشه‌ى خێزانى فه‌رموو (خوا لێى رِازى بێت) روقییه‌ى شه‌رعى وقورئانى به‌سه‌ردا بخوێنێت ، كه‌واته ده‌توانیت خۆت به‌سه‌رخۆتدا بیخوێنیت وه كه‌سێكى تریش ده‌توانێت به‌سه‌ردا بیخوێنێت.
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
مامۆستایانى به‌رِێز به‌رِاى زۆربه‌ى زانایان كورت كردنه‌وه‌ى نوێژ له‌كاتى سه‌فه‌ر واجبه پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه من جاربه‌جار ده‌چم بۆ سه‌یران ئایا واجبه كه نوێژه‌كانم كورت بكه‌مه‌وه ؟؟؟
مامۆستایانى به‌رِێز به‌رِاى زۆربه‌ى زانایان كورت كردنه‌وه‌ى نوێژ له‌كاتى سه‌فه‌ر واجبه پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه من جاربه‌جار ده‌چم بۆ سه‌یران ئایا واجبه كه نوێژه‌كانم كورت بكه‌مه‌وه ؟؟؟
به‌ڵێ واجبه كه شارى خۆت به‌جێهێشت بۆسه‌فه‌ركردن نوێژه‌كانت كوردت بكه‌یته‌وه ، چونكه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) هه‌میشه‌وبه‌رده‌وام كه شارى مه‌دینه‌ى به‌جێهێشتایه نوێژه‌كانى كورت ده‌كرده‌وه‌و هه‌رگیز لێى نه‌بینراوه له‌سه‌فه‌ردا چوار رِكعات بكات به‌ڵكو كردوێتى به‌دوورِكعات.
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
تكایه بۆم رِوون بكه‌نه‌وه تا چه‌ند دروسته بانگ بدرێت به‌گوێى منداڵدا، چونكه هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن بیدعه‌یه؟؟ خوا پاداشتان بداته‌وه؟؟؟
تكایه بۆم رِوون بكه‌نه‌وه تا چه‌ند دروسته بانگ بدرێت به‌گوێى منداڵدا، چونكه هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن بیدعه‌یه؟؟ خوا پاداشتان بداته‌وه؟؟؟
شێخ ئه‌لبانى (رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت) له (سلسیلة الأحادیث الضعیفة) ده‌ڵێت سه‌ره‌تا حه‌دیسى (أبی رافع)م به‌صه‌حیح زانى سه‌باره‌ت به‌بانگدان به گوێى منداڵدا له (الاروا‌ء: 4/400- 4001) به‌لام پاشان بۆم ده‌ركه‌وت كه ضه‌عیفه و (محمد بن یونس الكریمى )له‌سه‌نه‌ده‌كه‌یدا كه كه‌سێكى درۆزنه گه‌رامه‌وه له صحیح كردنه‌كه‌و ئه‌م رِاستییه‌م رِونكرده‌وه له (سلسیلة الأحادیث الضعیفه : ژماره 6121) كه‌واته حه‌دیسه‌كه صحیح نییه‌وبانگ نادرێت به گوێى منداڵدا.
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
من كاتب ده‌خیله‌م له گومركى سه‌وزه ومیوه زۆر وه‌صل ده‌نوسین باقیمان نییه بیده‌ینه‌وه بۆ نموونه وه‌صله‌كه 10650 دیناره ئێمه 10750 وه‌رده‌گرین یان 20400 دیناره ئێمه 20500 وه‌رده‌گرین ئایا ئه‌م زیاده‌یه حرام ده‌بێت؟
من كاتب ده‌خیله‌م له گومركى سه‌وزه ومیوه زۆر وه‌صل ده‌نوسین باقیمان نییه بیده‌ینه‌وه بۆ نموونه وه‌صله‌كه 10650 دیناره ئێمه 10750 وه‌رده‌گرین یان 20400 دیناره ئێمه 20500 وه‌رده‌گرین ئایا ئه‌م زیاده‌یه حرام ده‌بێت؟ ئایا چاره مان چییه تكایه وه‌ڵامێكى پوختمان بده‌نه‌وه جزاكم الله خیرا.
ئه‌و (100) دیناره یان (50) دیناره زیاده‌یه‌ى كه‌وه‌رى ده‌گرن چارتان نییه چونكه باقى نییه تابیده‌نه‌وه بۆیه بۆتان دروسته‌وحه‌لاڵه، به‌مه‌رجێك به‌خاوه‌نه‌كه‌ى بڵێن (100) دینارت ده‌كه‌وێته لامانه‌وه گه‌ردنمان ئازادبكه كه وتى گه‌ردنتان ئازادبێت ئیتر كێشه‌ى تێدا نامێنێت.
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
مامۆستا گیان من ئەم برسیارەم هەیە ئەگەر كەسێك نەتوانێت بۆشاكەكەی كورت بكاتەوە بێگومان ئەگەر هۆیەكی هەبێت وە من ئێستا ناتوانم بیڵێم ئایا چەندێك كاری چاكە بكەم ئەوا هەر ناچمە بەهەشت .........
مامۆستا گیان من ئەم برسیارەم هەیە ئەگەر كەسێك نەتوانێت بۆشاكەكەی كورت بكاتەوە بێگومان ئەگەر هۆیەكی هەبێت وە من ئێستا ناتوانم بیڵێم ئایا چەندێك كاری چاكە بكەم ئەوا هەر ناچمە بەهەشت وە خوای گەورە رۆژی قیامەت قسەم لەگەڵ ناكات و سەیرم ناكات وەك و لە حەدیس دا هاتووە ؟
ئه‌گه‌ر كه‌سێك پۆشاكه‌كه‌ى (شه‌رواڵ - پانتۆڵ) كورت نه‌كاته‌وه ئه‌وا ده‌ڵێین شایانى سزایه نه‌ك به‌دڵنیاییه‌وه بڵێین توشى سزا ده‌بێت ، چونكه ئه‌وه غه‌یبه وئێمه نایزانین به‌ڵام ده‌ڵێین شایانى سزاى خوایه، به‌لام ئه‌گه‌ر عوزرێكى شه‌رعییان هه‌بێت به‌ئومێدین خواى گه‌وره به‌عوزر لێى وه‌ربگرێت وئه‌و سزایانه‌ى كه‌باس كراوه بۆكه‌سێك كه پۆشاكه‌كه‌ى درێژه نه‌یگرێته‌وه ان شاءالله..
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
تكایه بفه‌رموون ئه‌گه‌ر موسڵمانێك له بیر‌و فكر‌و عه‌قیده له مه‌نهه‌ج ورِێبازى ئه‌هلى سوننه جه‌ماعه لانه‌دات وله‌سه‌رئه‌و رِێبازه پاك وخاوێنه بێت ، به‌لام ........
تكایه بفه‌رموون ئه‌گه‌ر موسڵمانێك له بیر‌و فكر‌و عه‌قیده له مه‌نهه‌ج ورِێبازى ئه‌هلى سوننه جه‌ماعه لانه‌دات وله‌سه‌رئه‌و رِێبازه پاك وخاوێنه بێت ، به‌لام له مه‌سائیلى فیقهیدا كه عوله‌ماى ئومه‌تى ئیسلامى اختلافیان تێداهه‌یه وه‌ك بیر‌و بۆچۆنى ئێوه عه‌مه‌ل نه‌كات بۆوێنه فتواى ئیمامى احمد یان شافعى عه‌مه‌ل بكات وبه‌بۆچونى ئێوه عه‌مه‌ل نه‌كات ئایا له ئه‌هلى سوننه‌وجه‌ماعه خارج ده‌بێت وده‌چێته رِیزى ئه‌هلى بیدعه‌وگومرِایى ودواتریش سه‌رئه‌نجامى دۆزه‌خ بێت.
نابراى خۆم وا نییه ، گرنگ ئه‌وه‌یه كه مرۆڤى موسڵمان بیروباوه‌رِى پاك بێت له‌سه‌رمه‌نهه‌جێكى پاك وجوان كه مه‌نهه‌جى پاكى سه‌له‌فییه‌ته دیندارى بكات ، ئه‌گه‌ر دواى ئه‌وه له هه‌ندێ مه‌سائیلى فیقهیدا له‌گه‌ڵ براكانیدا خیلافى هه‌بێت هیچ مانع نییه تائه‌وكاته‌ى ده‌گاته به‌حه‌قیقه‌ت ورِاستى ، دواتر براى خۆم ئێمه شوێنى به‌ڵگه‌ى رِاست وصه‌حیح كه‌وتوین ئه‌وه‌ى كه موافقى قورئان وسوونه‌ت و فه‌همى پێشنى ئومه‌ته ، نه‌ك شوێنى رِاوبۆچوونى ئیمامێك یان زانایه‌كى دیارى كرا‌و، تائه‌و ئاسته گوێرِایه‌ڵ وملكه‌چین بۆ فتواى ئیمامێك یان زانایه‌ك كه فتواكه‌ى موافقى قورئان وسوونه‌ت بێت ئه‌گه‌ر خیلافى قورئان وسوونه‌ت بێت لاى ئێمه رِه‌ت كراوه‌یه ، هه‌رچه‌ند خاوه‌ن فتواكه كه‌سێكى شاره‌زاو به‌تواناو ئیمام وزانا بێت ، حه‌ق لاى ئێمه خۆشه‌ویست تره وله‌پێشتره له هه‌موو شتێك، دواتریش ئه‌وه‌ى شوێنى قورئان وسوونه‌ت بكه‌وێت به تێگه‌شتنى پێشنى ئومه‌ت ئه‌وه بیروباوه‌رِو مه‌نهه‌جى پاك وخاوێن ده‌بێت ، هه‌ركه‌سێكیش بیروباوه‌رِو مه‌نهه‌جى پاك وخاوێن بێت ئه‌وه به‌ویستى خوا كه‌سێكى رِزگاربوو وه سه‌رفرازه‌و گومرِانییه ، هه‌ركه‌سێكیش گومرِاو سه‌رلێشێواو نه‌بێت جێگه‌ى دۆزه‌خ نابێت به‌ڵكو جێگه‌ى به‌هه‌شت ده‌بێت ان شاءالله .
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لامى داوه‌ته‌وه.
ئایا رِاسته ده‌ڵێن جلى رِه‌ش نوێژى لێ نایات؟
ئایا رِاسته ده‌ڵێن جلى رِه‌ش نوێژى لێ نایات؟
نه‌خێر رِاست نییه ، هیچ گرفتێك نییه بۆنوێژكردن به‌جلى رِه‌شه‌وه ، به‌لام ئه‌گه‌ر كه‌سێك خۆى رِابهێنێت له‌سه‌رپۆشینى جل وبه‌رگى سپى ئه‌وه باشتره ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) حه‌زى به‌رِه‌نگى سپى بووه.
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لامى داوه‌ته‌وه.