كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

جگه‌ره‌ كێشان حه‌رامه‌؟؟ به‌ڵگه‌ چییه‌ بۆئه‌وه‌؟؟ پاشان فتواى زانایان چییه‌ له‌سه‌رى تكایه‌ زۆر به‌رِوونى وه‌لاَمم بده‌نه‌وه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

جگه‌ره‌ كێشان حه‌رامه‌؟؟ به‌ڵگه‌ چییه‌ بۆئه‌وه‌؟؟ پاشان فتواى زانایان چییه‌ له‌سه‌رى تكایه‌ زۆر به‌رِوونى وه‌لاَمم بده‌نه‌وه‌؟؟

وەڵام: 

جگه‌ره‌ كێشان حه‌رامه‌ وچونكه‌ ده‌چێته‌ ژێر ئه‌م به‌ڵگانه‌وه‌:
- خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى ( ویحل لهم الطیبات ویحریم علیهم الخبائث) ، واتا ( خواى گه‌وره‌ شته‌ پاكه‌كانیان بۆحه‌لاَڵ ده‌كات ، وه‌شته‌ پیسه‌كانیان له‌سه‌ر حه‌رام ده‌كات ) جگه‌ره‌ش شتێكى پیسه‌.
- پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى ( لا ضرر ولا ضرار) صحیح الجامع 7517.واتا ( نه‌زیان له‌خۆت بده‌ نه‌زیان له‌ خه‌ڵكى ) جگه‌ره‌ كێشان زیان گه‌یاندنه‌ به‌خۆت وخه‌ڵك.
- هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى (وكره لكم قیل وقال وكثرة‌ السؤال واضاعة‌ المال) رواه البخارى. واتا (خواى گه‌وره‌ سێ شتى پێ ناخۆشه‌ بۆئێوه‌ ........ وه‌ به‌ فیرۆدانى ماڵ) جگه‌ره‌كێشانیش به‌فیرۆدانى ماڵه‌ .
- هه‌روه‌ها (اللجنة الدائمة‌ للبحوث العلمیة‌ والإفتاء) فه‌توایان داوه‌ به‌حه‌رامێتى ، هه‌روه‌ها شێخ بن بازو شێخ عثیمین وشێخ فه‌وزان فه‌تواى حه‌رامێتیان داوه‌..
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٨٧
١٨٣٨
٦٩٣٤٤٧