كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

برایانی به‌ڕێز له‌سایتی ئیمان وه‌ن ئه‌وه‌م له‌سایته كه‌تاندا خوێنده‌وه‌ كه‌ ئێوه‌ شێوێنكه‌وته‌ی سه‌له‌ف و پێشینه‌ی ئوممه‌تن به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ئێوه ‌شێونكه‌وته‌ی كۆمه‌ڵێ كه‌سی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن سه‌رسامن پێیان ..........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

برایانی به‌ڕێز له‌سایتی ئیمان وه‌ن ئه‌وه‌م له‌سایته كه‌تاندا خوێنده‌وه‌ كه‌ ئێوه‌ شێوێنكه‌وته‌ی سه‌له‌ف و پێشینه‌ی ئوممه‌تن به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ئێوه ‌شێونكه‌وته‌ی كۆمه‌ڵێ كه‌سی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن سه‌رسامن پێیان و ئه‌وانتان بردۆته ‌ڕیزی ئه‌صحابه‌ بگره ‌زیاتر وه‌كو پێغه‌به‌ری معصوم ده‌ڕوانن بۆ قسه‌كانیان به‌ڕێزان ئه‌وانه‌ی كه ‌شێونكه‌وته‌ی ئیمامی شافعی وابو حنیفة و ئیمام مالیك و احمدن ئه‌وانه ‌شێوێكه‌وته‌ی سه‌له‌فن به‌ڕاست له‌خوا بترسن و واز له‌تقلیدی كوێرانه‌ی ئه‌و چه‌ند زانایه‌ بهێنن كه‌به‌كڵاش دانه‌ری زانایانی پێشو نابن له‌هیچ ڕویه‌كه‌وه‌......

وەڵام: 

وعلیك السلام ورحمه‌ الله .. براى خۆم ان شاءالله ئه‌م ماڵپه‌رِه‌ ماڵپه‌رِێكى سه‌له‌فییه‌وبایه‌خ وگرنگى ده‌دات به‌بلاوكردنه‌وه‌ى ئاینى پیرۆزى ئیسلام له‌سه‌ر رِاسترین وپاكترین رِێگه‌و شێواز به‌ تێگه‌شتنى پێشینانى پیاوچاك له‌هاوه‌لان و شوێنكه‌وتوانیان ، وه‌ گرنگى ده‌دات به‌بلاوكردنه‌وه‌ى وتارو محاضرات وپه‌رتووكى مامۆستایانى شوێنكه‌وته‌ى سه‌له‌فى صالح له‌ كوردستان، ئێمه‌ رِێزوخۆشه‌ویستیمان بۆهه‌موو ئه‌و زانایانه‌ هه‌یه‌ كه‌ شوێنى سه‌له‌فى صالح كه‌وتوون له‌ رِابردوو وه‌ له‌ئیستاشدا ، وه‌ شوێنى زانایه‌كى دیارى كراو نه‌كه‌وتووین به‌لكو زانست وزانیارى وه‌ فتوا له ‌هه‌موو زانایه‌كى به‌ریز وه‌رده‌گرین ئه‌گه‌ر موافقى شه‌رعى خوا بێت ، وه‌ به‌پێى كات ومه‌جال هه‌وڵمانداوه‌ له‌م ماڵپه‌ره‌وه‌ موسلمانان بۆشوینكه‌وتنى قورئان وسوونه‌ت به‌تێگه‌شتنى پێشینى ئوومه‌ت بانگ بكه‌ین وئه‌رك وماندووبونیشمان كیشاوه‌ ، به‌لام ئومێدمان ته‌نها به‌ئه‌جرى خوایه‌ ، ئه‌وه‌ى ده‌یلێین وده‌ینوسین ئه‌گه‌ر موافقى شه‌رعى خوابێت ئه‌وه‌ فه‌زڵى خوایه‌ وئه‌گه‌ریش خیلافى بێت ئه‌وه‌ له‌نه‌فس وشه‌یتانه‌وه‌یه‌ ، بۆیه‌ لێره‌وه‌ داواى لێ بووردن له‌خواى گه‌وره‌ ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر تائێستا شتیكمان ووتووه‌ یان نوسیووه‌ كه‌ خیلافى شه‌رع بووه‌.. وه‌ هه‌ردوو نه‌سیحه‌تى به‌ریزیشت وه‌رده‌گرین ان شاءالله هه‌ولده‌ده‌ین له‌مه‌ودوا زیاتر له‌خواى گه‌وره‌ بترسین ، وه‌ ته‌قلیدى هیچ كه‌سیكیش ناكه‌ین تا وازى لی بهینین ، خواى گه‌وره‌ پاداشتت بداته‌وه‌ ..

به‌ریز/ م.سه ربه رشتيارى مالبه ر وه‌لامى داوه‌ته‌وه ...

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٨٣
١٨٣٤
٦٩٣٤٤٣